سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت “چیی دی بڕوای به‌وه نییه له تورکیادا کێشه‌یه‌ک هه‌بێت به ناوی کێشه‌ی کورده‌وه به‌ڵکو بڕوای به‌وه‌یه که کێشه‌ی تێرۆریزم له وڵاته‌که‌یدا هه‌یه”.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا به زمانێکی توند ئامێزه‌وه ڕه‌خنه له پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان ده‌گرێت و ده‌ڵێت “سه‌روه‌ختی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌ده‌په بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا کۆتایی پێهاتووه”.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌ده‌په په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه و له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا سه‌نگی به‌ده‌په‌ی به هێند وه‌رنه‌گرت و گوتوویه‌تی سه‌روه‌ختی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا کۆتایی پێهاتووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ میدیای تورکیا پاش زیاتر له 3 ساڵ دێت له‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خستیه به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا و هه‌ر بۆیه‌شه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکرێت تا بزانرێت ئایا ئه‌مه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له‌و په‌یمانانه‌ی پێشتر پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، یان ئه‌وانه‌ی پێشتر باس ده‌کران ته‌نها بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بوون و بۆ چه‌واشه‌کردنی تورکیاییه‌کان به‌گشتی و خه‌ڵکی کوردیش بوو به‌تایبه‌تی.
له‌وه‌تای ڕاگه‌یاندنی کرانه‌وی دیموکراسی له تورکیادا، له ئانکه‌ره و نێوه‌نده هزریه‌کانی وڵاته‌که‌دا ده‌نگه ده‌نگ و هات هاوارێکی زۆر به‌رز بۆته‌وه که ده‌ستوری تورکیا ده‌گۆڕدرێت و مافی گه‌لی کوردی تیادا ده‌چه‌سپێت و ئیدی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له مێژووی تورکیادا ده‌ستپێده‌کات.
ئه‌و هاوار هاواره به‌رده‌وام هه‌بوو، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی باسێک گه‌ر به کورتیش بێت له‌سه‌ر به‌کارهێنانی میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌رکردن بکرێت. ئالێره‌وه سه‌ره‌تاکانی گومانکردن دروست بوو له نێو کورده‌کانی تورکیادا به‌رامبه‌ر ته‌واوی پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا.
که باس له‌کێشه‌ی کورد ده‌کرێت له تورکیادا، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ده‌سبه‌جێ تانوپۆی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) باڵ ده‌کێشێت به‌سه‌ر دۆسێکه‌دا. ئه‌مه‌ش به مانایه‌کی تر یانی په‌که‌که به‌شێکی دانه‌بڕاوه له کێشه‌ی کورد له تورکیادا و وه‌ک دوو دیوی دراوێکن.
هه‌ر بۆیه‌شه پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی، له تورکیا پێویست به ڕیفۆرم هه‌یه ده‌سبه‌جێ باس له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی به‌شداریکردنی په‌که‌که ده‌کرا له‌و دۆسێ هه‌ستیاره‌دا.
ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه بوو که چیی دی په‌که‌که به تێرۆریست ناودێر نه‌کرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ک هه‌نگاوی به‌رایی له‌ناو تورکیادا تا زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو و له‌بار بۆ دانوستاندن بڕه‌خسێت، نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو تاک و ته‌را له ناو تورکیا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ش ده‌نگ هه‌بوون داوای پێداچونه‌وه‌یان ده‌کرد به تێرمی تێرۆریزم و گۆڕێنی پێناسه‌که‌شی، تا نه‌توانریت ئه‌و تێرمه به‌پێی خواست و مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌کاربهێنرێت.
زۆر جاران گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له‌ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌دا ده‌یانگوت دیالۆگێکی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا هه‌یه و جار جاره‌ش ئه‌وه ده‌درا به گوێدا له‌گه‌ڵ ئیمرالیش قسه کراوه.
ئه‌م هه‌واڵانه بڕێک ئاسوده به‌خش بوون به‌تایبه‌تیش بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له تورکیادا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لێره‌دا تورکیا که‌ی بخوازێت له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا داده‌نیشێت و که‌ییش نه‌یخواست ئه‌وا تێرۆریستن و یاسا قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا قه‌ده‌غه کردووه.
هه‌رچۆنێک بێت ڕاستیه‌ک هه‌یه که زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا و ڕوناکبیرانی تورکیش دانی پێدا ده‌نێن که به‌بێ به‌شدارپێکردنی په‌که‌که ئه‌سته‌مه کێشه‌ی کورد له تورکیادا کۆتایی پێبێت.
ده‌شێت هه‌ل و مه‌رجی سوریا هۆکارێک بێت بۆ ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز پاساو نییه بۆ گۆڕینی دۆسێی کورد له تورکیادا و کردنی به دۆسێیه‌ک که ته‌نها په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌بێت و وه‌ها بزانرێت کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردن و ئارام بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ناو کۆمه‌ڵگای تورکیاش بکه‌ین به ئاسانی ترس و دڵه ڕاوکێی پێکهاته‌کان له یه‌کتر ده‌بینین و به تایبه‌تیش له نێوان کورد و تورک‌دا، که پێویستی به‌وه هه‌بوو له‌م 3 ساڵه‌ی رابردوودا حکومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌کان کاریان له‌سه‌ر ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆبیایه بکردایه.
هه‌وڵدان به‌و ئاڕاستانه‌دا که سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا باسی ده‌کات له‌پێش هه‌موو لایه‌نێک پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، به دووریش نازانرێت زۆرێک له‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا له ناوچه کوردنشینه‌کاندا به‌ده‌ستی هێنابوو، بۆ له‌وه‌ودوا له‌ده‌ستیان بدات.
دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا و هێنانه ئارای دابڕانێکی وه‌ک که پێده‌چێت سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا کاری بۆ بکات، له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه و ئاسۆی ئاینده‌ش له‌و وڵاته‌دا که ده‌خوازێت ببێته پێشه‌نگ و زلهێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر ته‌ڵخ ده‌کات و بێ له خوێنڕشتنێکی زیاتر و ماڵوێرانی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر پێکهاته‌کانی گه‌لی تورکیادا هیچ به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێ ده‌سته‌به‌ر ناکرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێترین و مۆدێرنترین ده‌ستور له تورکیادا دابڕێژرێت به‌بێ به‌شداری نوێنه‌رانی کورد و به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕای که‌سایه‌تیه کورده‌کان و ڕوناکبیرانی کورد له‌و وڵاته‌دا وه‌ربگیرێن، چ جۆره مانایه‌کی ده‌بێت؟ له ده‌مێکدا هه‌ر خودی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له یه‌کێک له دانیشتنه‌کانی وڵاته‌که‌یدا ده‌یگووت “پێویسته ده‌ستوری نوێی تورکیا مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌کی تورکیای تیادا پارێزراو بێت”.
له‌م 3 ساڵه‌ی ڕابردوودا ده‌یان جار تورکیا به تۆپ و فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆردومانی چیاکانی قه‌ندیلی کردووه وه‌ک ده‌ڵێت بۆ لێدانی بنکه‌کانی په‌که‌که بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بکات به‌وه‌ی هێزی په‌که‌که ته‌نها ئه‌و دوو بۆ سێ هه‌زار گه‌ریلایه نین که له قه‌ندیلدان و وه‌ک میدیای تورکیا بۆخۆی ده‌ڵێت “مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریزم له‌ناو تورکیا خۆیدایه نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی”.
بۆردومانی به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر به کوردی سوریا، هه‌نگاونه‌نان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، ڕاوێژکردنه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌باره‌ت به کورد، هه‌ر هه‌موویان ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م و پێمان ده‌ڵێت ئانکه‌ره جا ئایا ئاکه‌په له‌وێ بێت یان نا ڕژد نییه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و هه‌میشه‌ش ته‌گه‌ره‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر ههنگاوێکی به‌ره‌وپێشچوونی کورددا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جا ئایا نه‌وت به هه‌رزان یان به‌تاڵان وه‌ربگرێت.
ئانکه‌ره به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه که به به‌هاری ئیسلامی ناسراوه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌خساوه تا سیاسه‌ته‌کانی خۆی پاوان بکات و ده‌ستی هه‌بێت له ئاڕاسته‌کردنی ڕووداوه‌کاندا، به‌ڵام ناتوانێت بۆ هه‌تایه وازیه‌کانی خۆی له نێو ڕه‌خساندنی دیموکراسی و سه‌پاندنی سوننهگهرایدا بکات.
91 responses to “تورکیا چی ده‌کات؟”
رجب طيب اردوغان به م وتاره خوي رسوا ده كات وا ده ري ئه هيني كه هيج به يوه نديه كي ني يه به ديموكراسي ومروفايه تي هه ر جه نده بيش ئيستا توانيويه تي كه زماره يه ك له له دانيشتواني كوردستان بخه لينيت وخوي وه‌ك مروف به روهر ده‌ر بخات ئه وه ش هه مووي له بيناو لاواز كرني بارتي كريكاري كوردستان و له بيناوي رازي كردني ولاتاني ئه وروبا بوو–ئه ردوغان وه‌ك توركيكي شوفينيزم هه ر له سه ر باوه ره كاني اتاتورك ئه روا هه ر جه ند بازركاني به ئايينه وه بكات
کاک جاسم، سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م بۆ سه‌رنجه‌کانت
توركیا ئهمرۆبیت یاخود به‌یانی ده‌بێت بگات به‌و بڕوایه‌ی كه مافه‌كانی گه‌لی كورد دابین بكات، مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بن ده‌ست تاوه‌كو كۆتایی به‌بنده‌ستی نه‌ماوه‌ته‌وه، كوردیش ئیدی چاوه‌ری به‌هاری خۆیه‌تی
کاک هێمن هیوادارم وه‌ها بێت، چونکه گه‌یشتن به‌و ئامانجه پێویستی به کاری فره ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، تا بتوانرێت ئیش له‌سه‌ر هه‌موو دۆسێیه‌کی په‌یوه‌ند دار به‌و کێشه‌یه‌وه بکرێت.
ڕژێمی تورکی جا هەر کێ بێت سەرۆک وەزیرانەکەی دژ بە کوردە،، وە هەرگیز هیچ تاکێکی تورک ئامادە نیە کێشەکان چارەسەر بکات و مافەکانی کورد بدات،، بەڵام گرنگ ئەوەیە کورد هۆشیاربێت بە بەڵێنە باق و بریقەکانی کاتی هەڵبژاردنەکان باوەڕ نەکات،، وەک چۆن بە داخەوە کاریگەریان هەبووە..
تاکە ڕێگە چارەی یەکلایی کردنەوەی پرسی کورد سەربازیەو بە ڕای من هەر هەوڵێکی تر بدرێت ئامانجی نابێت،، وە زۆر سوپاس کاک بەڵێن بۆ بابەتەکەت
کاکه داستان، له‌مڕۆدا و له نێو هه‌ل و مه‌رجه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا چاره‌سه‌ری هیچ شتێک به هێزی له‌شکری ناکرێت و لێردا پێم وایه زیاتر پێویست به هه‌وڵی دیپلۆماسی ده‌کات تا بتوانرێت ڕێگه جاره بدۆزرێته‌وه. ئه‌وه‌تا له ساڵی 1984ه‌وه له تورکیا شه‌ڕه با 30 ساڵی تریش شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت هیچ ئه‌نجامێکی نابێت و به دوریشی نازانم ڕه‌وشه‌که هه‌ر وه‌ک ئێستا بێت.
ئايين و فاشيةت دوانةى سياسةتي توركة بةرامبةر بة كورد لة باكوردا و كورديش لة بةرتةوازةيي خؤيدا نةيتوانيوة سةنكةريَكي بةرةنكارى بتةو دروست بكات و جكة لةوانةش لةو ململاني خويناوييانةى ئيستا لة توركيا و باكورى كوردستان بؤتة تيكةلةيةك لة ململانيي كورد و تورك و ململانيي جةنةرالةكان و دةولةت و زؤر جاريش يةكةكاني (بيكة كة ) لةو سةفقةيةى ململانيي جةنةرالةكان و دةولةتةوة ئةكلين ة ئيتر ئةو بارودؤخةى كورد لة توركيا ئةبيت بة زير زؤر مةسةلةى ترةوة كة هى كورد خؤى نية.
