ناکرێت هه‌ر ته‌نها وه‌ک ڕه‌هه‌ندێکی ئاسایشی یان بۆ پاراستنی سنوره‌کان له تۆپبارانکردنی به‌رده‌وامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕوانرێت.
ئه‌م کرده له‌شکریانه‌ی کۆماری ئیسلامی ژماره‌یه‌ک ڕه‌هه‌ندی سیاسی له خۆ ده‌گرێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئێران‌دا به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ش.
یه‌کێک له‌و ڕه‌هه‌نده سیاسیانه ده‌شێت په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌به‌وه هه‌بێت، به تایبه‌تیش کاتێک باس دێته سه‌ر وڵاتێکی وه‌ک سوریا
دیمه‌شق ته‌نها پایته‌ختی جیهانی عه‌ره‌بیه خاوه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کی وه‌ک ده‌گوترێت ستراتیژی گرنگ بێت له‌گه‌ڵ تاران‌دا ، بۆیه هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک له سیسته‌می سیاسی سوریادا گورزێکی به‌هێز ده‌بێت له خه‌ونه ئاینزاییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی شیعه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا که به‌شوێن جێگیرکردنی شیعهگهراییهوهیه له ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی خه‌ونی بوژاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی فارسیش له ئێران‌دا زوو له‌بار ده‌بات.
به دوریشی نازانم ئێران بخوازێت له ڕێی تۆپبارانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه بخوازێت له‌سه‌ر شانۆی ناوچه‌که نومایشی هێزی خۆی بکات و په‌یامێک بدات به‌وه‌ی هێشتا ئێران خاوه‌ن کاریگه‌ریه‌کی تۆکمه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی هاوکێشه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و بهرژهوهندیهکانیش له ناوچه‌که‌دا دیاربکات.
ئێران به ڕاسته‌وخۆ یان به ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری عێراقدا ده‌کات وه‌ک زۆرێک له ڕێبه‌رانی عێراقی جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ، سوریای کردۆته بنکه‌یه‌ک بۆ نه‌خشه‌ڕێژی و پیلانه‌کانی ، له لوبناندا حیزبوڵای حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌کار ده‌هێنێت و یان ڕاستتر بڵێم خستویه‌تیه ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه ، حه‌ماسی فه‌له‌ستینیه‌کانی کردۆته به‌شیکی دانه‌بڕاو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆی ، تۆڕێکی ئاڵۆزی هه‌واڵگری له ناوچه‌که‌دا بۆخۆی دروستکردووه ، هاوکاتیش به‌بێ گوێدانه فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و داواکانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی که ڕۆژئاوا له‌و بڕوایه‌دایه بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوکیه نه‌ک بۆ مه‌به‌ستی سیڤیلی وه‌ک ئێرانیه‌کان ده‌ڵێن
ئاله‌م سۆنگانهوه کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌سه‌له‌ی پژاکی کردووه به به‌هانه‌یه‌ک بۆ تۆپبارانکردن و هێرشکردنه سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
تاران هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوه ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌نیش له شاری خانه‌قین ده‌بڕێت و هه‌روه‌هاش چه‌ند زێیه‌کی تریش که سه‌رچاوه‌کانیان له ئێرانه‌وه‌یه و له‌وێوه دێنه ناو خاکی هه‌رێمه‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر زیاتری ورد بکه‌ینه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی ئێران ده‌خوازێت تاکه زلهێزی ناوچه‌که بێت نه‌ک وڵاتێک بێت بیه‌وێت سنوره‌کانی خۆی بپارێزێت ، ده‌یه‌وێت خاوه‌نی دوا بڕیاری سیاسی بێت له ناوچه‌که‌دا و له‌و پێشهبڕکێیهی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه‌تی هه‌ر خۆی له پێش بێت ، ده‌یه‌وێت ڕۆڵی ئاغایه‌تی ببینێت له ناوچه‌که‌دا و که‌س بێ پرسی تاران ده‌ست به ئاودا نه‌کات.
ئێران له هه‌موو لایه‌ک باشتر ده‌زانێت ئه‌و ناوچانه‌ی تۆپبارانیان ده‌کات و ئه‌و ناوچانه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و ئاودێری لێبڕیون نه پژاکی لێن و نه هیچ شتێک، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌فتارانه به پێویست ده‌زانێت بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی هه‌ن له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و له عێراقیشدا
تاران به‌شوێن پێکهێنانی پشتێنهیهکدایه به تایبه‌تی له‌سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ئه‌رکی به‌رده‌وامیدان به‌و پشتێنهیهش به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی وه‌ک ئه‌نسار ئه‌لئیسلام ده‌سپێرێت به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سنوره‌کانیش بخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
پێشتر ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین ده‌وڵه‌تی تێرۆر بوو به‌ڵام له ئێستادا پێده‌چێت کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌وڵی بێوچاندا بێت تا ئه‌و جێیه بگرێته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا.
33 responses to “کۆماری ئیسلامی ئێران له تۆپبارانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی تێرۆر”
دەستت خۆشبێ.. تێبینیم ئەوەیە ئێران دەوڵەتی تیرۆرە نەک بیەوێت شوێنی سەدام بگرێتەوە..
