کوژرانی ڕۆژنامه‌وان سۆران مامه حه‌مه و تا ئێستاش ده‌ستگیر نه‌کردنی بکوژان.
کوژرانی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمان و کردنی به تێرۆریست و تا ئێستاش ده‌ستگیر نه‌کردنی تاوانکاران.
هه‌وڵدان بۆ کوشتنی رۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین .
هه‌وڵدان بۆ ناوبانگ زڕاندنی ڕۆژنامه‌وانه بوێر و ڕاستگۆکان
سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازاد و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو دۆسێکان به‌بێ لێپێچینه‌وه
کۆت و به‌ند کردنی وشه‌ی ئازاد ، به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی و دوور له هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
دواترینیشیان که دڵنیام دوا پێشیلکاری نییه ، په‌لاماردانی ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردییه
ئه‌ڵبه‌ت له نێوان هه‌ر یه‌کێک له‌و ڕووداوه تۆقێنه‌رانه‌دا ، ده‌یان و ده‌یان ڕه‌فتاری کاره‌ساتاوی تر هه‌ن و هه‌ر یه‌که‌یان بۆخۆی سه‌رگوزشته‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ن بۆ قڕوقه‌پ پێکردنی میدیای ئازاد ده‌درێن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتاره ناشرینانه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئیدانه کراوه به‌ڵام له پراکتیکدا هیچمان نه‌دی.
تا ئێستا له هیچ یه‌کێک له دادگاکانی هه‌رێمدا نه‌مانبینی که‌سێک ، یان لایه‌نێک له‌وانه‌ی مافی ڕۆژنامه‌وانان پێشێل ده‌که‌ن دادگایی کرابێت و سزای یاسایی درابێت. نه‌مانبیست ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌وانێک ده‌کات یان کامێرای ڕۆژنامه‌وانێک ده‌شکێنێت ، یان به‌بێ هیچ بیانویه‌کی یاسایی ڕێ له ڕوماڵکردنی ڕووداوێک ده‌گرێت ، برابێته دادگا و دۆسێیه‌کی تایبه‌تی یاسایی بۆ کرابێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ڕۆژنامه‌وانانن وان له‌به‌رده‌م دادگاداو دادگایی ده‌کرێن.
ڕاپۆرتێک بۆ نمونه په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌ک له هه‌رشوێنێکی هه‌رێمه‌که‌دا بێت هه‌ڵده‌داته‌وه، ڕۆژنامه‌وانانی له‌سه‌ر دادگایی ده‌کرێن و به‌و یاسایانه‌ی پێشتر له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا ده‌رچوون، نه‌ک به‌و یاسا تایبه‌ته‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا په‌سه‌ند کراوه بۆ ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمه‌که‌دا.
نه‌بوونی ڕوونی و ئاشکرایی له‌و هه‌رێمه‌دا و نه‌بوونی ده‌رفه‌تێک بۆ زانینی ڕاستیه‌کان وای کردووه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه تابوو بێت و قسه‌کردن له‌سه‌ریان بچێته خانه‌ی بڤه‌وه.
سۆرانی مامه حه‌مه ، له ڕاپۆرتێکیدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر دیارده‌یه‌کی قێزه‌ونی چه‌ند گه‌وره کاربه‌ده‌ستێک هه‌ڵدایه‌وه بۆیه کوژرا.
سه‌رده‌شت عوسمان ، له‌سه‌ر یه‌ک دوو ووتار ڕفێندرا و له موسڵ کوشتیان چونکه له نوسینه‌کانیدا باسی له خه‌ونی خۆی ده‌کرد وه‌ک گه‌نجێک که دووچاری بێهیوایی بووه و خه‌ونه‌که‌شی له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ند ئه‌گه‌رێک بووه.
ئه‌م یان ئه‌و ڕۆژنامه‌وان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان جۆری هه‌ڕه‌شه و ڕه‌فتاری تری تۆقێنه‌رانه بوونه‌ته‌وه چونکه ده‌یانه‌وێت له نوسینه‌کانیاندا و له ئاخاوتنه‌کانیاندا ته‌نها و ته‌نها هه‌ر خۆیان بن و سه‌رچاوه‌کانیشیان له شه‌قامی کوردیه‌وه بێت ، نه‌ک له ژووره تاریک و نسرم و شێداره‌کانی حیزبه‌کانه‌وه بێت.
ئه‌م ڕووداوانه ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ئه‌گه‌ره ترسناکه‌کان و ناو تاریکستانێکه‌وه ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری هه‌ر دیار نه‌بێت.
له ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وانی لاو سه‌رده‌شت عوسماندا ته‌وای گومانه‌کان به‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی گرتۆته‌وه چونکه پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا باڵا ده‌سته.
ئه‌مڕۆش په‌لاماردانی ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی سه‌ر و ملی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی گرتۆته‌وه، چونکه ئه‌و ڕووداوه له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا ڕوویداوه که به ناوچه‌ی سه‌وز داده‌نرێت ، وه‌ک چۆن هه‌ولێر به ده‌ڤه‌ری زه‌رد ناودێر کراوه.
پێشتر له ڕووداوه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسماندا باسم کرد، ئێستاش هه‌مان شت دووباره ده‌که‌مه‌وه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری سلێمانی ته‌واوی هه‌وڵی ڕژدی خۆیان بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گومانباری ئه‌و کرده ناقۆڵایه.
باشترین وه‌ڵامیش بۆ ناڕه‌زاییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانان و ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و خه‌ڵکیش خستنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی گومانباره که‌یه و دانیه‌تی به دادگا و له دادگاییه‌کی ئاشکرادا بڕیار له چاره‌نوسی بدرێت.
له‌ئێستادا پێم وانییه هه‌ر ته‌نها به ڕیزکردنی کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌ی ئیدانه‌کردن و ده‌رکردنی به‌یاننامه و لێدوانی ڕادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنی بتوانرێت وه‌ڵامی ئه‌و گومانانه بدرێنه‌وه که به چوارده‌وری ئه‌م دۆسێیه‌ی ئاسۆس ههردیهوهن.
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان زۆر گرنگن و ئاستی به ده‌نگه‌وه چونی ده‌سه‌ڵاتداران نیشان ده‌دات بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که ، بۆیه هیوادارم کاتێک پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌گاته قۆناغێکی هه‌ستیار له‌به‌ر خاتر و خۆتری سیاسی و بیانوی نابه‌جێ بۆ ئاشکراکردنی گومانباره‌که ئه‌و پرۆسه‌یه ڕانه‌گیرێت. به مانایه‌کی تر نه ئاسۆسی ئه‌حمه‌د هه‌ردی نه ئاسۆسهکانی تریش نه‌کرێنه قوربانی بۆ ئه‌و تراویلکه‌یه‌ی ناونراوه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا ، یان بکرێنه قوربانی بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه سواوه‌ی زۆر جار به‌رگوێمان ده‌که‌وێت “به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم وا ده‌خوازێت”.
نا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم له‌وه‌دایه تاوانباران له شوێنی شیاوی خۆیاندا بن، گومانباران له دادگاییه‌کی ڕه‌واو ئازاد و ئاشکرادا چاره‌نوسیان دیاربکرێت، هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌که‌ش ئاسوده بن و نیگه‌رانییان نه‌بێت که مافه‌کانیان پێشیل ده‌کرێت و ئازادیه‌کانیان ده‌خرێنه ژێر باری گرانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت به‌رژه‌وه‌ندی یاریه ناشرینه سیاسیه‌کان.
به‌کارهێنانی میتۆدی کلکه ده‌مانچه په‌یامێکی زۆر ترسناک به گوێماندا ده‌چرپێنێت، هه‌رهیچ نه‌بێت پێمان ده‌ڵێت به‌دووری مه‌زانن وه‌ک چۆن کلکه‌که‌ی به‌کار هێنرا بۆ شکاندنی سه‌ری ئاسۆس ئاواش ده‌کرێت لوله‌که‌شی به‌کاربهێنرێت بۆ بێده‌نگکردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌نگی ڕاستگۆ و ئازاد.
