له‌وه‌تای ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌که‌ی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 دا له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، گه‌وره و بچوکی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته سه‌ری زمان و بنی زمانیان باسکردنه له شتێک که به عێراقی نوێ ناودێری ده‌که‌ن. وڵاتێک له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی مۆدێرنانه پێکبهێنرێت و تیایدا مافه‌کانی تاکه که‌س پارێزراو بن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که چووه ناو عێراقه‌وه باسی له دیموکراسیه‌تی ڕۆژئاوایی ده‌کرد ، مافی مرۆڤ ، ئازادی ڕاگه‌یاندن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ڕاده‌ربڕین و ئازادی ئاینی و یه‌کسانی نێوان خانمان و پیاوان ، سه‌روه‌ری یاسا ، مافی که‌مایه‌تیه نه‌ژادی و ئاینیه‌کان و هتد.
یانی به کورتی و به کوردی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی پێشتری به‌ر له ڕوخانی سه‌دام له عێراقدا بوونی نه‌بوو وه قسه‌کردن له‌سه‌ریشی زمان بڕینی به دوادا ده‌هات کرانه خه‌ونێکی جوان و ئاڵ و واڵای عێراقیه خێر له خۆ نه‌دیوه‌کان.
باس له تاوانه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی پێشوو ناکه‌م، چونکه ناسنامه‌که‌ی بریتی‌بوو له خوێن ڕشتن و ئه‌شکه‌نجه و زیندانی به کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵکوژی. ئه‌و ڕژێمه له‌سه‌ر پره‌نسیپی ” بکوژه ئه‌وجا بڕیار بده” وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. به‌و مانایه‌ی گه‌ر گومانت له که‌سێک هه‌بوو کۆتایی به ژیانی بهێنه و ئه‌وجا دانیشه بڕیاری لێبده کارێکی چاکت کرد یان نا. بێسه‌روشوێن کردن تایبه‌تمه‌ندیه‌کی ئه‌و ڕژێمه بوو ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتی بوون یه‌کێکی تر بوو له‌و سیاسه‌ته قێزه‌ونانه‌ی ئه‌ندامانی پارتی به‌عس په‌یڕه‌ویان ده‌کرد. ئه‌و کاته به گومانه‌وه له هه‌موو تاکێکی کورد ده‌ڕوانرا ، ته‌نانه‌ت به هاووڵاتیه‌کی پله سێش دانه‌ده‌نرا.
ئه‌مانه کارێکی ئاسایین بۆ ڕژێمێکی سه‌رکوتکه‌ر و خوێناوی وه‌ک ڕژێمه‌که‌ی پارتی به‌عس. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه قوربانیه‌کانی ئه‌و سه‌روه‌خته بێن و بکه‌ونه کوتانه‌وه و داپڵۆسینی خه‌ڵک و زه‌وتکردنی مافه‌کانیان.
پێده‌چێت خه‌ونه‌کانی عێراقیه‌کان هه‌ر زوو به زوو له‌بار چوبن، یان له زیندانی نهێنی تاریک و نوته‌کدا کهلهبچهکرابن.
له‌وه‌تای ساڵی 2003 وه تا ئێستا ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک هیچ ساڵێک ڕاپۆرتی نه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا و له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا ، لێوان لێو نه‌بوبن له پێشێلکاری.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مساڵیدا که تایبه‌ته به مافی مرۆڤ له عێراق و له هه‌رێمی کوردستانیش له ساڵی 2011 دا به ڕاشکاوی ده‌ڵێت ” عێراق بۆته ده‌وڵه‌تێکی پۆلیسی”.
“ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا و له ساڵی 2011 هه‌ر زۆر خراپ بووه ، به‌تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌وانان و گیراوه‌کان و چالاکوانانی ئۆپزسیۆن” وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا نوسراوه.
ئه‌مه له کاتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرا له پاش راپۆرته‌کانی پێشتر ، کاربه‌ده‌ستانی عێراقی هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچونی وڵاته‌که‌یان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، وه‌لێ ئه‌فسوس وا نه‌کرا.
ده‌شێت که‌سێک بتوانێت چاوپۆشی له یه‌ک دوو ساڵی یه‌که‌می کارکردنی ئه‌م حکومه‌تانه‌ی عێراق بکات ، به‌ڵام بۆ له‌وه زیاتر بکرێت؟
ئێستاش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ، کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت به‌گژ ڕێکخراوه‌که‌دا ده‌چنه‌وه و به پیلان گێڕی ناودێری ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه‌وه قسه باوه‌کانی خۆیان و سه‌رله‌به‌ری ڕاپۆرته‌که به درۆ ده‌خه‌نه‌وه و شیانێکی زۆر که‌میش هه‌یه بڵێن ” ناڵێین که‌م و کوڕی نییه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه که ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ باسی کردووه”.
جا بۆیه حه‌ز ده‌که‌م له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش بپرسین کام شته‌یان وانییه؟ له عێراقی نوێ‌دا زیندانی نهێنی نییه؟ ڕۆژنامه‌وانان ناگیرێن ؟ ده‌سه‌ڵاتداران توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌کار نه‌هێناوه؟ هێزه ئاسایشیه‌کان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان نه‌کوشتوه که داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییان ده‌کرد و داوای مافی زیاتری سیاسی و سیڤیلی خۆیان ده‌کرد که لێتان زه‌وت کردوون؟ هێشتاش عێراقی نوێ یه‌کێک نییه له مه‌ترسیدارترین شوێنه‌کانی جیهان بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی ؟ مافی خانمان زه‌وت ناکرێت؟ هێرش ناکریته سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل؟ یاسا سه‌روه‌ره؟ گومانباران به تاوان ، ئازادانه به شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌دا نایه‌ن و ناچن و که‌سیش ناتوانێت پێیان بڵێت به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه؟ به به‌رنامه په‌لاماری میدیای ئازاد ناده‌ن تا بێده‌نگیان بکه‌ن؟ ئه‌رێ چی ناکه‌ن؟ که‌چی ده‌شڵێن مه‌ترسی ده‌ره‌کیمان له‌سه‌ره ، بارودۆخێکی هه‌ستیاره، ڕه‌وشه‌که نادیاره، با ئارامی بپارێزرێت.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مساڵی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ زۆر په‌یامی له ناواخندا هه‌ڵگرتووه، هه‌م بۆ عێراق وه‌ک وڵات و هه‌میش بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک هه‌رێمێکی خودموختار له عێراقدا. ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌که که وڵات ناکرێت به‌و شێوه پڕ له کاره‌ساته به‌ڕێوه ببرێت . ئه‌و دنیایه گوزه‌شت له میدیاکانه‌وه باس له دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکه‌یت و خۆت به گه‌وره‌ترین پارێزه‌ری دابنێیت و له پشت په‌رده‌شه‌وه جل و به‌رگی ڕه‌ش له‌به‌ر بکه‌یت و ده‌ستکێش له‌ده‌ست و ده‌مامک کردوو و به پۆستاڵی ڕه‌شه‌وه هه‌ڵکوتیته سه‌ر مافه‌کان و به چه‌قۆیه‌کی کول بکه‌ویته ئه‌نجن ئه‌نجن کردنی.
ڕۆژ به ڕۆژ بێزاری خه‌ڵک زیاتر ده‌بێت ، چاوه‌ڕوانیش بۆ چاکسازی له سیسته‌مه‌کانی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنیشدا سنورێکی دیاریکراوی خۆی هه‌یه ، ناکرێت خه‌ڵک بۆ هه‌میشه له چاوه‌ڕوانیدا بێت.
باشتر کردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ به نکوڵی کردن له ڕاستیه‌کان نابێت ، وه‌ک موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراقدا ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ته‌نها ڕیزکردنی وشه‌ی باق و بریقه‌داره.
بۆیه دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ باش کردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ، له‌وانه ڕۆشنبیریی مافی مرۆڤ له‌ناو هێزه ئاسایشیه‌کاندا ده‌شێت هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت به ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕیفۆرمه‌دا و تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه‌ی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ چه‌نده گرنگه له پرۆسه‌ی خۆ دروستکردندا. ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا و بڕوا بوون به چه‌مکی هاووڵاتی بوون و کارکردن بۆ نه‌هێشتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌کرێت وه‌ک هه‌نگاوی به‌رایی لێی بڕوانرێت به ئاڕاسته‌ی دانانی پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا.
له عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک نکوڵی له بوونی کورد ده‌کرا وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی ئه‌و وڵاته، ئێستاش له پاش ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی به شه‌رمه‌وه له عێراقی بوون ده‌ڕوانم، بۆیه ده‌پرسم ئیدی بۆچی عێراقی بین؟
بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ، ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه جه‌خت له پێشێلکاریه‌کان بکرێته‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بۆیه پێویست به نانی هه‌نگاوی گه‌وره و گران ده‌کات بۆ باشکردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ. گرنگترین هه‌نگاویش دادگایی کردن و لێپێچینهوهکردنه له‌وانه‌ی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووه و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ڕێک ده‌سه‌لمێنرێت که ئه‌وانه‌ی دوێنێ به نمونه‌ی قوربانیه‌کانی دوێنێی مافه‌کانی مرۆڤ ناو ده‌هێنران ، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته سه‌رکوتکه‌ران و پێشێلکارانی ئه‌مڕۆی مافه‌کانی مرۆڤ.
74 responses to “مافی مرۆڤ له عێراق و له هه‌رێمی کوردستانی عێراق”
دةست خؤش بؤ بابةتةكةت …. راستيةكةى لاى من واية خالى هاوبةشى حوكم رانى بةعسى خوين مز و دةسةلاتى ئيستاى نةوت خؤرى حوكمران بريتيية لة حزبى بوونى دام و دةزكاكان و بةكةورةتر زانينى بةرزةوةندية تةسكية حزبيةكان لة بةرزةوةنديةكانى نيشتمان و نةتةوة و ناو‌و ناوبانك و بيكةى ولات!!!!! ئةوة واى كردووة دزة حزبيةكانى دةسةلات ببنة قوربانى و هةر كاريكى جاكسازيشيان بة كومان تةماشا دةكريت و دواجار دزايةتى دةكريت و ئةندامان و هةلسوراوانيشيان ئازار دةدرين و رؤزنامةنووسانى رةخنةكريش دةكةونة بةر بيشيلكارى ئةمنى و سياسى ,,, دواجار ئةمةش دةبيتة هؤى لةكةداركردنى باراستنى مافةكانى مرؤف
پێم وا نییه که‌س هه‌بێت نکوڵی له پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بکاته‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له عێراقیشدا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چ جۆره میکانیزمێک به‌کار بهێنرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده ناشرینه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی. به‌لای منه‌وه ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی سه‌روه‌ری یاسا پێویسته یه‌که‌م هه‌نگاو بێت ، نه‌ک به‌وه‌ی یاسا بکرێته میتۆدێک بۆ پێشێلکاریه‌کان.
