خوێنه‌رانی به‌ڕێزم ،
له سه‌ره‌تا، به بۆنه‌ی ساڵی نوێ زایینی، جوانترین پیرۆز بایی ئاراسته‌ی ئێوه بێت.
کێشه‌ی ناو‌کی ئێران بۆته یه‌کێک له‌و کێشه ناونه‌ته‌وییانه که چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و دیاره بۆ ئه‌م سالیش ده‌کرێت به هاسانی پێشبینی بکرێت شایه‌تی لاساری ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌ویی ده‌بین. ڕۆژئاوا سوره له‌سه‌رئه‌وه که ئێران به نه‌هێنی خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه و ئێرانیش ده‌ڵێت مه‌به‌ستی له‌پڕۆگرامی ناو‌کی، ئاشتیخوازانه‌یه(بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه).
سرنج ڕاکێشه له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێ ڕێکخراوی وزه‌ی ناو‌کی ئێران ڕایگه‌یاند یه‌که‌م نمونه‌ی’ لوله‌ی سوته‌مه‌نی ناو‌کی’ سازکردووه و سه‌رکه‌وتووانه تاقی کردۆته‌وه.ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت ئێران پێشنیازی کرد گه‌ڕێکی نوێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ده‌ست پێ بکرێته‌وه سه‌باره‌ت به پرۆگرامی مشتومر له‌سه‌ری ناو‌کی تاران. پێشتر، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کردبو ته‌نگه‌ی هۆرمۆز داده‌خات ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا سزا دابنێته سه‌ر ئێران به ئامانجی ڕیگه‌گرتن له ده‌رخستی نه‌وتی ئێران.
به‌ڕای ئێوه، ئایائێران له ژێر گوشاری ئابوری ڕۆژئاوا، که له ساڵی 2011 ئالقه‌که‌ی له‌دۆری گه‌روی ڕژێم ته‌نگتر کراوه، پێشنیازی گه‌ڕی نوێ گفتوگۆ ده‌دات؟
هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز چی؟ ئایا به کرده‌وه جێ به‌جێ ده‌کات یا وه‌ک کورده گوته‌نی تاچ ڕاده‌یه‌ک ‘فشه فشه؟’
ئایا داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز چ کاریگه‌ری خه‌راپی ئابوری به‌سه‌ر خو‌دی ئێران ده‌بێت؟
ئایا پێشبینی تان بۆ ئه‌م ساڵ چیه له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی تاران؟
هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ناو‌کی تاران تائێستاش به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماه‌ته‌وه چیه! له زیره‌کی دیپلۆماسی تارانه یان له به‌هێز نه‌بونی سیاسه‌تێکی تۆکمه‌و و یه‌کده‌ستی جیهانه؟
له کۆتایی ئاراسته پرۆگرامی ناو‌کی ئێران له 2012 به‌رۆ کوێ ده‌ڕوات؟ ئایا به گورزی له‌شکری (هی ئه‌مه‌ریکا یا ئیسرائیل) کۆتایی به‌م پرۆگرامه دێت؟
One response to “کێشه‌ی ناو‌کی ئێران له 2012”
Hi
The answer to the first question is Yes.
No i dont thinks so. unless Iran find itself in an extremely difficult situation. closing down the Hurmoz strait simply means a military confrontation with America which enjoys military superiority . Iran is uncertain wether USA will limit it’s miilitary operation to Hurmoz or will sease the opportunity to go beyond Hurmoz.
Of course.Iran’s oil also is shiped through Hurmos.
Its very difficult indeed to predict how Iran’s Nuclear issue will develope in 2012 and beyond. there are many reasons for that. The most important one i believe is the dissagreement among world powers on the approperiate response which in turn stems out of different starategic interests and concerns. Russia and China dont have the same viwe on Iranian regime and Iranian ambitions as USA and Israeal.
If China can live with three nuclear countries in her neigbourhood ,why can’t shi live with anothr nuclear power which is far from its borders and is on good terms with it.