یه‌کیتی ئه‌وروپا سه‌زا ده‌سه‌پێنێته‌ سه‌ر پێشێلکارانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران

Posted April 12th, 2011 at 1:36 pm (UTC-5)
Leave a comment

حکومه‌تانی ئه‌ندام له‌ یه‌کیتی ئه‌وروپا ڕێککه‌وتون سه‌زا به‌سه‌پێنه سه‌ر زیاتر له‌ 30 کاربه‌دستانی ئێرانی که‌ به‌ پێشێلکاریه‌کانی ما‌فه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران تاوانباری کردون، به‌م شێوه‌یه‌ به‌رنامه‌ی سه‌زا دانان به‌ دژی تاران فه‌راوانتر ده‌کرێن.

هه‌نگاوه‌کان بریتین له‌ به‌ربه‌ندی هاتو چوێ و ده‌ست به‌ سه‌رداگرتنی دارایی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌.  هه‌رچه‌نده‌ جارێ ناوی کاربه‌ده‌سته‌کان ئاشکرا نه‌کراو‌ن‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ویلیام هێگ که‌ سێشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی  یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌ برۆکسێل ده‌کرد گوتی سه‌رجه‌لی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران “ترسناکه‌” واته‌ مه‌ترسیداره‌.

ئه‌و  به‌ پیامنێرانی گوت وا دیاره‌ ئێران له‌و باوه‌ره‌ دایه‌ به‌و‌ گۆڕانکاریانه‌ی له‌ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوده‌ده‌ن،  ده‌توانێت خۆیان ده‌رباز بکه‌ن که‌س هیچیان پێ نه‌ ڵێت و سه‌رزه‌نشتیان نه‌کات ته‌نانه‌ت له‌ کاتێکداکه‌ مافی مرۆڤ ده‌ خرابترین باری دایه له‌م وڵاته‌دا‌‌. ئه‌و گوتی ئێران  ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی گرتون، له‌ هه‌ر‌ وڵاتێکی تر، رۆژنامه‌وانی تێدا گیراوه‌، له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌زای مه‌رگی به‌کار هێناوه‌.  ‌

هه‌فته‌‌ی ڕابوردو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی له‌مه‌ر  باری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ جیهان سه‌باره‌ت به‌ ئێران گوتی ، تاران  312 که‌سی له‌ ساڵی 2010 له‌ سێداره‌دا، زۆریان  پاش ئه‌وه‌ی  به‌ نه‌هێنی دادگایی کرابون.‌

باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌  ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ فشاری پێویست  بۆ تاران ده‌هێنن تا ناچار بکرێت ڕیزی مافه‌کان وڵاتییانی بنێت؟

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.

Kategoriler

  • No categories