پێم وا نییه له هیچ وڵاتێکی ئه‌م جیهانه‌دا هێنده‌ی عێراق وشه‌ی دیالۆگی تیادا به‌کاربهێنرێت. له‌وه‌تای ئۆپزسیۆنه‌کانی دوێنێ بوونه‌ته فه‌رمانڕه‌وای عێراقی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن هیچ ڕێگه‌یه‌ک له دیالۆگ باشتر نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی به‌رۆکی ئه‌م وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌ی گرتووه.
هیچ که‌سێک نکوڵی له‌و ڕاستیه ناکات که ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن یه‌کلایی بکرێنه‌وه ، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و مێزی دانوستاندنه به ده‌ستی لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق خۆیان تێکشکێنرابێت و شوێنێکیان بۆ وتووێژ نههێستبێتهوه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر دیالۆگ له پێناو ئاڵۆزبوونی زیاتردا کرا ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر دانوستاندن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی دانوستاندن کرا و هه‌ڵوێسته‌کان پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ر درابێت؟
نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام له ماوه‌ی نزیکه‌ی نۆ ساڵدا ، چه‌قبه‌ستنی سیاسی وڵاته‌که، نه‌بوونی زمانی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌کانی عێراقدا، زاڵ بوونی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌کانی لایه‌نه‌کان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی ، ڕێگه خۆشکردن بۆ یاریکردن و ته‌راتێنی وڵاتانی دراوسێ ، جه‌مسه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندی تایفه‌یی ، دژایه‌تیکردنی تا سه‌ر ئێسقانی یه‌کدی، هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر، پیلان گێڕان له دژی یه‌کتر، نه‌بوونی بهرنامهڕیژیهکی بابه‌تیانه بۆ بیرکردنه‌وه نه‌ک هه‌ر بۆ ئایندهی دووری وڵاته‌که به‌ڵکو بۆ چه‌ند ڕۆژێکی دواتری عێراق، و ئه‌مانه هه‌موو ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌و وڵاته‌دا هه‌وڵێک بۆ ئاشته‌وایی و پێکه‌وه ژیان نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کار بۆ له گۆڕنانی ئه‌و دروشمانه ده‌کرێت که ئۆپزسیۆن به‌ر له ڕووخاندنی ڕژێمه‌که سه‌دام حسێن کردبویه وێردی سه‌ر زمانی.
ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت په‌یامێکه بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی عیراق که سه‌روه‌ختی پێکه‌وه ژیانی زۆره ملێیی به‌سه‌رچووه و پێویسته بیرکردنه‌وه‌ی نوێ بێنه ئارا هه‌م له چۆنیه‌تی پێکه‌وه ژیان و هه‌میش له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
له عێراقی پاش ساڵی 2003 دا له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی دروست نه‌هاتۆته ئاراوه تا بتوانرێت زه‌مینه‌ی وڵاتێکی نوێ بڕه‌خسێنرێت. ته‌واوی ناکۆکیه‌کان و توندوتیژیه‌کانیش له پێناو ده‌ستکه‌وتی زیاتری لایه‌ن و لایه‌نکاریدا بووه که ده‌شێت بگوترێت ته‌نها جه‌مسه‌ره‌کانی ئه‌و لایه‌نانه سودمه‌ندی یه‌که‌م بوون و شه‌ڕیش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات و داهات بووه نه‌ک بۆ ڕێکخستنی ناوماڵی عێراق تا دانیشتوانی بتوانن به ئاسوده‌یی و پارێزراوی تیایدا بژین.
ئه‌وه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات ناکۆکی نێوان شیعه و سوننه‌کانه و هیچ یه‌کێکیان ئه‌وی تری پێ قه‌بوڵ نییه و ئه‌م جۆره ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ی یه‌کدیش به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ کاری کردۆته سه‌ر ژیانی عێراقیه‌کان و ئایندهی وڵاته‌که‌شیان.
کورده‌کان هه‌میشه نێوه‌ندگیر بوون له‌م ڕووداوانه‌دا وه به‌رده‌وام له ناوبژیکردندا بوون.
.هه‌موومان ڕێکه‌وتنی هه‌ولێرمان له یاده که پاش ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق به سه‌رۆکایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر پێکهێنرا. دواتر هه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه بووه کرۆکی ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا.
نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه هه‌بوو . ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر به ده‌ردی ده‌ستوری عێراق چوو که ئه‌میشیان هه‌ر یه‌که به ڕوانینی خۆی لێکی ده‌داته‌وه و که‌ی یه‌کێک له به‌نده‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی بوو، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت و ئه‌و به‌نده‌ش که له ده‌ستوره‌که‌دا به‌ندی پێش خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه باسی لێوه ناکرێت .
عیراق هیچ تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کی وڵاتی تیادا نه‌ماوه و کۆمیدیایه‌کی سیاسی له ئارادایه. کۆمیدیایه‌ک که هیچ ئه‌نجامێکی بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق نابێت ته‌نها کاره‌سات نه‌بێت وه‌ک به‌ره‌نجامێک بۆ ئه‌و جیاوازیانه‌ی هه‌ن به شێوه‌یه‌ک شیعه‌کان گه‌ر زاری( ئا ) بکه‌نه‌وه ئه‌وا ده‌سبه‌جێ لای سننهکان به ( نا ) یه‌کی گه‌وره‌تر به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌دا کورد هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نابێت ئه‌گه‌ر بێتوو گۆڕانکاری له سیاسه‌تی خۆیدا نه‌کات له‌مه‌ڕ سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی عێراقدا.
هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش بۆخۆی بێبه‌ش نییه له قه‌یران. مه‌خابن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد سه‌رقاڵی کێشه‌کانی به‌غدایه، هێنده هه‌وڵی ڕژدی نییه بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆی.
کورده‌کان له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا وابه‌سته‌یی خۆیان به ده‌ستوری عێراقه‌وه دووباره ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و ده‌ستوره‌ی لایه‌نه‌کانی تری وڵاته‌که نه‌ک هه‌ر پێشێلی ده‌که‌ن به‌ڵکو بڕواشیان پێی نییه.
له‌م ڕه‌وشه‌دا، گرنگه میکانیزمی نوێ بێته ئاراوه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی کورد، ئه‌و مافانه‌ی که نه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و نه تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عیراق باوه‌ڕیان پێیه‌تی.
میکانیزمی نوێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی دروست له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا، بۆ بوون به هاوبه‌ش و به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه له نێوه‌نده‌کانی بڕیارداندا، بۆ بوژاندنه‌وه و تۆکمه‌کردنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم.
له هه‌موو ئه‌وه‌ی له به‌غدا گوزه‌را و ده‌گوزه‌رێت کورد به‌رده‌وام ڕۆڵی ناوبژیکاری هه‌بووه. هه‌ر که کێشه‌یه‌ک سه‌ری هه‌ڵداوه، سه‌رکرده عێراقیه‌کان به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هاتوون و کێشه‌کانیان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بووبێت چاره‌سه‌ر کراون، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا هه‌مان هه‌ڵوێسته‌کانی دژایه‌تی کردنی داواکانی کوردیان ده‌ستپێکردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر کورد له ناوبژیهکانی پێشوویدا نه‌یتوانیوه هیچ به‌ده‌ست بێنێت، بۆ له‌مه‌ودوا جێی خۆیه‌تی به مه‌رجه‌وه بکه‌وێته ناوبژیکردن. مه‌رجی هه‌ره سه‌ره‌کیش گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانه بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه له‌رزۆکه‌ی عێراق وا ده‌خوازێت کورد له وڵاته‌که‌دا وه‌ک نه‌ته‌وه ستراتیژیه‌تێکی نوێ بۆخۆی بێنێته ئارا ، ستراتیژیه‌تێک لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی کوردی به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه بن تیایدا.
57 responses to “کورد و ناوبژیکردنی عێراقیه‌کان”
عیراق ولاتیکه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی پیکهاتهکانیداو… له دوای یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی و له‌ژیر کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی هیزه زه‌به‌لاح و براوه‌کانی شه‌ردا دروست بوه …له دروست کردنی ئه‌م ولاته‌دا پرس به عیراقیه‌کان نه‌کرا … بۆیه له ئیستادا بروا ناکه‌م که‌سیکی عیراقی ئینتیمای بۆ عیراق هه‌بیت … کوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو نه‌ته‌وه‌و دینه له جوارجیوهیهکی جوگرافیدا . ئه‌م ولاته‌ی کردوه به به‌رمیلیک بارودو له‌به‌رده‌م بلیسه‌ی ته‌قینه‌وه‌دا حازری کردوه … به‌رژه‌وه‌ندی کورد لهعیراقداتهنها له‌سه‌رخستنی دیموکراسیه‌ت و به‌ده‌ستوری کردنی ئه‌م ولاتهدایه… بۆیه کاتیک موهلاتی ده‌وله‌تی کوردی حازر نی یه… ده‌بیت سه‌رکردایه‌تی کورد کار بکات خیطابی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ریک بخات له‌ریگه‌ی ریکخستنی ناومالی خۆیه‌وه … له التزامی ئه‌خلاقیشه‌وه وه‌ک ده‌رخستنی نیه‌تی نیشتمانشتمانی له عیراقدا ده‌بیت ده‌وری مصالحه بگیریت
به‌داخه‌وه کاک عه‌تا، ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی له ناو کورددا حزوری نه‌بێت گووتاری نه‌ته‌وه‌ییه. هه‌ر له دوای ساڵی 2003 وه له عێراقدا شتێک نه‌ما پێی بگوترێت ئینتیمای نیشتیمانی و ئه‌وه‌ش بهڵگهیهیهکی ڕاسته‌قینه که پێشتریش هه‌ر نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له زمانی جاڕچیه لاڵهکانهوه به‌زۆر ده‌سته‌واژه‌ی ئینتیمای نیشتیمانی سه‌پێنراوه.
