Showing Archived Posts

  • Page 2 of 2
  • <
  • 1
  • 2

ساتە ڕەش و سپیەکان لە دووربینی ئەسرینەوە

Posted April 8th, 2013 at 10:17 pm (UTC-5)
Leave a comment

لە کۆمەڵگا داخراوەکان وە یاخود ئەوانەی ئایین بەسەریاندا زاڵە ژنان وە یاخود خانمان کەمتر روو دەکەنە بوارەکانی هونەری وە یاخود هەڵبژاردنی ڕشتە هونەریەکان لە کولیژ و زانکوەکاندا بە تاێبەتی سینما ، موزیک ، وێنە گرتن ، شێوەکاری و……… کۆمەڵگای کوردی لە سرۆشتەوە زۆر ئازاد بوە و ئەگەر بنواڕێنە هۆنراوەکانی بوێژانی (هەڵبەستوانان) ڕابوردوو دەبینین دید و […]

شێرکۆ جیهانی و وێنەکانی

Posted December 14th, 2012 at 2:26 pm (UTC-5)
Leave a comment

هەر لەو رۆژەی کامیرا درووست بوە و هاتوەتە کایەوە وێنە بوەتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا و لە رێگایەوە رووداوەکان بە خۆشی و ناخٶشیەوە تۆمار کراوون وتۆمار دەکرێن. ئەمرۆ لە رێگای وێنەوە خۆمان بە کەسانی تر و بە جیهان دەناسێنین وجیهانیش بە کەسانی ترو دەمانەوێ لە رێگای ئەو وێنانەوە جۆرە پەێوەندیەک لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ بێنەر […]

حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه‌ زێڕینی تار ژه‌ن

Posted October 3rd, 2012 at 4:11 pm (UTC-5)
Leave a comment

حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه‌ زێڕینی تار ژه‌ن ئێران لانه‌ی کۆمه‌لێک له‌ هه‌ره‌ ده‌نگ خۆشان و موزسیونانی ناوچه‌که‌یه‌‌ و بگره‌ ژماره‌یه‌کیش له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگیان داوه‌ته‌وه‌، له‌ نێوانیان موحه‌مه‌د ره‌زا لوتفی، حوسه‌ێن عه‌لیزاده‌، شه‌جه‌ریان، شه‌هرام نازری،که‌ێهان که‌ڵهوڕ، کامکاره‌کان، پورنازریه‌کان و چه‌ندینی تر.‌ مامۆستا حوسه‌ێن عه‌لیزاده‌ یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه‌ ناودارانه‌ی موزیکی ئێرانه‌ که‌ خاوه‌ن توانایه‌کی بێ […]

له‌ موزیکی یۆنانه‌وه‌………. جۆرج دالاراس

Posted September 2nd, 2012 at 9:15 pm (UTC-5)
Leave a comment

مۆزیکی یۆنانی هه‌ر وه‌کو مێژوه‌که‌ی خاوه‌نی هه‌زاران ساڵه‌ و به‌شێکی هه‌ره‌ گرنگه‌ له‌ مۆزیکی جیهان و پێک هاتووه‌ له‌ دوو به‌ش، مۆزیکی نه‌رێتی وه‌ یاخود سوننه‌تی و مۆزیکی بیزه‌نتینی، که‌ له‌ مۆزیکی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه‌ نزدیکه‌. مۆزیکی یۆنانی نزدیکیه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ مۆزیکی قوبرسی دا هه‌یه‌ و مۆزیکی مۆدیرنی ئه‌مرۆیان زۆر پێکه‌وه‌ تێکه‌ڵاو بوه‌. مۆزیک به‌شیکی هه‌ره‌ گرنگه‌ […]

موكیش ده‌نگێکی هه‌میشه‌ زیندوو له‌ ئاواز و گورانی هیندی دا

Posted July 26th, 2012 at 4:23 pm (UTC-5)
Leave a comment

موكیش ده‌نگێکی هه‌میشه‌ زیندوو له‌ ئاواز و گورانی هیندی دا هیندوستان ئەم وڵاتە پان و بەرینە کە فەرەتر لە یەک بیلون کەس تێدا دەژێ، نەک هەر ناوەندی شارستانیەتی مرۆڤ و شوێنی لە داێکبووی چەندین لە ئاینەکانی جیهانە، بەڵکۆ زادگای چەندین لە کەسایەتیە ناوبانگاکانی جیهانیشە وەکو گاندی، جەواهر لال نهرۆ،ڕابەندەرناث تاگور، ئیندیرا گاندی و دەیانی تر. […]

هونەری ساز و ئامێری مۆزیک درووستکردن

Posted June 15th, 2012 at 3:10 pm (UTC-5)
Leave a comment

هونەرمەندی ئامێری موزیک درووست کەر وەکو ئەو پەێکەر تاشەیە کە لە پێکەری کەسایەتیەک یادگاریەکیکی هەمیشەیی داتەراشیت کە لە هەر چوار وەرزی ساڵ سەربەرز و سەرکەش ڕادەوەستێت و هەر رۆژ بەلادا تێ دەپەرین و سەری نەوازشیان بۆ دادەنێن و لە سایەیەیاندا وێنە دەگرین بۆ رۆژانی یادگاری. دارتاشی موزیکیش لەو دارە سازیك درووست دەکات ،تارێک، سی تارێک، […]

نه‌جمه‌دین غوڵامی و چل ساڵ کاری هونه‌ری له‌ پێناوی کوردستان

Posted May 30th, 2012 at 6:14 pm (UTC-5)
Leave a comment

نه‌جمه‌دین ( نه‌جمه‌ ) غوڵامی یه‌كێک له‌ هه‌ره‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوبانگه‌کانی کورده‌ که‌ فه‌ره‌تر له‌ 40 ساڵ به‌ خۆی و هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ پابه‌ند بوونه‌ به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان و بێ ووچان هونه‌ره‌که‌ی هاوکات و هاوده‌م بوه‌ له‌گه‌ڵ بۆنه‌ و رووداوه‌کاندا چ له‌ کاتی ته‌نگانه له‌ ده‌می هێڕش بردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ستپێکی ساڵی 1979 له‌ لایه‌ن […]

Posted in culture, Music, موزیك

شه‌ڕواڵی پیاوانی کوردی له‌ بازاره‌کانی ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕوالێ تورکیه‌وه ‌‌

Posted May 2nd, 2012 at 6:24 pm (UTC-5)
Leave a comment

شه‌ڕواڵی پیاوانی کوردی له‌ بازاره‌کانی ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕوالێ تورکیه‌وه ‌‌ هه‌ر میلله‌تیک به‌ فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتۆریه‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ پێک هاتوه‌ له‌ مۆزیک، هه‌ڵپه‌ڕکێ، جل و به‌رگ، گه‌مه‌و یاری و شتی تر و کوردیش له‌و بوارانه‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ زۆر جار به‌ هۆی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتداریه‌کی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستیان به‌ سه‌ر کوردستاندا […]

  • Page 2 of 2
  • <
  • 1
  • 2

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.