کاک کاروان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونهتدا کۆکم و بۆیه زۆر به پێویست ده‌زانرێت سیاسه‌تمه‌دارانی کورد خاوه‌نی یه‌ک وتار بن که ئه‌ویش له وتاری یه‌کگرتوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت.
گومان لەوەدا نییە کێشە و مافی کوردانی باکوور لە تورکیا چۆتە دەرەوە و پەیوەندی بە هەر سێ بەشەکەی تری کوردستانی گەورەوە هەیە …، ئەمەیە ترسی گەورەی خستۆتە دڵی تورک و ئاکەپەوە ..، ئەو بەڵێنانەی دابوونی پێش هەڵبژاردن و توانی دەنگی دەیان هەزار کوردی باکوور بەدەستبهێنێ ، هەرگیز ئەو هەلە بۆ تورک بە هەموو ئایدیاکانەوە هەڵناکەوێتەوە ..، چونکە لەلایەک نەک هەر پابەست نەبوون بە بەڵێنەکانیانەوە بەرامبەر کورد و مافەکانی ، بەڵکو لە زۆر بواردا سەدا سەد پێجەوانەی بەڵێن و بانگەشەکانیان کرد ..، چ لەرووی مافی نەتەوەییەوە ،، چ لەڕووی هەستی ئایینییەوە کە ئەمە کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر سۆزی کورد کە زۆرینەی باکوور بەپاکی ئەو سۆزە ئایینییەیان هەیە ..، وە ناشیرین‌ترین کاریان کرد دژ بە گەریلاکان بۆ هەڵمەتی ڕاگەیاندن و چەواشەکاری ، کاتێک گرتەی پیاوەکانی خۆیان بڵاوکردەوە بەناوی گەریلاوە کە سووکیەتی بە بانگ و نوێژ ئەکەن …، وە ئێستا کاتی ئەوەیە و هیچ پاساوێک نەماوە کە هەموو کوردێکی ڕەسەن شانازی بە خەباتی بەدەپەی باڵی سیاسی پەکەکەوە بکات و هەم بەو نازدارو هەڵۆیانەی لە قەندیلن ..، هەرچەنە من تێبینی و ڕەخنەم هەیە لەسەر کاریان و هەم فیکریش، بەڵام ئێستا شۆڕشگێڕترینی پارتە کوردییەکانن لە کوردستانی گەورە …، ئەو خۆپیشاندان و چوونکە سەرشەقامە ملیۆنیانەی خوشک و برایانمان لە باکووری ئازیز و بەشداری لەپێشەوەی پەرلەمانتارەکان ، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چەکێکی بەهێزی کاریگەرن دژ بە تورک و هەم کارە ناشیرین و نایاساییەکانی تورک و ئاکەپەو ئەردۆگانیش باشترین بەڵگەن کە لە باکوور و هەموو پارچەکانی تری کوردستان ، کە کورد هەر خۆی دڵسۆزی خۆیەتی …، ئیتر با هەموومان بەوەی پێمان ئەکرێ بۆ خەبات بۆ هەر چوار پارچەکە درێغی نەکەین ، هەر لە وشەیەکەوە تا فیشەکێک دژ بە دوژمن … هەر بژیت
بة راي من :
ئةم كيشةية زؤر لةوة كةورةترة كة مجتمعي دولي بة سادةيي وةري دةكرن
بووني بيركردنةوةيةكي وةك حيزبي دةسةلاتدار لة توركيا بة دلنياييةوة هةرةشةيةكة هيج كةمتر نية لة ئيرهاب و تيرؤر
بؤية من بة كرنكي دةزانم كة معاهدةيةكي نيودةولةتي هةبيت بؤ بنة بر كردني ئةم كيشةية
هةرجةندة كيشةكة زؤر معقدة بةلام هةولدانيش زؤر ضرورية
سۆزه خان، سوپاسی سه‌رنجه‌که‌ت ده‌که‌م، هه‌ر کێشه‌یه‌ک چه‌ندێک سه‌خت بێت ، چاره‌سه‌رکردنی سانا ده‌بێت ئه‌گه‌ر خواست باشی و نیازپاکی له‌گه‌ڵدا بوو. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و خواست و نیازه هه‌ن، یان گه‌ر هه‌شبن له چ ئاستێکدان، له دوو لایه‌نی کێشه‌که کامیان ڕاستگۆیانه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ر؟
peshaki dastan xosh bet w hiwai sarkawtntan bo daxwazm bas awai bareztan lam babata hastiarada grngi zortan pe nabaxshiwa awaia ka turkia natwanet naznawi ian sifati tiroristi la pkk bsanetawa chwnka aw barasmi eimzai lasar dastwri eiti7adi awrwpi krdwa w ba pei aw dastwra pkk ba tirorst laqalam drawa w babateki tri grng awaia ka dasalati turki prsi pkk bo gashtn ba dasalat bakar ahenet bo nmwna 2 jara ba 6 mang pesh halbzhardn prsi kurd bas akret w dasalat pshtgiri kurd akat bo gashtn ba sarbaxoii ian ba otonomi bo nmwna prsi dastwr pesh halbzhardn w esta . dwbara supas w pezanini xom arastai stafa w bareztan akam w sarkawtw bn
ئه‌زیزم، زۆر سوپاسی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. ڕاستیه‌ک هه‌یه نابێت له‌بیرمان بچێت، وڵاتان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌ڕؤن به‌ڕێوه، ئه‌مڕۆش یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریکاو وڵاتانی تریش کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ تورکیادا، به‌پێی گۆڕانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ئه‌و نازناوانه‌ش ده‌گۆڕدرێن. باشترین نمونه‌ش که له‌به‌رده‌ستدایه موجاهیدینی خه‌ڵق، هه‌تا چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌مریکا له ناو لیستی تێرۆریستاندا بوو، به‌ڵام ئێستا له‌و لیسته هێنراوه‌ته ده‌رێ.
پێم وایه ئه‌ردۆگان له‌نێوان مه‌تره‌قه‌ی عهسكهرو سندانی گۆرانكاریه‌كانی رۆژههلاَتی ناوه‌راستدا گیری كردوه‌و ناتوانێت زۆر درێژه به‌م سیاسه‌ته ته‌قلیدیه بدات كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه, كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی هه‌نده بچوك نیه به نه‌فی كردنی ئه‌ردۆگان شوێن بزر ببێت, دۆست ودوژمنانی ئه‌ردۆگان باش ده‌زانن تاكه كێشه‌ی جه‌وهه‌ری توركیا كێشه‌ی كورده‌و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ش به بێ چاره‌سه‌ر زوو بێت یان دره‌نگ ئاراسته‌ی ئه‌و زریانی گۆرانكاریانه ده‌گه‌یه‌نێته توركیا‌و كۆتایی ئه‌ردۆگانیش له هاوتاكانی باشتر نابێت, ده‌ستی كاك به‌ڵێنیش خۆش بێت, ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگ كردوه ئه‌ویش لهباكوردا كێشه‌ی كورد‌و په‌كه‌كه ئاوێته‌ی یه‌ك بون و ئه‌و دووانه پێكه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن, ناشكرێت هه‌ر كات ویستیان له‌گه‌ڵیان دانیشن وهه‌ر كات نه‌یانویست به‌تیرۆریست ناوزه‌دیان بكه‌ن.
کاک کاروان، سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م. بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ تورکیا له ناوچه‌که‌دا خاوه‌نی ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کی زۆره ، گه‌ر له‌به‌ر هیچیش نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها وڵاتی ناوچه‌که‌یه ده‌رفه‌تی ڕێگه‌گرتنی هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیه پاوانخوازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئانکه‌ره ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ فراوانکردنی ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کانی خۆی به‌کار ده‌هێنێت. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بزانرێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانرێت ئه‌و جۆره کاره بکرێت به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوچه‌که پارێزراو بن و ده‌رفه‌تی په‌ره‌سه‌ندنیان هه‌بێت.
له‌م ته‌ون وباهۆزهی ئه‌مرۆدا که ناسراوه به شۆڕشی گڵۆبالیزم وئهنتهرنێت و دیموکراسی نه ئه‌ردۆگان و نه سیاسه‌تی ئه‌حمه‌د ێۆغلو واته بهدیبلۆمات کارانی توکیاشهوه ناتوانن ئه‌و ڕاستیانه بشارنه‌وه که کێشه‌ی توک وکوردههیه و تاکو ئیستا پارتی گه‌شه‌پێدان هیچ ههنگاوێکی نه‌هاویشتوه بۆ چاره‌سه‌ر،ده‌کرێ بڵێین زۆر جار وویستویه‌تی هه‌نگاوه‌کانی که‌مال ئهتاتوك وه‌ك دیبلۆماتی سیاسی دوبارهکردۆتهوه ، به‌لام له هیچ له‌م ئه‌زمونانه سه‌رکه‌وتو نه‌بوه ،نه‌یتوانیوه نه‌ك کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی رازی بکات بگره نه‌یانتوانیوه قه‌ناعه‌ت به خودی خوشیان بێنن ،به‌ڵام شتێکیش له‌وه‌گرنگتر ئیستا کۆمه‌ڵێ قه‌ناعه‌تی جیواز له ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی دروست بوه وپێویسته کوردانی باکور به به‌رنامه‌و کاری دیبلۆماسی خۆیاندا بچنه‌وه‌و گۆرانکاری بکه‌ن له کاروخه‌باتی داهاتودا، تابتوانن پارسهنگیک له گۆره‌پانی سیاسی نیوده‌وله‌تی دروست بکه‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندی زلهیزه‌کان وخۆشیان ره‌چاو بکه‌ن.به‌واتایه‌کی تر ده‌بێت کاره دیبلۆماسیه‌کانیان ئالوگۆری تیابکری ودیدی نوی وسیاسه‌تی نوی لهخۆبگری ده‌مارگیری چینایه‌تی نه‌خریته پیش بابه‌ته نهتهوهونیشتمانیهکان و، مه‌سه‌له جینایهتیهکهبکریته پرۆژه‌ی سیسته‌م ودهسهلاتهوه،
سپاس بێبه‌ش
کاک موحه‌مه‌د هیوادارم هه‌رگیز بێبه‌شمان نه‌که‌یت له ڕاو سه‌رنجه‌کانت.
هه‌ڵبه‌ته کێشه‌ی تورکیا وه‌ک ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی له ناوخۆیدا کاریلێکردووه دوو ئه‌وه‌نده له ده‌ره‌وه‌ش کاری لێکردووه، پرسی به ئه‌ندامبوونی له یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شێکی گرنگی په‌یوه‌سته به پرسی کورده‌وه له ناو تورکیادا، توردیاو حکومه‌تی ئێستای تورکیا ناتوانن نکۆڵی له مێژویه‌کی دوروو درێژی پێکه‌وه‌ژیان بکه‌ن له نێوان کوردوو تورک‌دا، چه‌نده تورکه‌کان خۆیان به خاوه‌نی تورکیا بزانن، ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌وه‌یان له به‌رچاوبێت که به‌شێکی کوردستان بریتییه له به‌شێکی نه‌خشه‌ی تورکیای ئێستا!
بۆیه پرسی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی ئارام بۆ تورکیا و کورد وابه‌سته‌ی لێکتێگه‌یشتن و گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه
ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت کاک به‌ڵێن
کاکه بڵند زۆر سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م. به‌لای منه‌وه بێجگه له‌و خاڵه‌ی جه‌نابت باست کردووه، مه‌سه‌له‌یه‌کی تری گرنگیش هه‌یه که کارکردنه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان له تورکیادا و هه‌وڵدانه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوان ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه و به‌تایبه‌تیش کۆمه‌ڵگاکانی کورد و تورک. چونکه نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت کێشه‌ی کورد له تورکیادا ڕۆچۆته ناو کۆمه‌ڵگاشه‌وه و له تورکیاشدا خه‌ڵک ده‌نگ به په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌ده‌ن. به مانایه‌کی تر کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت فشار له ده‌سه‌ڵات بکات.
hich keshayak ba shar w azhawa chara nakrawa kanha charasr awaia terkya dawakary kwrdan baje bgayanet wa dabet turkia dl nia bet ka rozhek yat kwrdany wlatakay ba amanjy xoyan bgan ama ashkraya
زۆر ڕاسته کاشما خان، شه‌ڕ هه‌میشه دواترین چاره‌سه‌ری نه‌خوازراوه. سوپاس بۆ به‌شداریت
4 hours ago
Dino Daneil
من پیم باشه کورد هیچ چاوه‌روانی نه ته وهکانی عه ره‌ب وفارس وتورک نه کات چونکه له نه هامه تی زیاتر هیچیان بۆ کورد نه کردووه وه‌ک ده‌لێن هه ق ده‌سه نرێ نادرێ ده‌بی کورد خۆی بۆ خۆی شتیک بکات ئه گیانا که سی خه می لی ناخوات به لکو ده‌یانه وێ به هه موو لایه ک له ناوی ببه ن
.
