له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا سێ سه‌رکرده‌ی کوردی عێراق په‌یامی خۆیان له‌ڕێی که‌ناڵه میدیاییه‌کانی خۆیانه‌وه گه‌یانده گه‌لی کورد له عێراقدا وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز بووبێته ڕۆژێک بۆ په‌یامه سیاسیه‌کان نه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی بێت و ببێته یه‌که‌م ڕۆژ بۆ ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی هێنانه ئارای گوتاری نه‌ته‌وه‌یی.
جه‌لال تاڵه‌بانی ، سه‌رۆکی عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له په‌یامه‌که‌یدا جه‌ختی له پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه کرده‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیشی وه‌ها دانا که بۆ کورد له‌و وڵاته‌دا باشبێت. کرۆکی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی له داواکه‌یدا بوو ” با نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بکه‌ینه نه‌ورۆزی ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی له هه‌رێمی کوردستان. بۆیه ده‌نگمان به فێدراڵی داتا مافه‌کانمان بچه‌سپێت و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی کورد به‌رز ده‌که‌نه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد و عه‌ره‌بن. ئه‌و که‌سانه‌ی هێشتا بیروباوه‌ڕی تاکڕه‌وییان له مێشکدایه، ئه‌وه ئه‌و ڕۆژانه به‌سه‌رچوون، سه‌رکرده توندڕه‌وه‌کان ده‌خرێنه گۆشه‌گیریی مێژووه‌وه”.
مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامه‌که‌ی ته‌رخان کرد بۆ باسکردن له ناکۆکی و ناته‌باییه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ند “كاتی ئەوە هاتووە بلێین ئیتر بەسە، عێراق بەرەو هەڵدێر دەچێت، خەریكە چەند كەسێك حوكمی عێراق بەرەو دیكتاتۆریەت ببەن، عێراق لە قەیرانێكی جددی دایە. بە نسبەتی ئێمە بە هیچ شێوەیەك قابلی قەبول نییە بەردەوام بوونی ئەم وەزعە، بۆیە داوا لە ڕابەرانی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق تێكرای عێراق دەكەم هەرچی زووتر دانیشن و بەپەلە چارەسەرێك بۆ ئەم وەزعە بدۆزنەوە ئالیەتی بۆ دابنێن و لە كاتێكی كورت چارەسەری ئەم وەزعە بكرێت ئەگینا ئێمە دەگەرێینەوە بۆ میللەتی خۆمان وە بڕیاری كۆتایی میللەتی ئێمە دەیدات پاشان با كەس گلەیی نەكات’ .
نه‌وشیروان موسته‌فا ، ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی خسته ڕوو ، یه‌که‌میان تایبه‌ت بوو به مه‌سه‌له‌ی به حیزبی کردنی بۆنه نیشتیمانیه‌کان و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و په‌یامی دووه‌میش له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بوو به کوردان. ” پەیامی دوەم، پوختەی دیدی ئێمەیە بۆ باڵاترین ئامانجی نەتەوەییمان کە سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە، ئەو ئامانجەی چەندین نەوە لەپێناویدا شۆڕ‌شیان کردوە، دەیان هەزار هاوڵاتی لەپێناویدا گیانیان بەخشیوە، کۆی گەل و نیشتمان لەو پێناوەدا ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بونەتەوە. بەڵام کوردستانی سەربەخۆ شتێ نییە بە قسە دابمەزرێ، بەڵکو تەلارێکە پێویستە پایەکانی لەسەر زەمین بچەسپێن”.
سێ سه‌رکرده‌ی کوردی عێراق له نه‌ورۆزدا په‌یامی خۆیان نارد ، په‌یامه‌کان گه‌یشتن وه‌لێ مه‌خابن هیچیان باسیان له‌وه نه‌کرد که خواستی شه‌قامی کوردیه و ته‌واوی ئه‌و په‌یامانه‌ش به‌ڵگه‌ن بۆ جیاوازی ڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی سێ سه‌رکرده که هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌ناو هاوکێشه سیاسیه‌کاندا که پێناچێت ئه‌و هاوکێشانه ڕووه‌و هاوسه‌نگی بڕۆن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پێویستی به سه‌رله نوێ دروستکردنه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات هه‌ر ته‌نها کێشه‌یه‌کی سیاسی نییه وه‌ک گه‌واڵه هه‌ورێک به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا ڕه‌ت ببێت و دابکات یان نه‌یکات، به‌ڵکو به‌هه‌ر بارێک‌دا و له هه‌ر گۆشه نیگایه‌که‌وه لێی بڕوانیت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و وڵاته‌دا ڕووده‌دات دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی عێراقه ، ڕێک و ڕه‌وان ڕه‌وشی وڵاتێکه به ته‌نگ هه‌موو شتێکه‌وه‌یه ته‌نها سه‌روه‌ری خۆی نه‌بێت. ته‌واوی لێدوانه سیاسیه‌کانی ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته ده‌شێت وه‌ک به‌ڵگه‌ی کۆنکریتی به‌کاربهێنرێن که له عێراقدا جێیه‌ک و ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌موو شتێک هه‌یه ته‌نها بۆ پێکه‌وه ژیانێکی ئاشتیانه نه‌بێت.
له‌م نۆ ساڵه‌ی ڕابردوودا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له عێراقدا هه‌میشه فاکته‌ری ڕاگرتنی پێکه‌وه ژیان بووه ، به‌رده‌وام ته‌واوی تواناییه‌کانی خۆی بۆ سه‌قامگیری له عێراقدا به‌کار هێناوه و هه‌روه‌هاش بۆ هاوسه‌نگیه سیاسیه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌زۆر پێکه‌وه لکێنراوه. به‌ڵام به نیو ئه‌وه‌نده هه‌وڵی ڕژد نه‌دراوه بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کورد خۆی. له سه‌روه‌ختی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقه‌وه ، بۆ حکومه‌ته‌که‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی تاده‌گاته ئه‌مه‌ی ئێستای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر، کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ند هه‌روادێ و قوڵتر و ئاڵۆزتریش ده‌بن و چاوه‌ڕێش ناکرێت به‌م زووانه چاره‌سه‌ر بکرێن.
کورد هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ (هاوپه‌یمانیی نێستیمانی عێراق) دا هه‌یه و ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراقی دامه‌زراند و کورد نزیکه‌ی 20 خاڵی هه‌بوو وه‌ک مه‌رج بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ ئاڵۆزکاوه‌که‌ی ئه‌و کاته هه‌بوو بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی پاش هه‌ڵبژاردن. زۆرێک له نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق به ڕاشکاوی باسیان له‌وه‌کردووه هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی زۆرێک له مه‌رجه‌کانی کوردی جێبه‌جێنه‌کردووه و تاک ده‌سه‌ڵاتانه کار ده‌کات و له هه‌وڵی له‌په‌راوێزنانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تردایه. نێوانی کورد و شه‌قامی شیعه ئه‌گه‌ر قه‌یرانێک به‌رۆکی نه‌گرتبێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ساردیه‌کی تێکه‌وتووه به‌هۆی کێشه یاساییه‌که‌ی تاریق هاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراقه‌وه که له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراوه به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به تێرۆریزمه‌وه. پرسیاره‌که لای من له‌وه‌دایه ئایا پێویست ده‌کات له ئێستادا کورد ببێته به‌شێک له‌و کێشه یاساییه‌ی هاشمی؟ یان ببێته لاگر له ئاڵۆزیه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کاندا؟ ئه‌زموونی نۆ ساڵی ڕابردوو پێمان ده‌ڵێت نه لیستی ئه‌لعێراقیه و نه لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق دۆستی ستراتیژی و هه‌میشه‌یی کورد نین ، به‌ڵکو زیاتر دۆستی کاتین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژ، ئاست و ئاڕاسته‌کانی ئه‌و دۆستایه‌تیه دیار ده‌که‌ن. به‌ڵام ناشبێت ئه‌و ڕاستیه فه‌رامۆش بکه‌ین که شیعه‌کان له عێراق زۆرترایه‌تی وڵاته‌که‌ن و به‌پێی پره‌نسیپی زۆرینه له دیموکراسیدا سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌وان ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وانیش حکومه‌ت پێکده‌هێنن (هه‌موو جۆره‌کانی حکومه‌ت) ، هه‌ر بۆیه پێویسته کورد له ئێستادا خۆی له‌وه دووربخاته‌وه که کێشه له‌گه‌ڵ مالیکیدا گشتگیر بکات.
له سه‌روبه‌ندی گرژبوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌نددا قسه و باس زۆربوون له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی کورد له عێراقدا. باوه‌ڕ ناکه‌م که‌س هه‌بێت له‌ناو کورددا دژی سه‌ربه‌خۆیی بێت ، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ر ته‌نها ناڕه‌زاییه‌کان و ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدادا دیاری ناکات. له‌پێش هه‌موو شتیک‌دا ڕێکخستنی ناوماڵی کوردی پێویسته ، یه‌کتر قه‌بوڵ کردن و وازهێنان له هه‌وڵه‌کان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری پێویستن، ڕه‌خساندنی ژێرخانی ئابوری، هاوڕایی له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ته‌بایی، تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ڕوانینه ئاینده‌ییه‌کان له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا، چاکردنه‌وه‌ی پردی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی پێویسته و وڵاتانی دراوسێ و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی و…..هتد.
هه‌ر یه‌کێک له‌وانه‌ش پێویستی به کاری پێکه‌وه‌یی و بڕوا و متمانه به یه‌کدی کردن و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، پێویستی به یه‌کتر قه‌بوڵ کردن هه‌یه ، پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌کان له یه‌ک که‌شتیدا بن و یه‌ک چاره‌نووس پێکیانه‌وه ببه‌ستێته‌وه که له گوتارێکی نه‌ته‌وه‌ییدا دیارکرابێت و هه‌ر ئه‌و چاره‌نوسه‌ش ناخودای ئه‌و که‌شتیه ئاڕاسته بکات.
84 responses to “یه‌ک نه‌ورۆز و سێ په‌یام”
ڕاستە سێ پەیام بوون بەڵام ھەرسێکیان تەواوکاری یەکتری بوون ناکرێت سێ پەیام یەک ناوەڕۆک و یەک قسە بن چونکە بەڕێز تاڵابانی بەسیفەتی ئەوەی سەرۆکی وڵاتێکی بەناو عەرەبیە ناکرێت باسی ھەندێ سنور ھەیە تێپەڕی بکات
بەڵام ھەرچی پەیامەکەی بەڕێز نەوشیروان مستەفا بوو ئەگەرچی ناوبراو سەرۆکی پارتێکی نەیاری دەسەڵاتە دوو لایەن بوو ھەم دژ بوو ھەمیش تەواوکەر بوو
بەڵام پەیامی سێیەمیان کەھی سەرۆکی ھەرێم بوو پەیامێکی دروست بوو بەڵام درەنگ وەخت بوو خۆشی ئاماژەی پێ‌کرد
بەگشتی نەورۆز پیرۆزە
کاک دیاری، ئه‌و عێراقه نوێیه‌ی له ساڵی 2003 دا دامه‌زرا پێناسه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی هه‌ڵناگرێت ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی عێراقێکی فره پێکهاته‌یه. خاڵی دووه‌میش له‌وه‌دایه هه‌ر سێ سه‌رکرده‌که‌ی کورد به جیاوازیه‌کی ته‌واوی ڕوانینه‌وه له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی قسه‌یان کرد. سه‌رۆکی عێراق ڕایگه‌یاند هه‌ندێک پێشکه‌وتنی کوردیان ناوێت ، سه‌رۆکی هه‌رێمیش گووتی ده‌نا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ میلله‌تی خۆمان و که‌سیش گله‌ییمان لێنه‌کات، سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت به قسه دروست نابێت.
له‌م وتارنهدا هه‌موو شتێک بوونی هه‌بوو ته‌نها میکانیزمه‌کان نه‌بن بۆ به‌ره‌و پێشچون و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ لای خه‌ڵکی خۆمان.
