Showing Archived Posts

دەرهێنەر سەربەست گەرمیانی

Posted November 18th, 2011 at 10:39 pm (UTC-5)
Leave a comment

سەربەست گەرمیانی یەکێک لە هونەرمەندانی لاوی کوردستانی باشورە کە سەرگەرمی کاری فیلمسازی و سینەمایە و تا ئێستا چەند کورتە فیلمێکی دروستکردوە و لە چەندین پرۆژەی هونەرمەندانی تردا بەشداری کردووە و ئێستاکە فیلمێکی کورتی بە ناوی برێشک لە هەفتمین فیستیڤالی فیلمی کوردی لەندەن – بەشی پێشبڕگی یەڵماز گونای بەشداری دەکات. سەربەست بێچگە لەو کارانە تا ئێستا […]

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.