له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستادا ئه‌وه‌ی ناکرێت ڕووبدات سڕینه‌وه‌ی یه‌کتره له نێو هاوکێشه سیاسیه‌کاندا. هه‌رچه‌نده پێکهێنانی هه‌ر هاوکێشه‌یه‌کی نوێ به ئاستی جیاجیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاینده‌یی پێکهاته‌کانی ئه‌و هاوکێشانه‌ی تیادا پارێزراوه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دوور و نزیکدا.
پاش ده‌یان ساڵی پڕ له هه‌ڵکشان و داکشان ، بۆ دواجار ناوچه‌یه‌کی ئه‌و کۆماری سودانه‌ی خه‌رتوم پایته‌ختی بوو ، سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند و کۆماری سودانی باشور بووه 193 یه‌مین ده‌وڵه‌تی جیهان و هه‌روه‌هاش نوێترین ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
هه‌ر له پاش ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بۆ ده‌نگدان کرا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته نوێیه، پرسیارگه‌لێکی زۆر وروژێنراون له‌سه‌ر مافی گه‌لان و نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی تر بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
نه‌ک هه‌ر له ده‌می ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی سودانی باشوردا ، به‌ڵکو هاوکاتی پێکهێنانی وڵاتی تیموری ڕۆژهه‌ڵاتیش کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا که‌وتنه خۆ و له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی کاردانه‌وه هه‌بوو ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسیانه نا ، چونکه ته‌واوی سیاسیه‌کانی کورد جا له هه‌ربه‌شێکی خاکی کوردستاندا بووبن خۆیان پاراستووه له‌وه‌ی به جودایی خواز ناودێر بکرێن له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی کوردیان تیادایه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کێشه و دڵه‌ڕاوکێی و نیگه‌رانیانه‌ی به‌تایبه‌تی سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یانبوو به‌رامبه‌ر پێکهێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه له باشوری سوداندا ، به‌ڵام کارکردنی به به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری سودان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ پێویستی به هه‌بوونی وڵاتێکی جودا له کۆماری سودان و دڵنیا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌ی له‌م وڵاته نوێیه‌دا مافی مرۆڤ ده‌پارێزرێت و هه‌وڵی ڕژد ده‌درێت بۆ تۆکمه کردنی دامه‌زراوه دیموکراتیه‌کان تیایدا و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه وه‌لاوه نانی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی لایه‌نه‌کان، پێکڕا وایکرد ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی نوێی لێبکه‌وێته‌وه.
زۆر سه‌رچاوه باسیان له نیگه‌رانیه‌کانی هه‌ندێ لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی عه‌ره‌بی عێراقیش کردووه که ئه‌و ترسه‌یان له‌لا دروست بووه له‌وانه‌یه کورده‌کانی عێراقیش هه‌وڵێکی له‌و شێوه‌یه بده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان.
جا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ل و مه‌رجی جیهانی و ناوچه‌ییش ئه‌و ده‌رفه‌ته به کورد ده‌دات؟
به‌ڵام پرسیاره سه‌رکیه‌که لای من له‌وه‌دایه ئایا کورده‌کان بۆخۆیان چه‌ندێک خواستیان هه‌یه تاببنه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی جودا له عێراق؟
به‌ر له هه‌موو شتێک بۆ بوژاندنه‌وه‌ی گیانی هه‌بوونی وڵات پێویست به گوتارێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی کوردی هه‌یه دوور له هه‌موو دید و بۆچونێکی شۆفینیزمانه و هه‌ر ئه‌و گوتاره‌ش ببێته چه‌تره گه‌وره‌که‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئایدیۆلۆژیاکان و هه‌روه‌هاش وه‌لاوه نانی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی لایه‌نه کوردیه‌کان.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و گوتاره هاوبه‌شه له ناو هزری کوردی‌دا ئاماده‌یی نییه هه‌رچه‌نده له ناو خه‌ڵکی کورددا جا له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت به ئاستی جیا جیا هه‌ستکردن به وابه‌سته‌یی بۆ نیشتیمان و بۆ نه‌ته‌وه‌ش هه‌یه.