بەیامی سەركردەكانی باشوری كوردستان بەیامی نەورۆز بوو لە رووكاردا بەلام لەناوەخندا بەیامیكی ئایدۆلۆژی بوو، بەڕێز تاڵەبانی داوای ئەوە دەكات كە با نەورۆز ببێتە پەیامی نەوۆزی ئاشتی و تەبایی، سەرۆكی هەرێم باس لەكێشەكانی دەكات لەكەڵ ناوەند، بەڕێز نەوشیروان مستەفا-ش بەیامی خوی ئاشكراكرد.
ئەوەی لەهەرسێ پەیامەكەدایە كامیان دەبێتە كردەو كاری لەسەر دەكرێت و كامیان بۆ بەرژەوەندی میللەتەو بەدوورە لە راهێنانی خەلك لەسەر قسەو بەڕێكردني كات و كەمتر شەڕو كێشەكان لەسەر مییلەتەو لەسەر داهات و بەرژەوەندی حیزبی نییە، خەڵكی ئەوەی بەلاوە گرنگە، خەون بینین بە هەموو ناوچەو شارەكانی تریش لە باشوری كوردستاندا كە بینەوە سەر نەخشەی كوردستان ئەوە دەبێت ببێتە واقیع و بەدوور كەوینەوە لە برا عەرەبەكان و خەمێكی راستەقینەی خۆمان بخوین و ئاواتیشمان هاتنەدی خەونی یەكڕیزی و خۆشەویستی سەربەرزی هەموو لایەك بيت.
کاک به‌ختیار یه‌کیک له ڕێگه‌کانی نیشاندانی خه‌م له خۆ خواردنه ، هه‌بوونی هاوڕاییه و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی هێنانه ئارای گوتارێکی نه‌ته‌وه‌ییه. پرسیاره‌که له‌وه‌دایه که من پێم قه‌بوڵ نه‌بێت برای خۆم بم، بۆچی ده‌بێت برای خه‌ڵکی تر بم.
am paiamana ziatr la nmaisi siasi hichi tr nin la 17 subati sali parawa parti eidhai dawlat dakat w nawrozian krdbw ba sahati sfr .paiamakai nosirwan mstafas kardanawai bw lasar aw bangawaana …tahadeq talabani mntqitr qsai krd…..balam awai jegai nigarania am gftwgo be anjamaia la regai midiawa chwnka am jora paiam dana charasari kesakan nakat tanha dilogi rastawxo nabe
منیش هاوڕای قسەکانی کاک جەبارم، قسە هەزارە دووانی بەکارە، ئەو دووانەی کە بەکارە دەبێ هەرسێکیان پێکەوە بیکەن و لەسەری ڕێک بکەون نەک هەر کەس بۆ گوێگر و دواکەوتووی خۆی وتار بدات.
کاک جه‌بار ده‌کرێت ئه‌و په‌یامانه بکرێنه خاڵی سه‌ره‌تا بۆ دروستکرنی دیالۆگێک له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردستان. ئه‌گه‌ر ڕایهکانیشجیاواز بن ، به‌بێگومان له شوێنێکدا هه‌ر یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
Mnesh lawbawaradam ka kurd nabet xoy bxata gezhawi bayni shi3a w sunawa bataybati ronw ashkraya ka shi3a amro zorynayaw dahatoy Iraq awan bryary lasar adan, pash awash ema che chakaman la suna benywa ta xoman bxayna aw maqifawa,harwaha e3lany sarbaxoye kurd pewesty ba yakxstny mali kurd haya badajay yakam enja tanseq kerdn lagal wlata yakgertwakany amarekaw turkya.
زۆر ڕاسته کاک ئازاد کێشه‌ی کورد نه‌ک هه‌ر له عێراقدا به‌ڵکو له ته‌واوی جیهاندا کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ وڵاته نه‌ک کێشه‌ی ئاینزایی. هه‌ربۆیه‌شه کار و ئه‌رکێکی زۆر له پێشه وه‌ک نه‌ته‌وه بۆ یه‌کخستنی گوتاره‌کان.
dast xosh kaka balen bo am nusena jwanat prseke grnga bo emay kurd chun jazhni nawroz jazhnika xoshe u naxosheyakan aweta dabn la senay day kani shahedanman wa payamakay am barezana marja jaxt krdnawa bet bo yak rezew tabaye kur bo badast henani awatakan taybat bun ba dawllat balay mnawa away grng bet daxwastakani milat ba je bgaynn w mallakanman yakbxaenawa bo ptaw krdne pegay wllatakaman la daste nawxoy u darake la gall rezm
کاک حوسامه‌دین سوپاست ده‌که‌م بۆ تێبینیه‌که‌ت و ڕایه‌کی زۆر دروسته یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد هه‌نگاوی هه‌ره سه‌ره‌کیه و ئه‌رکه‌که‌شی له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌کدایه.
. Nazanm chon kurdistaneki gawra barewa daban kaema xoman natwanin layak bgain
کاک دلێر ، هه‌ر بۆیه ده‌بێت کار بۆ هێنانه کایه‌ی زه‌مینه‌ی لێک تێگه‌یشتن بهێنرێته ئاراوه.
سةبارةت بة ووتارةكةى جةنابى سةرؤكى هةريمي كوردستان من تةنها هيندة دةليم ئةو ووتانة جكة لةوةى زؤر دووبارةن , رِاكةيانى دةولةتى كوردى و سةربةخؤيى بؤ كورد لة ئيستاداو لةو بارودؤخةدا وةك ئةوة واية بتةويت يابراخ ببيجيتةوةو هيج كةرةستةيةكى ئةو يابراخةت لانةبى , سةبارةت بة كيشةى هاشميش من دةليم ئةو كةسانةى كة خؤيان دةخةنة مالى خةلكى ( ……………………) هاشيميش ئةكةر هيج كيشةيةكى لةو جؤرةى نيية با بجيتة بةردةم دادكا , دالدةدانيشى لةلاى كورد بيركردنةوةيةكى عةشايةرانةية .
سةبارةت بةو سى ووتارةى ئةو سى بةريزةش , ئيمة لة هةموو ليدوانةكانيان و ديدارة رؤزنامةوانيةكانيان ووشةى يةكخستنى خيتابى كوردى دةبيستين بؤية يةك خيتاب بواية باشتر بوو لة سى خيتاب , سةبارةت بة ووتارةكةى جةنابى مام جةلال بةو بيةى سةرؤكى كؤمارى عيراقة و بة لةبةر جاوكرتنى بؤستةكةى و وةك سةرؤكى هةموو عيراق ووتاريكى مةعقول بوو .
Nazanm ema chon kurdistan e ki gawra barewa barin ka la bashw
ri kurdistan layak te nagain dzhayatiw swkayati yaktr dakain
ده‌ستان خۆش…
من په‌يامى هيچ كام له‌و سێ سهركردهييهم گوێلێنهبووه،نه‌ك به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاتم نه‌بووبێ يان ئاگام لێنه‌بووبێ،به‌ڵكو به‌ئه‌نقه‌ست گوێم لێنه‌گرتوون.
وته‌كانى هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه وته‌ى جياواز بوون ،لهوهڕادهزانم كه‌هيچ لهمهيدانهكادانهبووه شايانى ئومێد بێ،پێويستى ده‌كرد هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه وه‌ك شتێكى ته‌قليد پيرۆز باييه كهيان بكرباو.به‌ناوى نه‌ورۆزه‌وه ئه‌م وتانهيان نه‌وتبا كه‌هه‌ر وته‌كانيان له‌گه‌ڵ يه‌ك كۆك نه‌بوون چ جاى بگاته كار كردنى جدى له‌سه‌ر وتهكانييان،من ئه‌گه‌ر ده سه‌ركرده‌ى تريش به‌م جۆره وتارانه بۆخهڵهفاندنى تاكى كورد بده‌ن گوێيان لێناگرم،پێويسته له‌سه‌ره‌تاوه كاربكه‌ن بۆدۆزينهوهو هه‌ڵبژاردنى جۆرێك سه‌ركرده‌ى بێلايه‌ن ودوور له‌و شتهكۆنانهى ئێستا كه‌يه‌ك ده‌نك بۆنى ئومێديان لێنايێ..پێويسته وتاره‌كان يهكبخرێن نه‌ك په‌يامى حزبى…بدرێ.
کاک بێستون، ڕایه‌که‌ت زۆر په‌سه‌نده ، زۆر ئاساییه ڕێبه‌ران جیاوازی ڕووانینیان هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کاتێک سه‌رکرده‌کان قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ستراتیژی گرنگ و گشتگیر ده‌که‌ن پێویسته پێشتر هاوهه‌ڵوێست بن له‌سه‌ری ئه‌وجا ڕایبگه‌یه‌نن.
بەو پێیەی نەورۆز ڕۆژێکی نەتەوەییە کە کۆی نەتەوە لە بۆنەیکدا کۆ ئەکاتەوە، بۆیە سەرکردە سیاسیەکانی ئەیانەوێت لە نەورۆزدا پەیامی خۆیان بنێرن،، دیارە هەر ٣ پەیامەکە حەقیقەتی خۆی هەیە ، گەر چی هیچیان لەیەکەوە نزیک نین بەڵام تاڵەبانی و نەوشیروان لەوەدا یەک ئەگرنەوە بۆ ڕیکلامەکانی حیزبەکەی بارزانی کە ئەمە دوو نەورۆزە پارتی پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئەدات بە لایەنگرانی ، ڕوون و ئاشکرا ئەڵێت بارزانی ناتوانێت دەوڵەتی کوردستان ڕابگەیەنێت کە لای تاڵەبانی لەڕووی عێراقی بوونەوە بەوەی مافەکانی تیا بچەسپێت بەڵام لای نەوشیروان ئاماژەیەکی ڕوونە بەوەی دەوڵەتی کوردی بەم دام‌و دەزگا حیزبیەی پارتی و یەکێتی و بە تایبەتر بە خەیاڵی پارتی کە خوازیاری ئەوەن بیکەنە مێژووی حیزب و بنەماڵەی سەرۆکەکەیان نایەتە دی ، بۆیەد مەرجەکانی نەوشیروان زۆر کۆنکریتین بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان
کاک شێرزاد ، وه‌ک چۆن دڵنیام له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان به یه‌ک که‌س ناکرێت ، ئاوه‌هاش دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو گوتاری هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌کان له ئارادا نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته کارێکی ئه‌سته‌م.
مندال بةكالتةوة بةرديان لة بؤقةكان ئةكرد بةلام ئةوان بةراستى ئةمردن _ئةريش فريد- .
مندال بةكالتةوة بةرديان لة بؤقةكان ئةكرد بةلام ئةوان بةراستى ئةمردن _ئةريش فريد- . ئةمةية حالى سياسةت لةولاتى ئيمةدا ، هةر سةركردةو تةنها بير لة ئامنجةكانى خؤى ئةكاتةوة ، وةكو جةنابيتان لة وتارةكةتاند ئامازةتان بيكردبوو هيج كاميان دةربرى راستةقينةى دةنكى شةقام نةبوو ، جكة لةوةى نةوشيروان مستةفا كة تؤزيك لةراى خةلكةوة نزيكتربوو تا ئةوانى تر ، و زؤر واقيعيان بؤ مةسةلةكانى ئةروانى ، هةرجى وتارةكةى جةنابى سةروكى هةريمة ، هةلجونىكى ئاشكراى بيوة دياربوو ، و لةزير كاريكةرى بةرجةكرداردا نوسرابوو ، ئةوةش ئاشكراية كة هةرشتيك لة ئةنجامى هةلجونةوة يان لة بةرجةكردارةوة بيت كاتية . وتارةكةى سةروكى هةريميش هةرواية من دلنيام ناتوانيت ئةو قسانةى بةريتة سةر ، جونكة بريارى تر‌ى ئةو بياوة بةريزةمان ديووة .
