هه‌رێمی کوردستانی عێراق له نێوه‌ندی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی سه‌قامگیربوونی دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کانی خۆیدا ده‌که‌وێته به‌رده‌م ئه‌زمونێکی گه‌وره‌وه که ده‌شێت بڵێین به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و ئه‌زمونه بڕیاردهردهبن له‌وه‌ی ئایا به‌ڕاستی له باشوری کوردستاندا هه‌وڵ بۆ به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی هه‌ن یان هه‌ر ته‌نها کۆکردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی ناچاریی کۆمه‌ڵێک دروشمی ڕه‌نگاوڕه‌نگن.
وه‌ک چۆن سیسته‌م و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانیش به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر جێگیرکردنی دیموکراسی ، ئاوه‌هاش خه‌ڵکیش وابه‌سته‌یی له‌سه‌ره بۆ پاراستن و سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی.
دیموکراسی هه‌ر ته‌نها له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا خۆی نابینێته‌وه که ده‌کرێت بگوترێت له‌وانه‌یه ئه‌وه ساده‌ترین پێناسه‌ی بێت. یه‌کێک له خاڵه هه‌ره گرنگ و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دیموکراسی، بڕوابوونه به ئاڵ و گۆڕ کردنێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، یان ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی له‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا ڕووده‌دات نه‌بوونی ئه‌و مێنتاڵهتیهیه به تایبه‌تیش له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کاندا و به‌تایبه‌ت تریش لای هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌دا (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان).
له باشوری کوردستان له ساڵی 1992 وه هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌کانیش به ئۆپزسیۆنهکانیشهوه (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی- له ساڵی 2009وه) به‌شدارن به‌ڵام هیچ لایه‌کیان به‌لایانه‌وه قه‌بوڵ نییه هه‌ڵبژاردن بدۆڕێنن.
له‌گه‌ڵ ئاشکرا بوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان و فه‌رمیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌سبه‌جێ گوتاره‌کانی هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ده‌گۆڕدرێن و پاساوی جۆراوجۆر به خه‌ڵک ده‌فرۆشرێنه‌وه.
له ساڵی 1992وه‌وه تا ئێستاش هیچ یه‌کێک له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ فێڵ و ته‌ڵه‌که و به‌بێ یاریکردن به ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدان نه‌بووه. زۆرێک له چاودێره ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش جه‌ختیان له‌و ڕاستیه کردۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌شه هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه گومان و پرسی زیاتری خستۆته سه‌ر ئازادی و ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
به دووری نازانم هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند فاکته‌رێک له‌وانه ئاماده‌یی فه‌رهه‌نگی به‌عسیزم له بواری سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا ، بێ متمانه‌یی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان، ململانێ له پێناو چنگ گیرکردن له ده‌سه‌ڵات، ڕێگه نه‌دان و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیڵ، به نه‌مر کردن و به ئه‌فسانه‌کردنی که‌سایه‌تیه‌کان و چه‌ندان هۆکاری تریش که ده‌شێت له ئاینده‌دا زیاتری له‌باره‌وه بنوسرێت.
باشترین به‌ڵگه بۆ نادروستی بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بیرۆکه‌ی ته‌خوینکردنه‌ی یه‌کتریه که خه‌ریکه ده‌بێته شتێکی باو. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی 7 ی ساڵی 2009 وه په‌ره‌ی سه‌ند.
ئێستاش که باشوری کوردستان هه‌روادێ و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی نۆ نزیک ده‌بێته‌وه جارێکی تریش مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕی سیاسی دروست بۆته‌وه که له‌و بڕوایه‌دام له‌پاش مشت و مڕه‌کانی دوای ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن زۆرترین قسه و باسی لێوه‌کراوه.
پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌شی زۆری ئه‌و مشت و مڕانه‌ی به‌لای خۆیدا بردووه، ئایا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم جارێکی تر خۆی کاندید ده‌کاته‌وه؟ ئایا پێشێلکاری یاسایی ده‌کات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که له یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه سه‌رۆک ته‌نها دوو جار بۆی هه‌یه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی هه‌بێت؟ ئایا بارزانی مل بۆ داوای ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات ده‌دات یان له‌گه‌ڵ ڕای لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری هه‌رێمدا ده‌بێت به هاوپه‌یمانه ستراتیژیهکهشیهوه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان؟
ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تری هاوشێوه‌ش کراون و ده‌شکرێن.
سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم له دواترین په‌یامیدا (پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە) ده‌ڵێت داوای نه‌کردووه یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌موار بکرێته‌وه و نه داواشی کردووه زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ بڕه‌خسێندرێت تا جارێکی تریش خۆی کاندید بکاته‌وه بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی.