مافی مرۆڤ تەنها وەكو زتراوەیەك بەكاردێت، هێندەی دەسەڵاتداران بۆ میكیاژكردنی خۆیان بەكاریان هێناوە، هێندە نەیانكردۆتە خانەی جێبەجێكردنەوە، چونكە بەخشینی ئەو مافە واتا كۆتایی خۆیان، یاخود لاوازیان، عیراق و كوردستانیش لەم پێناسەیە بەدەر نین لەو پێشیلكاریانەی كە لەجیهاندا بەكارەهینریت بۆ كپكردن دەنگە ناڕازییەكان، ئەوەتا كاتیك دەنگێك دەڵێت نا ئەوە جۆرەها ناوی بۆ دەدۆزریتەوە، جاران تابوری پێنج و پاشان ناوی دەزگا هەواڵگرییەكانی هەردوو حیزبەكە، لە كۆتایشدا بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكان، واتا نابێت دەنگێك نەبێت بڵَت نا، كە هەموو ئەمانە لەدەرەوەی ئەو پرنسیپ و چوارچێوەیەدان كە ناوی مافی مرۆڤە، بەداخەوە ئەو ناحەقییە تەنها عیراقی نەگرتەوە بەڵكو هەرێمی كوردستانیش بووە یەكێك لەو ناوچانەی كە مافی مرۆڤ تیایدا ئارام نییە.
هیوادارم وەكو چۆن ژیانی ڕابردوومان نا ئارام بوو داهاتوومان ئارام بیت و ژیان ئاسوودەتر بێت لە ئێستا.
چه‌ندێک هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ماکیاژ کردنه‌ی به‌ڕێزت باسی ده‌که‌یت جێگیر بێت ، دڵنیات ده‌که‌مه‌وه له‌وه‌ی هه‌ر سه‌ر ناگرێت، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤدا باسکراوه.
سلاو كاكة بةلين كيان…
دةست خؤش بابةتكةم خويندةوة.بةلام رابؤرتى ئةو ريكخراوةم نةبينيوة.بؤية لة روانكةى بابةتةكةى تؤوة من قسة دةكةم.كاكة بةلين كيان رةنكة هةريمى كوردستان تا حةديك باش بيت لة روى ريزكرتن لة مافةكانى مرؤف و حكومةت بتوانيت لة هةنى روةوة هاوكارى هاولاتيان بكات.بةلام لة ناوةراست و خواروى عيراق بة هؤى كارة تيكدةرانةكان بةهؤى تةقينةوةكانةوة مافى مرؤف هيج كاريكةرييةكى نية و هيجى وا نةكراوة.جؤن؟لةبةرئةوةى بةهؤى ئةو كردةوانةوة هاولاتيةكى زؤر دةكوزرين كة زؤربةيان لة رةكةزى نيرن ئةمةش واى كردووة كة ريزةيةكى زؤر لة زنان هاوسةرةكانيان نةماوة.مندالانيكى زؤر بى باوك ماونةتةوة.كة ئةمةش واى كردووة ريزةى نةخويندةوارى زؤر بيت.مندالان و زنان كار دةكةن.كة بةبيى ياساكان نابيت مندالان كار بكةن و دةبيت مافيان باريزراو بيت بةلام ليرةدا هيج مافيك بؤ ئةو مندالانة فةراهةم نةكراوة.وةزنانيش توندوتيزيان زاتر بةرانبةر دةكريت و ريكخراوةكانيش شتييةكى ئةوتؤيان بؤ زنان بى ناكريت.كةواتة جكة لةوانةى تؤ باست كردووة ئةم دياردةيةش دريزةى هةيةو مرؤفةكان هةست ناكةن كة هيج مافيكيان هةبيت و هيج ريكخراويك هةبيت مافيان بباريزيت..
به‌سۆز خان، به‌ڵێ قسه‌که‌ی جه‌نابت دروسته، ڕنگه له‌و هه‌رێمه‌ی خۆمان تا ئه‌ندازه‌یه‌ک به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری عێراقدا ڕه‌وشه‌که باشتر بێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێت شادمانمان بکات به‌وه‌ی له خاکی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت. به‌ڵام هێشتاش له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی خۆمان کاری زۆر زیاتر ماوه بکرێت تا بتوانرێت ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگیرێت. سه‌دان به‌ڵگه له‌به‌رده‌ست ئه‌و ڕێکخراوانه‌دان که داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن. بۆیه هه‌ر یه‌کجار خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه وا له مرۆڤ ده‌کات بپرسێت ئا ئه‌مه‌یه مرۆڤایه‌تی له‌و هه‌رێمه‌ی مندا؟
تا له‌م وڵاته یه‌كتری قبول نه‌كه‌ین قه‌ت دیموكراسی نایه‌ته دی و خۆی دیموكراسی به‌رای من یه‌كتر قبول كردنه‌و پاشان واتاكه‌ى خۆی و بهقبول كردنی یه‌كدی و شۆركردنهوهى بنه‌ماكانی ئه‌و یه‌كتر قبول كردنه كه ساڵانێكه له‌زۆربه‌ى وڵاتانی فره كو‌لتور ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه په‌یره‌و ده‌كرێت و كه‌س ئه‌وه‌یتر ناسرێته‌وه‌و یان له‌ناو نابات بۆ چه‌سپاندنی راو بۆچونی خۆی و گروپه‌كه‌ى خۆی و به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه راكان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن و هیچ لایه‌نێك په‌راویز نا‌خرێت بۆیه ده‌بینین سه‌رای جیاوازیه‌كانیان ساڵه‌هایه پێكه‌وه ده‌ژێن
ده‌زانی کاک هه‌باس به داخه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم، به گشتی له عێراقدا هه‌ست به هه‌وڵی یه‌کتر سڕینه‌وه و له په‌راوێزنانی یه‌کتر ده‌کرێت، مهخابنیش له کوردستانیشدا پێده‌چێت بوبێته دیارده و ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ش ده‌فه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره کارانه ده‌ڕه‌خسێنێت که له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤدا باسکراون.
rez girtn le bnemakani mafi mrov le kurdistanda peyweste be radei hoshyari hezi baladest ke 7ukmrrani idarey herem dekat be dezgakani asayshewesh
nebuni hest qbull kirdini rai beramber u sepandni sistemi shmuli parti fermanrewa , hokari serekin le peshelkirdini mafekani derbrrin u rege nedan be rexsandini bwari walla bo hemu dengekan
ta em hestei qbullkirdnesh lew aste nizmei esta da bet , beguman mafekani mirov hemishe le metrsi da debn
یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه‌ی که گرنگه بۆ هه‌وڵه‌کانی نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی پێشیلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆشنبیر کردنی کارمه‌ندانی هێزه ئاسایشیه‌کانه ، به شێوه‌یه‌ک تێبگات له‌وه‌ی چۆن ئه‌و پێشێلکاریانه به پله‌ی یه‌که‌م زیان له خۆی ده‌دات و ئه‌و ڕه‌واییه‌ی بۆ بوونی هه‌یه ده‌یڕه‌وێنێته‌وه.
سڵاو و ماندوونه‌بوون…
ئه‌گه‌ر نه‌ختێک له‌و سیاسه‌ته وهربینهوه، که‌له‌ساڵانی دوایدا هێندێک که‌سی خۆبهسیاسیزان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، هه‌م له عیراق و هه‌م له كوردستان بۆمان ده‌رده‌که‌وێ: جگه‌له‌وه‌ی به‌خواری بیر ده‌که‌نه‌وه، مه‌رامگه‌لی جۆربه‌جۆریش له‌پشت هه‌لس و كه‌وته‌كانیان خه‌وتوون، ئه‌و مه‌رامانه‌ی داوا ده‌که‌ن حورمه‌تی له‌ده‌ستچوو بۆ خۆیان و پێگه‌ی سیاسیان بگه‌ڕێته‌وه… ئه‌م جۆره سیاسیانه، له‌ساته‌وه‌ختی وه‌ها ناسکدا، ئه‌وه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن، وه‌ک پاڵه‌وان خۆ بنوێنن و له‌ڕێی دهسترۆیشتووییهوه، وه‌ک گۆڵهمرۆڤ بكهونهگیان مرۆڤه خاوه‌ن هزره‌كان، به نووسه‌رو كه‌سایه‌تی خاوه‌ن هه‌ڵوێست که‌ئیشی مرۆڤ له‌و جۆرهکاتانهدا ئه‌وه‌یه، گوێگر بێ تاكو بتوانێت شتێك فێر بێت له هزری ده‌وله‌مه‌نده‌كان، نه‌ک له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه رسته‌گه‌لی ناشرین و پوچ راپۆرت بكا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بۆچوونی من وه‌هایه: به‌ر له‌هه‌ر شتێك ترسناكی ئه‌و جۆره سیاسیانه له‌ناو ببرێت! چ به په‌روه‌رده‌كردنێكی دروستتر له پێناوی بنیادنانی كۆمه‌لگه‌یه‌كی دیموكراس و ته‌ندروست، چ به لهكارخستنیان هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی خاوێن.
ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که ئه‌و شێوازی ڕه‌فتار کردنه ده‌گرنه به‌ر ، پێم وانییه له خانه‌ی سیاسه‌تمه‌داراندا دابنرێن. سیاسه‌تمه‌دار که‌سێکه پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێک هۆشیاری خۆی به‌کار بێنێت بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو شیانهکاندا، نه‌ک په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی مافه‌کان زه‌وت ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی له جیهانی ئه‌مڕۆدا پێی ده‌گوترێت پێشێلکاری مافه‌کان. به‌ڕاستی پێم سه‌یره ئه‌وه‌ی بێجگه له سه‌رکوتکردن له هزریدا نه‌بێت به سیاسه‌تمه‌دار دابنرێت.
Dast xosh mn lagal hamw bo chwnkatnm. Mn hi4 baraw pishchwnik nabinm la waltiky wakw iraq ta ama Bir krdnaway nataway Arabit bo qbwl nakrdny hich natawaik wakw shariky nishtmany , har am qbwl nakrdnasha bota hoy am hamw pishel karia la hamw rwyakawa aman rwbarwy hamw kasik abnawa ka bar halstian bkat w raxnaian ly bgrit rastiakan blit , enja esta layany shi3ash lasar hwkma amanish pairaw programy iran tadbiq akan aianawit la zor lawa chaw laman bkan balkw xraptrish , bo nmwna ka taza Hwkmat tashkil krabw 1 kam briary wazaraty xwendny balay Iraq britbw laway abit kwr w kch la zankokan Jia bkrinawa w farman barw mamostaw xwendkara kchakan hijab bakn ama yakiaka law pishil karianay barma bar afratan bikan ka lam wlata wa la zhir dasalatiky arabay shi3a mazhab ka bian etr chja la Zindany nheni w grtny rozhnama nwsan w srenaway layany m3araza , Mn wakw xom chawary xraptrish akam la hamw pishel krdny mafakany mrov w grtn w toqandn , wa agar har baraw pish chwnik habit baraw kranawa Drawsikany wakw turkia w iran w hamw walata arabiakn awa nahiln bbit chwnka aman ba hi4 jorik trwskay mafy mrovin nia wakw hamwman abinin ba nawy bahary 3araby chy agwzary law wlatana harchy layana twndrawakana hatwnata sar 7wkm amanish wrda wrda wlatiky wakw iran drwst akan . La kurdistan ta kasanik habn la sarwy yasawabn hi4 ba hi4 nakain .
مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه جا سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت. بۆیه ڕێزگرتنی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ پێویسته له سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه بێت. ده‌شێت ده‌سته و تاقمێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌یان هه‌بێت وه‌ک چۆن له ناو کوردی خۆشمان‌دا هه‌یه. که مافی مرۆڤ پارێزراو بێت یانی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک به جیاوازی ئایین و ئاینزاییشهوه پارێزراوه.
