هه‌ر پاش داڕمانی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام حسێن دیکتاتۆری پێشوی عێراق له ساڵی 2003 دا له ئاکامی هێرشی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ده‌ستبه‌جێ تارماییه‌کانی ترس و تۆقاندن و سه‌رکوتکردن ده‌ستی به ڕه‌وینه‌وه کرد له عێراقێکدا که چه‌ندان ساڵ بوو ، نه ڕێز بۆ پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ داده‌نرا و سیاسه‌تی پارتی پێشڕه‌و و سه‌رکرده وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. یه‌کێکیش له‌و میکانیزمانه‌ی به‌رده‌وام له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی سه‌دام حسێندا کاری پێده‌کرا بریتی بوو له( جێبه‌جێی بکه ئه‌وجا بڕیار بده) بوو. به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره میکانیزمه ته‌نها به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردن و قڕوقه‌پ پێکردنی عێراقیه‌کان بوو له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌که‌وه.
له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌وسای عێراقدا، بوون به ئۆپزسیۆن هه‌روا سانا نه‌بوو. یه‌کێک له سیاسه‌ته ترسناکه‌کانی تری ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن بۆ درێژه دان به ته‌مه‌نی خۆی، سیاسه‌تی ڕه‌ش و سپی بوو ، به‌و مانایه‌ی” یان لهگهڵـمدایت یان ئه‌وه‌تا دوژمنمیت”. زانراویشه ئه‌وی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ڕژێمه‌ی عێراقدا نه‌بووبێت یان کوژراوه یانیش له یه‌کێک له زیندانه نهێنی یان ئاشکراکاندا گیر کراوه یانیش وڵاته‌که‌ی جێهێشتووه.
به‌هۆی سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزیه‌کانی سه‌دام حسێنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ییش، (شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق – ئێران وه شه‌ڕی عێراق – کوێت) له ناوه‌وه‌ش (شه‌ڕی درێژ خایه‌ن له‌گه‌ڵ کورده‌کان له باکور و شیعه‌کانیش له باشور) عێراقی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ، قه‌رزێکی زۆری به‌سه‌ردا که‌ڵه‌که بوو.
به‌شی شێری بودجه‌ی وڵاته‌که ته‌رخان کرابوو بۆ پیشه‌سازی له‌شکری ، نه‌ک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که و هه‌نگاو نانی به‌و شێوه‌یه‌ی پێویست بوو تا بتوانێت له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشکه‌وتنه‌کانی جیهاندا بڕوات. به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی له‌و پیشه‌سازیه له‌شکریه‌ی عێراقی سه‌دام حسێندا دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی بوو (چه‌کی کیمیای و بایۆلۆژی) وه ئه‌م چه‌کانه‌ی دژی کورده‌کان و شیعه‌کان به‌کار هێناوه و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌گوترێت له شه‌ڕه‌کانی ئێران و کوێتیشدا به‌کارهێنراون.
زۆرێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی عێراقی له ئێران بوون یانیش دۆستایه‌تیه‌کی زۆریان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی دوژمنی دوژمنم دۆستمه.
ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن خه‌ونی زۆربه‌ی عێراقیه‌کان بوو، به تایبه‌تی کورده‌کان و شیعه‌کان، به‌ڵام پێده‌چێت بۆ زۆرێک له عه‌ره‌به سوننه‌کان ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه نه‌بووبێت، که له‌و ڕێیه‌وه بتوانن بیر له ئاینده‌یه‌کی باشتری وڵاته‌که‌یان بکه‌نه‌وه.
عه‌ره‌به سوننه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌مایه‌تین له عێراقدا به‌ڵام له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حکومه‌تی عێراقه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بووه و هه‌ر ئه‌وان له کۆشکه‌کانی سه‌روه‌ختی پادشایه‌تی و کۆماریی عێراقدا بوون.
ڕوخاندنی ڕژێمه تاک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی ، له ساڵی 2003 دا سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ عێراقیه‌کان تا ده‌ستبکه‌ن به ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی نوێ له وڵاته‌که‌یاندا بۆ هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌کی دیموکراسیانه که ئه‌زموونێکی نوێ بوو بۆیان.
ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌ی دیموکراسی له عێراقدا وه‌ک زۆرێک له چاودێرانی سیاسی جه‌ختیان لێده‌کرده‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌بووه ، له‌وانه کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئێران ، وڵاته دۆسته‌که‌ی ئۆپزسیۆنی عێراقی به‌تایبه‌تی لایه‌نه شیعه‌کان ، له ساڵی 2003 ه‌وه وه‌ک گه‌وره به‌رپرسانی عێراقی و هاوپه‌یمانانیش باسیان ده‌کرد و باسیشی ده‌که‌ن به‌رده‌وامه له ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆی عێراقدا.
وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها کۆماری ئیسلامی ده‌ستی له ناو ڕووداوه‌کانی عێراقدا هه‌بێت ، زۆرێک له وڵاتانی تری دراوسێی عێراق ، هه‌ر یه‌ک و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌جه‌ندای تایبه‌تی هه‌یه و کاریشی بۆ کردووه، له‌وانه تورکیا و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و سوریا.
عیراق به شه‌ڕێکی خوێناوی ناوخۆییدا ڕۆیشت ، شیعه‌کان و سوننه‌کانی وڵاته‌که یه‌ک ئه‌وی تری گوناهبار ده‌کرد به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ن که هه‌زاران که‌سی تیادا کوژران.
متمانه به یه‌ک نه‌کردنی لایه‌نه عێراقیه‌کان یه‌کێکه له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی عێراقی به‌شه‌ڕ وێرانبوو.