رێزی زۆر
بۆچونه‌که‌ت به دروست ده‌زانم
سلاو لێکدانه‌وه‌که‌ت لایه‌نێکی دروستی مه‌سه‌له‌کانه. دیوێکی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌و رێککه‌وتنه ژێربه‌ژێرانه‌ی هێزه ده‌سته‌مۆکانی ولایه‌تی فه‌قیهه له عراق که له خولیای ئیمبراتۆریهتهکیدا خۆی ده‌بینێته‌وه به‌وه‌ی وا‌بکات کورده‌کان به‌شیوه‌ی فه‌رمی داوا له حکومه‌تی عراق بکه‌ن بێت له ژێر ناوی سیاده‌ی عراقدا له‌شکر بێنێته ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێم وئێران به‌م جۆره دیوارێکی پۆلایی بۆ ئیران دروست بکات، هاوکات مهترسیهکیشبێت له‌سه‌ر هه‌رێم له‌کاتی پیوستدا به‌کاری بهێنێت، ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێکه خۆی له شانسا ده‌بینێته‌وه که کوردستان ئه‌و هه‌له سیاسیه بکات. هه‌رچه‌ند ئه‌م دئدگایهی ئیران خۆی داوه‌ته ده‌ست ئه‌گه‌ر. مه‌سه‌له‌ی پژاکیش کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تۆپبارانه‌کان هه‌روه‌ها ئه‌مه بێجگه له‌و رێکه‌وتنانه‌ی عراق که گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرا موجاهدینهکان راده‌ستی ئێران بکه‌نه‌وه و ئیران ده‌مێکه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کات کوردیش له سنوره‌کانی خۆیدا هێزه به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌کان به‌ته‌واوی بخاته سوری متبونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئیران‌دا. به‌لام پژاک ناچێته ئه‌و سوری متبنهوه بۆیه ئیرانیش ئه‌م تۆپبارانانه وه‌ک هه‌ره‌شه‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنێت .و له‌و بروایهشدام ده‌یه‌وێت چه‌کداره ئیسلامیه‌کانی که خۆی دالده‌ی داون بۆ ئه‌وناوچانه بنێرێت که تۆپبارانیان ده‌کات چونکه نفوزی لایه‌نگرانیان له‌و شارۆچکانه که‌م نیه
بێگومان کاک سالار بۆچونێکی زۆر دروسته ،ئه‌وه به‌شێک بووه له‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌کات. بێ له‌وه‌ش کۆماری ئیسلامی بۆ چه‌واشه‌کاری ده‌شێت ژماره‌یه‌ک سیناریۆی تریش به‌کار بێنێت.
بةرِيَزم كاكة بةلَيَن … من نووسينةكةتم ثىَ جوانة ويَرِاى دةستخؤشيم حةزم ئةكرد هةلَويَستى حكومةتى هةريَم و حكومةتى فيدرالَى عيراقيشت دةست نيشان بكرداية لة مةرِ ئيَران و تةداخوولى ئيَران لة كوردستان ةوة كة تا ئيَستا هةلَويَست و وةلاَميان وةك ثيَويست نى ية ,ئاماذوت بة هؤكارةكانيش بكرداية ز من لةطةلَ نووسينةكةى بةرِيَزتان رايةكى ترم هةية ئةويش ئةوةية كة ئيَران لةريَى تؤث بارانكردنةوةى كوردستانةوة ئاماذة بة ئةمريكا ئةكات كة طةربيَت و لة كوردستان بميَنيَتةوة ئةوا تووشى تةنطذةى طةورةى سةربازى ئةبيَت لة لايةن ئيَرانةوة,هةروةها ئيَران خؤى وا نيشانى دونيا ئةدات كة هةركاتيَك بيةويَت عيراق ئةكات بة لوبنانيَكى تر بؤ ئةو مبةستةيشى ثشت ئةستوورة بة ئيسلامى ية سياسى يةكانى كوردستان (كؤمةلَى ئيسلامى و جوندو السلام)بة نموونة.
جا به‌ڕاستی کاک به‌کر ئه‌وه‌ی جه‌نابت باست کردووه یه‌کێکه له فاکته‌ره‌کان ، ئێران نومایشتی هێزی خۆی ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت چیی بوێت ده‌یکات و له‌ڕێی لایه‌نه‌کانی سه‌ر به ئێرانه‌وه جا ئایا کوردی بن یان عێراقی بۆی ده‌چێته سه‌ر. به‌ڵێ منیش له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌ی جهنابتدام له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌کاندا هه‌ندێک هه‌ڵوێستیش هه‌بوایه له‌سه‌ر ئاستی گشتی و تایبه‌ت پێم وایه کاریگه‌ری ده‌بوو هاوشێوه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی له سنوری خانه‌قین کرا.
It is a very interesting topic to talk about. Iran we like it or not have its own place in the Middle East and unfortunately in wrong way is using its power. Even United Nation couldn’t make them to destroy their Nuclear weapon program, I feel so sorry for Kurdistan. The simple question regarding bombing Kurdistan’s border is arising in most of us as Kurd, why so far Iraq president not issue a formal statement about this bombing? Why Regional Government of Kurdistan not boycott trading with Iran? Is private sector’s interest more important than our national security? There are many why’s that I can’t figure it out.