به‌ڵێ کاک موحه‌مه‌د ، به تایبه‌تی له ده‌می قسه کردن له‌سه‌ر پرسێکی هه‌ستیاری وه‌ک پرسی ڕاگه‌یاندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت پێداویستیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هۆکار بن و ئاماده‌بوونی بۆ بڕه‌خسێنرێت، نه‌ک چونکه له ئێستادا کێشه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، کارتی به وڵات بوون کارتێک نییه به‌کاربهێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه کردن، کارتێکه ده‌بێت پیرۆز ڕابگیرێت و کاری ڕژدی له‌سه‌ر بکرێت بۆ سازدانی ئه‌و زه‌مینه‌یه.
كیشه‌كان له ئاستی ناوخۆدا هاوپه‌یوه‌ند به ناوه‌نده‌وه
له راستیدا وه‌ك ئاماژه‌ت پێدا سێ په‌یام سێ ڕه‌هه‌ندی جیای گه‌وره‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی هه‌رێم بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز قسه‌یان كرد،له په‌یامه‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فاوه ده‌ست پیدهكهم ئه‌م پیاوه به حوكمی سترهتیژی كاری سیاسی خۆی وتاره‌كه‌ی جۆرێك له خیتابی ئۆپۆزسیۆنی پێوه دیاربوو،زیاتر له‌مه‌ڕ ڕووداوێكی ناوخۆیی ده‌دوا،بۆنه‌كان نه‌كرینه حیزبی وه ده‌وڵه‌تی كوردی پیویستی به زه‌مینه‌سازی هه‌یه،دووه‌م خیتاب خیتابی سه‌رۆكی هه‌رێمه ئه‌میش به پێی مه‌وقیعی شوینه‌كه‌ی گرنگ به‌لایه‌وه وه‌ڵامی ناوه‌ندبوو،وه‌ك پێشتر ئۆپۆزسیۆن خیتابێكی گشتگیری بڵاوكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی به ناوخۆوه هه‌بوو،ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمه‌وه هه‌بوو،سێهه‌م خیتاب خیتابی جه‌لال تاڵه‌بانیه ئه‌م خیتابه وه‌ك هه‌میشه بریتی بووه له خۆزگه‌و به‌ڵگه به‌دی هاتووه‌كانی رابردوو،به‌گشتی به‌پیی مه‌وقعیه‌تی سیاسی هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه باس له وه‌زیفه‌و په‌یامه‌كانی خۆیان كرد .
به‌ڕێز كاك كاك به‌لین ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی خیتابی یه‌كگرتوومان هه‌بیت ئه‌بیت هه‌لكردنی یهكگرتوشمان هه‌بێت،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان ده‌یڵێن با خیتابی یه‌كگرتوو هه‌بێت وه شتیكی له‌م بابه‌ته بیگومان به‌لأم ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێم خاوه‌ن ئه‌م دروشمه‌ن به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا ئه‌و خیتابه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ یه‌كگرتووی داوای ئه‌كات كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌ساسی سیاسه‌تكردن،واته كاری سیاسی و مه‌رج و ئامانجی دیاری كراووی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی،به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌مان دروشم له‌لایه‌ن یه‌كیتی و پارتیشه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌م بانگه‌وازی یه‌كگرتووییه،به‌ڵام ئه‌وه به‌سه‌رچوو ئیتر میلله‌ت دوای یه‌ك دروشمی ناوبۆش بكه‌وێت كه خیتابی نه‌ته‌وه‌ییه.من پێم وایه تیڕوانینی ئۆپۆزسیۆن زۆرتر نزیكه له مه‌نهه‌جیه‌تی سیاسیه‌وه،چونكه له راستیدا كۆبونه‌وه له ژێر خیتابی نه‌ته‌وه‌دا په‌یوه‌سته به مافی تاك و هاولاتی بوون وه ئاماده سازی بۆ دروستكردنی كۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی نه‌ك له ژێر چه‌مكی خیڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماله‌وه ئه‌م دروشمه خۆی ههلبتۆقینێت،ئه‌وه گوتاری نه‌ته‌وه‌شمان هه‌بوو ئه‌وه یه‌كگرتووی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌بینین هیچ له‌و شتانه ئامانج نین كه باسم كرد مافی تاك هاولاتی بوون مافه سه‌ره‌تاییه‌كان،پێم وایه به‌بێ هاتنه‌دی خۆشگوزه‌رانی گشتی و فه‌راهه‌م كردنی بۆ هاولاتیان باسكردن له هه‌ر خیتابێكی یه‌كگرتوو جۆرێكه له دووبارهكردنهو خولانه‌وه له بازنه كۆنه‌كه‌ی خۆیدا .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر له په‌یامی سیاسیه‌كان و ئاڕاستهكانیان بگه‌ین له‌وه‌ش تیئهگهین خیتابهكان به‌م جۆره‌بوون
ئۆپۆزسیۆن داواكاری كۆتایی هینان بوو به جه‌به‌روتی حیزبیی له بۆنه‌كاندا بیگومان ئه‌م جه‌به‌روته هه‌ر مایه‌وه‌و ته‌واو نه‌بوو یانی دوو هیزی وه‌ك یه‌كێتی و پارتی نه‌یانتوانی له‌م نهوڕۆزهدا به حیزباندن ڕاگرن شه‌ره په‌رۆ راگرن تا پێكدادانی نیوان هه‌ردوو هیزه‌كه‌ی لیكه‌وته‌وه به پێی هه‌واڵیكی سایتی لڤین پرێس له ساتی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانیدا بۆ یه‌كیك له‌و ناوچانه،به‌كورتی تۆ پیویستهكات كاتیك باس له خیتابی یه‌كگرتوو بكه‌یت ه ئاستی هۆشیاری هێزه‌كانت بزانیت،تا چه‌ند جیاوازی قبول ئه‌كه‌ن تا چه‌ند خۆیان به هیزی پێشره‌وی كۆمه‌لگه نازانن،پاشان ئایا به‌شی دووه‌می وتاره‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ڕاستیه‌كی حه‌شا هه‌لگری تێدا نه‌بوو ؟ئایا ده‌وله‌ت چ مانایه‌ك دێت دوو مانگ ختوكه‌ی شعوری خه‌لكی پێبده‌یت ! له كاتیكدا ئه‌م جۆریك له یاری كردن بوو به ئه‌قلی خه‌لكی ئێمه.
كه‌سێكی وه‌ك جه‌لال تاله‌بانی من شتیكی نوێ له خیتابهكهیدا ناخوینمهوه نوی بێت بیگومان له‌ڕووی نهوعیهوه ده‌كریت وتاریكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت به‌ڵام كه‌متر ئاماژه‌ی نویی تیدابوو،وتاره‌كه‌ی بارزانیش دووركه‌وتنه‌وه بوو له كیشه‌كانی ناوخۆ،بۆیه پیم وانیه یه‌كگرتووییه‌ك دروست بیت ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌و ئاراسته‌یه‌كی هه‌بیت بێگومان وتاره‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا زیاتر هه‌رچه‌نده كورت بوو،ناوه‌رۆكه‌كه‌یشی وازلیبێنین ده‌كریت بوتریت زیاتر بۆ ناوماڵی كورد بوو،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌نیا ئاوینه‌ی چه‌ندین مانگی كاری سیاسی و رێكه‌وتن نامه‌ی هه‌ولیری پیشانداین و واشی لی گه‌یاندین كه ئیمه ته‌حه‌مولمان باشه ! له كاتیكدا كه سالیك زیاتره نوسه‌ران و رۆشنبیران له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ره‌قه نۆزدهخاڵیهو پشتگوێخستنی داواكانی كورد ده‌وێن .
بژیت سه‌ركه‌وتن
سوپاسی بۆچونه‌کانت ده‌که‌م و هاوڕام له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا
be ray mn hamo am piruz bai nawrozyane hichei bo gali kurd nabo balko tanhaw tanha bo harsha u gorsha u xo nishndan be hazb u rexrawkani naw kurdstan bo.
dabet hamo aw haezb u rexraw kurdyane la haremi kurdstan wak bera la peshti yak ben u dojmnayti la gal yek naken, bo chi na rexna hamisha abet begiret ka am rexnane dabet awy ke kurd barw bashter hanqaw hal benet, balam am rexnane nabet ba hoy dojmnayti u sokayti be yek kerdent.
be daxwa ta rojek ka am hezbane xoyan la barnbari yak da bebinen qat keshi kurd chare sar nabet balam ager xoyan la pal yek u yek amnc bebine , ebet baw roje ka kurd itr keshi naw xoi nabet u be zotrin kat be sarbexoi aget.
hiwdarem harche zore am shr u keshi naw hezbkan twaw bet chonka itr melti kurd taqati namwa tawan bedtawa
سوباس بوبرس راتان من ووتاره كه ى كاك نه وشيروان ئه وه ى ليى تيكه يشتم وه لامى سه روك بارزانى دايه وه كه جه ندجاريك ده ليت كورد مافى خويه تى ده وله تى هه بيت نه وشيروان كه ده ليت ده وله ت به قسه دروست ناركريت من ده ليم ئه وه ى ئه لفوبيى سياسه ت بزانيت ده زانيت له م سه رده مه ده وله ت ته نيا به قسه دروست ده كريت !
1-باسكردنى ده وله ت له ده زكاكانى راكه ياندن بوئه وه ى بزانيت بشتكيروكاردانه وه ى ئه م ده وله ته جه نده هه ول بدريت كاردانه وه كان سنورداربكريت بشكيريه كان زياد بكريت
2-له سه ده كانى رابردوداسياسه ت ته حه كمى به ئابورى ده كرد به لام ئيستا ئابورى به هيز سياسه تى به هيز دروست ده كات
ده رهينانى نه وت ناردنه ده ره وه ى نه وت راكيشانى هه م‌و ئه م شه ريكاته كه ورانه له نا ويانا ئه كسون موبيل كه واته بربره ى بشتى دروست كردنى ده وله ت ئابويه
3-له شكريكى يه ككرتوكه هه نكاوى باشى بريوه
4-ئاشته واى نيشتمانى
هه م‌و ئه مانه ده رى ده خه ن وتاره كه ى سه روك بارزانى بشتى به ئاماده كاريه كان به ستوه
ووتارى جه نابى مام جه لال به شيكى زورى تائكيدكردنه وه بو له ووتاره كه ى بارزانى ئه مه ش ده ليلى ئه وه يه تا راده يه كى باش كوده نكى نيشتمانى هه يه بوئه وده وله ته‌ى كورد خه ونى بيوه ده بينيت به راى من له كابينه كه ى نيجيرفان بارزانيدا ده واه تى كوردى راده كه يه نريت به لام كاته كه به ته حديد نازانم جى مانكيكه سوباستان ده كه م
کاک فازیل ، نازانم من ئه‌و کۆ ده‌نگیه‌م به‌دی نه‌کرد له‌و سێ وتاره‌دا ، سوپاست ده‌که‌م گه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و هاودهنگیهم پێ بڵێیت و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی منیش ئاگادارم، هه‌رسێ وتاره‌که له نه‌ورۆزدا بڵاوکرانه‌وه و پێشم وانییه یه‌ک ئاگاداری ئه‌وی تریان بووبێت که له وتاره‌کانیاندا چی ده‌ڵێن یان نایڵێن. دیار بوو که هه‌ر یه‌که به جیا وتاری خۆی ئاماده‌کردبوو به بێ ئاگاداری ئه‌وانی تر. هه‌ر بۆیه‌شه ناکرێت بگوترێت جه‌خت کردنه‌وه یان کاردانه‌وه بوون به‌رامبه‌ر یه‌کدی. نازانم بنچینه‌ی زانیاری لای جه‌نابت چییه که ده‌ڵێیت له ده‌می کابینه‌ی حه‌وتدا ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. به باشی ده‌زانم سه‌رنجی به‌ڕێزت بۆ خاڵێکی گرنگ ڕاکێشم ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کۆبوونه‌وه‌که‌ی واشنتۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا له وه‌لامی پرسیاری یه‌کێک له ئامدهبوواندا گووتی ” ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی هه‌موومانه و له‌وانه‌یه بیبینم و له‌وانه‌شه نه‌یبینم”
ئەوەی لە پەیامەكەی تاڵەبانی دا هاتبوو زیاتر لە پەیامێكی تەشریفاتی دا خۆی دەبینیەوە كە بەهۆی پێگەكەي زۆر جار وا پەیام دەدات
پەیامەكەی بارزانیش وەك ئەوەی چاوەڕێ دەكرا ولایان گرانی بانگەشەیان بۆ دەكرد وانەبوو كەخۆی لەباسكردنی دەوڵەتی كوردی دزیەوە ،زیاتر تەرخانكرابوو بۆ دژایەتی مالیكی و كەلە زمانی هەڕەشەی نێوان دوو كەسی ناكۆك دەچوو .
