کە هاوین هێدی هێدی بەرەوئاوا بوون دەچیت و لە پشتی کێوەکاندا بە ئەسپایی وون دەبێت، دەمە و کازێوە خۆرێکی زەرد هەڵدێت و پاییز دەست پێ دەکات و بە شوێن پێ گەڵا زەردەکاندا دەگێنە بەر دەرگای چەرداغی ژەنڕاڵی پاییز کە لە گەڵا وریوە زەردەکانی پاییزدا درووستکراوە. ژەنڕاڵی پاییز لە پەنجەرەیەکەوە دەڕوانێت کە هەموو شتێک زەردە، لە جیاتی بەفر، تەرزە و باران گەڵای زەرد دەبارێ و وەکو رووباری زەردی چین دەریایەک لە گەڵای زەرد درووست دەبێ و گەڵاکانیش لە هەڵسان و کێشانی شەپۆلەکانی غەمی دەریای پاییزدا بێ ئوقرە و بێ ئارامن. دارەکان قژیان ئەڕەنن و لە هەر گەڵایەک نۆتێک و لە نۆتەکانیش سیمفۆنیایەکی پاوەموری درووست دەبێت.
زۆر جار بە گوێماندا دێت کە “کورد مردوو پەرستە”، کە سایەتیەکانمان تا لە ژیاندان کەس لایان لێ ناکاتەوە و پاش ماڵئاوایی کردنیان دەکەونە یادیان و رێز و ستایش کردنیان. بەڵام دەرهێنەری کورد کیا عەزیز تا هاوریەکەی لە ژیاندایە دەیەوێ ئەو رێز و ستایشەی لێبگرێت و خۆشەویستی خۆی بەرامبەر بەو هاوریە دیرینەی پێشان بدات.
محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ” ژەنراڵی پاییز” هۆزانڤانێکی ناوداری کوردە کە لە هەر هۆنراویێکیدا بۆنی گەڵاکانی پاییزلێەوە دێت و لە سەر گەڵا زەردەکان بە دڵێکی تەنگ، پڕ لە غەم و پەژارە ڕاز و نیازی خۆێ و ئەڤیندارە دڵ شکاوەکان بە جەوهەری شەونمی پاییزی هۆنراوەکانی دەنووسێتەوە.
کاکە کیا پاش دووری و دابڕانی دەیان ساڵە لە هاوریە خۆشەویستەکەی بێر لەوە دکاتەوە کە فیلمێک سەبارەت بەو هاوریەی کە هەمیشە کۆڵەباری گەڵای زەردە، فیلمێک درووست بکات بۆ ئەوەێ ببێتە بەڵگەیەک بۆ نەوەکانی داهاتوو. کیا، فیلمی Still I am a stranger واتە من هێشتا نامۆم یان کەسێکی نامۆم درووست دەکات.
محەمەد عومەر ۆوسمان – ژەنراڵی پاییز
کیا عه‌زیز
ده‌رهینه‌ری سینه‌مایی، نووسه‌ر، بەرهەمهێنەر
پاش تیپه‌راندنی كۆرسی ده‌رهینه‌ری سینه‌مایی ،وینه‌گرتنی سینه‌مایی له هۆله‌ند، به‌ره وئه‌مه‌ریکای باشوورئه‌كه‌ویته ڕی(به‌رازیل،ئارژانتین،ئۆرۆگوای)و کاری فیلمسـازی له شاری (بۆێنیس ئاێریس)ی پایته‌ختی ئارژانتین ده‌سـتپـێـکردووه وساڵی ٢٠٠٧ به كوورته فیلمی( سوواڵكه‌ر) پاشـان فیلمی دۆكومینته‌ری (كورسی) (The chair-La Silla) كه‌له چه‌ند
ڤستیڤاڵیكی فیلم‌دا نمایش كرا . له سـاڵی ٢٠٠٨ له مۆنته‌ڤیدۆی پایته‌ختی ووڵاتی ئۆرۆگوای فیلمێكی دۆكومینته‌ری له‌سه‌ر فوتبالیستی ناوداری جیهانی و كاپیتانی تیمی میللی ئوروگوای(Dario Silva) درووست ده‌كات و پاشان ئه‌گه‌ریته‌وه بۆ شاری (بۆێنیس ئاێریس)ی پایته‌ختی ئارژانتین فیلمی (نان- Bread) وفیلمی( 3rd I.D. Right ) به‌هاوكاری چه‌ند سینه‌ماكاریكی ناسراوی ئارژانتینی دروست ده‌كات .
له‌ساڵی ٢٠٠٩ له هۆڵه‌ند فیلمیكی دۆكومینته‌ری هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندیكی هۆله‌ندی كه‌مئه‌ندام دروست ده‌كات.
سالی٢٠١٠ كوورته فیلمیكی هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندیكی كوردی هۆله‌ند درووست ده‌كات و له‌ساڵی٢٠١٢ پاش ١٨ساڵ دابڕان ،فیلمیكی دۆكیومینته‌ری(پۆرترت) له‌سه‌ر زند‌گی ونامۆبوون وغوربه‌تی شاعیری ناسراوی كورد حه‌مه عومه‌ر عوسمان(ژانرالی پاییز) له ووڵاتی سوید درووست دەکات.
جیگای سه‌رنجه، ٣ له‌م فیلمه دۆكۆمینته‌ریانه قاره‌مانه‌كانی كه‌سانی كه‌مئه‌ندامن و ته‌نها فیلمه‌كه‌ی ژانرالی پاییز نه‌بیت كه به زمانی كوردیی یه، فیلمه‌كانی دیكه هه‌موویان به زمانی ئیسپانی و هۆڵه‌ندین
http://www.sayefilm.com/index.php?page=the-chair
وە سەبارە بە فیلمەکەی ” ژەنراڵی پاییز” ئەم وتووێژەێ خوارەوەمان لەگەڵ دەرهێنەری کورد کاک کیا عەزیز ساز دا بەو هیواێەی بە دڵتان بێت سوود بەخش بێت.
گفت و گۆ لەگەڵ دەرهێنەر کیا عەزیز Hevpévın legel derhéner Kıa Ezız