Sara
USA
پێم وانیه مه‌سه‌له‌که له وه‌لام دانه‌وه یان نهدانهوهدا بێت ، ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندنێک بۆ ئیدانه کردن پێم وانیه هیچ شتێک له ڕاستیه‌کانی مه‌سه‌له‌که بگۆڕێت، گرنگ درک کردنه به‌و یاریه ناوازانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن. نازانم چه‌ند بڕوات به‌وه‌یه؟
لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەموو ساڵێک چەند جار تۆپباران دووبارە دەبێتەوە، ئەمەیش وەک رەگێکی سەرەتانی لێهاتووە! چارەسەرکردنی کەمێک وەک مەحاڵی لێهاتووە! گریمان پێ کە کە و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات نەمێنێت گروپێکی تر هەڵدەتۆقێنرێت و لەو کێوانە دەمێننەوە! هەڵیسانی جارجاری ئەم تۆپباران و نوقرچ لە یەکترگرتنە ئیتر لەهەر لایەنێک لەلایەنە ڕکەبەرەکان گۆرەپانەکەوە بێت، بە قازانجی فڵان گرووپ یان پارتی سیاسی و تەنانەت کەسایەتی و خەڵکانی تە،ر مەجاڵیک دەبێت تا سەرقاڵ بن و خۆیانی پێوە با بدەن و دەربخەن!! بۆیە لەگەڵ هەموو ئەو لقوپۆپلێکردنەوەیەی ئەم تۆپبارانەی دوایی کە کەمێک درێژترە لەوانی پێسوو، باسی لێوە دەکرێت هیچ نییە و تێدەپەڕێت.
کاک عه‌باس زۆر سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت ، هه‌رچه‌نده زۆر له‌گه‌ڵ ڕایهکهتدا یه‌ک ناگرمه‌وه به‌ڵام به‌وپه‌ڕی ڕیز و خۆشه‌ویستیه‌وه وه‌ری ده‌گرم.
پێم وانیه مه‌سه‌له‌که ته‌نها به تێپه‌ڕ بوونی کات تێپه‌ڕ بێت و له‌م بار و دۆخه‌ی ئێستا ئێرانی تیادایهله هه‌ردوو لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیشدا و ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌کات ، به‌ڵگه‌یه که مه‌سه‌له‌که هه‌ر نوقورچ له یه‌کتر گرتن نییه.
kak Belen , em katet bash, Peshtir chend Derekim bo nwsiy belam lepirekda wwn bww sirayewe, boye debet pesh ewey dwwbare binwwsim fonty kurdy dagirim pashan dest pe bikemewe, belam ew xalaney amajet pe kirdwwn zor bineretyn, bary heremy Kurdistan bo Eran mitmane bexsh niye, betaybety ewan zor le siyasetmedarany Herem dilniya neen, boye deyanewet hemeeshe le Rekey ew Topbarankirdnewew berbest kirniny Awy Rwwbarekan w Chendeen Amajey jorawjory deeke Nameyek be Herem bigeyenin ke ewan lew Rewshey Herem Razy neen. Eran deyewet Heremy Kurdistanish wekw Hikwwmety Sheey Bexdad lexizmety Stratijety Syasy Eranda bet yan belay kem Rega bew Chalakiyaney Pizhak bigrin w sinwwrekan be Berjewendy Eran Kontroll biken…
کاک عه‌باس زۆر سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت، ئه‌وه‌ی ئامژهت پێکردووه ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئێران ناشرین ترین و قێزه‌ون ترین ڕه‌فتار به‌رامبه‌ر به هه‌رێم ده‌کات له‌وانه بڕینی سه‌رچاوه ئاویه‌کان ، کۆنترۆڵکردنی بازرگانی ، زۆری تریش بۆ خۆست ده‌زانیت هه‌م لایه‌نی کوردی و هه‌میش لایه‌نی عێراقی هه‌ن که کۆمه‌کێکی زۆری ئه‌م کۆماره ئیسلامیه ده‌که‌ن….مه‌خابن.
كاك به‌ڵێن له خوێندنه‌وه‌یه‌كى جوانت بۆ سیاسه‌تى ئێران له ناوچه‌كه هه‌یه,جوانت پێكاوه كه ده‌لێى ئێران تۆرێكى هه‌والگرى ئاڵۆزى له ناوچه‌كه درووست كردووه,تۆپ بارانكردنى ناوچه سنوریه‌كان بێگومان به هانهیهكه وةكو جؤن به‌شێك له سه‌ركرده عیراقیه‌كان ملكه‌چى سیاسه‌تى ئێرانن,ئاواش دهیههوىَ هه‌رێمى كوردستان ناچاربكات ملكه‌چ بن بۆ سیاسه‌ته‌كانى,بێگومان ئیران دهشیههوىَ وه‌كو زلهێزى یه‌كه‌م له ناوچه‌كه بهدیاربكهوىَ….
کاک هه‌ڵوێست پێشتر له نوسینێکی ترمدا باسم له‌وه کردبوو چۆن ڕیبه‌رانی عێراق هه‌روادێ و ئینتیما بوونیان به خاکێکه‌وه که پێی ده‌ڵێن عێراق که‌م ده‌بێته‌وه، ڕاسته ئه‌گه‌ر هاتبا و له سه‌رکردایه‌تی سیاسی عێراقدا شوێنێک بۆ به‌رز ڕاگرتنی سه‌روه‌ری عێراق هه‌بوایه ، نه‌ک هه‌ر ئێران هیچ وڵاتێک له ناوچه‌که‌دا نه‌یده‌توانی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر
Bwni PKJ tanya bahanayaka, ka Iran la regayawa Riwayat ba xoy dadat Hezi xoy nmaish bkat, pem waya ema basheka la Shari narastawxoy Iran, Chunka law Shara narastawxoya range btwanet hezi xoy nmaysh bkat u pishani wlatani dikay bdat, la dasalati basar ewani dikada haya…
balam ew heza banaw Afsanyay Iran taradayak bahoy pekdadanakani lagal PJK Shkawa, tanant shksfakanyan baranbar ba PJK waykrdwa Iran tushy Shoki syasii bet, baw peyay PJK u PKK taka hezi xorhalati nawarastn ka shari partizani dakan, agar Iran twanibaya tekyan bshkenet, ewa weni ew Komara waku Hezeki be wena u Afsanayy la xorhalati nawarast dardakawt…
dwajar Iran dayawet wak taka Komari xorhalati nawarast xoy nmaish bkat…
topbarankrdni Snurakani Kurdistan shweneka datawen hezi xoy teda taqi bkatawa, chunka ewa bo maway chand saleka Hukumati kurdistan u Iraq jga la bayannama u protesti asayy hich kardanawayaki karigartyan nabwa…
ده‌زانیت کاک سۆران سه‌یره هێشتا ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له‌ناو فارسه‌کانی ئێران‌دا هه‌ر باوه که خۆیان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێ له سه‌روو تر بێت!