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسێکه‌ی ئاسۆس به‌رده‌وامه و ده‌شزانم له‌و جهجاڵیه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه سانا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه درکاندنی ڕاستیه‌کانه. ئه‌و ڕاستیه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و بهدڕهفتاریهی به‌رامبه‌ر ئاسۆس و ئاسۆسهکانی تر کراون ده‌شێت سبه‌ی ڕووبه‌ڕووی من و تۆ و ئه‌و ئه‌وانیش ببێته‌وه و نه‌ک هه‌ر به دووری نازانم به‌ڵکو له‌و بڕوایه‌شدام ده‌شێت ڕۆژێک له ڕۆژانیش ئه‌ندامێک ودووان و …هتد ئه‌و لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش بگرێته‌وه که کار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی گومانباری دۆسێکه‌ی ئاسۆس هه‌ردی ده‌که‌ن، بۆیه ڕژد بوونی زیاتر و هه‌رچی زووه دۆزینه‌وه‌ی گومانبار یان گومانبارانی ڕاسته‌قینه ، ده‌یان هه‌نگاو هه‌رێمه‌که به‌ره‌و پێش ده‌بات و ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵکیش به ده‌زگا ئاسایشیه‌کان به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌شه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ جارێک له کۆنفرانسی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانیدا زانیاری نوێی لێکۆڵینه‌وه‌کان بده‌ن تا هه‌ر هیچ نه‌بێت بزانرێت چی کراوه و چی نه‌کراوه
ڕاستیه‌ک هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ئاسۆس هه‌ردی ناسیبێت، ڕێک و ڕه‌وان ده‌زانێت ئه‌و ڕووداوه هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به که‌سێتی ئاسۆسه‌وه نییه.
ڕاستیه‌ک هه‌یه، هیچ که‌سێک ناتوانێت ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر ئاسۆس له ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراق جودای بکاته‌وه.
ڕاستیه‌ک هه‌یه، خه‌ڵک ناخوازێت و جێی قهبوڵکردنیش نییه ئاسۆس و ئاسۆسهکانی ئاینده‌ش به زۆره ملێیی بکرێنه به‌شێک له گه‌مه ڕزیوه‌کانی سیاسه‌ت.
ڕاستیه‌ک هه‌یه، سیاسه‌تی به‌کارهێنانی کلکه ده‌مانچه و هه‌موو پارچه‌کانی تریشی ڕۆژنامه‌وانی ڕاسته‌قینه بێده‌نگ ناکات.
ڕاستیه‌ک هه‌یه، پێویسته ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاسۆسی ئه‌حمه‌د هه‌ردی کرا، جارێکی تر دووباره ببێته‌وه.
ڕاستیه‌ک هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌و بهدڕهفتایهی کرد به‌رامبه‌ر ئاسۆس ده‌سکه‌لایه و نه‌فره‌ت له بکه‌ر و بکه‌رانی ئه‌و ڕه‌فتاره.
58 responses to “سیاسه‌تی کلکه ده‌مانچه”
پرسیار لای من ئه‌وه‌یه:
زۆربه‌مان هه‌ستی پیدهكهین كه ئه‌وه‌ی به‌ریزتان به ( ناوچه‌ی سه‌وز ) ناوتان بردوه، زیاتر ئازادی رۆژنامه‌وانی و ده‌ربرین و بون و دوان تییدا فه‌راهه‌م كراوه، ئتیر نازانم بۆچی به تایبه‌ت له سلیمانی ئه‌و كاره ده‌كری، من وایده‌بینم كه ئه‌م كاره له‌وه‌ناچی به ئاگاداری یه‌كیتی بی” چونكه ئه‌گه‌ر یهكتیتی ئه‌مرۆ كاری وابكا، نه‌ده‌بو پیش‌تر و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ئازادیه فه‌راهه‌م بكات كه زۆر به ره‌وانی به‌م ئازادیه له ده‌ڤه‌ری زه‌رد جیادهكریتهوه.
ده‌سته‌كانت خۆشبی كاك به‌لیت…..ریزی بی‌پایان
کاک نیهاد، ئه‌و کاره له هه‌رشوێنێکدا بکرێت کێ له‌وێ خاوه‌ن هێزه ئه‌و به به‌رپرسیاری یه‌که‌م ده‌زانرێت، جا هه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌ی کردبێت.
كاتى خؤى ئةو ثيَشمةرطانةى شؤرشيان لة دذى بة عس ئةكرد: دوو دروشميان هةبوو يةك رزطارى كوردستان دوو ئازادى : بةلاَم دواى ِرِاثةرِين : لة سايةى ئةم سيسيتةمة ولة سايةى ئةو سةر كردانةى شؤرِشيان ئةكرد بوون بة دةسةلاَت دار : هةموو شتيَكيان حيزباند : ئةو دروشمانة : طؤرِان : ئازاى كوذرا : ئازادى لة رِفيَندرا : قةتيس كرا:
ثيَرىَ سؤران : دويَنىَ : سةردةشت : نةبةز : ئةمرؤ ئاسؤسى قةلَم ناسك : خوا ئةزانيَت : سبةى سةرةى كام ئاؤسةى ترة : ئةمة بوو دروشمى ئازادى كوردى
کاک ڕۆڤان من ناوی نانێم دروشمی کوردی ، با ناوی بنێین گۆڕان له ماهیه‌تی حیزبه‌کاندا
سپاس بو تو ماموستا بةلین…
ئةگةر بکةرانی ئةم رووداوه به تاوانی خویان نةگةن، بیگومان دووباره بوونةوةی دةبیت… له سةر دیوارةکةم له فةیس بوک ئةم رستةیةی کارل پاپرم نووسی که رةنگه پةیوةندی بةم بابةتةشةوه هةبیت:
(ئازادی مشتی من به یاسایةک که مستةکوله لیدان له لوتی ئیوه قةدةغه دةکات، سنوردار دةبیت.)
بةلام لیرةدا گومانیک له سةر شیوةی بةلگه هینانةوةکةی بةریزتان پةیدا دةبیت: ئایا بو پاراستنی روژنامةنووسان دةبی داوا له یةکیةتی و پارتی بکةین یان ئةم ویسته بةرةورووی دةولةتی هةریمی بدةینةوه؟ بةلی راسته راستی کومةلگای ئیمه به شیوةیةکی تره بةلام هةر ئةوةش بوته هوی سیاسةتی کلکه دةمانچه! کی بةرپرسه؟
کاک فاتح ، به داخه‌وه له نێوان حیزب و حکومه‌تدا سه‌ر لێشێوانێک هه‌یه، چۆن ویسترا به‌کار ده‌هێنرێت، به‌ڵێ پێویسته حیزبه‌کان بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان بگۆڕن و باشتر له‌و جۆره کێشانه تێبگه‌ن.
ئەوەی بەسەر ئاسۆسی ئەحمەد هەردیدا هات، پەیامێکی مافیایانەیە هەموو لێی تێدەگەین و دەترسێن، لەوانەیە دوو ڕۆژی تر بەرەوڕووی ڕۆژنامەنووس و نووسەرەکانی دەسەڵات بێتەوە، بەرئەنجام و کاردانەوەیەک بێت، سەرئەنجام دیزە بەدەرخۆنە بکرێت.
ئەو وڵاتەی ئێمە سەیرە و سەمەرەیە هیچی لە دنیا و دەروراوسێ ناچێت، زۆرمان بینیوە بۆ ناوبانگ دەرکردن هاتووە دەستی لە فڵان کەسایەتی سیاسی یان هونەری یان هەر شتێکی تر وەشاندووە، ئازایانە وتوویەتی ئەوە منم. نەخش عەوافی. بەو هۆیەوە تێشکی ڕاگەیاندنی چۆتە سەر و بووە بە بابەت و کەسایەتی و ناوبانگ پەیداکردن گەر لەزیندانیشدا ژیان بەسەر بەرێت دەوڵەمەند دەبێت..
ئەی ئەو ترسنۆکەی لای خۆمان کە دەستی لە ئاسۆس وەشاند بۆ هێندە ئازا نەبوو خۆی ئاشکرابکات تا کەس گومان لەکەس نەکات و ترش‌و خوێی پێوە نەکرێت و هیچ لایەنێک نەیقۆزێتەوە بۆ ەرژەوەندی خۆی…وای ئەوە چ وڵاتیکە کە هیچی بەسەر هیچەوە نییە، نە دزی دز نەمافیای مافیایە نە ….
کاک هه‌باس وا تاوانبار ئاشکرا بوو ، بزانین هه‌نگاوه‌کانی پاش ئه‌مه چی ده‌بێت؟
بە پێی زانستی سیاسی کەشێوەیەکی ستانداردی هەیە لە هەمو جیهاندا ،کەسە سیاسیەکان ئەبێ لێکدانەوەی ووردیان هەبێ لە سەر ڕەوتی مێژوی ووڵاتەکەیان و مێژوی گەلانی دونیا ،ئەگەر ئەم کەسایەتییە سیاسییانە ئارەزویان کرد کە بەشداری بەڕێوەبردنی ووڵات بگرنە ئەستۆ ،پیویستە فۆرمێکی نوێی سیاسی و ئابوری لە دوتوێی دەستورێکدا بخەنە بەردەستی گەلەکەیان ،هەڵبەتە ئەوانەی کە ئەم کارە ئەکەن ،بەلایەنی کەمەوە ئەبێ هوشیارییەکی سیاسیان هەبێ ،شارەزای کاری دیبلۆماسی ، میدیا، ئابوری ،ئیداری ،بن و سیستەمێکی گونجاو دابڕێژن بۆ بەڕیوەبردنی ووڵات .
