ڕاپۆرتی نوێ: ئاکامه‌کانی په‌لاماری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به دژی ئێران

Posted September 14th, 2012 at 1:35 pm (UTC-5)
Leave a comment

ژماره‌یه‌ک له‌ شاره‌زایانی باڵای کاروباری ئاسایش(هی هه‌ردو پارتی کۆماری و دێموکرات) که‌ پێکهاتووه‌ له‌ دیپلۆماتانی پێشو و ڕێبه‌رانی له‌شکری خانه‌نشین بوو و پسپۆرانی بواری زانیاری توێژینه‌ویه‌‌کی تێر و ته‌سه‌لیان بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی هێرشی ئاسمانی به‌دژی ئێران.  کۆمه‌ڵه‌که‌ هوشداری ده‌دات که‌ بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ورد سه‌باره‌ت به‌ شیانی به‌کارهێنانی هێز به‌دژی ئێران له‌ ناوه‌نده‌کانی مشتومری گشتی له‌ ئارادا نیه‌.

که‌سایه‌تی ناوداری وه‌ک برێنت سکوکرافت، چاک هێگل، لی هه‌ملتن، زبیگنیێڤ برزێزنسکی، جه‌نێراڵ ئانتۆنی زینی، بالیۆز تامس پیکیرنگ و بالیۆز ویلیام لوێر ڕاپۆرته‌که‌یان واژو کردوه‌.

به‌ پێ ڕاپۆرته‌که، په‌لاماری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت گرنگترین سازگه‌ ناوکیه‌کانی ئێران وێران بکات به‌ڵام ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چوارساڵ ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی ئێران به‌ بۆمبی ئه‌تۆم وه‌پاش ده‌دات و بۆی هه‌یه‌ په‌لاماری له‌شکری ببێته‌ مایه‌ی پێدابونی‌ گرژی  له‌ ناو ئێران و به‌تاڵ بونی خه‌زێنه‌ی، به‌ڵام له‌ هه‌مانکات بیانو بداته‌ ده‌ست تاران هه‌رچۆنێک بێت بۆمبی ئه‌تۆم سازبکات.

‌ بالیۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریکا ویلیام لوێر له‌ گفتوگۆی تایبه‌تی

 له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ یه‌کێک له‌ نوسه‌رانی ئه‌م ڕاپۆرته‌یه‌ ده‌ڵیت  له‌ ڕاپۆرته‌که‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاکامه‌ که‌ ئه‌گه‌ر په‌لاماری ئێران بدرێت زۆر له‌ گویینه‌ بۆ پاراستنی خۆیان بڵێن پێویسته‌ بۆمب دروست بکه‌ین. ئه‌و ده‌ڵێت،” به‌ پێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه‌ ئه‌مرۆکه‌ هێشتا بریاریان نه‌داوه‌ چه‌کی ناوکی دروست بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بریار بده‌ین بۆمبارانیان بکه‌ین، هانده‌ده‌رێن سه‌خت کار بکه‌ن و به‌ خێراتر بۆمبه‌که‌ سازبکه‌ن.”

ئه‌و ‌هه‌روه‌ها  سه‌باره‌ت به‌ سوده‌کانی لێدانی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتو په‌لاماری ئێران بده‌ین به‌ دڵنیایی پرۆگرامی بۆ چه‌ندین ساڵان وه‌پاش ده‌دات و نیشانی وڵاتانی هه‌رێم به‌ تایبه‌تی ولاتانی عه‌ره‌بی‌ سوننی هاوپه‌یمان ده‌دات که‌ ئێمه‌  نیگه‌رانین و ئامادێن ده‌ست به‌کار بین بۆ پاراستنیان له‌ ده‌ست ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوکی و نیشانی جیهان ده‌دین ئێمه‌ جددین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بلاونه‌بونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی.  ئه‌و ده‌شڵێت مه‌به‌ست له‌و ڕاپۆرته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ندی بکرێت زانیارییه‌کان بخرێنه‌ ڕو سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی ناوکی ئێران.