kak Balen gyan Farsakan badrezhayy mezhw ishyan bo em mabasta krdwa, dakret blein har krdar u theoryakyan shayati ew bochuna dada.. Shkani Impratoryati farsakan labarnbar Supai ASparta, ka 500 BC bw, ragy Irani haltakand, balam yonanyakan lanaw xoyanda yakgr nabw. eway way krdwa Iran takw estash xwan ew afkara bet, ew parwarda calture mezhyaya, ka ba drezhay ew natawaya xawani bwa….
سلاو
دةست خوشبو ئةم بابةتةت.
سةيرة بةلامةوة كة ئيران ئةم رةفتارانة ئةكات,جونكة كاتيك راكردنى كوردا دةستى بيكرد خةلك هةموو بؤ ئيران رؤى و ئةوانيش دةستى يارمةتيان بؤ كوردان دريشكرد,بةلام ئيستا خويان دةربةدةرو توب بارانمان ئةكةن هةرجةندة ئيران و ئيراق بةيوةندييةكى بازركانى بتةويان هةية,بةلام بةراى منئةم كردةوةيةى ئيران وةك زةنكيك بو ئاكاداركردنةوةى ئةمريكا بةكارية هينى كة بيسةلمينى ئه توانى رو بةروى بيتةوة لةهةركاتيكدا كةمةترسى هةبى بؤى,يان بؤ ئةوة كة بة كارةى بة ئيراق بلى من واز ئةهينم لةبةرام بةرا تؤش بريكى زور نةوتم بةرى يان هةر شتيكى تر,بةلام بيدةنكى و سةيركردنى دةسةلاتداران و حكومةتى هةريم و عيراق جارةسةرو ريكا جارةنية يايا هةريةك لةم دو حكومةتة ئةتوانن بجن لة سنورى ئيران وابكةن ئيتر ئةم دو حكومةتة بؤ قبولى ئةكةن,ئةكةرقبولى كةن ماوةيةكى تر خراب تريش ئةبو كيشة تا زوتر جارةسةربكريت باشترة.
پرسیاره‌که له‌وه‌دایه که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناو عێراق قبوڵی بکات یان نه‌یکات ، ئێران ئه‌و کاره‌ی هه‌ر ده‌کات ، بازرگانی هه‌بێت یان نه‌یبێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت چونکه کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر یه‌ک به‌رنامه به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی پشت په‌رده‌ی هه‌یه.
وه‌کو زانراوه مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانکردنی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م جار نیه‌و شتێکی تازه نیه، ته‌نها ئێرانیش نیه که ئه‌و کاره ده‌کات، ده‌وڵه‌تی تورکیایش به هه‌مان شێوه‌و به هه‌مان بیانوو ئه‌و کاره‌ی کردوه له رابردودا، جگه له زیانی گیانی، زیادی گه‌وره‌ی به ئابوری هه‌رێم گه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر ته‌نها روخانی پرده‌کان له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، بۆ داهاتوویش هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نیه که ئێران یاخود تورکیا ئه‌وه دووباره نه‌که‌نه‌وه.
ده‌توانین هه‌ندێك وردتر بروانینه مه‌سه‌له‌که‌و له‌وێوه قسه‌ی له‌باره‌وه بکه‌ین، ئایه جمهوری ئیسلامی، یاخود ده‌وڵه‌تی تورکیا میانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستاندا چۆنه؟!! ئه‌وه‌ی له‌زاری به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌بیستین، چ به‌رپرسی حکومی یاخود حیزبی، هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیان باشه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و جمهوری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر زۆربه‌ی مه‌سه‌له گرنگه‌کان رێککه‌وتیان هه‌یه، وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان(جه‌بار یاوه‌ر) لهه دوای هێرشه‌کانی ئێرانه‌وه له مانگی یولی 2011ه‌وه هه‌میشه ئه‌وه‌ی وتوه که ئێران نه‌هاتوه‌ته ناو خاکی کوردستانه‌وه، به‌ڵام راپۆرتی لیژنه‌ی پارله‌مانی کوردستان پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی ئه‌ویان سه‌لماند.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی په‌که‌که‌و بژاکیش له هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، به هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ئاماده نیه هاوپه‌یمانی به‌هێزی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ گروپێك یان هێزێکی چه‌کداری له‌ده‌ست بدات که ده‌وڵه‌تی تورکیایه، په‌که‌که ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه‌و به تیرۆریستیان ناوزه‌د ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌تی تورکیا به چه‌ند هۆکارێك له‌پێش کورد‌و مه‌سه‌له‌ی کورد، هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینهوهیه له دیدی ئه‌مه‌ریکاوه، یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه که تورکیا ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه له ساڵی 1952ه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمکانی نیه ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ئه‌ندامانی په‌یمانی ناتۆ پشت بکه‌نه تورکیا بۆ کورد، له دۆخێک‌دا کورد نههێزهو نه ده‌وڵه‌ته‌و نه گه‌ره‌نتی هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی په‌یمانی ناتۆ، ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا ببێته ده‌وڵه‌ت به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له ناوچه‌که‌دا پارێزراو ده‌بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌یکات.
دووه‌م راسته تورکیا ئیدعای ئیسلامییه‌ت ده‌کات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی سۆزی وڵاتان و گروپه ئیسلامییه‌کان، به‌ڵام وڵاتێکی عه‌لمانییه‌و ئاین به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ ده‌ست وه‌ربدات له کار‌و باری ده‌وڵه‌ت، ته‌نانه‌ت شتێك نیه له‌و وڵاته به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌کو هه‌رێمی کوردستان، قانونیشیان له‌ژێر روناکی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا دانهڕشتوه.
به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان که ده‌کرێت وه‌کو نمونه‌یه‌ك له هزری سیاسی کورد چاوی لێبکرێت، ئاین ده‌که‌نه سه‌رچاوه‌ی ته‌شریعی قانون، ئه‌وه گومانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاد ده‌کات له باره‌ی ئه‌وه‌وه که ده‌شێت له ئاینده‌دا به هۆی زۆربوونی لایه‌نگرانی ره‌وته ئیسلامییه‌کانه‌وه ئه‌فغانستانێکی دیکه، یاخود کۆمارێکی دیکه‌ی ئیسلامی لێ دروست بێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش نیه بۆ ئه‌وه، چونکه ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی جگه له‌وه‌ی مۆرکی خێڵگهرییان ناوه به ته‌وێڵی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌لای کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتێکی سیستماتیزمی وه‌هایان بونیاد نه‌ناوه که ئایندهی دیار بێت، چونکه له‌سه‌ر زه‌برو توند‌و تیژی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان راگرتوه، له‌گه‌ڵ که‌وتنیان گۆڕانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دێته ئاراوه، به ده‌ردی روخانی دیکتاتۆره‌کان، بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی له‌وڵاتدا دروست ده‌بێت، له‌و دۆخانهیشدا وه‌کو ئه‌زمون کراوه له‌ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌ت دوای راپه‌ڕینی کوردستان بینیمان چۆن هێزه ئیسلامییه‌کان سود له‌و ده‌رفه‌تانه ده‌بینن بۆ داگیرکردنی گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی.
له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر ئه‌و سهرهداوانهیه که باسی ئه‌و رێککه‌وتنه ژێر بهژێرانهی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به پژاك و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر مه‌ترسیداره، مساوه‌مه له‌سه‌ر ماندوبوونی هێزه شۆڕشێگێڕهکانی رۆژهه‌ڵات و مامه‌ڵه‌کردن به جوڵهکانیانهوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه له باشور، هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکایه که له هه‌مبه‌ر کورد ده‌یگرێته به‌ر، کاتێك به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بخوازێت ده‌توانن ده‌ربکه‌ون و جه‌نگ بکه‌ن و ترسیان نه‌بێت، وه‌کو له سێ ساڵی رابردودا بینیمان ئیسرائیل که هاوپه‌یمان و دۆست و یه‌ك سیاسه‌تن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، فڕۆکه‌ی تایبه‌تی هه‌واڵگری دا به تورکیا که دژ به په‌که‌که به‌کاریان هێناو سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، به هه‌مان شێوه هه‌ندێك له هه‌واڵه‌کان باسیان له بوونی فڕۆکه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکی کرد له قه‌ڵاچوالان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا له جه‌نگی دژ به په‌که‌که، له لایه‌کی دیکه‌وه تورکیا سه‌رقافڵه‌ی که‌شتی هاوکاری بۆ(غه‌زه)، ئه‌و جۆره گه‌مه‌کردنه بۆ شاردنه‌وه‌ی رووی راستی سیاسه‌تی تورکیایه له‌لای جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی.
به‌ڵام له کۆی ئه‌و چه‌ند نمونه ورد‌و باسه لاوه‌کیانه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا خه‌ڵك بیریان ده‌چێته‌وه، شتێك لێره‌دا راستی وجودی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که لێکدانه‌وه‌ی سیاسی بارودۆخه نوێیه‌کان به روداوه نوێیه‌کان و نه‌بوونی ره‌هه‌ندێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریشه‌ی مه‌سه‌له‌کان، به‌ره‌نجامی ته‌واومان ناداتێ.
به‌هاری عه‌ره‌بی 2011 و به‌هاری 1991 چ جیاوازییه‌کیان هه‌یه؟!! ئایه له ساڵی 1991دا هه‌مان ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئێستا له شۆڕش هه‌بوو یاخود نا؟ ئایه هه‌مان ئه‌و هێزو وڵاتانه له پشت خۆپیشانده‌رو شۆڕشه‌کانه‌وه نین؟ ئه‌گه‌ر بڕوانینه هه‌ر یه‌ك له(سۆمالی لاند، ئه‌ریتریا، باشوری سودان، که‌رتی غه‌زه، هه‌رێمی کوردستان) له ساڵانی 1991 به دواوه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی(تونس، میسر، سوریا، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، مه‌غرب، تورکیا، عێراق/ هه‌رێمی کوردستان) ده‌بینین هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان گۆڕانکارییه‌کاندا، به‌ڵام له کۆی گۆڕانکارییه‌کاندا به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان پارێزراوه، ئیدی ته‌واوی پێشهاته نوێیه‌کان، له‌شێوه‌ی دروستبوونی گروپی نوێ و هێزی چه‌کداری تازه، بۆمبارانکردنی وڵاتانی ئێران و تورکیا بۆ سنوری هه‌رێمی کوردستان، تێکڕا به‌نده به ره‌وتی سیاسه‌تی وڵاته زلهێزه‌کان، که له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بینین وڵاتانی تورکیا‌و ئێران، وه‌کو له وتاره‌که‌ی سه‌روه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه گره‌و له‌سه‌ر باڵاده‌ستی و هێزی خۆیان ده‌که‌ن له‌ناوچه‌که، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ده‌بینین که هه‌ر یه‌که له‌ئێران و تورکیا، بهجوداو هه‌ندێك جار پێکه‌وه تاو ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه کۆنه‌که‌ی عێراق که وه‌کو زلهێزی رکابه‌ری سیاسه‌تی رۆژئاوایی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌بوو.
به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر یه‌ك له‌و دوو وڵاته له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ئه‌وه‌دان ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی رۆژئاوا بده‌ن، ئه‌وه چاره‌نووسی عێراقی سه‌دام چاوه‌ڕوانیان ده‌کات، به‌ڵام چانسی تورکیا زۆر به‌هێزه‌و ئه‌گه‌رێکی دوور‌و هه‌ندێك مه‌حاڵیشه هه‌ڵه‌ی وا بکات، یاخود ده‌توانین بڵێین ئه‌و ئه‌ندامه به‌نازه‌ی په‌یمانی ناتۆ هه‌موو کاره دژ به مرۆڤایه‌تییه‌کانی لێ قبوڵکراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێت که پێگه‌ی خۆی چیه له هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
به‌ڵام ئێران گه‌مه‌یه‌کی خه‌ته‌رناك ده‌کات، ئه‌گه‌رچی ئێرانی سه‌رده‌می رژێمی شا به هه‌مان ده‌رد سه‌ری نایه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ره‌وتی ئیقلابیهکانی ئێران ئه‌زمونیان له سیاسه‌تی ساویلکه‌ی شا وه‌رنه‌گرتبێت که دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رۆژئاواز به‌رده‌وامیان مه‌حاڵه‌و قه‌ده‌ری روخانیان نزیك ده‌کاته‌وه.
کاک عومه‌ر سوپاست ده‌که‌م بۆ خوێندنه‌وه بابهتیهکهت ، به ڕووی مه‌سه‌له‌کاندا له‌و ناوچه ئالۆزه‌ی جیهاندا. ده‌زانیت ئه‌وه دیارده‌یه‌کی زۆر تایبه‌ته به سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست که سود له ئه‌زمونه‌کان وه‌رناگرن، ئه‌وه‌تا سه‌یرکه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا یان عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی یه‌مه‌ن یانیش قه‌زافی لیبیا چ سودێکیان له ئه‌زمونه‌کانی پێش خۆیان وه‌رگرتووه.
بةلام كاك بةلين عيراق دةولةتيكةو ئةبى خوى سةروةرى بؤخوى بةدةست بينى قابيلة كةسكى بيانى بيت و هةولى سةروةرى بدات بؤ ولات,كيشةى ئيمة بةكشتى ناكوكي و ناتةباى ناوخويية,ئيمة ساحيبمان نية كه ولاتيكى زؤر دةولةمةنين,من ئةبرسم تا بناغة بتةو نةبيت هةيكةل خوى ئةكريت؟,لةسةرةتاوة شةرى كورسى بوو ئيستة خةريكى وردة جاكسازة ئةيةوى خوى بكرى,بةلام ئيران كاريكى ناشرين و دور لة ئينسانىةت ئةكات بةتايبةت كرتنةوةى سةرجاوة ئاوييةكان ودورة لة ياساى ئاينى ئيسلامةوة كة ئةوان خويان بةدةولةتيكى ئيسلامى ئةزانن.
حكومةتى غيراقيش زؤر كةم تةرخةمبوو لةم كردةوةياندا كةمن ئةمةوى بة تةشةنوجاتى سياسى ناوبةرم لة نبوان عيراق و ئيران
ده‌زانیت کاشما من وا سه‌یری مه‌سه‌له‌که ناکه‌م که حکومه‌تی عێراق که‌مته‌رخه‌م بوو ، چونکه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرێک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقی باسی ده‌که‌ن که ئێران ئه‌م حکومه‌ته‌ی مالیکی هه‌ڵده‌سوڕێنێت.
باشة وا ئيران لةبةرةوةى شيعةن و ماليكيش شيعةية دةست زؤر لة كاروباروباردا وةرئةدا بةلام ئيمة تا ئيستا نةمان بينى وةفديكى عيراقى بجيت بؤ ئيران و بلى بؤ وا ئةكةن سنورتان بةزان ياساتان شكاند خةلكتان كوشت مالتا دةربةدةركرد زةرةرتاندا,ئةمة يةكةم جار نية ئةم كردةوانة,
ئه‌مه‌ی خۆت باست کردووه ، به‌شێکی گه‌وره‌و گرانی کێشه‌که‌یه، بێده‌نگی عێراق که به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌که حکومه‌تی نێوه‌ندی به‌رپرسه له پاراستنی ته‌واوی سنوره‌کان و خاکی وڵاته‌که. سیاسه‌تی بانێکه و دوو هه‌وا به‌کار ده‌هێنرێت ، بۆ یاسای نه‌وت و گاز هه‌رێم به‌شیکه له عێراق به‌ڵام بۆ پاراستنی سنوره‌کان مه‌سه‌له‌کان به چه‌ند لایه‌کی تردا وه‌رده‌چه‌رخێنن.