لە کوردستاندا حکومەت و پەرلەمان هەیە ، بەڵام کەسایەتی سیاسی و سیستەم نییە ،یاسا دەرئەچێ بەڵام کاری پێ ناکرێ ،چونکە کەسی گونجاو لە شوێنی گونجاو‌دا نییە .دەسەلاتی دوو بنەماڵەیی و حیزبی باڵا دەست کە زیاتر لە هەڵپەی پاراستنی پەرژەوەندییەکانی خۆیاندان، ئامادە نین یاسایەك جێ بەجێ بکەن لە لە دەسەڵاتیان کەم ئەکاتەوە.
میدیا لە جیهان و کوردستاندا دەوری هەیە لە مۆدێرنەکردنی کۆمەڵگادا،لە بەروپێشچونی ژیان و گوزەرانیان ،میدیا پەرە بە سیستەمی دیموکراتی و مافی مرۆڤ ئەدات ،بێگومان دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕێگر ئەبێ و تەگەرە ئەخاتە سەر ڕێگای ڕۆژنامە نوسان و ڕٶشنبیران وئەدیبان.
پەلاماردانی ڕوناکبیری گەلەکەمان کاک ئاسۆس هەردی هەمو کوردی دڵگران کرد ،بۆ یەکەم جار لە گۆڤارە ڕووڕەشەکەی بەڵگەدا وێنەیەکی خێزانی کاک ئاسۆس م بینی کە تەشهیری پێ ئەکەن ، زانیم کەپلانێک داڕێژراوە دژی ئەو ڕۆشنبیرە،بە داخەوە دەستێکی چەپەڵ بە فیتی عەقڵێکی بۆگەن وەکو دڕندە پەلاماری کاک ئاسۆس یان دا ،بەم کارەیان ئەوەندەی تر ڕقی جەماوەرەکەیان ئەستور تر کرد دژی گەندەڵەکان و سەرە بێ مێشکەکان..سەربەزی بۆ ڕۆشنبیرانی ئازاد
کاک دڵشاد زۆر سوپاس بۆ تێبینیهکانت ، له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانتم و ده‌شبێت بزانین هێرشکردنه سه‌ر ئاسۆس یانی هێرشکردنه سه‌ر هه‌موو قه‌ڵه‌مێکی ئازاد و سه‌ر هه‌موو ده‌نگێکی جیاواز.
Kurdistan region’s have improved for hole democratic nation in this world that this region also is seems to be such like the other very bad, non democratic regimes in the middle east which fall down one by one like a domino? with the time . The continuing government under the the leading of the present Kurdish leaders ( old style & Stalingrad generation) in Iraq- Kurdish; the Kurdish interest for freedom, dignity, human right & independent will disappear for at least another decade besides these acts at this time with regimes changes in Moslem countries it will be a strong opportunity for new blood generations to begin an regime change with sending those revolutionary leader at past time to the hell of history for ever.
کاکە بەڵێن گیان پیرۆزبایی لەو خامە بوێرەت ئەکەم، دەستخۆش بۆ ئەو شرۆڤە جوانەی پیادەت کردووە، بەڕاستی ئەوەی ئاماژەت پێداوە دیاردەیەکی ترسناکە و نابێت بە ئاسانی تێپەڕ بێت، من بە هیچ جۆرێك لەو تاوانە خۆش نابم کە بەرامبەر بە وشەی رەوا ئەکرێت، وشەش چەند توانای هەبێت و چەند بڕ بکات بۆ پارێزگاری دەسەڵاتی چوارەمی وڵاتی کورد درێغی ناکەم و نەشم کردووە، من لەگەڵ کەیسەکەی کاک ئاسۆس هەردی بە تەواوەتی لەگەڵتا کۆکم، بۆ هەموو ئەو ڕا و بۆچوونانەی تریشتان لاریم نیە، بەڵام ئەمرۆ راگەیاندن لە کوردستاندا رێڕەویکی زۆر بڤەی گرتۆتە بەر و رۆژنامەنووسییان تا بارستاییەکی زۆر هێناوەتە خوارەوە، لایەك لە شارەکەی تۆ بۆتە رۆژنامەنووس و شەلم کوێرم بە مەبەست و بێ مەبەست ئەیدەنە بەری. کەس بۆی نیە بە ناوی ئازادی رۆژنامە نووسییەوە، سووکایەتی بە کەس بکات و، سنووری تایبەتمەندی تاك و کۆمەڵ بکاتە نیشانە بۆ خامەکەی، من ئەگەر نەتوانم بە رێگای لۆجیك و ئابڕوومەندی تەختی ناپاکان بلەرزێنم بۆ پەنا بەرم بۆ قسەی بێ عافوا و بیانوو بدەمە بەرامبەر بۆ تۆڵە سەندنەوە، ئاخر ئێمە ئەبێت ئەو کەیسانە لە یەکتر جیا بکەینەوە، بۆ چوون و دەربڕێنی پرۆفێشناڵێک جیایە، لە گەڵ هەلەق و پەلەقی هەرزەیەك نووسینی شەقاوەئاسا پیادە بکات و، خۆی بکاتە قوربانی نەزوەیەکی کاتیی، ئێمە بخوازین یان نا هەتا ئێستا لە کۆمەڵگایەکی عەشایەری دا ئەژین، قەڵەمبازی گەورە ملشکاندنی لە دوایە، ئەو نووسینەی دژ بە ئەوروپی و ئەمەریکی ئەنووسرێت و لە دڵەوە دەستخۆشیت لێ ئەکات، لای ئێمە ئەگەر سەرزارەکیش قوبوڵی بکات، لە دڵەوە بیر لە تۆڵە ئەکاتەوە، من کوشتنی سەردەشت هەژاندمی و بە ئاشکرا لە تەلەفیزیۆندا ئەو تاوانەم لەقاو دا و سووم زۆر لێ دەبێتەوە گەنجێکی خێر نەدیو بە تڕن رۆی، بەڵام چی دەبوو ئەگەر ئەو نووسینانەی بە جۆرێکی تر و هەمان ئامانج بنووسیایە؟ هەنگاوی بۆ ناو تایبەتمەندی خیزانێك نەنایە، کە هەموو ئەزانین چۆنە.
کاکە بەڵێن گیان لەبەر ئەوەیە ئیتر هەر کەسێك رۆژنامەنووس بوو، مانای ئەوە نیە لای سەرو بگرێت و هەرچی پیادە بکات جێگای دەسخۆشی بێت، لە کوردستاندا ئەوەندەی رۆژنامەنووس هەیە ئەوندە خۆێنەر نیە، هەر هەمووشیان سەر بە لایەنن و دژی لایەنەکانی تر ئەنووسن، من لەو باوەڕەدام لە کوردوستانێکی باشووری چوار ملیۆنیدا، بەقەدەر هەموو ئەمەریکای سێسەد ملیۆنی رۆژنامەنووسی تۆمار کراو هەیە جگە لە نووسەری لابەلا، باشە ئەمە رۆژنامە نووسییە یان گەڕەلاوژێ؟
لە هەموو بارەکاندا من پێم وایە کوشتن و ئازاردانی نووسەر کارێکی دڕندانە و قێزەوونە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو دیاردەیە نیە، هەقە لەقاو بدرێت.
مامۆستا گیان، دڵنیابه منیش له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌ی جهنابتدام و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ زڕاندنی ناوبانگی که‌سدا نیم، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیم هه‌رکه‌سێک ده‌ستیکرد به نوسین ناوی لێبنرێت نوسه‌ر یان ڕۆژنامه‌وان، به‌ڵام هه‌رچیه‌ک بێت و هه‌رچۆنێک بێت نابێت و نابێت مرۆڤ بکوژرێت یان هه‌وڵی کوشتنی بدرێت.
بەرئز کاکە بەڵین بۆ ئەو بابەتە بە پیزو مەترسیدارە. بە راستی زۆر شەرمە کە ئەو کردارە ترسنۆکانە هەر بەردەوامن و دەسەڵاتی کورديش به دەڤەری سەوز و زەردەوە لافی دیموکراسی و دەەلەتی سەربخۆ لئ دەدەن سەد هەیف مەخابن.
من لەو بروا یەدام کە ترس و تۆقاندن ورەی رۆژنامەنوسی راستگۆ و خاوەن هەڵۆیست لەق ناکات هەردەم دەبیت بە ژیلەمۆیەکی نۆئ بۆ گەشاندنەوەی بیر‌و پەیڤەکانیان. سەرکەتن هەر بۆ خامەی نەترس و بویرە.
