هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵیه‌کی سیاسی به جیاوازی ئاسته‌کانیه‌وه ده‌چنه خانه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌وه که تیایدا سیاسه‌تمه‌داران و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تیش به‌هۆی ڕه‌فتاره‌کانیان یان کاره ڕۆژانهییهکانیانهوه گوناهبار ده‌کرێن به‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساکان و ئاکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کاریان کردووه.
له وڵاتانی پێشکه‌وتودا هه‌ر کاربه‌ده‌ستێک جا پله‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت کاتێک ڕووبه‌ڕووی شه‌رمه‌زاریه‌ک ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تیش کاتێک له به‌رامبه‌ر داداگاکاندا و یانیش له به‌رامبه‌ر میدیادا نه‌توانێت داکۆکیه‌کی یاسایی له خۆی بکات، بڕیارێکی ئازایانه ده‌دات و له ڕێی میدیاکانه‌وه داوای لێبوردن ده‌کات له‌و ڕه‌فتارانه‌ی کردوونی و ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ له ئه‌ستۆگرتنی هه‌موو بهرپرسیهتێکی یاسایی و هه‌موو لێپێچینه‌وه کردن له‌گه‌ڵیدا و ئه‌وجاش ده‌ست له پۆسته‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه و زۆر جاریش هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه، بۆخۆی ده‌ڵێت شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌ی یان ئه‌و به‌رپرسێتیه نه‌بووه که پێی دراوه.
نمونه زۆرن له‌وانه شه‌رمه‌زاری ( ۆتهرگهیت ) له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا که دواجار سه‌رۆک ڕیچارد نیکسۆن به‌هۆیه‌وه ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه.
سیلڤیۆ بیرلۆسکۆنی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیتالیا درا به دادگا به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ کچێکی یه‌کێک له یانه شهوانیهکاندا هه‌یبووه و پاره پێدانی بۆ سێکس کردن له‌گه‌ڵیدا.
ده‌شێت شه‌رمه‌زاری به‌کۆمه‌ڵیش هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له خانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ڕووسیادا (دوما) ڕویدا. له مانگی پێنجی ساڵی 2010 دا ئه‌ندامانی دوما که چوارسه‌د و په‌نجا که‌سن ، چوارسه‌د و چل که‌سیان ده‌نگی ئه‌رێیان دابوو به به‌رنوسی یاسایه‌کی نوێ تایبه‌ت به هاژوشتنی ئۆتۆمبێل به سه‌رخۆشی. تا ئێره هه‌واڵه‌که ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندامانی دوما له ڕووسیا بوو به شه‌رمه‌زاری ئه‌وه بوو نزیکه‌ی نه‌وه‌ت ئه‌ندام ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه بوون که به‌رنوسه‌که‌ی تیادا په‌سه‌ند کرابوو.
شهرمهزاریهکان وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی سیاسی‌دا سنورداربێت ، گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی تریش ده‌گرێته‌وه وه‌ک ئابوری، وه‌رزشی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی و هتد.
نمونه‌ی تریش ئێجگار زۆرن و کورد واته‌نی مشتێک نمونه‌ی خه‌رمانێکه.
شه‌رمه‌زاری سیاسی له کوێی فه‌رهه‌نگی سیاسی گه‌لی کورددایه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌روا سانا نییه و ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که‌شی سه‌خت کردووه ژماره‌یه‌ک هۆکارن، له‌وانه نه‌بوونی ڕوونی و ئاشکرایی ، به مانایه‌کی تر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کات که‌س هیچ شتێک له ڕووداوه‌کانی پشت په‌رده و کۆبونه‌وه داخراوه‌کان و هه‌ڵوێستی سیاسه‌تمه‌دارێک یان کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌ت نازانێت. خاڵیکی تریش ئه‌وه‌یه کاتێک هه‌رچ شتێک ڕووده‌دات هێنده‌ی هه‌وڵ ده‌دریت به پاساوی نه‌گونجاو په‌رده‌پۆش بکرێت، هێنده هه‌وڵ نادرێت ڕێگه‌ی یاسای بگیرێته به‌ر بۆ یه‌کلایی بوونه‌وه.
زۆرن ئه‌و ڕووداوانه‌ی له بواری سیاسی کوردی‌دا ده‌کرێت بچنه خانه‌ی شهرمهزاریهکانهوه و به تایبه‌تیش به شه‌رمه‌زاری سیاسی پۆلێن بکرێن.