سڵاو،
هەروەک خۆشتان ئاماژەتان پێداوە، لێرەدا و لەو دەرفەتەدا نامانەوێ کە دۆسیەی مافی مرۆڤ و حکوومەتی سەدام حوسێن هەڵبدەینەوە. لەو بڕوایەدام کە لە رۆژهەڵاتی ناوێن کارێکی ئاستەمە بتوانرێ دێموکراسی، بە مانای راستەقینەی وشە، پیادە بکرێت. لەبەر ئەوەی دێموکراسی پرۆسەیەکە لە ماوەی ئەو پرۆسەیەدا ئینسانەکان فێر دەبن کە چۆن مافی خۆیان بناسن و هەروەها چۆن رێز لە مافی و حقوقی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا بگرن. دێموکراسی پرۆژە نییە کە دەوڵەتێکئ دەرەکی بیهەوێ و بتوانی بەدیاری بیهێنێ.
خۆتان دەزانن کە لەوەتا دەوڵەت بە مانای مودێڕن، لە عێراق و وڵآتانی تری ناوچەی رۆژهەڵآتی ناوەڕاست پێکهاتوون، خەڵکی عێراق هیچکات لە پڕۆسەی سیاسی-کۆمەڵایەتی وڵآتدا بەشدار نەبوون. میدیای سەربەخۆ کە بە روکنی چوارەمی دێموکراسی ناوزەد دەکرێت و رۆڵێکی گرینگی هەیە لە بارهێنانێ کۆمەڵگای ئازادکراوە حوزوری نەبووە و دەوڵەتی عێراق بە بازوی پۆڵایین کۆمەڵگای بەڕێوە دەبرد. ئاکامەکەی چییە؟ ئاکامی ئەو جۆرە دەوڵەتداری و ئەو جۆرە لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگا بەهەمهێنان و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی دیکتاتۆرییە.
جیلی پاش سەدام حوسێن تەجروبەیەکی لە دێموکراسی نەبوو. هەر بۆیە دەبینین کە ئەو کەسانەی کە خۆیان زیاتر لە نیو سەدە گیرۆدەی دەستی دێموکراسی بوون، با ئاسانی بەرەو دیکتاتۆریەتێکی نوی دەچن. هەر بۆیە هەڵسووڕاوان و چالاکانی مافی مرۆڤ زۆر پێداگری لەسەر بارهێنانی تاکی کۆمەڵگا دەکەن. ئەگەر تاکی کۆمەڵگا بە ماف و هەق و حقوقی خۆی ئاشنا بێت، ئەودەم سەدامەکان و مالکییەکان و…ناتوانن بە ئاسانی ئیرادەی خۆیان بەسریاندا بسەپێنن. لە عێراقدا هێشتا فێرکردن و راهێنا، بە تایبەت لە بواری مافی مرۆڤ و هەروەها چوارچێوەی حدود و ئیختیاراتی تاک و کۆمەڵگا و تاک و دەوڵەت لە ئاستێکی زۆر خوارەوەدایە.
خاڵێکی تر کە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە کە هەرچی کۆمەڵگاکان لە فئودالیزم و عەشیرەتی دوور بکەونەوە و بەرەو کۆمەڵگایەکی مودێڕن بچن، چەمکەکان و وانەکانی دێموکراسی ئاسانتر لە لایەن تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە قەبووڵ دەکرێت. لە کۆمەڵگای عەشیرەتیدا تاک خاوەن ئیرادە و ئیختیار نییە، لە کۆمەڵگای دواکەوتوی ئابوری و کلتوریدا هزر و بیر لە زانکۆکان و قوتابخانەکان و ناوەندەکانی رووناکبیری سەرچاوە ناگرێ. تاکی عێراقی و تاکی وڵاتانی دواکەوتووی کلتوری و ئابوری بڕئارەکانی خۆی لە سەرۆک عەشیرەکان و مەلاکان و…وەردەگرێ. لە کۆمەڵگای ئێستا عێراق و کوردستانی عێراقدا ئێستاش زۆربەی مرۆڤەکان خاوەن بڕیار نین. هەروەک خۆتان دەزانن، لە کۆمەڵگای خێڵەکیدا سەرۆک عەشیرەکان بڕیار دەدەن و پشتیوانی و پشت کردنی سەرۆک عەشیرەکان لە دەوڵەتەکانی هەرێمی و ناوەندی دەوری سەرەکی دەگێڕێ. لەو کۆمەڵگایانەدا فەزایەکی زۆر تاکەکان نامێنێتەوە و یاسا هەر بەو حوکمەی کە ئاماژەم پێ‌کرد، ناتوانێ سەروەر بێت و دەزگای یاسایی و قانوونی ناتوانێ سەربەخۆ بمێنێتەوە. چون ئەوانیش بەخۆیان بەشێکن لە خێڵ و عەشیرە. وەفاداری بە عەشیرە، لە سەرەوەی وەفاداری بە یاسا، وڵات و دەوڵەتەوەیە.
کاردانەوەی وڵاتانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ زۆر وەک یەک دەچێ؛ موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراقدا ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ته‌نها ڕیزکردنی وشه‌ی باق و بریقه‌داره. لە هەمان کاتدا لە ئێرانیش سەرکی دەزگای قەزایی، راپۆرتی نێردراوی مافی مرۆفی نەتەوە یەکگرتوەکان بە درۆ ناو دەبات.
لە کۆتاییدا ئاماژە بە خاڵێکی تر بکەم. بە بڕوای من تا کاتێ کە دین لە دەوڵەت جیا نەکرێتەوە، نە عێراق، نە هەرێمی کوردستان و نە هیچ وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووی ئازادی و دێموکراسی بە خۆیەوە نابینێ. ئەوەش شتێکە کە لە ئێستادا ئاسۆی زۆر روون نییە.
سوپاس
سیامەک حەیدەری
رۆژنامەوان
سوئیس
کاک سیامه‌ک ، پڕ به دڵ سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌و تێبینی و سهرنجانهت
قسەکردن لەسەر مافی مرۆڤ بابەتێکی زۆر زۆر گرینگە بەتایبەتی لەووڵاتێکی وەک عێراق کەبەدرێژایی مێژوو مافی مرۆڤی تێدا ژێر پێخراوە مرۆڤ وەک کۆیلە سەیرکراوە کاتێک ڕژێمی سەدام ڕووخا زۆر ئومێد ھەبوو بۆ ئەوەی کەئەم حکومەتەی دێت باشتر بێت لەوەی پێشتری بەڵام وەک ئەوەی سەیری دەکەین و چاو بەئامارەکان دا دەخشێنین ئەوەی سەدام نەیتوانی تەواوی بکات لەماوەی دەساڵی ڕابردوو تەواو کرا تادێت خراپتر دەبێت و ھیچ ئومێدێک نیە بۆ باشبوونی
با خۆمان به ته‌واوی هیوا بڕاو نه‌که‌ین ، هه‌میشه بڕوامان هه‌بێت به‌و تروسکاییه‌ی له‌وسه‌ری تونێله‌که‌دا هه‌یه و هه‌ڵ بدرێت بکرێت به ڕۆشنایی.
ده‌ست خۆش كاك به‌ڵێن صاڵح
من ده‌مه‌وێ بهكوورتى تيبينى خۆم بده‌م
مافى مرۆڤ له‌ژێر ڕه‌حمى ئه‌واندايه دێموكڕاتى له‌عێڕاق تائێستاش جێى خۆى نه‌كردۆته‌و چوونكه تائێستاش عه‌قڵه عهشاييريه كان بهڕيوهى ده‌به‌ن مافى مرۆڤى عێڕاقى به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاين حزب ناوچه گه‌رى بۆيه من ڕهشبينم مرۆ ڤى عێڕاقى كوردستانيش كه‌به‌شێكى لكاوه به عێراق له‌دواى تاوانه‌كانه‌وه داواى مافى خۆى ده‌كات هيچ مافێكى ده‌سته به‌ر كراوى نيه بۆيه من ده‌ڵێم دێموكڕاتى ئه‌گه‌ر ته‌واو ملقه كلنى بڵاو كاته‌وه مافى مرۆڤ پێشوه چوونێى گرنگ به خۆيه‌وه ده‌بينێ…
بۆ هه‌بوونی دیموکراسیه‌کی ڕاسته‌قینه ، پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌نگاوی یه‌که‌مه ، با سیسته‌می دیموکراسیت هه‌بێت ، به‌ڵام تاکه‌کان له‌و سیسته‌مه‌دا مافه‌کان پێشێل بکه‌ن ، وابزانم نه‌بوونی ئه‌و دیموکراسیه باشتره.
سڵاو له کاك به‌ڵێن ، هاوڕێ ی دێرین .
سوپاسی به‌ڕێزت ده‌که‌م بۆ ووروژاندنی ئه‌م بابه‌ته ، به‌بڕوای من به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له عێراقدا ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین با سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو ، ئه‌وا به بڕوای من ئه‌گه‌ر خراپ تر نه بووبێت ئه‌وا هیچی له‌و کاته باشتر نی یه ، من پێم وایه ده‌بێت کاتێك قسه له سه‌ر مافی مرۆڤ بلرێت له عێراقدا ئه‌وا ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان به جیا له به‌شه‌که‌ی تری عێراق قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ، ئه‌مه‌ش دوو لایه‌نی هه‌یه ، له‌یه‌نی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ین له نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا ئه‌وا به بۆ چوونی من بێویژدانی یه ئه‌گه‌ر بڵێی جیاوازی نی یه ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم مه‌به‌ستمه لێره‌دا قسه له‌و جیاوازی یه نه‌که‌م .
له‌یه‌نی دووه‌م ئه‌وه‌یه به ته‌نها قسه له‌سه‌ر مافی مرۆڤ بکه‌ین له هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، باس کردن له که‌یسه زۆه هه‌ڵده‌گرێت ، به‌ڵام به کورتی مافی مرۆڤ له کوردستان ئه‌گه‌ر له دیدی حیزبه کوردی یه‌کانه‌وه سه‌یری بکه‌ین ، به تایبه‌تی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وا کوردستان نزخیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ببێته شامی شه‌ریف ، به‌ڵام ڕاستی یه‌که‌ی وانی یه و هێشتا سه‌ره‌تایه و زۆری ماوه
زۆر ڕاسته زۆری ماوه ، به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان بۆ هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ شوێنه خراپه‌کاندا به‌راورد بکرێت ، له ده‌مێکدا باس له دیموکراسی و رای گشتی و مافه سیڤیلیه‌کان ده‌کرێت. بۆیه با به‌راورده‌که له‌گه‌ڵ شوێنی باشتردا بکرێت چاتره ، تا بزانرێت چۆن هه‌نگاو بنرێت و به‌وان بگه‌ینه‌وه.
