له‌وانه‌یه له جیهانی ئه‌مڕۆدا سه‌یر و سه‌مه‌ره ترین وڵات ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆ بێت.
له هیچ وڵاتێکی دنیادا نه‌بووه لایه‌نێکی سیاسی ناڕه‌زاییه‌ک ، نیگه‌رانیه‌ک ده‌رببڕێت، ببێته مایه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له و کارکردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی پۆستێکی نوێ له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا بۆ ڕازی کردنی ئه‌و لایه‌نه. ئه‌م دیارده‌یه له عێراقدا بۆته بارێکی باو.
نه‌بووه یان من نه‌مبیستوه ، له هیچ وڵاتێک‌دا ڕێبه‌رانیان کێشه ناوخۆییه‌کانی وڵاته‌که بخه‌نه جانتا دیپلۆماسیهکانیانهوه و هه‌ر یه‌که‌یان ڕوو له وڵاتێک بکات گوایه له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی گرفتهکانیاندان. ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رکردنانه بونه‌ته تایبه‌تمه‌ندێتی عێراق.
له فه‌رهه‌نگی سیاسی هیچ وڵاتێک‌دا نه‌بووه له یه‌ک کاتدا هه‌م ئۆپزسیۆن بیت و هه‌میش به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردندا. ئه‌مه‌ش داهێنانێکی نوێی عێراقی پاش ساڵی 2003 یه.
له سه‌قامگیرکردنی ئاسایشی هیچ وڵاتێک‌دا نه‌بووه بکه‌ویته هێرشکردنه سه‌ر چه‌کدارانی لایه‌نێک به‌ڵام نه‌توانیت وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه ترسناکه‌کانی باڵه سیاسیه‌که‌ی هه‌مان ئه‌و لایه‌نه بده‌یته‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه به هێندی وه‌رگریت له داڕشتنی نه‌خشه و پلانه‌کاندا. ئه‌مه‌ش له عێراقدا ڕوویداوه.
له ڕوانینی سیاسی هیچ وڵاتێک‌دا نه‌بووه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی دراوسێ بخرێنه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خاوه‌ن ماڵ. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی به‌رچاوی عێراقی ئه‌مڕۆیه.
له وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا نه‌بێت ، له کوێی تر بووه کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رکوتکه‌ری دیکتاتۆری وه‌ک ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن بێنیت ، به‌ڵام دواتر هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ بره‌ودان به بیری شۆفینیزم ته‌رخان بکرێت ، یان چاوپۆشی له به‌رده‌وامیدان به‌و جۆره هه‌وڵانه بکرێت؟
له کام پارچه‌ی زه‌ویدا بووه نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێشتر ڕووبه‌ڕووی قڕ کردن بووبێته‌وه و ڕۆڵی سه‌ره‌کیشی هه‌بووبێت له ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه‌ی بێ له ژێنۆسایدکردن هیچ زمانێکی تری نه‌زانیوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردی عێراق کردویه‌تی که‌چی دواتر خوشک و برا ئۆپزسیۆنه‌کانی دوێنێ و فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و جۆره پیلانانه به شێوازێکی تر له‌گه‌ڵیدا دووباره بکه‌نه‌وه؟
ئه‌مانه مشتێکن له‌و خه‌رمانی نمونانه‌ی له عێراقدا هه‌ن و هه‌ر هه‌موشیان پێکڕا ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ڕاستیه‌ک، له 2003 وه له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتێکی جێبه‌جێکردنت نه‌بووه بتوانێت کاروباری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه به‌رێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وکاری قه‌یرانه‌کانی ناو ئه‌م وڵاته‌ی کردووه ، هه‌ر بۆیه‌شه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ناکۆکیه‌کان له‌م وڵاته به‌زۆر پێکه‌وه لکێنراوهدا زیاتر و زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌بینرێت (تۆپبارانکردن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، بۆردومانکردن له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیاوه ، ئاڵۆزی و توند بوونی قه‌یرانه‌کان له‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه ، واته ئه‌و ناوچانه‌ی به ناوچه جێناکۆکیه‌کان ناودێر ده‌کرێن) هه‌ر هه‌مووی پێکه‌وه ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئێستا کورده‌کان له کوێی عێراقی نوێدان؟ چه‌ندێک ڕۆڵیان هه‌یه له هاوسه‌نگکردنی ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقی دوای ساڵی 2003 ؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کورده‌کان بژاره‌یه‌کی خۆبه‌خشانه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا و مانه‌وه‌یان له عێراقێکی دیموکراسی فێدراڵیدا هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کورد له‌و وڵاته‌دا ده‌گوزه‌رێت جێی سه‌رنج و لێوردبونهوهیهکی قوڵن.
بۆ خۆم زۆرم هێنا و برد وه‌لێ نه‌گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بڵێم ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمه‌که ڕێکه‌وت پێکه‌وه کۆیکردونه‌ته‌وه و ڕێکه‌وتن نه‌بووه.
پێده‌چێت ئێستاش حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکه‌وتنه به‌ناو ئاسایشیانه بێت که پێشتر ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێرانیشدا مۆری کردبوون. ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ تا ئێستا ده‌نگێکی فه‌رمی ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایی دهربڕینیشمان له به‌غداوه نه‌بیست؟
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که له‌وه‌دایه وه‌ک چۆن نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بێده‌نگیه‌کی ترسناکی هه‌یه له‌و پێشێلکاریانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هاوپه‌یمانی ده‌یکات به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ، ئوسامه نوجه‌یفیش هه‌ڵوێستێکی هاوشێوه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر پێشێلکردنی سنوری ئاسمانی عێراق له لایه‌ن تورکیاوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه دابه‌شکردنی ڕۆڵ گێڕان بێت له‌و سیناریۆیانه‌ی هه‌ن له ناوچه‌که‌دا.
کورده‌کان ده‌شێت له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دا بن به‌تایبه‌تیش که ئێستا لێره و له‌وێ جار جاره باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کرێت. بۆیه پێم وایه ئاستی مه‌ترسیه‌کان له‌وانی پێشوو که‌متر نین ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تر نه‌بن، چونکه پێشتر ده‌زانرا ئه‌وه ڕه‌فتاری دیکتاتۆرێکی خوێن ڕێژ بوو ، به‌ڵام ئێستا حکومه‌تێک له عێراقدایه ده‌گوترێت دیموکراسیه و له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتۆته ده‌سه‌ڵات.
به‌رپرسێتی هه‌ر ته‌نها له ئه‌ستۆی به‌غدا نییه بۆ چاره‌سه‌رکردن ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمیش به‌شی گه‌وره و گرانی له ئه‌ستۆیه و ده‌توانێت کارته‌کانی فشارکردنی خۆی به‌کار بێنێت بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌ر پیلانێک به‌رامبه‌ر پێکهاته‌ی کورد له عێراقدا. به‌ڵام بۆ تا ئێستا به‌کار نه‌هێنراون؟ وه‌ڵامه‌که‌ی لای گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌یه.
نیشان نه‌دانی هه‌ڵوێستێکی کۆنکریتی گومانی لای شه‌قامی کوردی دروستکردووه و خه‌ڵک ده‌ڵێن ده‌شێت ڕێکه‌وتنی پێشوه‌خت هه‌بێت له نێوان هه‌رێم و تاران و ئانکه‌ره و به‌غداش.
ئه‌مه‌ش پرسیارێکی ڕه‌وای خه‌ڵکه و پێویستی به وه‌ڵامی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌یه له عێراقدا ، له‌وبڕوایه‌شدام پێویسته وه‌ڵام هه‌بێت.
49 responses to “عێراقێکی سه‌یر!”
babateki zor pr bayaxaw dabe hamw kasek la ema walami aw prsyara ba mafek rawai xoi bzane,,,barasty aw krdawa drndanai la layan twrea w eran anjam draw be dangy dasalatw ba naw bar prsani eraq ba gshtyw kwrd ba taibaty trseki gawra lai hamwman drwst krdwa ka nak har gwman dabain balkw zor dlnyain ka am be dangya lawa ache ka am kara tanha anjami plany twrkeaw w eran nabe balkw eraqish teida bashdara,,da na chon lat lat bwni chandan kasi be tawanw snwr bazandnw harasha krdna sar wlat awany ra nachlakandndwa w mnek ka hich la syasat nazanm ama agrm te bar adaw hast ba masewlyat akam balam awanek ka xoyan ba dlsozani wlat da anen be dangyaky qezawnyan halbzhardwaw ya waka awai ama xaw be alen naxoshaw nigaranin la baty halwestw kardanawayan bbinin mn nazanm sarokw gawrakanman blen am rwdawa nigarany krdwin w etr walamek halweste krdawayak bryarekyan le nabinin ka chandan kas parcha parcha abew hawlatyakanyan be how ba be tawanw dwra la hamw ensanyate akwzhren aya amana kai wlatw kai wizhdanw kai hawlaty xoyan aparezn????ya amash wak halabjaw hazaran shweni tr rozheki bo tarxan akanw sar kz akan bo wlatani drawse ta ra7man pe bkan ????????barasty am be dangya gar har wa bardawam bet awa ba tawawi daisalmenn ka awanish bo am milata agar xraptrw nyat glawtr nabn la twrkeaw eran awa bashtr nin lawan
dast xosh bo am babata daxwazm twanibetm shteki ta radaya ba kalkm gayandbe
زۆر سوپاسی تێبینی بۆچونهکهتم
وڵاتێک له سێ پێکهاته ی سه ره کی شیعه و سوننه و کورد پێکهاتبێ وه له سه ر بناغه ی زۆرداری به زۆر دروست کرابێت مه حاڵه وڵاتێکی دامه زراو و یاسایه کی دیمۆکراتی ونوێنه ری راسته قینه ی هه بێت چونکه هاوڵاتی راسته قینه ینه بوه و نیه‌و ناشیبێت له راستیدا، هه ر شتێکیش له سه ر بنه مای راسته قینه دروست نه بوبێت هه میشه نا جێگیر ئه بێت وه له بری ئا رامی و خۆشگوزه رانی نا ئا رامی و بێ گوزه رانی روی تێ ئه کات و به رپرسه سیاسیه کانی ئه بنه وه کیلی بازرگانی نرخی فیشه کیش گرانتر ین به ها به ده ست دێنێت چونکه بازرگانی جه نگ و خوێن باشترین قازانج به ده ست دێنێت.
لدوای روخانی سه‌ددامی گۆر به گۆر هه ر له شێوه ی له سێداره دانه که یه وه ئاشکرا بو که عێراق به ره و حوکمێکی تایه فه گه ری مه زهه بی هه نگاو ئه نێت وه ئێستاش ئاشکرابوه که حکومه تێکی حیزبی تایه فه و مه زهه بی عه ره بی به رێوه ی ئه بات .به سیسته میێکی عوروبه و ئیسلام که گه لی کوردله و سیسته مه دا یان ئه نفالی به ر که و توه یان وه ك ئێستا ئه بیت چاوه روانی زه کات بێ و ئا ینده شی هه ر نادیار ئه بێ… .به دڵنیاییه وه ئه ڵێم که خه ڵکی کوردستان درۆ ناکات و له موفت هاوار ناکات ئه نفال و جینۆسایت و تاریکی داهاتوی منالانی هه ر وه ك سامانه به تالان براوه که ی به به خشیش و زه کات وه رگرتن نادات وه چاره نوسی کوردستان له رێکه وتنی ژێر مێز و ژوری تاریك قه بوڵ ناکات.
