Showing Archived Posts

ڕاپۆرتی نوێ: ئاکامه‌کانی په‌لاماری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به دژی ئێران

Posted September 14th, 2012 at 1:35 pm (UTC-5)
Leave a comment

ژماره‌یه‌ک له‌ شاره‌زایانی باڵای کاروباری ئاسایش(هی هه‌ردو پارتی کۆماری و دێموکرات) که‌ پێکهاتووه‌ له‌ دیپلۆماتانی پێشو و ڕێبه‌رانی له‌شکری خانه‌نشین بوو و پسپۆرانی بواری زانیاری توێژینه‌ویه‌‌کی تێر و ته‌سه‌لیان بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی هێرشی ئاسمانی به‌دژی ئێران.  کۆمه‌ڵه‌که‌ هوشداری ده‌دات که‌ بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ورد سه‌باره‌ت به‌ شیانی به‌کارهێنانی هێز به‌دژی ئێران له‌ ناوه‌نده‌کانی مشتومری گشتی له‌ […]

سه‌رۆک ئۆباما:” هیچ هۆکارێک نیه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئێران لێک دوربکه‌وه‌نه‌وه‌.”

Posted March 26th, 2012 at 1:42 pm (UTC-5)
Leave a comment

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا با‌راک ئۆباما له‌ په‌یامی نۆرۆزیدا ڕوی کرده‌ گه‌لی ئێران و گوتی ئه‌م پشودانه‌ له‌ کاتێکدا دادێت  که‌ گرژی نێوان هه‌ردو ووڵاتان به‌رده‌وامه‌.  سه‌رۆک گوتی،” هیچ هۆکارێک نیه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئێران لێک دوربکه‌وه‌نه‌وه‌.”  سه‌رۆک گوتیشی به‌ هۆی کرداره‌کانی ڕژێمی ئێران، په‌رده‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی ‌به‌ دۆری ئێراندا کێشراوه‌- واته‌ به‌ربه‌ستێک که‌ ڕێگه‌گر بووه‌ له‌ گه‌یشتنی […]

ئه‌حمه‌دی نژاد: ئێران به‌قه‌د ‘سه‌ری ده‌رزی’ له‌ پڕۆگرامی ناوکی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

Posted November 9th, 2011 at 2:30 pm (UTC-5)
Leave a comment

ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی IAEA ده‌ڵێت زانیاری ‘باوه‌ڕپـێـکراوی’ هه‌یه‌ که‌ ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه‌ به‌ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی. له‌ ڕاپـۆرتێـکدا که‌ سێشه‌ممه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، ئه‌م ئاژانسه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نێگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌و زانیاریـیانه‌ نیشـانداوه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ئێران کاری له‌سه‌ر دیزاینێـکی چه‌کی ناوکی کردووه‌، له‌وانه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کان. چوارشه‌ممه‌ وه‌ک کاردانه‌وه‌ به‌ […]

مه‌ترسیه‌کانی ئێران له‌ روخانی ڕژێمی سو‌ریا

Posted August 26th, 2011 at 11:34 am (UTC-5)
1 comment

یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆکانی به‌دژی سوریا په‌ره‌ پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بکاته‌ ئامانج له‌به‌ر پشتیوانیکردن له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له‌ ‘سه‌رکوتکردنی ناڕازیان’ له‌م وڵاته‌.  له‌ بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سمیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هێزی قودس پشتیوانی ئامێرو ته‌کنیکی داوه‌ته‌ هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی. ئه‌م یه‌کێتیـیه‌‌، ناوی 15 تاکه‌که‌س و5 دامه‌زراو که‌ په‌یوه‌ندیان […]

پرۆژه‌ی داد له‌ جیهان: ئێران له‌ خواره‌وه‌ی لیستی وڵاتانی جیهانه‌‌ له‌ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ

Posted June 17th, 2011 at 6:40 am (UTC-5)
Leave a comment

له پاش چوار ساڵ گفت‌وگۆی تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ 66000 که‌س و زیاتر له‌ 200 پسپۆرو شاره‌زا، ڕێکخراوی پرۆژه‌ی داد له‌ جیهان، فه‌هره‌ستی رێنومایی ده‌سته‌ڵاتی یاسا بۆ ساڵی 2011 بڵاوکرده‌وه‌ که‌ زانیاری نوێ به‌رده‌ست ده‌نێت وه‌ ریزبه‌ندی وڵاتان ده‌کات به‌پێی لایه‌نه‌ گرنگه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی یاسا، بۆ نمونه‌ به‌رپرسیارێتی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌کان، ئایا داد به‌رقه‌راره‌، ئایا مافه‌کان پاراستراون، ئایا ڕێگا […]

باڵوێز ڕایس: ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له‌ سه‌رکوتکردنه‌کان له‌ سوریا داهه‌یه‌.

Posted April 27th, 2011 at 1:15 pm (UTC-5)
1 comment

باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا سوزن ڕایس له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌رنگانی سێ شه‌ممه‌ گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی چالاکی ئێران بۆ حکومه‌تی سوریا له‌ سه‌رکوتکردنی زۆر خه‌راپ و قێزه‌وه‌نی خۆنیشانده‌رانی ئاشتیخواز.  ڕایس گوتی ” له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ له‌ خه‌ڵکی خۆی ڕابگریت، سه‌رۆک ئه‌سه‌د بێ بنه‌ما و ناڕه‌وا‌ لۆمه‌ی بێگانه‌کان ده‌کات و له‌هامانکاتدا داوای یارمه‌تی ئێران ده‌کات […]

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

Posted April 13th, 2011 at 1:10 pm (UTC-5)
Leave a comment

سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و‌ وه‌های ده‌بینێت که‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ‘نوێ’  بێ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانی تری دێته‌ کایه‌وه‌. به‌ پێی ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باسی ئێرانی- ئیرنا- سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ردانێکی بۆ ئوستانی سیستان و بلوچستان گوتی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری هه‌رێمه‌که‌  ناڕازین له‌وه‌ی ئه‌و به‌ نه‌خشه‌کانی ” کۆلۆنیالیستی […]

ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا له‌ ناو‌ قه‌ێراندا

Posted March 30th, 2011 at 10:18 am (UTC-5)
Leave a comment

ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا به‌ بارێکی تایبه‌تی و قۆناغێکی مێژوییدا تێپه‌ڕده‌بن.  خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری و ناڕه‌زایی گشتی سه‌رۆکانی دوو وڵاتانی تونس و میسری ناچار کرد له‌ پاش ده‌یان ساڵ ده‌سـه‌ڵاتدارێتی سته‌مکاری واز له‌ کورسی ده‌سه‌ڵات بهێنن. له‌ وڵاتانی وه‌ک لیبیا، سوریا، به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن و ئوردن، عێراق به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌،  خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری […]

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.