مافى مروف ته نها جه ند ووشه يه كى بريقه دار نى يه ، سياسه تمه دار يان خاوه ن ده سه لات يان روشنبير يان كومه لكه مه ده نى يه كان يان هه تا تاكيكيش ته نها بو جوان كردن و ره نك به خشين به ووته و قسه كانيان ئاما زه ى بى بكه ن ، مافى مروف له هه نكاو ى يه كه م بروايه به وه ى كه سنوورى مني تاك يان ده سه لات يان سياسى يان هه ر كه سيكى تر ، له سنوورى مافه كانى تودا ده وه ستيت ، مافى مروف برانسيبه ، شيوه زيانه به بى ى رينمايى و بنه ماكانى ، مافى مروف بونياتنانى مؤسساتى يه كه بتوانيت له ريكه يه وه واته له ريكه ئه م مؤسه ساتانه ( دامه زراوانه ) زور به شه فافيه ت ماف و ئه ركه كانى هه موو لايه نكان ديار و باريزراو بيت ، به بى مافى مروف وبنه ماكانى و جارى كه ردونى مافى مروف وهه ردوو به يمانى نيو ده وله تى بو مافه كان و هه موو به يمانامه به يوندى داره كان ، وه به يوه ست بوون به جى به جى كردنيان له ريكه ى ده ستوور وياسا وريساكان وبه يوه ست بوون بى يان ، وه هه روه مافى مروف ببيت به به شيكى كرنكى زياني خه لك ، ئه نجا ده كريت كومه لكا بوونيات بنريت و وولات ديموكراتيزه بكريت !
سوپاس کاک ئه‌یاد بۆ سه‌رنجه‌کانت. له‌مڕۆی عێراقدا زۆربه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی وڵاته‌که که دێنه وواشنتۆن و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بتوانم که له دیداره‌کانیاندا ئاماده ده‌بم، بڕوات بێت زۆرێک له ده‌سته‌واژه‌کانیان به وشه‌گه‌لی مافی مرۆڤ ده‌ڕازێننه‌وه. دواتر له شوێنی تردا هه‌ر هه‌مان ئه‌وانه خۆیان ده‌یانگوت ئێمه ئه‌وروپا و ئه‌مریکا نین کاتی زۆری ده‌وێت. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه به لێزانینێکی گه‌وره‌وه باس له پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر خۆشیان فرمانی پێشێلکاریه‌کان ده‌ده‌ن.
مافی مرۆڤ وە رۆژهەڵاتی ناوراست.
ئەگەر لە مێژوی درۆست بونی مرۆڤ لەم وەڵاتانەدا بە توند‌و تێژی هاتۆوە تاکو دەگاتە ئەمرۆ نابیت چاوەروانی یا خود گەشبینی بە ماف وە مرۆڤە بیت چۆنکە ئەوە لەناخدا هەیە بەهێچ هێزیک درۆست نابیتەوە. بۆیە دەبیت هەوڵبدریت زیاتەر نەبیت.
ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی دروستکردووه هه‌ر مرۆڤ خۆیه‌تی و له‌و بڕوایه‌دا نیم به‌جێهێڵانی تا وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه چاره‌سه‌ریه‌کی گونجاو بێت. پێویسته هه‌موو ڕێگه سیڤیلیه‌کان بگیرێنه به‌ر بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ
em babatam ba lawa grnge u pem waya ema takw esta keshayaki sarikiya la bardam nabwni komalgayaki madani la xorahalati nawarast ba gshty.. yasa grngi xoy la practic dabinetawa, balam takw esta ema la kurdistan ema keshayaki sarakimana, ka yasa practic nakret.. dast xosh kak balen
سه‌روه‌ری یاسا ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که ده‌بێت بنرێت بۆ ڕێکخستنت په‌یوه‌ندیه‌کان. سه‌روه‌ی یاسا له پێناو پاراستنی مافه‌کانی تاکه که‌سدا. سه‌روه‌ری یاسا له پێناو پارێزراوی چه‌مکه‌کانی هاوڵاتی بووندا. ده‌ست خۆش ئه‌زیزم.
ده‌ستخۆش کاک به‌ڵێن.
من له مێژه خۆم به خه‌ڵکی عێراق نه‌زانیوه و عێراقی بوونم پێ شه‌رم بووه!
هه‌رچی سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه له کوردستان، پێموایه به نیوه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران باشنگهشهی ده‌که‌ن بۆ سه‌ره‌وه‌رێتی یاسا و دادگاکان، نیو هێنده‌ی کار و کردار بووایه، ئێستا ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئاستێکی زۆر باش‌دا ده‌بوو.
به بروای من به‌شی زۆری ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئاماژه به پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، راستن. تا ئێستاش بێ فه‌رمانی دادوه‌ر خه‌ڵک ده‌ستگیر ده‌کرێن، خه‌ڵک هه‌بووه زیاتر له دوو ساڵ راگیراوه و زیندانی کراوه بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکه‌ن و دادگا هیچ تۆمه‌تێکی به‌سه‌ردا ساخ بکاته‌وه،… ده‌یان و سه‌دان پێشێلکاری تر.
به بڕوای من، ره‌وشی مافی مرۆڤ وا ده‌بێت تا کاتێک هاوڵاتیان هۆشیارییه‌کی یاسایی‌یان لا دروست ده‌بێت و چیتر بێ ده‌نگ نابن له ئاست پێشێلکاری مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و پارته‌کانه‌وه.
کاک هه‌ڤاڵ ، سوپاست ده‌که‌م بۆ خستنه ڕووی ژماره‌یه‌ک له راستیه‌کان. هاوڕام له‌گه‌ڵتدا ، ته‌نانه‌ت به داخه‌وه ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه بوونه‌ته هۆکارێک تا به گومانێکی قوڵه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی دادگاکانیش بڕوانرێت.
سلاو كاك بةلين
بؤ ئةوةى رةوشى مافى مرؤف لة عيراق و كوردستانيش بةرةو بيشةوة بجيت.. بيوةيستة هؤشيارى تاكةكان و هؤشيارى سياسى بةرةو بيشوةجوون بةخؤوة ببينيت.ئةوةشيان بة ريكاى ريكخراوةكانى كؤمةلكةى مةدةنى و روناكبيران و رؤزنامةكان دةكريت..
لة كوردستانيشدا ئةكةر بيت و دةسةلات مةبةستى راستةقينةى هةبيت دةتوانيت رؤلى مافى مرؤز زؤر لةوةى ئيستا بباتة بيشةوة. بةلام ئةكةر ئةو كارة نةكات ئةوا ئيمةش لة بةهارى عةرةبيةوة نزيكين… بؤ بيشةوةجوونى رةوشى مافى مرؤف لة كوردستاندا زةمينة زؤر لةبارةو تاكة ئةستةنك دةسةلاتى سياسية.. كة ئةوةش جارةسةركردنى ئاسانة..
لةكةل ريزمدا…….
ئاكؤ محةمةد شوانى …رؤزنامةنووس
کاک ئاکۆ ، ئه‌وه‌ی جه‌نابت باسی ده‌که‌یت ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. بۆیه زۆر پێویسته ده‌سبه‌جێ کار له‌سه‌ر ڕه‌واندنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی هه‌ڵایسانی به‌هاری عه‌ره‌ب بکرێت، نه‌ک زیادکردنیان. ده‌نا وه‌ک به‌ڕێزیشت باست کردووه به‌هارێک به ڕێوه‌یه به تان و پۆیه‌کی کوردانه‌وه.
رەوشی مافی مرۆڤ لەعیراقو هەرێمی كوردستاندا، بابەتێكە پێویستی بەلێدوانو هەڵوەستە لەسەركردنی بەردەوامو جیددیە، چونكە بەنیگەرانییەكی زۆرەوە بارودۆخەكە لەو بارەوە لەئاستێكی ترسناكدایە، هەروا ئەوەی رەوشەكە ترسناكتر دەكات خەمساردیی لایەنە پەیوەنددارەكانە.. ئەم بابەتەی كاك بەڵێن توانیویەتی پەنجە لەسەر ئەو برینە دابنێت، بەڵام ئەمە تەنها بەس نیە، بەڵكو هەوڵو هەنگاوی بەردەوامی هەمومانی پێویستە.. دەستخۆش
هه‌میشه پێویست به کاری زیاتره، ئه‌وه‌تا له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ڕۆژئاواشدا به‌رده‌وام داکۆکی له‌م مه‌سه‌له گرنگه ده‌کرێت و کاریشی بۆ ده‌کرێت. به مانایه‌کی تر هه‌تا مێژوو به‌رده‌وام بێت، کارکردن له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ درێژه‌ی ده‌بێت.
کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٤ دا یاسای کاتی بەرێوەبردنی دەوڵەتی عێراقم خوێندەوە تووشی خۆشحاڵیەکی بێ وێنە بووم، ئاخر لە عێراقێک کە کەس خاوەنی سەر ماڵ و ناموسی خۆی نەبوو لە پڕ یاسایەک دەر ئەکات و ئەڵێ کەس بێ پرسی دادوەر بۆی نیە پێ بنێتە ماڵەکەت و بیپشکنێت،یان ئەگەر هەر بەڵگەیەکیان دۆزیەوە کە تاوانباریت بسەلمێنێت بە بێ پرسی داگا هتبوون حساب ناکرێت بە بەڵگە.نازانم کۆمەڵێکی زۆر مافم بینی. وام ئەزانی ئیتر عیراق ئەبێتە شامی شەریف و ئەو ڕەشبینیەی پێش پرۆسەی ئازادی عێراق هەم بوو و پێشبینی ئەو عێراقە خوێناویەم ئەکرد کە ئستا هەیە راست نەبووە. بەڵام ئەوەی لە ئەرزی واقیع دا رووی دا پێچەوانەی ئەو خۆشبینیەم بوو، تەنانەت لە کوردستانیش کە ١٢ ساڵ پێش ناوچەکانی تری عیراق لە بن دەستی دیکتاتۆعریەت دەرهاتبون، هیچ بەرەو پێشچوونێک نابینرێت لە بواری ئازادی تاک و مافی مرۆڤ، باشترین نمونەش کوشتنی رۆژنامەنووسانە لەسەر ئازادی بیر و ڕا و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە دوای ڕووداوەکانی شوباتی پار،
جا به‌ڕاستی کاک کرمانج، ئه‌گه‌ر له‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆدا یان له هه‌رێمی کوردستانیشدا ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی یاسا ده‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ی له ده‌ستور و به‌ڵگه‌نامه‌کاندا باسی لێوه ده‌کرێت، ئه‌وا ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕێک به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو.
بەڵێ کاک بەڵێن، دەستت بۆ بابەتێکی زۆر گرنگ بردووە کە بەداخەوە ململانێی دەسەڵات و ڤایرۆسی سامان وئیمتیاز وای کردووە تەنانەت لایەنی قوربانیشی تووش کردووە. دەنا ماوەیەک پاش ڕووخانی سەدام چاوەڕوان ئەکرا ئەوە ڕووبدات کە ڕوویدا و هەزاران هەزار قوربانی لێکەوتەوە. دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا لە کورتە ووتارێکیدا ئەڵێ عێراق نەماوە بەس کوردەکە باوەڕ ناکات. دەنا حیکمەتی سەرکردایەتی کورد چیە لە عێراقی بوونی پاش سەربەخۆیی باشووری سۆدان و ڕمانی دیکاتۆریەکانی عەرەب . ئەوەی ئێستا لە عێراق ئەگوزەرێت دژی مافەکانی مرۆڤ هیچی لەسەردەمی بەعس کەمتر نیە تەنها جیاوازیەکە لە شێوازەکەیدایە. بەداخەوە وەک ئێوە ئاماژەتان پێداوە ، هەرێمی کوردستانیش بە زەقی مافەکانی مرۆڤ، دەنگی ئازاد ، میدیای ئازادی پەلامار داوە.