گومان له وهدانیه که کورد له تورکیا نه ته وه‌ی دووهه مه له دوای تورکه کان بڵی و نه ڵی به کویره‌ی جاوی ئه ردوگان و داروده‌سته که ی ئه وانه ی له دوای بیروباوه‌ری ئه وکه وتوون نه ته وه‌ی کورد به مافی خۆی هه ردهگات سه رشۆری بۆ دوژمنانی کورد له هه موو جیهاندا . دینۆ دانیال رۆژنامه نووس له ئیسرائیل
کاک دینۆ ئه‌و وڵاتی ئیسرائیله‌ی ئێستا جه‌نابت لێی ده‌ژیت، خۆی خۆی دروست کرد توانی سوودی ته‌واو له هه‌ل و مه‌رجه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ببینێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاریان بهێنێت. ئه‌مه‌ش هه‌روا له خۆوه دروست نه‌بووه به‌ڵکو له تۆکمه‌یی بڕوا بهخۆبوونرهوه دروست بووه. هیوادارم ئێمه‌ش وه‌ها بین.
بێگومان مێژووی ئینکارکردن و چەوسانەوەی کورد لە باکوری کوردستاندا مێژوویەکی دوورە و لەم ڕاستایەدا فاشیزمی تورکی بە هەموو شێوەیەک لە پای سیاسەتی ئینکارولەناوبردنی کوردان‌دا بوە ، ئەردۆگان بە دنەدانی هەستی دینی کوردان لەباکور تا ئێستا توانیویەتی سیاسەتی فریوکارانەی خۆی لە ئاستێکا بباتە پێش ، بەڵام من پێم وایە نەبەردیەکانی ئەم دواییەی گەریلا لە ناوچەی شەمزینان ئاکەپەی تووشی هیستریا کردوە و بەرەوپێش جوونی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستانیش دیوێکی دیکەی ئەم تیژبونەوەی ڕاگەیاندنە فاشستیەی ئەردۆگانە ، بێگومانم لە تێکشکاندنی ڕۆژگاری تورکی و هەڵهاتنی خۆری کوردی .
کاک ڕیباز سوپاسی تێبینیهکانت ده‌که‌م و هیوادارم ڕۆژێک منیش بگه‌مه ئاستی گه‌شبینی به‌ڕێزتان، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا هێنده گه‌شبین نیم، به‌ڵام دڵنیانه به گه‌شبینیه‌که‌ی تۆ خۆشحاڵم.
la rastida turkia lam satada daiawet bahar marjik haia kurdany bashur qanahat py benet ka daway sarbaxoy nakan chunka gar bet w xoman sarbaxo ben awa kurdany bakur raparen dakan,boia turkia amadaia zor sht bkat ta kurd sarbaxo nabit,destan xosh shtiky jwana
ئه‌زیزم له هه‌ر کێشه‌یه‌کدا به‌رامبه‌ره‌که‌ت هه‌رچیه‌ک بکات مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه، ئه‌وی که گرنگه ئایا خۆت چی ده‌که‌یت، چ به‌رنامه ڕێژیهکت هه‌یه، چۆن ده‌توانیت بۆخۆت ئیحتیوای بکه‌یت. سوپاسی سه‌رنجه‌که‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌م.
mn wako kasek ka ba shewayaki bardawam chawdery hawalo peshadakany turkey akam..wa bo maway 10 sal jyawm la turkey…ba brway mn har la yakam jary hatna sar dasalaty ardogano 7izbakay..wako gamayak bo qostnaway dangi kurdakanorakeshany sozy awan balay xoeda..dasty daya am gamayaw..wa la yakamjarda zoresh sarkawtoo boo..baway zoortren dangi hena lanaw kurdakanda,…wa esta zyad la 70 andam parlamany kurd haya lasar listy akp…wata 7izbakay ardoganda…wa esta ka ba tawawaty xoy qaem krdowaw bota hezy yakami sar maedany turkey…wa sozy woolatanishy bo xoy rakeshawaw pshtgeryaki daraki zoory haya…bataebat americaw hawpaemanakanew..welatanay 3arabi….boya etr esta pewesty ba sozy kurdakan namawa,,..boya pashgaz botawa la hamoo aw baleno paemananay bo charasary keshay kurd dabooy ba kurdakan…
کاک هێمن سوپاسی سه‌رنج و بۆچونهکهنات ده‌که‌م و هیوادارم به‌رده‌وام تێبینی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان بده‌یت
کاکە بەڵێنی خۆشەویست دەستت بۆ بابەتەکەت و بۆ نوسینە جوانەکانت خۆش بێت. من پێم وایە ئەم کەللە رەقییەی دوژمنانی چوار دەور بەرامبەر کورد، لاواز بوونی ئاسایشی ناوخۆیی کوردستانە، ئاشکرایە تورکیا ناراستەوخۆ، گەورەترین دەسەڵاتی لە کوردستانی باشوردا هەیە هەرچی ئابووری کوردە بە نەوتەکەشیەوە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکدایە، ئەی هەمیشە وا نەبووە رژێمەکانی چواردەور بەشێکی کوردستان کۆنترۆڵ ئەکەن و بەشەکەی خۆیانی پێ سەرکوت ئەکەن ئێستا دوو دوژمن باشوری کوردستانیان کۆنترۆڵ کردوە و کوردەکەی خۆیانیان پێ ئیفلیج کردووە، با بە کورتی بە برای خۆم بڵێم، سەرکردە کوردەکان زیاتر برای دەسەڵاتداری رژێمەکانی چواردەورن لەوەی برای کوردەکەی خۆی بێت، ئەمیش ئەگەڕێتەوە بۆ زۆر ستڕاکچەر، هەندێکی ناچاریە و هەندێکی زادەی سازشی دووبەرەکی و هەزار بەرەکی کوردستانە کە دەبوو ئەوەندە ناچاری دوژمن نەبوینایە بۆ لە بار بردنی ئەزموونی یەکتری و دوایش هەلا هەلا بوونی ئاسایشی نەتەوەیی ئەم باسەی منیش قسە زۆر هەڵدەگرێت، بە هیوای ئەو رۆژەی سود لە هەڵە مێژوییەکانمان وەرگرین و سەرکردەی کورد پشت بە نەتەوەکەی ببەستێت لەوەی لەسەر حسابی کوردی بەشەکەی تر هانا بۆ دوژمن بەرێت
مامۆستای به‌ڕێزم ، سه‌رنجه‌که‌ی به‌ڕێزتان زۆر دروسته، هه‌ر بۆیه‌شه کاتێک باس دێته سه‌ر په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیادا هه‌میشه ده‌پرسم ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابوریه چه‌ندێک به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمدا ده‌شکێته‌وه و ئاستی بازرگانیه‌کانیش چه‌ندێک سوودی بۆ هه‌رێمه‌که هه‌یه؟ سوپاست ده‌که‌م.
لیدوانی ئه و چه ند روژه ی دواییسه روك وه زیرانی توركیه ،ره جه ب ته ی‌ب ئه ردوگانده رخه ری چه ند شته
١-بروا نه بونی ره جه ب ته ی‌ب ئه ردوگان و پارته كه ی ،داد و گه شه پیدان ، به چاره سه ری كیشه ی كورد وحاشا كردنی له بونی كوردله توركیه دا
٢-شكست خواردنی سیاسه تی ده سه لاتدارانی تورك و ده ست رو بوونیان له ناوخوی توركیه و ده ره وه دا،له لایه ك پیوابو به قه ول و به لینی دانی به در‌و بۆ چاره سه ری كیشه ی كوردوه ده ئه ینی كاتیش داپه ره پیدانی زیاتری ئوپراسیونی نیزامی له دژی جولانه وه ی كورد له توركیه ،ده توانی ئیراده و ویست و داخوازیه كانی گه لی كورد تیك بشكینی ، كه پیلانه كه ی سه رنه كه وت هیچ ،ده بینی جولانه وه ی كورد له شار و له شار زور له رابردوزیاتر په ره ی ئه ستاندوه و روژ به روژ سورتره له جاران بۆ وه ده ست هینانی مافه ره واكانیان
۳- بی ئاكام مانه وه ی ئه و هه موه حه ول و ته قه لایه ی توركیه له ناوچه ی روژهه لاتی ناوه راست ،ده گه ل دراوسیه كانی و ولاتانی عه ره بی و پیك هینانی ئوپوزسیونی سوریه و ده ستیوه ردانی ولاتانی دیكه و …..بۆ په ره ستاندنی ده سه لاتی توركیه له ناوچه كه به گشتی و كورد له سوریه و به شه كانی تر هیچ ده سكه وتیكی نه بی .ئه ویشی فه شه ل بووه و ویسته كانی سه ری نه گرت و به پیچه وانه ی چاوه روانیه كانی توركیه ،جولانه وه ی كورد له سوریه به یه كگرتویی خوی ته سبیت كرد‌و و زوربه ی شار و ناوچه كانی كوردیشی ئازاد كرد‌و زستیانه ژیر ده سه لاتی خویانه وه ،توركیه كش و مات بوو ،ئیستا بوی ده ركه وتوه كه نه ك له ناوچه كه دا توركیه قسه ی ئه وه ل و ئاخیر ناكا ،له ناو خوی توركیه ش ناچاره روژ به روژ له كوردستان پاشه كشه ی پی ده كری
٤- هیچی پی نه ماوه ،هه ره شه و ته هدید نه بی ،كه پیش به تیكوشانی ب-د-پ بگرن وتوند و تیژی به كار بینن. به وه ش نه ك سه رناكه وی ، زیاتر ئابروی ده چی و تیك ده شكی ،ده بی توركیه باش ئه وه بزانی كه ئه وه ی پیان ده گوت به هاری عه ره بی و ئیسلامی ، نه خیر ئه وه به هاری رزگاری و به ماف گه یشتنی نه ته وه ی كورده له هه م‌و به شه كان .هه ر چه ند بۆیان تاله ،به لام ناچارن مل بۆ ویست و داخوازیه كانی گه لی كورد رابكیشن، ئه گی نا توركیه له ناو خو و له ده ره وه به ره و شكه ست ده رواو و ئیقتساده كه شی تیك ده روخی و وه ك خوی لی نایه ته وه و ،باوی كه وا سوری پیش لشكریی نامینی .له سه ر یه ك توركیه سیاسه تیكی دوراوی هه یه و به س ،زه مانی ره فتاری فاشیستیانه نه ماوه ، ده بی به ریگای ئاشتیانه ده گه ل كورد پیك بی ده نا جیا بونه وه دیته كایه وه
کاک مرادی به‌ڕێز، تکایه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی سه‌رنجه‌کانی به‌ڕێزتانم له‌م بڵاگه‌دا و ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستنیشانت کردوون.