 خوێنه‌ری به‌ڕیز،

ڕای ئێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م ڕاپۆرته‌ چیه‌؟ ئایا ئێوه‌ش کۆکه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی ڕاپۆرته‌که؟ ئایا لێدانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به‌دژی ئێران کاریگه‌ری ته‌نیا بۆ چوارساڵ له‌ سه‌ر پراۆگرامی ناوکی ئێران ده‌بێت؟ ئایا حکومه‌تی ئێران زیاتریش گه‌لی خۆی ده‌چه‌وسێنیتوه‌ هه‌روه‌ک ڕاپۆرته‌که‌ باس ده‌کات؟ ده‌گوترێت ئه‌مه‌ریکا ده‌رسی له‌ باری عێراق وه‌رگرتوه‌ و وا به‌ هاسانی بژاری له‌شکری به‌ ڕێگه‌ چاره‌ی پروگرامی ناوکی نازانیت؟

سه‌رۆک ئۆباما:” هیچ هۆکارێک نیه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئێران لێک دوربکه‌وه‌نه‌وه‌.”

Posted March 26th, 2012 at 1:42 pm (UTC-5)
Leave a comment

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا با‌راک ئۆباما له‌ په‌یامی نۆرۆزیدا ڕوی کرده‌ گه‌لی ئێران و گوتی ئه‌م پشودانه‌ له‌ کاتێکدا دادێت  که‌ گرژی نێوان هه‌ردو ووڵاتان به‌رده‌وامه‌.  سه‌رۆک گوتی،” هیچ هۆکارێک نیه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئێران لێک دوربکه‌وه‌نه‌وه‌.”  سه‌رۆک گوتیشی به‌ هۆی کرداره‌کانی ڕژێمی ئێران، په‌رده‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ‌به‌ دۆری ئێراندا کێشراوه‌- واته‌ به‌ربه‌ستێک که‌ ڕێگه‌گر بووه‌ له‌ گه‌یشتنی زانیاری و بیروراکان بۆ ناو ووڵات و ڕێگه‌ به‌ پاش ماوه‌ی  جیهان نادات خێر له‌ به‌هره‌ی گه‌لی ئێران ببینن.

ئه‌م په‌یامه‌ی  سه‌رۆک ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران کرا و له‌ کاتێکدا هات که‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ئێران به‌ دوژمنی ژماره ‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش به‌ پێی ڕاوه‌رگرتنێکی کۆمپانیای ڕاپرسی گالۆپ که‌ له‌ مانگی 2ی ئه‌مساڵ وه‌رگیرابو.  ڕاوه‌رگرتنه‌که‌ ده‌ری ده‌خات له‌ سه‌دا 32ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان گوتیان ئێران گه‌وره‌ترین دوژمنه‌ ڕوبه‌ڕوی ئه‌مه‌ریکایه‌(ساڵی پار له‌ سه‌دا 25 بو).

له‌وه‌‌تای ساڵی 2005 ڕاوه‌رگرتنی گالوپ، ئێرانی به‌ یه‌که‌م دوژمنی ئه‌مه‌ریکا له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌. گالوپ هۆی ئه‌مه‌ بۆ  هه‌وڵی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی توانای ناوکی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌‌ریکا ئیسرائیل ده‌کات و شیانی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌توانیت پێشی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ بگرێت و بێ گومان(به‌رزبونه‌وه‌ی) نرخی بێنزین هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان  بۆچونی نێگتیڤیان به‌رامبه‌ر به‌ ئێران هه‌یه‌.

باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌ هۆکاره‌کان چین بونه‌ته‌ مایه‌ی دورکه‌وتنه‌وه‌ی  ئه‌مه‌ریکا و ئێران؟

ئایا گه‌لانی ئێران چۆن ده‌توانن پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان هه‌بێت؟

ئایا ئێڕانیه‌کان چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌مه‌ریکا؟ به‌ دۆست دێبینن یان به‌ دوژمن؟

ئایا ئه‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌نترنێت کردویه‌ته‌وه‌ هیچ کاریگه‌ری هه‌بووه‌؟

ئایا کێشه‌ی ئه‌مه‌ریکاو ئێران ته‌نیا پروگرامی مشتو مڕ له‌سه‌ری ناوکی ئێرانه‌؟  باشه‌ پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن ئێران چ دۆر ده‌بینن؟

کێشه‌ی ناوکی ئێران له‌ 2012

Posted January 1st, 2012 at 4:23 pm (UTC-5)
1 comment

خوێنه‌رانی به‌ڕێزم ،

له‌ سه‌ره‌تا، به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێ زایینی، جوانترین پیرۆز بایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ بێت.

