وێنە رووداوەکان، دیمەنەکان بە زیندووی بۆمان بەرجەستە ئەکات لە جیاتی ئەوەی تەنها جۆرە سایە وێنەیەک لە مێشکی خۆماندا درووست بکەێن، هەر لەبەر ئەوەیە دەڵێن وێنەیەک لە بەرامبەر هەزار ووشەدایە، چونکە ووشەکان داستانی رووداوەکانت بۆ دەگێرێتەوە بەڵام وێنەکان شێ دەکاتەوە
مرۆڤ کە داستانێک دەخوێنێت لە مێشکی خۆێدا وێنەک وە یاخود جەندین وێنە درووست دەکات، وێنە دەدباتە قۆلایی رووداوەکان. ئەگەر بنوارین فیلمی سینەمایی لە هەزارەها فیلم و نیگەتیڤ وە یاخود جامە پێک هاتوە.
کاک فەرهاد ئەرشەدی یەکێک لەو هونەرمەندە کوردانەیە کە لە رێگای دووربینی کامیراکەیەوە جوانی سروشتی کوردستانمان پێشان دەدات.
. ئەو هەر لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە واتە لە ساڵی ١٣٦٦ هەتاوی بەرامبەر بە ١٩٨٧ لە شاری سنە وەکو دەڵی بە هەڵکەوت دەستی بە کارە هونەریەکانی کردووە لەو کاتەێ ئەنجومەنی سینەمای جوانانی ئێران لە شاری سنە دامەزرا وە و دەڵێت لە ڕێگای عەکاسیەوە ئەتوانم بە دەورو بەرانمدا پەێوەندی بگرم و سرۆشت کاریگەریەکی زۆرترم لە سەر هەبوە کە ڕەنگدانەوەی لە وێنەکانمدا بە دی دەکرێت
فەێس بوک کە بەشێکە لەم دەریا بێ بنەێ ئینترنێت ویانەێێکە کە هەموان تێدا کۆ دەبنەوە ئەو هەلەێ ڕەخساند لەگەڵ کاک فەرهاد دا ئاشنا بم وئەم دەمە تەقە پێکەوە بکەێن بە هێوام بە دڵتان بێت.