هه‌موو ساڵێک له‌م ده‌مه‌وه که‌م تازۆرێک ده‌ست ده‌کرێته‌وه به قسه‌کردن و نوسین و به‌رنامه ئاماده‌کردن له‌سه‌ر کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
له ساڵیاده‌کاندا گه‌لێک له به‌رپرسان ده‌بینرێن ڕیز ده‌به‌ستن بۆ به‌شداریکردن له یادکردنه‌وه‌کاندا و وێنه‌یه‌کی زۆریان ڕووبه‌ری ڕۆژنامه وگۆڤاره‌کان ده‌گرن و دیمه‌نه‌کانیش هێنده زۆر ده‌بن که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن فریای په‌خشکردنی هه‌موویان ناکه‌ون.
سیاسیه‌کانمان له‌و ساڵیادانه‌دا هه‌ر وتاره و ده‌یده‌ن، هه‌ر ڕسته‌یه و ڕیزی ده‌که‌ن ، هه‌ر دروشمه ڕه‌نگێکی به‌به‌ردا ده‌کرێت، ئیدی به کورتی و به کوردی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌شدار بیت له بۆنه‌که‌دا و ئه‌وه‌یش که چی ده‌ڵێیت یان نایڵێیت مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه.
ئه‌وه‌ی پار یان پێرار یان زیاتر له ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گوتراوه، جارێکی تریش ده‌گوترێته‌وه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێین هه‌ندێک جار خوا هه‌ڵناگرێت ڕسته‌کان و په‌ره‌گرافه‌کان پاش و پێش ده‌خه‌ن و که‌مجاریش هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی نوێ به‌کارده‌هێنرێت.
پاش ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمه‌کانیش هه‌ر یه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی و ئیدی بۆ به‌رنامه‌ی کاری یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتوو ئه‌وه‌ی له بیردا نه‌مێنێت هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله، ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان شتێک به بیردا هات ئه‌وا هه‌ڵده‌گیرێت بۆ وتاره‌که‌ی ساڵی ئاینده به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی له ساڵی پێشتردا چی گوتراوه.
هه‌موو ساڵێکیش ده‌ربازبووان و که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساتانه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌ی دراون جێبه‌جێنه‌کراون و وه‌ک ده‌ره‌نجامێکی سروشتیش ده‌بینیت داواکانی ئه‌مساڵ له هی ساڵانی پێشوو زیاد تریشن و جودا تریشن.
ئایا هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تریش ته‌نها بۆ یادکردنه‌وه‌ن، یان پێویسته بکرێنه پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی له پێناو ئاینده‌یه‌کی باشتردا؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر مانایه‌ک یان به‌هایه‌ک بۆ ئایندهی باشتر مابێته‌وه!؟
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تریش، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شۆفینیزمی عه‌ره‌بی بوون که له‌و کاته‌دا له پارتی به‌عسی سه‌دام حوسێن‌دا خۆی ده‌نواند.
ئه‌و ڕه‌فتاره ژینۆسایدیانهی به‌غدا هه‌ر ته‌نها به‌مه‌به‌ستی کوشتن و قڕکردن و ده‌ستگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و بێده‌نگ کردن نه‌بوون، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پرۆسه بوون بۆ تێکشکاندنی سایکۆلۆژیه‌تی مرۆڤی کورد و لێسه‌نده‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
بۆیه لێره‌وه پێویست به پڕۆژه‌کانی دروستکردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه هه‌یه نه‌ک وتاری باق وبریقه‌دار، نه‌ک وتارێک که وشه‌کانی توانای بڕکردنی ته‌نها چه‌ند کاژمێرێکیان نییه، نه‌ک دروشمێک که که‌سێک بۆی نابێت به ته‌ته‌ر.
کورد له عێراقدا زیاتر له 20 ساڵه خۆی فه‌رمانڕه‌وای خۆی ده‌کات، زیاتر له 20 ساڵه پرۆسه‌ی به حیزبی کردنی هه‌موو شتێک کار ده‌کات، به شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بۆشیان بلوێت ئه‌وا وه‌ک چۆن شکۆمه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له کارنامه‌ی به ئه‌فسانه کردن و پیرۆز کردنی تاکه‌کاندا ده‌توێننه‌وه ئاوه‌هاش بۆنه تراژیدیه‌کانیش ده‌خه‌نه ئه‌و خانه‌یه‌وه و خۆیان به فریادڕه‌س ده‌زانن وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له داردا دۆزیبێته‌وه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان نه‌یانکردووه، به‌رنامه ڕێژیه‌که بۆ هه‌ڵساندنه‌وه و ساڕێژکردنی زامه سایکۆلۆژیه‌کانی تاکی کورد.
ئا له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێکیش نرابێت ئه‌وه‌نده شه‌رمنانه و بچوک بووه ناچێته هیچ خانه‌یه‌که‌وه که بتوانرێت وه‌ک زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر لێی بڕوانرێت.
بۆ خه‌ڵکی ساده‌ی وه‌ک ئێمه، هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تریش له هزری هه‌مواندایه، به‌رده‌وام ڕامان ده‌چڵه‌کێنن، ئازارمان ده‌ده‌ن، ده‌مانگریێنن، هه‌ناسه‌مان سوارده‌که‌ن، تا ئه‌ندازه‌یه‌کیش بیرکردنه‌وه‌کان له‌و ڕابردووه تراژیدیه ئه‌وه‌نده قوڵه ئێستا و ئاینده‌شمان له‌بیر ده‌باته‌وه.
ئێمه تا ئێستاش وه‌ک مێژوو سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساتانه‌ماندا ده‌که‌ین و نه‌شتوانراوه بکرێنه بابه‌تی ئه‌و مێژوویه‌ک تا نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی پێ ئاشنا بکرێن.
بۆ ساڕیژکردنی برینه‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه ، کۆنتراکتی نه‌وت، ڕاکێشانی بۆری و لوله نه‌وتیه‌کان، بازرگانیی یاسایی و نا یاسایی، به‌رزکردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کان، بازاڕی کراوه و بازرگانی ئازاد ، سه‌رنج ڕاکێشانی کۆمپانیاکانی جیهان، به حیزبی کردنی کاره‌ساته‌کان و بۆنه‌کان، کڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، ململانێ ڕه‌ش و سپیه‌کانی ناو و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌شداربوونی کاربه‌ده‌ستان له مه‌ڕاسیمه‌کاندا..هتد، هه‌رگیز نابنه چاره‌سه‌ر بۆ ساڕێژکردن، ئه‌گه‌ر گۆڕانێک له بیرکردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی باشوری کوردستاندا نه‌یه‌ته ئاراوه.
هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و جۆره گۆڕانکارییه‌ش له هزری ڕێبه‌رانی سیاسی باشوری کوردستان خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات. له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێکانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌وه و دادگایی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان هه‌بووه له‌و تراژیدیا نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا که هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرێک له‌وانه‌ی ناویان له لیستی دادگای باڵای تاوانه‌کاندا وه‌ک گومانبار هاتووه لای لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی باشوری کوردستان داڵده‌دراون.