له‌م په‌یامه‌دا دوو ڕاستی هه‌یه ناکرێت خۆمانی لێ لاده‌ین، یه‌که‌میان بارزانی داوای نه‌کردووه ببێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم ، به‌ڵام ئایا به‌رپرسه باڵاکانی پارتی له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕه‌وایی خۆ کاندید کردنه‌وه‌ی بارزانی؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی بیده‌نه‌وه.
خاڵی دووه‌میش کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت داوای نه‌کردووه زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ بڕه‌خسێندرێت تا جارێکی تریش خۆی بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکاته‌وه، یانی سه‌رۆک خۆی بڕوای به‌وه‌یه که زه‌مینه‌یه‌کی یاسایی نییه بۆ خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم چرای سه‌وز بۆ خستنه ڕیفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستور هه‌ڵده‌کات.
جا خاڵه گرنگه‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات، به‌رنوسی ده‌ستورێک چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له دوایه‌مین ڕۆژه‌کانی خولی پێشوی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکراوه و دواتریش هه‌ر به‌پێی بڕیارێکی په‌رله‌مان خستنه ڕیفراندۆمی ئه‌و به‌رنوسه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که بێت (هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت).
ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت که‌م و کوڕیه‌کان و چۆنیه‌تی داڕشتنی ئه‌و به‌رنوسه و هۆکاره‌کانی ده‌نگدانه خێراکه‌ی په‌رله‌مان بووه له سه‌ری که به پێویستی نازانم جارێکی تریش لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبکه‌مه‌وه.
له‌پاش ڕووداوه‌کانی 17 ی شوبات له په‌رله‌ماندا به‌رنوسێک په‌سه‌ندکرا به‌مه‌به‌ستی چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا و یه‌کێک له به‌نده‌کانی ئه‌و به‌رنوسه سازان بووه له‌سه‌ر هه‌رچ شتێک که ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیانه‌ی هه‌بێت و به‌بێ هیچ گومانێکیش به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم یه‌کێکه له‌وان.
لێره‌دا یه‌کێک له پرسیاره هه‌ره گرنگه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا ته‌واوی لایه‌نه‌کان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنه‌وه بڕوایان هه‌یه به پێویستیی گۆڕانکاری له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، نه‌ک به‌رسڤێکی شه‌رمنانه بۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مشت و مڕهدا بینیمان و بیستیشمان.
هه‌ر لایه‌نێک ڕاشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وا متمانه‌ی زیاتری ده‌نگده‌رانی خۆی به‌ده‌ست دێنێت.
هه‌ر بۆیه لێره‌دا پێویست به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ورد و پێداچونه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه هه‌یه به ساڵانی ڕابردووی ئه‌م هه‌رێمه‌دا.
به‌ڵێ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی هه‌رێم کارێکی سانا نییه و له‌وانه‌شه گه‌وره‌ترین گرفت له به‌رده‌میدا ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕیفۆرمه شتێکی حه‌تمییه و دره‌نگ و زوو هه‌ر ده‌بێت بکرێت.
جا بۆیه ئێستا ده‌رفه‌تێکی زۆر گونجاوه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 9 پێداچونه‌وه به‌و سیسته‌مه‌دا بکرێت و ئاڵ و گۆڕێک له پۆسته‌کاندا بکرێن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێویست به پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌یه چ پێویست به بوونی حکومه‌ت ده‌بێت؟ با هه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که خۆی حکومه‌ت پێکبهێنێت و کاروباری هه‌رێمیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییش به‌ڕێوه به‌رێت.
خۆ گه‌ر به پێویستیش نازانرێت ئه‌وا با هه‌ر حکومه‌ت هه‌بێت و له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت و په‌رله‌مان کارا بکرێت و ببێته چاودێرێکی ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌وه.
ئیدی ئه‌وکات پاش ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه که کران باس له ڕیفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بکرێت پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ پێداچونه‌وه‌یه‌کی وردی پیادا ده‌کات و سه‌رله‌نوێ دایده‌ڕێژێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که سه‌روه‌ریه‌کان و شکۆمه‌ندیه‌کانی مرۆڤی کوردی تیادا پارێزراو بێت و ده‌نگده‌رانیش زانیارییه‌کی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه هه‌بێت به‌رله‌وه‌ی کارته‌کانی ده‌نگدان پڕ بکه‌نه‌وه.