لةراستيدا بارتى داد و كةشةبيَدان برؤزةى جارةسةركردنى كيشةى كوردى نةبوو هةر لةسةرةتاى جوونة سةر كورسى فةرمانرِةوايى، بةلكو ئةردؤغان و حزبةكةى ئةيانويست بةنةوعيكى تر دةنكى نارِةزايى و ئازاديخوازيى كوردةكان ك‌ب بكةنةوة. ئاكثارتى لة 2002 وتى كيشةى كورد بوونى هةية لة توركيا و بيويستة جارةسةرى بكةن، بةلام دواى 10 سال لة حوكمى تةقليدى ئيستا ئةردؤغان وةكو جةنابيشت لة شيكارييةكةتدائامازةت بؤ كردووة ئةلى كيشةى كورد لة توركيا نيية بةلكو كيشةى تيرؤريزم هةية. ئةم هةلكةرانةوةية حالةتيكى تريشمان بيرئةخاتةوة كة ئةردؤغانى ناجار بةدرؤيةكى ستراتيزى كةوةكرد و ئةتوانين بةنموونةيةك رونيبكةينةوة: لة 2002 وتى كيشةى كورد جارةسةر ئةكةم تا 2007 هيج هةوليكى جددى نةدا و درؤكةى ئاشكرا بوو بؤية تووشى دؤرانيكى زؤر هات لة ناوجة كوردييةكان ئةمة ناجارى كرد لة 2009 برؤزةى كرانةوةى ديموكراتى بيشكةش بكالت بةحساب بؤ جارةسةركردنى دؤزى كورد بةلام ئةمةيش جيبةجي نةكرد بؤية لة هةلبزاردنة بةرلةمانييةكةى 2011 بةهةمان شيوة لة ناوجة كوردييةكان شكستى خواردووة.
خواستى ئةردؤغان لةبنةرةتدا جارةسةرى دؤزى كورد و فراوانكردنى رووبةرى ديموكراسيةت و ئازادى نيية لة توركيا، بةلكو خواستى ئةوةى هةية ببيتة ئيمبراتؤر و لةسةر ميززوى خةلافةتى عوسمانى قةلةمرةوييةكى تر بؤ خؤى دروست بكات و ئةمةيش بةديهاتنى ئةستةمة.
بؤية بةبرواى من تاوةكو ئةردؤغان يان هةر بارتيكى تر هةولى جددى جارةسةركردنى دؤزى كورد نةدات ئةستةمة بتوانيت توركيا بباتة بيشةوة و لة زؤر قةيران رزكارى بكات.
ترس لة كورد هةوليكى جددية بؤ دواخستنى توركيا لة ميزوو، بي جارةسةركردنى كيشةى كورد توركيا نةك ناجيتة بيشةوة بةلكو بةرةو دواوةيش ئةكةريتةوة.
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی گرنگه من هاورام کاتێک که تورکیا ده‌لێت کێشه‌ی کورد له‌تورکیا نه‌ماوه وکێشه‌ی تیرۆر هه‌یه، به‌و جۆره ده‌یه‌وێت خۆی له ریفۆرم به‌دور بگرێت‌و هێزی شۆڤینیزمیانهی نه‌ته‌و2هیو که به‌ئاینه‌وه خۆی گڕی داوه بیلێته‌وه چونکه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا کورد تاکه هێزی سیاسیه که نه‌ته‌وه‌و دیموکراتیه‌ت به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و تاکه زامنی ئازادی نه‌ته‌وه‌ش بۆ کورد ، دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه‌یه، له‌م حاله‌ته‌دا هه‌م شۆفێنیه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رست زه‌ره‌ر ده‌کات هه‌م نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
.. که خۆیان له‌ژێر فکری ئیمبراتۆریه‌ت خوازی ئاینی
ده‌ست خۆش هیوادارم هه‌ول بدرێت په‌که‌که له ناو لیستی تیرۆردا ناوزه‌د نهکرێتو ناسنامه راسته‌قینه‌که‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی گرنگه من هاورام: کاتێک که تورکیا ده‌لێت کێشه‌ی کورد له‌تورکیا نه‌ماوه وکێشه‌ی تیرۆر هه‌یه، به‌و جۆره ده‌یه‌وێت خۆی له ریفۆرم به‌دور بگرێت‌و هێزی شۆڤینیزمیانهی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا که به‌ئاینه‌وه خۆی گرێ داوه بهیلێتهوه چونکه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا کورد تاکه هێزی سیاسیه که له‌ناوچه‌که‌دا نه‌ته‌وه‌و دیموکراتیه‌ت به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و تاکه زامنی ئازادی نه‌ته‌وه‌ش بۆ کورد ، دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه‌یه، له‌م حاله‌ته‌دا هه‌م شۆفێنیه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رست زه‌ره‌ر ده‌کات هه‌م نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
.. که پایه‌کانی ده‌سه‌لاتیان له‌سه‌ر فکری ئیمبراتۆریه‌ت خوازی ئاینی را گرتوه
ده‌ست خۆش هیوادارم هه‌ول بدرێت په‌که‌که له ناو لیستی تیرۆردا ناوزه‌د نهکرێتو ناسنامه راسته‌قینه‌که‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه
کاک سالار سوپاسی به‌ڕێزت ده‌که‌م. هاورام له‌گه‌ڵ بۆچونهکانتدا.
ده‌ستخۆش كاك به‌ڵێن بۆ نوسینه‌كه‌ت .. سه‌رنجی وردی تێدایه ..
سوپاست ده‌که‌م کاک عه‌داله‌ت
برای زێدە ئازیزم ..بێ کەم و زیاد ئەوە سیاسەتی تورکیایە بەرانبەر بەکورد و ئەمڕۆی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوەک خۆتان باستان کردووە .. تەنیا وردە ئیزافەیەکم هەیە کە پەیوەندی بە بنەماکانی داڕشتنی سیاسەتی تورکیاوە هەیە چ بۆ کورد لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا و چ بۆ سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەگشتی ..لەبیرمان نەچێت تورکیا دەوڵەتێکە ئەگەر بە ئەرشیفی سیاسەتیش بێت هێندەی مەکتەبی ئەرشیفی بەریتانی لەماوەی حەوت سەد ساڵەی سەڵتەنەتی عوسمانی و پاشان کۆماری تورکیادا مامەڵەی سیاسی ئەرشیفکراوی خۆی هەیە ، مەرج نیە وەک تورکیا هەمیشە باسی دەکات کە دەستوری تورکی بەهەموو کەلێنەکانیەوە بنەمایەک بێت بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئەو وڵاتە ، بەڵکە عەقڵی سیاسی تورکی لەو حەوت سەد ساڵی ڕابردووەوە سەرچاوە دەگرێت ، جا هەر پارت و ئایدیۆلۆژیەک حکومەت بەڕێوەبەرێت لە یەکەم خێوەتگای هاتنە ئاسیای بچوکەوە (ئانادۆڵ)دەست پێ دەکاتەوە ، تورکیا هاوشێوەی ئیسرائیل پنتی دەوڵەت بونەکەی بە دوژمن سازکردنە کە لەوێوە مانەوەی وەک کیان و دەوڵەت مسەوگەر دەکات ، جگە لە دوژمنە دەرەکیەکان ، روسیا لەبەر دورگەی قرم ، خۆرئاوا بەگشتی لەسەر لەیادنەکردنی ڕمانی رۆمای خۆرهەڵای (بەیزەنتە) یۆنان لەسەر زەویە زەوتکراوەکانی لای تورکیاوە ئینجا قوبرس ، بولگاریا لەسەر سێ ملیۆن تورکی بولگاری ، سوریا لەسەر ئەسکەندەرونە و ڤێجا بڕینی هێڵی ستراتیژی حیجاز لە ئەستەنبوڵەوە تا مەککە کە بە ستراتیژیترین هێڵی بوژانەوەی عوسمانیەکان و تورکیا کۆماری پشتیان پێ بەستبوو و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەخۆیەوە دەبەستەوە ، عێراق لەسەر کورد و ئاو و ویلایەتی موسڵی نەوتی ، ئێران لەسەر جیاوازی مەزهەب و دوژمنە تەقلیدیەکەی سەفەوی و عوسمانی ، ئەمانە هەمووی لە دیدی تورکیادا دوژمنن و دەبێت تورکانی لەسەر رابهێنن کە ئاگاداریان بن تا کیانەکەیان لەبەین نەچێت ، بەڵام لەدیدی ئەوانەوە ترسناکترین دوژمن دوژمنە ناوخۆییەکانن کە بە پێ ی مەزەندەیان دەکرێت لەڕێگەی دەرەوە لەناوەوەدا تیژبکرێنەوە ، وەک ئەرمەن ،بەهۆی کوشتارەکەی ١٩١٩تا ١٩٢٣ چ جای جیاوازی ئایین ، لازەکان کە بە خاک و نیشتمانەوە لە باکوری تورکیادا (ترابزۆن)نیشتەجێن و بە پاشماوەی رۆمەکان دەیانبینن ، لەهەمویان بۆ تورکیا مایەی مەترسی بێت کوردە .. کورد هەڵگەڕانەوە و بەرخودی یەکەم و گرنگی بەردەم سیاسەتی تەعالی تورکیە لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوەوە تائەمڕۆ .. شەرت نیە پێناس و بە تیرۆریست ناسینی کورد نوێ بێت ، لای عێراق موخوریب و عوساد بوون ، لای ئێران کافر و سەربە شەیتانی بزورگن ، بەڵام لە تورکیادا جیاواز لەوەی کە تیرۆریستن یەکەم گەلێک توانیبێتی لە تەعالی ئایدیۆلۆژی تورک بدات کوردەکانن ، ..مانیفێستی تورک هەر لەمنداڵیەوە بەو سێ وشەیە گۆش دەکرێن .. من تورکم ، من سەربڵندم ، من کارکەرم ، کورد تا ئێستەکە توانیویەتی لە دوان لەو دوو پایەی عەقڵی تورکی بدات ، لە من تورک بونەکە کە دەڵێت من کوردم ، دووەم لە تەعالی یەکەی من سەربڵندم واتە نەبەزیوم کە دروستە لەماوەی ئەم ٧٠٠ ساڵەدا جگە لە گەلەکۆمەی جەنگی جیهانی یەکەم کە بەشێک لە خۆرئاوای تورکیا لەلایەن هێزەهاوپەیمانەکانەوە داگیرکرا و کەمالیەکان لێیان سەندنەوە هێزێکی ترنی یە توانیبێتی لەناو خاکی تورکیا لێ ی دابن کورد نەبێت ،ئەمەش ئێشێکی زۆری پێگەیاندوون بۆیە کێشەی تورکی لەگەڵ کورددا لە کێشەی سیاسی واوەتر چووە و بووەتە کێشەی رق و تۆڵە وەک لە روداوەکانی ساڵی ٢٠٠٩ دا لە چەند شار و شارۆچکەیەکدا دیمان خەریک بوو دەبویە شەری ناوخۆی نێوان کورد و تورک لەتورکیادا ، ئەگەر تورکیا بیەوێت بمێنێتەوە وەک کۆمارێکی یەکگرتوو دەبێت سەرەتاترین کار بیکات لەبەین بردنی ئەو رق لێ بونەوەیە کە دروست بووە دەنا نە دەستور نە مافی کلتوری و نە دانوستانەکان چارەسەری ناکات .. تورکیا لە کۆبونەوەی دافوسی ٢٠٠٩ ەوە کە ئەردۆگان ئیسرائیلی لە رێگەی شامیرەوە شکاندەوە وەرچەرخاندنی نواند بەلای رۆژهەڵات و ئیسلامیەکاندا ، ئەمەش بەتەوای لە ڕێگەی بەرپاکردنی کێشە و خولقاندنی جوڵەی شەقامەکانی جیهانی عەرەبیدا دیارە لە پرۆژە سونە ئامێزەکانی نێوان تورکیا و سعودی عەرەبیدا کە سەرەتاکانی دیارە و بەهاری عارەبی خۆش ڕوداون بەڵام کۆتاییەکانی تا ئێستەکە روون نین و مرۆڤ توشی دڵە لەرزە دەکات .. هیچ ئیپمراتۆریەتێک ناتوانێت بۆ هەتا هەتایە تەمەن بکات ، حەوت سەد ساڵی تورکیا بەو عەقڵیەت و تەعالیەوە بە بۆچونی من نزیکی خستۆتەوە لەو کۆتاییە و ئەو گۆڕانکاریانەی دەیەوێت بەسەر نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا بێنێت لە دواجاردا دەکەوێتەوە ناو خودی سنوری تورکیا کە پێکهاتەیەکی بەزۆر پێوەلکاوی نێوان کۆمەڵێکی جیاوازی نیشتمانی و ئەتنینکی و ئاینین … ئەوەندە ماوە بڵێم دەست و هزرت خۆش هاوڕێم بابەتێکی هەر گرنگت لە سات و وەخت و خۆیدا وروژاندووە
هونه‌ر تۆفیق ی هاوڕێی دێرین…هیوادارم هه‌میشه ده‌رفه‌تێک له کاتی خۆت به‌م بڵاگه بچوکه‌م بده‌یت و له خوێندنه‌وه بابه‌تیه‌کانی خۆت بێبه‌شمان نه‌که‌یت. سوپاسی ڕاو بۆچونه‌کانت ده‌که‌م.