لەو رۆژەوەی خومەینی وەک سەرۆکێکی ئێران دەستی کرد بە فتوا دەرکردن و هاندانی شیعە بۆ خۆکوشتن لە پێناوی ئیسلامدا و هەناردەکردنی شۆڕش بۆ وڵاتانی دەوروپشت، نرخی مرۆڤایەتی لە کورتیی دا،ا هەموومان ئەزانین پێش شۆڕشەکەی خومەینی ژیانی خەڵکی ئاوا بێ بایەخ نەبوو، کە لە شەڕی ئێران عیراقدا زۆر جاران بە هەزارەها خەڵک ئەکوژرا و کوشتن بوو بوو بە دیاردەیەکی رۆژانە هەمووی لە پێناوی تێرکردنی دوو سەکردەی خوێن رێژ، کە دڕندایەتی ئەو شەڕانە لە هەردوو شەڕی جیهانیی تێپەڕاندبوو، ئەمەو کاردانەوەکانی ئەوەتا هەتا ئێستاش رەنگ ئەداتەوە، خۆکوژی و شەهید بوون و کلیلی بەهەشت و جیهاد، ویردی سەر زمانی رەشەخەڵکەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەمانە لە ئەتمۆسفێرێکی فەرهەنگی و دیموکراتیدا تووشی گیانەڵا دەبن و بۆ درێژەدان بە مانەوەی خۆیان لە ناو شەڕو ئاژاوەدا ئەدۆزنەوە، لە بەر ئەوە ئاژاوە لە دار دائەتاشن، ئەم تۆپباران کردنەی باشووری کوردستانیش هەر تەواوکەری ئەو سیستەمەیە کە کۆمارەکەیانی لەسەر هەڵچنراوە، ئەگینا پەژاک و پەکەکە تەنها پاساوێکە وەک وڕکی مناڵێکی چەتوون.
به ڕاستی باشتان پێکاوه به لام هێشتا هێندێکی تریشی ماوه .ئێران به فیتی چین و کۆریا ی باکور و روسیا خه ریکی هه ڵه شه یین له ڕۆژهالاتی ناوه راست و سه ره تای جه نگێکی خوێناویان لێ ده رده که وێت،کوردستان پێویستی به خۆ پاراستن هه یه له م هه ڵه شه یی یه و دورکه و تنه وه له هه م‌و توند‌و تیژیه ك له پێناوی پاراستنی ده ستکه و ته کانی گه لی کوردستان وگه ر بکرێت ئه م هه له بقۆزرێته وه بۆ هه نگاونان به ره و ئا مانجی سه ره کی و دور خستنه وه ی گه لی کوردستان له جاشایه تی بۆ داگیرکه رانی کوردستان و ده ستی که م خۆ دورخستنه وه و بایکۆت کردنی ئێران و سوریا و جیا بونه وه له عێراق و پشت به هه نگا و ی شارستانی و ڕاپرسی و پشریوانینێوده وڵه تی به ده ست هێنان له ئه مریکا و ئیسرائیل و ئه و روپا.ئه م مه ترسیه به ئێرانه وه زۆر ئا شکرا و دیاره هه ر بۆیه ئه و له ویه تی داوه به نانه وه ی دوبه ره کی نێوان کوردان و هه و‌ڵدان بۆ داگیر کردنی قه ندیل بۆ مه به ستی تێکدانی کوردستان و هاندانی سه ربازی عێراق بۆ کوردستان ،به ڵام سروشتی دیکتاتۆره کان وه هایه که بۆ شاردنه وه ی کێشه کانی ناوخۆیی والته که یان هێرش ده به نه سه ر سنوره کانی ده و رو به ریان به چه شنی سه ددامی دیکتاتۆری گۆر به گۆڕ .کشانه وه ی ئه مریکای کردوه به ده ستپێکی پلانه کانی وه ئه زمه ی مالی ولاتانی رۆژاوا ی له لا بوه به کۆتایی هاتنی وڵاته زلهێزه کانی رۆژاوای جیهان . نیازی داخستنی ته نگه ی هورمز یش به دور نازانم.
لە راستیدا کاك بەڵێن گیان تۆ هەموو رەهەنەکانت بە باشى و وردى لیکداوەتەوە بۆیە من قسەیەکم بۆ وتن نیە و تەنها ئەوەندە دەلیم ئێران تووشى نەخۆشیەکى ئاڵۆزى دەروونى هاتوە لە دنیاى سیسەتداو دەیەوێت مانۆر لێبدات باشنرین شوێنیش کە هێزى بازووى خۆى پێ تاقى بکاتەوە بۆ ئەو شخەکانى هەرێمى کوردستانە بەڵام لە راستیدا لەم نەزمە نوێیەى جێهانى سیەستدا ئێران تازە بەرەو کۆتایى دەچێت و خۆشى دەزانى َ جێى نابێـتەوە ئەو بەم تۆپبارانە دەیەوێ هەرەسهێنانى حکەمەتەکەى ئەسەد کە لە کۆتایى تەمەنى خۆیدایە داخەکەى لبە هەرێمى کوردستان برێژێ
کاک جه‌لیل ئه‌م کاته‌ت باش ، تکایه گه‌ر ده‌کرێت جارێکی تر کۆمێنته‌که‌ت بنێریته‌وه چونکه به‌داخه‌وه لای من باش ناخوێنرێته‌وه. سوپاست ده‌که‌م
سڵاو…. بە بڕوای من بەردەوامی ئەو ڕەوشەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو ئەدات و توپبارانکردن و بۆمبا باران کردنی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو حکومەتی جینایەتکاتی تورکیا‌و ئێرانەوە ، پێس هەموو شتێک ئەگەڕێتەوە ئەو تاوانە گەورەیەی کە هەردوو لایەنی دەسەڵات داری کوردستان ئەوەندە خۆیان بە بچوك ئەزانن لە بەرامبەر ئەو دوو لایەنە تاوانبارانەدا کە جورئەتی ئەوە ناکەن تەنانەت داواکاری یەکی شەرمنانەش بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو کاولکاری و وەحشیەتگەری یە ، هەروەها ترسی ئەو دوو لایەنە لە بەلاداکەوتنی هەموو بەرژەوەندی یەکانیانە لەو دوو وولاتە ، ئەگینا هەرکەس تەواوی مێژووی مرۆڤایەتی بخوێنێتەوە سەرکردەیەك یان ووڵاتێکت نایەتە بەر چاو ئاوا بێدەنغ بوبێت لەبەرامبەر وێرانکردنی ووڵاتەکەی ، مەگەر ئەمانەی لای خۆمان لاەو بترسن کە ئەو وولاتانە ئاو نەکەنە ژێریان و جێگایان پێ لێژ نەبێت .