سارا خان سوپاست ده‌که‌م بۆ تێبینیه‌که‌ت، پرسیاری سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه خه‌ڵک بۆ بێده‌نگ بێت؟
دەست خۆش کاک بەڵێن، بابەتێکی پڕ بە بایەخە. هیوام ئەوەیە کە کەسانی وەک بەڕێزتان زیاتر بایاخ بەم جۆرە بابەتە بدەن. دەستخۆشی ئەم نوسینەت لێدەکەم.
سوپاست ده‌که‌م کاک گۆران، سه‌رکه‌وتوو بیت
کپکردنی پەێڤی ئازاد، لەقاوکردنی رۆژنامە وانان و نوسەران، شکاندنی پێنوسەکان، سنورداکردنی ئازادیەکان تەنها و تەنها رژیمە دیکتاتۆر و چەوسینەرەکان بە یاد دێنیتەوە.ئەوەی لە پێناوی گەل و ئازادی و دیموکراسیدا دەنوسیت سڵ لە هیچ ناکاتەوە نە ترس و نە تیرۆر. بەلین گیان دەس خۆش بۆ وروژاندنی ئەو بابەتە بە نرخە. هەر بژیت
سوپاست جانی گیان، ئیدی دوو بژاره له به‌رده‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی دنیادا هه‌ن ، یان ئه‌وه‌تا ده‌بیته سیسته‌مێکی دیموکراسیانه یانیش ئه‌وه‌تا خۆت ده‌خه‌یته به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو.
ده‌ستخۆش کاکه به‌ڵێن..وتارێکی جوان و رون و دیاره..برام ئێمه له وڵاتێکی سه‌یردا ئه‌ژین..ولاتێک هه‌موو شتێک تییایدا به خێرایی ئه‌گۆڕێت..هه‌ڵوێسته‌کان ئاوه‌ژوو ئه‌بنه‌وه،،حیزبه‌کان خێراتر له حه‌ربا سیمای خۆیان ئه‌گۆرن..هه‌ڵوێستیان پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه..به ئاسانی سه‌نگه‌ر و هاوپه‌یمانی و به‌ڵێنه‌کانیان ئه‌گۆڕن..که‌سیش بۆ یه‌کجار نایانخاته به‌ر لێپرسینه‌وه..چه‌ند ساڵیک له‌مه‌و پێش هه‌ولێر و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی وا ده‌رئه‌که‌وت قه‌بۆڵی خه‌ڵکی ره‌خنه‌گر و نه‌یار ناکات..خه‌ڵکێک له‌وێوه ئه‌هاتن بۆ سلێمانی وا ئه‌هاته به‌رچاو که شوێنێکه زیاتر قه‌بوڵی ئازادی بیروڕا و ره‌خنه ئه‌کات..ئاله‌و کاتانه‌دا نه‌به‌ز گۆران پاش چه‌ندان لێدان و هه‌ڕه‌شه هه‌ولێری به جێ هێشت و روی له سلێمانی کرد..له دۆخێکی هاوشێوه‌دا کاک رێبوار سیوه‌یلیش هه‌مان کاری کرد پێش ئه‌وه‌ی دڵنیا بکرێته‌وه که وا نیه..چه‌ندا ساڵێک تێ ناپه‌ڕێت و ئێستا به پێچه‌وانه‌وه سلێمانی بۆته مۆڵگه‌ی هێزێکی ناشرینئ دڵره‌ق که رێزی هیچ شتێک ناگرێت و به دڕندانه په‌لامار و ئازار و تیرۆری هه‌موو که‌سێک ئه‌کات که به دڵی براده‌ران بیر ناکاته‌وه و قسه ناکات. هێزێکی بێ دایک و باوک سه‌ری هه‌ڵداوه که هه‌موو گومان ئه‌که‌ین له ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه دێت و به پشت و په‌نای ئه‌و که‌وتوته په‌لامار و ئازاردان و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ژیان و ئازادی هه‌مومان..به‌ڵام دڵنیا به ئه‌و هێزه‌ی وا ئه‌زانێت ئه‌توانێت به هه‌ڕه‌شه‌کانی خه‌ڵک بترسێنێت، نازانێت خۆی به‌م کردارانه‌ی له هه‌موو که‌س زیاتر خۆی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی خه‌ڵک. سته‌مکاری و شهقاوهیهتی بۆ دیکتاتۆره گه‌وره‌کان نه‌چوه سه‌ر ..چۆن بۆ ئه‌م هێزانه ئه‌چێته‌سه‌ر که رۆژ به رۆژ له‌ناو خه‌ڵکدا دائه‌به‌زن. ئه‌مڕۆ سلێمانی به یه‌کێک له دۆخه ناخۆشه‌کانی ژیانیدا تێئه‌په‌ڕێت. هێزێک ئه‌یه‌وێت ئه‌م شاره پڕ له ژیانه بمرێنێت و بێده‌نگی بکات..بیترسێنێت و ده‌سته‌مۆی بکات،،داهاتوو ده‌ری ئه‌خات ئه‌و خه‌ونه دزێوه چۆن و به چ شێوازێک ئه‌چیته قه‌بره‌وه
ڕێبین گیان، به داخه‌وه و به داخه‌وه ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه ئه‌زیه‌تی هه‌موومان ده‌دات، پێده‌چێت مه‌خابن له کوردستان شوێنێک یان ده‌رفه‌تێک بۆ قسه کردن له‌سه‌ر به‌ها جوانه‌کان نه‌مابێت،،،،مه‌خابن
بەڕێز کاکە بەلێن،لەگەل ڕێز‌و دەست خۆشیم بۆ ئەو بابەتە پێویستە، کە توانیتت بەشێك لە ڕەفتارە قێزەونە ئەنجام دراوانەی دژ بە مرۆڤایەتی و هۆشیاری بخەیەوە ڕوو.
لێرەدا ڕاستیەك هەیە کە پێویستە هەموو کوردێك ئەو واقیعە وەك خۆی ببینێ و دانی پێدا بنێ و هەولی دۆزینەوەی چارەسەری بۆ بدرێ بەهەر شێوەو نرخ و بهاێك بێت، ڕاستیەکەش لەبەر چاوە و خۆ لێ گێل کردن و چاو پۆشینی، زیاتر کورد بەرەو هەلدێرو خەسارەت پەلکێش دەکات، ئەویش بەردەوامی دو ئیدارەیی و ناوچەی زەرد و سەوز و بێ کاریگەر کردنی هەموو بەشەکانی حکومەت و پەڕلەمان و هەولدان بۆ بە حیزبی کردنی کۆمەلگا و بەهێز کردنی میلیشیاو هتد…
ئەوانە هۆی سەرەکین کە دادپەروەری جێگیر نەکرێ و بڕیاردان لەدەست ئەنجام دەرانی تاوان دابێت. پەندێکی پێشینان دەلێ ئەگەر سەروکانی پیس بێ، خاوێن کردنەوەی جۆگەلەی بێ سود دەبێ.
کاک عیسا زۆر سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت و زۆر له جێی خۆیدایه
کاک هڵێن گیان ده‌ستخۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت، ئه‌زانی له کوردستانی ئێمه‌دا نه‌ک راده‌ربڕین ئازاد نیه،یاسا سه‌روه‌ر نیه و دادگاش ئازاد نیه، ئه‌گه‌ر دادگا ئازاد بوایه ئه‌و هه‌موو که‌یسه‌ی که ناوت بردوون بۆچی نه‌تیجه‌یان نه‌بوه، به‌ڵام که که‌یسه‌که په‌یوه‌ست ده‌بێت به به‌رپرسێکی یه‌کێک له حزبه‌کانه‌وه یان سکاڵاکه‌ره‌که حزب یان ده‌سه‌ڵاتدارێک ده‌بێت ئه‌وا دادگا ئیش ئه‌کات، به‌ڵام که مه‌سه‌له‌یه‌ک په‌یوه‌ست ئه‌بێت به رۆژنامه‌نووسێکه‌وه که هه‌موو سه‌رمایه‌که‌ی وشه و زانیاریه ئه‌وا دادگا که‌ڕ و لاڵه، ئه‌مه گرێ کوێره‌که‌یه. دواجار ده‌مه‌وێت بڵێم ئێمه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا تاکمان نیه له ناخه‌وه ئازاد بێت، به‌شی هه‌ره‌زۆری تاکه‌کان له‌هه‌موو ئاسته‌کان کۆیله‌ن به‌جۆرێک له جۆره‌کان، له نێچیر و جهللادهکانهوه هه‌تا ده‌گاته قوربانیه‌کانیش، هیچ جۆره ئازادیه‌ک بوونی نیه..