کێشه‌ی ناوکی ئێران بۆته‌ یه‌کێک له‌و کێشه‌ ناونه‌ته‌وییانه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و دیاره‌ بۆ ئه‌م سالیش ده‌کرێت به‌ هاسانی پێشبینی بکرێت شایه‌تی لاساری ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌ویی ده‌بین. ڕۆژئاوا سوره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ که‌ ئێران به‌ نه‌هێنی خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه‌ و ئێرانیش ده‌ڵێت مه‌به‌ستی له‌پڕۆگرامی ناوکی، ئاشتیخوازانه‌یه(بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه‌)‌.

سرنج ڕاکێشه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێ ڕێکخراوی وزه‌ی ناوکی ئێران ڕایگه‌یاند یه‌که‌م نمونه‌ی’ لوله‌ی سوته‌مه‌نی ناوکی’ سازکردووه‌ و سه‌رکه‌وتووانه‌ تاقی کردۆته‌وه‌.ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ دێت ئێران پێشنیازی کرد گه‌ڕێکی نوێ  گفتوگۆ  له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ده‌ست پێ بکرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی مشتومر له‌سه‌ری ناوکی تاران.  پێشتر، ئێران  هه‌ڕه‌شه‌ی کردبو ته‌نگه‌ی هۆرمۆز داده‌خات ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا  سزا دابنێته‌ سه‌ر ئێران به‌ ئامانجی ڕیگه‌گرتن له‌ ده‌رخستی نه‌وتی ئێران.

به‌ڕای ئێوه‌،  ئایائێران له‌ ژێر گوشاری ئابوری ڕۆژئاوا، که‌ له‌ ساڵی 2011 ئالقه‌که‌ی له‌دۆری گه‌روی ڕژێم ته‌نگتر کراوه‌، پێشنیازی گه‌ڕی نوێ گفتوگۆ ده‌دات؟

هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز چی؟ ئایا به‌ کرده‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌کات یا وه‌ک کورده‌ گوته‌نی تاچ ڕاده‌یه‌ک ‘فشه‌ فشه‌؟’

ئایا داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز چ کاریگه‌ری خه‌راپی ئابوری به‌سه‌ر خو‌دی ئێران ده‌بێت؟

ئایا پێشبینی تان بۆ ئه‌م ساڵ چیه‌‌ له‌سه‌ر پرۆگرامی  ناوکی تاران؟

هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوکی تاران تائێستاش به‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماه‌ته‌وه‌ چیه‌! له‌ زیره‌کی دیپلۆماسی تارانه‌ یان له‌ به‌هێز نه‌بونی سیاسه‌تێکی تۆکمه‌و و یه‌کده‌ستی جیهانه‌؟

له‌ کۆتایی ئاراسته‌ پرۆگرامی ناوکی ئێران له‌ 2012 به‌رۆ کوێ ده‌ڕوات؟  ئایا به‌ گورزی له‌شکری (هی ئه‌مه‌ریکا یا ئیسرائیل) کۆتایی به‌م پرۆگرامه‌ دێت؟

ناونوسی کردنی پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ستیپێکرد.

Posted December 25th, 2011 at 9:34 pm (UTC-5)
Leave a comment

له‌ ئێرانێ، ناو نوسی کردنی کاندیده‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی گه‌ڕی نۆهه‌می په‌رله‌مان ده‌ستیپێکرد ‌(بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت) که‌ له‌ مانگی 3ی ساڵی2012 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.  کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵات ڕایگه‌یاند که‌ به‌ پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان،  کاندیده‌کان به‌ که‌می ده‌بێت ته‌مه‌نیان 30 ساڵ  بێت و له‌ 75 ساڵیش زیاتر نه‌بن.

