ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوی تورکیادا مه‌سه‌له‌کانی ئایین ، سیکیولاریزم و ئابوری ، تا ڕاده‌یه‌ک سیاسه‌ته ده‌ره‌وه‌ییه‌کان فاکته‌ر ده‌بوون ، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌نگیه‌کان زۆرتر که‌وتونه‌ته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیادا.
هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، پارتی داد و گه‌شه پێدان واته ئاکه‌په که فه‌رمانڕه‌وای تورکیایه و پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شدارن له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا و هه‌ر یه‌که‌یان ده‌خوازێت له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا ببێته خاوه‌ن زۆرترین نوێنه‌ر له په‌رله‌ماندا.
هه‌رچی دوو پارتیه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئۆپزسیۆننن (جه‌هه‌په وه مه‌هه‌په) ، له‌مساڵدا ده‌رفه‌تیان زۆر که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا تا بتوانن ژماره‌یه‌کی گونجاوی نوێنه‌رایه‌تیان له په‌رله‌ماندا هه‌بێت. له‌وانه‌یه ئه‌مه وه‌ک هه‌واڵێک بۆ زۆر که‌س جێی خۆشحاڵی بێت ، وه‌لێ له نێوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیلی تورکیادا به چاوێکی تره‌وه سه‌یری ده‌که‌ن و ده‌گوترێت زیان ده‌بێت بۆ بواری دیموکراسی تورکیا که په‌رله‌مانێکی هه‌بێت به‌بێ ئۆپزسیۆن.
بڵاوبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک گرته‌ی ڤیدیۆیی سێکسی که بوونه‌ته شه‌رمه‌زاری بۆ پارتی ناسیۆنالیستی تورکیا (مه‌هه‌په) کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه سیاسیه و ئێستا له تورکیادا باسیش له‌وه ده‌کرێت که ده‌شێت له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 12 ی 6 دا نه‌شتوانێت ئه‌و ڕێژه‌ی له سه‌دا ده‌یه‌ش به‌ده‌ست بێنێت که پێویسته بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا. ئه‌مه‌ش یانی ئاکه‌په ده‌که‌وێته باریکی باشتره‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی گۆڕانکاریه‌کانی بڕیاره له ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا بکرێت ، به تایبه‌تیش ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن ئاکه‌په ده‌شێت له‌سه‌دا 46 بۆ له‌سه‌دا 48 ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنێت.
شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ده‌ستوردا ده‌کرێن قۆناغێکی نوێ له وڵاته‌که‌دا دێنێته ئاراوه و پێشی ده‌ڵێن تورکیای نوێ.
جه‌نگیز چاندار ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی تورک ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه قۆناغێکی نوێ ده‌بێت له تورکیادا که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هێنانه ئارای ده‌ستورێکی نوێ له وڵاته‌که‌دا که زۆرێک له سه‌ربه‌خۆیی له خۆ ده‌گرێت و له‌وانه زۆریان په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه هه‌یه له وڵاته‌که‌دا.
بۆ گوێگرتن له بۆچونه‌کانی به‌ڕێز چاندار کلیکی ئه‌م لینکه‌ی لای خواره‌وه بکه.
http://www.voanews.com/kurdish/news/cengiz_candar_may11-121618734.html
ئاکه‌په سه‌رکه‌وتنی سێهه‌می ده‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، بۆیه‌شه ئه‌مجاره‌یان له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا باس له ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌کرێت و جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌کی زۆریش له نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ده‌ستوری وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش چاکسازیه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌تایبه‌تیش له بواری له‌شکریی تورکیادا. ئاکه‌په به شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ باس له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردیش ده‌کات له تورکیادا به‌ڵام جیاواز له ڕاگه‌یاندنه‌کانی پێشتر.
له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاکه‌په و پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک پێناسه‌ی ئه‌م کێشه‌یه ده‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌یان سیاسه‌تێکی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردن. هه‌ندێک له سیاسیه‌کانی کوردی تورکیا ئاگاهی بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنیان داوه ، گه‌ر بێتوو شاڵاوه‌کان و جم و جۆڵی له‌شکریی له ناوچه‌کانیاندا به‌رده‌وام بێت. به‌شداری نه‌کردنی کورده‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یانی تێکچونی پارسه‌نگی ڕه‌وایی دان به هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزیش له په‌رله‌مانی تورکیادا گۆڕان به خۆوه ده‌بینێت.
زۆرێک له چاودێران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کان له ده‌ستوری تورکیادا له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کانه و دان نانێکی فه‌رمیانه‌یه به بونیاندا و به تایبه‌تیش به فه‌رمی ناساندنی زمانی کوردی که وه‌ک ده‌ڵێن به‌و هه‌نگاوه ته‌واوی گرێکوێره‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ده‌کرێته‌وه له تورکیادا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتاش ئانکه‌ره ، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) به ڕێکخراوێکی تێرۆریست ناودێر ده‌کات ، به‌ڵام پێده‌چێت له هه‌مان کاتیش‌دا به به‌شێک له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی دابنێت له تورکیادا ، هه‌ربۆیه‌شه ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته تونده‌کانی پێشوی بووه و ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ دیالۆگی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا هه‌بووه وه‌ک میدیای تورکیاش باسی کردووه.
ئاکه‌په ده‌ڵێت له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا خێراتر ده‌بن. ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنه‌ش نیگه‌رانیه‌کی لای کورده‌کانی تورکیا دروستکردوه که لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر به‌کار بێنن، نه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردن.
ئا لێره‌وه پێویست به به‌شداریه‌کی زیاتری ده‌نگده‌رانی کورد هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ناردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان ، به شێوه‌یه‌ک که پێویسته ژماره‌ی نوێنه‌رانی کورد به کاندیده‌کانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی و کاندیده سه‌ربه‌خۆکانیشه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد بکات به به‌روارد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو.
تورکیای نوێ ، یانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ، وه‌ک (ته‌ها ئوزهان) سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بنکه له ئانکه‌ره ده‌ڵیت “ئه‌گه‌ر به گشتی تورکیایه‌کی نوێ بێته ئاراوه ئه‌وا نابێت کێشه‌یه‌کی تیادا بمێنێته‌وه به ناوی کێشه‌ی کورده‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له چوار ساڵی داهاتوودا کێشه‌ی کورد له تورکیادا به‌بێ چاره‌سه‌رکردن مایه‌وه ئه‌وا یانی تورکیای نوێمان نابێت”.
بۆ گوێگرتن له بۆچونه‌کانی به‌ڕێز ئوزهان کلیکی ئه‌م لینکه‌ی لای خواره‌وه بکه.
http://www.voanews.com/kurdish/news/taha_ozhan_may16-121948714.html
5 responses to “هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا”
berasti helbijardin xoy le xoy da piroseyeki demukrasiye belam helbijardini mangi dahatw le turkya pem waye tenha bo netewey turk azadi tedaye ew helmetey estay turkya rasti qisekanim deselmenet.
berasti helbijardin xoy le xoy da piroseyeki demukrasiye belam helbijardini mangi dahatw le turkya pem waye tenha bo netewey turk azadi tedaye ew helmetey estay turkya rasti qisekanim deselmenet
There’s some good ideas here, but I dont know if I agree with everything, but theres some important points
Pretty good post. I just stumbled upon your blog and wanted to say that I have really enjoyed reading your blog posts. Anyway I’ll be subscribing to your feed and I hope you post again soon.
There are some interesting points in time in this article but I don’t know if I see all of them center to heart. There is some validity but I will take hold opinion until I look into it further. Good article , thanks and we want more! Added to FeedBurner as well