دیاره هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌یان پرسیار که‌وتنه سه‌ره‌تاتکێ و بیرکردنه‌وه‌ی جۆراو جۆر و ڕای جیاوازی له‌سه‌ر دروست بوو وه‌ک له میدیای کوردی‌دا بینیمان و بیستیشمان.
هه‌رچۆنیک بێت ، ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که زیاتر لێک‌نزیک بوونه‌وه و سازدانی زه‌مینه‌ی لێکتێگه‌یشتن ده‌خوازێت وه‌ک له هه‌نگاوه نه‌خوازراوه‌کانی تر.
بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ئایا ئه‌م کۆبوونه‌وه دوو قۆڵیه به به‌رژه‌وه‌ندی کام لایاندا ده‌شکێته‌وه یان زیان له ئایندهی کام لایان ده‌دات هه‌رگیز له جێی خۆیدا نییه ،چونکه به هه‌ر پێوانه‌یه‌ک بێت دانیشتن و وتووێژکردن و دانوستاندن زۆر چاکتره له پشت له یه‌ککردن و سێره گرتن له یه‌کتر.
له‌و کۆبوونه‌وه دوو قۆڵیه ی له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه کرا چی باسکراوه؟
پێم وا نییه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان هه‌بێت به ئه‌ندامه باڵاکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه.
له زۆر بۆنه‌دا (نه‌وشیروان موسته‌فا) سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌ختی له بوونی ڕوونی و ئاشکرایی (شه‌فافیه‌ت) ده‌کرد و سه‌رسه‌ختانه داکۆکی له‌وه ده‌کرد هاووڵاتیان مافێکی بێ چه‌ند و چوونی خۆیانه تا زانیاریان له‌سه‌ر هه‌موو گه‌وره و بچوکێکی ناو هه‌رێمه‌که‌ی خۆیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش وایکردووه له ئێستادا ڕووی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکرێت.
به داخه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت (کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته) هیچ وه‌ڵامێک نه‌دراوه‌ته‌وه، که پێم وایه شتێکه و ده‌بێت بکرێت له‌به‌ر چه‌ند خاڵێک ، له‌وانه ڕێگه گرتن له لێکدانه‌وه‌ی نا دروست بۆ ڕووداوه‌کان به‌و کۆبوونه‌وه دوو قۆڵیهشهوه ، یان زانینی ئاستی ئه‌وه‌ی چه‌ندێک ئه‌و وتووێژانه‌ی کراون به‌شدار ده‌بێت لهسهقامگیریهکی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی لای ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوون سه‌باره‌ت به ئایندهی بزوتنه‌وه‌که‌یان.
له پاش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه گومان زیاتر دروست بووه وه‌ک له دڵنیایی، چونکه بێ له کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌ی سواوی ڕاگه‌یاندن هیچی تر نه‌بیسترا و نه‌شبینرا وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بونیاتنه‌ر بوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمه‌که ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بوو له ژینگه‌یه‌کی دۆستانه‌دا….هتد. وه‌لێ وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌و پرسیاره ڕژدانه‌ی هه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌دراونه‌ته‌وه.
هاوڕێیه‌کم که ئێستا له ئه‌وروپا داده‌نیشێت پێی گوتم ده‌شێت هه‌ردوو سه‌رکرده باسیان له ڕێکه‌وتنێکی تری ستراتیژی کردبێت و ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بڕوات!
یه‌کێکی تر ده‌یگووت خۆ له‌وانه‌شه ته‌نها باسیان له ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدادا کردبێت و هه‌وڵ بده‌ن بۆ هاوهه‌ڵوێستی له به‌غدا!
که‌سێکی تریش وای بۆ ده‌چوو له‌و هه‌رێمه‌دا ژماره‌یه‌ک پڕۆژه هه‌ن بۆ چاکسازی (پڕۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش) و ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌نها تۆزقاڵێکیش له بارودۆخی هه‌رێمه‌که بزانێت زوو گه‌یشتۆته ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی هیچ یه‌کێک له‌و پڕۆژانه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌کان جێبه‌جێناکرێن.
لاوێکیش پێی ده‌گوتم که‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا متمانه به سیاسیه‌کان ده‌کرێت تا به دانیشتنه‌کانیان دڵخۆش بیت.
خوێندکارێکیش ده‌یگووت وازبێنن با ئه‌وان دانیشن و قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و ئاگره‌که له خه‌ڵک به دوور بێت.
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ‌کرد هیچ شتێک نییه له‌م جیهانه به‌رینه‌دا هێنده‌ی دیالۆگ شوێنی خۆی بگرێت و ڕۆڵی هه‌بێت له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌کاندا.
به‌و هیوایه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تای قۆناغێک بێت بۆ ئاشته‌وایی له هه‌رێمه‌که‌دا و بۆ داداگاییکردنی گه‌نده‌ڵکاران و تاوانباران و تۆکمه کردنی هه‌ست و به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به ئاینده، نه‌ک کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خود.
هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌کان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا گرنگن، به تایبه‌تیش بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و جۆره بۆچوونانه‌ی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه که گوایه گه‌شه‌کردنی گۆڕان له‌سه‌ر جه‌سته لاواز بووه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتیمانیه، یانیش ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوترێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌ردای پره‌نسیپه‌کانی خۆی بووه که پێشتر سه‌ر سه‌ختانه داکۆکی لێ ده‌کرد، یان که ده‌گوترێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها بۆ دژایه‌تی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دامه‌زرێندراوه.