هەمان ئەو سەرکردانەی ماڵی کوردیان بۆ رێکناخرێت لە هەوڵی رێکخستنی ماڵی عێراقیدان .
هەمان ئەو سەرکردانەی سەرکردایەتی شەڕی ناوماڵی کوردیان کردووە ئێستا بوونەتە کۆتری ئاشتی و بە ئاسمانی عێراقدا شەقەی باڵیان دێت .. ئەمە لەکاتێکدا تا ئێستایش لە کوردستانەکەی خۆماندا رۆژنامەنووسێک رەخنەیەکی تووندیان ئاراستە بکات ئەگەر نەیکوژن ئاوا لێیدەدەن و ئازاری جەستەیی و دەروونی دەدەن .. لەدوای هەموو ئەمانە پەنا بۆ دادگا دەبەن .. و داوای ملیۆن و ملیار پارەی لێدەکەن .. لەبیریشی نەکەین کە هەموومان بینیمان دەسەڵات لە رووداوەکانی حەڤدەی شووباتدا چۆن ئەو لاوانەی شەهید کرد و تاوانبارەکانیشی دەربازکرد ، باشە هەر ئەو دەسەڵات و سەرکردانەیە ئێستا بوونەتە رابەری ئاشتەوایی نێوان لایەنە عێراقییەکان .
یەک پرسیاری گرنگیش بۆ سەرۆکی هەرێم جەنابیان سەرۆکی هەرێمی کوردستانن بەڵام کێشە و قەیرانەکانی عێراقیان بەلاوە گرنگترە تا ئەوەی کوردستان .. ئایا مەبەست چییە لەو سیاسەتە ، ئەگەر راکردن و هەڵهاتن نەبێت لە واقیعی سیاسی و نا سەقامگیری بارودۆخی کوردستان .. بەدڵنیاییەوە ئەو مێژووە رەش و پڕ شەرمەزارییەی ئێمە هەمانە لەشەڕی ناوخۆ تا ئێستا نە عێراقییەکان و نە هیچ میللەتێکی تر لە ناوچەکەدا نییەتی و ماڵی کورد ئێستایشی لەگەڵ بێت لە ناوخۆیدا ماڵێکی پارچە پارچەکراو پڕ لە ناحەزی و رکەبەرایەتییە .. دوو ئیدارەیی بۆتە چەندین ئیدارەیی ، چونکە لە ناوخودی دوو ئیدارەکەدا چەندین ووردە ئیدارەی لابەلاو نارەسمی بەدەرکەووتوونە .. پرسیار ئەوەیە کوا ئەو سەرکردەیەی کار بۆ ئاشتەوایی و رێکخستنەوەی ئەم ماڵە جەنجاڵە بکات .. خەڵکی کوردستان سەرکردەیەکی دەوێت ماڵی کورد رێکبخات ئەوجا باس لەرێکخستنی ماڵی خەڵکانی دیکە بکات .
هیوادرام ئه‌مجاره‌یان سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بتوانێت ئه‌و خاڵه گرنگانه بکاته مه‌رج بۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بێت که له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئه‌م قۆناغه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورده، له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورددالهسهر بنچینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی دروست له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا.
دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، کاتێ عێڕاق به‌م جوگرافیاسیاسیهی ئیستایه‌وه له‌لایه‌ن به‌رتانیاوه نه‌خشه‌ی بۆ کێشراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌وتی و ستراتیجیه‌کانی ئه‌و دروسکرا، ناوی لینرا جنونی چێرچڵ. چونکه سێ پێکهاته‌ی جیاواز‌و ناکۆکی له وڵاتێک‌دا کۆکرده‌وه که تاراده‌یه‌کی زۆر سازان و پێکه‌وه ژیان له نێوانیاندا ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه ، به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌دا که بیری تایه‌فه‌گه‌ری پێشی هه‌موو بیرکردنه‌وه گشتگیره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر ده‌گرێته‌وه‌و مێژوی دورو نزیکی خوێناویش هه‌موو جۆره دڵنیایی و متمانه‌یه‌کی له نێواندا ده‌سڕێته‌وه. له‌ماوه‌ی ڕابردودا دیکتاتۆری پاشایه‌تی و کۆماری و هێنانه سه‌رکاری سونه‌کان بۆ سه‌ر ته‌ختی حوکم زامنی هێشتنه‌وه‌ی عێڕاق بوون به‌یه‌کپارچه‌یی، دوای ڕوخانی سه‌دامیش ئه‌وه ستراتیجی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو سیاسه‌تی ئیقلیمی بووه به‌هه‌موو نرخێکی گران عێراقیان له پارچه پارچه‌بوون دوورخستووه‌ته‌وه. ستراتیجی نه‌گه‌یشتنی هیچ پێکهاته‌یه‌ک له عێڕاقدا به ته‌واوی ئامانج و ویسته‌کانی و هێشتنه‌وه‌و پاشخستنی ناکۆکی و کیشه‌کان به هه‌ڵواسراوه‌یی و چاره‌سه‌رنه‌کردنیان، ستراتیج و سیاسه‌تی سه‌ره‌کی و په‌یڕه‌وکراوی ئه‌مه‌ریکا بووه بۆ مانه‌وه‌ی عێڕاق به یه‌کگرتویی! بێگومان چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاق و ئاوسبونی ته‌واوی ناوچه‌که به شۆڕش و گۆڕانکاری و تێکچون و لاسهنگبونی نه‌خشه‌و هاوسه‌نگیه‌کانی پێشوو له نێوان وڵاتان و پێکهاته‌و ئاین وئاینزاکان کاریگه‌ری قوڵ وڕاستهخۆی ده‌بێت بۆ هه‌رچی دورکه‌وتنه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی عێڕاق له یه‌کتری و سه‌ر له‌نوێ هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به‌هه‌موو خواست و داواکاریه‌کانیان. هه‌ڵبه‌ته گه‌یشتن به‌هه‌موو خواست و ویسته‌کانیش له‌لایه‌ن هه‌ر پێکهاته‌یه‌که‌وه له مۆزایکێکی شێوێنراوی دیمۆگرافی وه‌ک عێراقدا ده‌بنه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نائارامی و شه‌ڕو ئاواره‌یی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئاشکراو نائاشکرای زیاتری ده‌وڵه‌ته دراوسێ و ده‌ره‌کیه‌کان. له بارودۆخێکی وادا پێویسته کوردچ سیاسه‌ت و چ میکانیزمێک په‌یڕه‌و بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک به مافه ڕه‌واکانی خۆی بگات و له‌لایه‌کی تره‌وه ماماهڵهیهکی به‌رپرسیارانه له گه‌ڵ کۆی ناکۆکیه‌کانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌که بکات پرسیارێکی زۆر جه‌وهه‌ری و ستراتیجیهو ده‌بێت به زویی و به‌وردی و بایه‌خیکی زۆره‌وه له‌لایه‌ن سه‌رکرده سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی کورده‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه. * مه‌رجی یه‌که‌می داڕشتنی هه‌ر سیاسه‌تێکی نوێی ستراتیجی ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورده، ئه‌ویش له ڕێگای گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی هه‌مه‌لایه‌ن و ڕیشه‌یی له سیسته‌می حکومڕانیه‌تی له ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا، به‌جۆرێک که متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیون و خه‌ڵکیدا دروست بکاته‌وه. * پێوسته ناکۆکی و گرفته‌کانی سیاسه‌ت و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ئێستای کورد له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و کوردستانی گه‌وره‌دا چاره‌سه‌ربکرێت و ڕاشکاوانه‌تر دروشمی مافی کورد بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی به‌رزبکرێته‌وه. * چارتی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئاینزاکان له کوردستاندا ڕابگه‌ێنرێت و سیسته‌می فیداڵی نزیک له شێوازی سیسته‌می فیداڵی له وڵاتی سویسرادا ڕابگه‌ێنرێت. *هه‌وڵ بدرێت هه‌موو مافه‌کان، به گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانیش بۆ سه‌ر کوردستان، به ڕێگای ئاشتیانه بهێنرێنه دی و ڕێگای سیاسی مه‌ده‌نیانه په‌یڕه‌و بکرێت، دیاره له کاتی ده‌ستدرێژی سه‌ربازیشدا ده‌بێت بیر له شێوازی تر بکرێته‌وه. * کورد هه‌تاکو ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌کرێت و ده‌توانێت ڕۆڵی ئاشتیوانی له نێوان پێهاته‌کانی تردا ببینێ و هه‌وڵبدات ناکۆکیه‌کانیان به شێوازی دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر ببێت، چونکه به‌رپابونی توندوتیژی ته‌واوی ناوچه‌که توشی کاره‌سات ده‌کات و ژینگه‌ی پێکه‌وه ژیان و دراوسێتی بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ ئاڵۆز‌و ژه‌هراوی ده‌کات. * پێوسته هاوکاری و نزیکبونه‌وه‌ی زیاتر له نێوان پارچه‌کانی کوردستاندا دروستبێت و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له‌یه‌کتری بکه‌ن و له ڕه‌وشی تازه‌ی ناوچه‌که‌دا گوتار‌و سیاسه‌ت و دروشمی هاوبه‌شیان هه‌بێت. ته‌نانه‌ت کورد پیوسته وه‌ک نه‌ته‌وه‌و پێکهاتێکی گرنگ له ناوچه‌که‌دا گوتاری بۆ گۆڕانکاری و ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ناوچه‌که هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی و مافی مرۆڤ و وه‌ک یه‌کی له نێوان گه‌لان و پێکهاته‌کاندا. * سه‌باره‌ت به باشوری کوردستان مه‌رج نیه له ده‌ستپێکی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان، به‌ڵام ده‌بێت ڕێگای گفتوگۆ‌و ڕێگای یاسایی بهێڵرێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تریش. له‌هه‌مان کاتدا سیاسه‌تیکی پهیڕهکراویش هه‌بێت بۆ داکۆکیکردن له هاوڵاتیانی کورد له‌و ناوچانه‌ی عێڕقدا که کورد تیایاندا ده‌ژی و داواکردنی مافه‌کانیشیان له‌و شوێنانه‌ی که چڕی دانیشتوانی کورد زۆره تیایاندا.
