به‌م دواییانه ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیارێکی په‌سندکرد بۆ دانانی لێکۆڵه‌رێکی تایبه‌تی تا له پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بکۆڵێته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی بڕیاره‌که ’سیاسیه.’
له ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بنکه له ژنێڤ 22 وڵات ده‌نگی بۆ بڕیاره‌که دا،7 وڵات ده‌نگیان به دژ دا و 14 وڵات بۆ هیچ لایه‌ک ده‌نگیان نه‌دا. چوار له 47 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌ن به‌شداریان له ده‌نگدانه‌که‌دا نه‌کرد.
به ڕای ئێوه ئایا ئێران هاوکاری پێویست له‌گه‌ڵ ڕاپۆرت نووسی تایبه‌تی ده‌کات تا له پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بکۆڵێته‌وه؟ باشه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چی له ده‌ست دێت بیکات تا تاران ناچار به هاوکاریکردن بکات؟
وه ئایا به ڕای ئێوه، ئه‌م بڕیاره تا چ ڕاده‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت تا فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر ئێران که هیچ بژاری نه‌بێت بێجگه له‌وه‌ی ڕێزی مافه‌کانی مرۆڤی هاووڵاتیان بگڕێت؟