سه باره ت به پێگه ی کورده کان دیاره مه به ستت له کورده کاربه ده سته کانه چونکه میلله ت ژێرده سته یه و بێ ده سه ڵاته : ئه گه ر ڕاپۆرتی سیناتۆر جۆزێف تۆرینتۆ له راپۆرته که ی‌دا باسی کردبو که له هه وڵی دروستکردنی عێراقیکی تردان که هێشتا نه یاندیوه له و راپۆرته وه دیاره و به ده ر ئه که وێت که پارته کان له سه ودا و موعامه له ی عێراقێکی ترن پاش ئه م عێراقه که ئێران سه ر په رشتی بکات ،ءئا ینده ی میلله تیش یان داوه ته ده ست قه زا و قه ده ر، به ڵام بۆ ختوکه دانی خه لکی کوردستان که م که م باسی سه ر به خۆیی کوردستانیش ئه که ن هه تا خۆیانی پێ له ته نگو چه ڵه مه کانی خۆیانی پێ ده ر باز بکه ن.چونکه به هۆی عێراقچیه تی و بازرگانی له گه ل ئێران و تورکیا پارته کان سه نگ و پشتیوانی نێو ده وڵه تیان له ده ست داوه وه باوه ڕیشیان به میلله ت و راپرسی ش نیه له بڕیاره چاره نوسیه کاندا، بۆیه ئا شکرایه کورد له به ر ه ولێواری ده می مه ترسی نزیک ئه خرێته وه به هۆی خۆ په رستی و چاوچنۆکی و فریودانیان له گه ڵ خه لکی وه به کارهێنانی ئا مانجی خه لکی بۆ خوتوکه دان له جیاتی پشتیوانی له ئا مانجه کانی له وه ش هه ستیار تر هه ولدانی پارته کان بۆ ئه وه ی خه لكهه م‌و ئا مانجی نه حیزبێکه وه ببه ستێت . له کاتێکا ئا شکرایه حیزب و سه رکرده ی حیزب ته نها له گه ڵ واقیعا مامه ڵه ئه کا و ته نها ئا ستی که می ده ستکه وته کانی له ئه ستۆیه به ڵام هه نگاونان به ره و ئا مانجی گه ل به موجازه فهکردن به ده ستکه وته کانی حیزبه که یئه زانێت و هه رگیز له حێراقچیه تی و ئێرانچیه تی زیاتر چاوه ڕوانیان لێ ناکرێت بۆ هه نگاو نان وه میلله ت باری شانی هه ر له ئه ستۆی خۆیه تی هه ر بۆیه نایه وێت چی تر چاره نوسی نادیار بێت
سه باره ت به ڕێکه و تن: هه ر له سه ره تاوه به پینه کردنه وه ی عێراقێکی له حیم کراو بوه بناغه ی ڕێکه وتن له سه ر زه کات وه رگرتن له به غدا و تاڵان کردنی سامانی کوردستان به ئا شکرا و ده نگدانیش وه ك ڕتوش و دیکۆر بۆئه و دیموکراتیه ی که له سه رئا ستی گۆی زه ویا وێنه ی نیه . له کاتێکا راپسی چاره نوس فه رامۆش کراوه و به قوربانی کورسی پان و گیرفانه کونه کانیان کرابو، جیاوازی هیچ کام له پارته کاربه ده ستو ئۆپۆزسیۆنه کان ناکرێ سه باره ت به ناره زایی هاولاتیان جونکه هیچ کامیان چاك نین هه تا بتوانن چاکسازی بکه ن وه ئه وه ی گۆرانیش پێش هه م‌و که س خۆی پێویستی به گۆرین هه یه‌و هه ر گیز نه گۆراوه و سه لماندویه تی که هه ر کۆنه که یه و بۆمان گه رم ئه کاته وه و به نرخی تازه ئه یه رێت پێمان بفرۆشێته وه . بۆیه ناڕه زایی و هاوار هاواری راسته قینه ی هاوڵاتیان ره وایه و له سه ر بناغه ئه کی دروسته و بۆ داهاتوی مناڵان و چاره نوسه نه ك بۆ کورسی و گیرفانی حیزبایه تی.
زۆر ڕاسته کاک نامۆ و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێت که عێراق وڵاتێکی به زۆر پێکه‌وه لکێنراوه
به سوپاسه‌وه کاک فه‌ره‌یدون سامان رای خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که داوه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکیه‌وه ، تێبینیه‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدون چوبێته به‌شی کۆمێنته‌کانی بابه‌تێکی تره‌وه ، بۆیه به پێویستم زانی بۆ خۆم بیگوێزمه‌وه بۆ شوێنی گونجاوی خۆی.
تێبینیه‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدون سامان:
ڕه‌وشی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشانەی كە لە لایەن دەوڵەتانی وەك كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا بە لەشكر كێشی بۆ ناوچەكان سەر سنوور(بەتایبەتیش قەندیل) و بۆردومانی بەردەوامی گوند‌و شارۆچكەكانی سەر سنوور و كوژران و برینداربوون و ئاوارەكردنی خەڵكانی ئە ناوچانەو سوتاندنی ماڵ و رەز و بەرو بوومە كشتوكاڵیەكانیان و نەرم نواندنی دەسەڵاتی حومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر ئەو تاوانانە تارادەیەكجۆرێك لە نائومێدی بۆ خەڵكی باشوری كورستان دروست كردووە ، لە لایەك كە ئەم دوو دەوڵەتە دراوسییە رێز لە سەروەریخاكی هەرێمی كوردستانی عیراق ناگرن و لە لایەكی دیكەش هەردوو رژێمی ئێران و توركیا بە ناوی ئیسلام و مسولمانیەتی رێز لە بەها پیرۆزەكانی ئیسلام ناگرن بەوەی كە خەڵكی كوردستان مسولمانن و لەو مانگی رەمەزانەشدا كە خەڵكانی ناوچە سنووریەكان لە ماڵ و حالی خۆیان پەراگەندەوە ئاوارە بوون ، توركیا دراوسێ لەلایەك كە ناتوانێ كێشەی كوردانی باكور بە رێگای سیاسی چارەسەر بكات و هەر رۆژەی بەهانەیەك بە پارت‌و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی باكور دەگرێت بەتایبەت pdb و pkkلە لایەكی دیكە بەو ئەزمونەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانەو نایەوێت ببێتە بناخەیەك بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی داهاتووی كوردستان، هەڵبەت سەرانی كۆماری ئسلامیش هەر ئاوا بیر دەكەنەوە كە ئەم ئەزموونە لە ناو بەرن، ئەگینا بۆدەبێت كێشەی خۆیان لەگەڵ پەژاك و لایەنەكانی دیكەی تەڤگەی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان هەر دەبێَت بە رێگای ئاگر و ئاسن چارەسەر بكەن، هەر بۆیەش ئەمرۆ لەسەر سەركردایەتی سیاسی كوردستانی عیراق پێویستە بە توندی ئیدانەی تۆپباران و لەشكر كێشیەكانی هەر دوو دەوڵەتی توركیا و ئیران بكات و لە هەمانكاتیش برایانی هێزەكانی باكور و رۆژهەڵات شەرەكانیان لەسەر سنوور دوور بخەنەوە و زیاتر هەوڵبدەن لە رێگای خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرانسەری لە هەموو شار‌و شارۆچكەكانی كوردستاندا رەوایی بە دۆزەكەیان بدەن
]دةست خوشبيت بابةتةكةت زور جرو برة لة راستيدا هةر رستةيةكى وةلاميكى دةويت بةلام بةنيسبةت بيكةى كوردةوة كةم تةرخةمى لة خومانداية لةسى لاوة ئةزمونى هةريم بيشيل دةكريت واتة لةشكركيشى ئيران و توركياو عيراق بةلام بةداخةوة سةرؤك كومار هيج دةنكى نيية بةلام لة بةغداوة بةيام بؤ بةشار ئةسةد دةنيريت
کاک ئیدریس ده‌ستخۆش ، مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگت وروژاندووه
کاک فه‌ره‌یدون وه‌ک چۆن ده‌گوترێت هه‌موو ڕێیه‌ک ده‌چێته‌وه بانه ئاوه‌هاش هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ بنکۆڵ کردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه.
کاک فه‌ره‌یدون ، تێبینی دانت جێی سوپاس و پێزانینه
سڵاو!
نووسینێکی بە پێز وبەرپرسانەیە، جارێ کاتم نییە کامێنت بنووسم هەر ئەوەندە ئەڵێم کە مرۆڤ مەگەر لە ناو دڵی ڕووداوەکان دابێ ئەینا ناتوانێ ئاوا وورد بنووسێ.
کاک جه‌عفه‌ر گیان سوپاست ده‌که‌م و هه‌میشه چاوه‌ڕوانی تێبینیه به نرخه‌کانی جه‌نابتم
من وه‌ك كوردێك له باشوورى كوردستان، هه‌رگیز پێموانییه تێكڕاى ئه‌و رووداو‌و ئاریشانه‌ى ئێستا له باشوور ده‌گوزه‌رێن رێكه‌وت دروستى كردبن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو پێشهاته‌كان له‌لایه‌ن خودى وڵاتى عێراق‌و هه‌ر یه‌ك له ئێران‌و توركیاوه به‌رنامه‌و پلانى پێشوه‌ختی بۆ داڕێژراوه‌و سوودیشيان له هه‌لومه‌رجى رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستو وه‌ك هه‌میشه چاوپۆشى وڵاتانى زلهێزى دنیا‌و شه‌رمنى خودى كاره‌كته‌رى سیاسى كورد بینیوه.
ساڵح بێچار
شاعیر‌و نووسه‌ر
سلێمانى
کاک ساڵح زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ سه‌رنجه‌که‌ت و به‌ڕاستیش بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌که له جێی خۆیدا نییه ، بۆیه ئێستا له بری به‌کار هێنانی ناوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گوترێت حکومه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.
dastxosh babateki jwan u ter u tasala .balam aw prsyaranai to la meshki zorek la emash da galala bun u wlameki tawawman dastnakawet>zorek layan waea paiwandi zher ba zher habet la newan harem taran u amkara bo ledani pkk u pjak balam harem amada nea ba hez bashdari waha karek bkat balam awai ashkraea ba zanyari hawalgri aw kara akat wak law balganamanada ashkra bun ka la emaili nwenaraeati hukumati harem da ashkra bun ka waziri nawxo dawai jihazeki la eran krdbu bo bo dastnishankrdni shwenakani pjak. sabarat ba eraqish bota wlatek ka hamisha shti saer u samaeai teda ru adat sarok komar acheta baliozxanai amrika u bashdari bangashai halbzhardn akat bo sarxstni hawpaimanakai!!! etr dabe chawarei shti saertrish bkain
هه‌ر بۆیه کاک کرمانج پێویسته له هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا پرسیاره‌کان هه‌ر بکه‌رێن تا وه‌ڵامێکی دروستی گونجاومان به‌ده‌ست ده‌که‌ێت.