21 responses to “هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان”
ده‌ستخۆشی له نووسه‌ر ئه‌كه‌م زۆر به وردی ته‌وه‌ره‌كانی باسكردوه
رام وایه خهلێكێكیزۆر له كوردستان هێشتا له گرنگی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتوه و به‌های ده‌نگی خۆی نازانێت، ده‌نگ ده‌دات به كه‌سێك كه نازانێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌نگی بۆ اوه له‌ژێر كاریگه‌ری سۆز و خۆشه‌ویستی و ناهۆشیاری ده‌نگ ده‌دات پاشان گله‌یی له شێوازی كاركردن و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره دوباره هاوڵاتیان به بیر‌و را و ئه‌قڵیه‌تی ساڵانی رابردوو ده‌نگ بده‌ن و شه‌رعیه‌ت بده‌ن به كاری نایاسایی ئه‌وه به‌داخه‌وه ده‌توانین بڵین سه‌ره‌تاییه‌كه بۆ رێگه‌خۆشكردن بۆ هاتنی سیسته‌می دیكتاتۆری
هەلبزاردن و درووستكردنی سیستمیكی كونجاو بۆ هەریمی كوردستان لەوەوە دەستپێدەكات كە ئێمە چۆن هەل بۆخۆمان دەرەخسێنین بۆ دەركەوتن و بوار دەدەین بۆچوونەكانمان بە كەسانی تر ئاشنابكەین دەبێت بەهەمان شێوە هەلببەخشین بۆ ئەوەی كەسانی تریش دیدو بۆچوونەكانی خۆیان دەرببڕن، ئەمەی سەرەوە دەقاو دەق ئەو بۆچوونەیە كە بەداخەوە لە هەرێمەكەی ئێمە پەیڕەو ناكرێت، ئەوەی جێگەی گومانە دەسەڵات بۆ لەكەسان و سیستمی پێشكەوت و نوێ دەترسن، بۆ دەیانەوێت تەنها ئەوان بن، بۆ دەیانەوێت حاڵ بگاتە ئەوەی كە پیان بوترێت بڕۆن.
بابەتەكەت بەگشتی بابەتێكی زۆر سەرنجڕاكێشەو جێگەی خۆیەتی گرنگی پێبدرێت و ئەو سیستمەی هەرێم ئەو بڕوایەی لەلا رووست بێت سیستمی تاكڕەوی و تاك لایەنە كاتی نەماوە، كاتی دەسەڵاتی جەماوەرە ئەگەر نا ئەوە لێشاوی خەڵك رەحم بەكەس ناكات، كێ ئاقڵەو خۆی ناخاتە ژێر ئەو بەرپرسیارییەی جەماوەرو مێژووەوە.
برای خۆم كاك به‌ڵێن… شیكارێكی پڕ له‌بیرۆكه‌ی واقیعیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حوكم له كوردستان… لێكدانه‌وه‌كان تاڕاده‌ی ده‌قاوده‌ق پێكاویه‌تی به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئاماژه‌داندا به‌ئاماده‌گی كه‌لتوری به‌عسیزم له‌ناو بیركردنه‌وه‌ی سیاسی كوردیدا.
ئه‌و نه‌خۆشینه زۆر به‌ڕوونی له‌هه‌موو ڕه‌وته سیاسیه‌كانی كوردستاندا ده‌بینرێ.. سه‌ره‌كی ترین به‌ڵگه‌شمان قبوڵ نه‌كردنی دۆڕانی هه‌ڵبژاردنه یان ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كانمان به‌مه‌رجی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵبژاردنیان قبوڵه… له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردن ڕواڵه‌تێكی سه‌ره‌تایی، ته‌نانه‌ت سه‌رخانی پرۆسه‌ی دیموكراسیه و قه‌ت نه‌بینراوه به‌ڵگه و ئه‌رگۆمێنت بێت له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت. به‌ڵكو لاوازترین ده‌رهاویشته و ڕواڵه‌تی دیموكراسیه‌ته لانی كه‌م له‌م ناوچه‌یه‌ی ئیمه‌دا… ده‌پرسم: كام دیكتاتۆری ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ڵبژاردن ناكات؟ هه‌مویان كردویان و ده‌یكه‌ن .. سه‌دام %99ی ده‌نگه‌كانی ده‌هێنا. به‌ڵام كوا هه‌ڵبژاردن یه‌كسانه به‌دیموكراسیه‌ت؟
دیموكراسیه‌ت بهرلهههرشتێ پرۆسه‌یه‌كی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه. پیگه كۆمه‌ڵایه‌تیه مهدهنیهكهیه كه دیموكراسیه‌ت دروست ئه‌كات. دیموكراسیه‌ت به‌ره‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كارلێكی كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگیه كه‌به‌درێژایی مێژوو دروست ئه‌بن… هه‌ڵبژاردنیش ڕواڵه‌تێكی ده‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ته. هه‌ڵه‌ی ئیمه له‌كوردستان به‌هه‌موو چین و توێژهكانمانهوه ئه‌وه‌یه واده‌زانین دیموكراسیه‌ت به‌بڕیارێكی سیاسی به‌رقه‌رار ئه‌بێت…واده‌زانین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنمان كرد ئیتر دیموكراسیمان پێڕه‌و كردوه. بێ ئاگا له ڕووكاره فه‌رهه‌نگی و شارستانیه‌كه‌ی دیموكراسیه‌ت كه ئێمه پیادا تێنهپهڕێوین و ته‌نانه‌ت پێی نه‌گه‌یشتوین… بۆیه گه‌ش بین نیم به‌وه‌ی له‌ئاینده‌ی نزیكی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستاماندا دیموكراسیه‌تێك دروست بكه‌ین كه هه‌موان لێی ڕازی بین.
