وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕابرت گێتس له سه‌ردانی ئه‌م دواییانه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران سه‌باره‌ت به باری به‌حرێن و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که که‌وتونه‌ته بارێکی ئاڵۆزی سیاسی، ئه‌مه‌ش به پێ ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جورناڵه.
له لایه‌کی تره‌وه، سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کاتی لوبنان سه‌عد حریری ئێرانی تاوانبار کردووه به ده‌ست تێوه‌ردان ده‌کاروباری ناوخۆی لوبنان وهه‌وڵ ده‌دات لوبنان و هێندێک له وڵاتانی که‌نداو بخاته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. حه‌ریری گوتیشی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ به‌حرێن و چه‌ند وڵاتێکی تر له ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرای ئێران زیان ده‌بینن.
باشه به ڕای ئێوه ئێران چه ڕۆڵێک له ناسه‌قامگیرکردنی ناوچه‌که ده‌گێڕێت؟