گوشاری زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ دووباره‌ دانانه‌وه‌ی وه‌زیری ئیتلاعات بۆ پۆسته‌که‌ی

Posted April 20th, 2011 at 2:17 pm (UTC-5)
Leave a comment

وه‌زیری زانیاری(ئیتلاعات) ئێران حه‌یده‌ر موسڵحی که‌ پێشتر ده‌ستی له‌ کار کێشابووه‌وه‌، له‌ له‌یه‌ن ڕێبه‌ری باڵایی دینی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی دووباره‌ داندراوه‌ته‌ سه‌رکار، سه‌ره‌ڕای  ئه‌وه‌ی سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌که‌ی په‌سند کردبوو.

چوارشه‌ممه‌، گوشاری سیاسی زیاتر  خرایه‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 یاسادانه‌ر هوشداریان پێی دا که‌ ئه‌و ده‌بێت فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا بۆ دانانه‌وه‌ی موسڵحی به‌ وه‌زیری زانیاری جێبه‌جێ بکات.

به‌ پێی نامه‌یه‌کی که‌ 216 ئه‌ندامی په‌رله‌مان واژوویان کردووه‌، هوشداری دراوه‌ته‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌ ناتوانێت فه‌رمانی خامنه‌یی پشتگوێ بخات، که‌ دوا قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووداوه‌کانی وڵات.

موسڵحی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌ستی له‌ کارکێشاوه‌، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتان له‌سه‌ر کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، وه‌ سه‌رکۆمار به‌ ئاشکرایی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.

باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌‌ په‌سه‌ندکردنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی موسڵحی له‌ لایه‌ن سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک شیانی هه‌بوونی کێشه‌یه‌کی قوڵ نێوان هه‌ردوو که‌سایه‌تیه‌ ده‌کات.  ئایا له‌ کۆتاییدا، پێت وایه‌ سه‌ر کۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مل بۆ فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا بدات.‌

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.

Kategoriler

  • No categories