سوید یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه که ده‌رگای هه‌مێشه به‌رووی په‌نابه‌راندا واڵا بوه و هەڵێکی زۆری بۆ په‌نابه‌ره کورده‌کان ره‌خساندووه ، به هه‌مان شێوه‌ش په‌نابه‌ره کورده‌کان به تاێبه‌تی گه‌نجان ئه‌و هەڵەیان قوازتوهتهوه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له دەرفەتەکان و پێشەوە چوون لە بواره جیا جیاکان وپێکهێنانی ژیانێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌رانه.
چیا مه‌ده‌نی یه‌کێک له‌و کوردانه‌یه که توانیوه پاش چه‌ندین ساڵ له‌و وڵاته کارنامه‌ی ماسته‌رله کامپیوته‌ر به ده‌ست بهێنی، به‌ڵام هه‌ر وه‌کو زۆر جار مرۆڤ هه‌ر له مناڵیه‌وه جۆره به‌هره‌یه‌ک لێ دیار ده‌که‌وێت و خێو به جۆره شتێک وه یاخود یاریه‌ک ده‌دات وپاشان له‌وانه‌یه له نەوجوانیدا بوێ ساغ بێته‌وه چ رێگایه‌ک بگرێته به‌ر.
چیا له دەمی لاویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لەو دەمەدا هه‌ر ئۆکۆردیونی و سینثساێزهر synthesizer ی له‌به‌ر ده‌ستدا بوه ئەویش هێدی هێدی دەستیکردووە بە خۆ فێرکردن و پاشان له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کاندا که دێته سوید له دبیرستانی موزیک وه‌رده‌گیردرێت و له‌وێ ده‌ست به خوێندنی موزیک ده‌کات و تا راده‌یه‌ک جیهانبینی سه‌باره‌ت به موزیک ده‌گۆردرێت و زۆر شت فێر ده‌بێت.
کاک چیا له‌گه‌ڵ چه‌ندین له هونه‌رمه‌ندانی کورد کاری کردووه لە نێوانیان نه‌جمه‌ی غووڵامی و میکائێل.
.
له‌م دواییانه‌دا وە بە دەنگی خۆێ چه‌ند گۆرانیه‌ک تۆمار کردووه که دوواترینیان گۆرانیەک بوه بۆ ڕۆژئاوای کوردستان .
چیا هێشتا رێگایەکی زۆری لە پێشدایە و کارێکی زۆرتر بەو هیوایەی لە ئایندەدا گوێبیست و هەر وەها بیانبینین.
با پێکەوە گوێ لەم وت‌و وێژە بگرین و لە زاری خودی کاکە چیا وە گوێ لە چالاکی و کاروبارەکانی بگرین. ئومێدەوارم بە دڵتان بێت و بە
هیوای سەکەوتن
Older: ماریا فه‌رانتوری Maria Farantouri | Newer: شلێر باپیری وهه‌ڵبژاردنەکانی جوانترین و شایسته‌ترین کچ (ژن) له هەرێمی کوردستان |
هونەرمەندی کورد چیا مەدەنی
Older: ماریا فه‌رانتوری Maria Farantouri | Newer: شلێر باپیری وهه‌ڵبژاردنەکانی جوانترین و شایسته‌ترین کچ (ژن) له هەرێمی کوردستان |