سوپاس بۆ تۆی خۆشه‌ویست
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیت لێ ده‌که‌م زۆر جوان چویته ناو بابه‌ته‌که‌و جوان شیتکردۆتهوه، منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ به‌ڕێزت، به‌ڕاستی من پێم وایه نه ده‌سه‌ڵات و نه ئۆپۆزسیۆنیش بڕوایان به گۆڕانکاری نییه له سیسته‌می حکومڕانی و سیاسی له کوردساتندا، بۆ نمونه ئه‌وه چه‌ند ساڵه هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی ژێرده‌سته‌ی عێڕاقی فیدڕاڵ کاره‌کانی خۆی ده‌کات، تا ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌یتوانیوه کاریگه‌ریه‌کی بچوکیش له‌سه‌ر به‌غدا دروست بکات بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه‌کانی هه‌رێم چ له پێسمه‌رگه، چ له ماده‌ی 140 و هتد. خۆ له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئۆپۆزسیۆنی کوردیش هه‌یه، ڕاسته به‌حزبی بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌وانه‌یه ڕێگر بووبێت له‌وه‌ی مافه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنرێت له‌به‌غدا، هه‌روه‌ها نه‌بوونی کۆده‌نگی لایه‌نه کوردستانیه‌کانیش له ناوچه دابڕێنراوه‌کان کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140. به‌ڵام ده‌توانرا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی حزب ده‌ربهێنرێت و بکرابا به هێزێکی نیشتیمانی، هه‌روه‌ها لایه‌نه کوردیه‌کانیش له‌ناوچه دابڕێنراوه‌کان به‌بیرو ڕای جیاوازهکانیشیانهوه کۆده‌نگ بونایه.، به‌ڵام به‌داخه‌وه من ڕه‌شبینم به‌رامبه‌ر به حزبی کوردی ده‌سه‌ڵآتی کوردی، به‌رپرسی کوردی، له‌م هه‌رێمه‌دا، چونکه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ته‌نها سه‌رقاڵی گیرفانیان بوون.
سه‌باره‌ت به‌ناوخۆی هه‌رێم و ئه‌و سیسته‌مه دوباره‌و سه‌د باره‌یه‌ی که ئێکسپایه‌ر بووه‌و له‌هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌کرێت، پێویستی به‌وه‌یه بگۆڕدرێت و شایانی گۆڕینیشه هه‌ر له سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه تا بچوکترین پۆستی حکومی، من نامه‌وێ زۆر له‌وه زیاتر بڵێم چونکه به‌رێزت هه‌مو شته‌کانت وروژاندوه‌و شیکردنه‌وه‌یه‌کی جوانت بۆ کردوه.
دووباره ده‌ستت خۆشبێت.