شه‌ڕه‌کانی نێوان کورد و کورد ، ڕێکه‌وتنه نهێنیه سیاسی و بازرگانیه‌کان، پره‌نسیپه‌کانی یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن له نێوان لایه‌نه‌کاندا، کۆبونه‌وه‌ی پشت ده‌رگای داخراو بۆ خستنه چاڵی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازاد، پڕوپاگه‌نده کردنی نابه‌جێ به‌رامبه‌ر یه‌کتر، هه‌وڵدان بۆ شکاندنی که‌سێتی یه‌کتر،به‌کارهێنانی خراپی ده‌سه‌ڵات، کارکردنه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن، ماف به خۆدان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی له ده‌سه‌ڵاتدا، کۆنترۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر که‌سه نزیکه‌کاندا، زه‌وتکردنی مافه‌کانی تاکه که‌س له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تدا، سازش کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ستیار و ستراتیژیه‌کان ، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ده‌رفه‌ته‌کان ، بازرگانی کردن به سامانی گشتیه‌وه، په‌یوه‌ندی دروستکردن له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێشێلکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، کۆت و به‌ند کردنی ئازادیه‌کان ، به‌کارهێنانی سیاسه‌ته‌کانی چه‌واشه‌کردن و تۆقاندن و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تریش که هه‌ر یه‌که‌یان بۆخۆی مایه‌ی چه‌ندان جۆری لێپێچینه‌وه کردنن، چونکه هه‌ر یه‌که‌یان به ته‌نها جۆرێکه له جۆره‌کانی شه‌رمه‌زاری.
له‌وانه‌یه زۆرێک له‌و دیاردانه‌ی ئاماژه‌م پێدان هه‌رێمی کوردستانی عێراق بگرێته‌وه زیاتر وه‌ک له کوردستانه‌کانی ترمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی تا راده‌یه‌ک خودموختاری خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری کورد له پارچه‌کانی تردا هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێک له‌و پۆلێن کردنانه نه‌یانگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به وردی و بابه‌تیانه مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به جیابوونه‌وه له ناو حیزب و لایه‌نه‌کاندا تاووتوێ بکرێن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بکرێت به دووری نازانم ده‌یان دۆسێی شه‌رمه‌زاری لێ پێکبهێنرێت، یان گه‌ر به‌دواداچوون بکرێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان و ڕاستیه‌کان که ده‌یان ساڵه تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه و ئاشکرا بکرێن ئه‌وا دڵنیام له‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌چنه ناو هۆڵه‌کانی دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆوه .
به‌ڵام بۆ ناکرێت ؟
وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه چونکه له فه‌رهه‌نگی سیاسی کورددا شوێنێک بۆ شه‌رمه‌زاری نییه و له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا پێناسه‌یه‌ک بۆ شه‌رمه‌زاری سیاسی نه‌کراوه.
ده‌بێت ئه‌و یه‌که‌م که‌سه جوامێره کێ بێت له نێوه‌ندی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به یه‌که‌م ڕچه شکێن ناودێر بکرێت و بگوترێت به هۆی شهرمهزاریهکهیهوه داوای لێبوردن ده‌کات و ده‌ست له پۆسته‌که‌ی دهکشینێتهوه و ئاماده‌شه بۆ لێپێچینه‌وه؟
تۆ بڵێی ئه‌و به‌رپرسه بێت که ڕۆژی 17 ی 2 فرمانی به ته‌قه کردن دا له خۆپیشانده‌ران ، یان ئه‌و کاربه‌ده‌سته بێت که سامانی گشتی تاڵان ده‌کات، یان ئه‌وی تریان بێت که دژی یه‌کڕیزییه ، یان بڕیارده‌ری سازش کردنه‌کانه؟!، من نازانم به‌ڵام خۆ ده‌شێت ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ش بێت که لێپرسرای پاسه‌وانه‌کانی هێرشیان کرده سه‌ر ڕۆژنامه‌وان ئاسۆسی ئه‌حمه‌د هه‌ردی، وه‌لێ دڵنیام هه‌ر کامێکیان بێت ئه‌وا ده‌بێته ڕچه شکێن.
37 responses to “شه‌رمه‌زاری سیاسی”
ده‌ستخۆش کاک به‌ڵێن
دیاره خۆت وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت داوه‌ته‌وه که له فه‌رهه‌نگی سیاسی کورددا شوێنێک بۆ شه‌رمه‌زاری نییه، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که سیاسییه‌کانی کورد شهرمهزارییهکانیشیان به سه‌رکه‌وتن و داستان به میلله‌ت ده‌فرۆشنه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئاماده‌ی داوای لێبوردن نین، به‌ڵکو به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر شه‌رمه‌زارییه‌کانیان.
کاک هه‌ڤاڵ، مه‌رج نییه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ڕووی ده‌ممان هه‌ر ته‌نها له سیاسیه‌کانی کورد بێت، زۆر بواری تریش هه‌ن که قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت، یانی پێم وایه ئه‌و مه‌سه‌له‌ی داواکردنی لێبوردنه پێویسته ببێته به‌شێک له کلتورمان و له هه‌موو ئاسته‌کاندا ڕه‌نگ بداته‌وه.
شەرمە زاری سیاسی زۆر پیوستە بیتە ناو فەرهەنگی زمانەوانی کوردیئە وە زیاتر لەهەموو کاتئک. ئەۆەی دەسەڵاتی کوردی بە تاکەکانی کوردی کردوە مایەی داهێنانی زۆر وشەی تریشە . شەرمەزاری سیاسی تەنها بەشیکە لەخەرمانێک.