له‌کوردستاندا یاسا ته‌نها وه‌کوو ریکلامی سیاسی ده‌رده‌کرێت، که دێیته سه‌ر جێبه‌جێکردن، ته‌نها به‌سه‌ر خه‌ڵکی بێ پشتوپه‌نا و به‌سه‌ر خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کاندا ئه‌سه‌پێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناو په‌رله‌ماندا دانیشتوون هیچیان به‌ئازادی نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت ناکه‌ن، هه‌موو کۆیله‌ی ئه‌و حزبه‌ن که بۆ موجامه‌له له‌ناو په‌رله‌ماندا دایانناون، ئه‌گینا ده‌بوایه له‌سه‌ر رووداوێکی له‌و جۆرانه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان به‌و پێیه‌ی نوێنه‌ری میلله‌تن ده‌بوو داکۆکی بکوژ له که‌یسه‌کانیان بکه‌ن…
ڤینۆس خان ، ده‌زانیت له ئێستادا هه‌موو سه‌رنجه‌کان وان له‌سه‌ر دادگا و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه بردنی دۆسێکه، هیوادارم دادگا ئه‌م دۆسێیه دیزه به ده‌رخونه نه‌کات و ئه‌گه‌ریش فشاری که‌وته سه‌ر ڕاشکاوانه باسی لێوه بکات و داوی یاساییش له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمار بکرێن که ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت ده‌ست بخه‌نه ئه‌و دۆسێیه‌وه.
هێرش بۆ سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی سوکایه‌تیه به به‌های مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی
به‌راستی جوان بۆی چوی کاک به‌ڵێن و ئێمه‌ش هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه داوا بکه‌ین که بۆ مانه‌وه‌ی به‌هایه‌ک بۆ دیمۆکراسی بۆ مافاکانی مرۆڤ بۆ دلنه‌وایی کۆماڵایه‌تی و ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی … ده‌بێت سنورێک بۆ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان دابنرێت و ده‌سه‌ڵات بیسه‌لمێنێت که به کلتوری حوکمرانی ده‌وڵه‌ت کارده‌کات نه‌ک میلیشیا و مافیا و خێڵ …واته به‌یاسا پابه‌ند بێت ئه‌گینا کوردستان بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌بێته جه‌نگه‌ڵستان …
بۆیه جارێکی تر ئه‌وه دوپات ده‌که‌مه‌وه که له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکاری و ده‌ستدرێژیه ترسنۆکانه‌یه‌ی که کرایه سه‌ر رۆژنامه‌نوسی ناسراو و به ئه‌زمونی کوردستان ئاسۆس هه‌ردی ، به توندی ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برم و ریسوای ده‌که‌م … ئه‌م کاره قیزه‌ونه وه‌ک چۆن هه‌ولێکه بۆ بیده‌نگ کردنی ده‌نگی ئازاد له کوردستان له ههمکاتیشدا سوکایه‌تیه به‌رامبه‌ر به هه‌موو به‌هاکانی کۆمه‌ڵگا و مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی … پێویسته ده‌سبه‌جێ تاوانباران بدرێنه دادگا و سزای یاسایی خۆیان وه‌رگرن …به‌مه‌ش سنورێک بۆ پێشێلکاری و سوکایه‌تی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان دابنرێت …
هیوای زوو چاکبونه‌وه و به‌رده‌وامێتی بۆ ئاسۆس هه‌ردی
سه‌ربڵندی بۆ ووشه و بیری ئازاد
نه‌مان بۆ کلتوری کلکه ده‌مانچه و ده‌مانچه په‌رستی
کاک عه‌لی زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ تێبینیه‌که‌ت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت
lotkei shermezarie bo desellati kurdi le bashori Kurdistan ke xellki rroshnbir u azadixwaz lewparri na-aramida, bellam dellei chi legell desellatek ke xalli xalli bwe le sher u bote destkeshi desti dozhmnani kurd!
کاک ئیسماعیل ، ئه‌و خه‌ڵکه ڕۆشنبیرانه پێویسته وه‌ک سامانی نه‌ته‌وه‌یی لێی بڕوانین نه‌ک هێرش بکرێته سه‌ریان.
desellati bashori Kurdistan xalli bwe le sherm !
slaw
dast xosh bo aw babata ba peza , ka twanit panja lasar azarakan da bnret ,rwn w ashkraya lam wlata pr la sinarweya , sinareyak bo kak asos hardisha drwst akret ta aw kasanay la opsht am tawanawan darbaz bn, karasata la wlati xot w lasar mafi xot ba dasti lawani wlatakay xot am swkayatyat pe bkret , ba hiway away am khawla jddi bet bo ba dadga gayandni tawanbari saraki nak aw kasay ka palamari asos hardi yawa , chwnka kasaneki zor gawra la psht am karawan ka ama rastyaki hasha hal nagra , dast xosh bo bwerit .
کاکه دیلمان، منیش دڵنیام له‌وه‌ی که‌سێک ( به‌رپرسێکی نا به‌رپرس) له پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌یه وه‌ک چۆن ئێستا له میدیادا باس ده‌کرێت، بیرکردنه‌وه به عه‌قڵه مافیاییه زۆر بڕ ناکات
بابه‌تیكى جوانه كاك به‌ڵین,ئه‌م رووداوانه ده‌مانخه‌نه گومان,ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى بۆ ئازادى له‌م هه‌رێمه دهكرىَ جگه له كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌و مانشێتى كۆنگره‌ى حزبه‌كان هیچى تر نیه,لێدان و سوكایه‌تى به رۆژنامه‌نووسان و چالاَكوانان چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌مانخاته دواوه‌و تاراده‌یه‌ك بێهیوامان ده‌كات,به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه‌شف دهبىَ كه دهستیكى بالاَ تیوه گلاوه له م رووداوه
کاک هه‌ڵوێست ، به داخه‌وه له ده‌مێکدا هه‌موو شێوه‌کانی سه‌قامگیری له‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی خۆماندا پێویسته ، که‌چی ڕه‌فتاری له‌و شێوه‌یه ده‌کرێت…مه‌خابن
بابه‌تیكى جوانه كاك به‌ڵین,ئه‌م رووداوانه ده‌مانخه‌نه گومان,ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى بۆ ئازادى له‌م هه‌رێمه دهكرىَ جگه له كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌و مانشێتى كۆنگره‌ى حزبه‌كان هیچى تر نیه,لێدان و سوكایه‌تى به رۆژنامه‌نووسان و چالاَكوانان چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌مانخاته دواوه‌و تاراده‌یه‌ك بێهیوامان ده‌كات,به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه‌شف دهبىَ كه دهستیكى بالاَ تیوه گلاوه له مرووداوانة
ئێمه له وڵاتێكین هه‌موو گه‌نده‌ڵیه گه‌وره‌كان له ژووره تاریكه‌كان و دور له‌چاوی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ر ئاسۆس ههردییهكیش ویستبێتی چرایه‌ك له‌م ژورانه دابگیرسێنێت باجه‌كه‌ی به خوێنی خۆی داوه.
بۆیه کاک سه‌روه‌ر پێویست به هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی هه‌مووان ده‌کات تا ڕێگه له‌و جۆره دیاردانه بگیرێت له‌وه‌ی جارێکی تر دووباره ببنه‌وه
رؤذانة لةم هةريمة بةناو ئازادةدا دستدريذيةكان بؤ سةر تاكةكان دةبينين، بةتايبةت بؤ سةر رؤذنامةنوسان، ئةوةى لةم هةرميةدا روودةدات جطة لة ناشرين كردنى ناوى خودى هةريمةكة هيض دى نية، بةرثرسان بى ئاطان لةوةى بة ئةنجامدانى ئةوكارانة ياخود ريطةخؤشكردن بؤى ثيَش ئةوةى كةسى بةئامانجطيراو زيانى ثآ بطات، ناو و ناوبانطى هةريمةكة و بةرثرسة بالآكان زةرةرمةند دةبن، بةثيضةوانةى ثيلان و بيركردنةوةكانى ئةوانةوة، ئةو تاكةى ئةوان دةيانةويت دةمكوتى بكةن ياخود بؤ دواجار لةبةرضاو ونى بكةن، ئةو دةبيتة سومبول و كةسيكى هةرطيز لةيادنةضوو لةنيَو يادةوةرى تاكةكانى كؤمةلَطةدا و زياتر طةورةبوونى زؤرجاريش دروستبوونى كاريزما تيَياندا.