دیكتاتۆره‌كان لهژێرههرناوێك بن له‌یه‌ك ئه‌چن ،هه‌رچه‌ند بیانه‌وێ رووی دزێوی خۆیان بشارنه‌وه‌و ماسكه‌كانیان فرێبده‌ن ناتوانن ، ده‌سه‌ڵاته كۆنزرڤاتیفهكان ناتوانن دیوه‌كه‌ی تری دونیا و بۆچوونی جیاواز ببینن ، كاتێ ئه‌خلاق حزوری نه‌بوو ، به‌ربه‌رییه‌ت تاكه پاڵه‌وانی مه‌یدانی پیاوه‌تی ئه‌مانه ،كاتێ ئینسان لای ئه‌م جۆره به‌ربه‌ریانه به‌های نه‌ما ، جگه له‌زمانی كوشتن و ره‌نگی مردن ، هیچ زمان و ره‌نگێكی تر نازانن و نابینن ، به‌ربه‌رییه‌ت له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه درێژه‌ی هه‌یه ، به‌ربه‌رییه‌ت به‌جانتایه‌كی مۆدیرنهوه خۆی خزانه فرۆكه‌خانه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ، ئوروپا به‌ربه‌رییه‌تی به‌دیاری به‌خشیه هه‌تیوه‌كانی عوسمانلی و ئاخوونده‌كانی وئێران و ئه‌وانی تر ، به‌ربه‌رییه‌ت رۆژانه له‌نێو مانیفێسته‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ئینسانه‌كان ده‌هارێ و دیموكراتخوازه‌كانیش كه‌رو نابینان له ئاستیدا ، بیرتان نه‌چێت هه‌ر به‌ربه‌رییه‌ت بوو ، هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی و هه‌تیوه‌كانی خوارد ، ئه‌وه‌ی یاری به‌ئاگر بكات دڵنیابن ئاگر جه‌رگی دهسووتینێ و خاكی بهتوورهكه ده‌بێژێ ، ئه‌وه‌ی له‌باشووری كوردستان ده‌گوزه‌رێ به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌و دۆخه‌ی كه ئێستا له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی رووده‌ده‌ن ، ئه‌مه به‌دیوێكدا ئێران و توركیا ترسی ئه‌وه‌یان لێنشتووه كه هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن ، ئه‌مان پێشتر گورزی خۆیان بوه‌شێنن ، ئه‌مه راستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كۆنخازانهیه له ههركوێهكی دونیادابن ، هێرشكردنه سه‌ر به‌شێك له‌ناوچه‌كانی سنووری نێوان ئێران باشووری كوردستان و توركیا باشووری كوردستان ، نیشانه‌ی ئه‌و ترس و دڵهراوكێیهیه كه به‌رده‌وام له‌هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاته كۆنخوازو دیكتاتۆره‌كاندا بوونی هه‌یه ، شه‌هیدكردنی هاوڵاتی بێ‌تاوان بۆخۆی ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه تووشی هستریا بوون بۆیه ته‌نانه‌ت ده‌ست لهمناڵیش ناپارێزن
مه‌خابن کاکه دانا گیان ، له‌و به‌شه‌ی جیهاندا هه‌وڵ هه‌ن هه‌میشه نرخی مرۆڤ له نرخی هۆکاره‌کانی له‌ناو بردنی که‌متر بێت.
عێراق سه‌یر نی یه !
کاک به‌ڵێن عێراق سه‌یر نی یه ! ئێمه و سه‌رکرده‌کانی ئه‌م هه‌رێمه سه‌یرین ! ئه‌وه سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌یه پارێزه‌ری وه‌حده‌ی عێراقن !؟ ئه‌وه سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌یه ڕێکه‌وتن نامه‌ی هه‌ولێر رڕێکدهخات بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی عێراقییه‌کان یه‌کخه‌ن ! ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وا له به‌غدا خه‌ریکی یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی شیعه و سونه‌ن ! ئه‌وه سه‌رکرده‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن ئیمزا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان ده‌که‌ن ! که‌چی ئه‌وه‌ش عێراق ! کورد شانازی ئه‌کات به‌وه‌ی چه‌ندین پۆستی گرنگی له عێراقدا هه‌یه ! به‌ڵام کو بۆ نه‌مان بینی یه‌کێک لهپۆسانه بخرێته خزمه‌تی ئه‌م هه‌رێم ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی که‌هه‌میشه شانازی پێوه ئه‌کرێت ؟!؟! پۆست و پله‌و پایه بۆچی باشه ئه‌گه‌ر بۆ پاراستن وخزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکانه نه‌بێ که ئه‌وانیان ناردۆته ئه‌و پۆستانه ؟! به‌ڵام کوا هه‌ڵوێستی سه‌ره‌ک کۆمار ؟! جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران ؟! وه‌زیری ده‌ره‌وه؟! سوپا سالار ؟! فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی؟! هتد…..به‌ڵام ههرگوێمان لێ نهبوناشبێ!؟! ئه‌وه‌ش عێراق ! ئه‌و سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌یه ده‌ڵێ من پشتگیری ئۆروگان ده‌که‌م ؟؟!! ئه‌وه‌ش ئۆردوگان ، کوردانی باکور قسه‌یه‌کی زۆر راستیان هه‌یه له‌سه‌ر ئۆردوگان ده‌ڵێن “مونافیقه” . که‌وابو بۆ ده‌بی سه‌رۆکی هه‌رێم بڵێت به‌هه‌موو “شێوه‌یه‌ک پشگێریت ده‌که‌م له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا”، که‌وابو بۆده‌بێ سه‌رکی هه‌رێم پشتگیری مونافیقێکی وه‌کو ئۆروگان بکات ؟؟.
هه‌مویان زۆر بێباکن له‌به‌رمبه‌ر تاوانه قێزه‌ونه ڕه‌نگه هێنده‌ی کوژرانی چه‌ن سه‌بازێکی تورک دڵگران نه‌بوبێتن پێی به‌ڵام کوژرانی سه‌بازی تورک و فارس مه‌حکوم و ئیدانه ئه‌که‌ن!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵات و هه‌رێمه خاوه‌ن سه‌روه‌رییه کۆنسوڵی جمهوری ئیسلامی چۆن ده‌توانێ له ناو پایتهخهکهی تۆدا بڵێ به‌رده‌وام ده‌بین و تۆپ باران کردن ناوه‌ستێنین ؟ له‌م هه‌رێمه چوار ملیۆنیهدا چه‌ندین هه‌زار کرێکاره تورک و فارس هه‌یه ، بێجگه‌له بازرگانی و ..هتد…….
به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌مووی جێگه‌ی گومانه ، ئه‌گه‌ر له عێراقه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ ههڵنهکرێ تورکیا و ئێران ئه‌توانن وابکه‌ن ؟
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاش جێ ی پرسیاره ، له وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا هاتۆه عێراق ، کوردایه‌تی لهخزمهتیدابووه ، فه‌رموو ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا !!!؟؟
ده‌ست خۆش کاک محه‌مه‌د، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ویستم بینووسم به‌ڕێزت نووسیوته.
کاک موحه‌مه‌د، ده‌مێکه کورد گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی کاسه دراوسێ بیت بێ شێو سه‌رده‌نێیته‌وه ، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی باس له وڵاتێک یان وڵاتێکی تر بکه‌ین، ئه‌ی هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ک کورد؟ راسته بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئازارمان ده‌دات، هه‌رچه‌نده بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه که پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش بێت به هانای ئه‌م گرفته‌وه و چاره‌سه‌رێکی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی بۆ دابنێت.
من بيمواية هةل لةدةست جووة , ئيمة بيست سالة كوشكيكى كةورة دروست دةكةين بةلام لةسةر بناغةيةكى لاواز و بوش دواتر ئةمة بو هةموو عيراقيش راستة , جةند ساليك لةمةوبةر لة بةرنامةى بةرنامة كة جةند مشهديكى كوميدى رةخنةكرانةية لة ديالوكيك دا دةليت ئةم حكومةتة هيندة فاسدة ئةكةر تةنها رةخنةى لى بكريت دةبيت بة باش‌ترين نووسةر لة راستىدا رةخنةكرتن بووة بة ئاوخواردنةوة هةرجى بةيوةندىدارة و هةرجيش بةيوةندىدار نيية بة راست و بة جةب رةخنةدةكريت , بةهةرحال من بيموانيية حكومةتى هةريم هيندة خاوةن دبلوماسى بيت يان هيندة خاوةن كارتى فشار بيت بتوانيت وةلامى دةولةتيكى وةكو توركيا بداتةوة , لة عيراقيشدا هيج هيز و لايةنيك نيية بتوانيت وةلامى ئيران و توركيا بداتةوة عيراقى ئةمرو كومةليك لايةن و كرووبى بجووك بةريوةى دةبةن كة هيجيان تواناى كونترول كردنى ئةوانىتريان نيية هةربوية من سةيرم لىديت داواى هةلويست لة حكومةتى هةريم دةكريت يان لة حكومةتى بةغدا كة دوو كرووب لةسةر بوستى حكومةت ريكناكةون , خاليكى تر لةلام كرنكة ئةوةية كة ئةخلاق لة سياسةتدا بةشيكى بجووك داكير دةكات ئةكةر جى سياسةت خالي نيية لة مروفدوستى بةلام لةم سةردةمى جيهانكيرى و اقتصادة دا ئةخلاق جيكاى بجووكتر بوتةوة لة سياسةتدا , بةراستى من وةلامى هةموو برسيرةكانم لةلا نيية لةبةر ئةوة نازانم جون كةندةلى و سياسةت نةزانى بيست سال جاك دةبيت يان جون بة بةلةبةل فرياى خومان بكةوين , رةنكة هةنديكجار داواى زياتر لة تواناى سياسييةكان بكريت بةلام من توند باوةرم بةوة هةية كة لة ناو خودى هةريمدا يان لة عيراقدا بةكشتى دةكرا ناومالى خومان ريكبخةين نةك بةرزةفر و دروزن بين نةك وولاتانى دراوسى جاك بكةين و بليين ريكات نادةين دةست دريز بكةيت ,دةكرا لة هةنكاوى يةكةمدا خومان بةهيز بكةين خومان توند و تول بكةين جيى داخة كة كات زور درةنكة ,خاليكىتر ئةوةية من بيمباش نيية هةموو شتيك ببةينةوة بو تيورى مؤامرة ..مؤامرة بوونى هةية و جار وبار بةكارديت و سةركرتني نة ئاسانةونة مسوكةرة , هةموو هةنكاويكى كورد بو سةربةخويى يان كةورةكردنى هةريم لةلاى ئةوانى ديش مؤامرةية بةلام بيموانيية ئةوانىدى شةووروز دانيشتوون خةريكى مؤامرة بن لة ئيمة بةلكو زور جار كردةى ريكةوتة , هةموو عيراق لاوازةو هةموو لايةك دةتوانيت زال بيت بةسةرىدا وولاتيكى بجووكى وةكو كوةيت كة بة بيستوجوار سةعات كيرا لة ئةمرودا بةندةر لة خاكى عيراقدا دروست دةكات و بيشتريش خالى بشكنينى سةر سنوورى هيناوةتة ناو عيراقةوة . ئاسوودة بيت ئازيز .
کاکه شیروان ، سوپاسی تێبینی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م
پێده‌جێت دیسان هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی وایکردبێت تێبینیه‌که‌ی برای ئازیزم کاک ئه‌حمه‌د له شوێنی گونجاوی خۆیدا دانهنهرابوو بۆیه گواستمه‌وه بۆ تێبینی له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌نداره‌وه. سوپاس
كاكة بةلين بةرلة نوسينى كومينتةكةم دةمةويت دةستخوشيةكى تةواوت ليبكةم بو بةرنامة جوانة كانت لة راديوى كوردى ئةمريكا بةتايبةت بةرنامة ئةدةبيةكانت .
8:34pm
واهةست دةكةم لةولاتيكداين نةئاين بةئةركى خوى هةلدةسيت بروانة دين جةكيكى بةهيزبوو بةدةست سةرهةلداوانى ليبياوة هةروةهالةيةمةنيش تيرةو هوزة كانت بونة بةكولةكةى سةرةكى شورشةكةيان دزى حوكمرانى على عبداللة صالح كةجى لةم وولاتةدا ئيمة مةحكومين بةدينيك سودمةند نةبووينةليى وة قوربانى دةستى خيل وتيرةو هوزة كونة كانين كةجى خرابتر سةركةردان و جةواشةمان دةكةن ئةمة ولاتيكى سةيرنية ئوبوزيسيونمان هةية بة بى فيكر بةبى مةنهةج بة بى ديراسةكردنى بارودوخ وهةلومةرجى سياسى ناوةكى و دةرةكى ئةم ئوبوزيسونة جكة لة قسةى زل هيجى دى بينية بوئيمةى داردةست و مةقاش نيوتةنور واتئوبوزيزيونة بةبى كردارئةمة سةمةرةنيةباشان ئيران وتوران وةك ودرندةبةربونةتة كيان هاونيشتيمانيان وةك خورة بةربونة تة كيانمان بةبى ئةوةى كةس دةنكى ليوة بةرزبيت وهاواربكات وبليت ئةوة كى ريكةى بيتان داوة ئاوها نابةربرسيارانة هةلسوكةوت بكةن جون ريكة بةخوتان دةدةن خاك و خةلكمان بوردومان بكةن بةراستى وولاتيكى سةيرة لةكةل ريزو خوشةويستى تةواوم بوتان براتان احمد سةنكاوى
برای ڕۆژنامه‌وانم کاک ئه‌حمه‌د ، سوپاسی تێبینی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م
ده‌س خۆش کاکه به‌ڵێن گیان بۆ ئه‌و ئارتیکله پڕ مانایه‌ی جه‌نابت که چه‌ند پرسیارێکی گرنگ و ترسناکت خستۆته ڕوو، به‌ڵام به‌ڕای من پێویست وایه ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بکرێت چونکه ئه‌وان تاوانبارن و به‌رپرسیارن له‌م بار‌و دۆخه‌ی ئێستای کوردستان
هه‌روه‌کو ئاشکرایه هیچ پارت و ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی شتێکی وای نه‌کردووه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌شایانی باس بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر سه‌رقاڵیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و پارتهکانینهوه.
مێژوو ئه‌یسه‌لمێنێ کێ تاوانی گه‌وره‌تری کردووه به گه‌لی کوردستان و به خاکی کوردستان،
کورد گووته‌نی ؛ مریشک خۆی خۆڵ نه‌کات به‌سه‌ریا که‌س نایکات ؛
جارێکی تر زۆر سوپاس کاکه به‌ڵێن گیان بۆ ئه‌م ئارتیکله
ده‌ست خۆش چیا گیان
ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوته له‌باره‌ی خستنه‌ڕووی ره‌وشی سیاسی هه‌نوكه‌ی عێراقه‌وه.
به‌ڕێزتان راست بۆی چوون، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا، نه‌ك له بواری سیاسی، به‌ڵكو له‌بواری ئه‌منیشدا رووده‌دات، رووداوی سه‌یرن، به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه هۆكاری ئه‌م سه‌یره ده‌زانین، واته ئه‌مه نهێنییه‌ك نییه به‌دوای بگه‌ڕێین و تاووتوێی بكه‌ین و له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی ره‌وشی سیاسی عێراق بپرسین. ئه‌و واقیعه سیاسییه‌ی له عێراقدا هه‌یه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌داره‌وه ئاراسته ده‌كرێت یان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ر سیاسه‌تمه‌داره یان سه‌ركرده و رووی له وڵاتێكه، به‌شێوه‌ی گشتیش دابه‌ش به‌سه‌ر سێ گرووپدا و روو له ته‌ڤلیبوون “ئینتیما” ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م كورد رووی له جیهانی خۆرئاوا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كات و داڕشتنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای روانگه‌ی خۆرئاوایی پشتیوانی ده‌كات. دووه‌م شیعه رووی له ده‌نگ و مه‌یله شیعییهكانه و پاڵپشتی “ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن هیلالی شیعی” ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌توندی له ئێستادا به‌شار ئه‌سه‌د بپارێزێت. سێیه‌م روانگه‌ی سوننه‌كانه، كه له‌ژێر سێبه‌ری عوروبایهتی كلاسیك‌دا به روانگه‌یه‌كی بۆگه‌ن و گرێی ده‌روونیی عه‌ره‌بچێتییه‌وه ماونه‌ته‌وه و هێشتا “ئومه عه‌ره‌بیه واحیده ـ زاته ریساله خالیده” له مێشكیاندا ده‌زرنگێته‌وه و ئه‌گه‌رچی به رووكه‌ش له‌ناو حكومه‌تدان، به‌ڵام له تیۆردا هه‌موو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كۆی سیسته‌م ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ته‌نها باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه عێراق ده‌بێت “حامی البواب الشرق” بێت.
راسته .. ئه‌و داهێنانه‌ی عێراق راستتر له دوای 2010ه‌وه كردی، كه هه‌م ئۆپۆزسیۆن بیت و هه‌م له حكومه‌تدا بیت. به‌تایبه‌ت له به‌شداریكردنی سووننه‌كاندا زیاتر په‌ره‌ی گرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌در له حكومه‌تیشدا بوو، هه‌م نه‌یاری بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بوو. راسته ئه‌م حاڵه‌ته سه‌یره، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده سه‌یر نییه كه ئێمه ماندوو ببین به‌دوای هۆكاره‌كانیدا وه‌كو نه‌زانراوێك.. به‌ها ئه‌عره‌جی له‌لیستی سه‌در سالانی رابردوو رایگه‌یاند، 1400 ساڵه شیعه سته‌می لێده‌كرێت و نابێت دووباره ببێته‌وه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ترسناك و داچڵهكێنهر بوو بۆ “به‌عس، سوننه‌كان، گرووپه توندڕه‌وه‌كانی نه‌یاری سیستمی نوێ”، ئه‌مه لێدوانی كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌یه كه هه‌ر جارێك بیر له هه‌شتا ساڵی رابردووی ره‌وشی شیعه له عێراقدا ده‌كات، برینی ده‌كولێته‌وه و هێنده‌ی تر هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته‌وه “ریفرێش”. لێره‌وه سوننه ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه كورد و شیعه‌ی بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك كرده پلیكانه و به‌سه‌ر كهلهسهریاندا سه‌رده‌كه‌وت و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌پاراست، تێگه‌یشت له‌وه‌ی كه ناتوانێت وه‌كو ئۆپۆزسیۆن له عێراقی دوای سه‌دامدا بژی، بۆ؟، چونكه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، شیعه زیاتر له كورد، هێنده‌ی بیانه‌وێت وڵات به دیموكراتی به‌ڕێوه‌ببه‌ن و مافی چالاكی سیاسی بده‌ن و ركابه‌ری دیموكراتیانه پێڕه‌و بكه‌ن، زیاتر له‌وه به‌هه‌ست و نه‌ستی تۆڵهكردنهوهوه درێژه به فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ده‌ن، چونكه هێزێك كه تا دوێنێ شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆی له‌ناوبردووه، ئه‌گه‌ر ملكه‌چانه نه‌یه‌ته ناو حكومه‌ته‌وه، ئه‌وا نه‌ك په‌راوێز ده‌خرێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ده‌سڕرێنه‌وه، ئه‌مه وایكرد سووننه دوای ساڵی 2005 بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ناتوانێت هه‌روا به ئاسانی له عێراقێكدا بژی، بكه‌وێته په‌راوێزه‌وه چ له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و چ له‌رووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه، له‌كاتێكدا كه سووننه وه‌كو میراتگریی ئه‌و تاوانانه ده‌ناسرێت كه رووبه‌ڕووی كورد و شیعه كراونه‌ته‌وه له ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كدا. لێره‌وه سووننه سه‌ره‌ڕای هه‌موو لێكدژیی و نهگونجانهكان، ملیكهچ كرد و چووه ناو حكومه‌ته‌وه و پۆستی باڵای وه‌رگرت، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ مانه‌وه و خۆپاراستن له ئه‌و شه‌پۆله له‌ناوبردنه‌ی كه رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی خوا دهروویهكیان بۆ ده‌كاته‌وه. به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌تدا به‌شدارن، به‌ڵام ناتوانن ناخی خۆیان بشارنه‌وه، ره‌خنه ده‌گرن و كۆی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی مالكی به تائیفی ده‌ناسێنن و هه‌میشه ئاراسته‌یان به‌ره‌و جیهانی عه‌ره‌بیی به‌مانا سووننیهكهیهتی و مالكی به هه‌وڵی دابه‌شكردنی عێراق و لاوازكردن و بهفارسكردنی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئه‌مه پارادۆكسی له هێزێكی سیاسی وه‌كو سووننه‌دا دروست كردووه هه‌م له‌ده‌سه‌ڵاتدایه و هه‌م ئۆپۆزسیۆنه و بزووتنه‌وه‌ی تریش هه‌یه به‌هه‌مان نه‌خۆشی، به‌ڵام ئه‌وه رووكه‌شه و ناتوانین بیخهینهبهر لێكدانه‌وه.
بابه‌تی تۆپبارانكردنی توركیا و ئێران بۆ خاكی هه‌رێم و بوون و رۆڵی كورد له عێراقدا، هه‌موو ئه‌مانه هێنده ئاڵۆزه و هێنده شه‌ڕه كارتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه، هێنده په‌یوه‌ندییه به‌و واقیعه‌وه نییه كه ئێمه ده‌یبینین. جگه له وه‌ستانی ئه‌مریكا له‌سه‌رووی ههرهمهكهوه له‌و بابه‌تانه‌دا كه به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێكردووه، شه‌ڕێك به‌ڕێوه‌یه بۆ له‌دایكبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له دوو هێزی كۆن، یان سه‌فه‌وی یان عوسمانی، ئه‌وه‌ش لایه‌نی تر ده‌كاته قوربانی و گومانی تێدانییه ره‌نگه كورد پریشكی به‌ربكه‌وێت..
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئایندهی كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدا نییه و پێموایه كۆتایی یارییه‌كه یه‌كێك له براوه‌كانی كورد ده‌بێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی منه‌وه نییه، چونكه كۆمه‌ڵێك راستی هه‌ن كه لێره‌دا جێگه‌ی باسكردنیان نابێته‌وه، وا ده‌رده‌خه‌ن، له‌و ئاماژانه‌ش سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتووه و به‌دانپێدانانی دوژمنانیش له‌وانه تورك، ئه‌و راستییانه بوونیان هه‌یه..
كۆتایی… جوڵه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی كه جوڵه‌كه به‌به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی خۆرئاوا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، هه‌موو قسه‌كردنه‌كان دوور نییه ئه‌نجامێكی بێبه‌رهه‌میان هه‌بێت.. ده‌بێت كهف و كوڵه‌كان بنیشنه‌وه، هێزی دیار ئه‌نجام ده‌داته ده‌سته‌وه.. چۆمسكی وته‌نی: له‌باره‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌رچی بوترێت، په‌له‌كردنه و هه‌موو شتێكیش ده‌گونجێت رووبدات، به‌ڵام خاڵێك به‌لای چۆمكسییهوه گرنگه، ئه‌وه‌یه: ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌ونی پێوه ده‌بینی له مێژووی بوونیدا، ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێیگه‌شتووه، واته سه‌رچاوه‌ی وزه، ئه‌مه كارتی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌موو یارییه‌كانه..
