ئه‌وه‌ی هه‌مومان کۆکین له‌سه‌ری چاره‌سه‌رکرنی ته‌واوی ناکۆکیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ و ووتوێژکردنێکی بابه‌تیانه‌یه، نه‌ک ئه‌و جۆره گفت و گۆیانه‌ی ته‌نها بۆ به‌سه‌ربردنی کات و یه‌کتر ناسینی به‌شداربوه‌کانی بێت و قسه‌کردنی لابه‌لا له‌و کۆبونه‌وانه‌دا کرۆکی مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان به ئاقارێکی تردا به‌رێت.
ڕۆژی شه‌ممه بوو، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوان سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن و هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمه‌که‌دا کرا و چه‌ندڕۆژێکیش دواتر واته ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ی دووه‌م کرا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچونێکی به‌رچاو هه‌بێت. بڕیاریش دراوه کۆبونه‌وه‌ی سێهه‌میش به‌م زووانه بکرێت.
هه‌رچۆنێک بێت ، له کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا گوترا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش ڕوانین و دیدوبۆچونه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیان وه‌رگرتووه و لای خۆیانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌که‌ن و له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه ، هه‌ربۆیه‌شه گه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه به گرنگیه‌وه لێی ده‌ڕوانرا، ئه‌وا ئه‌وی چوارشه‌ممه به گرنگتره‌وه سه‌یر ده‌کرا.
ئه‌و پڕۆژه چاکسازیه‌ی ئۆپزسیۆن هه‌یبوو هه‌ر هه‌مان ئه‌و پڕۆژه 22 خاڵیه بوو که پێشتر خستبویه به‌رده‌م ڕای گشتی ، له میدیاکاندا (سه‌ربه‌خۆ و حیزبیشدا) گفت و گۆو قسه‌وباسێکی زۆری لێ‌کرا، یانی خاڵه‌کانی ته‌واو ئاشکرا بوون ، زانراو بون ، پێشتریش ده‌سه‌ڵات ئاگاداری یه‌ک به یه‌کیان بووه و له کۆبونه‌وه‌کانیشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا باسکرابوون ، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ کرابوو، خوێندنه‌وه‌ی ئاینده‌یی له‌سه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵات داوای کاتی زیاتر ده‌کات بۆ پێداچونه‌وه و دوا ڕا دان له‌سه‌ری.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش، به‌پێچه‌وانه‌ی راگه‌یاندنه ڕاشکاوه‌کانیانه‌وه له 17 ی 2ه‌وه تا ڕۆژی شه‌ممه‌و یه‌که‌م کۆبونه‌وه، هیچ ڕاگه‌یاندنێکی وایان نه‌داوه که بگوترێت زانیاریه‌کی نوێی تیادا ئاشکراکراوه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌گوترا ” کۆبونه‌وه‌یه‌کی باش بوو ، سه‌ره‌تایه‌کی باش بوو، که‌ش و هه‌وای کۆبونه‌وه‌که ئارام بوو، به دیالۆگ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، پڕۆژه‌ی خۆمان خستۆته ڕوو، خاڵی هاوبه‌ش زۆرتره له خاڵه ناکۆکه‌کان و ………هتد”
کۆبونه‌وه‌کان له‌سه‌ر چی ده‌کرێن، گفت و گۆ له‌سه‌ر کام داوایانه ده‌کرێت، داوای سیاسی سێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن یان داوای ساده‌ی خه‌ڵک که له ڕۆژی 17 ی 2 دا به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان له پارێزگای سلێمانیدا ،به‌رگێکی تریان به ململانێی سیڤیلی له هه‌رێمه‌که‌دا به‌خشی.
هه‌ر پێنج لایه‌نه‌که‌ی به‌شدار له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، به ناوی خه‌ڵک و داواکانی خه‌ڵکه‌وه قسه ده‌که‌ن و خۆیان به نوێنه‌ری ڕه‌های کۆمه‌ڵان و ته‌وای پێکهاته‌ی گه‌لی هه‌رێمه‌که ده‌زانن و شوێنێکیان بۆ ڕایه‌کی جیاواز نه‌هێشتۆته‌وه له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا.