به‌ پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران،  وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ سه‌ره‌تا له‌ ‘سه‌لاحییه‌تی’  گشتی پاڵێوراوه‌کان  ده‌کۆڵێته‌وه‌ و دواتر شوڕای نیگه‌هبان  بڕیاری یه‌کجاری ده‌دات. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش‌ هه‌رده‌م له‌ ژێر ڕه‌خنه‌ی ناڕازیان بووه‌ چوونکه‌ ڕه‌تدانه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی  زۆر له‌ پاڵێوراوه‌کان بۆته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی‌ که‌ ته‌نیا که‌سانی نزیک له‌ حکومه‌ت بتوانن له‌ ژێر تیغی ‘ته‌ئیدییه‌’ ی شوڕای ‌نیگه‌هبان تێپه‌ڕ ببن.

ڕژێم هه‌وڵی داوه‌ ئه‌م هه‌ڵبژارد‌نانه‌ به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م بدات.  وه‌زیری(ئیتلاعات) زانیاری ئێران حه‌یده‌ر مۆسله‌حی گوتوویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گه‌ڕی نۆهه‌می پارله‌مان’هه‌ستیارترین’ هه‌ ڵبژارد‌نن له‌ ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامیدا و لایه‌نه‌کانی’ فیتنه‌، له‌ ڕێگا ده‌رچوه‌کان و ڕیفۆرمخوازان’ ئامانجێکی هاوبه‌ش په‌یڕه‌و ده‌که‌ن بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کردن له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی.

ناونوسی کردنی کاندیده‌کان له‌ کاتێکدا دێت که‌  ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێکخراوی ڕیفۆرمخواز ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناکه‌ن.  سازمانی موجاهدینی شۆڕشی ئیسلامی وه‌ک به‌شێک له‌  بزوتنه‌وه‌ی ڕیفورمخواز و سه‌وزی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ نه‌ کاندیدی بۆ ئه‌م ‘هه‌ڵبژاردنه‌ فه‌رمایشییه‌ ‘ ده‌بێت و نه‌ ده‌نگیش به‌ هیچ پاڵێوراوێک ده‌دات و داوا له‌ هه‌مو هێزه‌کانی ڕیفۆرمخواز ده‌کات خۆ نه‌ده‌نه‌ ده‌ست گوشاری  ده‌رونی، ده‌م چه‌و‌ر کردن و هه‌ڕه‌شه‌کانی  ده‌سه‌ڵاتداران که‌ له‌ ماوه‌ی 2 ساڵ و چه‌ند مانگی ڕابردوو ته‌نیا به‌ زمانی زۆر و فرتو فێڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک قسه‌یان کردووه. ‌ سازمانی موجاهدینی شۆڕشی ئیسلامی ده‌شڵێت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ له‌ سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ده‌بێت و  له‌ سه‌ر وه‌فا و سۆزی بۆ ئامانجه‌کانی خه‌ڵک به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشتر سه‌رکۆماری  پێشوی  ئێران محه‌ممه‌د خاته‌می گوتبوی  به‌شداری کردن له‌م  هه‌ڵبژاردنه‌دا ‘بێ مانایه‌.’ به‌ره‌ی ‘موشاره‌که‌تی  ئێرانی  ئیسلامی و ژماره‌یه‌ک  له‌ گرتووانی سیاسی  ڕایانگه‌یاندووه‌  ڕیفۆرمخوازان به‌شداری له‌  هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناکه‌ن.  کۆمه‌ڵێک له‌ پارله‌مانتارانی پێشو که‌ ئێستا  دانیشتوانی ده‌ره‌وی ئێرانن له‌ بڵاکراوه‌یه‌کدا داوایان له‌  خه‌ڵکی ئێران کردووه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ‘نومایشی و فه‌رمایشی ‘دا نه‌که‌ن.

باشه‌ گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌ چ دایه‌؟ ئایا ئێوه‌ به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌که‌ن؟ ئایا ئاماده‌ن واز له‌ مافی ده‌نگدانتان بهێنن  ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری  له‌  هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌که‌ن به‌ تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2009دا ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند که‌ کۆمه‌ڵێک فرتو فێڵ کراوه‌.