44 responses to “کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان”
دەسط خۆش کاک بەڵێن، نوسینەکەت کورت و کاریگەرە و چەند بیروبۆچونێکی جیاوازی بە ڕوونی خستۆتە ڕوو. ئێمەی مرۆڤ زۆر جار وا تەوەقوع دەکەین هەلەکان (چانسەکان) دەبێ وەک شاشەی سینەما زەق و زل بێنە بەرچاومان تا وەک هەل بییانناسینەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە چانس زۆر جار بە ئەستەم دەناسرێتەوە. باشتریش وایە چەندین هەلی بچوک بچوک بقۆزرێتەوە وەک لەوەی بە درێژایی کات چاوەڕوانی هەلێکی گەورە بیت، ئەمەش یەکێکە لەو هەلانەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەتوانێ خۆی پێ بسەلمێنێت کە هەر بە ڕاستی و لە بنچینەدا مەبدەء و ئامانج و هەدەفیان جیاوازە لە حیزبەکانی تر و دەسپێشخەر بن لە کۆتایی هێنان بە نەریتی بۆماوەی کۆبوونەوەی نهێنی. هەرچەند من پێشم وایە تازە ئەو هەلەش لەدەست چوو، چونکە کە زۆری پێ چوو کاریگەرێتی و باوەڕ لەدەست دەدات.
جا به‌ڕاستی ژوان خان، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه که ده‌بێت جیاوازی هه‌بێت له نێوان هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌نا چ پێویست به‌و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه ده‌کات.
Dast xosh babateki chaka bo lekdanawa
سوپاست ده‌که‌م
Hach Korr w Kobwnaawayaak la newaan 2 Diwaarda bkret… ba be amadaabwnni Journalist , dazgaai rragayaandanakaan, rozhnamakaan…Manaai waya ka tanah labarzhawanddai 2 kaasn aw kobwnaya! Nak la barzhawaandi Milatek. I
کاک بێستون ، سوپاست ده‌که‌م بۆ تێبینیه‌که‌ت، منیش هیوادارم وا نه‌بێت
ده‌ستخۆش کاک به‌ڵێن
ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ک بۆ ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه جێی گومانه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو هێزه‌که‌ش جێی گومانه. کۆبوونه‌وه‌که دوو که‌سی بووه و هیچ یه‌ک له سهرکرادیهتییهکانی هه‌ردوو لا به‌شدارنه‌بوون و جگه له هه‌ردوو سه‌رۆک که‌سی دیکه ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نازانێ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی روونکاری ئاشکراییه.
به‌ڵام له هه‌ر حاڵێکدا کۆبوونه‌وه و دیالۆگ باشتره له دژایه‌تی و شه‌ڕی راگه‌یاندن.
به‌بێ هیچ گومانێک کاک هه‌ڤاڵ، وه‌کو جه‌نابیشت باست کردووه هه‌بوونی زانیاری ته‌واو زۆر گرنگه هه‌ر هیچ نه‌بێت با لێکدانه‌وه‌ی تری بۆ نه‌کرێت
دەستت خۆش کاکە بڵند گیان
من بروام وایە
کە ئیستای کوردستان پێویستی بە یەک دەگە نەک کەرت کەرتی بچوک لە ھەرێمێکی بچوک
بۆیە دڵ خۆشم بە کۆبونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ گشت لایەنە ئۆپزێۆنەکان
دڵخۆشی خوم دەر ئەبرم
نەک پشت لەیەک کردن لە یەکتری لە ناو ھەرێمێکی بچوک
کاک چاوشین هیچ که‌سێک نکوڵی له‌و ڕاستیه ناکات، دیالۆگ باشترین بژاره‌یه و گفت و گۆ و ئاخاوتن له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان زۆر گرنگن، به:ڵام خه‌ڵکیش مافی هه‌یه شت بزانێت.
ده‌ست خۆش کاک به‌ڵێن،
له زۆر ڕوه‌وه هاوڕام له گه‌ڵ ژوان خان ،پێم وایه هێشتا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هاوشێوه‌ی هێزه‌کانی دیکه ، هه‌مان کاره‌کانی ئه‌وان دوباره ئه‌کاته‌وه !
دەستتانخۆش کە ئەم بابەتە هەستیارەتان ورووژاندووە و تێکستەکەیشتان خۆی لە خۆیدا پرسیارێکی زۆر دەهێنێتە ئاراوە . بۆ نموونە :
ئەگەرئەو دوو کەسایەتیە سیاسیە باسی چارەنووس و رەوشی ژیانی خەڵکیان کردووە لە هەرێمەکەدا کەواتە خەڵک مافی ئەوەی هەیە بپرسێت ، چیتان باس کرد ؟ چیمان لێدەکەن ؟ لەچیدا کۆکن ، لە چیدا ناکۆکن بۆچی ناکۆکن لەسەر ئەو بابەتە ؟ باشە وا دەسەڵات شەفاف نە بوو ئەی گۆڕان بۆ دەیشارێتەوە .. ئەگەر بەردەوام ئاوا بکەن خەڵک لەوانیش دوور دەکەوێتەوە .