سه ره تا سوپاس بۆ را ڤه و بۆ جونه كانت : دواتر له سه ر مه سه له ی هه لبزاردن و دیموو كراسی له هه ریم
گرنگه وه ك زا نیاری بزا نرێت حه فتا له سه دی رێزه ی دا نیشتوانی كورد زمانی هه ریم =پاشماوه ی بیری خێڵن و ئاسان ده بنه جه كوش و داسی ده ستی حزب تا یبه ت حوكمرانه كانی ئێستای هه رێم كه پاره و كۆی داهاتی نه و توو بوجه ی زه به لاحیان له ده سته ئه وه ش فاكته ری یار یده ده ره بۆ به به رزرا گرتنی سه رۆك و حزبی ده سه ڵات تا را ده ی ده ستا و ده ست پێ نه كردنی دیموو كرا سیا نه ی ده سه ڵات
دواتر به رای من جیی تێ را مان نیه كه رێگه به گه شه سه ندنی ماف و ئازا دیه كان نه درێت له سا یه ی دۆستی شه خسی بۆ حز ب و بنه ما ڵه سیا سی ده سه لا ت داره كان جونكه كاره روو ره هه نده با به تیه كان ته نها په یوه ست نین به كوردستان و كورده وه وای لێ هاتووه ره هه ندی ئیقلی ت‌ئ كه و تووه ته نا نه ت بۆ دا نانی مدیر عا مێكیش ئه بێت ئێرا ن و توركیا را زی كرێن ئه مه جگه له خواردنی نه و توو سامانی میلی خه لكی كوردستان له رێگای مالی فلا ن و فیسا ره وه كه واته به ره ی دزه یه ك ته نها بریتی نین له ده سه لات و ئۆ پۆ زیسۆن به لكو بریتیه كدوو جه مسه ری سو نه و شیعه ی شرقی گه یشتنی هه ر دوو را یه له ی دزه یه ك به سازان و گه شه سه ندنی دیموو كرا سیا نه له خه و نێك زیاتر نیه له ئیستا دا:ئا یه هه ڵبزاردن له مانگی نۆ جی په یا میك ئه دات به ده سته وه ئه وه ش وه ك پێشبینی ئه كرێت له حكو مه تێكی بنكه فرا وانی هاو به ش تێ نا په رێت جونكه به ده ر له وه شه رده ستی هه موو لا ما جه كات ره شبینی خه لكی هه ریم له ئیستا دا به ریزه یه كه كه كه س پیی وا نیه به و ئارا سته بیت كه كوردستان و سیسته می ئیداری و سیا سی بكه و یته سه ر سكه ی به ریوه بردنیكی عا دیلا نه
زۆر سو پاس بۆ برای ئا زیزمان كاك به لین سا لح
دةست خوش كاك بةلين زورجوانة بوجونةكانت خالى زور كونجاو وبةجيت وروزاندوة هيواى سةركةوتنت بودةخوازم راستيةك هةية كة هةموومان زور بةهةند وةرى ناكرين لةكاتى نوسينو ليكولينةوةكانماندا ئةويش ئةوةية بارودوخو جيكةو بيكةى ئةم هةريمةية نة دةولةتة نةقةوارةى سةربةخوية تائيستا فورمى كوتايى خوى وةرنةكرتووة بوية بةم حلةتةوة نة ديموكراسى و نةهيج دامةزراوةيةكى دى مافى راستى و كونجاوى خوى بينادرى .كاك بةلين بو بةهيزكردن وجوانتر كردنى بابةتةكةى شيوازى ليستى هةلبزاردنيشت باس بكرداية بابةتةكةى تيروتةسةلتر دةبوو دوبارة دةستةكانت نةرزيت
ده‌ست خۆش کاک به‌ڵێن
به‌وردی بابه‌ته‌که‌ت پێکاوه به‌ڵام هه‌ندێک سه‌ره‌نجی وردم هه‌بو . ده‌کرێت نوسینه‌که‌ی به‌رێزت له دو روه‌وه ته‌ماشا بکرێت رویه‌کی ره‌خنه‌یی سیاسی و روه‌که‌ی دیکه هه‌ڵسه‌نگاندێکی سستمی سیاسی ئه‌مرۆی کوردستان . به‌ڵام روی ئه‌نجامی شیکردنه‌وه‌که‌ت بۆ سستمی سیاسی کوردستان به هه‌ڵپه‌سراوی هێشتۆته‌وه که‌ده‌بو به‌رێزت راشکاوانه تر راڤه‌ی شێوازی ئه‌و سستمه حکومرانیهی ئه‌مرۆی کوردستانت بکردایه که ئایا ده‌کرێت له‌دوا سه‌رجه‌م ئهوپرۆسهی هه‌ڵبژاردنانه‌ی که له‌ساڵی 1992 وه ئه‌نجام دراون تونراوه هوشیاری سیاسی ودیموکراسی له سستمی حوکمرانیدا پراکتیزه بکرێت جونکه ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌می قۆناغی به ئاراسته بردنی کۆمه‌ڵگای کوردی بو به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی .. له‌ویوه پوازی لێک داترازان وکه‌له‌به‌ری لێک هه‌ڵوه‌شانی دیموکراسیه‌ت سه‌ری هه‌ڵداو هه‌ر له‌وکاته‌شه‌وه ئاراسته‌ی سستمی حوکمرانی ئاقارێکی هه‌ڵوه‌شاوی گرته به‌رکه ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کوردستان باجه‌که‌ی ده‌دات.. له‌به‌ر ئه‌وه کاک به‌ڵێن پێم باش بو به‌رێزت له‌وێوه ده‌ستت پێ بکردایه و له‌وێشه‌وه کۆتایت پێ بهێنایه‌و زیاتر شیت بکردایه‌ته‌وه