سلاو …… بابةتيكى كرنك كة بيويستة دةسةلات بةجدى لةسةرى بوةستيت .
من تةنها ئةمةويت بة نموونةى زيندوو رةوشى مافى مرؤف و زيانى ئاسايى مرؤفةكان باس بكةم , كة بةجاوى خؤم بينيومة و بينةرى بووم , مرؤف لةم وولاتة هةرزانترين كالاية كة بازركانى بيوة دةكريت , خؤ رةنك نى ية تةنها دةسةلات بيباك بيت كة خؤى ئةركى كةورة لةسةر دةسةلاتة بؤ باراستنى مرؤف , بةلكو كةسةكان خؤيان زؤر كات شان لة شانى دةسةلات ئةيةن و ئةكتةريكى كاران ئةويش بة فراندنى كةسةكان و بازركانى كردن بة كةسةكانةوة , كة ئةمة تيرؤريكى سبى ية . ليرة بةهايةك نةماوةتةوة بؤ بيرؤزى ئينسانةكان , كوشتن و ديار نةمان و بردن و ……. هتد , ئةوةتا ئةوةى لة زيندانةكانى عيراق و كوردستان ئةكريت داهينانة لة ئيهانة كردن بة هةستى مرؤف , هةر كات كةسيك بة هةر بيانوويةك بكةويتة دةست ئةم دةسةلاتانة ئةوة بة تةواوةتى سوكايةتى بيدةكريت . ئةستةمة بتوانين جارةيةك بدؤزريتةوة بؤية من رةش بينم بةوةى مرؤف بةهاى بيرؤزى خؤى بؤ بكةريتةوة …!
زۆر سوپاس کاک بەڵێنی خۆسەویست ……سڵاو خۆشەویستیم قبولڕ بکە…..بەداخەوە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عیراق بەگشتی لە دۆخێکی خراپ دایە و ھەنگاویی زۆر گەورەمان دەوێت بی نێین بەو دیموکراتی وکۆمەڵگەی مەدەنیە شاد بین کەچەندین ساڵە گەلانی عیراق خەونی پآ وە دەبینین بەڵام بەداخەوە لایەنەکان بە حیزب و ریکخراوە جیاوازەکانەوە ئەوەندەی کەلە ھەوڵی فراوانکردنی دەسەڵاتەکان دا بوونە لە عیراق لە ھەوڵی ئەوە دا نەبوونە خزمەت بەبوارەکانی پراکتیزەکردنی کۆمەڵگە بکەن ھەر بۆیە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ گەیشتۆتە لوتکە لە ھەندێک حاڵەت دا .
کە ئەمە لەکاتێک دا دەکرا شتی زۆر باش بکرایە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی نەبوونایەتە پاشکۆی حزبەکان بۆئەوەی بیانتوانیایە بونایەتە کارتێکی بە ھیڤچزی فشار تاوەکو بتوانن پایەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بچەسپێنن…..نازانین باس لەکام لایەنی خراپی رەوشی مافەکانی مرۆڤ بکەین من خۆم وەکو ڕۆژنامەنووسیک زۆر باش ئاگاداری خراپی ڕەوشی مافی مناڵان وژنان و ڕۆژنامەنووسانم .
ئەوەی دەمەویت لە کۆتای دا باسی بکەم دووخاڵە یەکەم دەکرا لە کوردستان ھەنگاوی زۆر باشتر بنرایە ھەرچەندە من ھەست بە جیاوازی گەورە دەکرێت لە زۆر روەوە لەگەل ناوچەکانی تری عیراق بەڵام گرنگ بوو ئیمە وەکو نەتەوەیەکی ژێر دەستە و زولم لی کراوە نمونەی زۆر زیندو باشترمان پیشەشکەش بکردایە . خاڵی دووەم زۆر پیویستیمان بە ووشیاری کۆمەلگە ھەیە بۆ ئەوەی زیاتر ھاوکاری ھەمووان بن بۆ ئەوەی ھەمووکەسیک مافەکانی خۆی بزانیت کەمە دەبیتە ھۆکارێکی باش تاوەکو بنەمانی کۆمەڵگەی مەدەنی بچە سپێت
کاکە بەڵێنی خۆشەویست، دەستەکانت خۆش، شرۆڤەیەکی بە هێز و دەستنیشان کردنی زۆر خاڵی شاراوە و، خستنەڕووی شتگەلێکی نوێ ئەشێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و میکانیزمێکی ژیرانە بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی رەوشی ناوچەکە بە هٶی ئیسلامی سیاسیەوە و وەک دیاردەیەکی نەشاز تێکەڵاوبوونی حیزبە شێعەکان و سونەکان بۆ بەرژەوەندی کاتی و دژایەتی کردنی ئەم ئەزموونەی کوردستان، بژین و سەرکەوتووتر بن.