پاشان بارزانی لە گووتارەکانیدا هەندێکجار شتی جوان دەڵێ بەڵام لە پراکتیکدادەسەڵاتەکەی بە پێچەوانەوە رەفتار دەکات . بریارەکانی هەر کۆمەڵێک وشەن لە راگەیاندنەکاندا دەیانیستین بەکردەوە هیچ نابینین ! ئەگەر من لەماڵەوە کەس بەقسەم ناکات دەسەڵاتەکانم دەبەخشمە ئەندامێکی تری خێزانەکەم کە بەقسەی دەکرێت لە لایەن ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەمەوە.
کاک ڕۆژ سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت،
هه‌ر بۆیه‌شه گرنگه ده‌سه‌لاته‌کانی حیزب له حکومه‌ت جیا بکرێنه‌وه، دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان سه‌ربه‌خۆیانه و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی کار بکه‌ن
There are 2 opportunity or scenarios before the Kurds at this crucial stadium in Iraqi- Kurdistan and not the third one to establishing faire and modern Kurdish government with international standard which it will be the helpful factor to transfer the Kurd and Kurdistan to real self-determination and protecting the Kurd nations form outside attacks.
The first one is which I am self with it; ‘’is the peacefully and with time limit for dialogues between all parties inclusive independent Kurdish propels representatives out-inside to create an opportunity to transfer the corrupt government & parties system to the high quality or modern system of government basic on international standard law, equality between every Kurds, protecting the dignity of them and protecting the basic of human right for all Kurdish propels with all political, social and thinking differences in southern of Kurdistan’ which this is it will be very hard to achievement practically because most of the Kurdish leaders on the power are now little or more became a part of that unfair and corrupt system and they must step down with facing most of them the national tribunal.
“”And the questions are what Nawshirwan Mustafa and his friend with others can do now!!””
The second scenario which also we can’t saying that it will be not possibly to that will not happened in near future by motiving from the Kurdish enemies around and outside of Kurdish border if the first one is failed. But this 2ed scenario will be self-murderer for the Kurdish nation interest again.
It will be like In fighting unjust practice by Barzani and Talabani families and their supporters. By running to KURDISTAN mountain again and start internal war against the Sheiks, Sayyied and tribal chief or cooling down the dram of war and let the majority of Kurds to know the truth about the children of Sheiks, Sayyied and tribal chief under the leadership of Barzani and Talabani.
The children of Sheiks, Sayyied and tribal chief are very rich. And Kurdish people know very well that they are nothing but corrupt people. Majority of them are involved in corruption and they are the one whom sold Kurdish blood for over two thousand years. After knowing those the Kurds will know how to defeat them.
Nia Amin
Advisor
Mr. Amin,
Your comment on the subject is highly appreciated.
Unfortunately most of the important dialogues have been hidden behind four walls, what we need is transparency with the first scenario that you mentioned. Transparency is an important part of opening in the region.
بيكومان دانووستان و كوبوونه وه شتيكى زور ئاساييه له دونياى سياسى ئه م دانشتن و كوبوونه وه ى نيوان به رزانى و نه وشيروان مسته فا : من بو خوم به كاريكى باشى ئه زانم : جونكه بو مان ده ركه وتووه زور به ى كيشه كان و جاره سه ر نه بوون و بوونى به ده ست سه ركرده ى يه كه مه كانه : دواى بزووتنه وه ى كوران يه ك بست ته نازوولى نه كردووه له داوا ره واكانى خه لكى كوردستان : وهاتنى به رزانى و كووبنه وه ى له كه ل بزووتنه وه ى كوران : خوى له خويدا ده رخستنى ئه و راستييه كه بزوتنه وه ى كوران هيزيَكى كاريكه ره وه به تا يبه ت باريزكاى سليمانى و كه رميان كونترولى ئوبوزسيون و كورانه
ئه‌وه زۆر ڕاسته کاک ڕۆڤان، سه‌رکرده یه‌که‌مه‌کانی لایه‌نه‌کان خاوه‌نی بڕیاری یهکلاییکهرهوهن ، بۆیه گرنگه بزانرێت ئه‌و بڕیارانه چین و کێ داونی. هه‌ر لایه‌نێکیش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا سازش بکات، متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵک به‌ده‌ست دێنێت.
دوبارە دەست خۆش کاک بەڵێن، من پێم وانیە ئەم جۆرە کۆبونەوانە هیچ دڵخۆشکەر بێت چونکە هیچ کەس نە سەبەبی دەزانێ نە ئامانجی و وە نە ئەنجامی، گەر سەرۆکی هەرێم بیەوێت ئاشتی و تەبایی لە کوردستاندا بەرقەرار بێت، دەبێت چاکسازی لە پەرلەماندا بکرێت و کێشەکان لە پەرلەماندا چارەسەر بکرێن چەنکە سەرۆکی بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکات تا بە دانشتن لەگەڵیدا کێشەکان چارەسەربن. دوبارە دەست خۆشیت لێدەکەم.
به‌ڵێ کاک گۆران، وه‌ک به‌شێک له هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان پێویسته په‌رله‌مانی هه‌رێم ببێته په‌رله‌مانێکی ئاکتیڤ تا بتوانێت ڕۆڵی گرنگی خۆی ببینێت.