من هیوادارم هەموو مرۆڤێک و بە تایبەتی تاکی کوردی فێری ئەو نەریتە جوانە ببین کە بەرپرسێارێتی هەلسوکەوتنکانمان لە ئەستۆبگرین و لە هەلەکانمانەوە ۆانەی بەنرخ فێرببین. من لەو بروایەدام دان نان بە هەڵەکاندا مەزنی مرۆڤ دەردەخات.
سارا خان، سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ بۆچونهکهتدام، وه‌ک له وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ کاک هه‌ڤاڵم نوسی، داوا کردنی لێبوردن و دان نان به هه‌ڵه‌کاندا پێویسته وه‌ک به‌شێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆمان سه‌یری بکه‌ین و خۆمان فێری ئه‌و کلتوره بکه‌ین.
من بۆچونم بۆ بابەتی بەریزتان زۆر جیاوازە
جونکە ھەول دان بۆ ئەوەی ھەموو شتێکی ناو حکومەت و گریبەستی نھینی و یان نھینیەکانی حزب ناکرێت ئاوا بەسادەی ناوی ببەین
ئیمە ناکریت سەیری رۆز ئاوا بکەین و یان ئەوروپا بکەینە نمونە
چونکە تا ئیستا ئیمە وەک ھەرێمێکی بێ دەسەڵاتین لە زۆر بواردا
بابێن باسی سیخوری جیھانی بکەین کەجەندە نەیارانمان ھەوڵی تێک چونی باری ئەمنی کوردستان دەدەن و ھەوڵی لەبار بردنی ئەم ھەرێمە تاکە شازەی عێراق دەدەن بۆیە ناکرێت ھەموومان بیر لەوە بکەینەوە کە ھەرچیمان بویت بوترێت و ئاشکرای بکەن
بە نسبەت ھێرش کردنە سەر رۆژنامە نوسان دوور لە داب و نەریتی ئینسانیە بەڵام پێویستە ھەموومان ھەوڵی ئەوە بدەین ھەرێمیک لە جوانی بۆ کوردستان دروست بکەین نەک بە یەکتر سوک کردن لە پێش جاوی جیھانی رۆژنامەوانی
دەستت خۆش بەلێن گیان
کاک چاوشین، قسه کردن له‌سه‌ر دیارده ناشرین و ترسناکه‌کان به مانای هه‌ڵگرتنی ئاڵای دژایه‌تی کردن نییه، خاڵی دووه‌میش بڕوام وا نییه هیچ یه‌کێک له ئێمه نه‌خوازێت مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی له باڵا ترین شێوه‌دا نه‌بێت، به‌لام ئه‌و کاته‌ی په‌لاماری ده‌نگێکی ئازاد ده‌درێت یانی هه‌وڵدان بۆ کوشتنی هه‌موو ئازادیه‌کان، ئه‌و کاته‌ی داوای ڕوونی و ئاشکرایی ده‌کرێت له هه‌موو شتێکدا یانی داواکردنی مافێکی ڕه‌وای خۆت وه‌ک هاوڵاتیه‌ک تا زانیاریت هه‌بێت.
das xosh har sarkawtw bet
baraste xot zor jwan amazhat bashtakan krdwa agar rastt bwet ema xoman awaman drwst krdwa ,law katawae ka roshnbereka blet mezhwe p.d k la 31 abawa drwst bwa ,katek barewbare qwtabxanakan blen baxwendkar baeane para benn dwzhmne pe akwzhen kadwzhmnaka kurd bet etr mn che chwarwaneakm laseaseakan bet, ema bachaplakane xoman awan akaen badektator, nagbate lawaea ema esta germanxwardwa badas 5 7ezbawa bas nabw jaran har dwan bw
کاک فه‌رهه‌نگ،
پێویسته ته‌واوی ناکۆکیه‌کان له ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه یه‌کلایی بکرێنه‌وه، له ڕێی ڕۆشنبیری هه‌ڵبژاردنه‌وه ، کاتێک ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، بزانین بۆ ده‌نگ به‌و لایه‌ن یان ئه‌م لایه‌ن ده‌ده‌ین. به داخه‌وه ، به داخه‌وه بۆ هه‌ر ڕووداویک له‌و هه‌رێمه‌ماندا ئه‌وه‌نده‌ی کار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بیانوو ده‌کرێت هێنده کار له‌سه‌ر لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه ناکرێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان.
من هيح وه لاميكى ئه وتوم لانيه جونكه به راستى جه نابت زوربه باشى شروفه ت كردووه
من واهه سته كه م راسته ئه وان تامه زروى ئازدى و سياسه تن به لام ته نها بوخويان نه ك بونه ته وه و هاونيشتمانيان .