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له عێراق ڕووده‌ده‌ن به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێکی به‌زۆر پێکه‌وه لکێنراوه، پێکهاته‌کانی یه‌ک ئه‌وی تریان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌دات.
عێراق له سێ پێکهاته ی نه گونجاو پێك هاتوه که هیچ کام له پێکهاته کان په یوه ست نین به یه که وه و به ویستی خۆیان نه بوه کاتی خۆی پێکه وه لکاندن و به زۆر سه پاندنی ده وڵه تی عێراق بۆیه هه تا چاو له م راستیه بنوقێنین زیاتر کێشه کان قوڵتر و زۆر تر ئه بنه وه و زیاتر ڕێگا چاره سه ره کان وا قه تی‌س ئه بن له ڕێگای گۆڕانکاری و چاکسازی و به ره و پێش چون چونکه له بنه ره تدا متمانه نیه له نێوانیاندا وه هه ر لایه ک ده سه ڵات بگرێته ده ست ده بیته فسارێک به سه ر ئه وانی تره وه که ده بێته هۆی ناره زایی و نائارامی .
راسته وشه ی دیالۆگ له عیراقدا زۆر به کار ئه هێنرێت به لام پێم وابێت زۆر به کار هێنانی وشه ی دیالۆگ له عیراقدا مانای نه بون و باوه ر پێ نه بونیه تی هه روه ك چۆن هه میشه باسی یه کێتی عێراق و پێکهاته ته باکانی ئه کرێت که ئه ویش چه ند شتێکه که ناوی زۆر ئه هێنرێت که به ڵگه ی نا دروستی و نه بونیه تی .بۆیه له نه بونی متمانه باشترین چاوه هه وڵدانه بۆ خۆ ساز کردن بۆ جیا بونه وه و دووره په رێزی له ناوبژیوانی و دانیشتن و ڕێکه وتن وه له جیاتی ئه وه باشتره هه لوێستی ناره زایی ده رببردرێت له ئاستی شێحه و سوننه بۆ جیا بونه وه چونکه متمانه هه ر له بنه ڕه ته وه نه بوه به ڵام ئه وا به ئاشکرا بۆ هه م‌و دونیا ده ر که و ت که متمانه هه ر بونی نیه ، کاتێک متمانه نه بێت شه راکه تی نیشتیمانی خۆ هه ڵخه له تاندن و به رامبه ر هه ڵخه له تاندن و کات به سه ر بردن و به ر فراوان کردنی کێشه کان زیاتر سودی نابێت بۆ خه لکی هیچ کام له پێکهاته نه گونجاوه کانی به ناو عێراق که له ناوه رۆکدا شتێکی به تاڵه و به ره و روخان مل ئه نێت .
جا کاکه نامۆ پێده‌چێت ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه، به‌ره‌و حه‌تمی بڕوات، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه بۆ نمونه لایه‌نی کوردی چه‌ندێک ئاماده‌یه، چه‌ندێک زه‌مینه سازی کردووه بۆ ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه؟
ئازیزانم ، ئه‌مانه‌ش چه‌ند سه‌رنج و تێبینیهکن که له تۆڕی فه‌یس بوک له‌سر بابه‌ته‌که دانراون و به پێویستی ده‌زانم بیانگوێزمهوه بۆ ناو بڵاگه‌که.
به‌ڵێن
هه م يشه ده بئت بلئين ئيمه نغرؤ بوين له كئشه كاندا,,وه لئ موشكيل لئره دا ته نها ئه وه نيه بلئين عئراق ,به لكو كئشه ي كورد جارئ سه ره تايه تي ئيمه ده بئت له بئشدا جاره سه ري كئشه كاني خؤمان بكه ين , ئه وكات عئراق ناجار ده بئت دان به ره هاي ك…ورد دا بنئت,,به دا خه وه لئره ئه وه ي بؤ ته باو ,بوني ئه و وشانه ن كه تئيان ناكه ين وه نا زانين به ج كاره ساتئكماندا ده به ن,,((كئشه هه نوكه ي يه كان)),من زؤر بئزارم له م خؤ ته فره دانه,,ئيمه جؤن به خؤمان بلئين كورد له كاتئكدا له يه ك ده خؤين,,,,بؤ يه ئيمه بئش ئه وه ي شه ري ده سه لات بكه ين ده بئت شه ري يه كريزي بكه ين,,وه عئراق من جارئ بئي ده لئم ولاتي باركاوي به نافامي,,,ئاي هه ميشه كورد وتويه تي برا عه ره به كانمان ,,به لام عه ره ب ده لئت برا ترسنؤ كه كانمان,,كئشه ي عئراق به نده له سه ر ئاين,,وه ئينجا سيا سه تئكي رووت له هه موو ماناسياسيه كان,,,با جيتر هه لنه به رين له وه ي كئ ده بيته ره ئيس كوزه را,,يا خود كئ ده بئته ره ئيسي به رله ماني عيراق,,جوونكه هه موي يه ك تو خمي بكوزه بؤكورد………………..
به‌ڕاستی بۆخۆم وای ده‌بینم، هه‌موو خۆ نزیک کردنه‌وه‌یه‌ک له کێشه‌کانی عێراق خۆ دوورخستنه‌وه‌یه له کێشه ناوخۆییه‌کانی هه‌رێمه‌که، هه‌روه‌ها به دووریشی نازانم هه‌ر ناوبژیهک کورد بیکات له‌و نێوه‌نده‌دا دواتر به زیانی خۆی بشکێته‌وه.
عيراق لةسةرةتاى دروستبونيةوة وةك منداليكى ئيفليج لةدايك بوة بوية هةركيز ولاتيكى توكمة نةبوة بةبى ويستى بيكهاتة جياوازةكانى دروست بووة ئيستاش بوونى سونةو شيعة لةلايةكو كوردوبيكهاتةكانى تريش هيج كاميكيان ئةم عيراقةى ئيستاشيان ناويت عةرةبى سو…نةو شيعة هةولى دةسةلاتى تاك رةوى دةدةن كورد داواى مافةكانى خوى دةكات هةربويةش بةو حالةى ئيستاى كةيشتوة ناشكرى هةربةم شيوةسة بمينيتةوة دلنياشم لةماوةيةكى نزيكدا ولاتيك نامينيت
زۆرێک له چاودێرانی کاروباری عێراق ئێستا له‌و بڕوایه‌دان بوونی عێراق به سێ هه‌رێمی فێدراڵی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ربازکردنی وڵاته‌که له‌و قه‌یرانه‌ی تێی که‌وتووه، به‌ڵام وا ده‌بینین ئێستا شیعه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره چارهسهریهدا نین…پێستریش سوننه‌کان وا بوون. بۆیه ده‌کرێت بگوترێت عێراق له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا.
umedawarm kurd swd u azmwn la rwdawakan wargret u chidika kchi khoy naka baqurbani kuri khallki , khoy ba dwr wargret la keshakani swna u shie mazhab ka hargiz kotaiyan nahet , la haman katda frsat bqozetawa bo badihenani awat u dawakariyakani awish katek dabet ka yakgrtw bet wata malli kurdi yakbkhret
ده‌شێت کورد گه‌لێک فرسه‌تی له‌ده‌ست دابێت له عێراقی نوێ‌دا ، هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌دات، که وه‌ک جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێکردووه ، کارکردن بۆی له ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورده‌وه ده‌ستپێده‌کات.
