خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

Posted March 14th, 2011 at 8:09 pm (UTC-5)
3 comments

له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 وه‌ له‌کوردستانی عێراقدا ، ‌کورده‌کان هه‌رێمی خودموختاری خۆیان به‌ڕیوه‌ ده‌به‌ن.

له‌ ساڵی 1992 دا هه‌ڵبژاردان کرا و حکومه‌تێکی نیوه‌ به‌ نیوه‌ پێکهێنرا له‌ نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا و پاش نزیکه‌ی دوو ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ ڕوویدا.

ئه‌م شه‌ڕه‌ چه‌ند ساڵێکی خایاند ، تا ئه‌وه‌بوو له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی شه‌ڕه‌که‌ ڕێکه‌وتنێکیان مۆرکرد و شه‌ڕ کۆتایی هات  ، به‌ڵام تا ساڵی 2003 و ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن به‌ده‌ستی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ، دوو حکومه‌ت له‌ هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بوون، یه‌کێکیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و ئه‌وی تریشیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی پارتی بوو.

کابینه‌ی پێنجه‌م ده‌ست به‌کار بوو، که‌ به‌ کابینه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حکومه‌ته‌ ناودێر ده‌کرا و به‌ دواشیدا پاش هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌که‌ی 25 ی 7ی ساڵی 2009 کابینه‌ی شه‌شه‌م پێکهات ، به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێرانی کاروباری سیاسی هه‌رێمه‌که‌ باسی ده‌که‌ن ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دیارده‌ی دوو حکومه‌تی هه‌ر ماوه‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی دوودا ، ئاستی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵک له‌ هه‌رێمه‌که‌دا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ری ببڕن و هه‌ر له‌وده‌مه‌شه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی کوردستانی عێراق خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامن و مه‌یدانی به‌رده‌رکی سه‌را بۆته‌ بنکه‌ی خۆپیشانده‌ران.

به‌گژدا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ، دادگایی کردنی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کرد ، ڕیفۆرمی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌ ، ڕوونی و ئاشکرایی له‌ بڕیاره‌ سیاسیه‌کان ، ئاکتیڤ  کردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم ، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن ، باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک ،دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌ بنچینه‌ییه‌کان بۆ هاووڵاتیان و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تریش داوای خۆپیشانده‌رانه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ک ده‌گوترێت داوای لایه‌نی سیاسیش هه‌ن تێکه‌ڵ به‌ داواکانی خه‌ڵک کراون.

ڕۆشنبیر و ڕوناکبیره‌ دیاره‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ پاڵ خۆپیشانده‌راندان و جه‌خت له‌ داواکانیان ده‌که‌نه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمه‌که‌دا پێشنیازی چاکسازی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی کردووه‌ وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌.

لێره‌دا ژماره‌یه‌ک پرسیار هه‌ن له‌وانه‌ ،

یه‌که‌م: ئایا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی سیاسی گشتی هه‌رێمه‌که؟

دووه‌م: ئایا ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییانه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ لایه‌نێکی سیاسی ببێته‌ پێشه‌نگ تیایدا یان هه‌ر خه‌ڵک خۆیان ڕێبه‌رایه‌تی بکه‌ن چاتره‌؟

سێهه‌م: ئایا ئه‌م خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌شێکه‌ له‌و باهۆزی دیموکراسیه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستی گرتۆته‌وه‌؟

چواره‌م: پێشبینیه‌کانت چین و ڕووداوه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ به‌ چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات؟

چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و تێبینی و ڕاو بۆچونه‌کانتانم.

3 responses to “خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق”

  1. kashma says:

    sarata dast xoshbet bo wrwzhandni am babata jwana .barai mn hich pewist nakat laiana siasiakan benw banawi xalk qsabkan w barzhawandi taibati xoshiani tedabe ama dawakari awan nia w dawakari xalka halbata la gal rezma bo hamw laianakan pewist nakat am hala bqoznawa bo xoian .barozh mimbari sarai azadiw bashawish shashai kanalakan jga la chawa shakari xalk hichika nabet ,mnish lagal awana alem bale bo chak sazi balam nak bo azhawa, law bawarashdam agar awa brwat bejga la kat bafiridan hichman nabe bahich ,babahamwman yak bgrinw chaksazi rishai bkain aya hariak la eima laxoman prsiwa bo rwida ke wisti rwba bowisti rwbat?barzhawandi kei tedaia ?