ئه وان نه ك هه رشه رمه زارى سياسين به لكو شه رمه زارى دنياو قه يامه تن
له ئه مه ريكابياويك له منكايه كى دابوو درايه محكمة و سزاى توندى به سه ردا سه بيندرا به لا م ئازيزان له ولاتى ئيمه له به رجاوى هه مووان روزنامه نوس كاكه ئاسوس ريزى مانكايه كى لى نه كيراببورن كه وام وت مه به ستم برين داركردنى كه سايه تى كاك ئاسوس نيه مه به ستم شه رمه زاركردنى سياسيه .
کاکه ئاشتی ، ڕووداوه‌که‌ی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وان ئاسۆسدا هات، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌خاته به‌ر ئه‌زمونێکی زۆر گه‌وره‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌توانێت تا چه‌ند سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت.
dast xosh ak Balen
barastee jwan lekt dawatawa … farhange sharmazare seyase abe bcheta naw xwene kasayate kurdaw wak 7aram o 7allal e le bet …harchanda xoy waya bas bo away zeya trr zaq bet wale xoy badshao xrapay zamanee Zaradashta o rast o xrape 3esa a sha bas ….nazanm che bkayn boy tebgan …xoyan ba xawan nazann boya wa akan …xoyan ba katee azann o hewayan ba dwa roj neya bo gall boya wa akan …mn alem agr kurdustane Gawara lalayan xalke asayeyawa kra ba amanj awa eabzanm sarkrdakan ba xoyanda achnawa
دکتۆر فه‌روه‌ردین، دڵنیام له‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک که‌م تا زۆرێک له ڕاستی مه‌سه‌له‌کان تێده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا هه‌ڵوێست وه‌رگرتن گرنگه، که چۆن بتوانرێت ئه‌و گیانی خۆ به زل زانینه له بیرکردنه‌وه‌دا نه‌مێنێت.
دەست خۆش کاک بەڵێن، دوبارە بەسەرتکردینەوە بە نوسینە پڕ ماناکانت کە دەشێت لە ڕێگایەوە کۆمەڵگا بگۆڕدرێت. بابەتێکی زۆر جوانت هەڵبژاردوە، بە بۆچونی من نەبونی شەرمەزاری سیاسی لە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کولتورەی کە بەداخەوە هەندێ کاربەدەست فێری بونە، هێندە ڕێیان پێدراوە لەلایەن بەرپرسەکانیانەوە بۆ ئەم جۆرە کارانە، تا گەیشتۆتە ڕادەیەک کە ئەم جۆرە کارانە بە بەشێک لە سیاسەت دەزانن، بۆیە داننان بە هەڵەکانیان دژی تاکێکی کۆمەڵگا، بە شکەستی سیاسی دەزانن،
دەکرێت ئەم نوسینەت ببێت بە هەوینێک بۆ ئەو ڕچە شکێنە.
دوبارە دەستەکانت خۆش کاک بەڵێن، هەمیشە سەرکەوتوو بیت.
کاک گۆران، هیوادارم هه‌میشه جێی متمانه‌ی خوێنه‌رێکی ئازیزی وه‌ک جه‌نابت بم.
كاك بةلين سلاو بةراستى بابةتةكةت قسةي زور هةلدةكريت بةتايبةت فراوان كردنى روبةرى ئةم باسة بيموابى دةبوو قسةت لةسةر ئينسان كرين بكرداية ئاوريكى جديت لةم كةندولةندو ئيشكالة كةورةيةى كومةلكاى كوردى بدايةتةوة بروانة دةستةلاتيكى بى خةون وبى خةيال بةلام لةهةمان كاتدا سةرقالى كرينى خةلى ئينسانةكانة سةرقالى كرينى موسيقاو هونةرو ئةديب و كوى جومكة جالاكةكانى كومةلكاية ئةم سياسيانةى لاى خومان هةميشة سةرقالى باكبوةنةوةن هةركات باست لىةجةبةليانكرد تةنكوجةلةمةيةكى هيندة سةخت ديننة ريت كةهةركيرز بةتولانةبريت ئةم سياسيانة نةك شةرمةندةنين بكرة بيشةرمانة سةرقالى لوش دان وخواردنمانن سياسيةكان دةمان خون ميز بةكتيبةكاندادةكةن باشان بير‌ى خةلكيان بةئةندازةيةك شيواندوزة خةلكى راستى و هةلةى بوجياناكريتةوة هيندة لةيةك نزيككراوةتةوة ئةمة بيرشيواندن نية جية من لةكوتايدا ئيزم نةباغةوان دةتوانيت ببيت بةجةلاد وةنة جةلاديش دةتوانيت ببيت بةباخةوان ئةوان ناتوانن بونى كوليكى راستة قينة بكةن زيانيان جكة لةدرويةكى بوج هيجى ديكةنية
کاک ئه‌حمه‌د، تا ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تێبینیه‌که‌ی جهنابتدام، به‌لام که یه‌کێک خۆی ئاماده بێت خۆی هه‌رزان فرۆش بکات چیی ده‌که‌یت؟
dast xosh kak Balen, ba rae mn har katek dadga la 7izb jiakrayawa sharmazari siasish drust dabet away gandali w piawkuji akat la wlati emada xalat akret, etr sharmazari siasi chi!