پێم وانیه تاوانی ئه‌م جۆره داڵده‌دانانه له تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که‌متر بن.
داڵده‌دانی ئه‌و گومانبارانه زامه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به کراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه و به‌رده‌وامیش ئه‌و پرسیاره لای ده‌ربازبووانی کاره‌ساته‌کان به کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه ” ئه‌رێ جیاوازی له نێوان ئێمه‌ی قوربانی و ئه‌وانی تاوانباردا چییه؟”
پێکهێنانی دادگایه‌ک له هه‌ولێری پایته‌خت نه‌ک له به‌غدا ده‌شێت ببێته وه‌ڵامێکی به‌رایی و ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری پێشێلکراوی مرۆڤی کورد. پێکهێنانی ئه‌و دادگایه و ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی دادگاییه‌کی ڕه‌وا و ئازادانه به‌بێ هیچ گومانێک کرانه‌وه‌ی له ئه‌قڵیه‌تی حیزب‌دا پێویسته به‌شێوه‌یه‌ک که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی حیزباییهتیهوه.
پێویسته ڕاڤه‌کردنی بابه‌تیانه‌ی کاره‌ساته‌کان بخرێنه نێو قۆناغه جیاجیاکانی به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک له پۆلێکی دیاریکراوی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستپێبکات تا ده‌گاته قۆناغه‌کانی زانکۆ و خوێندنی باڵا.
له‌ده‌مێکدا وا چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیشدا ڕه‌ت ده‌بێت که هیچی که‌متر نییه له ژینۆسایدی ئه‌رمینیاییه‌کان و جوله‌که‌کانیش، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه به چاره‌کی هه‌وڵه‌کانی جوله‌که‌کان که داویانه بۆ ناساندنی هۆلۆکۆست و به زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی له ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا، کارێکی وه‌ها بکرێت به‌رده‌وام ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته‌کانی تریش له هزری مرۆڤی کورددا بمێنێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که مێژویه‌کی پڕ له سه‌ره‌وه‌ری بێت بۆی نه‌ک مێژوویه‌ک که هه‌ناسه‌ی سارد و حه‌سره‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت.
بیرۆکه‌ی تریش هه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌نگاویان بۆ بنرێن، له‌وانه کارکردن له‌سه‌ر باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی که‌س و کاری قوربانیانی کاره‌ساته‌کانه. ئه‌گه‌ر دۆسێی کاره‌ساته‌کان تا ئێستا ته‌نها وه‌ک ڕووکار و وه‌ک شتێکی لاوه‌کی لێی ڕوانراوه، با بۆ له‌مه‌ودوا بتوانرێت به‌رنامه‌ڕێژیه‌کی بابه‌تیانه بکرێت بۆ کارکردنه سه‌ر گوتاره‌کان له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناردنی که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا بۆ قسه‌کردن له نێوه‌نده هزریه‌کانی جیهاندا و به تایبه‌تیش جیهانی ئیسلامی و جیهانی عه‌ره‌بی، بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی به ناوی عروبه و به ناوی ئیسلامه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کراون، مه‌خابن له‌م ڕووه‌یانه‌وه که‌مته‌رخه‌می هه‌یه، هێنده‌ی ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه‌ی که تا ئێستا نه‌توانراوه نێوه‌ندێکی متمانه پێکراوی زانستی و تایبه‌تمه‌ند به پرسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کان پێکبهێنرێت، تا بتوانرێت پشت به زانیاریه‌کانی و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ببه‌سترێت بۆ لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردن و تێگه‌یشتن له کاره‌ساته‌کان.
43 responses to “با چیتر یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تر نه‌که‌ینه‌وه”
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌پێزه
به‌راستی یادی ئهنقال و هه‌لبجه ئه‌وه‌ندی به حیزبی كراوه له‌هه‌ریم ئه‌وه‌نده كار بو خودی كیشه‌كه نه‌كراوه ئیمه ده‌بوایه چه‌ندان كونفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بكه‌ین تا به جیهانی بناسینین به‌تایبه‌ت لوبی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه دروستبكه‌ین ئهدڤركهسی بربكهین ، ئیستا هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مو كاتیك زیاتر پێویستی به ناساندنی ئه‌و كیشانه هه‌یه له‌جیهان دستی كاك به‌لین خوشبیت بو ئه‌و بابه‌به دووباره
Barez Kak Balen,
Barasti whskani barezt henda bapez u manan kam kas haya btwanet awa baw shewaya basi Kesha u nahamatiyakani millataky xoy bikat u xamsardi barprsa baladastakani wilat nishan bdat babe jiyawzi u nawzrandni hich kasek ja away ka aixwenetawa aya baprs bet yan har kaseki asayee bet tedagat ka mbasat chiya u am wtara bo keya … dast xoshit le dakam u hamisha sarkawtu bit ..
mnesh bahaman shewae kak balen hewadarm namenet chwnka hamw salik am kara azare aw kasana ayat ka chand salika xoshawestakanyan la dast yawa balam am yad krdnawa wak awaya ka ka taza rwe yabet zor dast xoshe la kak balen akam baraste kareke bashe krdwa wa xzmateke gawra bo hamw layak
سه ره تاده ست خؤشى له كاك به لين ده كه م چونكه منيش به هه مان شيوه پشتگيرى أكه م كه أم يادكردنه وه نه مينيت چونكه ته نهاأزاردانى أوكه سانه يه كه خؤشه ويسته كانيان له ده ست ياوه هيوادارم هه مومان هاوكارى كاك به لين بكه ين
کاکە بەڵێن سڵاو دەست خۆش بابەتێکی جوانت وروژاندووە کە ئێستا وا بەرەو یادی ئەم کارەساتە جەرگبڕانە دەچین .بەڵام پێش تۆش ودوای تۆشخەڵکانی زۆر لەدڵسۆزان وخەمخۆرانی گەلەکەمان لەسەر ئەم بابەتەی ڕاوبۆچوون وگوتار بڵاو دەکەنەوەلەڕێی هونەرو مۆسیقا فلیم هەموو شێوازەکانی تر. وەک خۆت گوتەنی ساڵانەش حکومەت دسەڵاتداران کلیشەیەکی حازریان هەیە هەمان قەوانی ساڵانی پێشوو دووبارە دەکەنەوە کەئەوەش هەرقسەی ڕووتە چ زەریبەیێکی لەسەر نییە.من وەک تاکێکی قوربانیدەر دەمێکە گوتوومە دەبوا ئیمڕۆ خەڵکی ئەنفال و قوربانیانی کیمیایی و بنەماڵەی شەهیدان دەبوایە دیارترین کەسانی ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە بونایە نەک پەراوێزخراوترین بن بەڵام بێ هودەیە گەندەڵی چاوی کوێر کردوون هیچ نابینن کۆنەجاش خاینووخۆفرٶش بەرهەمی خوێن ورەنج وقوربانی شەهیدان دەخۆن . دەسەڵات ئامادەیە سەد جار بچێتەوە بەغدا بۆ کێشەی نەوت و بودجە کەزۆر بێ منەتانە دەیدزن و دەیخۆن بەڵام ئامادە نین لە یەکێ لەو سەفەرانەیان داوای قەرەبوو کردنەوەی خەڵکی ئەنفال کیمیا باران و ئەوانی تر بکەن بەهەرئال دەست خۆش سەرکەوتووبیت. سوپاس
منیش هاوتام لەگەڵ بیرۆ بۆچوونی بەڕێزتدا و وە لە هیچ یاد و هیچ ساڵێکدا لەم تێڕووانینەی بەڕێزت جوانترم نەبینیوە… ئێمە وەکو ئەوە وایە یادی سەرکەوتنی ڕژێمی دیکتاتۆر بکەینەوە، لە ڕاستیدا ئێمە بەم ڕێگایانەی بەڕێزت دەتوانین هەم یادی دوژمنانی گەلەکەمان لە هزری نەتەوەیماندا نەهێڵین وە هەم بە دروست کردنی یادێکی شارستانی و دڵخۆشکەرانە دەتوانین شاری هەڵەبجە بخەینە ئاستێکی بەرزتر و ئاسۆیەکی گەشتر، ئیتر کاتی ئەوە نەماوە هەموو ساڵێک غەمی قوربانی و کەسوو کاری قوربانیان سەرلەنوێ زیندوو بکەینەوە، باشتر وایە لە بری ئەوە هەوڵی باش کردنی ڕەوشی ژیانی خەڵکی هەڵەبجەو کەس و کاری قوربانیان بدەین و پۆزەتیفیان بکەین و چی تر یادی کارێکی وا گڵاو نەکەینەوە، لەم یادەدا کارێکی جوان بۆ هەڵەبجە ئەنجام بدەین تا غەمەکان لە دڵی هەمووان بڕوات و خۆشی جێگەیان بگرێتەوە… دەست خۆش بۆ ئەو بیرۆکە جوانەت کاک بەڵێن گیان.