به‌رێزم ، کورد سه‌ره‌رای هه‌موو فیداکارێک جاروبار هه‌ڵه‌ی هه‌بووه ، ئێستا کورد له ململانه‌ی کێشه‌ی شیعه و سنه ده‌بێ ده‌رفه‌ت بقۆزێته‌وه که بتوانێ مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بکا ، به گشتی مهوقهعییهتی کورد ئێستا بۆ شهر نابێ ، ده‌بێ زۆر سیاسیانه بۆ ئیشه‌کان بچێ و دۆستی زیاتر په‌یدا بکا و باشتر خۆ دابرێژێ
ئه‌زیزم، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕوام وا بووه به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ئه‌وه‌نده‌ی سازش کردن بووه له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کان هێنده به‌ندێکی ده‌ستوری نه‌بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه له عێراقدا که‌س باوه‌ڕی به ده‌ستور نییه و هه‌ر یه‌که به ئاره‌زووی خۆی خوێندنه‌وه‌ی نوێی بۆ ده‌کات، بۆیه پێویست به میکانیزمی نوێ هه‌یه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌کان.
سەرەتا دەخۆشی لە بەرێزتان دەکەم
من پێم وابوو و وایە کە دەبوو لە ساڵی ٢٠٠٣ دا کورد ئەودەرفەتەی کەڵک لێ وەرگرتبا بۆ کارکردن و زەمینە سازی بۆ جێابوونەوە لە عیراق و نە چووبانایەتە بەغدا، کە ئەو هەڵەیەش کرا، پێم وایە ئێستا کە شتێک بەناوی عیراقی یەکگرتوو نیە و کێشەکان چارەیان ئاسان نیە و بە نەمانی هێزەکانی ئامریکا ئەگەری سەرهەڵدانی کێسەو گرفتەکان و ئەگەری شەری نێوخۆیش لە ئارادایە، ئەو دەرفەت هەست پێ دەکەم کە کورد بتوانێ هەنگاوەکانی بۆ بەدەوڵەت بوون خێا تر بکا، جیهان ئاڵوگۆری زۆری بەخۆوە دیوە، بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست، ترکیە گیرۆدەی گرفت و کێشە ناوخۆییەکانی بۆتەوە ، کێشەی کوشتنی ئەرمەنییەکان، مەسەلەی کوردی باکور، قوبرس و ئابوری و هەروەها هەوڵەکانی بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئوروپا ئەمانە هەمووی رێگری و کۆسپن لەبەردەم ترکیە ئەگەر بیەوێ رێ لە بەدەوڵەت بوونی کورد لە باشوور بگرێ، کە دەرمانی دەردی کورد و کێشەکانیەتی، دیالۆگ و گفتوگۆ ناتوانێ لەم ناوچەیە ئاکامی هەبێ و چارەسەری بنەرەتی بن.
ئیران لە ژیر فشاری قورسی نێودەوڵەتیدایە، قەیرانی ناوخۆیی و کێسەی نێوان باڵەکانی رێژیم و گەڵانی زوڵم لێکراو هەر گەلە و بەجۆرێک بۆتە خاوەنی بزاوتێکی دیار و هەستی نەتەوەیی تییاندا گەشەی کردووە، تەریک کەوتنەوەی ئەورێژیمە و هەوڵەکانی بۆ بە ئەتۆمی بوونی سەرقاڵی کردون و ناتوانن ریگربن ئەو بۆردومانەیشی دەیکا تەنیا پەلەقاژەن و دەربرینی نیگەرانییەکانیەتی، سوریەش وا دەیبینین چ روو دەدا.
هەروەها روخانی دەسەلات لە میسر نەمانی مەرکەزی بڕیار بوو لە ناوچەکە، نەمانی ئەو دەسەڵاتە ، من بە شتیکی کارتیکەری دەزانم بەسەر پرسی کوردەوە.
دەشزانین بەدەوڵەت بوون و سەربەخۆیی گەلان لەم دوو دەیەدا بووە باو پێم وابوو، دەرفەتی دامەزرانی دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان رەخساوە، دیارە پیویستی بە یەکگرتوی سیاسی و گەلی کورد بە گشتی هەیە، حەتا پێویستی بە هاوکاری هەموو کورد هەیە لە کوردستانی گەورە، سەبارەت بە پشتیوانی نیودەوڵەتیش پێم وابێ توانراوە تا عەدێکی باس کاری بۆ بکرێ. لەبیریشمان نەچێ هێز براوەی هەموو شەڕو دیالۆگێکە. لەکۆتاییدا ماوە بڵێم دۆخیکی نا هەموار بەرۆکی عێراقییەکان دەگری، وا چاکە کورد خۆی لێ بە خاوەن نەکات.
هیچ به دووریشی نازانم ئه‌و شنه بههاریهی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه سبه‌ی یان دووه‌ی عێراقیش بگرێته‌وه، بۆیه داماڵینی به‌رگی عێراقی و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی دید و بۆچونه‌کان له ئێستادا له هه‌موو کاتێکی تر گرنگتره.
dasy xosh kak balen ….amazhat ba xaleky grng krdwa awesh bwzhandnaway zher xany abwry harem…kak balen ba daxawa ensan ka saery barwdoxy abwry estay harem da dakat twshy naomedy yaky gawra dabet …esta harem bwa ba musta3marayaky abwry eran w turkia ….ba daxawa la 2 -3 saly rabrdw da ba turkia w eran ba tawawy la ruy abwry yawa zher xany abwry harem yan shkst pi henawa la regay nardny kala w shmakakany xoianawa bo harem….barezm aw mikanizmay ka to amazhat pi krdwa zor rasta la jegay xoi daya …supas bo dlsozy w xamxoretan bo kurd w kurdstan ..aswda bet kak balen gyan
سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌ی به‌ڕێزتانم، به داخه‌وه ئه‌زیزم بازاڕی کوردستان کۆنترۆڵ کراوه، یاریکردن به‌و بازاڕه گه‌وره‌ترین دژایه‌تی هه‌رێمه، ئیدی پێویست به ناردنی له‌شکر و سوپاکان ناکات…به‌داخه‌وه ئه‌زیزم بازرگانه سیاسیه‌کان و سیاسیه بازرگانه‌کانیش ئه‌م ڕه‌وشه‌یان هێناوه‌ته ئاراوه.
لەڕاستیدا عێراق بۆتە لانەی دەزگا موخابەراتیەکان یا ڕوونتر بڵێم بۆتە یاریگا بۆ ووڵاتانی دراوسێ و بەئارەزووی خۆیان یاری بەنەک بەسیاسیەکانی عێراق دەکەن بەڵکو یاری بەچارەنووسی گەلانی عێراق دەکەن و پاشەڕۆژیشی بەرەو تاریکایی دەبەن کەڕەنگە دواجار تەنیا بگەیەنەوە بەو دەرئەنجامەی کەفیدڕاڵیەت بەڕوونی لەووڵاتدا جێبەجێبکرێت ئەویش بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بایدن کەخۆی لەدابەشکردنی عێراقدا دەبینێتەوە واتە عێراق ببێتە سێ ھەرێم (شیعە و عەرەبی سووننە و کورد) لەوە زیاتر ھیچ چارەسەرێکی نیە چونکە سیاسیەکانی عێراق متمانەیان بەیەکتری نەماوە ئەگەر دوێنێ نوری مالیکی ھاشمی لەفڕۆکە خانە گەمارۆ دا ئەوا دوور نیە سبەی لەوەزیری دەرەوە و جێگرەکەی دەست پێ‌بکات کە کوردن بڵێت پێڵاوتان خوار داناوە ئەو ھەنگاوەی نوری مالیکیش بەبڕوای من زۆر شتی سەیری لێدەخوێنرێتەوە”
یان ئەمریکا دەیەوێت ھانی بدات بۆ ئەوەی مەرکەزیەت تێکبدات و عێراق دابەش بکات یاخود نوری مالیکی خۆی جۆرێک لەغرور گرتویەتی و دەیەوێت بەسوود وەرگرتن لەو ھێزە سەربازیەی ھەیەتی تۆڵە لەھاوبەشەکانی بکاتەوە و بەمجۆرە خۆی بکات بەحاکمی ووڵات،
لەو کاتەدا کەھاشمی عێراق جێدەھێڵیت تورکیا بە پەلە پڕوزە کەوت بۆ دەربازکردنی گیانی ھاشمی بەسەلامەتی و دواتریش نھێنیە‌کە ئاشکرابوو ئەویش بەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ووتی ئێمە ئامادەین میوانداری یا مافی پەنابەرێتی بدەین بەتاریق ھاشمی لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە ئەرێ گەلۆ دەبێت ھاشمی چی کردبێت بۆ تورکیا کەبەمشێوەیە ئامادەن میوانداری بکەن”
بەندە پێشتر لەھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕادیۆی کوردی دەنگی ئەمریکا باسی ھەڵوێستی مالیکیم کرد کەئەویش دەیەوێت مەساجێک بداتە تورکیا ئێمەش دەتوانین ھاشمی ئاسا بە (پەکەکە بڵێین تیرۆریست) ڕەنگە ئەگەر بەکارھێنانی ئەم دەستەواژەیە لەئێستادا بۆ مالیکی زۆر گونجاو بێت بەڵکو ئەگەر کەمیش نەبێت زیادەڕۆیی تێدا نەکراوە چونکە مالیکی خۆی گەورەترین دیکتاتۆر و تیرۆریستە و زۆریش جیاوازە لەو دیکتاتۆرانەی ئێستا لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست خۆری تەمەنیان ئاوا بووە یاخود بەرەو ئاوا بوون دەچێت،.