دیپلۆماسی به‌ ئه‌نترنێتی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران!

Posted December 11th, 2011 at 8:22 pm (UTC-5)
Leave a comment

ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگوباسی ئێرانی-ئیرنا- یه‌کشه‌ممه‌ له‌ زاری وه‌زیری ‘ئیتلاعات’  کاروباری زانیاری ئێران ڕایگه‌یاند ‌ بڕیاری واشنتۆن بۆ وه‌کارخستنی باڵیۆزخانه‌‌ی’مجازی’ سه‌ر ئه‌نترنێت بۆ ئێرانییه‌کان ته‌ڵه‌یه‌که‌ بۆ سیخوری.  به‌ پێی ئیرنا، حێده‌ر مۆسلحی گوتویه‌تی ده‌بێت ئاگاهی بدرێته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی بۆی هه‌یه‌ فریوی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی مه‌جازی بخۆن به‌ تایبه‌تی گه‌نجه‌کان که‌ ئه‌مه‌ جۆره‌ داوێکه‌‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بهاوێننه‌ ناو ته‌ڵه‌ی سیخوڕی و ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ وه‌ک باڵیۆزخانه‌ی مجازی هه‌مان ڕێبازو ئاراسته‌ی هێلانه‌ی سیخوری  ئه‌مه‌ریکا په‌یڕه‌و ده‌کات. ئه‌و گوتی وه‌ک به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی وڵات ده‌بێ بڵێم سیسته‌می زانیاری ئه‌مه‌ریکا ئیفلاسی هێناوه‌ و ئێمه‌ به‌ ته‌و‌اوه‌تی له‌و مسه‌له‌یه‌ ئاگادارین.

تێبینییه‌کانی مۆسلحی چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ دێن که‌ وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ‌ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی “باڵیۆزخانه‌ی مجازی ئه‌مه‌ریکا (بۆ) تاران”  ڕاگه‌یاند.  له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، وێندی شرمن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی گوتی مه‌به‌ست له‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ به‌ هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران، جیا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌نێوان هه‌ر دوو  حکومه‌تدا نییه‌. شرمن گوتی ئێمه‌ ده‌خوازین ته‌واوی ئێرانییه‌کان به‌ تایبه‌تی حه‌شاماتی گه‌وره‌ی گه‌نجه‌کان له‌ ناو ئێران بزانن ویلایه‌ته ‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێزی زۆری بۆ گه‌لی ئێران و شارستانییه‌تی هه‌یه.

د‌ره‌نگانی مانگی 10، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ گفتوگۆی  له‌گه‌ڵ برنامه‌ی ‘پارازیت’ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و بی بی سی فارسی پلانه‌که‌ی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م جۆره‌ باڵیۆزخانه‌یه‌‌ ڕاگه‌یاندو ئێرانیش له‌ وه‌ڵامدا گوتی پڕۆژه‌که‌ سه‌رناگرێت.

ڕۆژێک پاش کرانه‌وه‌ی ڕه‌سمی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی مجازی تاران’ ئێران به‌ربه‌ستی کرد و ئه‌مه‌ریکاش ئه‌م کاره‌ی ناپه‌سند کرد. له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا، کۆشکی سپی گوتی،” به‌م کاره‌، حکومه‌تی ئێران جارێکی تر پابه‌ندی خۆی نیشاندا به‌ لێدانی دیواری ئه‌له‌کترۆنی چاودێری و سانسۆر به‌ ده‌وری گه‌لی خۆی.”

بڵاوکراوه‌که‌ هه‌روه‌ها گوتی،” هه‌وڵی به‌مه‌به‌ستی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی له‌ زانیاری بێبه‌ش بکرێن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێران  بتوانن بیبینن و بیبیسن له‌ سه‌ده‌ی 21که‌م سه‌رناکه‌وێت له‌ کاتێکدا که‌ تێکنالۆجیا خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری جیهانی به‌هێزکردووه‌.

ئێران و ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکیان نییه‌.  باڵیۆزخانه‌ی سویس له‌ تاران نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.