له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی 3 ی ساڵی 2010 ، ناکۆکیه سیاسیه‌کان گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت بۆ نزیکه‌ی نۆ مانگ دوا بکه‌وێت و لایه‌نه‌کان به گه‌وره و بچوکیانه‌وه بکه‌ونه سه‌ردان کردنی وڵاتانی ناوچه‌که به گشتی و وڵاتانی دراوسێش به تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراقی نوێی گرتۆته‌وه.
ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه‌ش ده‌رفه‌ته‌کانی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له عێراقدا زیاد کرد‌و هۆکارێکیش بوو بۆ هه‌روادێ و زیادبوونی گومانه‌کانی عێراقیه‌کان له‌وه‌ی وابه‌سته بوون به وڵاتێکه‌وه که ناوی عێراقه له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی عێراقیه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه گرنگی پێبدرێت. عێراقیه‌کان ده‌ڵێن چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌بێت له به‌غداد بێت نه‌ک له پایته‌خته‌کانی تر.
له ساڵی 2003 وه هه‌موو ههنگاوێکی سیاسی عێراق به گونجاندن و ڕێکه‌وتنی سیاسیانه بووه ، واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ته‌وافوق.
پێکهێنانی حکومه‌ته‌کانیش به‌مه‌ی ئێستاشه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شیکردن بووه. عێراقیه‌کان نه‌یانتوانیوه حکومه‌تێک پێک‌بێنن له سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی ، هه‌رچه‌نده له ئێستادا لێره و له‌وێی به‌غدادا ئه جۆره بیرکردنه‌وه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و بۆته بابه‌تێک بۆ گفت و گۆ ، به‌ڵام تا چه‌ندێک ئه‌و بیرۆکه‌یه سه‌رده‌گرێت ، هێشتا دیار نییه.
عێراق که وڵاتێکی فره نه‌ژاد و فره ئایین و ئاینزایه ، پێویستی به ڕێکخستنێکی بابه‌تیانه هه‌یه تا بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌کی به‌رچاو له هاوکێشه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا بێنه ئاراوه و له‌وێشه‌وه نه‌خشه‌سازی بۆ ئایندهی وڵاته‌که بکرێت
.
مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان پێکهاته‌کانی عێراق و دابه‌شکردنی یه‌کسانانه‌ی داهاته‌کانی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێژه‌یه‌کی دروستی دانیشتوان و به‌شداریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کان له نێوه‌نده‌کانی بڕیارداندا و ده‌ستبه‌ردار بوون له دیارده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ پایته‌خته‌کانی تر ، ئه‌مانه وه‌ک چاودێران جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه، ده‌روازه‌یه بۆ نه‌هێشتنی یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی که‌وتۆته نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات له عێراقدا و سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه‌کیش ده‌بێت وه‌ک ده‌گوترێت بۆ ساڕ‌ێژ کردنی ئه‌و زامانه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه له عێراقدا.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌قامگیری سیاسی له عێراقدا نه‌هاتۆته ئاراوه و زۆرێک له ڕێبه‌رانی عێراقیش هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نه‌یان ده‌که‌ن و گوێ به ڕێنوماییه‌کانی وڵاتانی تر ده‌ده‌ن ، هێنده نه کار له‌سه‌ر عێراقی بوونی خۆیان و نه کاریش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌که‌ن.
هه‌شت ساڵ پاش ده‌ستپێکردنی مێژوویه‌کی نوێ له عێراقدا ، هێشتاش کورده‌کان کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراویان له‌گه‌ڵ به‌غدادا ماوه ، وه‌ک یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ناوچه جێناکۆکه‌کان ، بودجه ، کێشه‌ی سووته‌مه‌نی و ووزه ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ….هتد. شیعه‌کان ئه‌و متمانه‌یه به عه‌ره‌به سوننه‌کان ناکه‌ن تا پۆسته هه‌ستیار و سه‌ره‌کیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌ده‌ستدا بێت و سوننه‌کانیش ناخوازن شیعه‌کان خاوه‌نی یه‌که‌م و دوا بڕیار بن له عێراقدا، ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ک به یه‌کی پێکهاته‌کان به چاوی پڕ گومانه‌وه له به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌ڕوانێت.
که‌واته جێی خۆیه‌تی بپرسین ، هه‌شت ساڵ پاش ئازادکردنی عێراق ، ئایندهی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و کوێ؟؟؟
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ناکۆکیه سیاسیه‌کانی عێراق ده‌توانییت کلیکی ئه‌م دوو لینکه‌ی لای خواره‌وه بکه‌یت ، یه‌که‌میان دکتۆر سامان فه‌وزی و دووه‌میشیان حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌نادامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێن
http://www.voanews.com/kurdish/news/dr_saman_fawzi_apr09-119530619.html
http://www.voanews.com/kurdish/news/hasan_jihad_apr10-119566299.html
One response to “عێراق له پاش هه‌شت ساڵی ئازادبوون”
la rasti da awaia ka lraq amai tiaia ka alen(oxai oxai hachkas boxoi)boia ta eista wlatanek kaxoian badlsoz nishan adan dast la karw bari wlata waraian chwnka eima iak nagrin chon lai xoman se parszgain kachi kesha drws akain .agar eima awanda nakokbin ka hamwman haw zmanw yak nazhad bin aya agar ema nakokw partawazabim hichman abe bahich kabataibati kurdistan xawani sarmaiakai zorw sarwariiaki zor boia iakgrtn bashtrim charaia nak xariki chawashakariw nakoki bin bzhi ashti xwazan spas