کاکه دیاری گیان، چه‌ند ڕاستیه‌ک هه‌ن ناتوانین خۆمانی لێ لابده‌ین، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه لیستی عێراقیه له لایه‌ن تورکیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بێگومان وه‌ک لایه‌نێکی سوننه ئاینزا. سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو پێشتر پێی گوتم ته‌نانه‌ت ناوه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه بۆ دواترین هه‌ڵبژاردنی عێراق له تورکیا و له ماڵی …………. ئاماده‌کراوه. پێده‌چێت تورکیا بیه‌وێت ببێته به‌شێک له گه‌مه سیاسیه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان. جا ئیدی هاشمی یان هاشمیه‌کانی تر چی بۆ ئانکه‌ره بکه‌ن یان نه‌یکه‌ن لای من مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌خوازێت له ڕێی ئه‌و کاراکته‌رانه‌وه جێ پێی خۆی قایم کات له عێراقدا.
لەڕاستیدا ئەم قەیرانەی ئێستای عیراق لە دوو لایەنەوە بۆ كورد گرنگە ، لایەنێكیان یەوەیە كە كورد وەك هێزێكی بەهێز و حیساب بۆكراو دێتەوە مەیدان و لە یەكلاییكردنەوە و چارەسەریی ئەم بژارەدا ڕۆڵ دەگێڕێت و تیشكێكی زۆریی ناوخۆیی و ئیقلیمی و جیهانیی دەخرێتەسەر ، هەروەها ڕۆڵی دیبلۆماسییەتی كورد بۆ چارەسەریی ئەمجۆرە قەیرانانە دەر ئەخات ، لە لایەكی تریشەوە دیسانەوە بۆ كورد هەلێكی گەورەیە بۆئەوەی لەگەڵ دوو پێكهاتەكەی تری عیراقدا “سوننە و شیعە ” لە داڕشتنەوەی عیراقی نوێ‌دا ئامادەیی هەبێـت و چارەنووسی عیراق بەچی بگات نەخشی كوردیشی تێدا بێت ، كە ئەمەی دووەمیان بەلای منەوە زۆر گرینگە چونكە قەیرانی ئێستای عیراق خاڵێكی وەرچەرخاندن ئەبێـ بۆ نەخشەسازیكردنەوە لە عیراقدا و كوردیش بۆئەوەی ئامادەی ئەم پێشهاتەبێـت هەلێكی ئاوا ئەبێت بقۆزێتەوە و سەرەتا ناوماڵێ خۆی ڕێكبخات و بە نەخشەیەكی كوردانەی یەكگرتوەوە خۆی بۆ گفتوگۆكانی ئایندەی بەغدا ساز بكات.
“كەس نازانێـت خێر بەچییەوەیە” ، ئەم قەیرانە بۆتە بۆنەیەك بۆ یەكخستنەوەی نێوماڵ و گوتاریی نەتەوەیی و نیشتمانی كورد و ڕەنگە هەر لەم هەلەدا بتوانرێـت ئەوەی كورد لە هەشت ساڵی ڕابردوو بەدەستی نەهێنا ئەمجارەیان هەوڵی بەدەستهێنانەوەیان بدات و بۆشی بكرێـ ، چونكە پێكهاتەكانی تری عێراق لەناوخۆیاندا ناكۆكن و هەمووشیان كاریان كەوتۆتە كورد.
مه‌خابن کاک به‌هێز مه‌خابن هه‌رگیز کورد نه‌یتوانیوه ڕۆڵی ئه‌و هێزه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه ببینێت، ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر باشترین نمونه‌یه، هه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه بووه گرێیه‌کی تر له قه‌یرانی سیاسی عێراقدا. خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه که نه شیعه و نه سوننه‌ش بڕوایان به عێراقی نوێ هه‌یه، شیعه‌کان عێراقێکی ئێرانیان ده‌وێت و سوننه‌کانیش وڵاتێکیان ده‌وێت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌هه‌ندی بن تیایدا. هه‌ردوو پێکهاته‌که‌ش دان به مافه‌کانی کورددا نانێن.
عيراق ئةو بيكهاتة فرة نةتةوةيية كة لةدواي سياسةتي بةريتاني ئةم قةوارةي بؤ درووست بوو، لةو دةمةوة كةلي كوردستان بؤتة مةلةبةندي ليَدان و جةوسانةوةو هةموو ئةو كارانةي كة لةدزي مرؤفايةتي دةكريت ئةنجام دراوة، بةلآم ئةمرؤ هةليكي زيرينة كةر سياسةتي كورد زيرةكانة برواننة داهاتوو ئةو داهاتووةي كة ميزووي سةدان سالي بيوة بةندة ئةويش درووستبوون و جيابوونةوةو سةربةخؤيية ئاليرةوة كيشةي نيوان سونةو شيعة باش‌ترين هةلة، لةو بروايةدام توبةكة لة كؤرةباني كوردانة كة جون ياري دةكةن و ميزوو دةكورن.
ڕایه‌کی زۆر به‌جێیه، بۆیه پێویسته پێکهاته‌ی کوردی ماڵی کورد یه‌کبخاته‌وه و ئه‌مجاره‌یان به هه‌موو یاریزانه‌کانیه‌وه بچێته ناو یاریه‌که‌وه و خۆی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی بڕیارده‌ر بناسێنێت.
به بڕوای منیش دیالۆگ و گفتوگۆ رێگه چاره‌ی ئاشتیانه‌یه له هه‌ر شێنێک بێ، جا ئه‌م گفتوگۆیه له نێوان دوو لایه‌نی جیاواز بێ یان دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز یان دوپێکهاتهی دینی جیاواز بێت. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه ئایا ئه‌م گفتوگۆیانه له‌سه‌ر چ مه‌بنایه‌ک و فکره‌یه‌ک ده‌کرێ؟ پێشتر زۆر جار ئۆپۆزسیۆنی عێراقی هه‌ر له ساڵی 2003 وه تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له هه‌موو دانیشتنه‌کانیاندا به ته‌وافوقێکی سه‌ره‌کی نه‌گه‌یشتوون نه له به‌رێوه‌بردنی وڵاتدایان شێوی دابه‌شه‌کردنی ولاتدا، تا ده‌گاته ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق، نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێکی وا که کێشه سه‌ره‌کیه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ په‌یکه‌ره‌ی عێراق کراوه ته‌نها نه‌شته‌رگه‌ری رۆتینی بووه و ته‌نها بۆ ماوه‌ی کورت کیشه‌کان چاره‌سه‌ر کراون و بۆ داهاتووی دور پڵان نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ته بوونی پڵانی درێژ ماوه له‌هیچ کام له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوونی نیه هه‌ر ئه‌مه‌شه زه‌ره‌ری له په‌یکه‌ره‌ی و پێکهاته‌کانی عێراق داوه.
کورده‌کان به که‌سانێکی مرۆڤ دۆست و به عاتیفه ناسراون بۆیه هه‌میشه کێشه‌ی خه‌ڵکی ده‌وربه‌ریان به‌لاوه گرینگتر بووه تا خۆیان، کورده‌کان هه‌میشه له ژێر زوڵم زۆری دابوون بۆیه هه‌میشه سۆزیان هه‌یه بۆ که‌سانێک زوڵمیان لێکراوه ئه‌گه‌ر زوڵم لێکراوهکانیش هه‌تا دوژمنیشیان ببن له رابردودا، ئه‌م خاسیه‌ته وای کردوه که کورد هه‌میشه خۆی به ناوبژیوان دابنێت له نێو لایه‌نه‌کانی عێراقدا.
لایه‌کی دیکه‌ی قه‌زیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که شیعه‌کان له‌وه‌ته‌ی عێراق دروست بووه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بووه که‌مینه‌ی سونی عه‌ره‌ب بووه که له‌ماوه‌ی 80 سالی رابردودا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه و هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌کی شیعه مه‌زهه‌به‌کانی سه‌رکوت کردوه ئه‌وه‌ش بۆ دوهۆکار ده‌گه‌رێته‌وه یه‌که‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی دینی ئه‌وان و جودایی ئه‌وان له ته‌ریقه‌تی دینی هۆکار بووه بۆ ئه‌م کاره‌و و هۆکاری دووه‌م ئیمپراتۆری شیعه‌کان بووه که سونیه‌کان ترسیان لێ هه‌یه، ئه‌و ئیمپراتۆریهی که شیعه مه‌زهه‌به‌کان له دێر زه‌مانه‌وه هه‌وڵی دروستکردنی ده‌ده‌ن، ئه‌م هۆکارانه هه‌موو ده‌بنه ئه‌وه‌ی که هیچ کات عێراق نه‌بێته دورگه‌یه‌کی ئارام، هه‌ندێک هۆکاری دیکه‌ش هه‌یه که به‌راستی هه‌ر له سه‌ره‌تای 2003 به‌هه‌ڵه ده‌ست پێکران وه‌ک نموونه چه‌ندانه ده‌هێنمه‌وه
1ـ ناوچه‌کانی که‌رکوک و موسڵ به ئاشکرا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه بوو له شرێ ئازادی عێراق له 2003 به‌ڵام بریارێکی سیاسی پڕ له عاتیفه له پێشمه‌رگه کشاوه.