گەورە نووسەری کورد بەختیار عەلی لە غەزەلنووس و باخەکانی خەیاڵ ئەڵێ
عەدالەت ئەوە نیە جەللاد بکەیت بە قوربانی، بەڵکو ئەبێت جەللاد بگەڕێنێتەوە بۆ مرۆڤایەتیەکەی.
وەک چۆن جاران ڕژێمی بەعس ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤیان بە دەست وەردان و ناڕاست ئەخەمڵاند ئێستاش حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهەمان چاوەوە سەیری ڕاپۆرتەکانی پێشێلکاریەکان ئەکەن.
دەستان خۆش بێت
سوپاست ده‌که‌م کاک شێرزاد بۆ تێبینیه‌که‌ت و بۆ ئه‌و دوو ده‌سته‌واژانه‌ی هه‌ردوو نوسه‌ر به‌ختیار عه‌لی و دکتۆر شێرکۆ.
دەستان خۆش كاك بەڵین:
قسەكردن لەسەر بەها مرۆڤایەتییەكان كاریكی زێدە گرینگە لەم قۆناغەی ئێستای ولاتی عیراق..بەبۆچوونی بەندە كاری چاودێرانی بیانی رێكخراوە جیهانییە مرۆڤدۆستەكان لەم نێوەندەدا زۆر گرینگە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەوە فشار بۆسەر بەرپرسانی عیراق بهێنرێت بۆ ئەوەی هێڵی سور نەبەزێنن..دوای ڕوخانی رژێمی سەددام حسێن خەڵك هیوایەكی مەزنی هەبوو كە لە هەموو لایەكەوە ولات بكەویتە ناو بازنەی هەست كردن بە مرۆڤبوون ،وەلی ئەوە هەرگیز نەبینراو هیواش نەماوە بۆ ئەوەی ببینرێ..ڕۆژانە سەدان پێشیلكاری جۆراوجۆر كە هەموویان دەچنە بازنەی نامرۆییەوە ڕوودەدەن و رۆژ بەرۆژیش تەشەنەكردنی ئەو پێشلكاریانە بەردەوامە..تەماخوازین ئەم بارودۆخە بگاتە بنەبست و تاكی عیراقی بەهامرۆییەكانی بۆ بگەڕێتەوە… ئارام شيَخ وةسانى
دروستکردنی ئه‌و هه‌سته له ڕێی ئاگادارکردنه‌وه و هۆشیارکردنه‌وه ده‌بێت ،زانینی ڕێنوماییه‌کان و پیاده‌کردنی به بڕواییه‌وه به‌شێکی گرنگه بۆ ههستکردنهکه و ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ی به دوای خۆیدا ده‌یهێنت.
دەست خۆش کاک بەڵێن بابەتێکی جوان و گرنگ و پێویستییەکی هەمیشەیی دونیا بەشەرییەتە، ئەویش پێویستی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ
وەک ئاشکرایە ، پیشێل‌کردنی مافەکانی مرۆڤ لەهەر کوێی دونیا بێت، شەرعیەتی ئەو ولاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. دیارە لەو وڵاتانمەی بە شێوەیەکی گشتی پێشلکاری تیایدا روودەدەن زیاتر ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بەزۆری هێندە پێرادەگەن ، یان خۆیان بەگرنگی دەزانن زیاتر بە دیوی دەرەوە و گشتییەکەی سەیری ڕەوسەکە دەکەن . بۆنمونە ، باسکردنی پیشلکارییەکانی مافی ئازادی بیر‌ورا ڕێژەکەی گەیشتە جەند کە بەوهۆیەوە گەیشتوون بەمەرگ . یاخوود مافەکانی ژنان ، رۆژنامەنووسان . زیندانی نهێنی .. ئەوانە ئەو خاڵە سەرەکیانەن کە ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ زیاتر باسی لیوە دەکەن، کەمتر باس لە هەندێ پێشێلکاری تر دەکریت کە رووبەرووی خەڵک دەبیتەوە ئەویش مافەکانی کەمئەندامان و پیرو پەککەوتەکان و پاراستنی گیانیان و گەیشتن بە هەستکردن بە مافی هاوڵاتی بوون دەکرێت.هتد…… تاوەکوو ئێستا ئەو ڕێکخراوانە کە دەبینن ڕێکخراوێک بەرگری لەمافەکانی کەمئەندامان دەکات لەولاتەکەی خۆیدا، ئەوان دوور دەکەونەوە لە باسەکان بەوەی گواایە مادام رێکخراوی تایبەت بە خۆیان هەیە، کەوایە ئازادیشیان هەیە! جا ژیانیان چۆنە ئەوا بەکێشەی خۆیانی نازانن. ئەمە وەک نموونە باسمکرد دەربارەی راپپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ
لە بارەی عیراق ئاستەمە لە باروودۆخێکی وەکو ئەمرۆ عیراق بتوانێت ڕێز لە مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیانی بگرێت .
عیراقی نوێ، ولاتێکی تازەیە لە گرتنە دەستی نوێنەرانی پڕکیشەیلەمێژینەی پێکهاتەکانی عیراق، بەڵام نەک عیراقێکی نوی لەسەر بنەمای یەکتر قبوڵکردن و چارەسەرکردنی کیشەکان و هێنانەدی سیستەمێک کە لەگەڵك ئەمڕۆی جیهان بگونجێت هاتبێتە دی ، پاراستن و رێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراقی نوی بەبۆجوونی من، پیویستی بە فشارێکی بەهێز و یەکدەنگی هاوڵاتیان هەیە.
به داخه‌وه کاک زانا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌و عێراقه نوێیه‌ی پێش ساڵی 2003 هه‌رگیز وا ده‌رنه‌چوو، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ریکه ده‌بێته‌وه ئه‌و عێراقه‌ی وڵاتێک بوو بۆ سه‌رکوتکردن.
دەست خۆش کاک بەڵێن بابەتێکی جوان و گرنگ و پێویستییەکی هەمیشەیی دونیا بەشەرییەتە، ئەویش پێویستی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ
وەک ئاشکرایە ، پیشێل‌کردنی مافەکانی مرۆڤ لەهەر کوێی دونیا بێت، شەرعیەتی ئەو ولاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. دیارە لەو وڵاتانەی بە شێوەیەکی گشتی پێشلکاری تیایدا روودەدەن زیاتر ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بەزۆری هێندە پێرادەگەن ، یان خۆیان بەگرنگی دەزانن ، زیاتر بە دیوی دەرەوە و گشتییەکەی سەیری ڕەوشەکە بکەن . بۆنمونە ، باسکردنی پیشلکارییەکانی مافی ئازادی بیر‌ورا ڕێژەکەی گەیشتە چەند کە بەوهۆیەوە گەیشتوون بەمەرگ . یاخوود مافەکانی ژنان ، رۆژنامەنووسان . زیندانی نهێنی .. ئەوانە ئەو خاڵە سەرەکیانەن کە ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ زیاتر باسی لیوە دەکەن، کەمتر باس لە هەندێ پێشێلکاری تر دەکرێت کە رووبەرووی خەڵک دەبیتەوە، ئەویش مافەکانی کەمئەندامان و پیرو پەککەوتەکان و پاراستنی گیانیان و گەیشتن بە هەستکردن بە مافی هاوڵاتی بوون دەکرێت.هتد…… تاوەکوو ئێستا ئەو ڕێکخراوانە کە دەبینن ڕێکخراوێک بەرگری لەمافەکانی کەمئەندامان دەکات لەولاتەکەی خۆیدا، ئەوان دوور دەکەونەوە لە باسەکان بەوەی گوایە مادام رێکخراوی تایبەت بە خۆیان هەیە، کەوایە ئازادیشیان هەیە! جا ژیانیان چۆنە ئەوا بەکێشەی خۆیانی نازانن.
ئەمە وەک نموونە باسمکرد دەربارەی راپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ
لە بارەی عیراق ئاستەمە لە بارودۆخێکی وەکو ئەمرۆ عیراق بتوانێت ڕێز لە مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیانی بگرێت .
عیراقی نوێ، ولاتێکی تازەیە لە گرتنە دەستی نوێنەرانی پڕکێشەی لەمێژینەی پێکهاتەکانی عیراق، بەڵام نەک عیراقێکی نوی لەسەر بنەمای یەکتر قبوڵکردن و چارەسەرکردنی کیشەکان و هێنانەدی سیستەمێک کە لەگەڵك ئەمڕۆی جیهان بگونجێت هاتبێتە دی .
پاراستن و رێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراقی نوێ بەبۆجوونی من، پیویستی بە فشارێکی بەهێز و یەکدەنگی هاوڵاتیان هەیە.
سڵاو كاك بەڵێن
دەستەكانت خۆش، ناوەڕۆكی وتارەكەت قسەی زۆر هەڵدەگرێت، لێ من تەنها هەرێمی كوردستان بە نموونە وەردەگرم و دەبێژم:
راستە لە عێڕاق توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تێكەڵی ژیانی هەمووان بووەو رۆژ بەڕۆژ مەترسییەكەشی زیاتر دەبێ، بەڵام كوردستانیش لەم دۆخە بەدەر نییە، ئەگەرچی من لەو بڕوایە دانیم پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان وەك دیاردەیەك خۆیان وێنا بكەن.
هەرچەند هەموو ئەو پێشێلكاریانەی لێرەو لەوێ دەكەونەوە، بەزیانی پرۆسەی دیموكراسی‌و ناوبانگی ئەزموونی حوكمڕانی كوردی شكاونەتەوە.
بەڕێزتان لە وتارەكەتدا ئاماژەت بۆ روانینی راپۆرتی ئەمساڵی ڕێكخراوی نێونەتەوەیی چاودێری مافەكانی مرۆڤ _ تایبەتە بە مافی مرۆڤ لە عێراق و لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2011 كردووەو لە شوێنێكدا دەڵێت “عێراق بۆتە دەوڵەتێكی پۆلیسی”، من ئەم ناوهێنانە بۆ هەرێمی كوردستانیش بە گونجاو دەزانم.
بۆ نموونە: زۆرجار هەڵسوكەوتی نەشیاوی كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان لەگەڵ هاوڵاتیان ئەوەندە توند‌و نامەدەنییە، مرۆڤ لە ئاستیدا شەرم دایدەگرێت.
سەبارەت بە رۆژنامەنووسانیش دۆخەكە توندترە، هەروەك زۆرجار كارمەندانی ئەو دەزگایانە بە بیانووی جۆراو جۆر، پەنا دەبەنە بەر رێگرتن لە رۆژنامەنووسان و ئازاری جەستەیی‌و دەروونیان دەدەن‌و كامێراكانیشیان دەشكێنن. بۆیە ئەوەی لە كوردستان بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەكرێ، پێشێلكردنێكی زەقی ئازادی كاری رۆژنامەوانی و مافی مروڤ و مافی گەیشتنە بە سەرچاوەكانی زانیاری‌و هتد..، بێگومان ئەو جۆرە رەفتارانە لە رژێمێك ناوەشێنەوە، كە چەند ساڵێكە ئیدیعای دیموكراسی دەكات!
ئەوەی جێی پرسیارە: لە كوردستاندا كارمەندانی دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس بەردەوام رەفتاری ناشیرین بەرامبەر هاوڵاتیانو كارمەندانی میدیا دەنوێنن، كەچی بە ئاسانی بەسەریان رەتدەبێ.
تا هەنووكەش، سەرەرای بانگەشەكردن بۆ چاكسازیی، كەچی چەندین تاوانبار لە سایەی پشتیوانی هەردوو حزبی حكومڕان پەنادراون و كەمترین لێپچینەوەیان لەگەڵ نەكراوە.