kak baleni aziz spas zor poxt o gonjao bo balam pem waye kurd dabe bo ba jihani krdni halabjao anfal dabe projai kaltori habet wako roman, teater, honar ka ala asti jihanye darbkawet
کاک به‌ڵێن گیان ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م وتاره‌تان و کۆمه‌ڵێک خاڵی گرنگت خستۆته ڕوو، که به بروای من کۆمه‌ڵگای کوردستان به تایبه‌ت زیان لێ که‌وتوان وه ده‌ربازبوانی ئه‌نفال به پله‌ی یه‌که‌م تا ئه‌م ساته‌ش پیوه‌ی ده‌ناڵێین… که‌م ته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات و نه‌بونی دادگایی عادیلانه، و فه‌رامۆش کردنی ده‌ربازبوان له زۆر باره‌وه تا ئه‌م ساته‌ش برینی هه‌موانی قوڵ تر کردۆته‌وه.
گرنگه له‌م کاتانه‌دا هه‌موان پرسیار بکه‌ین مامه‌ڵه کردن به‌م کاره‌ساتانه‌وه به‌م شێێوه‌یه تا که‌ی؟ وه ده‌بێت چ بکرێ؟
شاد بیت
هۆزان
دەستتخۆشبێت بابەتێكی گرنگت وروژاندووە، بەراستی هەقوایە ئیدی هەنگاوبنرێت، هەنگاوێك كە لەبری لەكۆڵ خۆكردنەوە پابەندی ئەخلاقی‌و سیاسی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبێ ..بیرورای بەریزَت زۆر لەجێگەی خۆیدایە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ سیاسیەكان و دەسەڵاتدارانی هەرێم راست نیە، بەڵكو ئەو ئەركە ئینسانی و نەتەوەییە لەسەر شانی هەموو تاكێكی كوردە.. كە بەداخەوە پێچەوانەكەی دەبینین كە لە پەیجەكان ولە ئەكاونتی تاكە كەسەكاندا چ دەگوزرەێ و تاكی كورد بەچیەوە سەرقاڵە ..؟
راستە دەسەڵاتی كورد بێ‌باك وخەمساردو تارادەیەكی زۆریش بەرپرسیاری یەكەمی هەموو ئەو كەم وكوریانەیە، بەڵام ئۆپزسیونیش هەنگاویكی ئەوتۆی نەناوە باسی دەولەتە عەرەبیەكانت كردووە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە حزبە ئیسلامیەكان ئەوەندەی سەرقالی تەعریب كردنی ناوی منداڵانی كوردن نیوهیندە سەرقالی ئەوە بوونایە جینۆسایدی كوردیان لە جیهانی عەرەبیدا بناساندایە ئیستا هەم كورد‌و كێشە سیاسیەكەی و هەم هەرێمی كوردستانیش لە ئاستێكی تردا دەبوون .
خاڵی لاوازی نوسینەكەی بەریزت ئەوەیە كە باست لە رۆلی ئەو كەسانە نەكردووە كە بێ پشتیوانی حكومەت و هەندێكیان هەر بەراستی لەسەر تەمەن و ژیان و قوتی مندالەكانیان ئەم ئەركەیان وەئەستۆ گرتووە.. هەلبەتە رۆڵی زۆر باشیشیان گیراوە .
ریزو خۆشەویستی دوبارەم
دەستتخۆشبێت بابەتێكی گرنگت وروژاندووە، بەراستی هەقوایە ئیدی هەنگاوبنرێت، هەنگاوێك كە لەبری لەكۆڵ خۆكردنەوە پابەندی ئەخلاقی‌و سیاسی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبێ ..بیرورای بەریزَت زۆر لەجێگەی خۆیدایە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ سیاسیەكان و دەسەڵاتدارانی هەرێم راست نیە، بەڵكو ئەو ئەركە ئینسانی و نەتەوەییە لەسەر شانی هەموو تاكێكی كوردە.. كە بەداخەوە پێچەوانەكەی دەبینین كە لە پەیجەكان ولە ئەكاونتی تاكە كەسەكاندا چ دەگوزرەێ و تاكی كورد بەچیەوە سەرقاڵە ..؟
راستە دەسەڵاتی كورد بێ‌باك وخەمساردو تارادەیەكی زۆریش بەرپرسیاری یەكەمی هەموو ئەو كەم وكوریانەیە، بەڵام ئۆپزسیونیش هەنگاویكی ئەوتۆی نەناوە باسی دەولەتە عەرەبیەكانت كردووە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە حزبە ئیسلامیەكان ئەوەندەی سەرقالی تەعریب كردنی ناوی منداڵانی كوردن نیوهیندە سەرقالی ئەوە بوونایە جینۆسایدی كوردیان لە جیهانی عەرەبیدا بناساندایە ئیستا هەم كورد‌و كێشە سیاسیەكەی و هەم هەرێمی كوردستانیش لە ئاستێكی تردا دەبوون .
خاڵی لاوازی نوسینەكەی بەریزت ئەوەیە كە باست لە رۆلی ئەو كەسانە نەكردووە كە بێ پشتیوانی حكومەت و هەندێكیان هەر بەراستی لەسەر تەمەن و ژیان و قوتی مندالەكانیان ئەم ئەركەیان وەئەستۆ گرتووە.. هەلبەتە رۆڵی زۆر باشیشیان گیراوە .