بێگومان به‌رپرسی یه‌که‌م له نه‌بوونی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نه سیاسیه‌کان خۆیانن ، چونکه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه به‌رته‌سکه‌کانی حیزبایه‌تی خۆیان بوون ، ئه‌وه‌نده‌ی کاریان له‌سه‌ر قوڵ بوونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان کردووه ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی خۆجێیی و ده‌ره‌وه‌ییش بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتی لایه‌ن و لایه‌نکاری به‌کارهێناوه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئیشیان له‌سه‌ر به‌رفراونکردنی مه‌وداکانی یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن کردووه، هێنده یان که‌متریش کار له‌سه‌ر ساڕێژکردنه‌وه‌ی برین و زامه‌کانی مرۆڤی کورد نه‌کراوه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسانه‌وه سه‌رپێی ئه‌و باره سایکۆلۆژیه‌ی مرۆڤی کورد به‌گشتی هه‌یه‌تی.
ئه‌م گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه هه‌روا له خۆوه په‌یدا نابێت یان به‌وه‌ی بتوانرێت له شه‌و و ڕۆژێکدا به‌رهه‌م بێنرێت، به‌ڵکو کارکردنێکی هۆشیارانه و مۆدێرنانه و هاوچه‌رخانه‌ی پێده‌وێت و ئێستاش کات دره‌نگ نییه بۆ هه‌ر ههنگاوێکی ڕاستگۆیانه‌ی بابه‌تیانه بۆی.
زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان دێن و به به‌کارهێنانی ژماره‌یه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ، قسه‌ی باق وبریقه دار ، به هه‌ندێ ڕسته‌ی سواوه‌وه باس له شیانه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن که ناتوانرێت هیچ ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی لێبخوێنرێنهوه و نه‌شتوانراوه ببێته هه‌ر هیچ نه‌بێت جۆره متمانه‌یه‌ک لای خه‌ڵک.
تا ئێستا بۆ نمونه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا پاش بیست ساڵی خۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن هێشتاش ژێرخانێکی ئابوری وا پێکنه‌هێنراوه بتوانرێت هیوایه‌کی له‌سه‌ر بونیات بنرێت ، په‌ره‌پێدان له بواری پیشه‌سازیدا نییه تا ئه‌گه‌ر سنوره‌کانت به‌سه‌ردا داخران بتوانرێت پشت به کاڵاو به‌رهه‌می خۆجێیی ببه‌سترێت، بواری کشت و کاڵی تا ڕاده‌یه‌کی ترسناک خراپ بووه ، ئه‌وه‌ی که هه‌یه بازرگانی کردنه و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی هه‌رێمه له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێیه‌وه و دروستکردنی پاره‌ی مۆڵ و کۆکردنه‌وه‌ی خێرای پاره‌ی مۆڵ باڵی به‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمه‌که‌دا کێشاوه به‌شێوه‌یه‌ک بۆ هه‌ندێک هه‌رگیز سڵ کردنه‌وه له نرخ نییه بۆ هه‌ر کڕینێک به‌بێ گوێدانه پاراستنی پره‌نسیپه‌کانی هاوسه‌نگی له بازاڕدا.
له ده‌می ڕیفراندۆمه‌که‌ی باشوری سوداندا که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت ئه‌و وڵاته‌ی ئاینده ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت و به‌رده‌وامی به خۆی بدات، به‌ڵام کۆماری سودانی باشور دامه‌زرا و ڕێبه‌رانی ئه‌م تازه وڵاته سورن له‌سه‌ر گه‌شه‌کردن و بره‌ودان به وڵاته‌که‌یان.