پەیامەكەی نەوشیروان مستەفاش بەرچاو ڕوونی تێدابوو بۆ دروست بوونی دەوڵەتی كوردی كە پێمانی گووت لەئێستادا و بەم كەرەسانە دەوڵەتی كوردی دروست نابێ وە ئامادەی خۆشی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی دروست بوونی پایەكانی دەوڵەتی كوردی
ئەوەی هاوبەش بوو لەنێوان پەیامەكەی تاڵەبانی و نەوشیروان دا باسیان لە هەماهەنگ و هاوخەباتی دەكردەوە بەڵام بەپێجەوانەوە لە پەیامەكەی بارزانی دا ئەمە نەبینرا .
بة بوجونى من ئةو وتارانة نيشانةى ئةوةن كة كورد تا رادةيةكى سةربةخوى بة دةست هيناوة كة بى ترس لة ولاتانى درواسى ئةم وتارانة ئةم زاراوانة بةكار بينى و هةروةها فاكتةريكى فشارى كرنكة بو سةر حكومةتى ناوةندى كة ريز لة ريكةوتنةكان بكريت بةلام لة بيرمان نةجيت راكةياندنى دةولةتى كوردى بة بى ئازادى سي بارجةى ديكةى كوردستان هةتا جةند دةكرى وة عةمةلى يا مةنتقىة ئةمةش بابةتيكى ديكةية .بةلام وتارةكةى بةريز نوشيروان جيا لة وتارةكانى ديكة دةبينم كة تةنيا تاكتيكى راكةياندنى بو ناوخوى هةريم و تاكتيكى سياسي بو ئةوةى بليت وةك هيزيكى سياسى لة كوردستان بونى هةىة وة بة خةلك بليت ئيمةش بير لة سةر بةخوى دةكةينةوة شتيكى ديكة نية بةلام وتارى بةريز سةروك كومار و بةريز سةروكى هةريم هةلقولاى بةندى ميزوى بارودوخى ئيستاى روزهةلاتى ناوةراست و رادةى بيشكةوتنى دوزى كوردة كة دةكريت بانكةشةى لةم جورةى بكريت
به‌ڵێ ده‌کرێت خوێندنه‌وه‌ی جیا بۆ هه‌ر یه‌ک له وتاره‌کان بکرێت و ئه‌وه‌ش جێی دڵخۆشیه له ئێستادا به بێ گوێدانه ته‌گه‌ره و گرفته‌کانی دوێنێ و پێرێ باس له دۆسێیه‌کی هه‌ستیار ده‌کرێت.
سوپاسی سه‌رنجه‌که‌ت ده‌که‌م
ئازيزان سوباستان ده كه م كه كوي بؤ برس و راي شه قام ده كرن:به راي من هيشتا زوه بؤ ئيعلان كردن و راكه ياندني ده وله تي كوردي جونكه هيشتا هه ريمي بجوكي كوردوستاني عيراق مالمان يه ك نه خستوه و رؤزانه ميزوي يه كتري خه بات و تيكوشان ده سرينه وه وناشريني ده كه ين بيويسته مالي كوردي يه ك بخه ين و كياني ليبورده ييمان بخه ينه كار‌و هه رجي هه يه وه لاي به ين و سه رله نوي به يه ك دل و ده ست و كيان و ليبوردانه بكه وينه وه خؤمان و ماله كه مان نؤزه ن بكه ينه وه و تيرو توانج و كه ران به دواي شتي لاوه كيدا به ده ربنيين ئه و‌سا بير له يه ك خستن و راكه ياندني ده وله تي كوري كه وره بكه ينه وه.سوباس
سوپاسی سه‌رنجه‌که‌ت ده‌که‌م کاک فازیل
ئەم پەیامانە هەرچۆنێك لێکی بدەینەوە، یەك ئاماژەی هەیە ئەویش پەرتەوازە بوونی ویستی نەتەوەی کوردە لەناو بەرژەوەندی لایەنە دژەکاندا و، نەبوونی پێداگرتنێکی پێکەوەییە بۆ دەسنیشان کردنی ئامانجی کورد لە پێکهێنانی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆدا، ئێمە ئەزانین ئێستا کاتی جاڕدانی دەوڵەتی کوردی نیە، ئەشزانین هەر ئەو پەرتەوازە بوونە ئەو ویستە پیرۆزەی دواخست، ئەشزانین هەر خودی دووبەرەکی و چەندبەرەکی بوو گرێی دەستمانی خستە دانمانەوە و ناوچەدابڕاوەکان چەند لە دەستکردی دوژمنا بوو زۆر لەوە زیاتر دەستکردی لایەنە دژەکانی کورد بوو بە تایبەتی پاش رووخاندنی رژێمی سەدام و گەڕاندنەوەی عەرەبە داگیرکەرەکان بۆ ناو کەرکوک و شوێنەکانی تریش، هەر لە لاوازی و چەند بەرەکی کوردیشە کە عەرەب لە ناوچە داگیرکراوەکان و بەغاشدا، خۆیان لە کورد گیڤ ئەکەنەوە، ئەمە مایەی داخ و پەژارەیە هیچ سەرکردەیەك بۆ هیچ مەبەستێك ناگەرێتەوە بۆ لای نەتەوەکەی، ئەوەندەی بەلای دوژمنان‌دا دایئەشکێنێت، ئەوەتا لەو پەیامانەدا هیچیان مەبەستیان بەرژەوەندی نەتەوەیی نەبوو، لەوەی هەر کەسەو لە بەرژەوەندی خۆیدا قسەی کرد، چونکە دژایەتی و دۆستایەتی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بە ئێستاشەوە بیانوویەکی سواوە زستان یەک جار ساردە، ئەبوایە هەر زوو کار بۆ ئەوە بکرایە بۆ بوون بە دەوڵەت، بەڵام وەك پراکتیس هەر هەموو سەرکردەکان هەر لە بناغەوە ئەم خاڵەیان لە پێناوی یەکێتی خاکی عیراق و پیرۆزی نەخشەکەی سایکس بیکۆدا پشتگوێ خست، بۆیە گرێی دەستمان کەوتە دانمانەوە.
کوا کەرکووک؟؟؟؟ ئیتر دەوڵەتی کوردی چی؟
به‌ڵێ کاک حه‌مه‌ڕه‌شید ، پرسیارێکی زۆر به‌جێیه …بۆچی ده‌بێت عێراقی بین؟ یان ئێرانی ، سوریایی و تورکیایی بین… هه‌رچی هه‌بوو پێمان کرا … هه‌رچیه‌کیان ویست پێیان کردین ….که‌چی هه‌ر خۆمان هیچمان بۆ خۆمان نه‌کرد…
سڵاو.. ئەگەرچی زۆر بە گرفت نایبینم كە چەند پەیامێك هەبێت، بەڵام لە بڕوایەدام بەهۆی لێكترازانی ناوماڵی كوردەوەیە لەو بەشەری باشوور كە سێ پەیامی جیاواز هەیەو سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان هیچ كامیان بە پەیامی خۆیان نازانن، بەڵكو سێ جەماوەری جیاش هەیە، بێگومان ئەوەش دەسەلاتی كوردیی لەماوەی رابردوودا دروستی كردووەو نەیتوانیوە مەرجەعێك بۆ هاونیشتمانیان دیاری بكات، بۆنمونە یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكەی مەرجەع بێت بۆ هەموو خەڵك.
هه‌ر بۆیه پێویسته کار له‌سه‌ر ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد بکرێت
ده‌ست خۆش کاک به‌ڵێن
پهیامیهکهی سێ سه‌رکرده‌ی کوردی باشوور، سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی هه‌رێم، کاک نه‌وشیروانیش وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن، گه‌رچی به دوو دیو ده‌توانرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆبکرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێ‌کرد له هه‌رسی په‌یامدا ته‌نیا له مافی جاره‌ی خۆنووسین یه‌کیان گرته‌وه ره‌نگه هه‌بوونی کێشه‌ش نیوان هه‌ریم و به‌غدا به ناراسته‌وخۆ له دووپهیامهکهی تر به دی کرابێت ، به‌لام جیاوازی له تێڕوانینیان لهجارهسهر بۆکیشهکان به‌ڕوونی به‌دیده‌کرا . لهههمانکاتیشداگهیاندنی 3 په‌یام به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن مام جه‌لال و کاک مه‌سعود مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که جیاوازییه‌کانیان وای کردبێت که هه‌ریه‌که‌و خاوهان بن امی تایبه‌تی خۆین بن.
دیاره چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کیشه‌کانی کورد له کاتێکدا که عیراق روبه‌روی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر و زۆرترین کێشه ببۆوه، نه‌توانرا کێشه‌کانی کورد له‌وکاتانه چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌ئێستاشدا ئه‌سته‌مه ئه‌وکێشانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بچن، ده‌بوا سه‌رکرده‌کانی کورد زووتر پابه‌ندی درووشمه‌کانیان بان که مافی چاره‌ی خۆنووسینه نه‌ک ئه‌وکاتانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانیان ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه .
کاک زانا سوپاسی سه‌رنجه‌که‌ت و هیوادارم وابێت وه‌ک به‌ڕێزت باست کردووه
ده‌ست خۆش کاک به‌ڵێن
پهیامیهکهی سێ سه‌رکرده‌ی کوردی باشوور، سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی هه‌رێم، کاک نه‌وشیروانیش وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن، گه‌رچی به دوو دیو ده‌توانرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆبکرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێ‌کرد له هه‌رسی په‌یامدا ته‌نیا له مافی جاره‌ی خۆنووسین یه‌کیان گرته‌وه ره‌نگه هه‌بوونی کێشه‌ش نیوان هه‌ریم و به‌غدا به ناراسته‌وخۆ له دووپهیامهکهی تر به دی کرابێت ، به‌لام جیاوازی له تێڕوانینیان لهجارهسهر بۆکیشهکان به‌ڕوونی به‌دیده‌کرا . لهههمانکاتیشداگهیاندنی 3 په‌یام به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن مام جه‌لال و کاک مه‌سعود مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که جیاوازییه‌کانیان وای کردبێت که هه‌ریه‌که‌و خاوه‌ن په‌یامی تایبه‌تی خۆیان بن.
دیاره چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کیشه‌کانی کورد له کاتێکدا که عیراق روبه‌روی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر و زۆرترین کێشه ببۆوه، نه‌توانرا د له‌وکاتانه چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌ئێستاشدا ئه‌سته‌مه ئه‌وکێشانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بچن، ده‌بوا سه‌رکرده‌کانی کورد زووتر پابه‌ندی درووشمه‌کانیان بان که مافی چاره‌ی خۆنووسینه نه‌ک ئه‌وکاتانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانیان ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه .
سڵاو.. ئەگەرچی زۆر بە گرفت نایبینم كە چەند پەیامێك هەبێت، بەڵام لە بڕوایەدام بەهۆی لێكترازانی ناوماڵی كوردەوەیە لەو بەشەری باشوور كە سێ پەیامی جیاواز هەیەو سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان هیچ كامیان بە پەیامی خۆیان نازانن، بەڵكو سێ جەماوەری جیاش هەیە، بێگومان ئەوەش دەسەلاتی كوردیی لەماوەی رابردوودا دروستی كردووەو نەیتوانیوە مەرجەعێك بۆ هاونیشتمانیان دیاری بكات، بۆنمونە یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكەی مەرجەع بێت بۆ هەموو خەڵك.
