ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا به بارێکی تایبه‌تی و قۆناغێکی مێژوییدا تێپه‌ڕده‌بن. خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری و ناڕه‌زایی گشتی سه‌رۆکانی دوو وڵاتانی تونس و میسری ناچار کرد له پاش ده‌یان ساڵ ده‌سـه‌ڵاتدارێتی سته‌مکاری واز له کورسی ده‌سه‌ڵات بهێنن. له وڵاتانی وه‌ک لیبیا، سوریا، به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن و ئوردن، عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه، خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وام بووه و زۆر جاران توندوتیژی لێکه‌وتۆته‌وه. زۆربه‌ی داواکاریه‌کان لێک ده‌چن، گۆڕانی ده‌سه‌ڵات، ئازادی سیاسی و مه‌ده‌نی، نه‌مانی گه‌نده‌ڵی، باشترکرانی خزمه‌تگوزاری گشتی.
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا چاوه‌ڕێ ده‌که‌یت ئه‌م خۆنیشاندانه جه‌ماوه‌ریه ئێرانیش بگڕێته‌وه که تێدا خۆنیشانداران داوای گۆڕانی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن؟