:كا ك به لين ي به ريز
ئه م با به ته با تيكي نا يا به بو كفتوو كو و بيرو را كورينه وه له نيوان كورداندا له ريكا ي ده نكي كوردي ئه مه ريكا وه
وه له و من كوردي كوردستاني باكور نيم و به لأ م وه ك كورديك ره ئي خوم ئه ليم له سه ر قسه كاني ئوردوكاني توركي ناشناليزم و خوا بكات شتيكي كونجاوو م ووتوبيت له م با ره يه وه؟
ميزوو ي كورد سه لماندي كه وا كورد هه ميشه به ته نها يي و به س به فا كته ري نا ووخوي رزكا ري نا بيت و ئا زاد نا كريت!
وا ته با بلين به س هه ر به شو رشي جه كداري و ه يا خود ديبلوماتيه ت كردن له كه ل دوزمنه كاني !جو نكه ئه و استعما ره ي كه كوردي دا به ش كردووه دوا ي جه نكي جيهاني و كردويه تي به كه مينه وا ته كه ما يه تي له و جوا ر وولأ ته دا؟ زور
جاك بلأني بو دا رشتوه و باشيش ئه يزاني بو جي ئه وه يان كرد‌و و يا نه و ه ن ج ؟سوديكي ستراتيجي هه يه بويان بو كه را نه وه يان بو ئه و وولأتا نه ي كه با شه كشي تاكتيكيان كرد له بيشوودا و ن‌و خبه عه ميله دروست كرا وه كانيان هينا يه سه رده فه ي حوكم راني له وو وولأ تا نه و تا بو زياتريش له نيوو سه ده ش به رده وامي كرد و ئيستا ش دوا ي به نا وو به ها ري عه ربي
ئيسلأ مي له روز هه لأ تي نا وه را ست هه ر هه ما ن كا ر ئه كه ن بو هينا نه سه رحوكمي ئه و ن‌و خبانه كه سه ر به خو يا ن ئه بيت ج زوو يا ن دره نكيش بيت؟
: به ره ئي من ئه م كانصا نه هه يه بو رزكا ربووني كورد له توركيدا له دا هاتودا كه ئه ويش
كورانكا ريه كي ده ولي و ئه وروبي له دوا ي ئه م قه يرانه قور سه ي به سه ر ئه وروبا و ئه مه ريكا دا كه ئه روات ئيستا كه !!و كه بيروكه ي دزي تورك زياد بكات و حوكمي موسلمانيه تي حزبه كه ي ئوردوكاني توركي ناشناليست به خه ته ر بزانريت له سه ريان به تا يبه تي له سه ر ده وله تي عيبري وا ته جو له كه وه وه ك ها وشيوه ي خه ته ري ئيراني ليبيت؟
يان توركيا توشي قه يرانيكي ئا بووري سه خت بيت كه توانا كاني ده وله ت تورك بخا ته مه ترسيه كه وره كا نه وه و نه توانيت به ته وا وي له بوا ري ئيكونوميدا كه ئيتر ئيدا ره ي شه ري نا خوو ي به با شي بي نه كريت له دزي ميلله تي كورد و ئه مه ش رووي دا له كه ل رزيمي صدا م و وا له كه ل رزيمه كه ي ئه سه ديشدا له سوريا روو ئه دا ته وه؟
يا ن شورشي سياسي و جه كدا ري كورد ئه وه نده به هيز بيت و به بالبشتي فاكته ري ده ره وه ي جيهاني كه بو جو له كه روخسينرا و هه روه ها شكستي ده وله تي توركي له نا ووه و ده ره وه كه توركيا مه جبور كات بو دان
بينا ن به ما فه ره وا كاني ميلله تي كورد له با شوري كوردستاني به زور لكينرا و به توركيا وه له لأ يه ن ئيستعماري تا زه وه
له كه ل ريزمدا
_ EU- BENELUX_ ئه دفيسوري كاروبا ري كه ما يه تيه كاني روز هه لأ تي نا وه را ست له بنلوكس
کاک نیا، سه‌رنجه‌کانت جێی تێڕامان وردبوونه‌وه‌ن و سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م
ئۆج ئالان لە دەربرێنێکی دا ئاماژە بەوە دەدات، کە بەر لە دروستبوونی پەکەکە تاکی کورد شەرمی لە کوردبوونی خۆی دەکرد، پەکەکە یەکەم زەنگی ترسناک بوو بۆ گەڕانەوە بۆ کوردبوون. بەو پێگە مێژووییەی، کە کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیەتی، هەمیشە ترسێک لە بەرانبەر بزووتنەوە و لایەنەکانی هەبووە و دەبێت. بە تایبەت ئەمە مێژوویەکی درێژی هەیە، هەر لە سەردەمی مەگۆل و عوسمانی و سەفەویەکانەوە تاکو دەگات بە حکومەتەکەی مستەفا کەمال ئەتاتورک. کۆمەڵەی ترقی و التحادی زەبرێکی کوشندەی لەو بزووتنە رزگاریخوزەی کورد دا. کورد ڕۆڵیکی سەرەکی لەو بزوتنەوەیەدا دەگێڕا، بەڵام پاش کودەتا لایەنەکانی دیکە لە کورد هەڵگەڕانەوە. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت بەشێکی زۆری کێشە نەتەوەییەکانی کورد ئەوەیە گۆتاری نەتەوەیی دەکرێتە قوربانی گۆتاری ئایدۆلۆجی. ئەمە لە کوردستانی باشوریش هەست پێ دەکرێ..
بەڵام لە ئێستادا کێشەی کورد لە تورکیا وابەستەیە بە پەکەکە، چونکە هەر خۆی بکەری ئەو کێشەیەیە.گرتنی ئۆج ئالان یەکەم زەبری کوشندە بوو لە خەونی ئەو پارتە، بۆیە تاکو ئێستاش بەشێکی زۆری ئەو هەوڵانەی پەکەکە سنووردار کراوە.
لە ئێستادا کێشەی کورد لە تورکیا لە گەورەترین کێشەکانی ئەو وڵاتەیە. بەڵام ئایا هەستی شۆڤێنی ناسیۆنالیستی تاکی کورد دەتوانێت دان بەوە بنێت، کە کورد سەربەخۆ بێت؟ بێگومان نەخێر
کاک سۆران، به‌شداریه‌که‌ت له‌م بڵاگه‌دا جێی پێزانینه. به‌ڕاستی و به‌داخه‌وه‌ش ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت کورد گه‌لێک شه‌رمنانه سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ داواکانی خۆیدا ده‌کات. نه‌ک هه‌ر له ئانکه‌ره ئه‌وه‌تا له به‌غداش وه‌ک ده‌گوترێت میوانێکی شه‌رمنه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێکیش خاوه‌ن ماڵ بێت ، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵێکی شه‌رمنه، وه‌ک جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێکردووه نه‌بوونی هاو هه‌ڵوێستی، یه‌ک وتاری به‌شی سه‌ره‌کی کێشه‌که‌یه.
ئه‌ردۆگان به‌و لێدوان و وته ئاگرین و حه‌ماسیانه ده‌یه‌وێت نوڕهیی و نیگه‌رانیه‌كانی شه‌قامی توركی و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌مزینان هاتۆته ئاراوه و به‌هێزی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه بۆته ئه‌مری واقیع و رۆژ له دوای رۆژیش ده‌سه‌ڵاتیان له‌وێ فراوانتر ده‌بێت.
به‌ڵێ کاک ده‌شتی زۆر ڕاسته ده‌شێت ئه‌وه به‌شێک بێت له گرفته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا، به‌ڵام خۆ کوردیش له تورکیا نه‌ته‌وه‌یه‌کی 22 ملیۆن که‌سین. پرسیاره‌که لهوهدایهب ئایا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌نگ بۆ کورده‌کان دانانێت، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی کورده‌کان بۆ ده‌نگی ده‌ده‌نێ، له دوو هه‌ڵبژاردنی پێشودا ڕێژه‌ی ده‌نگدان به ئاکاهپه زیاتر بووه له‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌په هێناونی یانیش لایه‌نه‌کانی پێش به‌ده‌په. بۆ ؟
دەستان خۆش بۆ نوسینی ئەو بابەتە یەکێک لەبنەما سەرەکیەکانی دانوستان و گفتوگۆ لانی کەم بروابونە بەچەند خاڵێک هاوبەش بەڵآم ئەکەپەوحکومەتی ئەنقەرە لەگەڵ لایانی کوردی هیچ خاڵی هاوبەشیان نیە و بروایان بەو پرەنسیبە سەرەکیەش نیە کە لانی کەم گفتوگۆ لەنێوان دو نەتەوەی جیاواز دەکرێ هەروەها هەتا ئێستاش تەنها جەدەلیان کردوە لەسەر پرسی کورد نەک گفتوگۆ ..جگەلەوە تورکیە هەمیشە دەیەوێت ئەوە لەبیر خۆی بباتەوە کەلەو وڵآتە کێشەیەک هەیە بەناوی کێشەی کورد لە کاتێکدا ئەم کێشەیە گەیشتۆتە ئاستێک ناگەڕێتەوە بۆ دواوە و دەبێ چارەسەربکرط
کاک جه‌بار سوپاسی تێبینهکانت ده‌که‌م و هیوادارم هه‌میشه به‌رده‌وام بێت له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م ىڵاگهدا. دیسانه‌وه سوپاس.
پرسیار:توركیا دەیەوێ چی بكات؟
وەڵام: هەڵۆ مەرگەیی.