سەرەتا دەستتان خۆش بۆ ورۆژاندنى ئەم بابەتە، بێگومان ئەمە يەكێكە لە بابەت گەرمەكانى ئەمرۆى هەرێمىَ كوردستان، بەلآم من پێموايە ئەمرِۆ لە كوردستان شێوەیەك لە بێ برِوای لە نێوان خەڵک و سياسيەكاندا دروستبووە، كۆبوونەوەكانيش هەميشە لە پشت دەرگا داخراوەكان ئەنجامدراون و هيچ ئەنجامێکیان نەبووە، بويە ئەم كۆبوونەوەيەش هيچ نييە جگە لە زيادكردنى ژمارەيەكیتر بۆ ژمارەى كؤبوونەوەكانى پێشووترى سياسييەكان و لە دواى هەر كۆبوونەوەيەكيش راگەیاندنەکانیان دەڵێن: بيروبۆچوونەکان وەكو يەك بوو! بوية ئێمەش مافي خۆمانە هەرگومانێكمان هەبێت لە سەر ناوەرِۆكى كۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی بزۆتنەوەی گۆران، من وەكو تاكێكى ئەم وەلآتە پێموانييە كۆبوونەوەی بەرێزان سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى بزۆتنەوەى گۆران هيچ ئەنجامێكى ئەرێنی بۆ پرۆسەی سياسي و ئيدارى هەرێمی كوردستانى هەبێت، چونکە كێشەی ئێمە نەبوونى سيستمێكە بۆ بەرێوەبردن، نەك نەبوونى كۆبوونەوە لەنێوان ئەو دوو بەرێزەدا! بەلآم بە هەر حاڵ كۆبوونەوە و ديدارەكان هەبن باشترە لەوەى تەنانەت قسەش پێكەوە نەكەن.
نوكتەيەكى فارسي هەیە دەڵێ: ئەگەر حيلێ نەدارەت چرا لەف لەف كەردی؟ واتە ئەطەر فێڵی تێدانييە بۆچى پێچاوتەوە؟
ئەگەر ديدارى ئەم دوو بەرێزەش بۆ چارەسەركردنى بارودۆخى شێواوى هەرێمی كوردستانە بۆچی ناوەرِۆكەکەى بە شاردراوەى ماوەتەوە؟ لە كاتێكدا بۆ دڵنیاى خەڵكى زۆر پێويست بوو دەقى گفتوگۆكانيان بلآو بكرێتەوە.
لە مەسەلەى چاكسازيشدا پێموانييە هەردوو لايەنى ئۆپۆزسيۆن و دەسەلآتيش بەجدى هەوڵ بدەن بۆ چاكسازى و هەموويان دەرچۆی يەك فێرگەن و ئەويش ئەوەيە تا ماون دەبێت هەر ئەوان دەسەلآتداربن و ئەمەش گەورەترين تەگەرەی بەردەم پرۆسەى سياسييە لە هەرێمی كوردستان… دەنا وەلآمدانەوەى پرۆژە بە پرۆژە نيشانەى جێبەجێ نەكردنى هەردوو پرۆژەکەیە….
کاک که‌ریم سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت و به‌ڕستی ئه‌و په‌نده فارسیهم پێ جوان بوو.
به دیوێکدا کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندایه، به‌ڵام له‌م نێوهندهداخهریکه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ فه‌رامۆش ده‌کرێت که بریتیه له متمانه‌ی خه‌ڵک به هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی هه‌رێمه‌که.
دەست خۆش کاکە بەڵین,
رووداوەکانی کوردستان وەک هەمیشە تایبەتمەندی خۆی هەیە.
ئەمە یەکەم جار‌و دواجار نابیت بۆ سەرکردەکانی کوردستان کە
بە دوو قۆلی و سێ قۆلی و پئنچ قۆلی کۆ ببنەۆە.
گرنگ دەرئەنجامەکانە و خواستی گەلە کە دەرئەنجامەکان قبوول
بکات. هیوادارم کۆبوونەکەی بەرئزیان دەرئەنجامی باشی هەبیت .بەرئز سەڕۆکی هەرئم پئویستە پئش هیچ دانوستانیک
لەگەل هیچ لایەنیک بریارەکانی خۆی جئ بە جئ بکات. لە کۆتایدا لە سیاسەدا هیچ شتئک ئاستەنگ نیە. هەر هئزو ورەی
گەلە کە دەبیت چۆک بە سەرکردەی نارەواو خۆپەرست بهئنئت. هیوادارم سەرکردەکانی کوردیش بەو پەری دلسۆزی یەوە لە خزمەتی کورد‌و کورستان‌دا بن.