زاگرۆس خان، ڕایه‌که‌ت زۆر دروسته، ده‌بێت دادگاکان خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیانه‌ی خۆیان بن، ده‌بێت دادگا بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی مافه سیڤیلیه‌کانی لابێت.
ئةم كاتةو باش كاك بةلَصن
من زؤربةي بابةتةكانت بة وردي دةخوصنمةوة , بةراستي زؤر واقعيانة بابةتةكان شي دةكةيتةوة و عةرةب واتةني خالَ لةسةر ثصتةكان دادةنصيت , بةرصزيشت هةميشة لة نوسينةكانتدا لةبةرةي رةخنةطريداي . خؤئةمة شتصكي باشة لة نوسيندا , بةلآم بة بيرو راي من هةميشة ئةوانةي لة وخانةيةدان خؤ ئةبصت بةلاي كةمةوة لةو رةخنةو باري سةرةنجانةدا خالَي ضارةسةر و ثصشنياري ضاكسازيان ثصبصت , ناكرص ئصمة رةخنة بطرين و بةلآم ضارةسةرمان ثص نةبصت , لةبةرئةوة كةسصكي رؤشنبيرو نوسةر و سياسي وةك بةرصزتان ئةطةر هةولَ و بيرو بؤضون و نوسينةكانتان ثصشنياري زانستي و ئةكاديمي واقع بينانةش لةخؤ بطرصت ئةوا لةو بروايةدام زياتر بابةتةكانت ئامانج ئةثصكصت و بطرة لةوانةشة ئةو بيرورا يانة ببنة مايةي هةنطاوصكي ثيرؤز و بةهؤش هصنانةوةي ئةو بةرامبةرةي رةخنةكانت بؤ ئاراستة كردوة ..
تكاية كاك بةلَصن كةسصكي بةتواني وةك بةرصزت لةو بروايةدام تواني ئةوةت هةية لةو ماوةي لة دةرةوةي ئةزموني ضاكت ثةيدا كردوة لةهةمو بوارصكدا , ثيوادارم ئةو ئةزمونانة ببنة خالي بنيات نةرانة بؤ دارشتني ثصشنيارو ثلاني تؤكمةي ضاك كة بتواني تةرحيان بكةي تا بةلاي كةمةوة خوصنةريش سود وةبطرصت و ئةمةش ببصتة رصبازصك بؤ ئةو نوسةرو رؤشنبيرانةي كةتةنها بةرةي رةخنةيان طرتؤتة بةر ..
کاک ئاراس سوپاست ده‌که‌م
دڵنیا به هه‌رچیه‌ک له‌وانه‌ی ده‌ینوسم، یان باسی ده‌که‌م ته‌نها له ڕووی هه‌ست کردن به لێپرسراوێتیهوهیهو هه‌وڵ ده‌ده‌م خاڵ بخه‌مه سه‌ر پیته‌کان. پێشنیازه‌که‌ت زۆر به جێیه بۆ کار کردن له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌رکردن، به‌لام بیرت نه‌چێت بۆیه ئه‌و که‌س یان ئه‌م که‌س ده‌نگی دراوه‌تێ و ڕۆڵێکی پێشه‌نگی پێ ده‌سپێردرێت له ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا تا بتوانێت چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بکات، که ده‌نگ ده‌درێت به که‌سێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستێک به‌مانی ده‌سه‌ڵات پێدانی نییه تا وه‌ک ده‌گوترێت ببێته ده‌سه‌ڵاتی بێ چه‌ند و چوونی ئاسمان و زه‌وی. چاره‌سه‌ر زۆرن ئه‌زیزم، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی حیزب له حکومه‌ت، کارکردن بۆ تۆکمه کردنی دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کان، نه‌هێشتنی فه‌رهه‌نگی ناوزڕاندن، تیگه‌یشتن له‌و راستیه‌ی که که‌سی به‌رپرس له پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه ملی له موو باریکتر بێت له‌به‌رده‌م یاسادا، نه‌هێشتنی دیارده‌ی بانێکه و دوو هه‌وا وه‌ک دگوترێت بۆ تۆ حه‌لاڵ بێت و بۆ منیش حه‌رام….هتد.
زۆرن برای ئازیزم، به‌لام ئایا کێ گوێی لێده‌گرێت؟ ئا ئه‌مه گرفته‌که‌یه.
ته نها پرسیارێکم هه یه له چاوشین هورمزیار ،،،ئایا شاردنه وه و به نهێنی کردنی نه بوه ته هۆی گه یاندنمان به‌گه نده ڵی و دیکتاتۆری ؟
ئا یا ئه و شاردنه وه و به نهێنی کردنانه نه نیه که بونه ته هۆی دیکتاتۆری و گه نده لی ؟
به ریزی چاوشین هورمزیار ، ئیسرائیل رو به روی چه نده هها ده وڵیه تی دوژمن بوه ته وه له ناو چه که دا به وه ی که له گه لی خۆی و له دوژمنه کانیشی ناشارێته وه چونکه هه میشه رێی راست و راستی و دروستی پێویستی به شاردنه وه و نهێنی نیه به ڵکو ئه وه ڕێگای چه و ت و ناله باره که ده بێته مایه ی گه نده لی و ئا برو چون و زۆرداری و گه نده لی .