دەستخۆش كاك بەلێن شیكردنەوەكەت لەجێی خۆیدایە كاكەگیان پرۆسەی سیسای كوردستان لەژێر پرسیاری قوڵ‌و نیگەرانی گەورەدایە چونكە روداوەكان ئەوەنیشان دەدەن پرۆسەی دیموكراتی لە پاشەكشەدایە لەكوردستان ئەوەندە بروا بە دیموكراسی هەیە كە لەهەڵبژاردندا براوەبیتو نەدۆرێیت یاساكان وەك لاستیك دەكشێنرێن بۆ بەباڵادا دورینی كەسەكان دەستوری كوردستان بەتەنها دەستوری پارتی یان یەكێتی یان گۆران نییە دەستورێكە نەخشەی سیاسی‌و ئیداری داهاتوی ئەم هەرێمە دیاریدەكات هەق وایە بەرلەهەر لایەنێكی تر پارتی‌و یەكێتی دەستورێك پەسەند بكەن كە تارمایی دكتاتۆریەتو تاك رەوی تیا دەرنەكەوێت چونكە پێش 10 ساڵ لەمەوبەر یەكێتی‌و پارتی 90% ی متمانەی خەڵكیان بەدەست دەهێنا 2009 ئەم رێژەیە كەمبۆوە بۆ %59 كێ ناڵێت 2 ساڵی تر یان لە داهاتودا نابنە %40 یان كەمتر ئەوكاتە چۆن خۆیان لە تەوقی دەستورێكی ئاوها رزگاردەكەنو گەرەنتی چییە بەئاسانی دەسەڵات دەستاودەستبكرێت یان شانسی بردنەوەی دەسەڵاتیان هەیە؟
هەرهێزێكی سیاسی بیەوێت بە یاسای سەپێنراوو زۆرینەوكەمینە یاری بەرێوەبردنی دەسەڵات بكات ئەمرۆبێت یان سبەی خراپ دەدۆرێت
دةستت خؤش كاك بةلين بيكومان ئةم هةلبزاردنة كرنكيةكي كةورةي هةية لة ئاراستةي سياسي هةريمي كوردستان جونكة تةوقيتي هةلبزاردنةكة لةكاتيكداية ئؤبؤزسيؤني بةهيز وجودي هةية و ئةكةري بردنةوةشي هةية، لةبةرامبةردا دوو بارتي دةسةلآت بةليستي جيا بةشدار دةبن و ناوجةكةش لةكؤرانكاري كةورةية، بؤية دةكرئ بلين ئيمة لةبةردةم هةلبزاردنيكي راستةقينةين بةتايبةت ئةكةر لايةني فةرمانرةوا بير لة تةزويراتي مونةزةم نةكاتةوة و ليكةريت بةتةندروستي ئةو برؤسةية ئةنجامبدريت، دةستتخؤش بيت دوبارة
دةستخوش بؤ وورزاندنى بابةتيكى كرنك كة بةتةنها كليك كردن لةسةر ئةم فؤلدةرة كرنك نيية،بةلكو تةريب بةمة كومةلى مةسةلةى تر هةن،كرنكن،وةكو مةسةلةى دةستور.بارودؤخى يةكيتى،حةوسةلةو ئاليةتى نويي كاركردنى ئؤبؤزسيؤن،كرفتةهةلواسراوةكانى وةك نةوت و 140 و .هةروةها بارودؤخى ئيقليمى و.
بةهةرحال،برسي هةلبزاردن و سيستةمى سياسي،لةكوردستان،هةر جونيك ليكى بةيتةوة،سي بوعدى هةية،كة بةريزتان تةنها يةلا يةنتان لاقة كردووة لةم نوسينة،ئةويش ئةو رةهةندة واقعييية ية كة ئيستا هةية لةكوردستان لةنيوان لايةنةسياسيةكان،بةلام بوعديكى تر هةية بيرمان نةجيت بارودؤخ و جةمسةركيريي ئيقليمين،بةتايبةت ئيران و توركياو ئةوسا حكومةتى مةركةزيش. ئينجا لةكوتاييدا شيوةى تيؤريي و زانستى هةلبزاردن و سيستةمى سياسية،بةتايبةت بؤ كورد كة برسةكةى هةنكاوى باشي ناوة وةك يانسيبيك لةهةموو ناوجةكان بؤى دةرجوبيت،بةكورتى تةكةيوفيك دةبيت هةبيت.ناكريت ئةم لايةنانة هةريةكةو بةبةرى خوى كراسمكة بدوريت.كةئيستا واية،جونكة ئةم هةلبزاردنة زور حةساسة بؤ لايةنةكان و بالانسةكة ئةكؤريت يان تةواو نزيكى دةكاتةوة لةكؤران.بؤية كشت لايةنةكان كشت ريكةيةك دةكرنة بةر.
