Showing Archived Posts

فرمێسک ……. دەنگێک پڕلە ئەڤین و کانییەک بۆ رەوێنەوەی تیونیەتی

Posted June 1st, 2015 at 9:49 pm (UTC-5)
Leave a comment

ژنانی کوردستان ئەگەر بهاتبایە لە ژێر چەپۆکی ئەو وڵاتانەی دەستیان بەسەردا گرتووە نەبوایە، ئەگەر لە ژێر سیستمێکی دووا کەوتووی کۆمەڵایەتی نەبوایە، ئەگەر گیرودەی پابەندبوون بە فەرمایشتە بەسەر چووەکانی ئاێینیدا نەبوایە و ئەگەر لە ژێر دەسەڵاتی پیاو سالاریدا نەبوایە، بێگومان ئەمرۆ لە ئاستێکی تردا دەبوو و لەگەڵ ژنانی تری جیهاندا زووتر دەستی بە هاوماڵی کردن دەکرد […]

هونەرمەند هۆشیار کەریم

Posted March 28th, 2014 at 7:20 pm (UTC-5)
Leave a comment

دەنگ خۆشی بەهریەکە کە هەموو کەس نییەتی، دەنگ خۆشی لە گۆرانی چڕیندا، لە هۆنراوە خوێندنەوەدا، لە ووتار خوێندندا و هەر وەها لە بێژەریدا، بەڵام گرنگ چۆنیەتی دەڕبڕینی ئەو دەنگیە و کاریگەری لە سەر بیسەر. لە بواری گۆرانی ووتندا دەنگ خۆشانێکی زۆر هەن کە بە داخەوە ئەو هەڵەیان بۆ نەرخساوە بۆ ئەوەی خۆیان بنوێنن ودەنگیان تۆمار […]

Sitar سیتار

Posted February 14th, 2014 at 4:31 pm (UTC-5)
Leave a comment

Sitar سیتار سیتاریه‌کێک له‌ ئامێره‌ ناوداره‌ ژیه‌کانی جیهانه‌ که‌ به‌ زۆری له‌ مۆزیکی کلاسیکی هیندی و موزیکی هیندوستانیدا به‌ کار دێت. ئه‌م سازه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌کی درێژ پێک هاتوه‌ که‌ له‌و بروایه‌دان له‌ ناوه‌راستی ئاسیاوه‌ به‌ره‌و هیندوستان روێشتوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها له‌و بروایه‌دان ڤیینا Veena کاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م ئامێره‌دا هه‌بوو بێت. سیتار ناوه‌که‌ی له‌ سێ تاری فارسیه‌وه‌ […]

ئیبراهیم کییڤو- دەنگی نەتەوەکانی رۆژئاوای کوردستان

Posted November 7th, 2013 at 3:46 pm (UTC-5)
Leave a comment

که‌م جار‌ هه‌ڵکه‌وتوه‌ هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ کوردی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستان به‌ سه‌ریاندا دابه‌شکراوه‌ کارو ژیانی هونه‌ریان بۆ کورد ته‌رخان کردبیت. به‌ڵام ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبانگی ئه‌رمه‌نستان و جیهان ئارام خاچه‌تۆریان له‌ بالێتی گایانه‌ Gayane, Dance of the Young Kurds بەشێکی ئەو بالێتە بۆکچ و کورێکی خۆشه‌ویستی کورد تەرخان کردووە، هه‌ر وه‌ها کا‌ره‌په‌تێ […]

عود ژه‌نی ناوبانگی کورد گانی میرزۆ وفیستیڤاڵی مۆرگنلاند

Posted October 18th, 2013 at 1:39 am (UTC-5)
Leave a comment

مۆرگنلاند فیستیڤاڵ Morgenland Festival فییستیڤالێکی موزیکی جیهانی ئه‌ڵمانیه‌‌ که‌ له‌ ساڵی 2005 وه‌ ده‌ستێپێکردووه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێدا جۆره‌ها موزیک و کاری هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی نمایش ده‌کرێت وه‌ یاخود پێشان ده‌درێت. فیستیڤاڵه‌که‌ بێجکه‌ له‌ به‌شداریکردنی گروپه‌کانی موزیک و گۆرانیبێژان، هه‌ر وه‌ها جۆره‌ها کاری هونه‌ری تریش وه‌کو شانوگه‌ری، شێوه‌کاری، فوتوگرافی و […]