Hallohasan248@yahoo.com
وای دەبینم دوای ساڵێك لە گۆشەگیری سەر ئۆجەلان، دەوڵەتی توركیا نەیانتوانی ئاپۆ، و گەریلا و گەلی باكور لە یەكتر داببڕن، نەشیانتوانی ئەم ئیرادەیە لاواز بكەن، هەر بۆیە ئیدی توركیا لەبەردەم دوو بژاردان یان ئەوەتا هاوشێوەی باشووری ئەفریقیا چۆن بە فەرمی نیسلۆن ماندێلایان پەسند كرد وئازادیان كرد و كۆتایشیان بە سیاسەتی ئاپارتاید”جیاكاری نەژادی” هێنا، ئەوانیش ئۆجەلان ئازاد دەكەن و كۆتایی بە سیاسەتی نكۆڵی‌كردن لە ناسنامەی كورد دێنن. یا خود شەڕێكی سەرتاسەری لەبەرامبەر گەلی كورددا رادەگەیەنن و هەوڵی پاكتاوكردنی دەدەن. هەر دوو حاڵەتەكە دوور نیین و پێویستە هەموو كوردێكی نیشتمانپەروەر هەست بەم راستیە بكات. بە هەڵواسراوی مانەوەی كێشەكانمان لە ئێراقدا و پەسند نەكردنی ناسنامەی گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا كە كۆبوونەوەی قاهیرە ئاماژەیەكی دیار بوو و ئەم راستیە دەسەلمێنێ. بێگومان ئەگەر ئەو ناوەندانە بتوانن سیاسەتی خۆیان لە توركیا سەر بخەن، ئەوا دەسكەوتەكانی باشوورمان چارەنوسەكەی لە ساڵی(1975) و پەیمانی جەزائیر باشتر نابێت و گەلەكەشمان لە رۆژئاوا رووبەرووی كۆكوژی دەبێتەوە لە سیاسەتەكانی ئیرادەی توركیا و ناوەندە جیهانیەكان سەرنەكەوێت، پێویستە بۆ كورد بە هەڵوێست و بەڵێنی فریودەر نەخۆن كەتوركیا لە راگەیاندندا دەیدات، چونكە ئەزموونی رابردوو سەلماندوویەتی كە زۆربەی بەڵێنەكان كرداری لە گەڵدا نییە، بەڵكو زۆرجار كرداری پێچەوانەی لە گەڵدا بووە.لەلایەكی ترەوە, وادەزانم: ئەگەر سیستەمی گۆشەگیری دژ بە ئۆجەلان لە پەرلەمانی توركیا بە یاسا و پەسەند بكرێت، ئەوا ئەو شەڕە فەرمی دەبیت و چیتر تێكۆشان تەنیا ئەو تێكۆشانە نییە كە با گۆشەگیری هەڵبگیرێت و دیدار ئەنجام بدرێت، یان ئەنجام نەدرێت، بەڵكو، ئەگەر ئیمراڵی بكرێتە ناوەندی شەڕی دژ بە گەلی كورد ئەوا شەڕ و تێكۆشانمان راستەوخۆ لە دژی ئاكەپە دەبێت و دەوڵەتی توركیا لەم كاتەدا دەیەوێت بە سیاسەتی هەڕەشە و گۆڕەشە گۆشار بخاتە سەر پارتە كوردیەكانی باشوور و رووبەرووی پەكەكەیان بكاتەوە و گەریلاش لە پۆزیسیۆنی پاراستندا بهێڵنەوە، ئەمەش بەشێكە لەو سیاسەتەی ئێستای پیادەی دەكات.ئێستا توركیا، بە هاوكاری و هاودەستی ئاكەپە و فەتحوڵڵا گولەن هەوڵی پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی كورد دەدەن و دەیانەوێ ئیرادەی گەلی كورد بشكێنن و سیستەمی خۆیان لە كوردستاندا بچەسپێنن، بەم شێوەیەش دەیانەوێت لە قڕكردنی سیاسی و كلتووری كوردداندا بگەنە ئەنجام. ئەگەر توركیا بەم شێوەیە بەردەوامی بە سیاسەتە شەڕانگیزیەكانی خۆی بدات، ئیدی بەرخۆدانی سەرتاسەری دەكەوێتە رۆژەڤەوە، شەڕ لەهەر جێگایەكدا بڵاو ببێتەوە. ئاكەپە بەگرتن و هێرش وڵامی راگەیاندنی پرۆژەی خۆسەری دیموكراتیك كە لە لایەن كوردانەوە(بەدەپە) راگەێندربوو دایەوە،ئاشكراشە ئیدی پەكەكە لە پۆزیسیۆنێكدا نیە كە بەهیوای ئاكەپە بێت، ئیدی پەكەكە لەهەر جێگایەك بەرخۆدانێكی بێ راوەستان پێشدەخەن. ئەمساڵیش شەڕەكە رووی خۆی كردووەتە ئیمراڵی. تێكۆشانێك كە ناوەندەكەی ئیمراڵییە بەرێوە دەچێت.
کاکه هه‌ڵۆ، سوپاسی بێپایانم بۆ به‌ڕێزتان و به‌شداریت له‌م بڵاگه‌دا. ده‌سته‌کانت خۆشبێت.
ده‌ستت خۆش کاک به ڵێن من رام وایه له میلله تی توورک حه ز به ئاشتی ژیان ئه که ن و پێیان باشه کورد مافی هه بێت به ڵام ئه وه ی جێی داخه ئه وه یه شۆڤیێتی نه ژاد په رسته کانی توورکن به هه میشه دیموکراسی پێشێل ئه که ن و نایانه وێ کورد و تورک له و وڵاته دا به یه که وه بژین و بۆ هه مێشه بێ کێشه و کوشت و بر بژین پارتی داد و گه شه پێدانیش ته سلیمی ئیراده ی ئه و شۆڤێنێتیه بووه به داخه وه ،،به ڵام ئه وه یشمان بیر نه چێت ئه و پارته خۆی پارتێکی ئدسلامیه و زۆر قوورسه باوه ڕی به دیمووکراسی راستاقینه هه بێت جهوون له بنه ره ت دا لای ئاینی ئدسلام دیمووکراسی یاساخه .
ئه‌زیزم کاک به‌ڕێز، ده‌شێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بۆچونه‌که‌ی به‌ڕێزتدا بم، به‌ڵام به‌ڕاستی ناتوانم بچمه ژێر باری ئه‌وه‌ی بڵێم ئاکه‌په پارتیه‌کی ئیسلامیه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه. خاڵی دووه‌میش ئه‌گه‌ر ئاکه‌په بڕوای به دیموکراسی نه‌بێت له‌پێش هه‌موو لایه‌کدا زیانی گه‌وره ئاکه‌په ده‌یکات، چونکه ده‌رگای بوون به ئه‌ندامی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا لێ کڵۆم ده‌درێت.
دهسستخۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت، تێبینیهکانت زۆر له جێدایه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، به‌ڵام ئایا کورده‌کان و باڵی سیاسی پ.ک.ک تا چه‌ند رؤلیان هه‌بوو له پێشوازییه‌کانی ئه‌و پارته که له چه‌ند ساڵی رابووردوو باسی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌کرد له تورکیا. بدپ وه‌ک پێویست و له جێ‌دا هیچ که‌ڵکی وه‌رگرت؟
کاک شه‌ماڵ، سوپاسی سه‌رنج و پرسیاره‌که‌شت ده‌که.
هێنده‌ی ئه‌ندامانی باڵای به‌ده‌په باسی لێوه ده‌که‌ن به‌رده‌وام به‌شوێن ئه‌و دهرفهتانهوهن که بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌ڕه‌خسێت له تورکیادا. یه‌کێک له کێشه‌کانی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه نه‌مانی متمانه‌یه به‌هه‌موو مانا‌و به‌هاکانیه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌بێ هیچ گومانێک پاشخانی خۆی هه‌یه. خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه به‌لای به‌ده‌په‌وه ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌کان گرنگن به‌ڵام دانانی میکانیزمی پێویست و واده‌ی گونجاو بۆ جێبه‌جێکردنیان گرنگیه‌کی تری هه‌یه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتی و چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی چاوه‌ڕوانکراو.
هیوادارم توانیبێتم وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕیزتان بده‌مه‌وه.
وتارەکەی کاک بەڵێن دەرگا بۆ جەندين تەوەر دەکاتەوە..خوێنەر دەخاتە سەر ڕيتمی گفت وگۆکردن چ لەکاتی خوێندنەوەی وتارەکەداو چ دوای خوێندنەوەی ..لە راستیدابابەتەکە هێند پرسيار دەوروژێنێت..جێگای سەرنج ورا‌و بۆچونی هەمومانی تيا دەبێتەوە..منيش لای خۆمەوە دەڵێم ئەم بڕيارو وتارەی پارتی داد‌و گەشە پێدان وسەرۆکەکەی پەردە لەسەر نيەت وماکينە سياسی وقەومچيەکەی ناسەوناليستی تورک هەڵئەداتەوە ..ئەوە نمونەی راستەقينەی نيازو خواستی تورک وپارتەکانيەتی..ئەوە دەدو تەماشاکردنی ئەوانە بۆ هەمو ئەو پرۆسانەی کە پێشنياريان کردوە ئەوان ناتوانن لە بالای خۆيان زياتر کراسێک لە دێمۆکراسی دادورن..نەفەسيان هێندە هەڵدەگرێ وئەو پەرچەکردارانەی کەلە هەمبەری ئەم نيەت و ئايدياەەوە دروست دەبێ بەدڵنياييەوە يەکەم زەرەرو زيان زياتر بەخۆيان دەگەيەنێ..چیدی متمانە نامێنێ وگەلی کورديش بەخەبەر دەبێتەوە کە گفت وبەڵێنەکانی رابردوخانويەکی دێمۆکراتی بوە لە کارتۆن و مقەبا.. ئيتر ئەوەيە مەعدەنیئەو پارتەو سياسەتی جەق بەستوی تورکەکان..کورت و کرمانج ئەوان نايانکرێ ولاەان زەعمەتە ئەو دەرگايانەی بۆ سەر ئاستی ودێمۆکراتی دەڕوانێ بيکەنەوە
کاکه دڵساد گیان، پڕ به دڵ سوپاسی یه‌ک به یه‌کی وشه جوانه‌کانت ده‌که‌م و هیوادارم بتوانم هه‌میشه جێی متمانه‌ی به‌ڕێزتان و خه‌ڵکی خۆت ئاسا بم.
baray minawa goratreen kesha la torkya keshay korda awash abeet charasry bo bekrit charasarakash har ba geftu go abeet chonka ba chak aw keshaya chak nabeet taka charasar ba daneshtin abeet la galyana serok wazyranesh azada ray khoy darbireet balam bary khor ba bezhin na gerit.
زۆر سوپاست ده‌که‌م کاک کارزان بۆ تێبینیه‌که‌ت
بەڕاستی جەنابت بە ئەندازەیەکی باش پەنجەت لەسەر (برینە کۆن‌و تائێستا ماوەکان)داناوە ، خۆی لە خۆیدا ئەوەی کە پێی دەڵێن کێشەی کورد لە باکوری کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی تورک هەر لەسەرەتاوە باوەڕی بە چارەسەری تەواوەتی کێشەی کورد نییە لەو وڵاتەدا ، چۆن ؟ ئەوەتا تا چەند ساڵێکی کەم بەر لە ئێستا لەلای ئەوان شتێک نەبوو بەناوی (کێشەی کورد)، وە بەگەریلاشیان دەگوت گروپێکی تێرۆرستی تێکدەری…هتد .
بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لەم دووادواییانەدا دەسەڵاتدارانی تورک و تەنانەت زۆرینەی ڕەگەزپەرستەکانیشیان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێ دان بنێن بەو ڕاستییەی کە لە تورکیا لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەگوزەرێ و هەوڵی بەردەوامی بۆدەدرێ ،ئەویش ئەوەیە کە نەتەوەیەکی تر جگە لەتورک لە تورکیا هەیە کە دەوڵەتی تورک دەستی گرتوە بەسەر خاک‌و وڵات‌و ئاو‌و سامان‌و خێروبێرو سەرجەم کایەکانی ژیانی ئەم نەتەوەیەی زەوتکردووە وەلەبەرامبەریشدا ئەوانیش داوای ئازایو مافی چارەی خۆنوسینیان دەکەن، نابێ بەم شێوەیە بەردەوام بێت و گەیشتنە ئەو بڕوایەی کەدەبێت واقیعبینانەتر بڕواننە بابەتەکان بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزنەوە .
لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا کەم کەم هەست بەو گۆڕانکاریاانە دەکرا لە ئەدای حکومەتەکەی ئەردۆگاندا ،بەڵام بە تێپەڕبوونی نزیکەی ٣ ساڵ بەسەر دەستکردن بەو پڕۆسەیە (کرانەوە بەڕوی کورددا) دەرکەوت کە پڕۆسەیەکی لەرزۆکی ئەژنۆ شکاوەو ناتوانێ لەزەمەنێکی واکورتدا بەو ئاسانییەی کە ئەوان دەیانەوێ کێشەی کورد چارەسەر بکات ،بۆ ؟ چونکە لەم وڵاتەدا تائێستا هێزی سەربازی هەیمەنەی تەواوی زاڵە بەسەر سەرۆکایەتی کۆمار‌و حکومەتو پەرلەمان‌و جگەلەوەش لەژێر دەسەڵاتو فرمانی کەسانێکی وا نەژادپەرستدان کە باوەڕ ناکرێ هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بیرکردنەوەو کردار‌و گوفتارو ڕەفتاریاندا بێت لە ئاست مەسەلەی دۆزی کورددا.
یەکێکی تر ئەوەیە کە لە تورکیادا تا ئێستا پەکەکە وەکو هێزێکی تیرۆریست ناوزەند کراوە لەکاتێکدا گەر بەجددی تورکیا بەدوای چارەسەری کێشەی کورددا بگەڕێ ئەوە ڕاستەقینەترین کلیلی چارەسەر بۆ ئەو مەسەلەیە پەکەکەیە.
بۆیە بەبڕوای من دەبێت دەوڵەتی تورک لەسەرەتادا کارلەسەر ئەوەبکات کە پەکەکە وابناسێنێت لەتورکیا کە ئەوانە بەشێکی زۆر گرنگن لە چارەسەر ، وەگفتوگۆکردنێکی جددی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەست پێبکەن بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی بنەڕەتی و کۆتاییهێنان بەو شەڕوشۆڕو کوشتارەی کە لە کۆتایی حەفتاکانو سەرەتای هەشتاکانەوە لە باکوری کوردستان لەنێوان کورد‌و تورک‌دا دەستی پێ کردۆتەوە..