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونێکی شاعیرانه نییه ، به‌ڵام خستنه گه‌ڕی تواناییه‌کانی ده‌وێت ، به‌رز ڕاگرتنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانی ده‌وێت، تۆکمه کردنی زه‌مینه‌ی ده‌وێت، هه‌رگیز ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی زیاتر له سه‌دا نه‌وه‌ت و حه‌وتی ده‌نگده‌رانی کورد له ڕیفراندۆمه‌که‌ی هاوکاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2005 ی عێراق کرا ده‌نگیان پێدا له ژووره نسرم و شێداره‌کانی حیزب و گوتاری تاکه‌که‌سه‌وه نایه‌ته دی به‌ڵکو ئه‌رکێکی پێکه‌وه‌ییه و ڕه‌نجی فه‌رهاد ئاسای ده‌وێت به‌ڵام به ئاکامه‌وه و کردنیشی به دیفاکتۆ.
24 responses to “کۆماری سودانی باشور”
بيدةجيت ئةو جوار ديرةى لة كوتايى بابةتةكةتدا نووسيوتة خوى وةلام بيت .. بةلام من تيبينىيةكم هةية يان رةنكة
جياوازييةك بيت لة نيوان كورد و باشوورى سودان كة رةهةنديكى ئايينى هةية ئةويش رقة بةرامبةر موحةممةديةكان
سالانيكى زور ئةم رقة ئاراستةى جوولةكةكان كراوة ديارة دواى جةنكى جيهانى دووةم و هةست كردن بة كوناهيكى
دةستةجةمعى ئةم رقة لة جولةكةوة دةكورريت بو ئيسلام و لة 11 سيبتةمبةريشةوة زور قول تر دةبيتةوة لة بيرت
نةجيت ئةوانةى بريار دةدةن سوكرات و ديكارت نين سارتر و هانتينكتون نين بةلكو سياسةتمةدارى سةردةمى جيهانكيريين
دواجار من بروام واية توانايان نيية لة هةستةكانى خويان تىبكةن و بوختيان بكةن و زياتر بريارةكانيان هيندةى بةيوةستى
نةفسييةتى خويانة هيندة بةيوةستى هيج شتيكى تر نيية .
کاک شیروان، ئه‌و ڕه‌هه‌نده ئاینیه‌ی باسی لێوه ده‌که‌یت ده‌شێت یه‌کێک بێت له فاکته‌ره‌کان، هه‌رچه‌نده تا ئێستا نه‌خراوه‌ته به‌ر باس به شێوه‌یه‌کی فه‌رمیانه.
هه‌رجه‌نده خۆتان ته‌واوی ئاماژه‌تان به هۆکاره‌کان داوه ،،به‌ڵام من هێنده‌ی تر تێر‌و ته‌سه‌لی دهکهمو ده‌ڵێم .. ئه‌وه‌نده‌ی میکانیزمه سیاسی و ده‌رهاوێشته هه‌له‌کانی سه‌رده‌میانه‌و مێژووه‌کان بۆ له‌بارچوون و ته‌نك کردنه‌وه‌ی ئه‌م هاوبه‌ندیه له یه‌ك زمان و یه‌ك بیرۆکه نه‌ته‌وه‌یی ، خراوه‌ته گه‌ڕ هێنده کار نه‌کراوه بۆ پێجه‌وانه‌که‌ی .. به به‌ڵگه سهلمێنراوهکانهوه زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانی تاکی کورد و چینه‌کانی کورد گومان له کورده سیاسیه‌کانی ئه‌م زه‌مه‌نه ده‌که‌ن که نه‌ك هه‌ڵگری بناغه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نین ، بگره سازش کارانه ش کارده‌که‌ن بۆ خنکاندنی ئه‌م ده‌نگه ..ته‌نها بۆمانه‌وه‌ی بهرژهوهوندیه ته‌سکه‌کانی خۆیان که خۆی له نۆکهرایهتیهکی ئاشکرا ده‌بینێته‌وه …
به‌ڵام کاک دلێر پێت وانیه کاتی ئه‌وه هاتبێت بیرکردنه‌وه‌کان و ڕوانینه‌کان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا بێت، هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و ئاڕاسته‌یه دیار بکرێت که هه‌ر هێچ نه‌بێت به‌شێکی زۆرمان خۆمانی تیادا ببینینه‌وه؟
دەستەکانت خۆش کاک بەڵێن ، من بڕوای تەواوم ھەیە کە ئێمەی خەڵکی کوردستان تەنیا پێویستیمان بە ئیرادە و یەکگرتووی ھەیە بۆ سەربەخۆی کوردستان ، لە ھیچ شتێکیترمان کەم نیە.