  2. Reta Griest says:

    Wow! Thank you! I always wanted to write in my site something like that. Can I take part of your post to my blog?

  3. Fat Loss says:

    Hi there I like your post

Leave a Reply to kashma Cancel reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

بۆ یه‌کتر ناسین:

ساڵی 1961 له‌ شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانی عێراق له‌دایک بووم ، ئه‌و کاته‌ باوکم له‌و شاره‌دا فه‌رمانبه‌ر بوو.
هه‌ر به‌هۆی کارکردنی باوکمه‌وه‌ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاییم له‌ شاری شه‌قڵاوه‌ ی پارێزگای هه‌ولێر ته‌واو کردووه‌ ، پۆلی دووش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و دواتر له‌ خوێندنگاکانی بێکه‌س و گۆران له‌ شاری سلێمانی قۆناغی سه‌ره‌تاییم ته‌واو کرد.
قۆناغی ئاماده‌ییم له‌ هه‌ردوو ئامادیی سه‌ڵاحه‌دین له‌ شاری سلێمانی و دواناوه‌ندی ڕانیه له‌ شاهری ڕانیه‌ی بناری کێوه‌ڕه‌ش‌ خوێندووه.

دوا قۆنا‌غی خوێندنیشم له‌ به‌غدا ، له‌ په‌یمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕه‌سافه‌ ته‌واو کرد.
له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ ، سه‌ر و سه‌ودام له‌گه‌ڵ نوسیندا په‌یداکرد و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت شیعر به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ لێم.
خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی مه‌حوی لای من تام چێژێکی سۆفیانه‌م ده‌داتێ ، که‌ ڕێک و ڕه‌وان ده‌مکاته‌ ده‌روێشێکی حاڵ گرتوی ناو ئه‌م خانه‌قا پاکیزه‌ییه‌ی شیعر.
له‌ سه‌ره‌تاکانی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه‌ ده‌ستم کردووه‌ به‌ کاری ڕۆژنامه‌ گه‌ری و له‌ ژماره‌یه‌ک گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کارم کردووه‌.
له‌ ساڵی 1996 دا هه‌وارم گواسته‌وه‌ بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و لێره‌ش له‌ مانگی 12ی ساڵی 1999 وه‌ کارمه‌ندم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا.

مه‌به‌ست له‌م بلۆگه:

ڕووداوه‌کان له‌ جیهانی ئه‌مڕۆماندا زۆرن ، هه‌ریه‌که‌شیان به‌ جیا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیانن‌ و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرن ، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ر یه‌کێ له‌و ڕووداوانه‌ ده‌بنه‌ بابه‌تێک بۆ گفت و گۆکردن و دیالۆگێکی هاوبه‌شی نێوانمان. له‌م بلۆگه‌مدا ، هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌موو جارێک بابه‌ته‌ هه‌ره‌ گه‌رم و گوڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش بخه‌مه‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ ، پێکڕا بیانکه‌ینه‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ گفت و گۆیه‌کی سیڤیلیانه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزگرتن له‌ بیر و بۆچوونی یه‌کتر و دوور له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر یه‌کدی. هه‌ر ڕاو بۆچونێکت هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێ له‌و بابه‌تانه‌ی له‌ بلۆگه‌که‌مدا ده‌خرێنه‌ ڕوو ، یان هه‌ر پێشنیازێکیشت هه‌بێت ، به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانیه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرم و به‌ به‌شێک له‌ گه‌شه‌کردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی داده‌نێم بۆ پێکهێنانی زمانی لێکتێگه‌یشتن. له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێکیشدا هێنده‌ی بکرێت به‌ گفت و گۆ و دانانی ڕاو بۆچونه‌کان و ته‌نانه‌ت گرته‌ی ڤیدیۆییش بلۆگه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م. تێبینی و بۆچونه‌کانی ئێوه‌ش ده‌شێت ببنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بکرێت و ئه‌و تێبینیه‌ی هه‌ته‌ ببێته‌ هه‌وێنی گفت و گۆیه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتدا له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ و ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌ بلۆگه‌که‌دا دایده‌نێێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕوانینه‌کانت کراوه‌ ده‌بن بۆ قسه‌ له‌سه‌ر کردن له‌لایه‌ن میوانه‌کانی بلۆگه‌که‌وه‌. چاوه‌ڕوانی هیممه‌تتانم.

Categories