ثيَدةضيَت هةموو ئةو دةستدريذيانةى دةكريَنة سةر رؤذنامةنوسان ياخود هةر تاكيَكى كوردستان راستةوخؤ حكومةت و بةرثرسة بالاكانى لةثشتةوة نةبن، بةلآم دواجار هةر حكومةت تؤمةتبارة ضونكة ثاراستنى طيانى هاولآتيان لةئةستؤى ئةوة، بة رادةست نةكردنى تؤمةتباران و لىَ نةثيضينةوة لة تؤمةتباران، تؤمةتباركردنى حكومةت دوو هيَندة زياد دةكات.
ئةوةى بةرامةر ئاسؤس هةردى كرا، بةرامبةر هةر تاكيكى ئةم هةريمة كراوة كة دةيةويَت ئازادانة بيرورِاكانى دةرببريَت، دةيةويَت بة قةلَةمةكةى خةبات بكات كة بةبةهاترين خةباتة.
ئةم رووداوة ئاسؤس –ى زؤر طةورةتر كرد لةو كايةيةى كة هةيبوو لةنيَو رؤذنامةنوسان و كاية كؤمةلايةتى و بطرة سياسيةكةشدا.
طومانى تيَدانية كة ئةم روداوانة دوثاتى ئةوة دةكةنةوة كة ئازادى لةم ولاتةدا تةنها دروشمة بةسةر زارى بةرثرسانةوة ، تكاية خةلَكى هؤشيارة باش لة مةبةستتان دةطات، تكاية تكاية هيَندةى ئةو دروشمانة بةخؤتاندا بضنةوة.
جوان خان ، تێبینیهکانت جێی ده‌ستخۆشین، له ساڵی 1991 دا خه‌ڵک ڕاپه‌ڕینی له پێناو ئازادی‌دا کرد نه‌ک بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان
ژیان لەو دەڤەرە بۆتە زنجیرەیەک لە ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن و هیوابڕ. ئەوەشی کە وای کردووە ئەم کارەساتانە بەردەوام بن، نەبوونی بەدواداچون و خۆ گێل کردنە لە دۆزینەوەی ڕاستییەکان و هەوڵی زۆر و بێوچانە بۆ پەردەپۆشیی ڕووداو و بکەرەکان. هەرچەند لەم ساتەدا کە ئەم تێبینییە دەنووسم، بیستم کە بکەرەکانی ئەم دەسدرێژییە دۆزراونەتەوە، هیوادارم لێرەدا کۆتایی پێ نەیەت و بە ئاشکرا بدرێنە دادگا و مێژوو زەنگی رۆژێکی نوێ لێ بدا و ئاهێکمان بەبەردا بێتەوە و هەست بکەین تروسکاییەک ماوە بۆ ئینسانییەت لەو نیشتیمانە هەناو تاریک و پڕ لە پەڕۆ و وشە زەرد و سەوز و سوورەدا.
ژوان خان، سوپاس بۆ تێبینیهکانت، له یه‌کێک له نومایشته شانۆییه‌کاندا ، پێم وایه له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بوو تیایدا ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جوان به‌کار هێنرا:
(( ئه‌وه‌ی له حه‌قیقه‌ت ناگات گه‌مژه‌یه و ئه‌وی لێی تێده‌گات و خۆی لێ گێل ده‌کات، تاوانباره))
ده‌سته‌کانت خۆش کاک به‌ڵێن.
هه‌ڤاڵان ڕووداوه‌کان زۆرن ، ده‌رئه‌نجامه‌کان که‌من ! لێدان و هه‌ڕه‌شه وکوشتن له ڕۆژنامه‌وانان دیمه‌نێکه به‌رده‌وام یان ناوه ناوه ئه‌ی بینین و دوباره ئه‌بێته‌وه ، به‌ڵام قه‌ت نه‌مان بینی تاوانبارێکی ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ون و ناشارستانیانه ده‌ستگیربکرێت !
شه‌هید کردنی (سۆران و سه‌رده‌شت) لێدان و سوکایه‌تی کردن به‌ڕۆژنامه‌نوسان و سوتان و تاڵان‌کردنی (نالیا و ده‌نگ و هتد…..) ، ئه‌مانه هه‌موو روداوگهلێکن ناکرێت هه‌روا به‌سانایی ته‌ماشا بکرێت و تێپهڕێنرت ، تاوانکارانیش وه‌کو بێ گوناه بسوڕێنه‌وه، ئه‌م ڕوداوانه ئاماژه‌یه‌کی خه‌ته‌ره به‌وه‌ی که‌وا به‌یانی ئه‌وان هه‌رکه‌سیان به‌دڵ نه‌بێ و به‌دڵ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان قسه و هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کات ، هه‌رکه‌ی بیانه‌وێ هێرشی بکه‌نه‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکه‌ن و کورد وته‌نی (به‌چکه گورگێکی پێ نیشائهدهن!) ئه‌مانه به‌خه‌ڵکی ئاسایی ناکرێت ، ئه‌وانه‌ی ئه‌وکارانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن خه‌ڵکانێک شک ئه‌به‌ن که که‌خۆیان له زۆر داوده‌زگا به گهورهتردهزانن ، که بێگومان گه‌وره‌ترن ، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تر نه‌بن کوا بۆ نه‌مانبینی ڕۆژێ له ڕۆژان یه‌ک له‌و تاوان بارانه ده‌ستگیر بکرێن !
ئه‌م ڕوداوانه ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ کۆی داوده‌زگای ئه‌م وڵاته ، به‌وه‌ی که‌وا ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌رچیان بوێ ده‌یکه‌ن و که‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه !
دوێنێ ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ڕاپۆرته‌کانیان له‌سه‌ر ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام بوو ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه ؟!
ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که دوێنێ له شاخ ئیدعای ئازادی یان ده‌کرد ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌و خه‌ڵکانه‌ن یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ئه‌م کارانه ده‌کرێ !؟!
ده‌ست خۆش کاک موحه‌مه‌د بۆ تێبینیه‌که‌ت، وا ئێستا ژماره‌یه‌ک له تاوانبارانی دۆسێکه‌ی ئاسۆس هه‌ردی گیراون، هیوادارم دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت
پێشه‌کی ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م به‌ڵێن گیان بۆ ئه‌م بوێریه‌ت و گرنگی ئه‌م نووسینه.
هه‌روه‌کو ئاشکرایه لای هه‌موومان کوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزب‌دا ئه‌ڕوات به‌ڕێوه، ئه‌توانم بڵێم که وڵات تاڕاده‌ک به‌شکراوه به‌شێکی سه‌وز و به‌شێکی زه‌رد ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، وه‌له‌وه ئه‌چێت له‌به‌شه سه‌وزه‌که‌ی جارێکی تر بهشکرابێتهوه له‌لایه‌ن چه‌ند بهرپرسیارێکهوه که ئه‌مانه به‌ئاره‌زووی خۆیان و به‌بێ پرسیار به سه‌رووی خۆیان زۆر جار کاری ناڕه‌واو ناشارستیانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن وه‌کو لێدانی ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزهرو دانانی فه‌لاقه خانه له‌ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانیدا و زۆر شتی ناشیرینتریش به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه که‌س له‌مانه ناپرسێته‌وه له‌به‌رئه‌وه سه‌رکردایه‌تی یان سه‌رۆکی ئه‌م حیزبه یان ئه‌م حیزبانه لێپرسراوی سه‌ره‌کیه له‌م بارانه‌دا.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕێزما بۆ کاک ئاسۆس و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسان من ئه‌زانم که به‌شێکی کوردستان خۆی کردووه به ڕۆژنامه‌نووس بێگوومان ئه‌مانه هه‌موو جۆرێکی تیایه و له‌هه‌موو وڵاتێکی دنیادا وایه‌و وائه‌بێت به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌وه‌ی دژی حیزبی یه‌کێ شتێ بنووسێ یان بابه‌تێکی نزم و بێ مسته‌وا بنووسێ به‌کلکه ده‌مانچه وه‌ڵامی بدرێته‌وه، ئه‌ی سه‌ربه‌ستی وشه و ڕادربڕین مانای چیه؟
له‌کۆتایدا ڕێزم دوباره ئه‌که‌مه‌وه بۆ کاکه به‌ڵێن و ده‌ستخۆشی ئه‌م کاره بویرانه‌ی لێ ئه‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وام بوونی بۆ ئه‌خوازم.
کاکه چیا گرفته‌که له‌وه‌دایه ، هه‌رچه‌ندێک هه‌وڵ بدرێت که‌سی شیاو له جێی شیاودا دابنرێت هه‌میشه ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروست کراوه ، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌بێ مه‌به‌ست نه‌بووه، هه‌ندێک له‌و نابه‌رپرسانه به مه‌به‌ست و به به‌رنامه ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه ده‌که‌ن، باره دهرونیهکهیان وایه به بێ نانه‌وه‌ی ئاژاوه ناژین و دژی هه‌موو ئارامیه‌کن له‌و هه‌رێمه‌دا.