ریزو خۆشەویستی دوبارەم
دەستخۆش کاک بەلێنی ئازیز.
ڕایەک هەیە سەبارەت بەوەی بەکارهێنانی وشەی (کارەسات) بۆ بۆ هەڵهبجەو ئنفال نەناگونجێ
ناگونجێ بەو مانایەی کارەسات زیاتر بۆ ڕوداوە سروشتیەکان بەکاردێت‌و باشتر وایە دەستەواژەی (کۆمەڵکوژی) بەکار بێت
بەڵام ئەوڕایە تا ئێستا کۆدەنگی لەسەر نییە ئەگەرچی من تاڕادەیەک لایەنگری بەکارهێنانی دەستەواژەی (کۆمەڵکوژی)م
بابەتێکی سەرنجڕاکێشە دەستخۆش
سلاو کاک بەڵێن .. دەستان خۆش بۆ ئەو بابەتە بەپێزە، دەستت خستۆتە سەر کێشەکان و پەلکێشیشت کردوون بۆ چارەسارەکان، ئێستا نوسین وای لێهاتووە کێشە باس دەکەن و رایەک ناڵێن بۆ باشترکردن، ئەمە گرفتی گەورەی نوسینە، لەو بارەوە بەڕێزت کارێکی باشت کردووە، کە وەک ئەوەی هەیە گرفتەکانت خستۆتە ڕوو ئەو گەمە هەرزەی دەسەڵاتت بە قوربانیانەوە باسکردووە، لەهەمان کاتدا بەرەو ئاراستەی رێپێشاندانیشیان کارت کردووە.
دەستتان خۆش و هەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن
سڵاو كاك بەڵێن ،بەڕاستی دەستت خۆشبێت بەتەواوی لەگەڵ بیروبۆچونەكانی بەرێزتاندام ،هیچ نەماوەتەوە من بیڵێم، چونكە دەستت خستۆتە سەر تەواوی كێشەكان هەر بژیت تەمەن درێژ بیت ،ئەمەوێت بڵێم تەواوی مێژووی گەلی كورد پڕبووە لە قوربانیدان و خەبات و تێكۆشان ئیدی پێویست ناكات ڕۆژانە سەرقاڵ بین بە وتنەوەی شیعار بۆ ڕۆژانی ڕابردوو ئەوانە بوون بەمێژو رێزیان لێدەگیرێت ،پێویستە كار بكەین بۆ داهات ، سیاسیەكان ئیتر بەسە ئەوندەی خەریكی رابردوو بون نیوهێندە خەریكی داهاتوو جێبەجێكردنی بەڵێنو پەیمانەكانتان بوونایە ئێستا بەلایەنی كەمەوە جادەكانی هەڵەبجە كە 5هەزارقوربانیدا شووشە دەبوون.
دەستخۆش، سەرنجی هەندێ لایەنی گرنگی ئەو پرسەت داوە. بە بڕوای من یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیەکان زۆر پێویستن. من ناچمەوە سەرئەوەی کە ئەبوایە چی بۆ زیانلێکەوتوان بکرایە، بەڵام هێشتنەوەی ئەو کارەساتانە لە یادەوەریدا هاریکار ئەبێت بۆ کار لەسەرکردنی. گرنگی بە جیهانیکردن و بەدواچوونی ئەو پرسە هەر ئەوە نیە یادبکرێتەوە و باس لە رووداوەکان بکرێت. ئێمە چی بکەین بۆ ئەوەی رێ لە دووبارەبوونەوەی بگرین.
دیارە ئێستا لە چەندین لاوە و بە ئاستی جیاواز لەدەرەوەی کوردستان کار بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیەکان ئەکرێت. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کنک ساڵی 2011 و 2012 بۆ یەکەم جار لەگەڵ فراکسێنێکی ئەو پەرلەمانەو دۆستانی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا دوو کۆنفرانسی لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی بە ناوی هەڵەبجەوە رێکخست. ئەوەی گرنگ بوو ئەو پرسە بە فەرمی چووە رۆژەڤی پەرلەمانی ئەوروپاوە. بەڵام میدیا کوردیەکان( بەوەی ئێوەشەوە ) زۆر سەرنجیان نەخستە سەری. زۆر رێکخراوی تریش کاری باشیان لەو بوارەدا کردووە. بەهیوام لەمەودوا کاری جدی بۆ کارەساتانە بکرێت.
دەستت خۆش بێت کاک بەڵین هەر بژى بەردەوام بیت …
زۆر راستە دەکرێت ئێمە بۆ سارێژى برینەکانى هەلەبجە و کیمیابارنى ناوچەکەنمان هەمیشە بە یەکریزى و خزمەتکردنى زیاترى ئەو ناوچانە و خزمەتى کەس و کارەکانیان ئەو کارەساتانە لە بیرى خەلک ببەینەوە
دووبارە بژیت زۆر راستت وتووە شتیک بۆ من نەماوەتەوە و هەربژى
یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال وکارەساتەکانی تر دەبێت بکرێنەوە وئەرکی نەتەوەیی هەموو کوردستانیەکە وە قەرزی قوربانیانە بە سەر ئێمەی زیندوەوە. ئێمە دەتوانین ئەوانەی وەک پارت ولایەن کە دەیانەوێ یادی کارەساتەکان بۆ گەرمکردنی دیوەخانی خۆیان بە کاربهێنن دەبیت ڕووبەڕوویان ببینەوە، ئەرمەنیەکان ئەوە هەشتا ساڵە زیاترە لەم دە ساڵی دوواییەدا لە بەر هۆکاری بەرژەوەندی چەند زلهێزێک کرا بە جینپساید کارەساتەکانی هەڵەبجەو ئەنفال هەر ئەو پەرلەمانانە بە جینۆسایدی دەزانن کە لە کۆنفرانسەکانی 1988 /1990 دژی چەکی کیمیایی حەشایان لەوە دەکرد کە سەدام چەکی کیمیایی بە کار هێنابێ. بۆیە ئێمە دەبێت بە دوو دیدی جیاواز ئەوە ببینین، دیدی یەکەم کارەساتەکان هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەو لە ناوبردنی گەلی کورد لە لایەن شۆڤینیستی عەرەبی داگیرکەرەوە کراوە ئەوە دەبێت ئێمەی زیندوو وە خەبەر بهێنێ کە هیچ هۆکارێک نەماوە لەگەڵ عەرەبدا لە یەک چوارچێوەو لە یەک سیستەمدا بژین واتە دەبێت زیاتر گرنگی بە هزری نەتەوەیی سەربەخۆیی بدەین وەك وەڵام بۆ داگیرکەران ووەک سوپاس وپێزانینمان بۆ شەهیدو قوربانیەکان. دیدی دووەم دەبێت ئەو پارت ولایەنانە بە ڕوونی وبە کردەوە ئاگادار بکرێنەوە یادی کارەسات نابێت وەک وێری سەرزمان دوور لە هەر وەفادارییەک بۆ قوربانیان وکەس وکاریان ئەو بۆنانە بەکار بهێنن بۆ گەرمکردنی مجلسی خۆیان.