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕووده‌دات ، کێشه‌ی هه‌موو هه‌رێمه‌که‌یه نه‌ک ته‌نها ناکۆکی نێوان پێنج لایه‌ن ، قه‌یرانێکه به‌رۆکی هه‌رێمێکی گرتووه نه‌ک ته‌نها پێنج لایه‌ن که خۆیان به پێشه‌نگ داده‌نێن، ئاسته‌نگ و ئاریشه‌یه‌که پێویستی به به‌شداری هه‌مه لایه‌ن هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردن ، نه‌ک به بڕیار یان به ڕێکه‌وتنی ته‌نها پێنج لایه‌ن.
داواکانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و به هه‌مان شێوه‌ش به‌رنامه‌ی کاری لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا ، نکوڵی لێناکرێت که ده‌شێت به‌شێکی له‌گه‌ڵ داواکانی خه‌ڵکدا یه‌ک بگرنه‌وه ، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ستراتیژی و ئه‌کادیمیه بگوترێت ئه‌وانه زۆربه‌ی داواکانی خه‌ڵکن.
بۆیه به پێویست ده‌زانرێت ئه‌و کۆبونه‌وانه فراوانتر بکرێن، هه‌ر هیچ نه‌بێت له پاش سێهه‌م کۆبونه‌وه‌وه ، سوود له ووزه و توانایی لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش وه‌ربگیرێت و هه‌روه‌هاش له که‌سانی ئه‌کادیمی و ته‌کنۆکرات که به دڵنیاییه‌وه ده‌شێت پڕۆژه‌ی وا تۆکمه‌و له‌بار و گونجاویان هه‌بێت ، زۆر زۆر چاتر بن له‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌و پێنج لایه‌نه خستویاننه‌ته ڕوو بۆ چاره‌سه‌رکردن.
سنوردارکردنی گفت وگۆکان له نێوان پێنج لایه‌ندا یانی سنوردارکردنی وتووێژه‌کانه له‌سه‌ر داوای سیاسی و خواستی سیاسی پێنج لایه‌ن، نه‌ک خواستی ڕای گشتی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که به‌بێ هیچ گومانێک به شوێن شێوازێکی نوێی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنه‌وه‌یه ، دوور له هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبیانه له دامه‌زراوه حکومیه‌کاندا ، و ڕاپێچ کردنی گه‌نده‌ڵکاران بۆ به‌رده‌م دادگا. به‌جێهێنانی ئه‌م دوو داویه‌ی خه‌ڵک بڕیارێکی ڕاشکاوانه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وێت ( جا هه‌ر لایه‌نێک بێت له ده‌سه‌ڵاتدا ) ، نه‌ک هه‌ڵکردن و ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵێک دروشمی باق و بریقه‌دار له‌لایه‌ن ئه‌م یان ئه‌و لایه‌ن.
دانوستاندن یانی وه‌رگرتن و دان ، بۆیه هه‌ر سازشکردنێک له‌سه‌ر ئاینده‌ی چاکسازی له‌م هه‌رێمه‌دا که به شێوه فه‌رمیه‌که ته‌نها له سێ پارێزگا پێکهاتووه (دهۆک– هه‌ولێر– سلێمانی ) و دوورکه‌وتنه‌وه له داواکانی خه‌ڵک جا له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌نێکه‌وه بێت یانی سازشکردن له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانی به‌رده‌وامیدان به گۆڕانکاری بنچینه‌یی له هه‌رێمه‌که‌دا و جۆرێکیش ده‌بێت له خۆکوشتنی سیاسی و له‌به‌ردانه‌واندێک که هیچ بیانویه‌ک هه‌ڵناگرێت
.
ئه‌گه‌ر وه‌ک گریمانه‌یه‌ک دایبنێین، ئه‌م کۆبونه‌وانه ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیفانه‌ی هه‌بوو وه ڕێکه‌وتنێکی سیاسیانه هاته ئاراوه و جارێکی تریش پرده ڕووخاوه‌که‌ی متمانه‌ی نێوان ئه‌م پێنج لایه‌نه چاککرایه‌وه، چی وامان لێده‌کات بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی لایه‌نێکی تری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێنج لایه‌نه لایه‌نگرانی خۆی نه‌خاته شه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به هه‌ر دیارده‌یه‌ک بێت و که‌شێکی تری نائارامی و نا جێگیری له هه‌رێمه‌که‌دا دروست نه‌بێته‌وه؟
به پێداچونه‌وه به ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ناته‌بایی زۆره ، به چاره‌کی ئه‌وه کۆک بوون نابینرێت، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش پارتی و یه‌کێتیش ده‌گرێته‌وه که ڕێکه‌وتنێکی وه‌ک ده‌گوترێت ستراتیژییان له نێواندایه. هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌وه‌نده‌ی ناجێگیری سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه ، ئه‌وه‌نده زه‌مینه‌یه‌ک بۆ سه‌قامگیری سیاسی به‌دی ناکرێت.
ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان گه‌ڕانه به دووی دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی چاره‌سه‌ریه‌کی فه‌نده‌مێنتاڵانه له ڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و خوێندنه‌ویه‌کی بابه‌تیانه‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که ، دوور له هه‌موو بیرکرنه‌وه‌یه‌کی ته‌سک و ڕه‌ق و ته‌قی به‌رژه‌وه‌ند خوازی حیزبیانه و یان پاراستنی سوودمه‌نیه‌کانی تاکه که‌س.
به داخه‌وه له‌م ماویه‌ی ڕابردوودا نه لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش توانیان سه‌رو سه‌ودایه‌کی بابه‌تیانه‌ی زانستیانه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا بکه‌ن ، بتوانن خوێندنه‌وه‌یه‌کی وای بۆ بکه‌ن که هه‌ر هه‌موو لایه‌ک بخاته به‌رده‌م به‌رپسیارێتیه‌کی مێژووییه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن نه‌ک به‌کارهێنانی ئه‌و ڕووداوانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نه.
گرنگ ڕێکه‌وتن نییه له‌و کۆبونه‌وانه‌دا ، گرنگ دروستبونی گوتاری هاوبه‌ش نییه ، گرنگ هاوڕایی نییه له‌سه‌ر هه‌بونی کێشه و ئاڵۆزی و ئاسته‌نگه‌کان، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه تا چه‌ندێک به ته‌نگ داواکانی خه‌ڵکه‌وه‌ن ، تا چه‌ندێک ده‌خوازن خه‌ڵک ببێته به‌شێک له پرۆسه‌کانی بڕیاردان ، تا چه‌ندێک ده‌بنه خاوه‌ن ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه‌ی له خزمه‌ت خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکدا ده‌بێت ، تا چه‌ندێک ئاماده‌ن سازش بۆ یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر بنجینه‌ی ئه‌و داوا‌و خواستانه‌ی خه‌ڵک هه‌یه‌تی ؟ تا چه‌ندێک ئاماده‌ن ڕاشکاوانه و بێ هیچ دوو دڵیه‌ک ڕاستیه‌کان به خه‌ڵک بڵێن و هیچ شتێک به نهێنی نه‌مێنێته‌وه؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆبونه‌وه نهێنیانه‌ش که دوولایه‌نه و دوور له چاوی میدیا و لایه‌نگرانی خۆشتان کردوتانه.
خه‌ڵک هه‌مووی چاوه‌ڕوانی سازشێکی نیشتیمانیانه‌یه ، چاره‌سه‌ریه‌کی کوردانه‌یه، نه‌ک یاریه‌کی سیاسیانه‌ی قێزه‌ون بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات و داهاتی زیاتر.
2 responses to “دانوستاندن یان گه‌مه‌ی سیاسی”
dast xosh kak balen bo wrwzhandni am babata,ka prsiari zor lai xalk drwst bwa lam kobwnawanai ka aikan.
balam, barai mn kobwnawai se 7izb w dw 7izbi dasalat dar pemwania anjameki awtoi habe bo dawakariakani xalk,chwnka awa xalka ka dawakari w kamwkwrti haia nak barprsi izbakan,warawaia ka nwenari xalk lagal 7kwmat kobwnaiatawa,nak 7izbakan xoian kobwnawa bkan,agar washbe ba bo xalk bn nak bo barzhawandi xoian,nak bo rekawtni zher bazher.
به راى دانيشته نه كانى نيوان ئو بوزسيو ن و ده سه لات : ده بيت كه شيكى ئارامى بو بره خسيت : نابيت ده سه لات له ملاوه بودجه ى لايه نه ئو بوزسيونه كان ببريت و له لايةكى تره وه داواى دانشتن بكات : ئه و هه لويستى هه لسباردنى دانشتنه كان له كه ل ده سه لات باش‌ترين هه لويسته :