2ـ کێشه‌ی دیکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئازادکردنئ عێراق ئه‌وبووه که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عێراقیان جگه له‌وه‌ی له‌رووی نه‌ته‌وه‌یه‌وه جیاکردوه هاتن له رووی دینیهشهوه جیایان کردوه‌وه که ئه‌مه بۆ هۆی ته‌یفی جۆراوجۆر له عێراقدا په‌یدا بن بۆیه هیچ کات ئه‌و هه‌موو پێکهاته‌یه ناگاته ئه‌کام.
ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی کوردستانیش ئه‌وه‌یه من پێموایه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل کێشه‌کانی عێراق بۆیه ئه‌م کێشه قه‌زاوه‌ت پێکه‌وه کردن له‌سه ئه‌و مه‌سه‌لانه زۆر جیاوازن.
ئاگری باڵه‌کی
له هه‌ر قۆناغێکدا بێت شوێنێک بۆ سیاسه‌تی دیفاکتۆ یانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع هه‌یه. نازانم بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ناکات؟
Dastt xosh kak Balen bo babateki grng lasar barodoxi estay Iraq u Kurdistan. Begoman haremi kurdistan be bash nabet law keshanay ka robaroy Iraq abnawa wa abet strategiayo syasateki rono ashkaraman habet bo aw gorankaryana ka la Iraq ro ada…t.
Bo kurd haleki zerina katek suni u shiakan ro la kurd akan yan kurd dabeta nawandi charasarkrdni keshakani Iraq boya grnga kurd dawaw xwastakani xoy law halada bheneta di. Harwako xosht amajat pe krdwa nawcha dabrawakan ka ta esta charasar nakrawa lagal hkomati nawand.
Keshay shari dasalati syasi newan shia u suni wa kamian dasalati ziatri habet la hkomat u Iraq lawa nachet kotay habet. Lawa dachet aw do heza hata hataya la baznayaki daxrawda ba dway yktrda rabkan. Federalism bo estay Iraq charasareki gongawa la katekda ka soniakan wako hezeki gawray Iraq djayti federalism bon wa esta rayan gorawa wa awan dawakarn, amsh xoy bo kurd pshtiwaniyqki baheza. Harchanda federalism be kesha nabet hata wlata drwasekan wako Iran, Suria wa Turkia lasar syasati amro bron
به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک له ئێستای عێراقدا کورد پێویستی به سیاسه‌تی نوێ و به میکانیزمی کارکردنی نوێ هه‌یه. سیاسه‌تێک بۆ سه‌پاندنی ڕۆڵی خۆی و میکانیزمێک بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و داواکاریانه‌ی هه‌یه‌تی.
ناکرێت کورد له‌م ململانێیه‌دا بێ ده‌نگ و بێ هه‌لوێست بیت، یان لانی که‌م بینه‌ر بێت! چوونکه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو که ئێمه په‌یوه‌ندیمان بة سونةو شيعةوةو ناوةندةوة نه‌بێت و ئه‌وان بکه‌ونه گیانی یه‌ک، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ مه‌زهه‌بییه سه‌قامگیری عێراق ئێجگار تێک ده‌دات، به‌مه‌ش: کورد و بيكةى کورد له‌و ناوچانه دهکهويَتة مةترسى و به‌ر شاڵاوی کوشت و بڕ، سنووره‌کانی هه‌رێم ئاڵۆز ده‌بێت و دةبيَت كورد بة زةبرى هيَزى بيشمةركة سنورى خؤى ديارى بكات و ناوضة دابرِيَنراوةكان بطةرِيَنيَتةوة سةر هةريَمى كوردستان ئةطينا ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌بێته گۆمی خوین چوونکه له زۆربه‌یاندا، سووننه و شیعه هه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌م جه‌نگه مه‌زهه‌بیه‌دا رۆڵی ئێران باڵایةو باڵاتر ده‌بێت! شیعه‌کان به‌هۆی ئێرانه‌وه به فیعلی ده‌بنه حاکمی موتڵه‌ق! ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر دیموکراسیه‌ت دروست ده‌کات و ، عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سفر و حوکمی تاکڕه‌وانه و تاک مه‌زهه‌بی و میلشیایی!
ئه‌و تاکڕه‌وییه‌ش وا ده‌کات ئایندهی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌وێته مه‌ترسیه‌و به‌هه‌ر جۆرێک بێت، ده‌بێت كورد له‌گه‌ڵ سووننه‌دا رێکبکه‌ویت، راسته له رابردوودا (ده‌سه‌ڵاتی سووننی به‌عسی) زوڵمیان لێ‌کردین، به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌م و رۆژگارێکی دیکه‌یه و سوننه لاواز بوون و پێویستیان به ئێمه‌یه! باشترین ده‌رفه‌ته که ئه‌م “هه‌له زێڕینه” له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵیان تۆخ بکه‌ینه‌وه، بیانووشمان بۆ ئه‌مه؛ هاو سنووری هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی کۆن و ئێستاش، سوننی مه‌زهه‌به‌کانن.
که‌واته: بێ ره‌زامه‌ندی و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ سوننه‌کان ناوچه دابڕێنراوه‌کانیش هه‌ر وا ده‌مێننه‌وه و ده‌بێت هه‌ر کێشمه کێشمان بێت له‌سه‌ریان، له‌مێژه توێژه‌ر و چاودێره سیاسیه بیانی و خۆماڵییه‌کان ده‌ڵین: کورد هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ سووننه‌دا رێکبکه‌وێ، دیاره ئێستا کاتیه‌تی من وةك كورديَك ئةليم با جيتر ميللةت و كةسايةتيةكانى كورد ئةوةندة عاطفى بيرنةكةنةوة كاتى ئةوة هاتووة لة ناكؤكى شيعةو سوننة سود وةركرين وة كؤلَيَكى زيرِينيش بؤ كورد تؤمار بكةين.
به‌سۆز خان، چه‌ندێک ئێران وه‌ک جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێکردووه مه‌ترسیه بۆسه‌ر دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای سیڤیل، به هه‌مان ئه‌ندازه و بگره زیاتریش تورکیاش مه‌ترسیه. پێم وانییه هه‌رگیز سوننه‌کان قایل بن به گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق. به‌ڵێ ڕاسته له چوارچێوه‌ی ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆدا کورد ده‌بێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا که زیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بدات.
amrika iraq-y rzgar krdu dayawa dasty aw brayanay mezhwyaka la xweny yaktr daxonawa..
kaktek amreka la iraq dakeshetawa komalek keshay zor la dway xoy be charasar u be wallam je dahelet..
dakre bllen agar amricaeyakan la darawa ierqyan daparast, awa mam jalal-esh wak hamesha baseyasaty7akemanay xoy lanawawa daeparast..\dwajar amrca garayawa u jarekytr kurd u mam jalal hamwan ko dakatawa bo gfugo..
ballam dakre bllen dwajar seyasate nwey jehan u amrica chetr ba deyar am jora gamanay xor hallatawa ranamenn..
کاک مه‌ریوان، پێم وایه ئهمم ڕووداوانه‌ی عێراق پێویسته ببنه هانده‌رێک بۆ سه‌رکرده‌کانی کورد که بیر کردنه‌وه و ستراتیژیه‌تێکی نوێیان هه‌بێت بۆ ئایندهی خۆیان، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئایندهی کورده.
