مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری ئێران ناوی ڕۆسته‌م قاسمی سه‌رکرده‌ی قه‌رارگای خاته‌م ئهلانبیا( باسکی په‌یمانکاری سوپای پاسداران) وه‌ک بژاری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناردۆته پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه‌ی پێ بدرێت.
ئه‌گه‌ر بێت‌و پارله‌مان ده‌نگی پێ بدات، قاسمی که که‌وتۆته به‌ر سزای هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌بێته سێهه‌م ئێرانی به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک له1 ساڵدا و ده‌بێته یه‌که‌م که‌سی له‌شکری ببێته به‌رپرسی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له مێژوویی هه‌بونی دا.
به پێ ڕادیو فه‌ردا، قه‌رارگای خاته‌م ئهلانبیا ئێستا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک قۆنترات به به‌های زیاتر له 15 میلیارد دۆلاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و ڕێكخراوه‌کانی تری حکومه‌ت.
ده‌ست نیشانکرانی قاسمی بۆته مایه کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه. ره‌زا ته‌قیزاده له وتارێکی شیکردنه‌وه‌دا بۆ ڕادیۆ فه‌ردا ده‌ڵێت به ده‌ست نیشانکردنی پاسدار قاسمی به وه‌زیری نه‌وت، حکومه‌ت ده‌ستهه‌ڵاتی ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌داته ده‌ست سوپا. نوسه‌ر کۆن کۆگلن له وتارێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی تێلێگراف ده‌ڵێت دوا شتی که ئێمه پێویستیمان پێیه بیبینین ئه‌وه‌یه سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک به‌ڕێوه ببات. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه مایه‌ی نیگه‌رانیه به تایبه‌تی له کاتێکدا که له ئابوری جیهان له‌سه‌ر لێواری به‌سه‌ر یهکداتهپینه.
باشه به‌ڕای ئێوه مه‌به‌ستی سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد له پێشنیازکردنی پاسدار قاسمی ببێت به وه‌زیری نه‌وت چییه، ئه‌ویش له کاتێکدا که ئێران سه‌رۆکایه‌تی به گه‌ڕو دۆری ئۆپێکی له ده‌ست دایه؟ له روانگه‌ی ده‌ره‌وه، به ڕای من ئێران باری ئاڵۆزاوی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت تا نفوزی به سه‌ر بازاری نه‌وت به ڕێگای ئۆپێک په‌ره بداتێ. هه‌رچه‌نده هێندێک چاو‌دێر وای بۆ ده‌چن که مه‌به‌ستی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌وه‌یه سوپای پاسداران جارێکی تر بکه‌وێته لای حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پارله‌ماندا ئه‌گه‌ر هاتو هێندێک له پارلامانتهرهکان ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ن.
باشه ڕاو لێکدانه‌وه‌ی ئێوه چییه؟
One response to “ڕۆسته‌م قاسمی له پیشه‌ی پاسداریهوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئۆپێک؟”
سوپای پاسداران ئێستا هەموو جەمسەرەکانی سیاسەت و ئابوری لە ئێران‌دا گرتووەتە دەست ، لە راستییدا ئەوەی لە ئێران‌دا حکومەت دەکات ، حکومەتێکی میلیتاری رانەگەێندراوە ، زۆربەی هەرەزۆری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێشتر کاربەدەستی سوپای پاسداران بوون کە ئۆرگانێکی میلیتارییە