كاك بەڵێن ئەم كاتەت باش… بە هیوام هەمیشە لەشساغ و سەركەوتووبیت .. وتارەكەت زۆر شتی وروژاندووە ، بەڵام ئەوەی من ئەمەوێ قسەی لەسەر بكەم ئەوەیە:
1- نوخبەی كاربەدەست و دەسترۆیشتووانی ئەمڕۆی كوردستان لە خەیاڵ و داڵغەیەكی ئێكسپایەری بەسەرچوودا دەژین و رەوڕەوەی پێشكەوتنەكان و نەوەی نوێ و پێداویستیە روحی و فكری و كەلتورە نوێیەكانیش لە خەیاڵێكی تر و داڵغەیەكی تر دا دەژین
2- نمونەیەك بۆ سەلماندنی خاڵی یەكەم: عەقلیەتمان هەیە پێی وایە بڤەیە باسی بكرێت! نابێ رەخنەی لەسەر هەبێت! كەسێكی پیرۆزە ئەبێ میللەت بەردەوام سوپاسگوزاری بكات!! لەبەرامبەردا بیركردنەوەیەكی تر هەیە پێی وایە هەموو هاوڵاتیەك هاوڵاتیە و وەك یەك یەكسانن و كەس نابێ زیاد لە پێویست مافی پێ بدرێ و پێویستە بە قەد ئەركەكانی مافی هەبێت و كەسیش پیرۆز و موقەدەس نیە تەنیا خوا نەبێ
3- گومانیش لەوەدانیە لە بەرەی ئەگەر ناوی لێ بنێین( بەری رادەربڕین و میدیای ئەهلی) زۆر دەنگ و قسە و ووشەی بێ مانا و زبر هەن كە ناكۆكن لەگەڵ پەیامی راستەقینەی ئازادی رادەربڕین و ئاڕاستەكردنی كۆمەڵگا رووە و كۆمەڵگایەكی تەندروست و عەدالەت ئامێز و ئازاد، چونكە وەك دەڵێن كاتێ ئازادی تۆ كۆتایی دێت كە ئازادی من پێشێل بكەیت! ئەم جۆرە دەنگانە رووی راستەقینەی و مانای راستەقینەی ئازادی مشەوەه و دەشێوێنن!!
4- قوڕسترین زەبری كوشندە لە ئازادی و دیموكراتی و پێشكەوتنی كۆمەڵگا ئەوەیە ، دەنگ و رەنگ هەبێت لەسەر ئازادیخوازی حساب بێت كەچی لە ناخەوە ئازادیخواز نەبێت! دەنگ و رەنگ هەبێت خۆی بە دیموكراتی ناساندبێت كەچی خۆی دیموكراتیخواز نەبێت! وەك زۆر لە ئیسلامیە سیاسیە توندڕەوەكان ئەوەمان پێ ئەفرۆشنەوە و ئەڵێن ئێمە بەشێكین لەو دیموكراتیەی ئێوە باوەڕتان پێی هەیە، كەچی خۆیان كە دەسەڵات وەرەگرن گۆشاوگۆش سەری ئازادی ئەبڕن! واتا ئازادی ئێمە ئەكەنە پردێك بۆ ئەوەی خۆیان دەسەڵات وەربگرن و دیكتاتۆریەتی خۆیان بسەپێنن!
5- قێزەونترین رەفتار كە تا ئێستا بەرامبەر رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان كراوە ئەوەیە كە لەگەڵ كاك ئاسۆس هەردی و سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت و كاك عەبدولستار و ئەوانی تر كراوە بەبێ هیچ دوو دڵی و گومانێك دەسەڵاتی هەرێم بەرپرسی یەكەمە ئەوانیش دوو حزبەكەن!
6- دڵنیام ئەوەی لەگەڵ كاك ئاسۆس كراوە دەسەڵاتی سەوز و بەرنامەی ئەو حزبە ئەوە نیە وا بە گەمژەیی و بە ئاشكرا زیان بە خۆی و سومعەی سیاسی و ئەمنی خۆی بگەیەنێت ، ئێستا بۆتە قسە و نوكتە لە نێوان نوسەران و رۆژنامەنووسان و ئەڵێن : نەكەن بچنە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم چونكە نەیارەكانتان لە ناو هەرێم ناتانكوژن بەڵكو لە دەرەوەی هەرێم ئەتانكوژن!! ئەی ئەو لایەنەی لە ناو هەرێم ئەو كارە ئەكات یان لە ناوچەی سەوز یان زەرد ئەم كارە ئەكات ئەبێ كێ بێت؟؟ ئەم پرسیارە پێم وایە زۆری پێ ناچێت وەڵامەكەی بۆ هەمووان روون دەبێتەوە!
دووبارە دەست خۆش
کاک فریاد گیان، سوپاسی بێپایانم بۆ تێبینیهکانت، منیش هاو ڕام له‌گه‌ڵ بۆچونهکانتدا.
له خاڵی شه‌شه‌مدا زۆر گه‌شبینانه باسی ئاشکرا بوونی ڕووداوه‌که‌ت کردووه ، به‌ڵام وا ئێستا ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ش ئاشکرا بووه ، زۆر که‌سیش ده‌زانن هه‌ڵویستی تاکڕه‌وانه‌ی خۆی بووه ، نه‌ک یه‌کێتی ، ئه‌ی بۆ یه‌کێتی هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ دوو یان سێ ڕۆژ کاکه‌ی به‌رپرس سڕ ناکات؟ تا ببێته وانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو به‌رپرسانی تر … یانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک.
dast xosh bo am babata pr bayaxa barasty dozinawai aw kasanai aw krdara rashana anjam adan w szadanyan asana la kateka ka yasa bala dast bet balam la nishtmany ema nak yasa bala dast nya balkw yasa xoy wak aw kasana mamala lagal kasany stam le kraww xawan mafda aka,,lera ta yasa trsnoki zher dasty dasalat betw ba telek bkwzhek barbdre awa azadi har paty sedara la gardnya abe w xweni aw kasanai be tawan kwzhranw aw rozhnama nwsanai ka lasar nwsini wshai rastw biry azad lanaw branw lanaw abrenw swkayatyan pe akre ta amro ba zaya darwaw har bardawam abe am krdawa nashyawana,,barasty dabe sistami dadgaw hamw aw dadwara be bryarw zher dastana la bbrenw tawaw tawaw dadga nawi xoi bdozetawaw yasa yasa betw jebaje bkre basar hamw takekda be jyawaziw plaw postw har shteki tr aw kat qalam azad dabetw xweni aw shahidanash ba zaya narwaw etr datwanin blein aw rwdawana dwbara nabetawa aw kat nak esta ,,dwbara dast xosh babateki shaistaw jwana dast xosh
کاردینای شاعیر، سوپاس بۆ تێبینیهکانت، وا تاوانباران دۆزرانه‌وه ، به‌و هیوایه‌ی داداگا بێلایه‌نانه بتوانێت بڕیاری یهکلاییکهروهی خۆی بدات له‌سه‌ریان. ده‌بێت دادگا ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بێت تا بتوانێت ئه‌رکی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت بۆ هێناه ئارای دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئەوەی بەلای منە وە دیاردەیەكی نائاساییە ئەم حكومەتە گچكۆكەی كەناوی هەریمی كوردستانە,ڕیزبۆیاسابگەڕێنێتەوەوە ئەوەی لەم ووڵاتەدا دانراوە وەك و دادگا هیچ نیە جگە لەباڵەخانەیەك زیاتر ئاخر تائەندازەیەك بۆسەروەربونی یاسا بۆ گەڕانەوەی ڕێز بۆ بڕیاری دادوەران پێویستی بە جێ بە جێ كردن وچەسپاندنی یاسایە ئەم پابەندبوون بە ڕیارەوە تا ئەندازەیەك پێویستی بەهێز هەیە هێز بەو مانەیەی لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبار یان بكەری سەرپێچیكاردا بەڵام ئەوەی وەك نوكتەیەكی كۆمیدی خۆی بەیان دەكات بونی دەسەڵات وهێزە لای پارتە فەرمانڕەواكان هەرداشێكیان بوێت دەیجوڵێنن ئەوەیشی پێویست نەكات بالەجێگای خۆیەوە سەرقاڵی میزكردن بێت بە نوسراوەكانی خانەی داد دا هەرئەم جیاوازیەیە دەمان گەیەنێت بەودەرئەنجامەی هەرچی لادانێك هەبێت لەیاسا هەرچی تاوانێك ئەنجام بدرێت بەرلە گروپ ودەستەو تاقم بەرپرسەكان قوفڵی ئەو دەرگایە یان شكاندوە ئەوەان ڕێخۆشكەری ئەم سەرپێچی كردنەبوونە ئەوانن پاسەوانەكانی ڕادەهێنن كێیان بوێت ئازاری بدەن و جاروبار لاقەی ئینسانەبەڕێزەكان بكەن من پێم وایە ئەمانە نەبەێ چەك هەڵ دەكەن نە بە بێ داپڵۆسین سوكناییان دێت جون هەمیشەئەم سەركردە شەقاوانە توانای وەڵام دانەوەی قەڵەمیان نیە بەپێنوس ,
کاک ئه‌حمه‌د زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ سه‌رنج و تێبینیهکانت
بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە …. بەداخەوە لە وڵاتێک‌دا دەژین تاوانکاران تێیدا سڵ لە یاسا ناکەنەوە، چون یاسا دەستنووسی خودی تاوانکارێکە.