کاک هیوا ، ئه‌مه‌ی به‌ڕێزتان باستان کردووه گرێکوێرهکهیه که پێویست ده‌کات هه‌موو ده‌سته‌کان به‌شدار بن له کردنه‌وه‌یدا.
qor basar aw natawaiai gwe la wtai sarkrdakani dagret batyabati sarkarda kurdakan ka badrezhai mezhoy xabtaian be la na omed krdni kom lga hichi tri taya sawz nabwa wtakani am 3sarkrdayai kurd xo xolanawa bo lanew aidolzhiaiaki taskda kadnia pedaneta qonaxeki tri xabati syayasyawa ka awish koshtni ay dolozhyaya ja natawayak chawrwani awa bet ka labonayaki nishtmanida jari drostboni dawlati sarbaxoi tya bdret abet chawarei chi bkain pesh damazrandi dawlato wtari be bnama jare ba roi am rqa am yaktr qbolnakrdna arstai bgoret aw mezhwa gomanawiai drostian krdwa chari kan azmoni am chand salai am 7izba na peman dalen nak dawlati kurdi xawni sha3irana balko am azmonash wa brawat dabeta halmo shet boneki dasta jam3i chawrei komalgya ema hamo rozhek dlman wak dahol ledatat nabda karasateki gawra bxolqeto hamwan latarikyda yaktr bbyninawa
کاک ئومێد ، هیوادارم وا نه‌بێت و کورد واته‌نی زه‌ره‌ر له نیوه‌شی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر باشه
سەبارەت بە پەیامەكان دەكرێت بە خاڵ چەند تێبینییەك بخرێتەڕوو و پێشم وایە وتارەكەی بارزانی قسەی زیاتر هەڵدەگرێت چونكە یەكەم ئەو سەرۆكی هەرێمە و دووەم پەیامەكەی پەیوەستە بە سیاسەتی هەولێر و بەغداوە و لێرەوە بە چەند خاڵێك باری سەنجم دەخەمەڕوو:
یەكەم: بارزانی لە پەیامەكەیدا پرسی كەركوك و مادەی 140 و دۆسیەی ناوچە دابڕاوەكانی فەرامۆش كردبوو.
دووەم: رۆژی 21ی ئادار رۆژی رزگاری كەركوك بوو لە 1991 و سەلماندنی یەكپارچەیی خاكی باشووری كوردستان و كوردستانی بوونی كەركوك بوو كەچی بارزانی بەهیچ شێوەیەك باسی نەكرد.
سێیەم: دەستەواژەی ناسییاسییانەی وەك (شێت و سپڵە و لەهەمووی خۆشتر) لە وتارەكەدا بوونیان هەبوو كە زیاتر دەستەواژەی كاتی هەڵچوونن و دەستەواژەگەلێكی سیاسی ئەوتۆ نیین حسابیان لەسەر بكرێت.
چوارەم: بارزانی كۆی گشتی مەسەلەكانی پەیوەست كردووەتەوە بە سەرۆك وەزیران نوری مالكییەوە لەكاتێكدا مالكی لەسەر بنەمای كۆنگرەی هەولێر و دەستپێشخەری بارزانی بووەوە بە سەرۆك وەزیر و ئەگەر بە پێوەری هەڵبژاردنیش قسە بكەین مالكی تەنیا لە بەغدا سەد هەزار دەنگی وەك خۆ هێناوە و كوتلەكەی بە هۆی هاوپەیمانێتییەوە توانیویەتی بەشێوەی دەستووری حكومەت پێكبهێنێت.
پێنجەم: كورد ناتوانێت بڵێت مالكی دیكتاتۆرە چونكە كورد كۆڵەگەیەكی كابینەكەی مالكییە و ئەگەر راستە مالكی ئاوایە ئەی بۆچی وەزیرە كوردەكان و جێگری سەرۆك وەزیران كە دكتۆر رۆژە متەقیان لێوە نایێت.
شەشەم: بەشێكی زۆری ئەو وتانەی بارزانی بەرامبەر بە مالكی پێویست نەبوون و ئەگەر ئەوە واقیعە ئەی بۆچی هاوپەیمانی كوردستانی لە بەغدا داوای لێپرسینەوە لە مالكی ناكات.
شەشەم: پەیامەكەی بارزانی سەدا سەد پێچەوانەی پەیام و سیاسەتی یەكێتی نیشتیمانییە و ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە كە یەكێتی و پارتی بە ئاراستەی پێچەوانە لە بەغدا سیاسەت دەكەن.
حەوتەم: ناكرێت كورد هەموو هێلكەكانی بخاتە سەبەتەی عەمار حەكیمەوە چونكە حزبەكەی عەمار لە تەواوی پارێزگا شیعەنشینەكان دۆڕاندوویەتی لە هەڵبژاردنی پێشوو و موخاتەبەی شیعە لەرێگەی حزبێكی لاوازی وەك مەجلیسی ئەعلا هیچ سوودێكی دوورمەودا و ستراتیژی بۆ كورد تێدا نییە.
هەشتەم: مەسەلەی تارق هاشمی مەسەلەیەكی یاساییە و ئەگەرچی بە سیاسیی كراوە بەڵام لە پشتیوانیكردنی هاشمی و بەكارهێنانی وەك كارت لە دژی مالكی زیانی بۆكورد هەیە.. ئەگەر هاشمی كەسایەتی كاریگەری ناو سوننەكانە ئادەی كوا بۆ ئێمە لەماوەی ئەو هەموو مانگەی رابردوودا خۆپیشاندانێكی سووننەكانما بۆ پشتیوانی لە هاشمی نەبینی؟ ئەمە نیشانەی ئەوەیە هاشمی كارتێكی سووتاوە.. حەق نییە كورد مەرجی لەسەر بكات.
نۆیەم: بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم پێویست بوو بەشی سەرەكی وتارەكەی تەرخان بكات بۆ سارێژكردنی برینەكانی ناوخۆ و پەیامی ئاشتەوای لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات رابگەیەنێت و لە سەروبەندی جۆشدانی بزاڤی نەتەوەیی لە توركیا و سوریا داوای هێنانەكایەی پەیمانی نەتەوەیی و ستراتیژێكی نەتەوەیی بۆ قۆناغی داهاتوو بكات.
دەیەم: بارزانی رەوەندی كوردی لە دەرەوە فەرامۆشكرد و وەك چۆن پرسە ناوخۆییەكانی وەك گەندەڵی و چاكسازی سیاسیی لە هەرێم و پرسی باسكردنی بنەماكانی دامەزراندنی دەوڵەتێك لە داهاتووی دوور و نزیككی بەهەند وەرنەگرتبوون.
یازدەهەم: حەق وابوو پەیامەكەی بارزانی لە بری هێرشكردنە سەر نەیارێكی سیاسی وەك مالكی بەشێكی زۆری تەرخانكردبایە بۆ مانابەخشین بە نەورۆزێك لە سایەی دەسەڵاتی نەتەوەییدا و لەوەشدا پەیامێكی ئاراستەی نەتەوە جیاوازەكانی وەك كلد و ئاشوور و توركمان و عەرەب بكردایە..
دوازدەهەم: پێویستە پرسی هەولێر و بەغدا بە میزاج چارەسەر نەكرێت و ئەو دۆسیەیە بە هەموو وردەكارییەكانییەوە بخرێتە بەر دەست پەرلەمان و لەوێ بە بەشداری تەواوی فراكسیۆنەكان ژوورێكی تایبەت بەو پرسە پێكبهێنرێت و نوێنەرانی كوردیش لە بەغدا بەشدار بن و نەخشەرێگای سیاسەتكردن لەگەڵ بەغدا سیاغە بكرێت و بارزانی و حكومەتی هەرێم ئەركیان جێبەجێكردنی ئەو نەخشە رێگەیە بێت..
سێزدەهەم: بارزانی ئەگەر دەیەوێت وەك سەرۆكێك رەفتار بكات پێویستە پشت بە راوێژ ببەستێت ئەگینا كاریگەری خۆی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق بە خۆ بچوككردنەوە و خۆ گۆشەگیركردن لەدەستدەدات و هەر زوو نەیارەكانی وەك كەسایەتییەكی هەڵاچووی توندڕەو و دەمارگیر وێنای دەكەن.. لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم بۆ سەرۆكی هەرێم.
کاک ئه‌رسه‌لان ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و سیازده خاڵه‌ی ئاماژه‌ت پێداون…هاوڕاتم
سلاو هاوريم كاك بةلينى خؤشةويست …..ديسانةوة ئةمجارةش بابةتيكى جوانت ئامادةكرد بؤ كفتووكؤ هيوام سةركةوتنتة…..زؤر كرنك بوو ئةم نةورؤزةمان بكردايةت جةزنى يةكخستنى كوتارى كوردى جونكة ئةكةر ووتارةكانمان جياوازبوون رةنك دانةوشى دةبيت لة كردارمان بةبرواى من بيش ئةوةى كيشةكانمان لةكةل ماليكى وهةر لايةنيكى تر قول بكةينةوة با كوتارو مالى كورد كؤكةينةوةو هةموومان يةك بؤ جوونمان هةبيت لةسةر ئةو مةترسيانةى رووبةرووى كورد دةبيتةوة نةك هةر يةكةو بؤخؤى لة ئاوازك بخويَنيت يةكيَك لاةيةنيكمان لى بكاتة ديوة زمةيةكو ئيعلانى حةربى لةكةل بكات ولايةنةكةى تر وةكو ئةوةبيت نةباى دى بيت نةباران ئةى تريش ئاوازيكى تر بزةنيت هةريةكة لةوى تر جياواز و كةس لةكةس حالى نةبيت ….ووتةى سةركردةكانمان دةبى زؤر بة هةستيانة لةدةم بيتة دةرةوة لةوانةية ووتنى تةنها ووشةيةكيش كرفتيكى كةورة بيت بؤ ناوخؤو دةرةوة
بێگومان وایه وه‌ک جه‌نابت نوسیوته کاک سلێمان، پێویست به بیرکردنه‌وه‌ی نوێ هه‌یه ، به یه‌کتر قه‌بوڵ کردن، هه‌روه‌هاش به به‌رنامه‌ی ستراتیژی نوێ.
پێم وایە شیعە بە دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو، دەورەی خۆقیم کردنی خومەینی، لەدژی نەیارانی بەکاردەهێنێت، دەیەوێت هەمان کایە دووبارە بکاتەوە، جا قسە لەوەیە دەتوانن ئەوە بکەن و هەموولایەنەکان دەرکەنە دەرەوە و خۆیان بەتاک حوکم بکەن؟
ئەوەندەی تێگەیشتم لەنێوان دیدی ئەو سێ کەسایەتییەی هەرێمی کوردستان، وتارەکە لایەنگری لە دیدی مام جەلال و نەوشیروان مستەفای پێوە دیارە. ئیتر وەک نووسەرێکی فەرهەنگ کراوە، هەڵوێستی وا لەشوێنی خۆیدایە.
لەبارەی ئەوەی ئەمەی ئەو کەسایەتیانە لە بۆنەی نەورۆزداا پەیام دەدەن، جێی پەسەندی و چاولێکردنێکی سەرکردە ڕۆژئاواییەکان کە لە سەری ساڵانی زاینی‌دا پەیام دەدەن. بەڵام وەک ئەمان نا کە هەر یەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنن، ئەوان زیاتر بەرەسی کاروکردەوەی ساڵەکە و پرۆژەی ئایندەیان دەخەنە ڕوو، بۆ خەڵک باس دەکەن.
نەوشیروان مستەفا، بەشێکی گرنگی بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەو دەنگۆیە بوو کە لەلایەن پارتییەوە بڵاوکرایەوە، کە گوایە حومەتی کوردی ڕادەگەیەنێت، ئێوە ئەو پیاوە نیین کە کارێکی وا گەورە ئەنجام بدەن و لێبوەشێتەوە.
مەسعود بارزانی، وەک کاری هەمیشەیی کە دەرەقەتی کێشە ناوخۆییەکان نایەن و قورس دەبن، ترسی دەرەکی قوت دەکەنەوە.