لەبەر ئەوەی لەم وڵاتەدا یاسا سەروەر نییە، یان یاسا تەنها بەسەر خەڵكی هەژارو رەشوڕوت جێبەجێ دەكرێت، كەڕامەتی چەندین كەس دەشكێندرێو مافەمەكانیان پێشێل دەكرێن، نەشمان زانیووە هیچ كەسێك مافی خۆی وەربگرێتەوە.
دەبێ حكومەت بەهۆی فراوانكردنی سنوورەكانی ئازادی، پاراستنی كەرامەتی ئینسان‌و مافی هاووڵاتی بوون، وا لە تاك بكات ئینتیمای بۆ وڵاتەكەی بگەڕێنێتەوەو هەستی بەرپرسیاریەتی لا دروست بكات، نەك خۆی رۆڵی هەبێت لە دروستبوون و بەردەوامی ئەو پاشاگەردانییە.
محەمەد حاجی كەریم
کاک موحه‌مه‌د ، سوپاسی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م…ڕاسته تا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدادهزگا حیزبیه‌کان باڵا ده‌ست بن و ده‌ست وه‌ربده‌نه کاروباری ده‌زگا حکومیه‌کان، ئه‌م جۆره دیاردانه به‌رده‌وامییان ده‌بێت، نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئازدیه‌کانی ڕۆژنامه‌وانان پێشێل ده‌کرێن، به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌شی ده‌بێت بۆسه‌ر ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌کان بۆ هاووڵاتیان. به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌سی حیزبی بێت هه‌موو ده‌رگاکانی له‌به‌رده‌مدا واڵایه و ئه‌وه‌ش په‌ساپۆرتی حیزبی نه‌بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه په‌نجه‌ره‌کانیشی به ڕوودا داده‌خرێت.
مافی مرۆڤ یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی دیموکراسی. دیموکراسیش تەنیا پرۆسەی هەڵبژاردن نیە. دیموکراسی تا لە کۆمەڵگەیەکا نەبێتە کولتور، ناتوانێ رۆڵی خۆی وەک پێویست ببینێ. هەرەسهێنانی رژێمی بەعس کۆمەڵێک دیاردەی بەدوای خۆیدا هێنا، یا راستتر بڵێم زەقتر و قوڵتری کردنەوە، یەکێک لەو دیاردانە کە من لێرەدا مەبەستمەدیاردەی تۆڵەو کلتوری تۆڵەیە ، کە بە پانی و درێژی عیراقی گرتەوە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ( تۆڵەو داواکردنی ماف لێک جیاوازن) تۆڵەی سیاسی، ئابووری، مەزهەبی، ئیتنیکی، بە چەشنێک کە بووە مۆراڵی بەشی هەرەزۆری دانیشتوانەکەی و سەرکردایەتیەکەی. دەرفەت نیە لێرەدا باسی هۆکارەکانی ئەو دیاردەیە بکەین.
بەڵام کاتێک کە قوربانی خەون بە جێگای جەللادەوە ئەبینێ، سرووشتیە کاتێک کە جێگۆڕکێ ئەکەن ئیتر رۆڵی یەکتر ببینن. نامەوێ بڵێم ئێستا‌و سەردەمی بەعس رێک وەک یەکن..بەڵام هەردووکیان بەرهەمی کولتوروو مێژوویەکی دڵرەق و خوێناوی ناعادیلن.
کاک ڕه‌فیق وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ سه‌رنجه‌که‌ی به‌ڕێزتان حه‌ز ده‌که‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوسه‌ر و ڕووناک‌بیری گه‌وره به‌ختیار عه‌لی به نمونه بێنمه‌وه که له یه‌کێک له شاکاره‌کانیدا نوسیویه‌تی. ببوره له‌وانه‌یه ڕێک وه‌ک خۆی نهمنوسیبێتهوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه مه‌به‌سته‌که‌یه.
( من نامه‌وێت جه‌لاد بکه‌م به قوربانی، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت گیانی مرۆڤانه له جهلادا ببوژێنمه‌وه).
stivan shamzini says
February 2, 2012 at 3:18 pm
به راستی منیش پێموایه عێراق وه‌ك له راپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسی و سه‌ركوتگه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، راپۆرته جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ تێكڕا پشتگیریی له‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن و واقیعێكی تاڵ پیشان ئه‌ده‌ن كه هه‌ڕه‌شه له ئایندهی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لاكه‌ی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت واقعی ئه‌مڕۆی عێراق ۆ رۆژنامه‌نووسان دۆزه‌خ و كابووسه، من هیچ ئاسۆیه‌كی روون به‌دی ناكه‌م، هه‌رچه‌نده هیوادارم كه هه‌ڵه بم.
رێزم هه‌یه
ستیڤان شه‌مزینی
کاک ستڤان، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به هه‌مان شێوه بڕوات ئه‌وا ئیدی هه‌موو هیوایه‌ک بێجگه له کۆمیدیایه‌کی تههریجی هیچ شتێکی تر نابێت.
رةوشى مافى مرؤف لة تةواوى عراقدا تيك جووة ئةمةش بةتةناه بؤ هاتنى ئةمريكا ناكةريتةوة كة لة سالى 2003 وة عيراقى داكير كردووة بةلكو خؤى لةوةدا دةبينيتةوة كةلةسةد سالى رابردوادا ئةو كةلتورة نةكريسة خؤى بةنهان داوة
هه‌ر بۆیه‌شه کارکردن بۆ له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشانی ئه‌و کلتوره ئه‌رکێکی هه‌نوکه‌یی گرنگه و پێویسته ته‌واوی ئه‌و کلتوره شه‌رمه‌زار بکرێت و ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکرێن گۆڕان له بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنیان بۆ مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ بکرێت.
كاك بەڵێن سڵاو..
وێڕای دەستخۆشیم بۆ شرۆڤە وردبین و هاوسەنگەكانت لەم لاپەرە دەوڵەمەندەدا، ئەم نووسینە بەپێزەت بەرز دەنرخێنم.. من وایدەبینم شەڕی تایفی لە عێراق، ركابەری ناتەندروستی سیاسی لەم وڵاتە لەسەر حیسابی بێ نرخ كردنی مرۆڤە، بەمەش مانایەك بۆ مافی مرۆڤ و بنەماكانی مافی مرۆڤ نامێنێتەوە..
کاک بڵند ، سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزت ده‌که‌م. نه‌ک هه‌ر شه‌ڕی تایفه‌یی . با ئێمه شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به نمونه وه‌ربگرین، ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ کران له‌و شه‌ڕه‌دا زۆر زیات بوون له‌وانه‌ی له شه‌ڕی تایفه‌یی عێراقدا ئێستا ده‌کرێن. بۆیه هه‌موو جۆره شه‌ڕێک به مانی یه‌کتر سڕینه‌وه‌یه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌زاران هه‌زار پێشێلکاری به دوای خۆیدا دێنێت.
dast xosh bo babataka kaka balen
haqiqatek haya laway emay kwrd la bna ratawa la sar bnamay twnd w tizhy gosh krawin chwnka sistm w dasaltek emay barewa brdwa xoy lasar aw bnamaya hatota dasalat dwatr part w daslatdarany haremish drezh kraway haman rebazy twndw tizhin chnaka awan ba la shoarshgeryawa bwnata hwkmran w dasalat dar srwshty shorshish waya la sar bnamay twndw tizhy gasha dakat halal krdny xwene barambar amanja w prsipa awan ka lasar aw bnamaya parwarda bn astma btwann la wlateky dimwkraty ba rezhayaky barchawa mafy mrov pairawa bkan har hawlekishyan kaleneneky teda dahelnawa ba amanjy manaway xoyan w dasalatyn
swpas
halamat hoshyar
mediakar
کاک هه‌ڵمه‌ت، یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کان لهمڕؤی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریماندا ئه‌وه‌یه گۆڕانێک بێته ئارا له بیرکردنه‌وه‌کانی سه‌رده‌می شاخدا و تێگه‌یشتن له‌و ڕاستیه‌ی شاخ و شار دوو جیهانی ته‌واو ته‌واو لێک جودان. ئه‌رکه‌کانی شار ده‌شێت له هه‌ندێک ڕووه‌وه زۆر له ئه‌رکه‌کانی شاخ قورس‌تر بن. هاوڕام له‌گه‌ڵ جه‌نابتا ئێستاش ڕیبه‌رانی وا هه‌ن بیرکردنه‌وه‌ی مه‌نتیقی شاخ زاڵه به‌سه‌ریدا که ئه‌مه‌ش یانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی نوێی به‌ڕێوه‌بردن له شاردا.
zor supas bo am babata barasty away mn bzanm la wllata sharqekana qat demukraty barpa nakrawaw w nakry w zyatr wllateky wak iraq ka chan salla ba sestamy dektatorew dapllosen w sarkut krdnawa teparea la iraqda ba ray mn hukimaty demukratew hezby demukraty tanha nawa w la xoyan nawa wa yakam paewandy bo mafy mrov demukratya
nawzad aref
TCA at deportment of defense
کاک نه‌وزاد، مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵات بێت یان له ڕۆژئاوا هه‌ر مرۆڤه… کێشه له سیسته‌مه‌کانی فهرمانڕهوایهتیدان. زۆرێک له سیسته‌مه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌رکوتکردن دروست بوون، هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌پۆلی به‌هاری عه‌ره‌به ده‌بینرێت له‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا و گه‌لانی ناوچه‌که پشتیوانی لێده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ره‌نجامه‌کانیشی به‌پێی خواسته‌کانیان نه‌بێت.
ساڵی پار موحەمەد شیاع وەزیری مافی مرۆڤ لە حکومەتی عێراقم بینی لە کونسولگەری عێراق لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج. ئەوەندی من سەرنجمداو لە ئەنجامی پرسیار‌و وەڵامەکاندا ئەو پیاوە ئەوەندەی ئازایەتی تێدا نییە سەرسەختانە داکۆکی ڕاستەقینە لە مافی مرۆڤ بکات. شکسپیر ئەڵێت To be, or not to be: that is the question، بە دیدی من ئەو جۆرە بەرپرسانە لە ڕیزی not to be دان.
دەستخۆش کاک بەڵێن بۆ ئەو بابەتە ، گرنگی پرسەکە بۆ کورد لە هەرێمی کوردستاندا لە کۆتاییی نوسینەکەتدا دەردەکەوێت، تا چەند هەرێمی کوردستان ئامادەگی هەیە کاربکات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ؟
کاکه شوان، ده‌زانی بۆخۆم دووچاری سه‌رسوڕمانێکی زۆر بووم کاتێک وتووێژه‌که‌م له‌گه‌ڵدا کرد، یانی زۆرم پێ سه‌یر بوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ک نکوڵی له زانیاریه‌کانی ناو ڕاپۆرته‌که ده‌کرده‌وه، ده‌یگوت با به‌ڵگه‌م بۆ بێنن…کاک مه‌ریوان (مه‌ریوان حه‌مه سه‌عید) له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤیش ده‌یگووت هه‌موو به‌ڵگه‌کان خراونه‌ته به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ. جا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش پرسیارێکه بۆخۆی ئه‌رکی ئه‌و وه‌زاره‌ته چییه؟ ده‌شێت هه‌ر بۆ داپۆشینی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بێت.
