تێرۆریسته‌ جیهانیه‌که‌ کوژرا

Posted May 3rd, 2011 at 8:05 am (UTC-5)
6 comments

بۆ نزیکه‌ی ده‌ ساڵه‌ نه‌ک هه‌ر گه‌لی ئه‌مریکا ، زۆری تریش له‌ جیهاندا چاوه‌ڕوانی بیستنی هه‌واڵی ده‌ستگیرکردن یان کوژرانی ئوسامه‌ بن لادن بوون. تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ی بن لادن به‌رپرسیاره‌ له‌ خوێنڕشتنی هه‌زاران خه‌ڵکی بێتاوان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

بن لادن له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی 40 خوله‌کی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریکا واته‌ سی ئای ئه‌ی کوژرا ، پاش نزیکه‌ی 10 ساڵ گه‌ڕان به‌ دوایدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ ده‌گوترا ئه‌م تێرۆریسته‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کانی سه‌ر سنوری پاکستان و ئه‌فغانستاندا و له‌ ئه‌شکه‌وتێکدا خۆی حه‌شار داوه‌ ، به‌ڵام ده‌رکه‌وت بن لادن بۆ چه‌ند ساڵیکه‌ له‌ ماڵێکی گه‌وره‌دا له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی گرنگی ئه‌کادیمیای له‌شکری له‌ شاری ئیبت ئاباد ی پاکستان بووه‌.

هیچ گومانێکی تێدا نییه‌ کوژرانی بن لادن گورزێکی گورچک بڕه‌ بۆ ئه‌لقاعیده‌ ، بۆیه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاشدا بڕوا وایه‌ ئه‌م هێزه‌ شه‌ڕانگێزه‌ هه‌وڵی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڵام چۆن و له‌ کوێ ؟ هێشتا قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه. 


AP

توندڕه‌وانی ئیسلامی هێشتاش بن لادن به‌ شێخه‌ گه‌وره‌که‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن جیهاد ناودێر ده‌که‌ن، زۆریش له‌و ڕێکخراوه‌ ئیسلامیانه‌ی به‌ خۆیان ده‌ڵێن میانڕه‌و یان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کوژرانه‌، یانیش به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان خۆیان لاده‌ده‌ن له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێک له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ لێیان ده‌کرێت.

ئایا کوژرانی بن لادن ، سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ کۆتاییهاتنی جم و جۆڵه‌کانی تۆڕه‌ تێرۆر کاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی کارگێڕانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ و هه‌روه‌هاش ئاستی بڕوا بوونیان به‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتیان چه‌ند بووه‌ له‌و هه‌موو خوێن ڕشتنانه‌ی له‌ وڵاتانی جیهاندا کردویانه.

کوژرانی بن لادن ، سه‌رکه‌تنێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ شه‌ڕی دژه‌ تێرۆردا تا جیهان ببرێت به‌ره‌و ئارامی و پارێزراوی له‌وانه‌ی به‌ ناوی ئاینێکه‌وه‌ بڕیاری خوێن ڕشتن و کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوان ده‌ده‌ن.

کوژرانی بن لادن‌ ‌ بۆته‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان، ‌به‌ڵام نه‌بۆته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی شه‌ڕی دژه‌ تێرۆر بگۆڕێت و به‌ڵکو هێشتاش له‌ نێوه‌نده‌ سیاسیه‌کانی جیهاندا جه‌خت ده‌کرێته‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ به‌ هۆشیاری و ئاگاداریه‌کی زۆره‌وه‌ کار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ بکرێت که‌ له‌پێناو جیهانێکی ئاشتیانه‌ و پارێزراودایه‌.