هاوڕێ بەڵێن ماندونەبیت.
پەیوەندی ئێمە بە دنیای سیاسەتەوە، پەیوەندییەکی نائەخلاقییە، بەو مانایەی کە هێشتا ئێمە لەماناکانی لێبووردەیی حاڵی نەبووین، سیاسەت، واتە ئاڵوگۆڕی بنەما ئەخلاقی و دپلۆماسییەکان، بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندییەکانی تاکەکانی کۆمەڵگە لەسەر بنەماکانی دیمۆکراسی و پێکەوە ژیان، هزری ئێمە لەسەر ستراکتووری حیزب بنیاد نراوە، ئەم جۆرە هزرە ڕۆشنایی بیرکردنەوەی مرۆڤ لەقڵب دەدات بۆ بەرژەوەندییەکانی حیزب، نموونەمان زۆرن، پێم وایە ئێوە هەموو حەقیقەتەکانی مێژووی ئەم بونیادە چاک دەناسن و لە نزیکەوە ئاگادارن، تاکی مرۆڤی کورد، جۆرە مرۆڤێکە لەسەر شانۆی سیاسەت بەزمانی بەزەیی خۆی نمایش دەکات، ئەم جۆرە نمایشە دەمێکە لە ڕۆژئاوا و دنیا کەڵکی نەماوە، ژبەر هەندێ سیاسەت لەلای ئێمە لەم زروفەدا هەوڵدانە بۆ دەستکەوتەکانی تاکە کەس،واتە ئێمە تاکو هەنووکە خۆمان ساز نەداوە بۆ گۆڕان و گۆڕانکارییە سەردەمییەکان. هەر مرۆڤێک بڕاوی بە گۆڕان هەبوو، بەر لەهەر شتێ دەبێت خۆی لەڕووی ( سیاسی، ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی ) بگۆڕێت ئەوجا دەتوانێت تاکەکانی کۆمەڵگە بەرەوو گۆڕان و بیرکردنەوەی تازە ببات.سیاسی ژیر هەمیشە کار لەسەر خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە دەکات.
دەست خۆش بابەتەکەت تێروتەسەلە و زۆر لایەنی گرنگی پرۆسەی دیموکراتی بەسەر کردوەتەوە، بەڵام من لەو بڕوایەدام لای ئێمە نەک کەس ئامادە نیە دەستبەرداری دەسەڵات بێ، بەڵکو لە کایەکانی تریشدا کەس کەسی قبوڵ نیە، وەک خۆتان ئەزانن پرۆسەی دیموکراتی پرۆسەیەکی پەروەردەیی و مۆراڵیە و پێویستی بە زەمینەیەکی تەندروستە بۆ گەشە کردن و بەرەوپێش چوون. لە هەرێمەکەی ئێمەدا هێشتا لە قۆناغی خێڵەکیداین و ئەو پاشاگەردانیەی حیزبەکان (بە دەسەڵات ئۆپۆزیسیۆنەوە) دەوری سەرەکیان هەبووە لە پەراوێز خستنی جەماوەر و سست کردن و ئیفلیج کردنی سەرجەمی پرۆسەکە.
من زۆر بەڕاشکاوی و بەداخەوە ئەڵێم زۆر گەشبین نیم لە دواڕۆژ و لەو بڕوایەدام سەروەری یاسا دروشمێکی بەتاڵی هەراجی سیاسیە و جەماوەریش ئەو سەنگ و قورساییەی نابێ، بەتایبەت کە وەڵامی پرسەکانیان بە گولەی بی کەی سی بدرێتەوە.
دةستان خؤش مامؤستا بةلين زؤر جوان شروفة بؤ جونى لاينةكانتان كردووة بيمان واية كةل سةرجاوةى هةموو شتيك بيت ريز لة بيروراى خةلك بيكريت جونكة دواتر خةلك بةهى خوى نازانيت بؤية بيوبيستة جةماوةر راى خوى هةبيت
Slaw havali barez srata dastxoshi le akam hiwai bardawami aw xezmataw bo axwazem ..larastida bashewayaki geshti basha w dast xoshit le akam ..awai grenga hoshyar kerdnawai jamawara laregai roznamaw midyakan ka am sardama sardami peshkawten w yakter qebol kerdena be snor w qodsyat nadret ba hich kasek tanha atwanin la rei tegaishten w rastgoi w delsoziyawa betwanin xezmat bekain bo awai welatakaman bajarek la drezana nachet…ht… dastxosh sarkawtobit havali barez..