لەگەل ئەوپەڕی رێز و سڵاوم
کاک ڕێباز سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی منه ئه‌وه‌یه كه بۆ تواندنه‌وه‌ی شۆڕشه ڕِزگاری خوازه‌كانی گه‌لی كورد له ڕابردوودا هه‌میشه وڵاتانی دراوسێ هه‌ر چه‌نده له ناو یه‌كدا ناكۆك بوبن به‌ڵام بۆ تواندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئازادی خوازی كوردان هاوتهباو هاوده‌نگ بونه .. باشه له ئێستا كه ئه‌وه له چه‌ندین لاوه هه‌رێمه بچوكه‌كانمان بینی كه بونه ده‌وڵه‌ت و ناویان خرایه پاڵ ڕیزی ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌كانه‌وه باشه ئیتر ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌مه‌ی نه‌دی ؟ سه‌ركرده‌كانی كورد به ئه‌م ڕووداوانه هه‌ستیان نه‌جوڵا شه‌هیده‌كان له ڕابردوودا به ئاواتی ئازادی و بون به ده‌وڵه‌ت تێ ده‌كۆشان به‌ڵام تازه نه‌وه‌كانی ئه‌وان هاتوون دیسانه‌وه شه‌ڕه په‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه تازه به تازه له ناو كه‌ناڵه‌كاندا شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه ئایا كاتێك هه‌واڵه‌كان ده‌خوێننه‌وه‌و دژی یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن چاویان به ئه‌و هه‌واڵانه ناكه‌وێت كه باسی سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌وڵه‌تان و یاخود باسی دامه‌زراوه نوێیه‌كان و پهیوهنندیه بازرگانیه‌كانی نێوان وڵاتان ده‌كات ….. كه‌واته به بڕوای من ئه‌گه‌ر وا بڕوات ده‌بێت ته‌نها له خه‌وندا یاخود له شیعردا باسی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین و ئاڵایه‌كی بۆ دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ئاڵاكه بنوسین له بێ خه‌به‌ران كهشكه سڵاوات
کاک ئارام ، به‌شێکی گه‌وره و گرانی کێشه‌ی چه‌ندان ساڵه‌ی ئێمه ، ئه‌و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و ته‌خوین کردنه‌ی یه‌کتره ، خۆ گه‌ر هاتباو ئه‌و تواناییانه‌ی بۆ ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه ته‌رخانکراوه بۆ دیدێکی نوێ تهرخانکرابا ده‌زانی ئێستا شتگه‌لێکی تر له ئارادا ده‌بوو.
ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا دەرککردنی کاکە بەڵێنە بە چەمکە نەتەوەییەکە، ئەو شرۆڤە جوانەی ئەم بەڕێزە بۆ لایەنی نەتەوەیی ، لە دروست بوونی دەوڵەتی کوردی‌دا بەڵای منیش هەموو بیرمەندە نەتەوەییەکانەوە یەکانگیر ئەبێتەوە، ئەوەی کاکە بەڵێن لە کوردی داوا ئەکات هەر ئەوە دەستەبەری کوردوستانێکی سەربەخۆ و ئازادە زۆر دڵخۆشم بەم بۆ چوونە نەتەوەییە.
کاکه حه‌مه گیان،
ده‌مێ ساڵه له‌و بڕوایه‌دام کۆمۆنیسته‌کان دۆزه نهتهوهییهکهمانیان له ناو برا کرێکاره جیهانیه‌کاندا ده‌توانده‌وه و ئیسلامی سیاسیش به ناوی برا موسڵمانیهوه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت ده‌خوازن به چ ئاقارێکدا بمانبه‌ن، هه‌ر بۆیه ئیدی کاتیه‌تی ئاڕاسته‌کان له خۆمانه‌وه بۆ خۆمان بێت.
دەست خوش کاک بەڵێن
من گومانم لە وەنى یە کەهەموومان ئاواتەخوازین کە ڕۆژێک بێت و کورد ببێتە خاوەن دەوڵەت .
ئەم ئاواتە خەونێکە کە هەموومان خەونى پێوە دەبینین ، بەڵام دواجار ئەوە خۆمانین دەتوانین بڕیارى لەسەر بەین ، یان ڕوون تربڵێم بەشى زۆرى ئەوبڕیاردانە لەئەستۆى خۆمان دایە …
دامەزرانى هەر دەوڵتێک لەهەرشوێنێکى ئەم جیهانەدا بێت ، بێ نەیار نابێت ، کە ئەوە شتێکى سروشتى یە .کە بێگومان بۆ نەتەویەکى وەکو کوردیش !! ئەوە هەر زۆر دەردەسەرى دەبێت .
بەڕێزت لە وتارەکەتدا ئاماژەت بە چەند لایەنێکى گرنگ داوە بۆ زەمینە سازى هەر دەوڵەتێک ، بێگومان نابێ لایەنى ئاسایش وئەمنیەتى وڵات لەبەرچاو نەگیرێت .بۆ نموونە: هێرشەکانى ئەم دواییەى ڕ‌ژێمى ئیسلامى ئێران بۆسەر سنوورى کوردستان ، بەبیانووى ڕاوەدونانى PJAK…سەرەڕاى ئەو هەموو زیانە ماددیە ئەوە زیانى گیانیشى هاتە سەر ، بەڵام ئەوەى جێ ى سەرسوڕمانە سیاسیەکانى ئەم وڵاتە تائێستا وەک ئەوەى بڵێى شەرم ئەکەن بڵێن ئێران STOP! کە ئەو هێرشت دەکاتە سەر و خەڵک دەکوژێت ….. بۆ دەبێ بێ دەنگ بیت !
ئەم سیاسیانەى وڵاتى ئێمە یان ” شەرم ئەکەن ؟! یان …………!
لەسەر لایەنى ئابورى و هتد… من پێموایە ڕەنگە نەیانەوێ هەندێ بەرژەوەندى تایبەتى و کەسى بخەنەلاوە !
جەنابیشت ئاماژەت داوە بە ڕیفراندۆمەکەى 2005 ، کە هاوڵاتیانى هەرێم چى یان ویست و چى بوو .
کاک موحه‌مه‌د، سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت ، زۆر دروسته هه‌ل و مه‌رجی ئاسایشی به‌شی خۆی گرنگه و ده‌شبێت ڕه‌چاو بکرێت. به‌لام با ئه‌و پرسیاره بکه‌ین له‌ژێر سایه‌ی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ئه‌م جیهانه‌دا شیانی ئه‌و مه‌ترسیه ئاسایشیانه چه‌ندن بۆسه‌ر ناوچه‌که‌مان؟
am , babata zor grngau , am jora gftogoyana , pewesta , mn pem waya , agar la anw xoda yak bunyu , la haman katesh btwanen planeke sraterzhe syase abyre dabrezhen bunman ba dawlat zor asanau aw awata la mezhenaman ba de det
به‌ڵێ زۆر ڕاسته کاک سۆران یه‌کگرتویی ، هاوهه‌ڵوێستی ، هاوبه‌رنامه‌یی، هاو ستراتیژی ،……هتد ئه‌مانه فاکته‌رن و هه‌ر له‌مانه‌شه‌وه به‌رنامه ڕێژیی سه‌ره‌تایی ده‌ستپێده‌کات
زۆر سوپاس کاك به‌ڵێن بۆ بۆچونه‌که‌ت
ڕاسته ده‌بێت سه‌رکه‌وتنی گه‌لی سودانی باشوور ببێته ووریاکهرهوهیهك بۆ گه‌لی کورد و نوێنه‌ره‌کانیان له ههمووجێگاو بۆچونێکدا هه‌تا به خۆیان و ئامانجه دوور و نزیکه‌کانی خۆیاندا بچنه‌وه. ده‌بێت هه‌موو ساڵێك ئه‌وپرسیاره له خۆمان بکه‌تن ئایا چه‌ند له سه‌ربه‌خۆیی نزیکین و پێویسته ساڵی داهاتوو چیبکه‌ین تا به‌و ئامانجه بگه‌ین.