هونەرمەندی کورد چیا مەدەنی

Posted September 1st, 2013 at 10:51 pm (UTC-5)
Leave a comment

سوید یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه‌ که‌ ده‌رگای هه‌مێشه‌ به‌رووی په‌نابه‌راندا واڵا بوه‌ و هەڵێکی زۆری بۆ په‌نابه‌ره‌ کورده‌کان ره‌خساندووه‌ ، به‌ هه‌مان شێوه‌ش په‌نابه‌ره‌ کورده‌کان به‌ تاێبه‌تی گه‌نجان ئه‌و هەڵەیان قوازتوه‌ته‌وه‌ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ دەرفەتەکان و پێشەوە چوون لە بواره‌ جیا جیاکان وپێکهێنانی ژیانێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌رانه‌. چیا مه‌ده‌نی یه‌کێک له‌و کوردانه‌یه‌ که‌ توانیوه‌ پاش […]

Posted in Art, culture, Music

ماریا فه‌رانتوری Maria Farantouri

Posted August 15th, 2013 at 2:07 am (UTC-5)
Leave a comment

موزیک وڵاتێکی بێ سنووره‌، وه‌کو با له‌م په‌ڕی جیهانه‌وه‌ تا ئه‌و په‌ڕ په‌ی دکات، وه‌کو شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا له‌ هه‌ڵسان و کێشاندایه‌، وه‌کو باران‌ یان به‌ خوڕ دیته‌ خوارێ وه‌ یاخود به‌ نمه‌ نم. وه‌کو باڵنده‌یه‌که‌ له‌ ئاسمانی بێ سنووردا شه‌قه‌ی باڵی دێت، موزیک ئارامیمان پێ ده‌به‌خشێت یان ده‌مانخاته‌ جۆش و خروش‌، ده‌مانکاته‌ گریان و چاو […]

که‌مانچه‌ ژه‌نی کورد شه‌هریار جه‌مشیدی

Posted August 6th, 2013 at 12:15 am (UTC-5)
Leave a comment

بێگومان بۆ هه‌ر مرۆڤێک ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ێ وڵات جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ێ وڵات و شیانی هه‌یه‌ ده‌ر‌گات بۆ بکرێته‌وه‌ و کاره‌کانت باشتر به‌ره‌و پێش بچن‌ وه‌یاخود تووشی ئاسته‌نگ بیت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ بێت ژیانی سبه‌ێ له‌ ئیمرۆ باشتر بێت. هونه‌رمه‌ندی موزیک ژه‌نی کورد شه‌هریاری جه‌مشیدی نزیکه‌ێ 10 مانگه‌ له‌ وڵاتی که‌ندا […]

Posted in Art, Music

کەرەم گەردەنزەری کاروانسالاری موزیکی (راک ) ی کوردی

Posted July 1st, 2013 at 5:22 pm (UTC-5)
Leave a comment

هەر لە سەرەتاێ لاوی ونەوجوانیمەوە سەرە رای ئەوەی میلی شەپولی رادیوەکەم لە نێوان رادیو کرماشان، تاران،سنە،قەسر شیرین، ییریڤان،قوچان و ئێزگە کوردیەکانی تردا لە گەڕاندا بوو و بە دەنگ و ئاوازی عەلی عەسکەری کوردستانی، مەزهەر خالقی،ئەلبورزی، حەسەن زیرەک، ئیسمائیل مەسقەتی، ئەسلیکە کادر وە یاخود بەرنامەکانی گولهای رادیو تاران مەست دەبووم، لە هەمان کاتدا ئەڤینداری موزیکی رۆژئاواش […]

حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه‌ زێڕینی تار ژه‌ن

Posted October 3rd, 2012 at 4:11 pm (UTC-5)
Leave a comment

حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه‌ زێڕینی تار ژه‌ن ئێران لانه‌ی کۆمه‌لێک له‌ هه‌ره‌ ده‌نگ خۆشان و موزسیونانی ناوچه‌که‌یه‌‌ و بگره‌ ژماره‌یه‌کیش له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگیان داوه‌ته‌وه‌، له‌ نێوانیان موحه‌مه‌د ره‌زا لوتفی، حوسه‌ێن عه‌لیزاده‌، شه‌جه‌ریان، شه‌هرام نازری،که‌ێهان که‌ڵهوڕ، کامکاره‌کان، پورنازریه‌کان و چه‌ندینی تر.‌ مامۆستا حوسه‌ێن عه‌لیزاده‌ یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه‌ ناودارانه‌ی موزیکی ئێرانه‌ که‌ خاوه‌ن توانایه‌کی بێ […]

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.