سیاسه‌تکاری پێشوو و ڕۆژنامه‌وانی ناوداری ئێرانی عیسا سه‌حه‌رخیز له نامه‌یه‌کدا بۆ ڕاپۆرتنوسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران دکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گرتوخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی روده‌دات تاوان به دژی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌و ده‌ڵێت ستراتێژی ئه‌م ڕژێمه، کوشتنی بێده‌نگ و هێدی هێدی گرتوانی ناڕازیه. ئه‌وان به مه‌به‌ست بڕیاریان داوه ئێمه له ناو به‌ره‌ن و نه‌خشه‌یان بۆ مردنی خامۆشی ئێمه داناوه، چونکه له زیندوبوونی ئێمه، ته‌نانه‌ت له پشت ئه‌م دیوار‌و (قه‌فه‌سی زیندانیش‌دا) ده‌ترسن.
سه‌حه‌رخیز له به‌شێکی تری نامه‌که‌یدا که له بڵۆگی کوڕه‌که‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و هی ده‌نگوباسه‌کانی ئێرانی بڵاویان کردووه‌ته‌وه، به دکتۆر شه‌هید ده‌ڵێت له پێناو مرۆڤایه‌تی و به پێی به‌رپرسیارێتی که دراوه به ئێوه، پابه‌ندن ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان بێت بیکه‌ن تا به خێرا ڕای گشتی جیهان له‌و کرداره ناحه‌زانه‌ی له گرتوخانه‌کاندا ده‌کرێن ئاگاداربکه‌نه‌وه.
باشه به ڕای ئێوه ئایا ڕاپۆرتنوسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران دکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌توانێت چ بکات تا ڕاپۆرتێکی تێر‌و ته‌سه‌ل له سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ئاماده بکات؟ ئایا ئێران ڕازی ده‌بێت ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئێران و گرتوخانه‌کان بکات و له‌گه‌ڵ زیندانیانی وه‌ک عیسا سه‌حه‌رخیز و بنه‌ماڵه‌ی گرتووانی سیاسی گفتوگۆ بکات؟ ئایه به‌ڕای ئێوه گرنگی کاری ئه‌م کاربه‌ده‌سته چی ده‌بێت بۆ باشکردنی مافه‌کانی مرۆڤ؟