سلاو كاك به‌لین،ده‌ستت خۆش ،ئاشكرایه كه كێشه‌ى عێراق كێشه‌یه‌كى سیاسیه،كیشه‌ی پێكه‌وه ژیان ویه‌كتر قه‌بووڵ نه‌كردنه له نێوان عه‌قلیه‌ته جیاوازه‌كان,چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی بالای عیراق ئیستا له كوردستانن و داوای هیوركردنهوهی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و داواكارن سه‌ركردایه‌تی كورد رۆلی ناوبژیوانی ببینن،ئه‌وه‌ی له سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد پیویسته ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوبژیوانیه وه‌كو كارتیك به كار بهینن بۆ جیبه‌جی كردنی داواكانی كورد ،نابی ده‌ستپیشخه‌ری و ناوبژیوانی ته‌نها بۆ ئه‌وه بی له راگه‌یاندنه‌كان به حه‌كیم و دیموكراسی خواز ناوی كورد بهینن،لةكاتیكدا به‌شیك له‌و سه‌ركردانه زۆرترین كات دژایه‌تی مافه‌كانی كوردیان كردووه, بینیمان ئه‌و وه‌ره‌قه 19 خالیهكهی كورد چۆن پشتگویخراوتا ئیستا یه‌ك خالیش جیبه‌جی نه‌كراوه،هه‌ر ئه‌وانه به‌ربه‌ست بوون ،هه‌نگاوه‌كان بۆ جیبه‌جی كردنی ماده‌ی 140 هه‌نگاوی خیرانین و چه‌ندین به‌ربه‌ست دانراوه بۆ جیبه‌جی كردنی له‌لایه‌ن عیراقیهكانهوه،به‌ربه‌سته‌كان هه‌ر مالیكی و موتله‌گ و هاشمی بوون،له ئیستادا حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌سه‌ر چه‌ند پییهكی له‌رزۆك وه‌ستاوه‌و ئه‌گه‌ری كه‌وتنی نزیكه ده‌رفه‌تیكی زیرین بۆ كورد هاتۆته پیش نابی وا به ئاسانی له كیس بچی، ده‌بی كورد به‌راسته‌و خۆ و بی ترس ببته به‌شیك له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی داوای دابه‌شكردنى عێراق دةكةن بۆ 3 هه‌رێمى فیدرالی، چونكه‌ئه‌مه تاكه ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ رزگاربوونى عێراقه له‌و ململانێیه مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌ییه كه چاره‌سه‌رى به بنبه‌ست گه‌یشتووه,خودى عێراقیه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوهرهى كه چاندنى تۆوى پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قه‌بووڵ كردن له نیوان ئه‌م عه‌قله جیاوازانه وا ئاسان نیه تێگه‌یشتنێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاتۆته ئاراوه،ده‌بینین په‌یتا په‌یتا پاریزگاكانی سوننه نشین بهههریم بوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن بینیمان له‌مه‌و پیش نوجه‌یفى بۆ پێكهێنانى ههریمێكى سوننه نشین پیشنیازیكی له‌و جۆره‌ی خسته به‌رده‌م لایه‌نی سوننه‌كان،و ههندىَ هه‌وڵى تر بۆ به‌هه‌رێمكردنى به‌سره‌و ناوچه‌ى شیعه نشین,ئه‌مانه‌ش سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن ده‌سته‌واژه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو به‌سه‌رچووه و مانه‌وه‌ى عێراق به‌م شێوه‌یه جگه له مه‌ینه‌تى و ده‌رده‌سه‌رى بۆ گه‌لى عێراق هیچى تر نیه..
کاک هه‌ڵوێست، مێژووی عێراق مێژوویه‌که له کۆمه‌ڵێک ناکۆکی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کدی پێکهاتووه، که خۆیان نه‌یانه‌وێت کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، کورد بۆ ببێته خاوه‌نیان و بۆ دواتریش به دووری نازانم بڵێن خه‌تای کورد بووه.
به رێز نوری مالکی سه رۆک وه زیری عیراق له دوای بردنه وه ی له هه ڵبژاردنه که ی عیراقدا بروایه کی زۆری به خۆی هێنا. ئه مه ش بوه هۆی ئه وه ی که له شه ریکه کانی حوکمرانی ئه مرۆی جیابێته وه، له وانه شه ئه م ته قینه وانه ی ئه م دواییه ش به هۆی ئه م ته لاقه سیاسیه وه بوبێت.
گه وره ترین ده سکه وتی حوکومه تی نوری مالکی له وه تی حوکم ئه کات ده‌سکه وتی ئاسایشی عیراق وه به تایبه تی به غداد بوو، وه له شکری ئه مه ریکیش ده وری باڵایان له و بواره دا بینی، به ڵام له دوای ده رچونی له شکری ئه مه ریکی له عیراق ئه و بواره زۆر به خێرایی توایه وه و بوو به هه ڵم.
دوژمنی نوری مالکی زۆره، به ڵام له م دواییه دا به شێوه یه کی ترسناک زیادیان کرد، به تایه تیش له ڕیی تێک و پێکدانی ئاسایشی عیراق وه به تایبه تی به غداد ، بۆئه وه ی پێی بڵێن حوکومه تی ئێستا حوکومه تیکی بێهێزه، وه په یامی لیستی ئه لعیراقیه ش بۆ لیستی ده وڵه تی یاسا ئه وه یه که حوکومه ت ئه بێت حوکومه تێکی به ر فراوان بێت وه بڕبڕه ی پیشتی ئه و حوکومه ته ته ش به بێ لیستی ئه لعیراقیه دروست نابێت.
ئێستاش په یوه ندی هه ردوو لیسته که زۆر خراپه، وه به پێچه وانه ی ئه و هه م‌و په یمانه ی که به خه ڵکی عیراقیان دا ،، عیراقی تازه،، عیراقی دیموکراسی و ئاسایش و یه کسانی کۆمه ڵایهتی و ………. .
به ڵام به داخه وه ده یان ملیارد له به رو بومی نه وتی عیراقیان دزی و هیچیان بۆ خه ڵکی عیراق نه هێشته وه جگه له برسێتی و نه بوونی ئاسایش و وڵاتێکی وێران و بێ ئاو بێ کاره با…….. .
وه ئه و پرسیاره ی که ئه مڕۆ ئه کرێت ، ئایا وڵاته یه کگرتوه کانی ئه مه ریکا ده بێت ج ره دی فیعلێکیان به رامه ر ئه م هه لو مه رجه نا له باره ی ئێستای عیراقیان ده بێت.
ئیداره ی ئۆباما له دوای زه ره رێکی زۆر( 5000 کوژراو) و ( 13 ملیار دۆلار مانگانه) له شکره که ی خۆی له عیراق ده رکرد، وه ته سه وریش ناکرێت جارێکی تر له شکره که ی بۆ ناو عیراق بێنێته وه، به تایبه تیش له م
شه ره ناوخۆییه ی حوکومه ت له به ینی هه ردو لیستی یاسا‌و عیراقیه دا ، شه ڕ له پێناوی ( سولته و نفوزدا).
زۆر ڕاسته کاک هه‌ڤاڵ شه‌ڕێکه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و داهات ، شه‌ڕێکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سه‌کان نه‌ک ئه‌و وڵاته‌ی ناوێ عێراقه، بۆیه ناکرێت وا چاوه‌ڕوان بین ئه‌م شه‌ڕانه به زوویی کۆتایی پێبێت.
له باره‌ی ته‌نگژه‌كانی عێراق، من چه‌ندین هۆ به هۆكاری ئه‌و قه‌یرانانه ده‌زانم
1- سرنجنهدانی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان به پێكهاته‌كانی به‌شدار له عێراقی ئه‌مرۆدا
2- ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی
3- كولتووری لێكتێنه‌گه‌یشتن، خۆخوازی و دیكتاتۆری
بۆیه پێم وایه:
1- عێراق ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له رووی سیاسی، ئابووری، ئیداری دابه‌شبكرێ به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیكی
2- عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان ئیداره بكرێ نه‌ك ئایدیای وڵاتانی جۆراوجۆر و هاوپه‌یمانی ستراتژی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ببه‌سترێ كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌گرن.
3- ده‌سه‌ڵات به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سه‌رانسه‌ری عێراق بدرێ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی به مه‌به‌ستی
– رێكخستنه‌وه‌ی هه‌موو بۆچونه‌كان دوور له توندوتیژی
– به‌هێزكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌ڵبژاردن
– دامه‌زراندنی سۆپای پرۆفشناڵ كه دوور بێ له ململانییه سیاسییه‌كان
به‌ڵام له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا
كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك نییه له كێشه‌كه، ناكرێ پێمان وابێ له چاره‌سه‌ره‌كه نابێ به‌شدار بێ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ زۆرترین هێز له خۆی نیشان بدات. به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا ئێمه له به‌هێزبوونی عێراق زیانمه‌ند بووین، كه ئه‌مجاره ده‌بێ حه‌كیمانه‌تر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه راوه‌ستین و له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نابێ جیاوازییه‌ك له نێوان شیعه و سوننه‌دا بكه‌ین.
کاک فه‌خره‌دین، ئه‌و ڕایانه‌ی جه‌نابت ده‌رت بڕیون زۆر دروستن، به‌ڵام ئایا له‌و ڕه‌وشه‌ی عێراقدا ده‌کرێن؟ با کوردیش ناوبژی بکات، به‌ڵام مه‌رجی هه‌بێت، چاره‌سه‌ری کێشه ناوخۆییه‌کانی خۆی بکات ئه‌وجا به‌غدا ئارام بکاته‌وه.
swpis kak balen .. mn tinigam ashty che bas akaen baen pdk puk zor ashty haya hata lagal milek ashty bikaen //barezin ema keshe qwmyat man haya nak aene .1. balim awan keshae aenyan haya ,,2 hashme 2 sal lamwbr wite kwrd nibet raes jimwr bet 3esta panie bo kwrd heniwa 4 a mina hamwyan dro akan ???????????????????????/
هه‌ر بۆیه‌شه کاک ئومێد پێویست به ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد هه‌یه، له ده‌مێکدا دوو لایه‌نی کوردی نا‌بینیت له ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ته‌با بن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا.