سوپاس سارا خان بۆ تێبینیه‌که‌ت ،
جیبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه ده‌شێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆرێک له ئاڵۆزیه‌کان، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا نیم چاره‌سه‌رکردنێکی یه‌کلایی ئاسته‌نگه‌کان بن. به‌ڵام وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌کرێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک گه‌شبین بین پێی
ترسی خه‌ڵک له کۆبونه‌وه‌ی داخراو.. ڕێک به ئه‌ندازه‌ی ترسی سه‌رکرده‌کانه له رای گشتی
جیهانگیریو گۆڕانکاری ناوچه‌که‌و نامۆبیی نه‌وه نوێکان به سه‌رکرده‌کان، ئاماژه‌ی بێ ێمتمانهین
کلتوری سیاسی کورد‌و ناوجهوهکه به‌رژه‌وه‌ندخوازی سهرکردهکانو ره‌فتاری پاوانخوازیان، ئاماژه‌ی گوێنه‌دانی ئه‌وانه به خه‌ڵک
ئه‌م لێکنه‌چوونه له هه‌ناودا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دوو کلتوری نائاشنایه به‌یه‌ک..یه‌که‌م: کلتورێکی نوێی پشتبه‌ستوو به ڕای گشتی‌و گۆرانکاریه‌کان. دووه‌م: کلتورێکی کلاسیکی کوردی‌و ناوچه‌یی که تیایدا سه‌رکرده هه‌موو هێزێکهو حیزب‌و خه‌لکیش ده‌بێت به جوڵه‌ی په‌نجه‌کانی ئه‌و فه‌رمان وه‌ربگرێت
بۆ ئه‌وه‌ی پێکدادان ڕوو نه‌دات، پێویسته کرانهوهوی زیاتر، تۆلێرانسهو په‌یره‌وکردنی زیاتری دیموکراتی له هه‌رێمه‌که‌دا به‌ڕیوه بچیت. له‌ویدا دانیشتوانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت‌و کورد به‌گشتی بهرهژهوهندیان ئه‌بێت.
کاک شوان ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م بۆ تێبینیه‌که‌ت.
پێویسته کرانه‌وه‌ی سیاسی به‌شێکی دانه‌بڕاو بێت له پرۆسه‌که، کرانه‌وه‌یه‌ک که ته‌واوی گومانه‌کان له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که بڕهوێبێتهوه و ڕیگهگریش بێت له‌وه‌ی جاریکی تر دیسانه‌وه دووباره ببنه‌وه.
وا دیاره هۆکاری نهێنی دانیشتنه که یان بۆ مه به ستی ئاسایشی گشتی ناوچه یی هه رێمه کان و به لانسی سیاسی راگرتنی لایه نه کان بۆ پارێزگاری له ده سه لاتی ناوچه یی و هه رێمی له هه رێمی کوردستان ئه وه ش ئه که وێته ئه ستۆی به ر پرسیاری مه سعود بارزانی و نه و شیروان له غیابی تاله بانی دا بۆ به راوردی هه ڵسه نگاندنی ئه گه ره ناجێگیره کانی ئاسایشی هه رێم بوبێت.
بهڕاستیئ من نازانم کاک نامۆ تۆ بڵێی وابێت؟
Kak Balen,
Dastakant xosh bo am babata, ba rasti wshaskant la jey xoydaya. balam away jegay sar surmandna la lay mn, awaya chandaha kobunawa u danishtni syasi waha krawa lamaw pesh, aya ta ch raddayak karigari haya? hamu partakani kurdstan lam katay estada pewista yak riz bn u dast la naw dasti yatri bn, chunka awata xoman dabinin Turkya u Iran la jey xoyanawa palamarman dadan u naxoshi bo galakaman drust dakan, la zherishmanawa 3arab hata bmenet rqi la kurd dabet awa shteki zanrawa u mezhuyaki koni haya.
Mn dalem am kobunawaya boya wa krawa bo away bas aw 2 shaxsa xoyan 2 qili qsa bkan, bo away karigari medya u journalisti lasar nabet, qsakan shi nakretawa ba shewayaki tr, rek kawtnek drust bkan la baini xoyanda chunka ba rasti waku wtm yak rizi pewista bo am katay kurd ka la nawchaykdain 3 jut chawi lasara.
xo agar la layaneki xrapawa bir lama bkretawa, yakek atwanet blet awa Parti u Gorran yak agrn la dzhi PUK bo away azhawa drust bkret labaini am 3 hizbada.
handek sht wa basha ka journalist u camera u am shtanay le nabet bo away 2 kas btwann ba asayi qsa lagal yaktri bkan, nawak agayan la dami xoyan bet labar away TV u 50 journalist lawe amadaya u sairi damyan dakan chi blen u chi nalen, hiwadarm bo barzhawandi gshti millataka bubet u nak bo barzhawandi hizbi yak taka kasi.
lagal rezmda.
جا کاک ژیر ، تا ڕێگه له هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه بگیرێت پێویسته زانیاری به ڕوونی ئاشکرایی هه‌بن، زانیاریه‌ک که بتوانرێت ئاڕاسته سیاسیه‌کانی له‌سه‌ر بونیات بنێیت.
kak balen,
commentakat jwana, balam ema hamuman dazanin ka qaumi ema, eshta nagaishtota aw raddayay ka sud la media u journalism wargret, lagalr rezmda balam estash zor sht haya ka ba hala lek dadretawa. estash estash kas nazanet am kobunawaya lasar chi bwa balam har lam postay today chandin commenti joraw jor dabinm, xalk ba shewayaki kwerana biri le dakawatawa. rasta hala lawadaya ka la pshti dargay daxrawawa krawa, balam wabzanm ama shteka ka zor dameka waku baw waya, yasayak nya ka regayan le bgret u blet la wlateki democratida 2 layan boyan nya la pshti dargay daxrawawa qsa lagal yak bkan yan rek kawtnek bkan. labar awa ba daxawa har dakret. mushkilay saraki wlati ema awaya ka pandi peshinan alet ” gawra aw darezhet u bchuk qachi te akat ” wata grftakan la sarawa dena xware, sarkrdakan bam shewaya kar dakan, labar awa xalki asayis qanun peshel dakan, boya mn dalem eshta kurd zori mawa bo away bbet ba wlatek ka btwanet lanw xoyanda ba yakgrtuy u yak rizi kar bkan.