ده‌ستخۆش کاک به‌ڵێن زۆر راسته، چونکه ئه‌وانه‌ی ده‌وترێت ته‌نها رۆژێک بڕ ده‌کات، به‌ڵام ئێستا شتێکی زۆر ترسناک هه‌یه که زۆرکه‌س هه‌ستی پێنه‌کردوه، ئه‌ویش به ناوچه‌ییکردنی بۆنه‌کانه، بۆ نمونه له راپه‌ڕیندا هه‌ر رۆژه و ناوچه‌یه‌ک یاده‌که ده‌کاته‌وه، له کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و شێخ وه‌سان به هه‌مان شێوه، له ئه‌نفالی گه‌رمیان و بارزان و دۆڵی جافایهتیش به ههمانشیوهیه، له کاتێکدا ده‌بوایه هه‌مو ئه‌و رۆژانه له یه‌ک رۆژدا کۆبکرانایاتهوه و بکرانایه به ره‌مز، ئه‌وه‌تا شۆڕشی فه‌ره‌نسا چه‌ند رۆژی خایاند و شاربه شار رۆشت به‌ڵام یه‌ک رۆژیان کردوه به سنبول، ئه‌مه له دواجاردا مه‌ترسی دروستده‌کات، وه‌کچۆن ئێستا قه‌ڵادزێیه‌کان ده‌ڵین نه‌خێر ئێمه پێش رانیه راپه‌ڕینمان کرد، دورنیه به‌یانی ئه‌و جۆره ناکۆکییه گه‌وره‌تر بێت، به هیواین بیر له رێگاچاره‌یه‌کی تر بکرێته‌وه، هاوکات به‌ڵێنه‌کان سه‌د له یه‌کیان ببن به کردار،. دوباره ده‌ستخۆش
له دۆخێكی ئه و ها به ر پر سا نه دا ئه بیت گرنگی وو ته و داوا‌و بۆ جونی خه ڵكی له گشت ئاسته كاندا وه ر گیریت بۆ به پرۆزه كردنی كاره سا ته كانی گه لی كورد جو نكه كۆی سیا سه ت كردن له كاتی بوونی پرۆزه یه كی نیشتمانی فرا وان‌دا كه تا یبه ت مه ندی ماف و وویستی كه س و كاری هه ڵه بجه و ئه نفالی تیا به ر جه سته بكریت ئه بێته میتۆدی نه گۆروو سابتی نه ته وه ی وه ك گه لێكی جه و سا وه و به ش مه ینه تی سه ر ئه‌م زه ویه ی لێی ئه زیت و له و جركه سا تا نه وه شتیك بۆ یادی سا ڵانه و بیره وه ری كوشت و بری خه ڵكی كوردستان له زێر هیج ناو نیشا نێكا بوونی نا مێنێت و بۆ هه میشه ئه بینه خاوه نی كاركردنی دامه زرا وه ی بۆ ئه و كاره سا تانه و رۆزوو مانگ و سا ڵمان نامێنئ بۆ كولا نه وه ی برینی كه س و كاریان و به ر پر سه خاوه ن به ڵینه پو جه كانیش له و ره هه نده وه بئ كار ده كرێن و مجا لێك بۆ جولاندنی عا طیفه ی خه ڵكی وو ڵا ت و له ناویشیانا كه س و كاری قوربا نیان نا مێنێت و به و جۆره ش ئه بێنه خاوه نی به مه نهه جكردنی له سیته می خوێند ن و په روه رده ی نیشتمانی :تا ئیره من قسه م له سه ر كاره سا ته كه و پاشخانه كاو له كه ی هه بوو به ریزیشت كۆی ره هه نده با به تیه كانت را ڤه كردبوو سو پاس بۆ ی ئازیزوو خه مخۆر كاك به‌ڵێن صالح
كاكة دةست و چاوت خؤش بن بؤ ئةو وتارة بريندارة كردنى ئةنفال و
كيميا باران بة دوو ثرؤذةى نةتةوةيى بة كةمتر نةزانينى لة هؤلؤكوست و جينؤسايدى ئةرمةنيةكان كارى حكومةت و هةموو حزبةكانى كورد‌و تويذة رؤشنبيرةكانة تا رادةى ئةوةى كة بةيةكجا ر ئاويَتة بكريَت
بة كةلَتورى كوردةوارى و نةك لة وادةى ياد و يادكردنةوة يان دا بةلَكو ببيَتة مونتةدايةكى بةردةوام لة ناو
هةموو بوارة رؤشنبيرى و هونةريةكانيش دا لةسةروو ئةمانةوة دامةزراويَكى فراوانى ئةرشيفى نةتةوةيى
بسازيَنيَت ضونكة لة تؤمارى ئةرشيفى هيض ميللةتيَك دا لةم سةردةمةى ئيَستادا تراجيدياى ئاوا و بة و
هةموو مةودايةوة نية !و ئيَمةش تاكة ميللةتين كة ئةرشيفيكى نةتةوةيى باشمان نية ثاشان هةميشة دانةوةى ئةم غةدرة بة ضاوى دنياى عةرةبى دا زؤر ثيَويستة ئةبيَت ضاوبةرذيَريان بكةين كة ئيَمة
موسولَمان بووين و كةسيان نةك هةر هةلَويستيان نةبوو بةلَكو راستةوخؤ و ناراستةوخؤ بةشداريان كرد جطة لة ثياوباشيًكى وةكو هادى عة لةو ى نةبيَت دووايى ئةبوو لةبةردةمى رِاى طشتى دا
و ريسوا كردنى كؤمثانياكان كة ذةهريان داية رذيَمى بةعس ئةبوو هة ر زوو بكراناية بةلام نازانم ميدياى ئيَمة ضى ئةكات بةهةر حالَ شتى زياترم هة بوو بةلَام ئةمة كؤميَنتة و هةرئةوةندة بوار هة ية
دةستت خؤش بيت
dast xosh kak balen,,zor tawaw.la jiyati wtarw barnamaw reportaj,,,ba charasari keshakanyan bkretw ba projae nwe ba saryan bkretawa.nak gryanw azaryan bo taza bkretawa .
