ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگوباسی ئێرانی-ئیرنا- یه‌کشه‌ممه له زاری وه‌زیری ‘ئیتلاعات’ کاروباری زانیاری ئێران ڕایگه‌یاند بڕیاری واشنتۆن بۆ وه‌کارخستنی باڵیۆزخانه‌ی’مجازی’ سه‌ر ئه‌نترنێت بۆ ئێرانییه‌کان ته‌ڵه‌یه‌که بۆ سیخوری. به پێی ئیرنا، حێده‌ر مۆسلحی گوتویه‌تی ده‌بێت ئاگاهی بدرێته ئه‌و که‌سانه‌ی بۆی هه‌یه فریوی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی مه‌جازی بخۆن به تایبه‌تی گه‌نجه‌کان که ئه‌مه جۆره داوێکه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بهاوێننه ناو ته‌ڵه‌ی سیخوڕی و ئه‌م ماڵپه‌ڕه وه‌ک باڵیۆزخانه‌ی مجازی هه‌مان ڕێباز‌و ئاراسته‌ی هێلانه‌ی سیخوری ئه‌مه‌ریکا په‌یڕه‌و ده‌کات. ئه‌و گوتی وه‌ک به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی وڵات ده‌بێ بڵێم سیسته‌می زانیاری ئه‌مه‌ریکا ئیفلاسی هێناوه و ئێمه به ته‌و‌اوه‌تی له‌و مسه‌له‌یه ئاگادارین.
تێبینییه‌کانی مۆسلحی چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌وه دێن که وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی “باڵیۆزخانه‌ی مجازی ئه‌مه‌ریکا (بۆ) تاران” ڕاگه‌یاند. له کاتی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، وێندی شرمن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی گوتی مه‌به‌ست له‌م ده‌ست پێشخه‌رییه به هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمانه له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران، جیا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌نێوان هه‌ر دوو حکومه‌تدا نییه. شرمن گوتی ئێمه ده‌خوازین ته‌واوی ئێرانییه‌کان به تایبه‌تی حه‌شاماتی گه‌وره‌ی گه‌نجه‌کان له ناو ئێران بزانن ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێزی زۆری بۆ گه‌لی ئێران و شارستانییه‌تی هه‌یه.
د‌ره‌نگانی مانگی 10، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ برنامه‌ی ‘پارازیت’ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و بی بی سی فارسی پلانه‌که‌ی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م جۆره باڵیۆزخانه‌یه ڕاگه‌یاندو ئێرانیش له وه‌ڵامدا گوتی پڕۆژه‌که سه‌رناگرێت.
ڕۆژێک پاش کرانه‌وه‌ی ڕه‌سمی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی مجازی تاران’ ئێران به‌ربه‌ستی کرد و ئه‌مه‌ریکاش ئه‌م کاره‌ی ناپه‌سند کرد. له بڵاوکراوه‌یه‌کدا، کۆشکی سپی گوتی،” به‌م کاره، حکومه‌تی ئێران جارێکی تر پابه‌ندی خۆی نیشاندا به لێدانی دیواری ئه‌له‌کترۆنی چاودێری و سانسۆر به ده‌وری گه‌لی خۆی.”
بڵاوکراوه‌که هه‌روه‌ها گوتی،” هه‌وڵی به‌مه‌به‌ستی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی له زانیاری بێبه‌ش بکرێن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێران بتوانن بیبینن و بیبیسن له سه‌ده‌ی 21که‌م سه‌رناکه‌وێت له کاتێکدا که تێکنالۆجیا خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری جیهانی به‌هێزکردووه.
ئێران و ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 30 ساڵه په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکیان نییه. باڵیۆزخانه‌ی سویس له تاران نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
سه‌بارت به‌م چه‌شنه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هه‌وڵی ده‌موده‌ستی ئێران بۆ به‌ر‌به‌ست کردنی ، پرسیاری زۆر له ئارادا هه‌ن.
باشه کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێرانییه‌کان له‌سه‌ر ئیترنێت تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵکی ئێران به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کان دروست بکات؟
باشه ترسی ئێران له دروست بونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له چ دایه؟
ئایا ئه‌مه‌ریکا کردنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به ناوی باڵیۆزخانه وه‌ک ڕێگایه‌ک ده‌بینێت بۆ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ئێران؟
ئه‌مه‌ریکا هه‌رده‌م گوتویه‌تی ته‌واوی بژاره‌کانی وه‌به‌ر چاوگرتون له هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی ناو‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری تاران به بژاری گفتوگۆ و بژاری له‌شکری.
ئایا ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریکا شیانی دروست بونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ڕه‌سمی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران له پاشه ڕۆژ سه‌خت تر ناکات؟