گه ر ئه و شتانه ی په یوه ندی به ناوخۆوه هه یه ئا شکرا بونایه و ڕێگای ئاشکرا بونیان بدرایا گه نده لی مه و دایه کی زۆر ته سکی ده بو هه ووه ها ئه و هه م‌و رۆژنامه وانانه ش توشی ئا زار دان و کوشتن نه ده بون ،خۆ ئه گه ر سه ر ۆکی حیزبه کان هۆکاری کورد کوژیان به رونی ئا شکرا بکردایه ئه و هه م‌و خوێنه به فیرۆ نه ده چو ، ئیتر نازانم تۆ ئه ته وێت چی به شاراوه یی له میلله ت بهێلرێته وه‌ئه گه ر میلله ت به خاوه نی هه م‌و ی بزانرێت ؟ ئا یا سیاسه ت ئه وه ی ه له گه ل دوژمنا راستگۆ و له گه ل گه لی خۆتا درۆ بکه یت ؟
dast xosh bo babateky try jwant kak balen.
rasta aw sharmazaryana lay ema zor zoraw ba ashkrash lay zor la xalk dyara,balam lay ema ka barprsek rwbarwy aw shtana abetawa pesh away bgata dadga ba dany parayakay zor lamarkazaka bo xoy xoy rzgar akatw,w harwaha lashy sharma ka dan bahalakay xoya bnetw ble mn aw shtam krdwa w xoy pe kamabetawa agar daway le bwrdn bkat w ble bbwrn mn halam.
lay ema nak sharmazaryan baram bar ba postakanyan haia balkw dast drezhy akana sar mwlkw malw tananat azady ra darbryny xalkish tananat sharafy xalkish.
هه‌ر بۆیه کاشما خان داوای سه‌ربه‌خۆ بوونی دادگاکان، ده‌شیت یارمه‌تیده‌ر بێت له نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده ناشرینانه‌دا.
ده‌ست خۆش کاك به‌ڵین. به‌راستی زۆر به جوانی شیت کردۆته‌وه. که له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی کوردا داوای لیبوردن و دان پێ دانان به هه‌ڵه‌ی خۆ نیه.سه‌یره‌که له وه دایه. له هه‌نده‌ران زۆر جار خه‌لکی کورد زۆر ئاسانه به زمانی بیانی و وه داوای لێبوردن له خه‌لکی بیانی بکات و بڵێت (Sorry)
به‌ڵام قه‌ت ناتوانێت داوای لێبوردن له کوردێک بکات و به کوردی بلێت ببووره چونکه به راستی له‌وه ده‌چیت زمانی کوردی زۆر قورس بێت بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی پێ بکه‌ی.
ئه‌م دیارده‌یه نه‌ك هه‌ر له ناو سیاسه‌ت مه‌داران به‌ڵکو له ناو ساده‌ترین که‌سی كۆمه‌ڵگاشدا ئه‌م دیارده‌یه به دی ده‌کرێت. چونکه له کۆمه‌ڵگای ئێمه وا باوه ئێمه نابێت هه‌ڵه بکه‌ین وه که هه‌ڵه‌شمان کرد ئه‌وا شایسته‌ی لیبوردن نیین بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی په‌رده پۆشکردنی هه‌ڵه‌کانمان ده‌ده‌ین. به رای من تاکه ریگای چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م دیارده‌یه. ئه‌وه‌یه که هه‌ر له مندالیه‌وه له قوتابخانه فێری ئه‌وه بکرێن چۆن رۆحی لیبورده‌یی مان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به وانه‌ی که هه‌ڵه ده‌که‌ن. وه خۆشمان جۆن دان به هه‌له‌ی خۆمان دا بنێن و داوای لێبوردن له به‌رامبه‌ر بکه‌ین وه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که کهردوومانه ببیته وانه‌یه‌ک بۆمان وه دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه.
کاک ئازاد، ڕاسته و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان هه‌وڵ بدرێت کاری له‌سه‌ر بکرێت و بێگومان وه‌ک ده‌گوترێت ڕێگه‌یه‌کی هه‌زار میلی به هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌ست پێده‌کات.
له کوردستان خۆشه‌ویستیه‌کی زۆر سه‌یر به دی ئه‌که‌م بۆ ده‌سه‌لات و پاره.هه‌ر له‌پێناوی ئه‌م دوو ده‌سکه‌وته‌ش که‌م که‌س جورئه‌تی وه‌رگرتنی هه‌لوێست ئه‌کات له سه‌رووی خۆی.
به سه‌دان دۆسیه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌یه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی داواکاری گشتی له کوردستان و پاشکۆ بونی دادگاکان ئه‌و دۆسیانه به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.جار جاره ڕۆژنامه‌کان په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێکیان ههڵئهماڵن و دواتر ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ئهکهونهبهرهێرشی ئه‌وکه‌سانه‌ی خاوه‌نی دۆسیه ئابڕوبهرهکانن.نمونه‌ش ئاسۆس هه‌ردی یه‌کێکه له قوربانیانی ئاشکراکردنی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و سۆران مامه حه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاشکراکردنی په‌یوه‌ندی به‌رپرسه ئه‌منیه‌کانی شاری که‌رکوک به باندێکی له‌شفرۆشه‌وه تیرۆرکرا.
که‌واته له کوردستان له‌جیاتی دادگایی کردن وریسواکردنی ئه‌وکه‌سانه‌ی که کارێکی شه‌رمه‌زارانه ئه‌که‌ن ئه‌وانه سزا ئه‌درێن که ئه‌و شه‌رمه‌زاریانه که‌شف ئه‌که‌ن
کاک کرمانج، سوپاسی تێبینیه‌که‌ت ده‌که‌م.
دیسان لێره‌شدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌هاش تواناییه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش که ئه‌رکه‌که‌یان ده‌بێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان بێت نه‌ک بۆ په‌رده‌پۆشکردنی کرده قێزه‌ونه‌کان.
Dast xosh kak Balen hiway sarkawten
barhameki jwana
barastee jwan lekt dawatawa … farhange sharmazare seyase abe bcheta naw xwene kasayate kurdaw wak 7aram o 7allal e le bet
Dobata dast xosh
کاک ئه‌حمه‌د ، منیش هیوادارم یاسا کاریکی وا بکات ئه‌و سڵکردنه‌وه‌یه له شه‌رمه‌زاری دروست بکات.
Dast khosh kaka Ballen, Bir akamawa allem mn mndaall bwm Am sarkrdanna habwn ! Aw katt akaati MALAAIE W JALAI bw..awaa estta mn abm ba 41 Sall amman har hkwm rrann. Basha Bir akamwa allem Naziakaan namaan…Rommakaan namaan, Mosoloni nama, Hitler namma chandini tr basha abet kai bet ammanna itr khoiaan daanishn klil banna dast khallki GANJ. Kaai ba aklliaanda yat bllen itr emma pir bwien ba daanishin. Brrwa nakam bibinin, khoshiaan bmrrn kwrrakaniaan dena gegaai baawkiaan Systaemi Mailkayaati Kweranaya. Taa am Syasatmdara konnanash bmenn Assaishw Konaparstiw gandalli kat chaa naabn.
کاک بێستون، بۆیه هه‌میشه ده‌بێت خه‌ڵک به تێگه‌یشتن له پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌وه بچننه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و له‌وێوه بڕیار له ئاینده بدرێت نه‌ک به فرمانی ئه‌م که‌س یان ئه‌و که‌س.
كاك به‌ڵێن
ئه‌وه‌ی تۆ باسی لێوه ده‌كه‌ی پێموایه ئه‌وه ئه‌و ئازاره زۆره‌یه كه زۆرێكمان زه‌مه‌نێكه پێوه‌ی ده‌تلێینه‌وه .
رۆژانه له‌م وڵاته‌دا كه ره‌نگی وه‌ك زه‌ردی پایز زه‌ردو داماو هه‌ڵگیرساوه !
به‌هه‌زاران جار دڵی خه‌ڵكی عاجز ده‌كرێت كه‌چی كه‌سێك نییه داوای لێبوردن بكات.
رۆژانهههر ده‌سه‌ڵاتداره‌و ده‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌برێت كه‌چی كه‌سێك نه‌بوو داوای لێبوردن بكات‌و سزا بدرێت.
رۆژانه پۆست‌و پله‌كان پاره‌و پوله‌كان دهخورێنو ده‌برێن كه‌چی كه‌سێك نابینین دهربكرێو بڵێ بمبورن من !؟
بۆیه ئه‌وه خه‌مه گه‌وره‌كه‌یه كه ئاخۆ وشه‌ی لێبوردن‌و دركاندنی له‌و هه‌موو گهندهڵیو ناعه‌داله‌تییه قێزه‌ون تره كه‌وا كه‌س نایه‌وێت به‌زمان بیدركێنێت؟
ئایا داوای لێبوردنی كه‌سێك له‌و هه‌موو كه‌سه ناشرینانه‌ی ناو كۆمه‌ڵ بۆ كاره نه‌شیاوو درۆكانی هێنده قورستره له‌و باجه‌ی كه له‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م وڵات‌و میلله‌ته‌دا ده‌بێت رۆژێك له‌رۆژان بیدات ؟
منیش هه‌روه‌كو ئێوه تامه‌زرۆی ئه‌و رۆژه‌م تا ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه ببینم كه له‌و په‌ری گه‌وره‌یدا داوای لێبوردن دهكاتو خۆی ده‌داته ده‌ست حوكمی خه‌ڵك‌و ده‌ست له‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه به‌هه‌ڵه به‌كاریهێناوه
چونكه هه‌موومان ئه‌وه باشده‌زانین كه كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌فای بۆ كه‌س نییه.