Dast xosh Kak Balen, hawrram lagal hamu bochonakant da
ده‌ست حۆش كاك به‌ڵین لهوتارهكدا زۆرباش بابه‌ته‌كه‌ت پێكاوه ،من ناڵێم با یادیان نه‌كریته‌وه چونكه ئه‌وانه به‌شیكن لهمیژووى گه‌له‌كه‌مان به‌لام خۆت وته‌نى جۆرى یادكرنهوهكان وه‌ك حكایهتى مه‌موو زین وایه به‌راستى جیگاى داخه خه‌ڵك له‌م رۆژانه‌دا كزه لهجهرگى هه‌ڵده‌ستێت و زۆر له ئه‌نفالچیه‌كان وتاوانباران ئیستاش له‌ژێر سێبه‌رى شۆرشگێرانى دوینێو ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مرۆ دا خه‌ریكى بازرگانى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م ههریمهن كه‌سه جوانه‌كان زۆر كه‌من زۆر كه ناتوانى اهناو ئه‌و هه‌موو تاوانباره كۆن و نوێیانه بیاندۆزیته‌وه تۆ خۆت زیندانى به‌عست بینیوه بروابكه ئیستا رۆژانه له‌گه‌ڵ بینینى هه‌ر گهندهڵیو ناعهدالهتیهكدا هه‌موو شوین كیبلهكانى سه‌ر جه‌سته‌م ئازارم ده‌ده‌نه‌وه
له‌م ولاته پر لهخیرو به‌ره‌كه‌ته ئیستاش خه‌لك هه‌یه برسیه
دەسخۆش كاك بەڵێن، جوانت پێكاوە.. لەراستیدا كۆمەڵگەی ئێمە كۆڵەواری دەستی بەحیزبیكردنە وەك جەنابت ئاماژەت پێداوە، بەحیزبیكردنی (شۆڕش، سەروەری، دەستكەوتەكان، شەهیدەكان، راپەڕین و ئەنفال و كیمیاباران و ….تاد)، ئەمە وەك مێژوو، هەرچی پەیوەندی بەدەزگاو دامەزراوەو شوێنە گشتییەكان و ژێرخانی حوكمڕانیشەوە هەیە ئەوەش بەدەر نیە لەو دەردە كوشندەیە.
“حزباندن” رۆچووەتە نێو هەموو جومگەكانی ژیانی كۆمەڵگەی كوردەوارییەوە.
دەزانیت ترسی من لەوەیە سبەینێ ڤایرۆسەكە بگوێزرێتەوە بۆ پارچەكانی تری كوردستان! چونكە بمانەوێت و نەمانەوێت ئەوان لەزۆر رووەوە ئیلهام لە ئەزموونی ئەم بەشەی كوردستان وەردەگرن.
جا بۆ ئەوەی ئەنفال و هەڵەبجەو سەرجەم كارەساتەكانی تر وەك خۆیان بناسین و بەجیهانی بگەیەنین، پێویستە بەر لە هەموو شت كەوڵی حزبیانەیان لێبكەینەوە.
کاکە بەلینی زیده ئازیز ، بە شینەیی دەستم بە خویندنەوه ی وتارەکی جەنابتان کرد، دەستەکانتان هەر خوش بی، هیوادام پینووسی دلیرانەتان هەر وا بە پیت و بەره کەت بی.
براتان ئەیوب
دەست خۆش کاک بەڵێن …….
بەڕێزت لە وتارەکەدا بەجوانی ئاماژە بە وتاری بەرپرسان ئەکەی لە یادەکاندا ، بەڕاستی وایە !، ئەگەر تۆ لە یادی ئەنفالد بێیتە گەرمیان ئەوکات ئەزانی چ سوکایەتییەک بە کەسوکاری ئەنفال کراوان ئەکرێ !
هەموو مرۆڤێکجگە لە بەرپرسان کە ئەو دیمەنە ئەبینێ ، بەڕاستی پێی نیگەران ئەبێ ، ئەبینیت پیرە ژن یان پیرە مێردێک لە بەر خۆر ڕائەگرن بۆ ئەوەی چاوەڕێی وتار و قسە دووبارەکانی جەنابی بکات لە ئەو یادەدا !!
تاوانبارانی ئەو کارەساتەش وەک میوانی VIPمامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و فەرشی سوریان بۆ ڕادەخریت !
کارەساتەکە ئەمەیە !!
جگە لەوەش ئەزموونی حکوڕانی کوردی لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەنەی خەڵکی لە خۆی تۆراندووە ، ئەوەنە خەڵکی بەلای خۆیدا ڕانەکێشاوە !
ئەم جۆرە کارانەی حاکمەکان بووەتە هۆیی ئەوەی کە ئینتیمای گەنج بۆ نیشتیمان لە ئەوەدا کورتکردبێتەوە کە بێژێ ئەوەی من بە نیشتیمانەوە ئەبەستێتەوە تەنها پێڵاوەکانمە !!
kak Balin sarata dast xoshet le akam bo awu wta ba nrxanat ka ka nuseta mnesh lagal bareztan haw Ram am jora yad krdnana namanet chunka tanha bren kulanaway am xalka damawaya tanha bo 2 ta 3 kat zhmer azary amhast ba azary am xalka akan dawa la leprsrawan akam ba dadgaye anfal chiyakan bkan bashtra
دةستان خؤش كاك بةلين بؤ بابةتةكةتان بةراستى زؤر جوانة سةرنجةكانت بةتايبةتى تاونبارانى ئةنفال رادةستى دادكا نةكراون زؤر خةلكى دلكران كردوة كةجون تاونباران نةجنة بةر دادكا
دةستان خؤش سةرنجةكانت زؤر جوان مامؤستا بةلين بةتايبةتى رادةست نةكردنى تاونبارانى ئةنفال بة دادكايةك بؤ ئةوةى هةموو كةسيكى خؤ فرؤش خاين بةنةتةوةكةى بةسزاى خوى بكات و شةهيدان ئاسوودةبن جيتر كةس وكاريان بةبينى ئةو تاونبارانة دووبارة بيرينانةكوليتةوة
دةستان خؤش بابةتيكى جوانة سةرنجةكانت لة جيكةى خؤيةتى بيويستة تاونباران بدرينة دادكا جونكة خيانةتيكى كةورةيان بةرامبةر نةتةوةكةيان كردووة
هێندە یادی ئەنفال و هەڵەبجە کراوەتەوە و بە حیزبی کراوە کە ئەسڵەن زیانی بە یادکە گەیاندووە و خەڵک بیزاربووە لە کردنەوەی یادەکە چونکە پێش ئەوە سەرکردەکان تووتی ئاسا زار بکەنەوە خەڵک ئەزانن چی دەڵێن و هەمووی دووبارەیە و بە کۆمەڵێک قسەی باق و بریق بەرێی دەکەن و پاشان کۆمەڵێک وەعدی درۆ و خۆ نمایشکردنێکی ناشیرنانەیە، ئەوەندەی من بزانم تا ئەم ساتە هیچ سودێکی ئەوتۆ بە قوربانیان و بە خودی پرۆسەکە یادی پرۆسەکە نەگەیشتووە و بە گوێرەی پیویست بە جیهانی نەکراوە ئەوەشی کە کراوە دەسەلات نەیکردووە بەڵکو کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز و کوردپەروەر وەکو هەوڵی تاکەکەسی و ێکخراوەیی کراوە، من هیچ گەشبینیش نیم بەم حکومەتە کە کارێکی ئەوتۆی بۆ بکات، من پێمباشە بودجە و پارەیەکی باش تەرخان بکرێت بۆ خزمەت کردنی ئەم کەیسە و خزمەت کردنی کەس وکاری قوربانیان و هەول بدرێت سەرنجی نەتەوەیەکگرتووەکان و جیهانی بۆ رابکێشرێت و تا بە ژینۆساید بناسرێت و چی دی نەتەوەی کوردمان لە ژێر ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم کارەساتانەدا نەبێت و بە شێوەیەکی قانوونی پارێزراو بێت کە دڵنیام بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسینمان سسودی دەبێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەربەخۆیی وەردەگرین کە خەون و ئاواتی هەریەکەمانە. دووبارە دەست خۆش کاک بەڵێن گیان
ئیتر مانگ مانگی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفاله،هه‌ركه‌س ده‌بینیت خۆی ره‌ش پۆش ده‌كات،ههربهرپرسێك ده‌بینیت خه‌ریكی نوسینی درۆیه‌و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌و ڕۆژه،ئێسته به‌ده‌یان پڕۆژه‌ی وه‌همی ناویان نوسراوه‌و له‌یاده‌كه‌دا به‌ردی بناغه‌یان داده‌نریت،له‌ڕۆژی یاده‌كه‌دا شار پڕده‌بیت له‌ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش،تا وه‌ڤده بیانیه‌كان لهشاردابن كاره‌با فولهو ناكوژیتهوه،دوكانی ئاڵافرۆشهكان به‌رناكه‌وێت،ئه‌وانه‌ی تاجه گوڵینه دروست ده‌كه‌ن مه‌جالیان نیه سه‌ری خۆیان بخورینن له‌تاو دروستكردنی تاجهگوڵینهدا بۆ ئه‌وڕۆژه،دنیا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردادێت،هه‌ركه‌س ده‌بینیت خۆی به‌به‌شیك ده‌زانیت له‌خه‌موو ئازاره‌كانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال،ئه‌مانه‌ی باسمكردن هه‌موویان كۆبكهرهوهو بیانخه‌ره مهنجهڵیكهوهو بیانكوڵینه دواتر ده‌بنه خوانی نیوه‌ڕۆی یاده‌كانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال.