سلاو ریز و ده ست خوش
له سه ره تا دا ده بی بلیم بابه تیکی کورت و پوخت بوو. خه بات و دیموکراتیزه کردنی کومه لگا دو چه مکی لییک جیاوازن.ئه و دوچه مکه،کات و شوین و مکانیزمی خوی پیویسته و ئه گه ر جیا نه کرینه وه له ییک پروسه ی دیموکراسی توشی قیران ده کات .هه ر وه ک یستا ئاسه وا ره کانی ئه وجیا نه کردنه وه یه له هه ریمی کوردستان ده بینین.شتیکی تریش ئه وه یه که ده سه لاتی کوردی ده بی به و عه قلیه ته بگا، که سیکی چه کدار و شورشیری دوینیکه سه ره رای گشت ریز وحورمه ت بو برخودانه که ی نا‌توانیت وه ک که سیکی پسپور و ئاکادمی پلان بو پروسه ی دیموکراسی دواروژی کومه لگاکه ی داریژیت.چون ئه مه خوی له خوی‌دا هه لگری کومه لیک پارادوکسه که راسته و خو دژایه تی له گه ل مافی مرۆڤ دیموکراسی ده کات به داخه وه .ئه وروانیینه ی که ده سه لاتی کورد له باشور بو پروسه ی دیموکراسی هه یه تی نه ته نانت ناتوانی هه لگری پیناسی واقعی دیموکراسی و مافی مروف بیت به لکوو به پیچه وانه یشیتی..دیموکراسی و مافی ئینسانه کان جل وبه ر‌گ نییه که بمان هه وی کونه که له کومه لگا دامالین و جلی نوی له بربکه ینو روخساره که ی برازینینه وه. به لکوو فه رهه نگه که ده بی که لتووری سازی بو بکریت..ئه م که لتوری سازیه ش به پشتیوانی ده سه لات ده که ویته سه ر شانی ریکخراوه سه ر به خوکانی مه ده نی.ده ستیان ئاوه له بکریت که بتوانن خه لک له گه ل مافه سه ره تایکان ئاشنا بکه ن و هه ند…
کاک داود ، ئه‌مه خاڵێکی تا بڵێی گرنگه، چۆن پشت به که‌سانی ئه‌کادیمی و ته‌کنۆکرات ببه‌سترێت به‌بێ فه‌رامۆش کردنی ئه‌وانه‌ی دوێنی ئه‌رکه‌کانی سه روهختی شاخیان ڕاده‌په‌ڕاند. خاڵه گرنگه‌که‌ی تریش چۆنیه‌تی کارا کردنی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ن که سه‌ربه‌خۆن و خوازیاری کاری ڕژدن له به‌ره‌وپێشبردنی کولتوری دیموکراسی هه‌رێمه‌که. به‌ڵام لێتیشی ناشارمه‌وه مه‌خابن دروستکردنی ئه‌و جۆره ڕێکخراوانه‌ی خۆیان وا ده‌ناسێنن که بۆ کۆمه‌ڵگای سیڤیل کار ده‌که‌ن له لایه‌ن حیزبه‌کانی هه‌رێمه‌که‌وه زیانێکی زۆری له پرۆسه ڕاسته‌قینه‌که داوه.
کيشه كه به لاى منه وه هيشتا هوشياريه كان نه كه يشتوونه ته ئه وه ى وه ك بيويست له جه مكه كانى مافى مروف بكه ين و جونى شروفه بكه ين ئيستا باريك هاتوته كايه هه ر كه سه و بو له يلاكه ى ده خوينى و هه ركه سه و وه ك خوى ده يه وى باسي له يلا ده كات وريكخراوه كانيش ده بي كوى له هه موان بكرن و رابورته كانيان له سه ر قسه كان و رووداوه كان هه لده جنن كه بيم وايه هيج رووداويك نيه له لاى خومان يه ك دنيا جيروكى بو دروست نه كرى و شروفه ى جوراو جورى بو نه كرى بويه بيم وايه له هه نديك حاله ت زيده رويي تيا دايه بيم وايه ئيمه بيويستيمان به هوشياركردنه وه ى سه رجه م هوشياريه كان لاى تاكى كومه ل ئه و جا دوو قسه له سه ر مافى مروف ده كه ين
هه‌ر بۆیه‌شه لێره‌دا ئه‌وه گرنگه بزانرێت گوێ له چ ڕێکخراوێک ده‌گیرێت و کامیان ڕاستگۆیانه تر به‌سه‌رهاته‌کان ده‌گێڕنه‌وه. کاتێک په‌لاماری ڕۆژنامه‌وانێک ده‌درێت ، یان ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیه‌ک ده‌درێت ، یانیش گیراوێک له زیندانێکی نهێنی ئازاد ده‌بێت…قسه‌ی خۆیان له پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه بۆ دۆکیۆمێنت کردنی ڕاستیه‌کان.
bray barez kak Balen , dazgakany asayshu polis, ch la kurdstan u ch la Eraqda dazgayaky rasmy dawlaty nin ! aw dazgayana hamuyan dazgay hizbiu ashayarin,rastawuxo farman la saroky hizbawa war agrn, ,,mushkila ka awa nya ka awana mafakny mrov nanasin,,balku mushkilaka lawaday aw dazgayan sarbaxo nin gar hamuyan tak batakishyan parezary mafy mrov bubin, natwanin kareky tr ba pechawanay awamry hizb anjam bdan,
mushkilay ema awaya ka dawlatek ba manay kalima na la Eraq u na lakurdstan mawjud nya,,away ka haya ,ba syaday amarika dabashkrdneky tayafyana u mazhabyanaya la newan chlkawxorakany amarikada,,,
away ka xalkish dlxosh bun ba dagir kary amarika bo Eraq ,awa afkaru rebazy nasionalizmy kurd bu, ka ba dasalat gayshtny xoyan la regay aw janga nagrisawa krdbuwa afkary 3mumy la naw xalky kurd da,,ba daxwa ka zorbay roshnbirany kurdish chaplayan bo Hjy BOSH le ada,,awash ka esta aybinin talawy aw xosh bawaryaya ka esta hamuman aynoshin,,nasandny dawlateky ampryalisty sharangezy waku amarika waku fryad ras gawratrin xyanaty nasionalizmy kurda darhaq ba xalky kurdstanu Eraqish.
bo badihenany azady u yaksany mrovakan, taka regaman halpechany am damu dazga sarkut garanayau damzrandny dawlateky madanya ,la regay shorsheky jamawariwa, ka insanakan xoyan btwanin nuenarayaty xoyan bkanu yasadanrish bin.
قسه‌کانی جه‌نابت زۆر دروستن، هه‌ر بۆیه‌شه خه‌ڵک داد و بێدادیانه.، بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی حیزبه‌کان له دامه‌زراوه حکومیه‌کاندا بنه‌بڕ بکرێت . به داخه‌وه پێده‌چێت تا ئێستاش کولتوره قێزه‌ونه کۆنه‌که له ناوماندا کار بکات.
وەللە حیزبی بەعس باشتر بوو لە دەسەلات دارانی کورد چونکە رێگەیان بە دزی نە ئەدا.هەروەها ئەیان زانی کێ چی ئەکات شارەزایان هەبوو لە بەرێوە بردندا ،ئەو کوشت برینەش کە دەیکرد هەر وەک ئەمانە وا بوو ،خۆ ئەمانیش رقیان لە یەکێک بێت بە تەور ئەی جنن .ئەوە برۆن بە دزیەوە لە موحآمیەکانی سلێمانی و هەولیر بپرسن چەندین گونیە پر لە دەست و قاچی جنراو دۆزراوەتەوە بە حآکمەکانیان وتوە بەتەلەفون کەیسیان بۆ دروست مەکەن ئەمە مانای چی؟.ئەو هەمو خواردنە پیسە ئەهێنەننە کوردستان و نەخۆشێ شێر پەنجە تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە .پاشان ئەو پرۆژانەی ئەیکەن یەک لەسەر سی جێ بە چی ئەکرێت ئەویش کۆمپانیا کاک نێجیرو کاک نیهاد و کۆسرەت عمرفتاح و داد هێرۆ نەبێت پیاوم ئەوێت پرۆژە وەربگرێت.ئەوە کەی حکومەتە سەد رەحمەت لە بابە سەدام.
dast xosh
mafy mrov ranga ba naw habe balam ba krdwawa nya agar ema bas sayry aw mnalw paya w zhnabatamana bkayn lasar jadakan aw kat xoman walamman dast akawet
تێبینیه‌کی زۆر دروسته…
مافى مرؤف يةكيكة لةو جةمكانةىكة ئةمرؤ لة جيهاندازؤر بةرجاو دةكةوىَ, نةباداش لةو ولاَتانةى كة بة ريَكاى كؤرانكارى سياسي, كؤمةلاَيةتى, كولتورى و … دةرؤن , هاوكات لة تةك برؤسيَسى بة ديموكراسى دةسةلاَت, ديموكراتيزةكردنى كؤمةلَكةش بيَويستة, بةلاَم ئةو برؤسيَسة كةموكورتيدار دةبيَت ئةكةر ئازادييةكانى تاك و كشتى فةراهةم نةكريَت, هةر لةو نيَوانةدا دةستةبةركردنى مافةكانى مرؤف , بة تاك و بة كؤمةلَة جياجياكانى مرؤفايةتى بؤتة بيداويستييةكى سةردةم و مرؤفايةتى ولاَتانى يةرةستيَن و تازة بيكةيشتو, بة تايبةتيش ئةو ولاَتانةى كة رابردويةكيان لة لركابةرى و ستةمى سياسى و كؤمةلاَيةتى تةنانةت رةكةزى هةبوة, يان كيرؤدةى ململانيَى ميَزويى , شةرى نيَوخؤيى , جةنك و لة نيَوبردنى رةكةزى بونةتةوة.بؤية لةو جؤرة ولاَتانةدا, بيَويست بة بةرنامةو بلانى دريَزخايةن هةية, بؤ جؤنيةتى بلاوكردنةوةى هؤشيارى و كولتورى مافةكانى مرؤف لة ئاستة جياجياكانى وةك ئاستى ( تاك, خيَزان, كؤمةلَكة و دامةزراوةكانى حكومى‌و جيَبةجيَكرد ) دا, شانبةشانى ئةوةش دامةزراوةكانى دادوةرى و ياسادانان رؤلَى كاريكةر دةبينن, ئةمجار ميديا , كؤمةلَى مةدةنى و دامةزراوةكانى سياسي و ئةكاديمى لةو برؤسيَسة بةشداريان بيويست دةبيَت, كرنكترين شت ليَرةدا بةليَنى نيشتمانى و ئةخلاقى تاكةكانى كؤمةلَ و دةسةلاَتةكانة كة تا جةند وابةستة دةبن , بة يةكة يةكةى برِكةكانى جارنامةى كةردونى مافةكانى مرؤف, مةحالة كؤمةلَكايةك نةريتةكانى دادبةروةرى, مرؤايةتى و يةكترقبولكردنى سةردةمانة تيَدا بيَتةدى,كة جياوازى رةكةزى, ئايينى, ئةتنى بنبركرابيَت, لة هةر كؤمةلَكةيةك نةريت و كولتورى ماف و ئازادييةكانى تاك و كؤمةلَكةى تيَدا دةستةبةر نةبيَت, بة تايبةتيش مافى مندالَ, ئافرةت و تاكة فةرامؤشكراوةكان, كؤمةلَكةيةكى تةندروست بةرهةم نايةت, هةروا بةرةبيدان و بيَشكةوتنى شارستانىئاسؤى رونى نابيَت.