mn lagal awada nim ka kobunawa lasar mafi millat abaet la pshti dargay daxrawawa bkret, balam hizbakani amrikash, waku wlatani dikash, jar u bar sarkrdakanyan ko dabnawa ba be away bheln journalist u media bazhdar bet, chunka lawanaya bo barzhawandi hizbi bet nawak barzhawandi millat. Baly mnawa raftareki asayia bas nawak la hdudi xoy la bdat, kobunaway gshti la barchawi xalkda pewista, balam handek jarish kobunawa private akret u xalki nabet ba shewazeki tr yan bochuneki tr leki bdatawa.
dast xoish kak balim bali amkobonawaya bo doxe syase amroe kurdstan zoir grngbo balam gayandne zanyare naw kobonawaka bo xalko raegshte grengtr peshtr goran raxnayan habo la shardnawae nawaroke kobonawakan balam xoshyan haman shtyan dobara kirdawa badaxawa blaw nakirdnawae zanyare kobonawakan dabeta mayae negaraneo goman lasar daneshtnaka o ranga gorano barzany zararmandbn la shardnawae nawaroko agadar nakirdnawae raegshteo drost bone goman
سوپاس کاک ئالان،
هیوادارین ههنگاوێکی وا بنرێت هه‌موو گومانه‌کان بڕه‌وێنێته‌وه، و ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه گرنگه ده‌کرێن به نادروست له قه‌ڵه‌م بدات
کۆبونەوەى نێوان هەر یەک لەبارزانى و نەوشیراون مستەفا هەمان ئەو سیاسەتەى نیشانداین کە دەبێت کۆبونەوەکان لەژورە داخراوەکان بمێننەوەو جگە لەچەند سەرکردەیەکى حیزب هیچ کەسی دیکە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان نەزانێت… کۆبونەوەیەکى لەم شێوەیە سەرەتایەکی دڵخۆشکەر نییە بۆ هێزێکى سیاسی وەک گۆڕان کە بڕیاریداوە هەمان سیاسەتى پارتى و یەکێتى دوبارە نەکاتەوە.
کاک ئیبراهیم سوپاست ده‌که‌م
دووباره‌کردنه‌وه‌ی کوت و متی ڕێبازه‌کانی لایه‌نه‌کان یانی گرتنه به‌ری هه‌مان جۆری سیاسه‌ت و هه‌مان بیرکردنه‌وه‌و هه‌مان ڕوانین، بۆیه هیوادارم وا نه‌بێت
dast xosh kak balen babateky jwana.
mn wak kcha ganjeky am shary slemanya mn pemwaya sarkrda syasyakany kwrd taeista la krdawakanyana ichy waman nabyny ta la kobwnawakanyan bybynm.
balam balamawa sayra ka baxoyan alen kaseky shafafynw balam xoshyan la chwar cheway zhwrekda taw twey masalakan akan.
mn pemwaya basy awayan krdwa kakatek layany syasy party sarekayaty agreta dast layani goran benawa naw 7kwmatw bar halasty 7kwmat nakan.
yan rekawtneky tazay hardw layan yan rang be basy btaw krdny har de paywany party w goran bet yan paywandy haremw baxdaw charasar krdny keshakan
سوپاس کاشما، به‌راستیش مه‌به‌ستی نوسینه‌که‌م زیاتر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی ڕوونی و ئاشکراییهیه، جا ئیدی پارتی گۆڕان بێت ، یه‌کێتی و یه‌کگرتوی ئیسلامی بێت، هه‌ر دوو لایه‌نێک بێت گرنگه زانیاری هه‌بن تا خه‌ڵکیش متمانه‌ی له‌لا دروستبێت.
مەرجی هەرە گرنگی مرۆڤی سیاسیی، ئەوەیە کە بڕوای تەواوی،بە دیالۆگ و هونەری دپلۆماسییەت هەبێت،یەکێک لە خاڵە لاواز و پڕ کێشەکانی ئێمەی کورد لە سەد ساڵی ڕابووردودا،ئەوە بووە کە نەمانتوانیوە هونەری دیالۆگ و هونەری دپلۆماسییەت وەک مانا دروستەکەی بەکار بێنین،هەمیشە بە گومان و ترسەوە لە دیالۆگ و هونەرەکانی گفتوگۆمان ڕوانیوە،ئەم کارەش کارێکی وایکردووە کە نەتوانین هونەری دیالۆگ و هونەری سیاسەت وەک مۆڕاڵ و زمانی سەردەم تەماشای بکەین،بەردەوام ئێمەی کورد لە دیالۆگ و ئاخافتنی سیاسیی‌دا،وەک تەماشاکار و میوان ئامادەی گفتوگۆکان بووین،حەقیقەتی ئەم مۆڕاڵەش پەیوەندی بەنەبوونی دێکۆمێنت و گوتاری سیاسیی خودی کوردەوە هەیە،لە مێژووی ئێمەدا سیاسەت لە دیالۆگ و ئاخافتنی سیاسی‌دا،هیچ بەرهەمێکی تەندروستی بەرهەم نەهێناوە،هەموو جارەکان و گشت گفتوگۆکان کورد وەک میوان خۆی لەناو دیالۆگەکاندا بینیوەتەوە.دانیشتنی ئەم جارەی هەردوو سەرکردەی سیاسیی کە بەڕێزان مەسعود بەرزانی و نەوشیروان مستەفا ئامادەی بوون،تەنیا دووبارە بوونەوەو درێژکردنەوەی ئەو قسەوباسانەیە کە خۆی لەناو گازندە و گلەی هەردوو لادا دەبینێتەوە،سەیرە سیاسەتی تەندروست بە چ مەرجێک دانیشتنی داخراو و قفڵ دراو قبوڵ دەکات،ئاخر سیاسییەکانی ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمدا،دیالۆگ و دانیشتنی سیاسیی لە پەنا دیواری تاریک‌دا ئەنجام دەدەن،چۆن ڕەوایە لەم سەردەمەدا کە سەدەی ئاڵوگۆڕ و تێکەڵبوونی کەلتوورەکانە،سەردەمی فراوانبوونی زیاتری دیمۆکراسییە،کەچی گفتوگۆکان لە ژووری نەبوونی دیمۆکراسیدا ئەنجام بدەن،من وەک خۆم هیچ دڵخۆش نیم بەم دانیشتن ودیالۆگانە؟چونکە ئەم سەردەمەی ئێستا قبوڵی ئەم جۆرە دانیشتن و میواندارییانە ناکات،کە دوور بێت لە چاوی میدیا‌و گشت تاکەکانی کۆمەڵگە.