کاک گۆران، به‌شداریت له بڵاگهکهمدا جێی پێزانینه
كاك بةلَيَن گيان :
١/ خالَي لاوازي كورد ئيَرانه ، كورد له حالَةتي سجود بردندايه بؤ ئيران چونكه پؤستة بالاَكاني كورد له بةغدا له تاران برِيارى لةسةر دراوه ، لةو كاتةى جيَگرى سةرؤكي ئيَراني له بةغدا بو ئيران دةستي بة تؤپ باران كرد ..
٢ / پيَدةچيت بؤ ئيران هةماهةنگى هةريم و بةغداي لةگةلَ بيت بةلاَم بؤ توركيا نةخيَر ..
٣ / دةستبيكردني بؤمباراني توركيا بة پلاني ئيران بو ئةويش بؤ بةرزكردنةوةي كارتي پةكةكه بةرِوي توركيادا تا فشاري بؤ سةر سوريا كةم بكاتةوه ، واته ئيستا پةكةكه وة تةنها ئيستا ئيران بؤ مةبةسته هةريمايةتيةكاني خؤي بةكارى دةهيَنيَت ، لةوانةيه ئةوه تؤزي قورس بيت بةلام ئيَران دژ بةكؤمةلًةو حيزبي ديموكرات دةجةنگا و لةولاشةوة يارمةتي پارتي و يةكيَتي دةدا ..
٤ / لاوازي هةلَويَستي هةريَم پارةكةيه بة پلةى يةكةم ، وة موچةي پيشمةرگةيه كة له بةغداوه دةدريَت .
٥ / بة نيسبةت ماددةي ١٤٠ يشةوه بةقةناعةتةوه دةيلَيَم هاوپةيماني كوردستان خؤيان قةناعةتيان پيَي نيه يان بة جيَبةجيَكردني ، تةنها كارتيَكي ئيستهلاكي ناو كوردستانه …
کاک شیروان سه‌ره‌تا سوپاست ده‌که‌م بۆ ده‌ربڕینی سه‌رنجه‌کانی خۆت.
پێم وا نییه کێشه‌که هه‌ر ته‌نها ئێران بێت، هێنده‌ی ئێران ، تورکیاش ده‌ستی هه‌یه نه‌ک هه‌ر له هه‌رێمدا به‌ڵکو له عێراقیشدا. په‌یوه‌ندیه ژێر به‌ژێره‌کانی ئه‌لعێراقیه له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا ئاشکران. بۆ خۆشت ده‌زانیت که ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه له هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقدا، بۆیه ناکرێت گازهندهکانمان هه‌ر ته‌نها ڕووی لایه‌ک بگرێته‌وه.
kak balen gyan peshake dast xoshet le akam bo awu wtara ba nrxanay ka blawey aketawa mn alem ba daxawa ka ardoxan yan leprsrweke turk yan irany deta paetaxty harem farshe sury bo da axan shaqamakany hawler ba allay turk arazenawa amash padashte turke fashya bo galy kurd lagal rezmda bo bo sarkrdakanman parezary yakete iraqn xareke yakxstnaway sunaw u she3an awanda sarqall nen ba masalay kurd lA KATEKDA SAROK KOMARMAN KURDA BAREZ MAM JALAL wa wazery darawaman kurda sarok arkani supa kurda ay dasalat yan yan har dekorn lagal rezmda
کاک شێرکۆ، به سوپاسه‌وه سه‌رنجه‌کانتم وه‌رگرت
دةستت خوش كاك بةلين هةرجةندة دوورة ولاتى بةلام مةبةستةكانت وا باشبيكاوة وةك وابى لة كةرمةى سياسى كوردستاندابيت دةست خوش .
لةروانكةى عيراق من سياسةتيكى ئةتؤ نابينم لة عيراقدا هةبيت,بيجكة لة رينيشاندانى ولاتانى دراوسى بؤ سياسةتى دةسةلاتداران.لةسةرةتاوة ج حكومةتى عيراق و ج هةريميش بة سةقةتى دروستبوو هةركوتلةو دةسةلتداريك رووى كردة ولاتيكى دراوسى بؤ بشتكيرى و بةدةستهينانى بلةى باش‌و بيكةى باش.من ئةبرسم ئاية كوردبيشوةى حكومةتى عيراق دابمةزرى خاوةن دةسةلاتى خؤى و حكومةتى خؤى نةبوو؟كةجووة بةغداد لةهةموو حيزبى عةرةبى وةزعى باشتر نةبوو؟باشةبؤئةوكاتة بيداكرى نةكردوو نةى وت ناوجةدابراوةكانم ئةويتةوة ئينجا حكومةت بيكدينين؟نةوةك ئيستا لييان ببارينةوة بؤ ئةوةى مادةى 140 جيبةجى بكريت.ئةى كوا ريكةوتنى عيراق و هةولير.
من تةنها ئةليم عيراق بيساحيبةو كةس نازانيت جون ئةكوزةرى.
رةفتارةكانى توركيا و ئيران شايةنى ليبوردن نية و شايةنى بيدةنكيش نية, كةبيدنكن لى. راستة هيرشى داخلةدلى ئيران و توركياية بؤ هةريم بةلام هةرجييةكبيت بةشيكين لة عيراق.بةلام كاتيك بوو ماليكى زمانى كرتبوو بشتكيرى كوردةكانى ئةكردوو و بةشانو بالى هةليةدا بةلام نازانم بؤ ئيستا زمانى شكاوة لةئاست ئةمكردارة.يان سةرؤكةكةمان ئةجوو ئيشةى كوتلةكانى هيورةكردةوة ئةى بؤ كيشةى سنوورى هةريمةكةى خؤى هيوركاتةوة نازانم؟
وةك بةريزتا ئةلين عيراقيكى سةرسورهينةرة تةنها لةبارةى بةريوة جوونةو و جيبةجيكردنةوة زؤر سةيرو سةمةرةية.
كورد وتةنى ئؤخةى ئؤخةى هةربةربرسى بؤ كيرفانى خؤى
سوپاست ده‌که‌م کاشما بۆ تێبینیهکانت
دةست خؤ ش بؤ را برتة كة ت لة سة ر رة وشى سىا سى ئة مرؤى عىرا ق
سوپاست ده‌که‌م که کاتێکت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌رخان کرد
پێشه‌کی ده‌سته‌کانت خۆش بيرو هزرت فراوانتر( کاک به‌ڵێن)..بۆ بابه‌ته‌که‌ت که .ده‌کرێ هه‌ر لايک وهه‌ر سوچێکی به‌ده‌سته‌وه‌بێت بۆ گفت وگۆ وسه‌رنج وباس و خواست
ئه‌وه‌ی جێگای تێ رامانه يان وا باشتره له چڕنوقهکهوه ده‌ست پی بکه‌ين ..که له پێشدا له‌خۆمانی بگرين ..مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌رێ ئێمه چی ده‌که‌ين ..سه‌رانی ئێمه چی ده‌که‌ن .. ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسيون چی ده‌کات ئه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌بردن غه‌مخۆری وئه‌رک له ئه‌ستۆ گرتنه يان سه‌يرو سه‌فا سوڵتانگهری و سهرداريی.. ئه‌ری سه‌رانی ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسيونی دوێنی نه‌بوون..؟؟ ئه‌وان نه‌بوون سه‌رکرده‌ی سياسیو سه‌ربازی له پێناو ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌يی و چينايه‌تی پێشه‌وای به‌ره‌ی گه‌ل و .دامه‌زرێنه‌رو بڵێسهدهری شۆڕش و جه‌نگاوه‌ری کوردوستان ..ئه‌رێ ئه‌وان نه‌بوون وه‌ک شێر ملی زه‌به‌لاحی ڕژیمی ئاگرو ئاسنيان لامه‌به‌ست بوو له ژێر خاکی نێن..ئه‌دی ئه‌وان نازانن ونهياندهزانی چاره‌نوسی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی ئیمه به‌زۆر وبێ خواست ئه‌وسای ژێردهستهيی مێژويهکی دێره‌ن تا ئێستا هه‌ر پێکه‌وه ژيانێکی نابه‌دڵ ونادروست و بی خواسته ..که‌س وه‌ک سه‌رانی ئێمه ههليان بۆ ههڵنهکهوتوهو که‌سيش وه‌ک ئه‌وانی ئێمه ..ههليان وه‌ک گڵۆڵه بۆ خه‌ره‌ند خل نه‌کردۆته‌وه ئه‌رێ له عيراقی به‌ناو فيدراڵدا کێ ياری ده‌کات وکێ گۆڵی لی ده‌کری و کێ گۆڵ چۆڵ ده‌کات وتۆپ به‌قاچی کام لاوهيه..ئه‌رێ چاره‌نوس وبرايهتیو هاونيشتهمانيهتی و هاوئاينی وهاومهزههبی ..چۆن ورد ده‌کرێته‌وه‌و ئێمه جۆن بزانهن چه‌ند دۆستی دوژمن و چه‌ند دوژمنی دۆستمان هه‌يه..کاميان برامانن وبرامان نين ..برا چۆنه..ئاخۆ سياسه‌ت به گفتی برايه‌تی وسۆزداری ده‌کرێ و دهپێهرێ.. ئه‌رێ..ئه‌مه به‌له‌مێکی سه‌رئاو که‌وتو نيه ئه‌م هه‌رێمه‌ی نهدهگاته که‌ناری ئاوه‌دانی ودڵنيايی و هيچ کهشتهوانێک و قيبله نمايهکی پێ نيه .. ئه‌دی هه‌روا خۆشتره ئێمه‌ش سه‌ری داوه‌کان ئاوه‌ها بئالۆسکێنين چونکه له هه‌رێم وسياسه‌تی ئاڵۆزدا ..ده‌بێ پرسياری حه‌وت سه‌رو ئاڵۆز بکرێ ..خۆ که‌س تاقه‌تی وه‌لامی نيه له‌پێش هه‌مويانه‌وه سه‌رکرده‌و سه‌ردارو وهزيرو گوزيرهکانمان .. به‌ڕاستی له بروسکه‌ی چاوی گه‌لی کوردی هه‌ژاری موسوڵمانی خوێنلێڕژاو به‌ده‌ست برايانی عێراقی عه‌ره‌بی وفارسی دراوسێی ئيسلامی وتورکی دۆستی فه‌له‌ستين له‌چاوی ئه‌و کورده داماوه‌دا ته‌نها يه‌ک که‌ساسی وزه‌بونی ده‌دره‌وشێته‌وه ..ئه‌رێ ئێمه گهلێکين ..نهتهوهين ..يارمه‌تی هه‌يه ئازاد بين ئه‌رێ ده‌کرێ سه‌ربه‌ست به‌ن ..ئه‌رێ ده‌کری فێڵمان لێ نه‌کرێ گابهدهست ڕۆم وگابهدهست عه‌جه‌مه‌وه ئه‌وا ..گابهدهست خۆشمانهوهی هاته سه‌ر..ئه‌رێ ده‌کرێ نانی بێ خوێن بخۆين….ئه‌رێ بۆ نا ..ده‌کری بپرسين ..ده‌شێ وڵاتمان هه‌بێ.. ناکری براينه چاره‌نوسمان جياکهينهوه ..ناکرێ کوردبين..؟؟
دڵشاد گیان ، پرسیارگه‌لێکی زۆر زۆر هه‌ن ، وه‌لێ مه‌خابن ده‌شێت زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به‌بێ گه‌یشتن به وه‌ڵام سه‌ربنێنه‌وه.
كاك بةليَن دةستت خؤش بيت…
ئةوةي بة بيَويستي دةزانم لةم كؤميَنتة بنووسم مةسةلةي ئةو بازركانية كةورةو زةوةندةي توركياية لة هةريَمي كوردستان، ئيَمة بؤ دةبيَت رةخنة لة بةغدا بكرين لة كاتيَكدا خؤمان دةستي توركيامان راكيَشاوة بة كؤمبانيا بةناو بازركانةكانيةوة كة دةيان كاري سيخوريش دةكةن بيَنة كوردستان و هةموو كار ئاسانيةكيشمان خستؤتة بةردةستيان، ئاخر برا كيان، ئةوة حكومةتي عيراقي و بةغدا نيية هةموو برؤزةو تةندةرةكاني بداتة كؤمبانيا توركيةكان، ئةوة ئيَمةين… ئيَمةين بارة دةدةين بة توركيا بؤ ئةوةي جةك و تةقةمةني بيَ بةرهةم بيَنيَت و بؤخؤشمان بةكاري بيَنيَ… بةهةرحال، من بيَم واية حكومةتي هةريَم باشتر دةتواني فشار بكات، لةريَكةي كؤمبانيا بازركانيةكاني توركيا، بةلام كة نايكات، نازانم حيكمةتي ئةوة لة جيداية؟
کاک عه‌لی، پێم وایه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ن ، ئه‌و کۆنترۆڵکردنه ئابوریه‌یه که ئێران و تورکیا له هه‌رێمه‌که‌دا باڵا ده‌ستن تیایدا، بۆیه پێویسته ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر هه‌بن.
وێڕای ده‌ستخۆشی له کاک به‌ڵێن…
به بڕوای من عێراق سه‌یر نییه و ئه‌وه‌ی تێیدا گوزه‌راوه چاوه‌ڕوانکراو بووه. له مێژووی دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به پاشایه‌تی و کۆمارییه‌وه هاتبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له رێگه‌ی زه‌بر و توندوتیژییه‌وه ره‌فتاری کردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موویان به‌رامبه‌ر کورد، سیاسه‌تی قڕکردن و له ناو بردن و دواتر گه‌یشتنه لوتکه له شاڵاوی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان پێڕه‌وی کردووه.
بۆیه ئه‌و کولتووره سیاسییه‌ی له عێراق له گۆڕێدایه، کولتووری دژایه‌تیکردن و توندوتیژی و دیکتاتۆرانه‌یه. ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئه‌وێ رۆژێی عێراق، هیچکامیان له سه‌ر پێوه‌رێکی دیموکراتییانه ئۆپۆزسیۆن نه‌بوون، شیعه‌کان مه‌زهه‌بی و ئه‌وه‌کانی دیکه نزیکه‌ی هه‌موویان نه‌یاری خودی سه‌دامی دیکتاتۆری پێشوو بوون، به‌شێکی زۆریان له هاوکار و به‌رپرسه‌کانی رژێمی به‌عس بوون و به‌هۆی ناکۆکی که‌سێتییه‌وه بوونه ئۆپۆزسیۆن، نه‌ک ناکۆکی ئایدۆلۆژی یا خود به‌هۆی بوونی به‌رنامه‌ی باشتر بۆ حوکمڕانی.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌یه، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه خۆی وه‌ک عێراقییه‌کی باش لای گه‌لی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی پیشان بدات. له کاتێکدا مێژووی هه‌موویان ئه‌وه ده‌ڵێت که هیچییان جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تییان نییه بۆ رووانین له کورد و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی. به‌ڵام پارته‌کانی باشووری کوردستان هیچکات له‌و سیاسه‌ته‌یان پاشه‌کشێیان نه‌کردووه و تا ئێستاش بره‌وی پێ ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌تا ئێستا جگه له بارزانی و تاڵه‌بانی و پارته‌کانیان، هیچ یه‌ک له لایه‌نه‌کانی دیکه له خه‌می دروستکردنه‌وه‌ی عێراقدا نین و ئه‌وانن له به‌غداد و هه‌ولێر و سلێمانی خه‌ریکی پێکهێنانی لایه‌نه ناکۆکه سیاسییه‌کانی عێراقن. ئه‌وانیش وه‌ک هه‌میشه له دژایه‌تی کورد که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن عێراقی فیدڕاڵ و فیدڕاڵیزم، ته‌نها کورده باسی ده‌کات و هیچ لایه‌نێکی دیکه له لێدوان و سیاسیه‌تیان باس له فیدڕاڵی ناکه‌ن و ته‌نێ به عێراق و عێراقی یه‌کپارچه ناوی ده‌هێنن و چه‌ندین جار به ئاشکرا دژایه‌تی فیدڕاڵیان کردووه و دواهه‌مین جاریش مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر بوو که گوتی سیسته‌می فیدڕاڵی بۆ عێراق گونجاو نییه!
ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی پارتی و یه‌کێتی له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی به‌ناو دیموکراتی و له‌ناوبردنی هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی پاش روووخانی سه‌دامی دیکتاتۆر و ههڵسوکهتکردنیان وه‌ک دوو پارتی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی نا نه‌ته‌وه‌یی، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئه‌مڕۆ و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دوێنێ، بکه‌ونه پیلان دانان و هاوکاری کردنی تورکیا و ئێران بۆ دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد و ئه‌زموونی فیدڕاڵی باشووری کوردستان.
ئه‌وه‌تا ده‌بینین رۆژانه هێرش و ده‌ستدرێژی تورکیا و ئێران، بۆ سه‌ر باشووری کوردستان به‌رده‌وامه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش تا ئێستا وه‌ک پێویست هه‌نگاویان هه‌ڵنه‌هێناوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخه‌که، ته‌نانه‌ت گومانی ئاگا‌داربوو‌نیان له‌م هێرشانه دوور نییه و چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئێرانی گوتوویانه به هاوکاری و ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم تۆپباران ده‌کرێت، له‌م رۆژانه‌دا بریکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گوتی: تا ئیستا حکومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی له باره‌ی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران نه‌داوه‌ته ئێمه تا بیده‌ینه نه‌ته‌وه‌یه‌کرتووه‌کان. له کاتێکدا ده‌کرا حکومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عێراقه‌وه راپۆرتێک بداته نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دهستینیشانکردنی بارودۆخه‌که له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و بڕیاردان له سه‌ری، که به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشووری به رژدی کاری له سه‌ر بکرادایه، له‌وانه‌بوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌پرسیاره‌تی نێوده‌وڵه‌تی بخاته ئه‌ستۆی ئه‌و وڵاته هێرشکه‌رانه و ناچار به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بکردبان.
رێزی زۆرم
کاک هه‌ڤاڵ گه‌لێک سوپاس بۆ ڕاو بۆچونه‌که‌ت
عیراق، وڵات .. یا دەوڵەتێكی بێ‌شوناس
ئەرسەلان مەحمود
نووسەرو، رۆژنامەنووس
عیراق، دەوڵەتێك نییە بەسروشت خاوەن ناسنامەیەكی چەسپاوی مێژوو كردبێ، لەبەر ئەوە لەهیچ سات و، سەردەمێكی مێژووی بوونیەوە، بگرە تا بەمڕۆیشی دەگات، هیچ شتێكی بەئاسایی و، بەسروشتی تیادا نەهاتووەتە بوون.
ئاشكرایە، ئەو كاتەی مرۆڤەكان، دەبنە بەشێك لەكۆمەڵگەیەكی نوێی بەزۆر بەیەكەوە لكێندراو، دەبێ دەستبەرداری یەكسانی و، ئازادی و، ئەو دەسەڵاتی جێبەجێكردنەیش بن پێتر لەباری سروشتییەوە هەیانبووە، ئێنجا وڵاتێك لەبنەمادا باری سروشتی هێندە ناسەلامەت و، زەحمەت و، پڕ كێشمەكێش بێ، بەدڵنیاییەوە، هەروەك ئەوەی ئێوە ناوتانناوە وڵاتی سەیرو سەمەرە، پێناسێكی تری بەبەردا نابڕێ، دۆزینەوەی پۆستی نوێش، دروست بۆ پینەو، پەرۆكردنی ئەو بێشوناسییە، ئاخر لەوەتەی عیراق، عیراقە، ئەوەی دەسەڵاتی سیادی، سیاسی و، یاسادانان یان باڵای هەبووبێ، لەبری ئەوەی پابەندبێ بەفەرمانڕەواییكردن لەڕێگەی یاسا چەسپاوەكانەوە بێ، ئەو یاسایانەی ئاشكرا‌و زانراون لای خەڵك، ڕێگەی رێسا لەناكاوەكانی گرتووەتە بەر بۆ بەلاداخستنی ناهەوسەنگییەكان، هەردەم هێزی كۆمەڵگە لەعیراقدا، تەنها بۆ ڕەسمكردنی ئەم وڵاتە بەكار براوە، ئەوەتا بەئێستایشییەوە بێبەهاتر لەبەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان، خودی دەنگدەرە، یانی ئەوەتا لەپشتی ئەمانەوە، جۆرێكی دی لەحوكم دەگوزەرێ، ماددە دەستورییەكان فەرامۆشی دوتوێی پاراستنی ئەو بێشوناسیە دەكرێ، پاراستنی چڤات بەپێی دەستور، لەهەمبەر پەلامارو هێرشی داگیركەران هەروەتر، ئەمە لەكاتێكدا، بەپێی لۆژیك، لۆژیكی نوێ، ئامانجی هەرە گەورە لەبوون بەبەشێك لەكۆمەڵگە، لای مرۆڤ، بریتییە لەچێژوەرگرتن لەسەروماڵیان، بێگومان لەسایەی ئاشتی و سەلامەتی و، بەهۆی دەستووری هەمیشەیی و، یاسا چەسپاوەكانی ناویەوە..
لێ، مادەمەكی ئەم بێبەهابوونەیش لەبنەمادا، زادەی وەها بێشوناسییەكن، ئەوا، ئاسایی، دەستوور لەو كۆمەڵگەیەدا، لەهەر شتێك بێدەسەلات تر خۆی دەنوێنی و، ژیانی لەفۆڕمێكی ناجێگردا، تیادا دەچەرخێ، بەمانایەكی دی، دوێنێ بریتانیە ژانی فراوانخوازی گرتی و، سەرئەنجام مناڵێكی لەخاكی میزیۆپۆتامیا خستەوەو، ناوی نا عیراق، كەچی هێشتاو، لەتەمەنی 91 ساڵیدا، ئەم زاتە، ئەوەتا ئێرانیەكان شیری شیعەگەری و، توركەكان شیرێژی تۆرانی دەدەنێ، ئێ، ئەوا خەرجی بەناو سەلامەتی و، پۆشاكیشی، ئاشكرایە ئەمركیەكان وەئەستۆی خۆیانەوە گرتووە، كوردەكانیش لەو نێوەدا، جگە لەوەی لەوەتەی ئەم عیراقە هەیە قوربانی بەپێوە مانەوەی ئەم زاتە بێناسنامەیەن، بەڵام ئەمڕۆش جا لەترسان و، لەبرسان و، لەبەر هەر شتێكی تر بێ، دەستیان بەباڵایەوە گرتووە، بێگومان تا بەلادا نەكەوێ!، هەر ئەمەیشە وایكردوە، پێكهاتە ئیتنیەكانی عیراق، لەپشتی ئەم زاتەوە ( عیراق ) بۆ گێڕانەوەی شوناسی ئەسڵی خۆیان، هەریەكەو، بەجیا، پرسی چارەسەری باوێتە ناو جانتا دیبلۆماسیەكانی خۆیان و، داوای چارەسەر لەلایەنی دەرەكی بكەن، چونكێ لەناوخۆی عیراقدا، بەهۆی ئەم بێشوناسییەوە، هەرگیز مومكیننییەو، نابێ، بڕیارێكی یەكگرتووی سیاسی، بێتە بوون و، هەموو لایەك پێیەوەی پابەند بن، لەڕوانگەیەكی ترەوە، عیراقی ئێمڕۆ، وەك هەمیشە، ئەوەندەی وڵاتێكە بۆ بەلاداخستنی هاوكێشە سیاسیەكانی ئەم و، ئەوی دراوسێ و، دەرەكی، هەرگیز وڵاتێك نەبووەو، نابێ بۆ فەرمانڕاوەو، ڕەكابەرە نێوخۆییەكان، هەمیشە لەعیراقدا، هەموو فەرمانڕەواو، هەموویش ڕەكابەرن، دیارە دەبێتە شتێكی بێ‌مانا، ئەگەر وێنای ئەوە بكەین، فەرامانڕەواو، ڕەكابەرەكان، دەرئەنجام پابەندو، ملكەچی هەر دەسەڵاتێكبن لەوەها كۆمەڵگەو، وڵاتێكی بەزۆر بەیەكەوە لكێنراودا، لەبەر ئەوە دەسەڵات و، حوكمڕانێتی لەعیراقدا، شیاوترە بوترێ بریتییە لەكۆی دەسەڵاتی ئەو هێزە دەرەكیانەی هەم شیر‌و هەم شیرێژو، هەم پۆشاكیشی دەدەنێ و، لەهەمانكاتیش دەیدۆشن، نەك ئەو متمانەیەی ئەندامانی كۆمەڵگە بەخشیوویانە، تا بمانەوێ فەرمانڕەواو، ڕكابەر ببینین.