کاک سه‌ڵاح، زۆر هاوڕام له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزتاندا
هه تا ئه مڕۆ له جیهاندا دوو شت هه ن که ته نها وشه ن یه کێکیان مافی ژنه و ئه وی تریان مافی مۆرڤ وه ك دوو حه قیقه تی ون بو له واقیعی ئایدیۆ لیجیاکاندا ، بێ گومان له رۆژئاوادا په ره ی پێ دراوه به ڵام نه گه یشتۆته لوتکه ی ئامنجی خۆی …
ڕسته ئه مریکا له عێراقدا بنه ی جه ند هه نگاوێکی دامه زراندوه ، وه كو ئازاد کردنی کورد له چنگی ئیسلامی ئه نفالچی و تاڵانچی ، وه کو بره و دان به ده سه ڵات که م کردنه وه ی به صدا به سه ر هه رێمی کوردستان ،وه کو وه ستاندنی شه ڕی ناوخۆ گۆڕینی شه ڕه په ڕۆ به ئالای کوردستان به ڵام پێم وایه له کاتێکدا که عێراق روخێنرا له لایه ن هێزه هاوپه یمانه کان ئه مریکا له و سه رۆك حیزبه شیعه و سوننه و حیزبه کانی کوردستان شوینیان گرته وه که له حه قیقه تدا نوێنه ری ڕاسته قینه ی گه لی عێراق و کوردستان نه بون حه وه بو عێراقێکی حیزبی دامه زرێنرا به پارسه نگی ، به ڵام له ڕاستیدا ئه و سه رۆك حیزبانه خۆیان به که م ده زانی وه هه میشه خۆیان به که م زانیوه له ئاستی ده وڵه ته ئیقلیمیه کاندا چونکه ئه و ده وله ته ئیقلیمیانه سه ر چاوه ی بڕیارده ر بون وه هیچکام له م‌و سه ر کردانه قه ت نه یویستوه له فه رمانی عێرانی ئیسلامی ده ر بچێ .بۆیه له سه ره وه موچه یان له ئه مریکا به ناوی تیرۆره وه وه رگرتوه به ڵام له ژێره وه هانده ری تیرۆر بون باشترین نمونه ش جێگری سه رۆك کۆماری عێراقه که ئاشکرا بوه . بۆیه جگه له خه ڵک کوشتن و موفته خۆری و دزی و هاوکاری جێ به جێ کردنی فه رمانی ئێران و ده وڵه ته ئیقلیمیه کان نه یانپه رژاوه له کۆمه لگاکانی عێراق و مافه کانی خه لکی به دی بهێنن چونکه نوێنه ری ڕاسته قینه نین ، بێ له وه ی که سیسته می عێراقی سیسته مێکی ئا غا و شێخ و مه لایه که لای سه رو بن هه میشه ، خه لکیش ئه گه ر مه سینه یان بۆ هه ڵبگرێ و تیرۆریان بۆ بکات به خشیشێکی بده نێ ، بۆیه حیزبه کانیش هه تا ئێستا هه ر له سه ر هه مان ڕه وڕه وه به ڕێوه ئه چن بۆیه مالیکی و سیستانی سه رۆکی تایه فه ی شیعه و عێراقیه سه رۆکایه تی حیزبی سوننه و حیزبه کوردستانیه کانیش که هه ر هه م‌و سه رۆکه کان یان کوڕه مه لا ، یان کوڕه شێخ ئۆپۆزسیۆنه کانیش که تازه په ی‌دا بون کوڕه فه قێ و مه لان وه سیسته می حیزبه کانیشیان شێخ و ئاغایه تیه بۆیه هه ر مه م‌و به یاسا و ده ستور و سیسته م و جۆری حیزبه کانیش دیکتاتۆری و کۆنن وه له گه ڵ ئه م سه رده مه و دیموکراتی و ئازادی و یاسا ی سه ر ده می دا ناکۆکن و پێ ی قه بز ئه بن وه حه ساسیه تیان هه یه له دژی یاسای سه رده می و مافی مۆرڤ هه ر وه ك له وڵاتانی ڕۆژاوای جیهاندا په یڕه و کراوه و سودی زۆری هه بوه له بواری جاڕی گه ردونی مافی مرۆڤ ویاسای سه ر ده می .بۆیه له عێراقدا مافی مرۆڤ و یاسا و دیمۆکراسی ته نها چه پڵه لێدان و بژی بژی و مه سینه هه ڵکرتن و ده نگ دانه بۆ ده وڵه مه ند کردنی سه رۆك حیزبه کان . بۆیه هه تا عێراق به م به زۆر لکاندن و له حیم کراویه به زۆربمێنێ له سته مکاریدا ناوبانگی ڕیزی پێشه وه ی سته مکاری هه میشه به ده ست دێنێت نه یاسا نه دیمۆکراتی نه ئازادی نه مافی مرۆڤکه ته نها دروشمێکه و بۆ ڕازاندنه وه به کارده هینرێت له که ناڵه کانه وه ته نها بۆ په خش کردنه و به س ، هه ر وه ك چۆن ژنان وه کو ئینجانه له ناو حیزبه کاندا داده نرێن ته نها بۆ جوانی ولاف لێدان به کارهێنان نه ك بۆ به دی هێنان .بێ گومان له کوردستانیشا هه تا له ژێرده سته یی و ناعه داله تی و بێ ویژدانی سه رانی حیزبه کاربه ده ست و حۆپۆزسیۆنه سه قه ت و ناڕه سه نه که ی‌دا پاده ر هه وا لێ بدات ئه وه هه رگیزاو هه رگیز…
کاک نامۆ ، سوپاسی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م.
عێراق خۆی له سه ر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دروست کراو هو له حه قیقه تدا ته نها نوسراوی سه ر کاغه زه و نه خشه یه کی وێنه بۆ کێشراوه وه له سه ر پێ شێڵ کردنی مافی گه لی کورد و مافی مرۆڤ دروست کراوه وه له سێ پێکهاته ی نه گونجاوی به زۆر سه پێنراوی به زۆر لکێنراو واته هه تا عێراق به ده وڵه ت ناو ببرێت زوڵم وسته م تیا به رده وامه و کاتێك زوڵم و سته م نامێنێت که عێراق ناوی نه مێنێت و حه قیقه تی جیا بونه وه و دابه ش کردنی پێکهاته کانی بگه ڕێنرێته وه بۆسه ر چاوه ی جودایی ، ئه گینا واقیعێکی تاڵ و بۆگه نی هه بوه و هیچ چارێكی تر به دی ناکرێت .هه‌ر بۆیه هه ر له کۆنه وه قابیلی گۆڕانکاری نه بوه و ( مات الملك عاش الملك ،عفا الڵه عما سلف ) دروشمی ده سه لاتدارانی بوه له کۆنه وه هه تا ئێستا واته هیچ گۆڕانکاریه کی تیا ناکرێت وه ده سه ڵاتدارانی به و دیکتاتۆریه به رده وامن که خۆیان پێ یان خۆشه نه ك به و یستی خه ڵکی .
له دوای ڕژێمی گۆڕ به گۆری سه ددامی عێراق بوه عێراقێکی حیزبی و تایفی و مه ز هه بی وه که سانێك خۆیان کرده نوێنه ری عێراق که له راستیدا نوێنه ری ڕاسته قینه ی گه ل نین به ڵکو ته نها بۆ به رژه وه ندی خۆیان و گروپه کانیان ده سه ڵاتیان گرتۆته ده ست واته خۆیان به کوری میلله ت نازانن و ته نها له خزمه تی حیزب و تاقمه کانی خۆیاندا بازرگانی به خوێن و سامانی خه لکیه وه ئه که ن .
به داخه وه ڕۆژنامه گه ری و ڕۆژنامه وانیش هه ر له خزمه تی گروپ و حیزب و لایه نه کاندان ، واته ته نها کاریان خاسوسی و موزایه ده کردنه و به و شێوه یه ده ستیان به سه ر ڕۆژنامه و ڕۆژنامه گه ریدا گرتوه و ئه و که ناڵ و رۆژنامه کانیشیان له خه لکی ئاسایی زه و ت کردوه .بۆیه نه که ناڵی سه ر به خۆ و نه رۆژنامه ی سه ربه خۆ و نه رۆژنامه وانی سه ر به خۆ و نه نوسه ر و قه له می سه ر به خۆ هه موی ده ستی به سه ردا گیراوه هه‌ر بۆیه گرتن و زیندانی کردنی رۆژنامه وان و لایه نگرانی لایه نه کان له زینداندا و کوشتنیان بوه ته مافێکی سروشتی و ئاسایی چونکه له عێراقێکی حیزبی و تایه فه گه ریدا شتێکی سروشتیه که که سیان ڕێگه به وی تر نادات له سه ر حسابی لایه نه کانی تر قاچی لێ ڕاکێشێت وێڕای ئه وه ی هاوڵاتی هیچ مافێکی نیه له چه پڵه لێدان و ده نگدان و مه سینه هه ڵگرتن بۆ سه رۆك گروپه کان ، هه روه ها حیزبه کانیش به گشتی حیزبی له شکرین واته سه رۆك پارتێک واته سه رۆك له شکرێك .بۆیه ته نانه تکه ناڵی ڕادیۆی ئه مریکاش که بۆ گه لی کورد ساز دراو هنه ك بۆ قۆرغ کردنی حیزبه کان قۆرغ کراوه و له خه ڵکی زه وت کراوه و به هه مان پرۆگرامی که ناڵه حیزبیه کان به ڕێوه ده برێت .
هیوادارم حه قیقه ته کان هه م‌و ئاشکرا بکرێن و ببینه لایه نگری حه قیقه ته کان چونکه واقیعی عێراق واقیعی سته م‌و زۆرداری و بۆ گه نه و به دووره له مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤ بۆ ئه وه ی بگه ینه حه قیقه تی گێرانه وه ی حه ق بۆ خاوه نه که ی و گێڕانه وه ی عێراق بۆ دابه ش بون که سه ر چاوه ی حه قیقه ته که یه تی و ڕزگاری و گێڕانه وه ی حه قیقه تی سه ر به خۆیی کوردستان و به دیهێنانی مافی مرۆڤ و دروست کردنی که ناڵ و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه وانی حه قیقی نه ك بونه په یامنێری حیزبه کان .
پیم وابێ ئه مریکاش له دوای روخاندنی ڕژێمی سه دامه وه له وه دا به هه ڵه دا چو که ڕێگه ی دا که نوێنه ری حیزب و لایه نه کان جێگه ی نوێنه ری حه قیقی بگرنه وه و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنانه ی که له و کاته دا هه بون که هه ر یه که یان سه ر به ده وڵه ته ئیقلیمیه دراوسێکانی عێراق بون و به زۆرینه یان سه ر به ڕژێمی ئێران ، هه‌ر بۆیه ئێستاش عێراق به ده ست ده ست تێوه ردانی ئیقلیمی و به تایبه تی ئێرانه وه ئه ناڵێنێ و سه قامگیری و مافی مرۆڤی هه رگیرز تیا به د ی ناکرێت .
له هه ر وڵاتێک‌دا که نوێنه ران و به ناو سه رکرده سیاسیه کانیسه ر قاڵی بازرگانی کردن بن ، هه میشه نرخی مرۆڤ له نرخی فیشه ك زۆر هه رازنترده بێت .