سه‌بارت به‌م چه‌شنه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هه‌وڵی ده‌موده‌ستی ئێران بۆ به‌ر‌به‌ست کردنی ، پرسیاری زۆر له‌ ئارادا هه‌ن.

باشه‌ کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێرانییه‌کان له‌سه‌ر ئیترنێت تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵکی ئێران به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کان دروست بکات؟

باشه‌ ترسی ئێران له‌ دروست بونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌ چ دایه‌؟

ئایا ئه‌مه‌ریکا کردنه‌وه‌ی  ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ ناوی باڵیۆزخانه‌  وه‌ک ڕێگایه‌ک ده‌بینێت بۆ هه‌ڵسوکه‌و‌ت کردن له‌گه‌ڵ ئێران؟

ئه‌مه‌ریکا هه‌رده‌م گوتویه‌تی ته‌واوی بژاره‌کانی وه‌به‌ر چاوگرتون له‌ ‌هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی ناوکی مشتومڕ له‌سه‌ری تاران به‌ بژاری گفتوگۆ و بژاری له‌شکری.

ئایا  ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریکا شیانی دروست بونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ڕه‌سمی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران  له‌ پاشه‌ ڕۆژ سه‌خت تر ناکات؟

دیپلۆماسی به‌ ئه‌نترنێتی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران!

Posted December 11th, 2011 at 8:16 pm (UTC-5)

ڕۆژئاوا و گه‌مارۆی زیاتری له‌ سه‌ر ئێران

Posted December 4th, 2011 at 9:44 pm (UTC-5)
Leave a comment

یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا ئابوریه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئێران توندکردووه‌ به‌ هۆی” نیگه‌رانیه‌کانی جیدی و قوڵی” له‌مه‌ر پرۆگرامی ناوکی مشتومڕ له‌سه‌ری تاران.

وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی‌ شاری برۆکسل ‌ رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی سزاکان له‌سه‌ر ئێران‌ فراوانتر بکرێن.

دیپـلۆماتان ده‌ڵێن سزاکان180 له‌ به‌رپـرسانو کۆمپانیـیه‌ ئێرانیـیه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.

زلهێزانی خۆرئاوا گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌‌ ئێران وا له‌ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیدابێت، هه‌رچه‌نده‌ تاران ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا  یه‌کده‌نگ بڕیارێکی په‌سند کردوه‌ بۆ دانانی سه‌زای نوێ به‌سه‌ر ئێران به‌ ئامانجی خستنه‌ په‌راوێز و په‌کخستنی  بانکی ناوه‌ندی ئێران.  هه‌ر 100 سیناتۆر ده‌نگی ‘به‌ڵێ’ یان به‌ بڕیارکه‌دا . سیناتۆری کۆماری مارک کورک نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئه‌له‌نۆی گوتی،” بانکی ناوه‌ندی د‌‌ڵو گیانی تۆڕی تیرۆره‌، هی به‌رهه‌م هێنانی ناوکییه‌، هی پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مڕۆڤه‌، و هی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی تره‌ به‌ تایبه‌تی له‌ سوریا.”  به‌ پێ ئه‌م بڕیاره‌ێ سه‌نه‌ت، هه‌ر کارداری یاخود دامه‌زراوی دراوی دانوساندنی له‌گه‌ڵ بانکی ناوندی ئێران هه‌بێت ده‌ستی له‌ بازاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بڕێت. گوشاری زیاتری ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران پاش ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی IAEA  دێت که‌ گوتی زانیاری ‘باوه‌ڕپـێـکراوی’ هه‌یه‌ که‌ ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه‌ به‌ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی.

هه‌ر جارێک سه‌زا ناونه‌ته‌وییه‌کان له‌سه‌ر تاران توند ده‌کرێن پرسیار ئه‌وه‌یه‌ باشه‌ سه‌زاکان چ کاریگه‌ری پشت شکێنیان به‌سه‌ر ئه‌م ڕژێمه‌ ده‌بێت؟ ئایا زه‌بریان ئه‌وه‌تۆ ده‌بێت بتوانه‌ن چۆک به‌ ڕژێم دابد‌ه‌ن و ڕه‌فتاری ڕژێم بگۆڕه‌ن؟

ڕۆژئاوا و گه‌مارۆی زیاتری له‌ سه‌ر ئێران

Posted December 4th, 2011 at 9:37 pm (UTC-5)

ئایا سه‌زا نوێ کان چ کاریگریان به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ئاساییدا ده‌بێت؟

ئایا  ئه‌م سیاسه‌ته‌ی  ڕۆژئاوا تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتو بووه‌ یان ئێران و کێشه‌ی ناوکی بۆته‌ مه‌سه‌له‌یه‌ک و له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆژئاوا ماوه‌ته‌وه‌ و نازانێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکات.‌

ئه‌حمه‌دی نژاد: ئێران به‌قه‌د ‘سه‌ری ده‌رزی’ له‌ پڕۆگرامی ناوکی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

Posted November 9th, 2011 at 2:35 pm (UTC-5)
Leave a comment

ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی IAEA ده‌ڵێت زانیاری ‘باوه‌ڕپـێـکراوی’ هه‌یه‌ که‌ ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه‌ به‌ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی.

له‌ ڕاپـۆرتێـکدا که‌ سێشه‌ممه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، ئه‌م ئاژانسه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نێگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌و زانیاریـیانه‌ نیشـانداوه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ئێران کاری له‌سه‌ر دیزاینێـکی چه‌کی ناوکی کردووه‌، له‌وانه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کان.

چوارشه‌ممه‌ وه‌ک کاردانه‌وه‌ به‌ ڕاپۆرته‌که‌، سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی ئێران به‌قه‌د ‘سه‌ری ده‌رزی’ له‌ پڕۆگرامی ناوکی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.   به‌ پێ ئاژانسی ده‌نگو باسی فارس سه‌رۆکی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ساده‌ق ئامۆلی لاریجانی گوتویه‌تی ڕاپۆرتی ئاژانسی و‌زه‌ی ئه‌تۆمی ڕاپۆرتێکی یه‌ک لایه‌نه‌ و له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا دایه‌.

مۆسکۆ ڕه‌خنه‌ی له‌ ڕاپـۆرته‌که‌ گرتوه‌ و ده‌ڵێت‌ به‌ مه‌به‌سـتی ڕێگه‌گرتن له‌ چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێرانه‌‌ له‌و ده‌مه‌ی هه‌لی سـازدانی وتووێژی نوێ له‌ نێوان ئێران و هێزه‌ جیهانیـیه‌کاندا له‌ ئارادایه‌.

له‌ هه‌مانکاتدا،  له‌ ناو ئیسرائیل مشتو مه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئیسرائیل ده‌ست له‌ په‌لاماری له‌شکری بدات؟

باشه‌ ئایا بژاری له‌شکری چاکترین بژاره‌ له‌به‌رده‌م ئیسرائیل؟ ئه‌گه‌ر بێتو ئیسرائیل په‌لاماری سازگه‌ ناوکیه‌کانی ئێران بدات، ئێرانیش وڵام بداته‌وه‌ و له‌ ئاکام ئایا ئه‌مه‌ریکاش ناکه‌وێته‌ ناو شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه‌وه‌؟

ئایا هێشتاش ده‌رفه‌تی دیپلۆماسی ماوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوکی ئێران؟ ئایا سه‌پاندنی سزای نوێ هه‌روه‌ک  هێزه‌کانی ڕۆژئاوا هوشداری ده‌ده‌ن چاکترین بژاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ ئێران بگرێت چه‌کی ناوکی وه‌ده‌ست نه‌هێنێت؟

ئایا کار له‌ کار ترازاوه‌ و ئیڕان پڕۆگرامی ناوکی تا ئه‌و ئاسته‌ به‌ پێشه‌وه‌ بردووه‌ که‌  هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه‌؟

ئه‌حمه‌دی نژاد: ئێران به‌قه‌د ‘سه‌ری ده‌رزی’ له‌ پڕۆگرامی ناوکی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

Posted November 9th, 2011 at 2:30 pm (UTC-5)

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.