هه‌رچۆنێک بێت سوریاش بووه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان و له ناوه‌ڕاستی مانگی سێوه ده‌ستکرا به خۆپیشاندان.
له سه‌ره‌تادا داواکانی خه‌ڵکی سوریا گۆڕانکاری بوو له سیسته‌می وڵاته‌که‌یاندا و به تایبه‌تیش هه‌ڵگرتنی یاساکانی باری نائاسایی. ئه‌م یاسایه بۆ نزیکه‌ی په‌نجا ساڵه دانراوه، به بیانوی شه‌ڕی ئیسرائیل.
خه‌ڵک له سوریا پاش شۆڕشه‌کانی تونس و میسر هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری ده‌رعا و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕووبه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زاییانه فراوانتر ده‌بوو وه زۆرێک له شار و شارۆچکه‌کانی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه به ناوچه کوردنشینه‌کانیشه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سوریا به به‌کارهێنانی هێز که‌وته وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
تا ئێستا ده‌یان که‌س له‌م ڕووداوانه‌ی سوریادا کوژراون و بریندارن ، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی بارودۆخی وڵاته‌که ده‌سه‌ڵاتداران له دیمه‌شق لۆمه‌ی ئه‌و خوێن ڕشتنانه له ئه‌ستۆی ده‌سته و تاقمی چه‌کدار ده‌نێن
خه‌ڵکی سوریا له ئێستادا داواکانیان نه‌مانی ڕژێمی به‌عس و لاچونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده له ده‌سه‌ڵات.
چاو‌دێر وای داده‌نێن مه‌سه‌له‌کان له سوریادا هه‌ستیاریه‌کی تری هه‌یه به به‌روارد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچه‌که ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی دژایه‌تیه‌کی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئیسرائیل ده‌کات له ناوچه‌که‌دا.
هه‌ر ئه‌و دژایه‌تیکردنه‌ی ئیسرائیلیش وه‌ک ده‌گوترێت هه‌موو ئازادیه‌کانی له سوریادا کۆت و به‌ند کردووه.
سیناتۆر جۆسیف لیبرمان، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی له سیناتی ئه‌مریکادا له میانه‌ی وتارێکی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که “ئه‌وه‌ی له سوریادا ڕووده‌دات به‌شیکه له په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، بێداربوونه‌وه‌ی دیموکراسیانه‌یه که به ملیۆنان خه‌ڵکی ئاسایی دژی ڕژێمه دیکتاتۆریه گه‌نده‌ڵه‌کان ڕاپه‌ڕیون ، ئه‌و ڕژێمانه‌ی ده‌یان ساڵه فه‌رمانڕه‌وان و گه‌له‌کانیان سه‌رکوتکردوه. سوریا له ناوچه‌که‌دا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی گرنگی ستراتیژیدایه ، که له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له سوریادا ڕووده‌دات، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کاریگه‌ری دوور مه‌ودای ده‌بێت له‌سه‌ر ئایندهی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌هاش بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا”.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و وتاره‌یدا سیناتۆر لیبرمان جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه داواکانی خه‌ڵکی سوریا هه‌مان ئه‌و داوایانه‌ن له ناوچه‌که‌دا هه‌ن بۆ ژیان و ئاینده‌یه‌کی باشتر و بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسانانه بۆ هه‌موو وڵاتیانی سوریا و هه‌روه‌هاش هێنانه ئارای ژینگه‌ی دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا.
وه‌ک سیناتۆر لیبرمان باسیکرد، سه‌رۆکی سوریا له‌بری خستنه ڕووی به‌رنامه‌و پلانێکی دروست بۆ ڕیفۆرم کردن له وڵاته‌که‌یدا ، هانا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بات تا به ده‌نگیه‌وه بێت بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی گه‌لی سوریا.
ئایا ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستای سوریا ده‌توانێت ڕیفۆرمێکی به‌رفراوان پیاده بکات که ببێته مایه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی شه‌قامی سوریا؟
ئایا که‌سایه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، له‌و جۆره که‌سایه‌تیانه‌یه که بڕوای به له‌به‌ردانه‌واندن هه‌بێت له‌به‌رده‌م داواکانی گه‌لی سوریادا؟
زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان حکومه‌ته‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، ڕژد نییه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانانه‌ی بۆ ریفۆرم داونی.
تورکیا سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا ده‌وێت ، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناخوازێت هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی خۆی له ناوچه‌که‌دا له‌ده‌ست بدات و ئه‌وجاش ئه‌و ده‌سته‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌تی کورت ببێته‌وه.
ئێران له‌ڕێی سوریاوه کۆمه‌که‌کانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته حزبوڵای لوبنان و ڕێخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیه‌کانیش. حزبوڵای لوبنان و حه‌ماس له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و له یه‌کێتی ئه‌وروپاشدا له لیستی تێرۆریستاندان.
ئێران زۆر به ووردی و له نزیکیشه‌وه چاودێری ڕه‌وشی سوریا ده‌کات تا ئه‌م وڵاته‌ی له‌ده‌ست نه‌چێت وه‌ک مه‌یدانێک بۆ نه‌خشه‌سازی و وه‌ک بنکه‌ی یه‌که‌می بۆ جێبه‌جێکردنی پاوانخوازیه‌کانی.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی قسه‌کانی سیناتۆر لیبرمان به زمانی ئینگلیزی کلیکی ئێره بکه.
له مێزگردێکی تایبه‌تیشدا ناسری حیسامی ، چاو‌دێر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی وه به‌رزان فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه باس له ڕووداوه‌کانی سوریا و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ناوچه‌که ده‌که‌ن.