Dastakant xosh Mama Balen gyian shikrdnawayaki bsht krdwa …mwtab3eki bashy maidanakai
سڵاو کاک به‌لێن گیان ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته به‌نرخه‌که‌ت هه‌ر دوینێ خوێندمه‌وه وکۆمێنتم نوسی . ئه‌م به‌یانیه سه‌یرم کرده‌وه کۆمێنته‌که‌م نه‌بینی نازانم بۆ کۆمێنته‌که‌م وه‌رنه‌گیراوه خۆزگه ئه‌ولایه‌نانه‌ی رووننت کردونه‌ته‌وه ده‌بونه بابه‌تیک لهتیڤیهکهوه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرا.زۆر خاڵی سه‌رنج راکێشی تیا‌بوو . که هه‌ستم کرد به جۆریک ئاماژه‌یان پێدراوه هێند شیرین به‌لام لهقورگی ئه‌و لایه‌نانه‌دا ده‌گیرێت که ناویان هێنراوه‌و داوای ئاو ده‌که‌ن.
لئینجا ئه‌و خوێندنه‌وه سایکۆ سۆسیۆلۆجیهم زۆر پێ جوانبوو که لهقبول نه‌کردنی دۆراندا ئاماژه‌ت پێدابوو
به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی کوردی زۆر که‌م به‌کارهاتوو لایه‌نێکی تری به‌پێزی وتاره‌که‌ت بوو
سڵاو كاك بەڵێن دەستەكانت خۆشبێت بەوردی و مەنتقەوە شرۆڤەت كردوە باش ئاماژەت بە هەموو لایەنە سیاسیەكان كردوە بەتایبەت رەخنەكانت لەجێگەی خۆیدایە هەر بژیت
دةست خؤش كاك بةلين، كؤمةليك برسيارى جوانت وروزاندووة، جيكةى كفتوكؤيةكى جيديية، بيوستة كة برسي سيستمى سياسي هةريم خوانى موناقةشةى بةردةوامى ئيستاو ئايندة بيت
dast xosh kak balen shee krdnawakat wrd o drusta balam mn tanha la yak xalda pewestm ba roon krdnawa haya awesh : aya janabtan o hamoo xwenar hast baw trsana akan ka lasar am haremaya? aya atwaneen bleyn am kara pe sarkrdayaki ba nawi bnem qawmi wak sarok barzani yan yakek wak aw datwane parsangi am hamoo ta7adeyata bkat yan ba bleyn sarok haremeki taknoqrat am haremay bo abret barewa ?wak sarok harem nak wak saroki 7kumat …tamasha kan heshta ka pewest akat klinton yan boosh bo hande kar denawa naw seyasatawa la wlateki saqam geeri gawray wak USA ay lerada aprsm axo ema chan pewestman ba sarkrda konakanman bet
doo bara dast xosh
سلاو.رابؤرتةكةم بيني و دةسخؤشيت لئ ئةكم كة بةراستى بابةتيكى جوانت وروزاندبوو.بةلام تيبينيم تةنيا لةسةر وشةيةكت هةية كةبةراستى بةبئ ى من كونجاو نية بةكار بهينريت.ئةويش ئةو هةلةيةبة كة ئيمةى كورد ئةكةوينة ناويةوة ئةويش بةكار هينانى دةستةوازةى(كوردستانى عيراقة)بةراى من تةنيا بوترئ باشورى كوردستان زؤر جاكترة جونكة هةموان سورين لةسةر ئةوةى كةوا كوردستان ئيستا(باكوروباشورو رؤزهةت و رؤزئاواية)نةك كوردستانى توركياو عيراق‌و ئيران و سوريا.ريزم قبول بفةرمون
dast xosh kak blen mnwak kaseke be laean eak prsearm haea ? babrwae to harkasek kawa beta jegae sark {barzane} dasalate awae dabet kawa btwanet kawa saetarakat basar breare hardo laeane sarake wak partew yaket mn shaxse xom ama hamesha lam prseareka zor bahewam aemash wak wlata peshkawtoakan bben ba xawan dasalateke azado sarokeke azado asaesheke azad bo wlatakaman balam zor badaxawa mn hatawako aesta am shtana bade nakam lawlate xoman dobara dast xosh