دەسەڵاتدارەکانمان ساڵانێك بە پاساوی خەبات بۆ ڕزگاری تاوانیان بەرابەر نەتەوەیەك ئەنجام دا…. ئیتر بۆ لەسەر تاوانی کەسی لێیان نەبوورین؟
گەر بڕیاریشماندا داگاییان بکەین ئەوا ئەو دادگایە دەبێت لە پێشا بناغە بکرێت، پاشان بە کوردی ڕاپێچی زیندانی تاریکی ویژدانی خۆیان بکەین … با ئەو دەمەش دوژمنمان پێ خۆش نەبێت ….
ده‌زانیت کاک زانا ، ئه‌و کاته سڵ کردنه‌وه یان ترس له یاسا دروست ده‌بێت که به شێوه‌یه‌کی دوو فاقی به‌کار بهێنرێت و بۆ یه‌کێک یاسا مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری بێت و بۆ یه‌کێکی تریش مه‌ینه‌تی. سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت
ڕاستييک هه‌يه..لێی ده‌ترسين
ئه‌م کاره‌ی کاک به‌ڵێن ده‌يکات..هه‌وڵدانیکی جوانهبۆفێربوون..وقسه‌کردن به‌زمانی ديالۆگ..بۆ خۆ ڕێکخستن له‌گه‌ڵ ته‌وژمی دێمۆکراسيهت..بۆ خستنه ڕوی جوانی وناشرهنيهکان ..بۆ ده‌نگ ههلبڕين وبی ده‌نگ نه‌بوون
منيش ده‌ڵێم ڕاستيهک هه‌يه لێی ده‌ترسين….ئه‌وان لێی ده‌ترسن ..ده‌شێ ئه‌دی ئێمه لێی نه‌ترسين.. کام راستيه..؟؟..ڕاستی ئه‌و روداوانه‌ی که هيچ به‌لگه‌ی ناوێ ئه‌و وێنانه ی خۆياان لهوشهو گوزارشتزۆر زياتردهدوێن ..ئه‌و مرۆڤانه‌ی..که بونه‌ته قوربانی وده‌بنه قوربانی و..هيچ پارێزهرێکيان ناوێ..له‌پشت ئه‌م قوربانيانهوه بێشکجهلاد هه‌يه..له‌پشت هه‌ر کوشتنیکهوه پهاو کوژ هه‌يه له‌پشت هه‌ر زامدارکردنێکهوه چه‌قۆ هه يه ..له‌وڵاتی ئێمه..چه‌ند چه‌ک وتوفهنگ به‌ده‌ست پۆليس وياساوهيه دههێند بهدهستچهقۆوهشێن وتوفهنگ ته‌قێن وبه‌کرێ گيراو خزمهتکاریدهسهڵاتدارانهوهيه..ئاخر گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک گهرلێ پرسراوێک له‌به‌ره‌ی شۆڕس وگه‌لدا بیت ..پێشينه‌و ڕابردوی پر له سکۆمهندی شۆڕشگێڕانه‌وه نيشتيمانپهروهری بێت گه‌ر..ئهواندادوهرو دێمۆکراتخوازو..ناس وبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ل ونيشتيمان بن ..ههريهکهی به‌قه‌د قاميش به‌نێک جهکداريان بۆچيه.. ئه‌ی ئيتر بۆ به پۆليس وئاسايش ناڵێن بچنه‌وه بۆ ماڵه‌وه..ئيدی ئه‌م دوو شانۆگهريه له‌پای چی ….ئه‌و ماسکانه بۆ فڕێ ناده‌ن.. ئێوه که‌ده‌زانن روخسارتان لای گه‌ل ناشرهن ودزێو بوه..ئه‌دی ئێوه ده‌زانن ده‌نگی قرخنی ئێوه له‌گه‌ڵ جوانی دادپه‌روه‌ری ومرۆڤاههتیو يه‌کسانی ودێمۆکراسی وئاستی وبرايی نايکرێ وبه‌ده‌نگی ئێوهگومان له هه‌مووشت ده‌کرێ..ئه‌دی ئێوه که وه‌ک زه‌روو هه‌رچی خوێنیههژارو کاسبکارو فه‌رمانبه‌رو گه‌ل هه‌يه مژيتان له‌نێو قهلاکانتان بۆ دانانيشن ..بهێڵن ده‌رگای خه‌لکی به‌س بکوتن ئاخر خۆسهوهستی به‌زۆر ناکرێ ئه‌دی سه‌قم سهقامیکی تره خه‌لکی تادێ مۆرالی ده‌شواته‌وه له خهوسهکان .. دونها دونه‌ای کوستن وبڕين وده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ماوه..ئێوه خۆتان رۆژانێک خه‌ريکی روخانی سته‌م بوون وانه‌ی ئازادی وسهربهستيتان ده‌وته‌وه ..ئه‌فسوس..ئه‌وساش وئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌ن که‌هه‌ن..ئی ئيتر..خۆ گه‌ر چنگی ياسانهکهون که‌خۆتان به‌سه‌ر ياساوه سه‌روه‌رن ..ماسکهکانيشتان لانه‌ده‌ن هه‌رنه‌بێ توفه‌نگ بهدهستهکانتان ..چهقۆوهشێنهکانتان ..باش دهتاناسن …به‌رده‌سته‌کانتان که له کوستن وبرهندارکردن زهاتر هيچی دی نازانن..ئه‌وه‌س ده‌زانن ..که له نيوه زياتری ئێوه..ته‌نها پياوی قرخن وگرگن وبێههست وبێ مۆراڵن ..هه‌رنه‌بی ئه‌وان ده‌زانن قوربانيهکانی ده‌ستی ئێوه فريستهن وئێوه‌ش لهپاسه کشێ و پاساوو به‌هانه‌دان ….هه‌ر ئه‌وان گه‌ر که‌س نه‌مێنی توفه‌نگ بهدهستهکانتان رۆژی له‌رۆژان ماسکه‌کانتان له‌ڕوخسار ده‌که‌نه‌وه..گه‌رچی ..ئێوه له‌ده‌نگی له‌رزۆک وسيماتانا..به پارێزهريشهوه تاوانبارن.
کاک دڵشاد ، سوپاست ده‌که‌م بۆ تێبینیه‌که‌ت، هیوادارم هه‌موو پێکڕا بتوانین ئه‌و دیالۆگه بابه‌تی و سیڤیلیانه بێنینه ئاراوه و سوپاس بۆ سه‌رنج و تێبینیهکانت.
dast xosh kak balen.bo babatakant w wrwzhandny am masalana.rasta la wlaty ema dimwkrasy haia banaw balam lay ema diktatory xoy la zher parday dimwkrasy 7ashardawa,bataibaty bo rozhnamanwsan agar har rozhnama nwsek qsai naw dly bkata sar kaxazakay awa abe chawary zabrek be le bkawet ian chawary daxstny rozhnamakay yan ledany xoy boia mn nazanm chon basy am masalaiabkam bas atwanm blem awana haia la wlaty ema ka rozhnama nws hich azadiiaky nia w sandikay rozhnama nwsanish tanha eishy sair krdna.
زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ تێبینهکانت، بێگومان ئه‌وه گرنگه چۆن بتوانرێت هه‌نگاو بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌و ئازادیانه بنرێت و ئه‌وه‌ی تۆ به دیموکراسیه‌کی به‌ناو باسی ده‌که‌یت بکرێته دیموکراسیه‌کی ڕاسته‌قینه.
be kurty u be kurty
ewei qelem eshkene ruhi gelu mirovayeti tek deshkene
ewe diktatoreu bergi shorshgeri kirdue be demamik…belam rasti ta ser win nakre