دەسەڵاتدارو، بەناو ركابەرانی عیراقی ئەمڕۆ، پتر لەهیزە دەرەكییەكان، ناجێگرییان لەم وڵاتەدا خوڵقاندووەو، خۆیان بەدەستی خۆیان ژیانی عیراقییەكانیان، وێرانكردووە، هەر بەو بەجۆرەی ئێوە ئاماژەتان پێكردوە” كاركردن بەئاراستەی پێشخستنی بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی دەرو دراوسێ” .
لێ.. كاتێ قسە دەهێننە سەر پرسی خۆ وێناكردنەوە، ڕاستییەكەی، ئەم بابەتە دیاردییەكی زۆرتر شەرقییە وەك ئەوەی عیراقی بێ بەتەنها، زۆرینەی مناڵانی شەرقی، بەجیاوازی ژینگەی سیاسی و، كۆمەڵایەتیشیانەوە، كاتێ قسە دەكەن، وەك ئەوە وایە باپیرە گەورەیانبێ و، قسە بكات، ئەمە دیاردەیەكی قێزەونەو، مەترسیەكەیشی لەوەدایە لەگەڵمان گەورە دەبێ، ئەگەرچی ئەم هەژموونە سەراپاگرەی دنیایی ئێستای داپۆشیووە، بەدڵنیاییەوە بێكاریگەر نییە، لێ بەداخەوە، سیاسیەكانی ئەم ناوچەیە لەبەر ئەوەی زۆرتر كۆنزەرڤاتیڤن، هێشتا توانای تێگەیشتن لەو، راستینەیەو، پەڕینەوە لەو دابی خۆ وێناكردنەوە نییە، لەو نێوەشدا سەركردە عیراقییەكان بەو پێوەری هەمیشە چەقی ململانێ ناوچەییەكانیان بەبەردا بڕوا، فزوڵین و، بەوان قوتناچێ دەسەڵات بەشێوازی مۆدێرن دەستاو دەست پێبكەن، ئەمە ئەگەر خوێندنەوەیەكی سەرچڵیانەبێ لەڕوی سایكۆلۆژییەوە، بەدڵنیاییەوە، هۆكارە سیاسیەكانی لەمەوپێش ڕونمانكردنەوە، بێكاریگەر نین، هەروەك چۆن پێگەو دەسەڵاتی ئێستا هەیانە، باوەڕ دەكەن ئەمە لەئەزەلەوە هەر هی ئەوان بووەو، پێشتر لێیان زەوتكراوە، كەم دەسەڵاتدارو فەرمانڕەواش هەن، لەلایەن گەلەكانیانەوە، بەقەد ئەوەی راپێچی زیندان و، لێپرسینەوە كراون، دواجار ستایش كرابن، لێ، ئەوەی لێرەدا پێویستە لەبیرمان نەچێ و، ئاماژەی پێبكەین، بریتییە لەوەی ئەگەر دوێنێ لەعیراقدا، تەنها دیكتاتۆرێك بوونی هەبووبێ، ئەوا ئەمڕۆ ئەم وێناكردنەوەیە پەڕیوەتە بەرگێكی ترەوە،” دیكتاتۆری زۆرینە”، ئەمە مەترسیەكانی زیاترن لەدیكتاتۆری تاكە كەس و، تاك ڕەهەند، ئەمە ئەو كاراكتەرە ئاكاریانەیش وێران دەكات پێویستن بۆ بونیادنانی كۆمەڵگەی مەدەنی و، ئازادی لەسایەی یاسادا، ئەوەتا حكومەتی ئێستای عیراق لەبری خزمەتكردنی هەموو كۆمەڵگە، لەبەرژەوەندی گروپ و، خێڵ و، مەزهەبگەراییەوە رەفتار دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە ئەمان ئەزموونی گەلانی دنیا‌و، تایبەتیش گەلانی ئەورپاییان لەبەرچاوە، ئاشكرایە ئەوروپییەكان ماوەیەكی درێژ بەدەس شەڕی ئاینەكانەوە ناڵاندیان، بەڵام سەرئەنجام كڵێساكان لەگەڵ فەرمانڕەواكاندا رێكەوتوون و، دین جیاكرایەوە لەكاروباری سیاسی و، دەوڵەت، بێگومان تا ئەم فەرزیاتە مەزهەبگەراییەیش لەعیراقدا بمێنێتەوە، وێرای ئەوەی ململانێ و، روبەروبوونەوەی توند لەكۆمەڵگەدا، روئەدات، وەك ئەوەی ئەمرۆیش لەعیراقدا، دەگوزەرێ، هەرگیز ململانێی سیاسی رونادات. بەنمونە وەك ئەوەی لەئەزمونی هەریەك لەوڵاتانی هۆڵەندا، ئینگلتەراو، پاشانیش لەئەمەریكا بەدیهات، لەم عیراقەدا ناچەسپێ.
ئەمڕۆ مرۆڤی عیراقی ناتوانی لەدەرەوەی هاونیشتیمانییەكانی خۆی، ژیانێكی عەلمانی بژی، دیارە رۆڵی حكومەت بریتینیە لەسەپاندنی ئاكارێكی دیاریكراو، بەڵكو بریتیە لەداڕشتنی چوارچێوەیەكی یاسایی ئەو تۆ، گەرەنتی ئەوە بكات هەر تاكەكەسێك ئازادی ئەوەی هەبێ بەرێگەی خۆی هەوڵی بەدەستهێنانی ئامانجی خۆی بدات، بەڵام ئەم تێفكرینە لەعیراقدا بوونی نییەو، زۆرینەی كاربەدەست لەخێزانەوە بگرە بۆ خێڵ و، عەشرەت و، شیعەو، سوننەگەراخوازی و، تا بەدامەزراوە پەروەردەیی و، كارگێرییە باڵاكانی تر‌و، كۆی فەرمانڕەوا گەورەو بچوكەكان دەگات، جیهانێك لەدیكتاتۆریایی زۆرینەیان سەپاندوەتە سەر ئەم كۆمەڵگەیەو، ئەوی دێ بەنۆرەی خۆی سەرگەرمی تەسفییەی حساباتی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆی و، خێڵ و، مەزهەبگەراكەیتی بێگومان لەسەر حسابی گشتی.
كورد لەكوێی هاوكێشە سیاسیەكانی عیراقدایە؟.. زۆر بەكورتی، وەك ئەوەی لەپێشەوە ڕونمانكردەوە، ئەوەی دەستی بەباڵای ئەم عیراقەوە گرتووە تا بەلادا نەكەوێ، زۆر بەداخەوە دەمەوێ بڵێم كوردە، كەچی ڕۆژانەیش باجی ئەم دەسبەباڵاگرتنەوەی ئەدات، سەركردەكانی كورد، دوای 20 ساڵ لەدەسەڵاتی خوجێی و، دوای 8 ساڵ لەڕمانی رژێمی پێشووی عیراق، لەپێناو پیشاندانی نیاز‌و نیەتپاكی، لەبنەمادا هێشتا شتێكی تریان بەئامانج نەگرتووە، هێشتا لەبەرامبەر ئەم هەموو بێرێزی و، بێمروەتییەی دەوڵەتی عیراق بەكوردەكانی دەكات، ئەمە چ لەروی دەستووری و، چ لەروی بەكاربردنی هێزەوە، بابەتیانە روبەروو نەبوونەتەوە، تەنها فشارێك كرابێ، بریتیبووە لەوەی مانەوەی دەوڵەتی عیراق پابەندە بەجێبەجێبوونی دەستوری هەمیشەیی، ئەوەیش زۆرتر فشارێكی ئیعلامی بووە، تا حەقیقی، چونكی ئەوە 8 ساڵە دەیەها ماددەی دەستوری هەیە جێبەجێناكرێ، لەكاتێكدا زۆر دەرفەتی زێرین بەدرێژایی ئەو ماوەیە بوونە پێشهات بەڵام بێپەروا لایان لێدراو، نەقۆزرانەوە، خۆ كورد هێشتاش دەتوانێ ریفراندۆمێك بۆ بریاردان لەچارەنوسی خۆی بسازێنێت، دەتوانێ ملیۆنان كورد بهێنێتە سەر شەقام و، داوای دەوڵەتی سەر بەخۆی خۆی بكات، دەتوانێ كۆنگرەیەكی نەتەوەیی ببەستێ و، گوتارێكی یەكگرتوو بهێنێتە كایەوە تا لەسەر ئاستی دنیا پرسی چارەسەری دۆزە ڕەواكەی خۆی پێبە موخاتب بگرێ، بەڵام بەهەموو موحتەرمییەی بۆ ئەمریكاو، دەوڵەتانی دراوسێ دەینوێنێ، بەم هەموو فراوانخوازییەی عەقڵیەتی سەركردایەتی سیاسی داگیر كردووە، بەم هەموو كوردایەتییەی لەحزبیبوونی خۆیەوە دەیبینێ، ئەمە كارێكی هەروا سادەو، ئاسان نییە، سیاسیەكانی كورد هێشتا ئەوەنەی بیر لەوە دەكەنەوە كێ سەرۆك و، خاوەنشكۆ بێ، ئەوەنە بەلایانەوە گرینگ نییە خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆ بن، چونكی بەدڵنیاییەوە دەڵێم ئەمان ئەگەر بیان ویستایە هەتا ئێستا ئەم مەسەلەیان لەخەم دەرەخساندن، لای ئەوان دروستبوونی دەوڵەتی كورد ئاسانە، بەڵام زۆر قورسە بتوانن لەسەر ئەوەی كێ خاوەنشكۆ بێ، رێكبكەون، بۆیە لەو باوەڕەدان، ئەم دەسەڵاتە خۆجێییەی ئێستا هەیە، جارێ با ببێتە خاوەن ژێرخان و سەرخانێكی پتەو، چونكێ هاوزەمان ئەمانیش لەگەڵ خۆیدا دەكاتە ئەمری واقیع، ئەوسا بیر لەوەها خۆ راگەیاندنێك بكەنەوە، ئێستا بڕو بیانوو بریتییە لەوەی زەمینەی هەرێمایەتی و، نێودەوڵەتی بۆ وەها كارێك لەبار نییەو، بەرگەی قەپێكی تور‌كان و، مەلا ئەتۆمییەكانی تاران ناگرن، نایانەوێ لەوە تێبگەن ئەم زەمەنەی ئێستا، رابردوو نییەو، ناتوانن وەها كردەوەیەكی دوژمنكارانە لەهەبوونێكی بەپلان و، بەرنامە بۆ دارێژاروی ئێمەی كورد دا، بنوێنن، ئێمە راپەرینمانكرد، نە سەددام بۆی خوراین و، نەتورك و، نەئێرانییەكانیش تا سەر توانیان ددان بەپەرلەمان و، دەسەڵاتە خۆجێییەكەماندا نەنێن، خۆ ئەمرۆ، رۆژێكی روناكتر هەیە، بەدڵنیاییەوە نابینە پۆڕی خوراو، بەڵام تا چالاكییە حزبییەكان برو پێبدرێن جا لەهەر بوارێكدابێ، وەك ئەوەی ئەمڕۆ دەبینین، شوێن بەوەها خەمڵاندنێك بۆ لەدایكبوونێكی نوێ لەق دەكات و، نەیارەكانیشمان وریاتر لەوەی دركی پێدەكرێ، لەو نێوەدا ئەسپی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆیان لەسەر حسابی ئێمەی كورد لەعیراقدا لینگ دەدەن.