dast xosh bet baraste babateke zor jwana zor grnga
dast xosh bet zor jwana zor rasta
دهستو چاوت خۆشبێت.. به‌ڕایمن زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانت له‌جێی خۆیدان ..
به‌داخه‌وه له‌م وڵاتی حزب حزبێنهیهدا بۆنه‌كانیش بونه‌ته كاڵای بازرگانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامنو ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان. ڕابه‌رانی ئێمه ئه‌گه‌ر چاره‌كی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ئاههنگو بۆنه‌كان ته‌رخانكراوه ، بۆ قوربانیانی ئه‌نفال دابنرێت بێگومان ده‌هێنده سودی ده‌بێت
دەستەکانی تۆ خۆش هاوڕێم.. ئەوەی جێگەی داخە هەڵەبجە ئەو دوکانیە تەنیا شەوی شانزەی سێ دەکرێتەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ و ئیتر دادەخرێتەوە، ئێمە وەک مێژوو نەمانتوانیوە هەڵەبجە بنوسین و بخوێنینەوە، خەریکە ببێتە میتۆلۆژیا لای نەوەی نوێ، لەسەر ئاستی سیاسی نەتوانرا وەک کارتیکی سیاسی باش بەکار بێت و ئەویشمان لەدەست دا، ئەوەی ماوە لەروی سایکۆلۆژیەوە خەڵکی ئەو شارەیان توشی نەخۆشی دەرونی کردوە، مەبەستم میدیا‌و سیاسیەکانن، لکاندنی پاشگری (شەهید) بەناوی هەڵەبجەوە بۆخۆی ستەمێکی دەرونیە لەو خەڵکە دەکرێت، شەهید ناوێکی ترە بۆ کرداری مردن، هەەبجە ئەگەر مردوە بۆ رێگە دەدەن ئەو هەموو خەڵکە لەناو مردودا بژین، بەردەوام بەکار هێنانی ئەو پاشگرە بوەتە گرێی دەرونی لای خەڵک و هیچ هەستێکی ژیان دۆستیان لەلا نەهێشتوە، بەردەوام بەکەسێک بڵێیت نەخۆش ئەگەر ساغیش بێت نەخۆش دەکەوێت، ئەمەش تاوانێکی گەورەیە بە ئەنقەست بێت یان لە نەزانییەوە ئەوە تاوانە، ئێمەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەو کارەساتە بێنازترین خەڵکی ئەم وڵاتەین چونکە هەم ئازیزانمان لەدەست داوە هەم تەندروستیمان، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین لەلایەنی رۆحی و دەرونی و بنەماڵەییەوە تیاچوین دەبێت شایەد بگرین، زوربەمان بەو دەردانەوە دەناڵێنین کە دوای کیمیاباران بۆمان ماوەتەوە کەچی بۆ چارەسەر تا ئاوڕێکت لێ دەدرێتەوە یان دەمریت یان بەکەڵکی چارەسەر نەماویت، لەوەش گرنگتر ئەو سوکایەتیەیە بە شەهید و هەڵەبجە دەکرێت ئەگەر بریندارێک رەوانەی دەرەوە بکرێت یان شەقامێک بکرێت دەیکەنە هەڵڵای راگەیاندن ، تا ئێستا کلینیکێکی دەرونی نیە ، ئینستیوتێکی لێکۆڵینەوە، ناوەندێکی ئارشیف کردن، هیچ سیمایەکی ژیاندۆستی لەو شارەدا نیە، لەبری ئەو هەمو راگەیاندنە با پارکێک دروست بکرێت، با سیمای ژیان بدرێتە ئەو شارە، با …و با………و با…..و
بەڵین گیان دەست خۆس من نازانم چیم وتوە، نازانم قسە بکەم یان یادەوەری بێنمەوە بەر چاو
سلاو كاك به‌لین … نوسینهكهتم له‌سه‌ر هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال خوینده‌وه. له راستیدا به‌یامی كرنكی تیدایه به تایبه‌ت بۆ ده‌سه‌لاتی كوردی له هه‌ریم .. هه‌روه‌ها بۆ رای كشتیش. بینیم كه تۆش وه‌ك من و زۆریكی كه‌ی وه‌ك من بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه ، به‌لام بیویسته وشه‌كانمان بكه‌ینه كردار ، بیكه‌ینه ههلوبستی توند به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لات و بهربرسانهی له نوسینه‌كه‌تدا به‌یامی تۆیان بۆجووه … ناوه‌رۆكی نوسینه‌كه‌ت به‌روونی ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه ئه‌م ده‌سه‌لاته هی ئه‌وه نیه بشتكیرییان لیبكریت ، به بیحهوانهوه به كه‌لكی فه‌رمانره‌وایی نایه‌ن و سكراب بوون .. لیره‌دا ده‌لیم هوشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له راستیه‌كان ، بروابوون به‌خۆیان ، به‌و هیوایه‌ی رۆزكاریك بیت خه‌بات بۆ ئالته‌رناتیفی تر بكریت له‌بری ئه‌م ده‌سه‌لاته ته‌نیا خۆ ویسته .. ئه‌وه برۆسه‌یه‌كی وه‌خت ویسته به‌لام ریكای تر نابینم … ئه‌وه ئه‌قلیه‌تی زۆربه‌ی رزیمهكانی ناوجهكهیه ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه له‌خۆم ئهبرسم جی وای له مرۆف كردوه ئه‌وه‌نده درنده بیت؟ بۆجی ئه‌بیت مرۆف به‌م شیوه‌یه بیت؟؟ ئه‌وه خالیكی كرنكه بۆ بیر كردنه‌وه… لیره‌دا ئه‌م دوا نوسینه‌ی خۆمت بۆ ئنیرم سه‌باره‌ت به سیسته‌می سیاسی هه‌ریم له هاولاتی بلاوكراوه‌ته‌وه، نوسینه‌كه دریزهو ئه‌وه ته‌نیا بهشیكیهتی. دوباره ده‌ستخۆش و به‌هیوام قهلهمهكهت هه‌رده‌م له‌كاردا بیت
ده‌سه‌لات هه‌تا سه‌ر به‌زۆر ناسهبیندری _ سالار باسیرهِ _.pdf