ده‌ست خۆش کاک میرزا قودسی بۆ ڕا و سه‌رنجه‌کانت و سوپاسی وشه جوانه‌کانت ده‌که‌م
Ta Keshay Kurd nabet ba keshayaki newdawlati ka la danishtnakani UN basi lasar bkret keshaka 7al nabet. wa katekish keshay kurd abet ba keshayaki newdawlati ka sarkrdakani Kurd waz la raw rut u para kokrdnawa bhenn u chawek ba mezhuda bxshenn u bzann halay kon chon krawa sudi lebbinn u halekish ka hata peshaw lakisi nadan u ba baleni duzhmnan naxalaten u bawariyan peyan nabet u hargiz hich takeki Kurd ba kam nazann u hamish ba yak dasti polayee yakgrtu barambar duzhn buwastn awsa mafi hamu Kurd zor ba Asani wardagiret u hamisha sarkawtu dabn u chok ba hara baheztrin dawlati jihan dadadan … Zor supas
Supas kak Balen bo am babata juwana …
ئه‌زیزم چاوه‌ڕوانی به‌شداریی ههمیشهییتم له‌م بڵاگهمدا، ده‌ست خۆش
دەست خۆش كاك بەڵێن، من پێم وایە توركیا دەزانێت كەلەدوای سوریا حاڵی ئەویش باش نا بێت، بۆیە دەیەوێت لەئیستاوە هەرەشەكانی دەست پێ بكات بۆ توندوتیژی لەئەكەری سەرهەڵدانی نارەزایی هاوشێوەی سوریا، بەڵام بێ كومان زەرەرمەندی كەورە دەبێت، هەرچەندە گەش بین نیم بەبەدیهێنانی مافی كورد لەرۆژئاواو باكوور و رۆژهەلات هاوشێوەی باشووری كوردستان.
کاک کاروان، سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م، بێگومان هه‌میشه تورکیا به چاوی پڕ گومانه‌وه دهرووانێته ئاینده، به تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که. سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م
ئه وه ئامازه يه كى رونه كه توركيا بى ئوميدبوه له كورد وناتوانيت موماطله ى بى بكات جيتر، ده زانيت روداوه كانى ناوجه كه له كه ل خواستى ئه و يه كنا كريته وه و ده يه ويت به و وتارانه فشارى زياتر بكات له كورد.إبلاغ · 5:04
به‌ڕێزان له ئه‌نجومه‌نی سۆشیالیست
سوپاسی به‌شداریتان ده‌که‌م له‌م بڵاگه‌دا و هیوادارم هه‌میشه به‌رده‌وام بن و له دید و بۆچونه‌کانتان بێبه‌شمان نه‌که‌ن
من وا دةزانم رةجةب تةيب ئةردؤغان و بارتى داد‌و كةشةبيَدان كةوتوونةتة هةلةيةكى كةورةوة كاتيَك بارتى كريَكارانى كوردستان و بةدةبة و لايةنة كورديةكانى تر تيكةل دةكةن.هةرجةندة ئةوان هةموويان سةر بةيةك نةتةوةن و ئامانجيكى هاوبةش كؤيان دةكاتةوة..بةلام بيروبؤجونى جياوازيان هةية و بيويستة هةر لايةنة بةشيوة ديدو تيروانينى خؤى مامةلى لةكةل بكريت
بارتى كريكارانى كوردستان جةندين جار يةكلايةنة شرى راكرتووة و ئامادةبووة بؤ دانوستان، بةلام ئةوة حكومةتى ئةنكةرة بووة كة خؤى لةراستييةكان شاردؤتةوة
ئةردؤغان و بارتةكةى نةيانتوانيوة سود لةهةلومةرجى نويى توركيا وةربكرن و هاوشانى كورد…نيشتمانيكى ئارام دروست بكةن…ئةرؤدغان كةتووةتة هةلةيةكى كةورةوة كاتيك جارةسةرى سياسى بؤ كيشةى كورد ناكات..
جونكه هةتا كيشةى كورد لةتوركيا جارةسةر نةكريت ئةوا توركيا ئارامى بةخؤيةوة نابينيت
توركيا ئيستا ترسى ئةوةى لينيشتووة سةركةوتنى شؤرشى سوريا سةركةوتن بةدةست بهيَنيَت و ببيتة هؤى ئةوةى كوردى باكوريش دةست بةشؤرش بكةن….بةلام خؤ توركيا دةبيَت باش ئةةوة بزانيت كة كوردى باكور ماوةى دةيان سالة لةشؤرش و بةرخؤدان بةردةوامن.توركياش لةكوشتنى خةلك و كاولكردنى مالى كورد دةستى نةباراستووة….كةواتة باش‌ترين هةنكاو كة توركيا بينيت ئةوةية لةكةل كورد بكةويتة دانوستانى راستةقينةو دان بةمافةكانى كورددا بنيت…..جونكة دةبيت بارتى داد‌و كةشةبيدان ئةوة بزانيت…كة خؤرى ئةو لةناتؤ و بشتيوانيى خؤرئاوا ليَى بةرةو كوزانةوة دةجيَت و ئةمريكا بةدواى بةديلدا دةكةريت.
به دڵنیاییه‌وه کاک ساڵح ، وه‌ک زۆرێک له‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تێبینی و سه‌رنجی خۆیان داوه، وه‌ک له بابه‌ته‌که‌شدا ئاماژه‌ی پێکراوه، له ئانکه‌ره ده‌نگ زۆره و گه‌وره‌شه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا ، به‌ڵام هیستا هیچ ههنگاوێکی ڕاسته‌قینه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا نه‌نراوه.
دەستخۆش كاك بەڵێن
گرفتێكی گەورەی ئێمەی كورد ئەوەیە هەمیشە گللەیی لە نەیارەكانمان دەكەین، ئەوان سیاسەت دەكەن و دەزانن چیان دەوێت، ئەوان بەردەوام تاكتیكیان دەگۆڕن قسەیان دەگۆڕن بەڵام ئامانج و سترتیژیان بەرامبەر بە كورد نەگۆڕە
کاک سامان سوپاسی ئه‌م بهشداریهت ده‌که‌م، زۆر دروسته و ده‌مێکه ده‌گوترێت پایته‌خته‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردیان تێدایه ئه‌گه‌ر له سه‌ر هیچ شتێک هاوڕا نه‌بن ئه‌وا بێ هیچ چه‌ند و چونێک له‌سه‌ر دۆسێی کورد هاوڕان
ده‌ست خۆش كاك به‌لین
زه‌مینه‌ی گفتوگۆ له توركیا تا ئیستا له‌بار نیه و هیزیكی شاراوه هه‌یه هه‌ركاتی ده‌رفه‌تیك بۆ ئاشتی دیته پیشه‌وه یان گفتوگۆیه‌ك ده‌ست پیده‌كات ره‌وشی ئه‌منی یان سه‌ربازی ئالۆز ده‌كریت به‌لام سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا ده‌بی بزانیت كه كیشه‌ی كورد له‌و ولاته كیشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و ئه‌و كرداره سهرازیانه گهریللاكان ته‌نها په‌رچه كردار بۆ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی ئه‌و گه‌له هه‌یه‌تی له ولاتی توركیا
ده‌ست خۆش کاک زانا وه‌ک هه‌میشه ڕاشکاوانه ڕای خۆتت خسته ڕوو، ده‌ست خۆش
ئەم ووتانەی ئەردۆوان خۆی لەخۆیدا بەلگەی ئەوەن کە گەورەتری کێشەی ئەمرۆی تورکیا کێشەی کوردە نەک سەرۆک وەزیران بەلکو تاک بە تاکی تورکیا ئەزانن کە تا کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر نەکرێت تورکیا خۆشی و ئارامی بەخۆیەوە نابینێت
ئه‌وه بۆچونێکی زۆر دروسته و ده‌کرێت بشڵێین ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌رکردنی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌ی کورده‌وه له ناوچه‌که‌دا.
بیرکردنه‌وه له‌چاره‌سه‌ری دۆزی کورد له تورکیا بێ به‌شداری ( پ ك ك ) پرۆسه‌یه‌کی نه‌زۆکه . گوومانی تێدا نییه که که پ ك ك به‌شێکی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستانی باکووره ، وه ناساندنیان به تیرۆریست له لایه‌ن ئیسلامییه به ناو پێشکه‌وتوخوازه‌کانی تورکیا دهیسهلمێنێنێت که بیروباوه‌ڕیان زۆر دوور نییه له نه‌ته‌وه‌خوازه توندڕه‌وه‌کانی تورکیا و کورتبینیان ئه‌سه‌لمێنێت له تێگه‌یشتنی مافی نه‌ته‌ویه‌کی جیاواز . دۆزی کورد ڕووبه‌رێکی فراوانتری گرتووه‌و له سنووره ته‌سکه‌کانی ووڵاته‌کانی تێیدا ده‌ژین ده‌رچووه ، ئه‌مه‌ش ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستانی سووریا ده‌یسه‌لمێنێت كه کاردانه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری هه‌بوو له ناوچه‌که‌و هه‌موو جیهاندا . که‌واته ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌یه‌وێت له ناوچه‌که‌دا وه‌ك یاریکه‌رێکی سه‌ره‌کی ڕۆڵی هه‌بێت ده‌بێت بیروباوه‌ڕی بگۆڕێت و به مێشکی فراوان و نوێوه بڕوانێته مانای مافی نه‌ته‌وه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵیاندا و سه‌رپێخستنی سیاسه‌تێکی نوێ . هه‌ر مێژووی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد له تورکیادا ئه‌سه‌لمێنێت که سیاسه‌تی شه‌ڕ و تۆقاندن و چه‌وساندنه‌وه شکستی هێناوه .
کاک ڕزگار زۆر سوپاسی به‌شداریت ده‌که‌م، ده‌ستت خۆشبێت بۆ سه‌رنجه‌کانت
ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تی تورك كیشه‌كه‌ی كورد ته‌نیا به كیشه‌ی تیرۆریزم نیودهبات ئه‌وا فه‌رموو ده‌توانیت بی په‌كه‌كه‌ش كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات و كه‌س ریگای ئه‌وه‌ی لێنهگرتوه. چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له باكوری كوردستان زۆر پێش دروستبوونی په‌كه‌كه هه‌بووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی دروستبوونی ئه‌م حیزبه كوردیه‌وه سه‌ری ههلدابیت. په‌كه‌كه ته‌نیا له ئه‌نجامی تیرۆری ده‌وله‌ت دروستبووه ئیتر سیاسه‌تی ئه‌م حیزبه‌مان به دل بیت یان نا. كردار‌و په‌رچه‌كردار هه‌یه. توندوتیژی و تیرۆری ده‌وله‌تی توركه كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ركه‌ی دروستكردوه. ئه‌گه‌ر توركیا دیموكراسی بوایه‌و مافی مرۆڤی ریزلیبگرتایهو مافی كوردی بدایه وه‌ك گولیك ئه‌وا هیچ حزبیكی كوردی چانسی خه‌باتی چه‌كداری بۆ نه‌ده‌مایه‌وه. ئه‌گه‌ر بروانیته ده‌ستوری توركیا شتیك نیه ناوی كورد بیت، هه‌مو ده‌ستوره‌كه ته‌نیا باس له ده‌وله‌تی تورك ده‌كات هه‌روه‌ك كورد خزمه‌تكاری ده‌وله‌تی تورك بێت. ئیسته حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌موچاوه درۆزنانه‌كه‌ی دوباره ده‌ركه‌وت. سیاسه‌تی فرۆفیل هه‌تا سه‌ر بر ناكات. جاران ده‌یانوت كورد جودا خواوه به‌لام من وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر كورد داوای هیچیش نه‌كات ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده بی ماف ئه‌بیت. كه‌واته ماف ئه‌گه‌ر نه‌درا ئه‌وا دهسهندریت و خه‌باتی گه‌لانیش له‌پیناوی ئازادی و مافی چاره‌نوس ره‌وایه. به‌م شیوازه توركیا نابیت له نیو یه‌كیتی ئه‌وروپا و بازاره ئابوریهكهیدا شوینی بكریته‌وه.