 

 

6 responses to “تێرۆریسته‌ جیهانیه‌که‌ کوژرا”

  1. ئوسامە says:

    ئوسامە بەکوێراییی چاوی دوژمنانی ئیسلام، تەواوی نەوەیەکی خۆیئاسای بۆ ئیسلام پەروەردە کرد و ئەرکی بە باشترین شێوە ئەنجام دا و کەڵ ژیا و بەشەهیدیش مرد کە ئاواتی بوو. بەڵام ئەمریکا چاڵێکی بۆ خۆی هەڵکەندووە کە دەرچوونی لەکردننەهاتووە و بە یارمەتیی ئەڵڵا درەنگ یان زوو پۆتی شکاوی دەگرێتە کۆش و بە سەرشۆڕییەوە دەتارێنرێت. ئیتر ئێوەی کاسەلێس و بەکرێگیراوی ئەمریکاش کونەمشکتان لێ دەبێت بە قەیسەری.

    • کاک ئوسامه‌، بێگومان له‌ ڕوانگه‌ی بڕوابوون به‌ ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ تێبینیه‌که‌ی جه‌نابت په‌سه‌ند کراوه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌ی جه‌نابتدا بم. ڕاستیه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێت بگوترێت ، ئوسامه‌ بن لادن چه‌ندێک هه‌وڵی داوه‌ بۆ زیان لێدانی جیهانی ڕۆژئاوا ، هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ زیانی له‌ به‌هاکانی ئاینی ئیسلام و له‌ خه‌ڵکی موسڵمانیش داوه‌، به‌ هه‌زاران موسڵمان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ ده‌ستی تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ کوژراون که‌ بن لادن سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد، بن لادن یه‌کێکه‌ له‌و به‌رپرسه‌ سه‌ره‌کیانه‌ی ئاینی ئیسلامیان له‌ جیهاندا ناشیرین کردووه‌. هه‌موو لایه‌ک داوای دیالۆگی نێوان شارستانیه‌تیه‌کان و ئاینه‌کان ده‌کات ، به‌ڵام بن لادن و بن لادنه‌کانی تریش هه‌موو شێوازێکی دیالۆگی شارستانیانه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه‌ و په‌نایان بردۆته‌ به‌ر زمانی به‌کارهێنانی چه‌ک و خوێن ڕشتن. سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت.

  2. kashma says:

    mn nazanm to kurdi ian xalki ch shweneki.balam am aqliatai to zor kona am sardama kar baw aqliatai to nakre 3asr 3asri swr3aia agar lagalianaroi ba je ameni awa to nbajemawi ,sardami jihadw kwshtn nia ,sardami peshkawtna
    eiwa eislamishtan tekdawa ,ewa alen osama shahida islam shahid baw kasana dadanet ka laregai xwada shahidn nak xalk bkwzhn babetawani ewa islamishtan tekdawa iasakani islamtan labar naia dast lam a3liata bo hainagrn bataman .lagal rezma kak osamai barez

  3. samir sargati says:

    rezm haya aw shtana zori natawawa bataibat gorani raush pash wafati shex osama bn ladn rozh barozh waz3 baraw na arami dachet

  4. fereydun saman says:

    رەوشی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشانەی كە لە لایەن دەوڵەتانی وەك كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا بە لەشكر كێشی بۆ ناوچەكان سەر سنوور(بەتایبەتیش قەندیل) و بۆردومانی بەردەوامی گوندو شارۆچكەكانی سەر سنوور و كوژران و برینداربوون و ئاوارەكردنی خەڵكانی ئە ناوچانەو سوتاندنی ماڵ و رەز و بەرو بوومە كشتوكاڵیەكانیان و نەرم نواندنی دەسەڵاتی حومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر ئەو تاوانانە تارادەیەكجۆرێك لە نائومێدی بۆ خەڵكی باشوری كورستان دروست كردووە ، لە لایەك كە ئەم دوو دەوڵەتە دراوسییە رێز لە سەروەریخاكی هەرێمی كوردستانی عیراق ناگرن و لە لایەكی دیكەش هەردوو رژێمی ئێران و توركیا بە ناوی ئیسلام و مسولمانیەتی رێز لە بەها پیرۆزەكانی ئیسلام ناگرن بەوەی كە خەڵكی كوردستان مسولمانن و لەو مانگی رەمەزانەشدا كە خەڵكانی ناوچە سنووریەكان لە ماڵ و حالی خۆیان پەراگەندەوە ئاوارە بوون ، توركیا دراوسێ لەلایەك كە ناتوانێ كێشەی كوردانی باكور بە رێگای سیاسی چارەسەر بكات و هەر رۆژەی بەهانەیەك بە پارتو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی باكور دەگرێت بەتایبەت pdb و pkkلە لایەكی دیكە بەو ئەزمونەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانەو نایەوێت ببێتە بناخەیەك بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی داهاتووی كوردستان، هەڵبەت سەرانی كۆماری ئسلامیش هەر ئاوا بیر دەكەنەوە كە ئەم ئەزموونە لە ناو بەرن، ئەگینا بۆدەبێت كێشەی خۆیان لەگەڵ پەژاك و لایەنەكانی دیكەی تەڤگەی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان هەر دەبێَت بە رێگای ئاگر و ئاسن چارەسەر بكەن، هەر بۆیەش ئەمرۆ لەسەر سەركردایەتی سیاسی كوردستانی عیراق پێویستە بە توندی ئیدانەی تۆپباران و لەشكر كێشیەكانی هەر دوو دەوڵەتی توركیا و ئیران بكات و لە هەمانكاتیش برایانی هێزەكانی باكور و رۆژهەڵات شەرەكانیان لەسەر سنوور دوور بخەنەوە و زیاتر هەوڵبدەن لە رێگای خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرانسەری لە هەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستاندا رەوایی بە دۆزەكەیان بدەن.

  5. ئەحمەد سەنگاوی بێژەری وەرزشی says:

    Balen Salih..

    .

    اليوم

    كاكة بةلين بةرلة نوسينى كومينتةكةم دةمةويت دةستخوشيةكى تةواوت ليبكةم بو بةرنامة جوانة كانت لة راديوى كوردى ئةمريكا بةتايبةت بةرنامة ئةدةبيةكانت .

    8:34pm
    واهةست دةكةم لةولاتيكداين نةئاين بةئةركى خوى هةلدةسيت بروانة دين جةكيكى بةهيزبوو بةدةست سةرهةلداوانى ليبياوة هةروةهالةيةمةنيش تيرةو هوزة كانت بونة بةكولةكةى سةرةكى شورشةكةيان دزى حوكمرانى على عبداللة صالح كةجى لةم وولاتةدا ئيمة مةحكومين بةدينيك سودمةند نةبووينةليى وة قوربانى دةستى خيل وتيرةو هوزة كونة كانين كةجى خرابتر سةركةردان و جةواشةمان دةكةن ئةمة ولاتيكى سةيرنية ئوبوزيسيونمان هةية بة بى فيكر بةبى مةنهةج بة بى ديراسةكردنى بارودوخ وهةلومةرجى سياسى ناوةكى و دةرةكى ئةم ئوبوزيسونة جكة لة قسةى زل هيجى دى بينية بوئيمةى داردةست و مةقاش نيوتةنور واتئوبوزيزيونة بةبى كردارئةمة سةمةرةنيةباشان ئيران وتوران وةك ودرندةبةربونةتة كيان هاونيشتيمانيان وةك خورة بةربونة تة كيانمان بةبى ئةوةى كةس دةنكى ليوة بةرزبيت وهاواربكات وبليت ئةوة كى ريكةى بيتان داوة ئاوها نابةربرسيارانة هةلسوكةوت بكةن جون ريكة بةخوتان دةدةن خاك و خةلكمان بوردومان بكةن بةراستى وولاتيكى سةيرة لةكةل ريزو خوشةويستى تةواوم بوتان براتان احمد سةنكاوى

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

بۆ یه‌کتر ناسین:

ساڵی 1961 له‌ شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانی عێراق له‌دایک بووم ، ئه‌و کاته‌ باوکم له‌و شاره‌دا فه‌رمانبه‌ر بوو.
هه‌ر به‌هۆی کارکردنی باوکمه‌وه‌ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاییم له‌ شاری شه‌قڵاوه‌ ی پارێزگای هه‌ولێر ته‌واو کردووه‌ ، پۆلی دووش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و دواتر له‌ خوێندنگاکانی بێکه‌س و گۆران له‌ شاری سلێمانی قۆناغی سه‌ره‌تاییم ته‌واو کرد.
قۆناغی ئاماده‌ییم له‌ هه‌ردوو ئامادیی سه‌ڵاحه‌دین له‌ شاری سلێمانی و دواناوه‌ندی ڕانیه له‌ شاهری ڕانیه‌ی بناری کێوه‌ڕه‌ش‌ خوێندووه.

دوا قۆنا‌غی خوێندنیشم له‌ به‌غدا ، له‌ په‌یمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕه‌سافه‌ ته‌واو کرد.
له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ ، سه‌ر و سه‌ودام له‌گه‌ڵ نوسیندا په‌یداکرد و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت شیعر به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ لێم.
خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی مه‌حوی لای من تام چێژێکی سۆفیانه‌م ده‌داتێ ، که‌ ڕێک و ڕه‌وان ده‌مکاته‌ ده‌روێشێکی حاڵ گرتوی ناو ئه‌م خانه‌قا پاکیزه‌ییه‌ی شیعر.
له‌ سه‌ره‌تاکانی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه‌ ده‌ستم کردووه‌ به‌ کاری ڕۆژنامه‌ گه‌ری و له‌ ژماره‌یه‌ک گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کارم کردووه‌.
له‌ ساڵی 1996 دا هه‌وارم گواسته‌وه‌ بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و لێره‌ش له‌ مانگی 12ی ساڵی 1999 وه‌ کارمه‌ندم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا.

مه‌به‌ست له‌م بلۆگه:

ڕووداوه‌کان له‌ جیهانی ئه‌مڕۆماندا زۆرن ، هه‌ریه‌که‌شیان به‌ جیا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیانن‌ و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرن ، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ر یه‌کێ له‌و ڕووداوانه‌ ده‌بنه‌ بابه‌تێک بۆ گفت و گۆکردن و دیالۆگێکی هاوبه‌شی نێوانمان. له‌م بلۆگه‌مدا ، هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌موو جارێک بابه‌ته‌ هه‌ره‌ گه‌رم و گوڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش بخه‌مه‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ ، پێکڕا بیانکه‌ینه‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ گفت و گۆیه‌کی سیڤیلیانه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزگرتن له‌ بیر و بۆچوونی یه‌کتر و دوور له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر یه‌کدی. هه‌ر ڕاو بۆچونێکت هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێ له‌و بابه‌تانه‌ی له‌ بلۆگه‌که‌مدا ده‌خرێنه‌ ڕوو ، یان هه‌ر پێشنیازێکیشت هه‌بێت ، به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانیه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرم و به‌ به‌شێک له‌ گه‌شه‌کردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی داده‌نێم بۆ پێکهێنانی زمانی لێکتێگه‌یشتن. له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێکیشدا هێنده‌ی بکرێت به‌ گفت و گۆ و دانانی ڕاو بۆچونه‌کان و ته‌نانه‌ت گرته‌ی ڤیدیۆییش بلۆگه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م. تێبینی و بۆچونه‌کانی ئێوه‌ش ده‌شێت ببنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بکرێت و ئه‌و تێبینیه‌ی هه‌ته‌ ببێته‌ هه‌وێنی گفت و گۆیه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتدا له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ و ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌ بلۆگه‌که‌دا دایده‌نێێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕوانینه‌کانت کراوه‌ ده‌بن بۆ قسه‌ له‌سه‌ر کردن له‌لایه‌ن میوانه‌کانی بلۆگه‌که‌وه‌. چاوه‌ڕوانی هیممه‌تتانم.

Categories