ڕاسته فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوه‌کی زۆرن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌س ئه‌وه کاری کورده که فاکته‌ره‌کان به شێوه‌یه‌ك ڕێکبخات که له ئامانجی سه‌ربه‌خۆی نزیکمان بخاته‌وه.
جیوازیه‌کی تر له نێوان گه‌لی سودانی باشور و کوردستانی باشوردا بڵاوی ئایینه که گه‌لانی دنیا پشتگیریان لهێدهکهن به هۆی ئاینه لهیهکچوهکانیانهوه. له هه‌مان کاتدا نه‌بوونی دراوسێیه‌کی وه‌ك تورکیا. به‌ڵام ئه‌م دوو خاڵه شتێکی ئاساین و کورد ده‌توانێت به هۆشیاری به‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌نگانه‌دا بازبدات بۆ سه‌ربه‌خۆی.
گه‌لی کورد پێویستی به هاوپه‌یمانێتی هه‌یه. بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ته له ئیسرایل نزیکتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دۆستی باشتر ده‌ستناکه‌وێت. ئه‌م ووڵاته وه‌ك کورد له گه‌ڵ عه‌ره‌ب و ئێران‌دا له کێشه‌دایه و ئه‌مڕۆش په‌یوه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ تورکیای به ئیسلام بوو به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات.
کاک ئارا، ده‌وڵه‌تی سودانی باشور هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب دژی بوون ، ئه‌وه‌ش که ده‌یگووت له‌گه‌ڵیدایه به ناچاری بووه.
dest xosh kak balen bo bocuneket. hewadarm rojek bet geli kurdish derfeteki wehai bo brexset hercende mn pem waye serkrde kurdekanman brek lew barayewe kem terxemn. ja hewadarm cunke meju chend heli bo rexsandn neyan zani con mameley legal da bken
په‌روین خان ، سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت، ئه‌گه‌ر دهرفتیش له ده‌ست درابێت ، به‌ڵام ده‌رفه‌تی تریش هه‌ن که بتوانرێت سودیان لێ وه‌ربگیرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌کار بهێنرێت.
کاک به‌ڵێن
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا جێی نیگه‌رانییه ، چونکه له ئێستادا رێکه‌وتنن نامه‌ی واشنتۆن-به‌غداد هه‌یه ، که‌واته ده‌بی USA هه‌ڵوێستێکی ڕونی هه‌بێ ، وه هه‌ڵوێستی حکومه‌تی فیدراڵیش زۆر لاوازه ! سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێم .
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بێ که ئه‌م هێزه گه‌وره سه‌ربازییه به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵات‌دا هه‌یه ، که دوێنێ و ئه‌مڕۆش نکوڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن ، قه‌واره سیاسیه‌که با له‌و لاوه بوه‌ستێ .
ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه ، دۆستی و هاوپه‌یمانی هه‌میشه‌ی نیه به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌یه .
تورکیا یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که زۆر نزیکه له‌و هێزهگهورهیهوه ، “ڕه‌نگه جه‌نابیشت و زۆر به‌ڕێزی که‌ش ئه‌و پرسیاره بکه‌ن: ئایا په‌یوندی نێوان USA و تورکیا هه‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نی یه ؟ بێگومان هه‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه له ئێستادا زۆر به‌رژه‌وه‌ندیان پیکه‌وه هه‌یه ،تورکیا ئه‌ندامێکی گرینگی ناتۆیه به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریکاوه هه‌ر ههرشهیهک له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێکی ناتۆ دواجار به‌وه لێک ئه‌درێته‌وه که مه‌ترسییه بۆ سه‌ر کۆی ئهندهامانی ناتۆ ، ئه‌مه‌ریکا ئه‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی تورکیاوه جارێکی تر هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی دا بسه‌پێنێ ، وه بۆ خۆشت ئاگاداریت که لۆبی یه‌کی به‌هێزی هه‌یه له ئه‌مه‌ریکا که ئه‌مه بۆ خۆی بێگومان کاریگه‌ری ده‌بێت.
زۆرێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و سعودییه به‌تایبه‌تی به خاوه‌ن سامانێکی زۆری نه‌وتن وه په‌یوه‌ندیه‌کی بازرگانی و سیاسی توندوتۆڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ USA دا . که‌ئه‌مه کاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێ له کاره‌کانی USA ده‌بێت .
نه سعودییه نه‌هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی نایانه‌وێ وحه‌ز ناکه‌ن کورد له عێراق جیابێته‌وه و عێراق پارچه پارچه بێت .
بۆیه پێموایه بۆ کورد ئێستا له هه‌مو کات گرنگتره یه‌کگرتوو بێت وه ده‌بێت کورد هه‌موو هه‌وڵی خۆی بخاته‌گه‌ر بۆ پێکهێنانی له‌شکرێکی نیشتیمانی یه‌کگرتوو. وه چی تر چاوه‌ڕێی ده‌ستی هێچ وڵاتێک نه‌بێت .
کاک موحه‌مه‌دی ئازیز من هیچ لاریه‌کم له ڕایه‌که‌ی تۆ نییه، ئه‌وه سیاسه‌ته و ئه‌مریکاش وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی تر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و گه‌لی خۆی له پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه و با ئێمه‌ش فێربین به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بپارێزین و بیر بکرێته‌وه که چ هه‌نگاوێک له به‌رژه‌وه‌ندیماندایه، با ئه‌و ڕاستیه‌مان له یاد نه‌چێت که سیاسه‌ت کردن کارکردنه له‌گه‌ڵ گه‌وره و بچوکی شییان و ئه‌گه‌ره‌کاندا. جا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌و شیانانهی هه‌ن چه‌ند توانیومانه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بیشکێنینه‌وه، چه‌ند توانیومانه بۆ خۆمانی به‌کار بێنین.
به‌ڕێزت باس له‌وه ده‌که‌یت ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزێکی ئه‌م جیهانه پێویسته ڕۆڵی خۆی ببینێت، به‌ڵام خۆ ده‌شبێت ئه‌وه بپرسین ئایا توانیومانه هێنده کاریگه‌ر بین که کارێکی وا بکرێت گۆڕانێکی ئه‌گه‌ر که‌میش بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکادا بێته گۆڕێ و چی دی دۆسێی کورد له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا نه‌بینێت که کوردی تیادان؟
بةريَز كاك بةلَيَن سةرنجةكانت لةسةر دروستبوني دةولَةتي كوردي جوانن دةست خؤش منيش خالَيَكي بؤزياد دةكةم كةئةويش ثشتطيري دةولَةتة زلهيزةكانة كةي دروستبوني دةولَةتي كوردي لة ثرؤسةي بيركردنةوةي ئةواندا طةيشتة كؤتاي ئةوا بةلَطةي قةناعةتثيَكةر دةخةنة روو بؤ شةرعيةت دان بةو دةولَةتة خؤطةر هزري كوردي ئامادةبيَت بؤئةم مةسةلةية ئةوا كةمتر كؤيلةي بريارةكةي ئةوان دةبين و بةئاسانيش ناخةلَةتيَين وزيرةكانةو سياسيانة ثؤنيَك دةدةين ثؤنيَك وةردةطرين , ئةمة تةنها بةكورتي زؤر قسة هةلَدةطريَت.
سوپاست ده‌که‌م ڕووناک خان بۆ تێبینیه‌که‌ت،به‌لام نابێت ئه‌وه له بیر بکه‌ین که پشتگیری نێونه‌ته‌وه‌ییش له سووربوونی هه‌ڵوێستی کورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، با هه‌نگاوی یه‌که‌م له لایه‌ن کورد خۆیه‌وه بێت، ئه‌وجا بزانین چی ڕووده‌دات.
ئەگەر من لە جێی ھەر لایەن و کەسایەتییەکی سیاسی عەرەبی بام ھیچ ترسێک و نیگەرانییەکم بەرامبەر بە ریفراندۆمی کوردەکان لەلا دروستنەدەبوو، چونکە شتێکی لەو جۆرە ھێند دوورە نزیک لە مەحاڵە. چونکە:
-لە ھەموو کوردستاندا چوار کوردت بۆ کۆنابێتەوە لەسەر یەک مەسەلە بەتەواوی کۆک بن، گەر ئەو مەسەلەیە ریفراندۆمیش بێت.
-ئێمە ھەق بوو ئەم ھەرێمی کوردستانەمان وێستگەیەکی حەوانەوە بوایە تا گەیشتن بە دوا مەنزڵ کە سەربەخۆیی کوردستانە، بەڵام بە داخەوە ئێمە بەم وێستگەیەی ئێستامان ڕازی کراوین و کەس بە جددی نەک پلان بەڵکو باسی وێستگەی داھاتووشمان ناکات.
-ئێمە پێویست بوو ھێند تەبا بین لە ناو ماڵی خۆماندا کە پێویستمان بە (چەندین) حیزبی ئۆپۆزسیۆن نەبووایە. چونکە ئێمە بە خۆڕسک کەوتوینەتە جوگرافیایەکەوە کە چەندین دراوسێی ئۆپۆزسیۆنمان ھەیە.
-کاریگەریی حیزبەکان و پەرلەمانی کوردستان بۆ کەمبوونەوەی ئینتیما نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان گەلێک زۆرە. نموونەیەکی زەقی ئەم قسەیەم ھەڵوێستە لەرزۆک و دواکەوتووەکەی پەرلەمانی کوردستانە لە ئاست تۆپبارانکردنی لادێ و سنوورەکانی کوردستان (کە بێڕێزییەکی گەورە و بەکەم زانینی ھەرێمی کوردستانە). ھەڵوێست کاتێک ھەڵوێستە کە ھاوکاتی ڕوداوە گرنگ و ھەژێنەرەکان بێت. گەر ئەوان ئەم ھەلانە نەقۆزنەوە بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندی نەتەوەیی، ئەی بەتەمای کێ بین؟
ژوان خان، پڕ به دڵ سوپاست ده‌که‌م بۆ سه‌رنج و تێبینیهکانت، ته‌بایی ، یه‌کتر قه‌بوڵ کردن ، داننان به بوونی یه‌کتردا…هتد ئه‌مانه هه‌مووی فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانن له‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ سه‌لماندنی بوونی بونیادێکی ڕاسته‌قینه ده‌نرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو که‌م و کوڕیانه‌ی خۆشمان‌دا جوگرافیاش ته‌گه‌ره‌یه‌کی تره، مه‌خابن.
ڕاسته ژه‌هر ههڵویستیک بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک بێت له کات و واده‌ی خۆیدا وه‌رنه‌گیرا، به‌سه‌رده‌چێت و به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.