dest xosh kak Balen
la rastyda hawram la galta , pewista la sar dasalat daraniy kurd la kurdistan u baxda , chiydiy ish bo dast xoshiy krdn nakan ! la raburduda bashiy awa ishyan kirdua ka la layan am layaniy suniy yan si’a dast xoshyan le bkret . darfatiy zoryan la dast dawa pewista chiy diy na heln am darfat u chansash ba dariy awaniy peshutr brwat , ka dwatriynyan rekautniy hawler bu , awanaiy ka amro la kurdistann ba nawiy zulm le kraw har awanan ka la nawcha dabrawakan zulm la hawlatyaniy be gunah akan , boya pewista la sar nuenaraniy kurd la baxda amaniy sarataw kotayan , masalaiy bandaiy 140 bet bo garanawaiy nawcha dagir krawakan ,
کاک موحه‌مه‌د ، پێم وایه ئێستا ده‌رفه‌تێکی گه‌وره و گران بۆ کورد له پێشه تا هه‌نگاوی بێ پێشینه‌ش بنێت، و لایه‌نه‌کانی عێراق بخاته به‌رده‌م سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع. ده‌زانی به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه داگیر کراوه‌کان زۆر به دروستتر ده‌زانم و خۆشحاڵیشم که جه‌نابت به‌و شێوه‌یه ناوت هێناوه. منیش له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕێگای ئازادی‌دا ئاماژه‌م به‌و مه‌سه‌له‌یه داوه، ده‌ستخۆش ئه‌زیزم.
dest xosh kaka balen
سوپاس بۆ تۆ کاکه حه‌مه گیان
لە سایتە ئەوروپیەکاندا و لە تەلەفزیۆنەکانیاندا سەیری چۆنیەتی گواستنەوەی هەواڵی قەسابخانەکەی شەرناخم دەکرد. ئەم کارە دڕندانە چەند دڵگران وخەمگینی کردم، چۆنیەتی مامەلە کردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی رۆژئاواش لەگەل ڕووداوەکە هێندەی دیکە دڵگرانیان کردم. گشتیان وایان بڵاو کردۆتوە کە هەڵەیەکی سادە ڕوویداوە و سوپای تورکیا وای زانیوە ئەمانە پەکەکەن.دونیا دونیای بەرژەوەندییە و کەس پێوەرە ئینسانیەکانی لا گرنگ نیە. بەرژەوەندییەکان دیار دەکەن کەی کوشتارێک ناڕەوا وکەی هەڵەیەکی تەکنیکییە.
کورد خۆی بەهێز نەبێت و لە بەرژەوەندییە ناوچەیی وجیهانییەکاندا ژمارەیەک نەبێت، ئەوا
ئەوا نابێت چاوەڕوانی خێر و دڵسۆزیی کەسانی دیکە بێت
کاکه ته‌ها گیان، ئه‌وه‌ش خه‌مێکی تر بوو زێد کرایه سه‌ر خه‌رمانی خه‌مه‌کانی ترمان، کۆستێکی تر بوو له داپیره‌ی مێژوومان که‌وت ، به‌گژدا چونه‌وه‌ی بوونمان بوو. داخم ناچێت؟!
منیش لەگەڵ ئەو ڕەخنەیەدام کە کورد لە عێراق نەیتوانیوە تا ئێستا ماڵی خۆی ڕیکبخاتو دواجارهێزی خۆی وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی‌و گرنگ لەعێراق کۆبکاتەوە هەڵی بەدەستهێنانی مافەکانی خۆی بدات
دەستخۆش کاکە بەڵین
سوپاست ده‌که‌م کاک شوان، هیوادارم ئه‌مجاره سه‌رکرده‌کانی کورد بتوانن عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد به‌کاربێنن.
سةرةتا دةست خؤش كاك بةلين كيان بابةتيكى كرنكى رؤزت ووروزاندوة , ئةم بابةتة ووتةى زؤر هةلئةكريت و بيويستة زؤر بويرانة قسةى لةسةر بكةين , من زؤر كات لةوانةية سةركردايةتى سياسى كورد تؤمةتبار بكةم بةوةى خةمساردة لة ئاست هةر بيشهاتى كة لة عيراق و ناوجةكة روودةدات , بةلام لةوانةية هةلة نةبم , سةركردةكانمان وا لةئاست ئةم بيشهاتانة ليدوان ئةدةن وةك ئةوة واية ئيمةى كورد مةوقعمان لةم وولاتة نةبيت و لة هةريمى كةتةلونى ئيسبانيا بزين , كاكة ناوبزيوانيكردن لة نيوان ئةم هيزة دؤراوانة بؤ؟؟ نةتةوةى عةرةب لة عيراقدا دؤراون يارى بة ئاكريك ئةكةن كة بليسةى سةندووة , كورد هةق نى ية جاريكى تر خةريكة ناوبزيوانى بيت لة نيوان ئةم هيزانةدا ئةوةنةى لةسةر سةركردة كوردةكان بيويستة ئةوةية ئةم هةلة لةدةست نةيةن كورد دةيةها هةلى ميزوويى لةدةستداوة بؤ ئةوةى ببيتة نةتةويةكى بيكة قايم بةلام نةيانكردووة و ئةمةنةى لة خةمى ئةوةيا بوون دلى بيكانة رازى بكةن نيو ئةوةنة بةدةم داواى كةلى كوردةوة بهاتناية كورد دةميك بوو بيكةيةكى ترمان هةبوو , برسيار ليرة ئةوةية ئايا مالكى و عةلاوى و صدر و حكيم لة سةركردة ئوبزيونةكانى كورد دلسؤزترن ؟؟؟؟؟؟ بيكومان نا !!!! با ئةمةنةى خةريكى ريكخستنى مالى بغدادين نيو ئةوةنة خةريكى خؤمان بين , هاشمى بى ترس ووتى كورد نابى سةرؤك كؤمار بيت !!!! ئاى جةند عةيبة ئيمة مالى خؤمان بؤ ئةو جؤرة بياوانة تيكبةين , خؤمان لة كوردوستان بيويستمان بة ناوبزيوان هةية كةجى خةمى ئةومانة بغداد تيك نةجيت!!!! ئةمة سياسةتيكى خرابة و حةكيمانة نى ية !!
ده‌زانی کاک دیلمان، هیچ به دوریشی نازانم هاشمی چه‌ندان جاری تر هه‌ڵوێستی له‌و شێوه‌یه بنوێنێته‌وه، نه هه‌ر هاشمی ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی مالیکیش شکایه‌وه ده‌شێت هه‌ڵوێستی له هی هاشمی و هاشمیه‌کانی تری عێراق خراپتر بێت. بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته به پله‌ی یه‌که‌م بیر له خۆمان بکه‌ینه‌وه و به پله‌ی دووه‌میش کار بۆ خۆمان بکه‌ین و به پله‌ی سێهه‌میش سه‌قامگیریمان بۆ خۆمان بوێت و ده‌ستپێکی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له‌ناو ماڵی کورد خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
dast xosh bo babatakat jwana
ئةو ياريية سياسيةى كورد دةيكات لة عيَراقدا تيََبةرِاندنى رةوشيَكى ناجارة، لة ئيستادا و بةو ئةقليةتة خيَلةكييةوة لة توانادا نيية دةولةتى كوردى ببيتة واقيع، جونكة ئيمة دةزانين تاوةكو ئيستا هةر بة ناو يةك حكومةت هةية، لة ناوةرؤكدا هةر دوو ئيدارةكةية، بةرايى من بةلاى كةمةوة بيَويستة ئةزمونى دةسةلات لة هةريمى كوردستان ئال و كؤرى دةسةلات تاقيبكاتةوة، واتة ئؤبؤزيسيؤن دةسةلات بكريتة دةست و يةك ئيدارة بيكبهينى، دةسةلاتدارانيش خؤيان لة كةندةلةكان فؤرماتكةنةوة كة وةك فايرةسى ئايدز تا حزب دانةوةشيَنن ليي نابنةوة، بةمة ئامةدةييةكى خودى دةرةخسى لة هةر ئةكةريك بيتة بيشةوة بؤ خؤ رابسكاندن لة دؤزةخى عيراق و كؤتايى هاتنى ياريةكة…
به راستی منیش پێموایه عێراق وه‌ك له راپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسی و سه‌ركوتگه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، راپۆرته جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ تێكڕا پشتگیریی له‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن و واقیعێكی تاڵ پیشان ئه‌ده‌ن كه هه‌ڕه‌شه له ئایندهی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لاكه‌ی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت واقعی ئه‌مڕۆی عێراق ۆ رۆژنامه‌نووسان دۆزه‌خ و كابووسه، من هیچ ئاسۆیه‌كی روون به‌دی ناكه‌م، هه‌رچه‌نده هیوادارم كه هه‌ڵه بم.
رێزم هه‌یه
ستیڤان شه‌مزینی
كيشه كه به لاى منه وه هيشتا هوشياريه كان نه كه يشتوونه ته ئه وه ى وه ك بيويست له جه مكه كانى مافى مروف بكه ين و جونى شروفه بكه ين ئيستا باريك هاتوته كايه هه ر كه سه و بو له يلاكه ى ده خوينى و هه ركه سه و وه ك خوى ده يه وى باسي له يلا ده كات وريكخراوه كانيش ده بي كوى له هه موان بكرن و رابورته كانيان له سه ر قسه كان و رووداوه كان هه لده جنن كه بيم وايه هيج رووداويك نيه له لاى خومان يه ك دنيا جيروكى بو دروست نه كرى و شروفه ى جوراو جورى بو نه كرى بويه بيم وايه له هه نديك حاله ت زيده رويي تيا دايه بيم وايه ئيمه بيويستيمان به هوشياركردنه وه ى سه رجه م هوشياريه كان لاى تاكى كومه ل ئه و جا دوو قسه له سه ر مافى مروف ده كه ين