د. سالار باسيرة / تويزةري سياسي
دکتۆر سالار، زۆر سوپاسی به‌شداریه‌که‌ت ده‌که‌م. یه‌کێک له خه‌ونه‌کانی تورکیای ئاکه‌په بوونه به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا، زۆر جاریش ئه‌وه‌مان له ئه‌وروپاوه گوێ لێبووه به‌بێ باشکردنی تۆماره‌کانی مافی مرۆڤ ، دووره ئه‌و خه‌ونه‌ی تورکیای ئاکه‌په بێته دی. به پله‌ی سه‌ره‌کی باشکردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له تورکیا یانی چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد ،بۆیه به‌لای منه‌وه یه‌کێک له پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا یه‌کێتی ئه‌وروپا تا چه‌ندێک وابه‌سته‌ی ئه‌و داوایه‌ی خۆی ده‌بێت؟
پێم وايه حكومه‌تى ئێستاى توركيا سياسه‌تى دوو فاقى پياده ده‌كات له‌به‌ر گوشاره‌كانى ناوخۆ زاهيرهن وا راده‌گه‌يه‌نێت كه تواناكانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرو گوايه لهنيويشياندا بۆ له‌ناوبردن و هێنانه ژيربارى پارتى كريكارانى كوردستانى توركيا ته‌رخانكردووه‌و واقيعهن ههنديك جاريش چۆته ژيربارى ئه‌و گوشارانهوهو رهنگدانهوهشي بووه. له‌لايه‌كى تر له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه كار ده‌كات كه مادام كێشهيهك هه‌يه. پێويسته چارهسهريشي بۆ بدۆزێته‌وه. واتا چارهسهريكى گونجاو. وابزانم كه‌سمان ناتوانين نكوڵى له‌و هه‌وڵانه بكه‌ين كه ئه‌نكه‌ره به‌نهێنى و له‌پشت په‌رده‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى مه‌سه‌له‌ى كورد و په‌كه‌كه له كوردستانى توركيا خستويهتييهگهرِ، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌گه‌رى يه‌كه‌ميش . بۆيه ليرهدا زانست و ئه‌زمون و سياسه‌تى خۆشمان رۆڵى به‌ر چاو ده‌بينێت لهئاراستهكردنى دۆسيهكهدا كه‌سه‌ره‌نجام به‌هه‌وڵى هه‌موو لايه‌ك ئاسۆى رووناكى ئه‌و مه‌سه‌له ره‌وايه پرشنگ بۆ هه‌مووان ده‌داته‌وه. سه‌رفرازبن….. شكۆ شۆرش…..
کاکه شکۆ، ئه‌مه ئه‌و ڕاستیه‌یه که پێویسته ئانکه‌ره کاری له‌سه‌ر بکات و له‌ناو کۆمه‌ڵگای تورکیادا زه‌مینه‌ی بۆ بڕه‌خسێنێت، ناکرێت داوای چاره‌سه‌رکردن بکرێت و لایه‌نێکی سه‌ره‌کی کێشه‌که به تێرۆریزم ناودێر بکرێت تا بره‌و بدرێت به‌و بۆچوونه‌ی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا دیالۆگ ناکرێت.
babateke zor jwana , hamesha babtakane ka balen , ba pezu nu hamu layanakan , lek dadanawa , u galame kak ba len ba rune zorshtmna pe dale, boya mnesh hawramu ba raste sudm le ben , har bzhen
زۆر سوپاست ده‌که‌م کاک سۆران گیان. به‌شداریت جێی سوپاس و پێزانینه
دەست خۆش کاک بەڵێن
بەبروای من ، بەروونی هەست بە پاشگەزبوونەوەی پارتی داد‌و گەشەپێدان دەکرێت لە بەڵێنەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوور، ئەمەش ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هۆکارەکان ، هۆکارگەڵێکی زۆر هەن کە وایکرد سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەئاشکرا بڵێت ئەوچیی دی بڕوای به‌وه نییه له تورکیادا کێشه‌یه‌ک هه‌بێت به ناوی کێشه‌ی کورده‌وه .
هۆکارەکان ی ناوخۆیی بێت یا دەرەکی ، بەڵام بەگشتی پێویستە دان بەوحەقیقەتەش بنێن کە پارتی داد‌و گەشەپێدان لەساڵانی رابردوو گۆرانکاری گەورە لە سیاسەتیان بەرامبەر بەکورد بەدیدەکرا لەوانە ، دان نان بەوەی کێشەی کورد لە تورکیا بوونی هەیە و پێویستیشە چارەسەر بکرێت، باسکردن لە کێشەی کورد لەپەرلەمانی تورکیادا، ئەمانە سەرکەوتن بوو بۆ نەتەوەی کورد بەگشتی ، بەڵام ئایا لێرەدا کوردەکانی باکوور تاجەند پێشوازییان لەم گۆرانکارییەکرد ؟ یا حکومەتی تورکیا تاچەند داوا سەرەتاییەکانی کوردەکانی باکووری جێبەجێکرد لەپێناو زەمینە سازدان بۆ گفتوگۆ‌و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ئازادکردنی بەڕێز عبدللە ئۆجەلان و لێبووردنی گشتی ؟
ئایا سەردانی کردنی پەرلەمانتارانی کورد بۆ قەندین چ پێویستییەک ، یا چ سودێکی هەبوو بۆچارەسەرکردنی کێشەی کورد ؟
لەقەلەمدانی سەردانی لەیلا زانا بۆلای سەرۆک وەزیری تورکیا بەدانیشتنی نافەرمی چ سودێکی هەیە، لەکاتێکدا لەساڵانی رابردوو خۆزگەیان دەخواست حکومەتی تورکیا بروای بەکێشەی کورد هەبێت و بەتەنیا دانیشتنێکیان لەگەل ئەنجامدات؟ ئایا ئەمانە هەمووی هەلە نین لەلایەنی کوردی و تورکی ڕووئەدات ؟
دووبارە دەستخۆش کاک بەڵێن .
کاک زانا ، سوپاست ده‌که‌م بۆ به‌شداریت و جێی پێزانینه.
له‌گه‌ل ریزو سپاس کاک بلین سالح ، من ده‌توانم ته‌وری بابه‌ته‌که‌ت له دو به‌ش دا بخوینمه‌وه یه‌کم به هوی هاوپیمانهتی تورکیه له‌گه‌ل ناتو و پیوه‌ندی به کیشه‌ی ئیستا سه‌باره‌ت به ئیران و سوئیستفاده‌ی تورکیه له‌م پروسه‌یه‌دا هه‌روه ها دانانی قه‌لغانی به‌رگری موشه‌کی ئامریکا له ناو تورکیه‌دا بوته هوکاریک که له‌م 3 ساله‌دا زه‌خت وه فشاره‌کان له سه‌ر کورد په‌ره‌ی سه‌ندوه که ده‌بینن به ده‌یان ههزاکهس به ژن‌و مندال وه پارلمانتار وه چالاکوانی سیاسی نوینه‌ری شاره‌وانیه‌کان به‌لام به داخه‌وه سانسور وه بیده‌نگی میدیا جیهالی له به‌ر به‌رژه‌وندی ولاتانی زلهیز گویان نابیستی بیگهنگیان هه‌لبژاردوه و ته‌نانه‌ت لالیشن هه‌روه‌هان 420 روژه دیداری سروک ئاپ‌و استهنگ کراوه لهلایهل ده‌لین دیداره‌کان له ئیمرالی وه له‌گه‌ل پ‌ک‌ک له ئوسلو هه‌ر به‌رده‌وامه ئیستاش باس له‌وه ده‌که‌ن که له ئینگلستان واته له‌نده‌ن قه‌راره دیداره‌کانی پ‌ک‌ک وه ده‌وله‌تی تورکیه ده‌ست پی بکاته‌وه ، به‌شی دوهه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قه‌یرانی سیاسی ئیران که بو دونیا رون‌و ئاشکرایه ده‌وله‌تی تورکیه ده‌یه‌ویت له ناوچه‌که‌دا وا نیشان بدات که ئیران هاوکاری پ‌ک‌ک ده‌کات به‌م شیوه‌یه ده‌یه‌وی خه‌لکی تورکیه بو جاریکی دیکه به دژی کوردان هان بدات به تایبه‌ت له سه‌رو به‌ندی هه‌لبژاردنه‌کان دا ده‌سه‌لاتی تورک ده‌یه‌ویت واکو هاوپه‌یمانی ناتو له دریژه‌دانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وی خودا ده‌یه‌وی باج بستینیت بویه هه‌مو دروکانی ئاکپه به‌شیوه‌یه دهشاردریتهوه هیوادارم له نوسینه‌که‌م دا بری تیشکم خستبیته سه‌ر ناوه‌روکی بابهتهکت به‌سپاسه‌وه عومه‌ر عینایه‌تی
کاک عومه‌ر زۆر سوپاسی بهسداریهکهی به‌ڕێزتان ده‌که‌م
کاک ڕزگار، سوپاس بۆ تێبینیهکانت و ئاماژه‌ن به‌وه‌ی که دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد جا له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کدا بێت به‌شێکی دانهبڕواه له پارچه‌که‌ی تری . زۆر گرنگه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا دابڕان دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له لاواز ترین سیناریۆدا نه‌توانرا شتی گه‌وه‌ره‌تر بکرێت.
dest xosh hawrey azezm kak balen babateky zor hesasw grnge shrovekrdny am babetane krdnewey dergayeke bo berawrdkaryw bo tegeyshtn le keshekany aqlyety seyasy eme ka ta henwke kar bew metodane dekat ke twanay jyanyan kemew twanay dahenanyan le snwry jwgrafyay sharek tenanet gerekekesh teper nakat
lله سه ره تا دا ئه بیت بزا نین بیش هه ر شتیك كه به ناوی كورده وه له دا یك بیت له قو ناغی ده سه لاتی عه دا له و ته نمیه فو بیا یه كی میزووی هه یه جونكه سیا سه ت كردن له سه ر ده می ئیستا ی توركیا را سته و خو به ستنه وه یه به میزوی ئه و وو لا ته وه مه ستم عسمانیه كا نه له ئیستا دا هه ر جوره جو له یه ك به ئا قاری جه ره سه ری كیشه ی كورد ی له مه بده ئی ئاك با رتی دا نیه وه ك بیش‌تر خوت وو تت ته نها بو مه به ستی خو سه با ند نه له هه لبزا ر دنه كاندا هه موو با ش ئه زا نین ئیران وه ك زلهیز یكی ئیقلمی تور كیا و كورد ستان له به‌ره بی دانی ویلا یه ی فه قیدا یه و بو ئه و مه به سته جر كه یه كیش ناوه ستی به هیز تر بوو نی بیكه ی ئیران مه تر سی جدی تر ده خاته سه ر بیكه و باری سنه كه را ی له تور كیا به م بییه ش ئه كه ین به را ستیه كی وا قیعیا نه واته له تور كیا عسمانیه ن‌و كان و له ئیرا نیش سه فه ویه شعه كانی سه ده بیست و بیست و یه ك به‌ر یه ك كه وتنی به ر زه وه ندی هه ر توو لا كرزی مه تر سی دار ده خاته نیوان را كانی حه ره كه ی كوردی جونكه جه مسه ر كیری هیزه سیا سیه حو كم را نه كانی كورد ستان زه مینه ی ململا نیكانی بو ره خسا ندوو ن و بو تور كیا ش ئه مه هه لیكی زیرینه نه ك بیر له جاره ی كیشه ی كرا نه وه و نه كرانه وه نا كاته وه به لكو له هه و لی به تور كی كردنی ئه م هه ریمه شدا یه كه كورد خوی به ری‌و ی ئه با ت كه واته تور كیا له ئستاو داهاتوو یه كی تارا ده یك دووریشدا برا وه ی خه لاتی كره وه سیا سی و ئا بوری یه كه یه به و جوره ش جاره ی كیشه ی كوردی تا را ده ی مه حال به ره و مه حالتر ده بات نمو نه ی كوی با سه كه ش ئه وه ی ئیستا له نیوان بغداو هه ریم روو ئه دات