کاک عه‌باس سوپاسی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م
لةراستيدا بةشيَوةيةكى كشتى من هةر سىَ بةيامةكة نزيكى يةكتر ئةبينم، هةر سىَ سةركردةكة ويستوويانة هاوسةنكى رابكرن لةنيَوان هاكيشةى سياسى و خواستى خةلك، بةلآم راستييةكةى هيج يةكيَك لةو سةركردانة نةياندا لةبنى هةمانةكة و راشكاوانة بلين كار ئةكةين بؤ دروستكردنى دةولةتى كوردى.
ثةيامةكةى تالةبانى ئامازةيةكى تيادا بوو بؤ ئةوةى كورد زولمى تر قبول ناكات، بةلام ئةو بةهؤى ئةوةى بةرثرسياريَتى هةية لة ئازووتنى ثرؤسةى حوكمرانى لة عيراقدا و وةكو هةميشة نةرم قسةى كرد و ثةيامةكةى خستةروو، هةرجي بارزانيية لةزيَر كاريطةرى سؤزى نةتةوةيى و ئالؤزبوونى كيشةكانى هةولير-بةغدا توند قسةى كرد و هةنديك راشكاوتر بوو. لةكةل ئةوانةيشدا نةوشيروان مستةفا تةئكيدى لة ثيوستى سةربةخؤبوونى كوردستان كردةوة و ئةويش وتى هيشتا كاتى نةهاتووة و بيوستة كارى جددى بؤ بكريت.
ئةم ثةيامانة ئةكةرجى راشكاونين، بةلام سةرةتاى باشن و جؤريكة لة هوشياربوونةوة بةتايبةت ئةكةر تيبينى بكةيت هةستى شؤفينيية عةرةبةكانى وروزاند و جؤرةها تةفسير و تةئويلى سةير سةيريان بؤ كرد.
كوردستانى عيراق بيويستة هةنكاو بؤ سةربةخؤيى بنيت، عيراق رؤز لةدواى رؤز قةيرانةكانى قولتر ئةبيتةوة، وةكو ئةوتريت سوننة و شيعة لةسةر ناوى عةلى و عومةر شةر ئةكةن ئيتر جؤن لةسةر دةسةلات و نةوت ريكئةكةون، بةهارى عةرةبى زؤر تةختى تؤزلةسةرنيشتووى فةرمانرةويانى عةرةبى روخاند و كاريكةريش لةسةر عيراق و كوردستان هةية، لةم نيوةدا كورد برؤزةى ستراتيزى نيية بؤ ضؤنيتى مامةلةكردن لةكةل ئةم رووداو و كؤرانكاريانة، من واى ئةبينم بيوست بوو بيش نةورؤز سةركردايةتى سياسى هةريمى كوردستان بؤ ماوةيةكى دريز كؤبوونةوةى جروبريان بكرداية و ستراتيزيكى دوورمةوداى نيشتيمانيان دابرشتاية لةهةمبةر برسى سةربةخؤبوون و ئتايندةى هةريمى كوردستان، دةبوو ثةيمانى حزب و سةرؤك حزبةكان نةبوواية، بةلكو ثةيامى كورد هةبوواية.
لةكةل ئةوةيشدا بيمواية جؤريك لة هوشيارى بةرانبةر فرسةتى سةربةخؤبوون هةية لاى خةلك و سةركردة سياسييةكان هةية، وةلى لةهةموو بارةكاندا بيويستة ستراتيزيكى روونمان هةبيت. كيشة ناوخؤييةكان جارةسةربكةين، خةلك و دةسةلات ئاشتبنةوة، كةركوك بكةرينينةوة سةر هةريمى كوردستان، ئاسةوارةكانى تةبعيس و تةعريب نةهيلين، كؤتايى بة كةندةلى و نادبةروةرى بهينين و شةمةندؤفيرى بيشكةوتنى كوردستان بخةينة سةر راستةريى نيشتمانيى و بيكةوة بةرثرسياريتى ئةم قؤناغة هةلبكرين.
ده‌ست خۆش کاک خه‌ڵه‌ف…به‌شداریت له‌م بڵاگه‌دا جێی پێزانینه
mn wak take ke kurd belaenm be laen baw manaea ka najm bw korw kwbwnawe hej rek xrawe awe mn te benem krd la wtara kane sarwkan awabw ba kwrte wtare sarwke harem zeatr hersh bw bw sarleste dawlate easa qsakrdn bw lasar nakwke baene sarwke haremw dawlate easa wtare sarwk mam jalal zeatr paewand habw ba 1 reze xalke kordstanw hezbakn wtare rek xare gshte baskrdn bw la waqeate kurdstan ka xalk hal naxalten ba dawlate kurde ba gshte wtarakanean lek dwr bw
کاک خالید ، سه‌رنجه‌که‌ت له جێی خۆیدایه
سوباسى به ريزت ئه كه م بو ئه و هه وله ى كوى له شه قامى كوردى ئه كريت و ئه يخه يته روو ….هه رجه نده من له ريكاى هونه ره وه نه بيت باسى سياسه ت ناكه م و دوورم له و مه سه له يه وه جونكه نه كه س ئاماده يه كوى بكريت و نه كه سيش ئاماده يه به رزه وه ندى و بازركانى و قازانجى روزانه ى خوى له به يره وكدنى سياسه ت بازيدا وه لاوه نيت و مه سه له يه كى وا هه ستيار بورووزينت كه هيشتا ريك نه كه وتون له سه ر بنه ما سه ره كيه كانى كه ئه مه ش خه ون و ئامنجى هه موو كورديكه ….هه ر وه كو له شه قامى كوردى دا ئه لين داكير كه ر كوردى كرد به جار بارجه وه و ئيمه ش كردمان به شه ش بارجه وه….به راى من ئه وانه ى ئه كوتريت بى له موزايه ده وه به سه ر ميلله ت دا بو دوور خستنه وه له كيشه كان هيجى تر نيه ..ئه كه ر بيت و سياسه تيك نه بيت و بيمان بليت ( ئه مانه تان له كوى بوو ..) متمانه ى خه لكى نه كه رينينه وه و سياسه ت كارى سياسي خوى بكات و بير له ئا ينده ى نه ته وه كه ى بكاته وه نه ك قازانج و زه ره ر و مه سه له يه كى وا كرنكى نه ته وه يى كورد ريك نه خات و ده نكه جياوازه كان له و مه سه له يه دا كوك نه بن ئه و سا ته نيا مزايه ده ى سياسه ت بازه كانمانه و هيجى تر هه ر جه نده ئيمه خه ون به و ده و له ته وه ئه بينين ئاواته خوتزين له زيانى خومان بيبينينا مه سه له ى كه ركوك مان بيرنه جبت كه تاوه كو ئيستاكه سياسه تيكى نه ته وه يمان نيه بو كه رانه وه ى بو سه ر كورستان و تائيستاش نازانريت جى كراوه بو ئه و شوينانه ى هه رده م له سه ر كه ركوك بونه و ئيستا دابراون و له سه ر تكريتن وه كو قادركه ره م و خو رماتو …ده با جارى سياسه ت مه داران له و مه سه له يه دا كوك بن و به بيى به رزه وه ندى ته سكى حيزبايه تى بير ته كه نه وه جونكه ئه وه مه سه له يه كى نه ته وه ييه به راى من ئه و‌سا ده وله تى كوردى خوى ده بيت به مه سه له يه كى هه نوكه ى ….
کاک ئاری هه‌میشه ڕای سه‌قام پێویسته له سه‌روو هه‌موو ڕایهکهوه بێت و له کۆمه‌ڵگای دیموکراسیشدا ڕای شه‌قام و ده‌نگی شه‌قام ده‌بێت بڕیار ده‌ر بێت و ئاشکرای لای جه‌نابیشته شه‌قامی کوردی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2005 دا قسه‌ی خۆی کرد.
كارمەند عەباس
سەرەتا دەست خۆشیت لێ دەكەم كاك بەڵێن بۆ وروژاندنی ئەم بابەتە گرنگ و چارەنوس سازە
بەبروای من پەیامی هەرسێ سەركردەكەی كورد زیاتر پەیامێكی گشتگیربون و هیچیان بە تەواوی خاڵیان لەسەر پیتەكان دانەناو ئەوەی شەقام داوای دەكرد و خەڵكی كوردستان چاوەروانیی دەكرد نەیان وت ئەویش مژەدەی سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بوو، من ناڵێم هیچ ئومێدێك لەو پەیامانە نابینرێت بەڵام دەكرا خاڵی هاوبەش زیاتر لە پەیامەكانیاندت رەنگی بدایەتەوە وە رونتر باسیان لە سەربەخۆی كوردستان بكردایە،یەك خۆزگەش دەخوازم كە خۆزیا هەرسێ سەركردە بەیەكەوە و لەیەك كاتدا یەك پەیامی هاوبەشیان رادەگەیاند بە ئامادەبونی هەموو كەناڵەكانی راگەیاندنی ناوخۆ و جیهان ، ئەو كاتە پەیامی ئەو سێ سەركردەیە بۆ خۆی لە مێژوودا تۆمار دەكرا، بەڵام سێ پەیام و لە سێ تەوقیتی جیا جیادا نەی گەیاندینە ئەو كەنارە ئارامی كە كورد چاوەرێێ دەكات من لێرەدا نامەوێت شیكردنەوە و راوبۆچونی زیاتری خۆم لەسەر ناوەرۆكی ئەو پەیامانە بخەمە روو بەڵكو زیاتر لەسەر سەربەخۆی دەدەوێم،
بەبروای من ئەوەی لە دڵی هەموو كوردێك داهەیە بێگومان لە دڵی ئەو سێ سەركردەیەشدا هەیە، پرسیارەكە ئەوەیە كە بۆچی نەیان توانی لەم كاتەدا ئەو مژدەیە بدەن بە خەڵكی كوردستان، هۆكارەكەشی زۆر ئاشكرا و رونە ئەویش پەیوەندیی بە (كات)ەوە هەیە.
ئایا ئەو كاتە كەی دێت و ئەو هەل و مەرجە گونجاوە كەیە ! كە سەركردایەتی كورد خۆی بۆ ئامادە كردوە ؟
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە سەركردایەتی سیاسی كوردستان زۆر كاتی ئاڵتونی لە دەستدا ، ئەوەندی كورد خۆی بە عێراقێكی بەناو دیموكراتی فیدراڵەوە خۆی سەرقاڵ كرد ئەوەندە لە خەمی سەربەخۆییدا نەبوو ، سەركردەكانی كورد ئەوەندەی هەوڵیاندا برا عەرەبەكانیان رێك بخەن ئەوەندە لە خەمی یەك ریزی نێو ماڵی خۆیاندا نەبوون بگرە بوە هۆی تێك چونی ریزەكانیشیان نمونەش بۆ ئەوە یەكێك لەو هۆكارانەی كە بەرێز نەوشیروان مستەفا و كۆمەڵێك كادری تر لە یەكێتی جیاببنەوە پەیوەندی بە حزوری سكرتێری گشتی ئەو حزبەوە هەبوو كە بەرێز مام جەلال بە تەواوی تواناكانی بۆ بەغداد خستبوە گەر بە ئێستاشەوە كە هەوڵی زۆر لە پێناوە دەدات.
بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق ئەوەندە هەستیارە وەك عەمەلیاتی مێشكی مرۆڤ وایە و بچوكترین هەڵەی سەركردە سیاسیەكانیش دەبێتە هۆی لەدەستدانیی ئەوەش كە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە هەوڵی بۆ دراوە ، جا ئیتر كورد چ پێویستی بەو عێراقەهەیە كە هە رۆژە و مەشغول بێت بە چارەسەر كردنی كێشەیەكەوە لەگەڵ بەغداد ، من دەپرسم تا ئێستا كام كێشەیە چارەسەر كراوە ؟ كوا چارەسەری تەواوی برگەكانی ماددەی 140 ، كیێشەی پێشمەرگە، بودجە ، زمانی كوردی ، سەرژمێری دانیشتوان و چەندین كێشەی تر تا ئێستا بە چارەسەر نەكراوی ماونەتەوە ، ئیتر بەتەمان چەند ساڵی تر چاوەرێی رەحمەتی بەغداد بن؟
دڵتان بە كام سەرۆك وەزیرەی عێراق خۆش بوو ، عەلاوی ، جەعفەری، مالكی ؟ كامەیان راستگۆبون لە بەڵێنەكانیان ؟ كوا جێبەجێكردنی رێككەوتن نامەكانتان لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبەكان ؟ باشە سەركردایەتی كوردستان دەڵێن ئەوە خۆمان لە بەغداین تەنها توانیومانە ئەوەندە مافە بەدەست بهێنین تا ئێستا ئەی ئەگەر رۆژگارێك هاتە پێشەوە و ئێوەش نەتان توانی لەبەغدابن ؟
قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە زۆر هەڵدەگرێت بەڵام ئەوەی مەبەستی سەرەكی ئەم بۆچونەی منە ئەویە كە با چیتر سەركردایەتی سیاسی كوردستان چاوەروانی ئایندە نەكەن و دەرس لە كاتە بەسەر چاوەكان وەر بگرن ، باچیتر رۆڵی ناو بژیوان نەبینن و بێنە دەرەوە لە گۆرەپانەكە و تۆپەكە بۆ یاریزانەكانی بەغداد جێبهێڵن و دەست بكەنەوە بە رێكخستنی نێوماڵی كورد و شورایەكی پۆڵایین دروست بكەن و بە یەك دەنگی و یەك ئیرادەییەوە كار بكەن بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان ، لەكۆتاییدا دەڵێم 7 ساڵە چاوەرێیی بەغداین تا مافە رەواكانی خۆمانمان بدەنێ بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری مافەكانمان دەڵەمەن، باشە ئەگەر كورد ئەو 7 ساڵە هەوڵی بۆ سەر بەخۆی بدایە باشتر نەبوو وەك لەئێستا ؟
بێگومان کاک کارمه‌ند پرسیارێکی جوانت وروژاندووه ، وه‌ک هه‌وڵ نه‌دراوه که‌چی سه‌یر ده‌که‌یت هه‌میشه که‌م و کوڕیه‌کان له ئه‌ستۆی خه‌ڵکی تر ده‌نێین…به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکرێته‌وه ئه‌ی خۆمان چیمان کردووه.
babyrw bo choni mn se payami jiawaz ragaundra ka ziater paywandi ba istratejite sisaty 7zbayatewa habo labrewabrdni chonety 7okmkrdnda,awy ron ashkraya la lae hamomn sisatey 7okmrane la wlateki wako iraqda nazanin baraw kwe arwat o maseri chei abet, drwst krdni dwlate kurdi chawaroan kraowbo melati kurd pewsti ba sistekei idioloje modern haya, lam barodwxay estada pewandi siasy o abory haremi kurdstan ba wllatani awropao amerikawa bo peshtgerkrdni frsateki gonjawa bo damazrandne dawlateki kurdi.
,
ده‌ست خۆش کاک ئاراس
دەست خۆش کاک بەڵێن.
لە راستی من گوێ بیستی هیچ یەکێک لەو پەیامانە نەبووم،بەڵام ئەو بەشەی لێرەدا بینیم لە پەیامەکانسەرنجیان لەسەر دەدەم.
بە نیسبەت قسەکانی جلال تاڵەبانی سەرکۆماری عێراق،
ئەو کەسێکە زیاتر گەشبینی بە قسەکانیەوەدیارە.هەمیشە هەوڵی داوە بار و دۆخی عێراق باش بێت و بتوانێ ئیدارەی پۆستەکەی خۆ بکات،
بەڵام بەشێوەیەک کەمترین دەسکەوتی بۆ کورد بەدەستگێناوە لەو ماوەیەدا کە سەرکۆمار بووە.،
هەروەها کۆمەڵێک گەندەڵی گەورەی ل؛ێ ئاشکرا بوو کە لایەنە عەرەبەکان داوای لێپرسینەوەیان ئەکرد،
…………….
هەرچی سەرۆکی هەرێمیشە جگە لە کۆمەڵێک هەرەشە لە کاتی قەیرانە سیاسیەکان دا هیچی تر نازانێت. تا کار گەیشتە ئەوەی پەرلەمانتارێکی مالکی بە توندی دەمکوتی کرد. کە ئەوەش بۆ هەموومان ناخۆشە،
جار جارە لێرە و لەوێ باسی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئەکەن. نازانم تا چەند خواستێکی سیاسیەکانی کوردە. چونکە رۆژێک لە رۆژان نەمان بینی لەسەر ئەرزی واقیع کار بکەن بۆ دەڵەتی کوردی.
رەنگە خۆیان لەباربەری دەرفەتی لەو جۆرەش بوو بن.
جارێ سەرۆکی ڤهەرێم پێش ئەوەی دەوڵەتی کوردی دا بمەزرێنێ دەبێ ئاوڕێکی جددی لە خەڵکی کوردستان بداتەوەر و بزانێ ئەو خەڵکە دەوڵەتیان ئەوێت بێ دادپەروەری.یان دادپەروەریان ئەوێت بە بێ دەوڵەت؟؟
بێگومان بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان هەست بە نادادیەکی زۆر دەکەن لە سایەی حوکمی بارزانی و تاڵەبانی دا.،ئەوەش بێ ئومێدیان ئەکات لەوەی خەون بە دەوڵەتی کوردیەوە ببینن.
بە تایبەت کە تاڵەبانیش وتی خەونی شاعیرانە.
ئایا چۆن ئەتوانین دەوڵەتێک بپارێزین کە مام و برازایەک حوکمی ئەکەن و جگە لە خێڵی خۆیان و حزب خەڵکی تر بە دەرەجە دوو سەیر ئەکەن؟
قسەکانی نەووشیروان مستەفاش بەشێکی پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی ئەو ئیدیعایانە وە هەیئە کە لایەنگرانی پارتی ئەیان کرد کە بارزانی لە نەورۆز دا دەوڵەتی کوردی را ئەگەیەنێ.
ئەو سەرکردانە بەرپسیارێتی مێژوویان هەیە ،بەڵام بە پلەی یەکەم سەرۆکی هەرێم. دەبێ واز لە تاکڕەوی بنەماڵەگەری بهێنێت و بێ فیز دەست بنێتە ناو دەستی سەرکردەکانی تر و کار بکەن بۆ.
١.رزگارکردنی حکومەت لە دەستی حزب.
٢رزگارکردنی سوپا لەدستی حزب
٣ رزگارکردنی ئابووری و بازاڕ لەدەستی حزب
٤رزگار کردنی پەرلەمان لە مەکتەب سیاسیەکان
٥رزگار کردنی دەزگای سەرۆکایەت هەرێم لە حزب و بێلایەنکردنی سەرۆک بە یاسا تا سەرۆک ناچار بێت سەرکی هەموان بێت نەک شەریک بێت لە نێوان حزب و خەڵک.
٦رزگارکردنی دەزگا قەزاییەکان لە دەستوەردانی حزب.
٧ کارکردن بۆ بێلایەنکردنی دەزگا هەواڵگری و ئەمنیەکان و خستە خزمەتی ئاسایشی نیشتمانی نەک ئاسایشی حزب
..هەرکاتێک ئەمانە جێبەجێ کران ئەکرێ بیر لە دەوڵەتی کوردی بکەینەوە نەک ئێستا کە حزب سەروەت و سامان و نەوتی وڵات بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک تاڵان ئەکات و قسەی زلیش ئەخاتە بازاڕەوە.
ده‌ست خۆش کاک کرمانج ، هه‌ر هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد و باشتر کردنی ڕه‌وشی ناوخۆ و کارکردن بۆ ئاینده.
کورد وەک هەمو کومەلگاییکی ئەمرویی بوی هەیە کە مافی چارەنوسی خوی بەدەس بینیت. ئەوە مافیکی سەرەکیە کە کوردستان دەتوانی خوی دەنگ بدات بە جیا بونەوە یا مانەوەی لە چورچیوەی میری – نەتەوی عیراقدا و لە بەشەکانی دیکەش هەر وا. کەس بوی نیە ئەم مافە و هەمومافە دواکەوتوەکانی تاک وکومەلگا ببخشی و لی خوش بیت یا بی فەوتینی و لیی کەم کاتەوە(وەک هەمومان دەزانین ماف خوری تاوانە، بەلام ماف دزین و مامەلی پیوە کردنیشی هەر تاوانە). دیارە لە ریزی مافی چارەنوسدا زور لە مافەکانی تریش دوا کەوتون و خراونە ژیر چەکمەجەوە. لەم بابەتە دا لە ژیر ناوی “شەقام” بە زوریان ئامازە کراوە و من تەنیا پیم باشە یەک شت زیاد کەم. جیاواز لەوە کە کام حیزب و دەسەلات چی پی خوش بیت و چی کردوە یا دەیکات و دەیلیت، ئەوە تاک و کومەلگایە کە دەبی خوی باس لە ژێرخانەکانی بکات، و داواکاریەکانی بینیتە ئاراوە. لیرش دا باشە بگوتری کە ئەوە چالاکانی ئەم بوارانە و میدیاکانن کە دەبی ئەم باسانە هەلخرینن و یا بیهروژینن.
بە گشتی هەمو ژیرخان یا کوڵەکەکانی مەدەنی وەک میدیا و سەندیکاکان و کورە کور و کومەلە مەدنیەکانی پشتگیری لە مافەکانی مروڤ، یا هەر نین یا ئەگەریش هەن، پتەو نین.
ئەوەش بلیم کە لە زور شوین کوڵەکەکانمان بە کارتون و خولەمیش دانراون و بەرگەی یەک هیلانەش ناگرن بگرە بینایکی بەرز و مودیرنی سەردەمیانە. بو ساز دانی بناغەی قایم پیوستمان بە کەرەسە و پیداویستی وەک چیمەنتو و ئاسن هەیە و بو دامزارنیش بەننای پسپور و میعماری شارەزامان دەوی.
کاک ڕه‌حمان سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م
به‌ڕای من ته‌نها وتاری نه‌وشیروان مسته‌فا خراپ بوو. چونکه له‌وه ده‌چوو ته‌نها ڕه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی بداته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه من وه‌ک هاوڵاتییه‌کی باشوری کوردستان هیچ گرنگییه‌کم نه‌دا به وتاره‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، وه‌ک ته‌سه‌لسولی ڕیزبه‌ندییه‌که‌ش وتاره‌که‌ی بارزانی له‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌پێزتر بوو!ڕێزی زۆرم.
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت
بةيامى هةرسي سةركردةكةى كورد لةهةريمى كوردستان رؤلَوكاريكةرى بةرجاوى هةية لةبيادةكردن و دارشتنى سياسةتى ئايندةى هةريم لةبةرامبةر كيشةكانىناوخوو دةرةوةىهةريم كةر سةرنج لةناوةرؤكى بةيامةكانيش بدةين سةرؤك مام جةلال باسى لةدؤسييةو جةمكى بيكةوة زيان كردكةفاكتةريىسةرةكيية بؤبةرةوبيشجون و بيشخستنى برؤسةى سياسي لةعيراق بةكشتىو كوردستان بةتايبةتى، سةرؤك بارزانيش بؤتةواوكردنىئةوبةيامة نةيارانى ئةزمونى هةريمى لةهةر بيلان و ئةكةريك ئاكاداركردةوة و بيي راكةياندن كة زيادةرةوى نةكةن لةدةسةلآتةكانياندا باش‌ترين نمونةشي بةجارةنوسى رزيمى بةعسي لةناوجووهينيةوة ،بيكومان بيشخستنىئةزمونىهةريميش بةبي رةخنة لةخوكرتن هيجواتايةكى نييةو نابي بؤتةواوكردنى ئةوكةلينوكةموورتيانةش كةلةئةزمونةكةماندا هةيةو بؤرةنكدانةوةى جوانى و بيشكةوتنةكانىبةريز كاك نةوشيروانلةبةيامةكيدابةنجةى خستة سةر ئازارةكان وجارةسةرى كونجاوى بدؤزينةوة . ئوميدةوارم رؤز لةدواى روز رةونةقى جوان و برشنكدارى ئةزموون لةناوجةكةدارةنكبداتةوة درةنك يانزوو لةسايةى ئةزموونى قالبووىهةرسي سةركردةديارةكةى كوردستان و هيزة سياسييةكانى ديكةدا بةمافة رةواكانى خومان شادبين و ئيمةش وةك كةلانى ناوجةكة بةئةراميي زياتر شادبين …..
ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ سه‌رنجه‌کانت
ده‌ست خۆش بۆ سه‌رنجه‌کانت
دەستخۆش کاک بەڵێن بۆ ئەم باسە بەجێیەتان
پێم وایە بەڕێزت ئاماژەت ب زۆر خاڵی گرینگ کردووە و بە ڕای من هەق وایە سەرکردایەتیی کورد بەرەو مافی چارەی خۆ نووسین هەنگاو بنێتەوە و بۆ ئەمەش سەرەتا پێویستە ئەم خاڵانە دابین بکات:
١. وەلانانی بەرژەوەندیی تاکەکەسیی و تاکە حیزبی
٢. ڕێکخستن و پتەوکردنی ناو ماڵی کورد
٣. پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری بۆ خۆڕاگری لە دەورەی قەیرانی ڕاگەیەندنی سەربەخۆیی
٤. کارکردن و هەوڵدان بۆ ڕێکخستن و پشتیوانیی هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکانی بەشەکانیتر بۆ ئەم ڕۆژە
٥. وەدەستهێنانی پشتیوانی دەوڵەتانی دەرەوە…
زۆر ڕاسته به‌ڕێزم له هه‌مان ده‌میشدا پێویسته پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌بێت
دةستخؤش كاك بةلَيَن
من بةجوانى طويَم لةهةر سى ثةيامةكةى بةرِيَزان (تالَةبانى و كاك نةوشيروان و برزانى) طرتووة. سةرنجم بةطشتى لةسةر قسةكانيان ئةمةية:
1- هةر يةكةيان بةجؤريَك دةيانةوىَ لةبؤنةكاندا قسةى خؤيان هةبيت و دانةبرِيَن لةجةماوةر.
2-هةر سىَ ثةيامةكة لة شتيَكدا لةيةكدةجن ئةويش باسكردنة لة سةربةخؤبوونى كوردستان، بةلام بة سيغى جياواز، لةو بارةيةشةوة تا رادةيةك قسةكانى تالةبانى و بارزانى نزيكن لةيةكةوة بةلام بة شيوةى جيا بارزانى زياتر قسةكانى رةقبوون ئةطةرضى قسةكانى ئاماذةيةك بوو بة شكستى سياسيان لةبةغداو ناوضة جيَناكؤكةكان، بةلام تالةبانى قسةكانى نةمتربوو بةلام بةهةمان ئاراستة.
3-كةضى قسةكانى كاك نةوشيروان لةوبارةيةوة زؤر جددى بوو زياتر تيشكى خستةسةر ئامادةكارييةكانى بيش راطةياندنى دةولَةتى كوردى كة بةبؤضوونى ئةو ثيَويستة دةزطاكان بةنيشتيمانى بكريَن.
4-من ثيَمواية ئةو جؤرة قسةكردنةى بةتايبةتى كة كاك مةسعود قسةى ثيَدةكات بةسةرضووةو تةنها بؤ جولآندنى عاتيفةى خةلَكةو هيضيتر ئةطينا بةكردةوة كارة ثيَناكات، بؤ نمونة ئةو دةلَى كورد لةثرسة نةتةوةييةكاندا يةك، بةلآم لةكاتى ثيَكهيَنانى حكومةتى عيَراقدا بة ماليكى وت يان ليستى كورديتانى يان طؤران و نابيَت هيض وةزارةتيَكيان ثيَ بدريَت كةضى ئيَستاش بة تاكرِةو ناوى دةبات نازانىَ كة خؤى كةسىَ بوة لةوانةى ماليكيان بةرةو تاكرِةوى بردووة.
جا به‌ڕای من ئه‌وه‌ش گرنگه ئیدی ده‌ست بکرێت به دیالۆگێکی فه‌رمیانه بۆ باسکردن له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شدار بن لهه دیالۆگه‌دا بۆ هێنانه ئارای به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش.
پەیامى نەوروز . لە سى تەوەرى هاوبەش و لە لایەن سى سەرکردەى کورد . لە رابردووىى شاخ شورشگیریەوە بو راپەرین و دەسەلاتدارى کوردستان . لەدواى روخانى رژیمى دکتاتوریەتیش . جاریکى تر دابەش بووونەوەى سەرکردەکان لە نیوان بەغدا و هەولیر .هەر چەندە وینا کردنى دوخى سیاسى کوردستان شیوەیەکى ترە ئیستا.سەرەراى گورنکاریەکان . جاریکى تر گووتارى نەتەوە و پرسى نیشتمان رایەلە سیاسیەکان . بوچونەکان یەک دەخات . ئەمە بەرپرسیاریتە . نە لە دوخى دواى جەنگى چیهانى یەکەم دەچى . نە سەردەمى دورست بوونى کومارى کوردستانە . لەم شەپولى دیموکراسیە . راپەرینى گەلانى ناوچەکە هیشا کەس ناتوانى هەموو دەرەنجامەکانى پیش بینى بکان . بەلام ئەوەى روون روون دیارە . لەدواى روخانى رژیمى سوریا بەراى من شتیک نامینى بەناوى سنور لە نیوان پارچەکانى کوردستان . ئەمە دەرفەتە لە هیچ کام لە دەرفەتە میژوویەکانى تر ناچى . ئایا سەرکردە و هیزە سیاسیەکانى کوردوستان دەتوانن بى پلان بن ؟ من دەلیم نە خیر
به‌بێ هیچ گومانێک ناتوانرێت هیچ هه‌نگاوێک به‌بێ پلان بنرێت . به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی سنور پێم وانیه هه‌روا سانا بێت
“من پێموایە بۆ راگەیاندی دەوڵەتێکی هەرێمی کوردی کاتی ماوە، چونکە ئێمە نابێ هاوکێشەکان بەس لە ناوخۆی کوردستاندا خولاسە بکەینەوە، رابردوو نیشاندی داوە چەندە هۆکاری ناوخۆی تەسیری هەبووە لە سەرنەکەوتنی شۆرش یان حکومەتە کوردیەکانە دەیان هۆکاری تریش هەبوون کە کورد نەیتوانیوە کیانی خۆی هەبێ، یەکێک لە کێشەکانی کورد ئەوەیە کە شێوەی هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان شێوەیەکە کە رێگای نیە بە دەریا دا، کە من پێموایە ئەوە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکان بۆ ئەوەی کە ئێمە نەمانتوانیوە پەیوەندی راستەوخۆمان هەبێت بە جیهانی دەرەوە، شتی تریش زۆرە بەڵام شوێن و کاتی خۆی دەوێ کە باس کرێن..”
به‌ڕێز ئاگری…پێم وانییه سنوری ئاویمان هه‌بێت یان نا ببێته فاکته‌رێکی ئه‌وه‌نده گرنگ تا ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی له‌سه‌ر په‌ک بکه‌وێت….وه‌ک جه‌نابت ئاماژه‌ت پێکردووه هۆکاره ناوخۆییه‌کان و هۆکاری ده‌ره‌کیش فاکته‌رن ، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه چۆن ده‌توانین ئه‌و فاکته‌رانه بۆ خۆمان به‌کار بێنین.
;la gal salw u rez ba nazaer mn har 3 peyamaka pewesta bo layahn geraney xwyanwa moham ewaya peyamey astey yakgrden be hiwadarem harwa bet u kurdestankey per la arames u sarkwten be benenn lam saliy tazada
سه‌رنجه‌که‌ت دروسته به‌ڕێزم ، منیش له‌گه‌ڵ هیواکهتدام
جه نابي كا ك به لين.
من وا تيكه يشتم له و سي به يا مه به دا و به داخه وه كه ئه وه ئه سه لمينيت كه هيشتا سه ركرده كاني
ئيستاي كورد ي عيراق, هه ريه كه و له ئا وازيك ئه خوينن و له ريكا ي كه نا له حزبيه كا نيا نه وه ( له به ر نه بووني هيج شتيكي نيشتمان ته نا نه ت كه نالي ميديا ي كوردي) به و شيوه يه هه مويان, انشاء و به يا نه عا طفيه ي خويان كه يا نه يه كتر؟ جو نكه
ديا ره هه ر يه كه و له بلأ نيتيك ئه زيت و زور دوورن له يه كه وه؟ له هه مان كاتدا هه ر يه كه يان وو ينه كيان له و به يا مه حه ما سييه يان دا به هاوو لأ تيه كانيان كه صه بورتيان ئه كه ن!!
وه هه روه ها دلي دوزمنانانيان جا ريكي تر زور خو ش كرده وه ؟ كه ئه مانه زور نا كوكن له كه ل يه كدا و و هه ر زور
به ئا ساني له و كه لين و درزانه وه جا ريكي مالي كورد تيك ئه ده نه وه و شه ري نا خوو هه لئه كير سينه وه كه ئه مه ميزوو كورد سه لماندويتي و كورد هيج يا ن زور كه م ده رسي لي وه رنه كرتووه و وه ليش وه رناكريت له زير سا يه ي ئه م سه ركرده حزبيا نه دا؟
جونكه به نيشتمان كردني شته نه ته ويه كان ئه بوايه له 1991 دا ده ستي بي كردا يه؟ وه يا ن با بلين قه ينا كه له دواي روخاندي رزيم به عثي به غا له 2003 كه ئه وه ش هه ر ئه كرا به ئا ساني؟
به لأ م له 2012 من ئه مه به مه حا ل ئه بينم وه ك جا وديريكي موديرني سياسي له ئه وروبا وه ؟ جو نكه ئه وا نه ي تا ئيستا ش سه ركرده مانن و له جيلي دوا كه وتوي بواري كه مه سيا سيه كاني سه ده ي بيش ترن كه ئيستا با ووي نه ما و بوو به رابردوو و هه مووي رمان و له كور نران و ميله ته كانيان 100 سال كيرا وه دوا وه؟
موخا بن كه كورد له زير سا يه ي ئه و جيله له سه ركرده فا شيله وه كه بونه با عيس زير ده سته ي مان تا ئه م سا ت و كا ته ش كه ميله تاني تر فر صه تي وا زرينيا ن بو هه ل نه كه و ت و له به ر زير ه كي سه ركرده كانيان ئيستا بو نه ده و له تي
سه ر به خو له م جيها نه ؟
له كه ل ريزم دا
کاک نیا ….تێبینیهکانت زۆر له جێی خۆیدان و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ی ناکۆکیهکانمانین…به نیو هێنده نایه‌ین کار بۆ فراوانکردنی زه‌مینه‌ی لێکتێگه‌یشتن بکه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌کتردا…تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه‌دا نیم که هه‌موو گوناهه‌کان له ئه‌ستۆی سه‌رکرده‌کان بنێین، دازانی کاک نیا ده‌وروبه‌ری سه‌رکرده‌کانیش ڕۆڵیان هه‌یه…یانی به‌لای منه‌وه خواره‌وه‌ش ڕۆڵێکی نێگه‌تیڤیان هه‌یه…مه‌خابن.
sarata dast xoshit ledakamw hiwai sarkawtn.
rasta har iak la kasaiatiakan raw bochwnw paiami xoian habw bailam la paiamakanda hamwman tirw shir laiak swinman dabin w zor kat paiamakan sangareki awailabwn bo damaboile boia mn dalem amana grng nin bo rawshi siasi kurdistan balke grng awania chi dawtret balke grng awaia chi da kret bo kurdistan.
سوپاسی بێپایانم بۆ به‌شداری به‌رده‌وامت له بڵاگهکهمدا، جێی پێزانینه
Its like you read my mind! You seem to know a lot about this, like you wrote the book in it or something. I think that you can do with some pics to drive the message home a bit, but other than that, this is magnificent blog. A great read. I’ll definitely be back.