ماوەتەوە بڵێم، ئەگەرچی ئەو پرس و باتەی ئێوە، وروژاندوتانە، زۆر زیاتر لەوە قسە هەڵدەگرێ، لێ.. هیوادارم وڵامێكی بەجێم لەپوختیدا بەپرسیارەكانی ئێوە دابێتەوە.
ده‌ست خۆش کاک ئه‌رسه‌لان
کاکە بەڵێن گیان ئەوەی بەڕێزتان دەرتان بڕێوە، دەق بیری نەتەوەیی کوردیە دەستان خۆش برا جوانەکەم، تەنها یەك دیاردەت بیر چووە کە بفەرموون ئەی لە کام وڵاتی دنیادا وێنەی دوو سەرۆك لە فەرمانگەکانیدا هەڵواسراوە، جگە لە سەرۆکە بەهەشتییەکانیش، برا ئەوەی کە بەڕێزتان دەردە دڵێ لە دەست ئەکەن ئەوە نەگبەتی دووبەرەکی کورد بوو سازش بە دوای سازشدا رێچکەی بەست، تا کوردی گەیاندە ئەم گێژاوەوە، ئێوە باسی مالکی و نجێفی ئەکەن، ئەویان بۆ ئێران و ئەمیان بۆ تورکیای دائەنەوێنێت، باشە هە لە کۆنیشەوە دووبەرەکی ئەوەی بە کوردیش نەکردووە؟؟ هەر لە مێژە ئاسایشی نەتەوەیی لە کوردستاندا هەلاهەلا کراوە، سازش مخابەراتی چەندەها وڵاتی لە کوردستان جێ کردۆتەوە، پێداگرتن لەسەر ئەرکە نەتەوەییەکان لە شانۆگەری بەولاوە هیچی تر نیە. ئەوەی نەگبەتییەکەشی قووڵکردۆتەوە ئەوەیە دوای فشەڕێکەوتنەکەی یەکێتی و پارتی، دوژمن ٣ هێزی تری بۆ سازشی ئایندە قوتکردۆتەوە، هەر یەکەیان لە سەرچاوەیەکی دوژمن بە کوردی جیاوازەوە ئاو ئەخۆنەوە، ناویشیان ئۆپۆزیسیۆنە، بە کورتی تەنها یەك چارەسەر هەیە ئەویش یەکبوونی کوردە، جا ئەمە ئەگەر دوژمنیش بهێڵێت ئایا خۆمان ئامادەی ئەو یەکبوونەین؟ ئەمیش وەڵامەکەی نەخێرە.
لە گۆشەنیگایەکی تریشەوە ئەگەر سەیری ناوچەکە بکەین بە ناوی دیموکراتییەتەوە، یەک تۆسقاڵ ویست و پێداگرتنیان بۆ هیچ خاوەن دەسەڵاتێك نە هێشتۆتەوە کە بە سیاسەتێکی بەرچاو بتوانێت کاروانی نەتەوەیی سەربەستانە بگەیەنێتە ئامانج، دیموکراتی لە هەموو رۆژهەڵاتا لای من مانای گەڕەلاوژێ، من کارم بە وڵاتەکانی ترەوە نیە، بەڵام لە کوردستاندا باوەڕم بە دەسەڵاتێکی یەکلایەن هەیە، راوێژ بە پەڕلەمانێکی راستەقینە بکات، رێگە بۆ کەسایەتییە ژیرەکانی نەتەوەکە خۆش بکەن ئازادانە بڕیاڕی چارەنووسساز بدات و کەس رێگری نەکات، نەك یەکیان بەرزی کاتەوە و ئەوی تر نوقمی بکات. ئەوە کلیلی دەرگای سەرفرازییە، ئێوە ئەڵێن چی؟؟
به‌داخه‌وه مامۆستا حه‌مه‌ڕه‌شید ، به‌داخه‌وه ، باس له هه‌موو شتێک ده‌کرێت ته‌نها ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌بێت ، یان له هه‌ندێ جاریشدا باسکردنی بڤه‌یه ، دڵنیاشم وه‌ک پێشتر باسمان کرد نه‌بوونی گوتارێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی به‌شیکی گه‌وره‌وگرانی نه‌بوونی ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌یه. مامۆستا گیان بۆ خۆت ده‌زانیت له‌سه‌ر زۆرێک له مه‌سه‌له‌کان کۆکین.
جەنەڕاڵ فرایزەر دەڵێت،لە ١٨/٠٦/١٩١٩کاتێک وەفدی حکومەتی کوردستانی جنوبی کە پێک هاتبون لە .ئیسماعیل حەقی عەلی ئەفەندی و ئەحمەد فایەق تۆفیق و عیزەتی تۆپچیو تایەر ئەفەندی ،ئەو ئەڵیت بە جۆرێک خۆیان وەک شاندی رەسمی‌و نوێنەری حکومەتی کوردستان ناساند کە پێکڕا گومان مان هەبو لەوەی ئەو دەوڵەتەتەمەنێکی دورو درێژی هەیە .لە بڕوا بون بە خودی خۆیان وەک نوێنەرانی کورد،،،
پاش ٨٤ ساڵ روخانی ڕژێمی سەدام وەک هەیکەل نەک ناوەرۆک ،پۆڵ بریمەر لە یاداشتەکانیدا دەڵیت،،
کاتێک نوێنەرانی کورد گەیشتنە بەغداد ئێمە هەمو ترسی ئەوەمان لێ نیشت کە داواکاری کورد قورسترین داخوازی دەبێت لە ئێمە وەک نەتەوەیەک کە زۆر ترین قوربانی دەری رژێمەکەی عێراق بوە،،
بەلام کۆی خواست‌و داواکاریەکانیان لە کۆمەلێک پۆست‌و دامەزراندنی خزم‌و نزیکەکانی خۆیان لە شوێنە باشەکاندا پێش خواستە نەتەوەیەکانیان بو،،،
کاک بەڵێن شتێک کە کەمتر ئەوروژێنرێت ئەویش بەهۆی مێدییای حیزبیەوە کە ڕێگرە ،قسە کردنە لەسەر بونی ئیرادەی سەرکردەکانی کورد،،ئەم ئیرادەیە بەجۆرێک ڕوخاو تێکشکاو لەقەکە ناتوانێت ببێتە وەلام گۆی جدی‌و هەنوکەی ئێستای کورد،،هەر بۆیەش هەتا ئێستا هەڵویستی جدی نیە وەک ئەوان لەسەر شکاندنی کەرامەتی نەتەوەی ئێمە کە لە سنورەکاندا هەیە.ئاخر تورکیایەک کە هەردو تاڵەبانی‌و بارزانی لا شەری ناوخۆدا لە١٩٩٦ ئەهێنان بۆ سلپۆیو لەوێش ئەفسەرێکی سادەی ئەناردو ڕێکی ئەخستن،چۆن هەمان تورکیای ئەو سەردەمە بە چاوی سیادەی وڵاتێک ئەروانێتە باشوری کوردستان ؟
هەرچی وەک عێراقیشەئەم ولاتە لەسەر ترس‌و خوێن‌و تۆقاندن دروست بوە ،،لەسەردەمی حەجاجی بن یوسفی سەقەفیدا کڵتوری سەربرین هاتە کایەوە پێس ئەویش لە نەجەف‌و کەربەلا دریغیان نەکرد،،
ڕەنگبێت باشترین کتێب‌و پیشنیار بۆ وڵاتێکی وەکو عێراق ئەو کتێبەی پیتەر گاڵبرێس بێت،End of iraq,
کە بۆ ٣ هەرێمی سەربەخۆ دابەش دەبێت،،
مەزاجی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وەک چۆن لا ١٩١٥ پاش ١٥ خالەکەی کە بە بەیان نامەی ئاشتی ناوی دەرجو دواتریش لێی پەشیمان بونەوە تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەکردنی کوردستان بە دەوڵتێکو لکاندنی بە ٣ دەوڵەتی ترەوە بۆ دروست کردنی ٣ ولاتی بە هێز وەک بەربەستێک لە دژی زیاد بونی نفوزی کۆمۆنیزم لەو سەردەمە ..ئەم مێژوە رەشە بەهەمان ناوەرۆکو لە فۆرمێکی نوێ‌دا دوبارە بۆوە کە ئەویش ئێرانەو بۆ ئەوەی تورکیا‌و ئێران وەک ٢ دەوڵەتی بەهێزی سەر بە ئەمریکا بمێننەوە کورد لێرەشدا مافی بەنەتەوە بون‌و بە دەوڵەت بونی پشت گوێ خرایەوە ،،
بە دیوێکی تردا ئەم عێراقە خاوەنی هیج شوناسێک نیە لەکۆمەلە نەتەوەو دین‌و مەزهەبو زمان‌و رەگەزی جیا جیا پێکەوە نراوەو ناوی عێراقی لێنراوە،،
تەنانەت هەلەیەکی زەقی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق لەسەرەتادا ئەوە بو دوای روخانی رژێم خەڵکی لەسەر بنەمای هاونیشتیمانیو ناسنامەی عێراقی بون ئارام دەبنەوە ،بەڵام ئەم تێزەی جۆن بایدن بەهەلە کەوتەوەو دواتر رەخنەی لێ‌گیرا لا کۆنگرێسدا،،
خاڵیک کە بۆ ئێمەی کوردی باشور جیێ شادیە ئەوەیە هیچ تاکێکی عێراقی عەرەبی سونی شیعی هتد ،ئەو هەستو ئیرادەی عێراقی بونەیان تێدا نیە هەتە لەژێر سێبەری ناوی عێراقدا کۆببنەوە هەر بۆیەش بۆ کۆی پرس‌و ئامانج‌و پشتگیریەکان رۆژانە سەر بە ئێران‌و عێراق‌و تورکیا‌و ولاتانی دیکەدا دەکەن،،
کاکه نه‌ژاد ، سوپاست ده‌که‌م
Barez Kak Balen dast xosh bo aw shikrdnawa ba peza. balam ba daxawa ka sarni Kurd la Baghda hech halwestkey roon o ashkryan nya. etr nazanm syasat dabet le zher pardawa bet ayn hamoyan dabet barprsyartye mezhoo hal bgrn.