Showing Archived Posts

من هێشتا نامۆم – کیا عەزیز و ژەنراڵی پاییز

Posted January 31st, 2014 at 7:11 pm (UTC-5)
Leave a comment

کە هاوین هێدی هێدی بەرەوئاوا بوون دەچیت و لە پشتی کێوەکاندا بە ئەسپایی وون دەبێت، دەمە و کازێوە خۆرێکی زەرد هەڵدێت و پاییز دەست پێ دەکات و بە شوێن پێ گەڵا زەردەکاندا دەگێنە بەر دەرگای چەرداغی ژەنڕاڵی پاییز کە لە گەڵا وریوە زەردەکانی پاییزدا درووستکراوە. ژەنڕاڵی پاییز لە پەنجەرەیەکەوە دەڕوانێت کە هەموو شتێک زەردە، لە […]

شێرکۆ جیهانی و وێنەکانی

Posted December 14th, 2012 at 2:26 pm (UTC-5)
Leave a comment

هەر لەو رۆژەی کامیرا درووست بوە و هاتوەتە کایەوە وێنە بوەتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا و لە رێگایەوە رووداوەکان بە خۆشی و ناخٶشیەوە تۆمار کراوون وتۆمار دەکرێن. ئەمرۆ لە رێگای وێنەوە خۆمان بە کەسانی تر و بە جیهان دەناسێنین وجیهانیش بە کەسانی ترو دەمانەوێ لە رێگای ئەو وێنانەوە جۆرە پەێوەندیەک لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ بێنەر […]

حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه‌ زێڕینی تار ژه‌ن

Posted October 3rd, 2012 at 4:11 pm (UTC-5)
Leave a comment

حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه‌ زێڕینی تار ژه‌ن ئێران لانه‌ی کۆمه‌لێک له‌ هه‌ره‌ ده‌نگ خۆشان و موزسیونانی ناوچه‌که‌یه‌‌ و بگره‌ ژماره‌یه‌کیش له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگیان داوه‌ته‌وه‌، له‌ نێوانیان موحه‌مه‌د ره‌زا لوتفی، حوسه‌ێن عه‌لیزاده‌، شه‌جه‌ریان، شه‌هرام نازری،که‌ێهان که‌ڵهوڕ، کامکاره‌کان، پورنازریه‌کان و چه‌ندینی تر.‌ مامۆستا حوسه‌ێن عه‌لیزاده‌ یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه‌ ناودارانه‌ی موزیکی ئێرانه‌ که‌ خاوه‌ن توانایه‌کی بێ […]

موكیش ده‌نگێکی هه‌میشه‌ زیندوو له‌ ئاواز و گورانی هیندی دا

Posted July 26th, 2012 at 4:23 pm (UTC-5)
Leave a comment

موكیش ده‌نگێکی هه‌میشه‌ زیندوو له‌ ئاواز و گورانی هیندی دا هیندوستان ئەم وڵاتە پان و بەرینە کە فەرەتر لە یەک بیلون کەس تێدا دەژێ، نەک هەر ناوەندی شارستانیەتی مرۆڤ و شوێنی لە داێکبووی چەندین لە ئاینەکانی جیهانە، بەڵکۆ زادگای چەندین لە کەسایەتیە ناوبانگاکانی جیهانیشە وەکو گاندی، جەواهر لال نهرۆ،ڕابەندەرناث تاگور، ئیندیرا گاندی و دەیانی تر. […]

رامتین موه‌حه‌د: سینه‌مای ئێران مۆرکێکی زۆر گرنگی هێشتوه‌ له‌ مێژوی سینه‌مای جیهان

Posted March 14th, 2012 at 3:20 pm (UTC-5)
Leave a comment

رامتین موه‌حه‌د: سینه‌مای ئێران مۆرکێکی زۆر گرنگی هێشتوه‌ له‌ مێژوی سینه‌مای جیهان رامتین یه‌کێک له‌ هونه‌رمه‌دانی ئێرانیه‌ که‌ هه‌ر له‌ منالیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ریکی فیلمسازی و کڵاسی هونه‌ریه‌ له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ کاری سینه‌ما و خۆ ئاماده‌کردن بۆ کارکردن له‌و بواره‌دا. رامتین ساڵانێک بوو له‌ کالیفورنیا پێکه‌وه‌ ئاشنا بوین به‌ڵام پاش دابڕانێکی فه‌ره‌تر […]