کاک ده‌وه‌ن، سه‌رجاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ترس و دڵه ڕاوکێیه‌ی هه‌ن به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه و دیالۆگ له نه‌بوونی متمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م باره‌ش هه‌ر حیزبه کوردیه‌کان دروستیان کردووه
له نێوان دێڕه‌کانی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه نووسیویه‌تی، هه‌ندێ توومه‌ت خراوه‌ته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یاخوود کاك به‌ڵین ساڵح ده‌یه‌وێت ناڕاسته‌وخۆ به خوێنه‌ر بڵێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوومانی له‌سه‌ره له‌م ڕوانه‌وه. بۆچی گۆڕان له‌سه‌ر چه‌سته‌ی ی ن ك دامه‌زراوه؟ یان کێن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵین و ده‌زانن گۆڕان له پرنسیپه‌کانی خۆی لایداوه، یان بۆچی ده‌بێت گۆڕان دژایه‌تی پارتی بکات. به ووڕووژاندنی ئه‌م بابه‌ته کاک به‌ڵێن ساڵح له پرنسیپه‌کانی ڕاۆژنامهوانی لایداوه‌و و بڕیاری یهكلاکهرهوی له سه‌ر گۆڕان داوه، ده‌بوو کاك به‌ڵین پرسیاری ئه‌وه‌ی بکردبایه، داخۆ ده‌بێت به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بۆ جێبه‌چێکردنی بڕیاره‌کانی بۆ ڕاده‌ستکردنی تاوانباران بۆ دادگا به‌شێوه‌یه‌ك ڕایگشتی و لایه‌ناکان ڕازیکات کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و ڕاپرسی به نه‌وشیروان مسته‌فا کردوه، دوای کۆبوونه‌وه‌که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند به‌شداری له حکومه‌تدا ناکات ، واته ئه‌وه یه‌کێکه له‌و خاڵانه‌ی له کۆبونه‌وه‌که‌دا باسی لهسهکراوه، واته مه‌سعود بارزانی داوی له گۆڕان کردوه له حکومه‌تدا به‌شداربن، واته مه‌سعود بارزانی له ئه‌دائی حکومه‌تی ئێستا ڕازی نیه پێشئه‌وه‌ی له یه‌کیتی بسه‌نێته‌وه ده‌یه‌وێت ڕێگه‌خۆش کات بۆ هه‌نگاوه‌کانی به‌نیازه له ژێر فشاردا ئه‌نجامیدات.
کاک ئاوات، سوپاسی تێبینیه‌که‌ت ده‌که‌م هه‌روه‌هاش به‌شدار بوونت له‌م گفت و گۆیه‌دا.
با سه‌ره‌تا ڕاستیه‌ک هه‌یه باسی بکه‌م، وروژاندنی هه‌ر پرسیارێک به گه‌وره و بچوکیه‌وه ڕه‌وایی خۆی هه‌یه، وه‌ک چۆن بۆخۆم بڕوای ته‌واوم به‌و پرسیارانه‌ی خۆم هه‌یه ، ئاواش به پرسیاره‌کانی به‌ڕێزتان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێک من بڕوام پێی نه‌بێت ، نامگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بکه‌ومه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌م له‌ڕێی تۆمه‌ت خستنه پاڵی، بۆیه دڵنیات ده‌که‌مه‌وه له‌وه‌ی نا له پره‌نسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی لامنهداوه، ئه‌گه‌ر وروژاندنی بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ دید و بۆچونه‌کانی به‌ڕێزتاندا ناگونجێت ، ناکرێت بخرێته ئه‌و بواره‌ی بگوترێت له پره‌نسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی لامداوه.
کاک ئاوات، نازانم جه‌نابت تا چه‌ندێک سه‌یری میدیا ده‌که‌یت له کوردستان تا بزانیت چی له‌سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نوسراوه. ده‌یان ڕای جۆراو جۆر و لیکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان و باش و خراپ که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه، زۆر باسکرا و باسیش ده‌کرێت.