شۆخان خان،
هه‌ستی خۆ به زل زانین و خۆ دانان له سه‌روو هه‌موو به‌هاکانه‌وه، یه‌کێکه له نه‌خۆشیه ترسناکه‌کان. بۆیه ێویسته کار له‌سه‌ر بنه‌بڕکردنی ئه‌و دیارده ناشرینه بکرێت و ئه‌و مافه به ته‌واوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بدرێت وه‌ک چۆن ئه‌و هه‌یه، ئه‌میش بوونی هه‌یه.
desxosh kak balen bo babeteket…
helbete wishey shermezary be pychewanewe lykdrawetewe lay deselatdarani herymi kurdistan..ewan daway lybordn be shermezary dezanin nek gendely. chonka ta easta serok
3eshret 7okmi kurdistan dekat nek syasetmedar..
کاک نامۆ، هه‌روه‌ک بۆ هه‌ندێک له براده‌رانی ترم نوسیوه له‌م بڵاگه‌دا با مه‌سه‌له‌کان سنوردار نه‌که‌ین، ئێمه له‌به‌رده‌م دیارده‌یه‌کداین ده‌توانم بڵێم بۆته گشتی ، تکایه وای لێک مه‌ده‌ره‌وه بخوازم داکۆکی له یه‌کێک یان دووان یان لایه‌نێک بکه‌م.
جۆن ده‌توانرێت ئه‌م دیارده‌یه نه‌هێڵدرێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م بکرێته‌وه، با ئه‌مه بکه‌ینه ئه‌و پرسیاره‌ی ناو به‌ناو له خۆمانی بکه‌ین.
وه‌ک نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه ئاشکرایه ماوه‌یه‌کی زۆر‌و به‌رچاوه هه‌موو جۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی شه‌رمه‌زاری له ناو ئه‌و هێزانه‌دا بوونیان هه‌یه که له شاخ ڕابه‌رایه‌تیان کردووه‌و له شاریش دهسهڵاتێان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 91 به‌بێ زه‌مینه‌و له هیچی نه‌بوووه وه‌ک قارچک هه‌ڵنه‌تۆقیوه به‌ڵکو خاوه‌نی ڕیشه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامی پرۆسه‌و شێوازێک بووه له به‌رژه‌وه‌ندی و بیرکردنه‌وه که له شاخه‌وه ده‌ستی پیکردووه. هه‌ڵه‌و خه‌تا ستراتیجیه‌کان و گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی خۆکوژی و گه‌لکوژی له سیاسه‌ت و ئاڕاسته‌کردنی خه‌باتی چه‌کداری نه‌ک هه‌ر نه‌بوونه‌ته مایه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ڵکو نه‌بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته پێداچوونهوهک بۆ ئه‌و سیاسته‌ی ڕابردوی بکات و هه‌ڵه‌کانی راست بکاته‌وه یاخود پارتێکو بزاڤیک بهێنێته بوون که له ڕێگای لیکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه‌وه ته‌جاوزی ئه‌وانه‌ی تر بکات و گهرههنگێکی تر بخاته‌وه. ملمالانێ و ڕقه‌به‌رایه‌تی کوێرانه هۆکارێکی گرنگ بووه بۆ ئه‌وه‌ی داکۆکی له هه‌موو شه‌رمه‌زاریه‌کانی رابردوو بکرێت و پاساوی نابهجیان بۆ بهێنرێته‌وه. کاک به‌ڵین دروستی وتووه پێناسه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌ناو فه‌رهه‌نگی کورددا بوونی نیه، به‌ڵام ئه‌م ده‌رئه‌نجام و پێگه‌یشتنه پرسیارێک به‌شوین خۆیدا ده‌هێنێت: ئایا کورد به‌گوێره‌ی بارودۆخی تایبه‌تی و باری داگیرکراوه‌یی وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه پێوستی به داڕشتنه‌وه‌و تهدوینکردنی وه‌ها فه‌رهه‌نگێکی نیه که بتوانێت وانه له‌هه‌موو خه‌تاکانی ڕابردوو وه‌ربگرێت که زیانیان به تاک و کۆمه‌ڵ گه‌یاندووه‌و بۆ هه‌ر یه‌کێکیان جۆرێک په‌یمان و پرینسیپ و په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی دابنێت؟
dast xoish kak balin begoman am kobonawaya bo doxe amroe kurdsta grengo pewestbo balam lawash pewestr gashtne wrdakare zanyare kobonawakaya ba hawlatyan ka peshtr goran xoya raxnayan lam jora syasata habow awash waekirdwa xwendnawae jyawazo zanyare hala blaw bkretawa lasar kobonawaka ka pemwaya arastae gotogo lektegashtnakan aloz dakato goman zyatr dakat ka bazyane gorano barzany ashketawa