زۆر ده‌ستخۆش كاك به‌ڵێن… هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌تان پێداوه. ڕاستی به‌رجه‌سته‌ن. ئیمه نه‌مان توانیوه كاره‌ساته‌كانی كورد بكه‌ینه ماده‌ی دروستكردنی ئاڵوگۆڕیكی چۆنایه‌تی بۆ دۆزی كورد. به‌تایبه‌ت لهمهحفهله نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا. ئه‌وه‌ش دیاره كاتێك ئه‌كرێ ئێمه ببینهخاوهنی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌یی تایبه‌تمه‌ند كه ئه‌ركیان بریتی بێت له‌گه‌ڵاڵه كردنی نه‌خشه‌ی ورد وزانستی بۆ چۆنێتی سود وه‌رگرتنی كورد له‌و كاره‌ساتانه و بزواندنی كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه لهمهحفهله هه‌رێمایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا… ده‌نا به‌م حاڵه‌ی ئێستامانه‌وه كه هیچ كه‌س كاغه‌زی ئه‌وی تر ناخوێنێته‌وه . به‌دڵنیاییه‌و هیچمان به‌هیچ نابێت و ساڵان تێئه‌په‌ڕن و ناتوانین سود له‌و كاره‌ساتانه وه‌ربگرین و لانی كه‌م وابكه‌ین جارێكی تر كاره‌ساته‌كانمان به‌سه‌ردا نه‌یته‌وه. ده‌سته‌كانت خۆش كاك به‌ڵین.
دةستخوشيت ليدةكةم بؤنوسيني بابةتةكةت …من بةلامةوة شتيكي زور جوانة و ليرةشةوة ئةليم بريا وتة كان لة برستةرةكانةوة هاتنايةتةخوارةوةو بونايةتة كردار و خزمةتكوزاري.
ده ست خوش و زور به جوانى ده ستت خستوته سه ربرينه كان و به راى من كيشه كه ئيستا له وه نيه دادكايى كردنه كه له به غدابيت تان له هه ولير جونكه تاوه كو يستا زورن ئه وانه ى ده ستيان هه بووه له و تاوانانه و ئاماده نين بجنه به رده م دادكاو له سايه ى حكومه تى هه ريميش دا ده زين و ره نكه ئه كه ر ئه و دادكايه له لاى خومان بوايه قورمانيانمان بيى دادكايى ئه كرد كه بوجى بونه ته قوربانى و خويان ده رباز نه كردووه و هه واى كيمياويان هه لمزيوه
دةستت خؤشبيَ برام . دةسةلَاتيَك نه توانيَت رةجاوي جينو تويَزةكانى كؤمةلَكا بكات جا جاوةريَي جي ليَبكةين …. ئةودةسةلَاتةي لةهةر يادو بؤنةيةكدا ئةنداميكي جةستةي دةئيَشيَتو بةم ميلةتة جارةسةري دةكات ….. بؤية يادي ئةنفاليش هةموسالَك مةراميَكي خؤي بيَجيَبةحيَ دةكات . جاجاوةريَي جي لَدةكريَت …… ثيَويستة خةلَكي كوردستانيش ئةمسالَ ئةو يادة نةكةنةوة تاوةكة لة درؤكانيان دةكةون … سوثاس دةستت خؤشبيَت زؤر راستة . بةس جيبكةين لةم خواوةنة بتانة هةر بَويستة رؤزيَك وردوو خاشيان بكةين .
کاک بەڵێن دەست خۆش ..داوای دادگایەک لە کوردستان لەسەر کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال بیرۆکەیەکی گرنگە کە باست کردوە .جێگای خۆیەتی ڕیکخراوە جەماوەری و مەدەنی و سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی وەک دادگای لاهای و یوئێن و پەرلەمانی ووڵاتانی وەک سوید و بەریتانیا و ئەو شوێنانەی تر کە ئەم مەسەلەی تێدا باسکراوە کار بۆ ڕێکخستنی ئەم دادگا ئاشکرایە بکەن و نابێت ڕێگا بدرێت دوو حزبی دەسەڵاتدار سەرپەرشتی و کۆنترۆلی ئەم دادگایە بکەن ئەگینا هیچ مسداقیەت و ڕاستگۆیەتی و ئەنجامێکی بەقازانجی خەڵکی کوردستان تێدا نابێ. بەراوردەکەت لەنێوان ئەم کارە و هۆلۆکۆستدا گرنگە و دەبێ سود لەو کارەی بۆ هۆلۆکۆست کراوە وەرگرین. تەجروبە و شارەزایی چۆنیەتی کردنی کەیسی هەلەبجە و ئەنفال بە هۆلۆکۆست پێویستی بە کۆنفرانسێکە و دەست خۆش بۆ ئەم بیرۆکەیەش بێگومان کەسانی چالاک لەم بوارەدا هەن و دەتوانین هاوکاری جدی بکەین بۆ ئەم دوو کەیسە
کاک بەڵێن دەست خۆش ..داوای دادگایەک لە کوردستان لەسەر کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال بیرۆکەیەکی گرنگە کە باست کردوە .جێگای خۆیەتی ڕیکخراوە جەماوەری و مەدەنی و سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی وەک دادگای لاهای و یوئێن و پەرلەمانی ووڵاتانی وەک سوید و بەریتانیا و ئەو شوێنانەی تر کە ئەم مەسەلەی تێدا باسکراوە کار بۆ ڕێکخستنی ئەم دادگا ئاشکرایە بکەن و نابێت ڕێگا بدرێت دوو حزبی دەسەڵاتدار سەرپەرشتی و کۆنترۆلی ئەم دادگایە بکەن ئەگینا هیچ مسداقیەت و ڕاستگۆیەتی و ئەنجامێکی بەقازانجی خەڵکی کوردستان تێدا نابێ. بەراوردەکەت لەنێوان ئەم کارە و هۆلۆکۆستدا گرنگە و دەبێ سود لەو کارەی بۆ هۆلۆکۆست کراوە وەرگرین. تەجروبە و شارەزایی چۆنیەتی کردنی کەیسی هەلەبجە و ئەنفال بە هۆلۆکۆست پێویستی بە کۆنفرانسێکە و دەست خۆش بۆ ئەم بیرۆکەیەش بێگومان کەسانی چالاک لەم بوارەدا هەن و دەتوانین هاوکاری جدی بکەین بۆ ئەم دوو کەیسە