Showing Archived Posts

  • Page 1 of 2
  • 1
  • 2
  • >

هونەرمەند هۆشیار کەریم

Posted March 28th, 2014 at 7:20 pm (UTC-5)
Leave a comment

دەنگ خۆشی بەهریەکە کە هەموو کەس نییەتی، دەنگ خۆشی لە گۆرانی چڕیندا، لە هۆنراوە خوێندنەوەدا، لە ووتار خوێندندا و هەر وەها لە بێژەریدا، بەڵام گرنگ چۆنیەتی دەڕبڕینی ئەو دەنگیە و کاریگەری لە سەر بیسەر. لە بواری گۆرانی ووتندا دەنگ خۆشانێکی زۆر هەن کە بە داخەوە ئەو هەڵەیان بۆ نەرخساوە بۆ ئەوەی خۆیان بنوێنن ودەنگیان تۆمار […]

ده‌رهێنه‌ر جه‌مشید به‌هرامی و شانۆێ چریکەی ئۆفیلیای ئەڤیندار

Posted March 12th, 2014 at 10:00 pm (UTC-5)
Leave a comment

“چریکەی ئۆفیلیای ئەڤیندار” کاک جه‌مشید سه‌ره‌رای که‌می سه‌رچاوه‌کان و سه‌ختی باری ژیان، به‌ هاوکاری گرووپی شانۆێ باران ئه‌م به‌رهه‌مه‌ که‌ به‌شێکه‌ له‌ ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ بێنه‌رانی کورد ده‌که‌ن له‌ شاری نۆرێنبێرگی ئاڵمان و شاری یۆتۆبۆری سوید. ده‌هێنه‌ر و بازیگه‌ر جه‌مشید به‌هرامی له‌م هه‌ڤپه‌ێڤینه‌دا باس له‌ هه‌ندی لایه‌نه‌کانی شانۆه‌که‌دا و هه‌ر وه‌ها شانۆی کوردی ده‌کات. […]

Posted in Uncategorized

Sitar سیتار

Posted February 14th, 2014 at 4:31 pm (UTC-5)
Leave a comment

Sitar سیتار سیتاریه‌کێک له‌ ئامێره‌ ناوداره‌ ژیه‌کانی جیهانه‌ که‌ به‌ زۆری له‌ مۆزیکی کلاسیکی هیندی و موزیکی هیندوستانیدا به‌ کار دێت. ئه‌م سازه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌کی درێژ پێک هاتوه‌ که‌ له‌و بروایه‌دان له‌ ناوه‌راستی ئاسیاوه‌ به‌ره‌و هیندوستان روێشتوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها له‌و بروایه‌دان ڤیینا Veena کاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م ئامێره‌دا هه‌بوو بێت. سیتار ناوه‌که‌ی له‌ سێ تاری فارسیه‌وه‌ […]

من هێشتا نامۆم – کیا عەزیز و ژەنراڵی پاییز

Posted January 31st, 2014 at 7:11 pm (UTC-5)
Leave a comment

کە هاوین هێدی هێدی بەرەوئاوا بوون دەچیت و لە پشتی کێوەکاندا بە ئەسپایی وون دەبێت، دەمە و کازێوە خۆرێکی زەرد هەڵدێت و پاییز دەست پێ دەکات و بە شوێن پێ گەڵا زەردەکاندا دەگێنە بەر دەرگای چەرداغی ژەنڕاڵی پاییز کە لە گەڵا وریوە زەردەکانی پاییزدا درووستکراوە. ژەنڕاڵی پاییز لە پەنجەرەیەکەوە دەڕوانێت کە هەموو شتێک زەردە، لە […]

ئیبراهیم کییڤو- دەنگی نەتەوەکانی رۆژئاوای کوردستان

Posted November 7th, 2013 at 3:46 pm (UTC-5)
Leave a comment

که‌م جار‌ هه‌ڵکه‌وتوه‌ هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ کوردی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستان به‌ سه‌ریاندا دابه‌شکراوه‌ کارو ژیانی هونه‌ریان بۆ کورد ته‌رخان کردبیت. به‌ڵام ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبانگی ئه‌رمه‌نستان و جیهان ئارام خاچه‌تۆریان له‌ بالێتی گایانه‌ Gayane, Dance of the Young Kurds بەشێکی ئەو بالێتە بۆکچ و کورێکی خۆشه‌ویستی کورد تەرخان کردووە، هه‌ر وه‌ها کا‌ره‌په‌تێ […]

ماریا فه‌رانتوری Maria Farantouri

Posted August 15th, 2013 at 2:07 am (UTC-5)
Leave a comment

موزیک وڵاتێکی بێ سنووره‌، وه‌کو با له‌م په‌ڕی جیهانه‌وه‌ تا ئه‌و په‌ڕ په‌ی دکات، وه‌کو شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا له‌ هه‌ڵسان و کێشاندایه‌، وه‌کو باران‌ یان به‌ خوڕ دیته‌ خوارێ وه‌ یاخود به‌ نمه‌ نم. وه‌کو باڵنده‌یه‌که‌ له‌ ئاسمانی بێ سنووردا شه‌قه‌ی باڵی دێت، موزیک ئارامیمان پێ ده‌به‌خشێت یان ده‌مانخاته‌ جۆش و خروش‌، ده‌مانکاته‌ گریان و چاو […]

کامیرا و سرۆشت لە دووربینی فەرهاد ئەرشەدی

Posted June 18th, 2013 at 12:48 am (UTC-5)
Leave a comment

وێنە رووداوەکان، دیمەنەکان بە زیندووی بۆمان بەرجەستە ئەکات لە جیاتی ئەوەی تەنها جۆرە سایە وێنەیەک لە مێشکی خۆماندا درووست بکەێن، هەر لەبەر ئەوەیە دەڵێن وێنەیەک لە بەرامبەر هەزار ووشەدایە، چونکە ووشەکان داستانی رووداوەکانت بۆ دەگێرێتەوە بەڵام وێنەکان شێ دەکاتەوە مرۆڤ کە داستانێک دەخوێنێت لە مێشکی خۆێدا وێنەک وە یاخود جەندین وێنە درووست دەکات، وێنە دەدباتە […]

Posted in Uncategorized

ساتە ڕەش و سپیەکان لە دووربینی ئەسرینەوە

Posted April 8th, 2013 at 10:17 pm (UTC-5)
Leave a comment

لە کۆمەڵگا داخراوەکان وە یاخود ئەوانەی ئایین بەسەریاندا زاڵە ژنان وە یاخود خانمان کەمتر روو دەکەنە بوارەکانی هونەری وە یاخود هەڵبژاردنی ڕشتە هونەریەکان لە کولیژ و زانکوەکاندا بە تاێبەتی سینما ، موزیک ، وێنە گرتن ، شێوەکاری و……… کۆمەڵگای کوردی لە سرۆشتەوە زۆر ئازاد بوە و ئەگەر بنواڕێنە هۆنراوەکانی بوێژانی (هەڵبەستوانان) ڕابوردوو دەبینین دید و […]

دەشتی کەڵهوری دەنگ و نەوایەک لە گەرمەسیرەوە

Posted February 21st, 2013 at 9:43 pm (UTC-5)
Leave a comment

مرۆڤ هەندێ جار کارێک ئەنجام دەدات وەکو ئەوەیە شنەبایەک دێت و بە ئاسانی دەێبات و شوێنەوارێک لێ نامینێت، بەڵام هەندێکیش کارەکانیان بە جۆرێک خەمڵاوە ریشەی دا دەکوتێ و هیچ باو هۆزێک کاری لێ ناکات و بۆ نەوەکانی ئایندە وەکو وانە دەمێننەوە و دەبنە بەشێک لە موزیکی ئەمباری موزیکخانەکان. جا کەسێک وەکو دەشتی کەڵهوری کە هەر […]

Posted in Uncategorized

چاوپێکەوتن لەگەڵ موزسیۆنی کورد نادر موفتی زادە

Posted May 23rd, 2012 at 5:29 pm (UTC-5)
1 comment

هونه‌رمه‌ند و موزسیۆنی کورد کاک نادر موفتی زاده‌ ده‌مێکه‌ له‌ ناو کاری مۆزیکدایه‌، هه‌ له‌ مه‌هاباده‌وه‌ که‌ له‌وێ سه‌ری هه‌ڵهێناوه‌ تاکو ئه‌وروپا و ئێستاش له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ر بێ ووچان له‌ ئاواز دانان و کاری مۆزیک و فێر کردندایه‌. کاک نادر وه‌کو کانیاوێکی موزیکه‌ که‌ خاوه‌ن فه‌ره‌تر له‌ 100 پارچه‌ مۆزیکی تۆمارکراوه‌ و ده‌یان تریش ئاماده‌ن […]

Posted in Uncategorized
  • Page 1 of 2
  • 1
  • 2
  • >

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.