ژنانی کورد له‌ سینه‌مای ئێراندا

Posted August 26th, 2011 at 10:57 am (UTC-5)
Leave a comment

سه‌ره‌ رای ئه‌و ئازادیه‌ سنورداره‌ی که‌ بۆ کورد ڕه‌خساوه‌ له‌ بواره‌ هونه‌ریه‌کاندا وه‌ سه‌ره‌ رای ئه‌و ئازادیه‌ که‌مه‌ی که‌ له‌ ئێراندا بۆ ژنان هه‌یه‌ و بۆ ژنانی کورد که‌متره‌، هێشتا که‌سانێک توانیویانه‌ له‌م بواره‌دا وه‌کو ئه‌ستیره‌یه‌ک له‌ جیهانی هونه‌ردا بدرۆشینه‌وه‌. سینه‌مای ئێران له‌م ساڵانه‌ی دوایی و له‌ ڤیستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کاندا خه‌ڵاتی به‌رچاو و شاێسته‌ی به‌ ده‌ست […]

Posted in Cinema

لە ئێران پاش بەهمەن قوبادی نەوەیەکی نوێ هەیە لە سینەماکارانی کورد

Posted August 7th, 2011 at 9:28 pm (UTC-5)
Leave a comment

شەپول عەبباسی یەکێک لە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵانێکە لە بواری فیلم سازکردن و سینەمادا کار دەکات و تا ئێستا چەند کورتە فیلمێکی داکیومەنتری دروستکردوە بەڵام بە هوۆی نەبونی ئازادی کارکردن ئێرانی بە جێ هیشتوەو ڕووی کردوەتەوە کوردستانی باشور وپاشان تورکیا و ئێستاکەش لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە. شەپۆل لەم دواییانەدا سەردانی واشنتنی کردو بە هەلمان […]

Posted in Cinema

لە ئێران پاش بەهمەن قوبادی نەوەیەکی نوێ لە سینەماکارانی کورد لە ئارادایە

Posted August 7th, 2011 at 9:21 pm (UTC-5)
Leave a comment

شەپول عەبباسی یەکێک لە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵانێکە لە بواری فیلم سازکردن و سینەمادا کار دەکات و تا ئێستا چەند کورتە فیلمێکی داکیومەنتری دروستکردوە بەڵام بە هوۆی نەبونی ئازادی کارکردن ئێرانی بە جێ هیشتوەو ڕووی کردوەتەوە کوردستانی باشور وپاشان تورکیا و ئێستاکەش لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە. شەپۆل لەم دواییانەدا سەردانی واشنتنی کردو بە هەلمان […]

Posted in Cinema

فیلمی “رۆژین” لە فیستیڤالی سینەمایی بەرسەلۆنە

Posted June 2nd, 2011 at 11:25 pm (UTC-5)
Leave a comment

Rojin . فیلمی “رۆژین” لە فیستیڤالی سینەمایی بەرسەلۆنە دەرهێنانی چیمەن رەحیمی ماوەیەک لەمەو پێش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دۆست و هاوکارم خانم چیمەن رەحیمی باس لە کارە هونەرەیەکانمان کرد بە تاێبەتی دواترین پرۆژەی کە فیلمی رۆژین بوو. لە چەند رۆژی رابوردودا چیمەن خانم ئاگاداری کردینەوە فیلمەکەی رەوانەی فیستیڤالی سینەمایی بەرسەلۆنە کراوە بەڵام ئەمجارە وەکو بەشێک لە […]

لە ساڵیادی ماڵئاوایی هونەرمەندێکدا

Posted April 27th, 2011 at 1:31 pm (UTC-5)
Leave a comment

به‌ وردی نازانم که‌ی بوو، چ ڕۆژێك،هەفتە،مانگ وە یاخود چ ساڵێك بوو، به‌ڵام ده‌زانم به‌لایه‌نی که‌م 20 ساڵ له‌مه‌و پێش بوو که‌ نامه‌یه‌ك بۆ هاوڕێیه‌کم له‌ مۆسکۆ نوسیبوو پێشتر له‌ کۆنفڕانسێکدا له‌ ڤیننای پایته‌ختی ئوتریش یه‌کمان ناسی، وه‌لێ وا دیار بوو ئه‌و هاوڕێیه‌ ئیتر له‌وێ نه‌مابوو و له‌ جیاتی ئه‌و زینده‌ یاد کاک ڕه‌هبه‌ر نامه‌که‌ی […]

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.