به‌لای منه‌وه وه‌ک بۆ ئازیزێکی ترم نوسیوه هه‌ر له‌م بڵاگه‌دا ، گرنگ نییه کۆبونه‌وه‌که له نێوان پارتی گۆڕاندا بووه، یان له نێوان یه‌کێتی و گۆڕان یان پارتی و لایه‌نێکی ئیسلامی یان گۆڕان و حیزبی سۆشیال دیموکرات، مه‌سه‌له ڕاسته‌قینه‌که له‌وه‌دایه چی باسده‌کرێت، بۆ خه‌ڵک نه‌یزانێت، بۆ ده‌بێت هه‌ر به هه‌مان شێوازی ساڵانی پێشوو سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کاندا بکرێت ، بۆ خه‌ڵک نه‌توانێت به‌شدار بێت له پرۆسه‌ی بڕیارداندا؟ زۆر مه‌سه‌له‌ی تریش.
هیوادارم ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م به سنگێکی فراوانه‌وه لێوه‌ربگریت. دیسانه‌وه سوپاس
بارزانی له شتێکدا سه‌رکه‌وتوو بوو، ئه‌ویش چڕكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ لیستی گۆڕان و سهرۆکهکیان.. که ئه‌مه فۆرمێکی هه‌ره خراپه له‌لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت بووه و هه‌موو خه‌ون و ویستێکی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه له خۆیاندا ده‌توێننه‌وه.. خۆپیشاندانی 17ی شوبات نموونه‌ی هه‌ستانی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمهڵایهتهیه، که له یه‌که‌م رۆژی خۆپشاندانه‌کاندا سه‌رانی گۆڕانی به په‌شۆکاوییه‌کی زۆر و پڕ له ترسه‌وه، بێبه‌ریی خۆیان راگه‌یاند و وتیان ئێمه نین. به‌ڵێ ئه‌وان نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستیان له شێواندنی تووڕه‌یی هه‌بوو، ئه‌م تووڕه‌ییه ده‌کرا زۆر ئه‌نجامی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی لێ بکه‌وێته‌وه، وه‌کو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شێوه حکومڕانییه‌کی دیکه.. خۆپیشاندانه‌کان ئاڕاسته‌یان بۆ لقی چوار وه‌رگرت، ئه‌مه مانای رازینه‌بوونه به پارتێک که له‌گه‌ڵ ویست و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ناگونجێت، ئه‌م خۆپیشاندانه دژی ئه‌و فۆرمه پارتیکردنه بوو، که له کوردستاندا بوه، که گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌و فۆرمه حیزبکردنه.. بۆیه پێم وایه ئه‌م کۆبوونه‌وه و چه‌ندانی دیکه له‌و شێوه‌یه، جگه له شێواندن ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایتییه کاریگه‌رییه‌کی دیکه‌ی نابێت..
کاک سۆران، سوپاسی لێکدانه‌وه‌که‌ت ده‌که‌م،
ڕووداوه‌کانی 17ی2 و پاشتریش گه‌لێک لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرن، هاوڕای به‌ڕێزتانم ده‌بوایه ئه‌و خۆپیشاندانانه هه‌ر له فۆرمێکی سیڤیلیدا مابایهتهوه و دوور له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی حیزبیانه (جا هه‌ر لایه‌نێک بێت) تا گه‌شه‌کردن و پره‌سه‌ندنی ژیانی سیڤیلی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ببینیایه. هیچ به دووریشی نازانم ده‌ست خستنه ناو ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه و بردنی به ئاقارێکی تردا یه‌کێک بوو له هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه له سنورێکی دیاریکراوی جوگرافیدا.
Azaizakam : Dast khosh bo am babata; lek nzikbunawa shteki basha; balam tawaku tawanabrany 18/Shubaty SUlaymany , baszay khyana nagan,, dandustan hich manayaki nabet. Dabet labirman nachaet ka ( ka Party) la SUlaymany,, dar u bardy Lqi 4 y grngtrbu balawa waku la khweni khalki SUlaymany. Wa lau brwaydam qat Saroki Party au shtanakt ka khalki khoi sza bdat lbar khatry Khalki Sulaymany. boy Naushirwan mustafa kauta halyaki mezhuywa,, awsih bam dansihtnay la Gal party awai slaman ka bo dasalt hamu shtek asayia balaywa.
کاک عه‌زیز،
ده‌زانیت هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کانه‌وه ئه‌م ڕایه‌م هه‌بووه و حه‌ز ده‌که‌م جهنابیشتانی لێ ئاگادار بکه‌مه‌وه،
ته‌قه کردن و کوشتنی هه‌ر که‌سێک بێت تاوانێکه نه پاساو هه‌ڵده‌گرێت و نه بیانووی بۆ هه‌یه و ده‌بێت له دادگاییه‌کی ڕه‌وا و سه‌ربه‌خۆدا سزا بدرێن و ئه‌مه‌یان تاوانێکه هیچ سازش کردنێک هه‌ڵناگرێت. له هه‌مان ده‌میشدا ئه‌وانه‌ی مناڵێکی ژێر ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ هانده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان به‌بێ بیرکردنه‌وه له ئه‌نجامه‌کانی ، ئه‌وه‌شیان هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه.