له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا دوو هه‌واڵی زبر له به‌غداوه سه‌رسوڕمانێکی زۆری هه‌رهیچ نه‌بێت له ناو کورده‌کاندا دروست کرد .
یه‌که‌میان فرمانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بوو بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه حکومیه‌کانی شاری خانه‌قین.
دووه‌میشیان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بوو که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر گوتوویه‌تی به نیازه له‌شکری عێراق بنێرێت بۆ چیاکانی قه‌ندیل به نیازی ده‌رکردنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که و پژاک .
هه‌ردوو هه‌واڵ له‌پاش کۆبونه‌وه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دێن له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌و لایه‌نه عێراقیانه‌ی به‌شدارن له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا.
ناکرێت باز به‌سه‌ر ئه‌م دوو هه‌واڵه‌دا بدرێت و وه‌ک زۆرێک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی پێشووتر که له به‌غداوه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت بخرێنه خانه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕاگه‌یاندنه و بۆ گه‌رم کردنی بازاڕی سیاسی ده‌درێن و هیچ بایه‌خ و کاریگه‌ریه‌کی نابێت.
زۆرێک له لایه‌نه عه‌ره‌به‌کانی به‌غدا به شیعه و سوننه‌شه‌وه که‌وتونه‌ته گازه‌نده کردن له خودی مالیکی به‌وه‌ی هه‌نگاوی تاک لایه‌نه ده‌نێت و هێدی هێدی به که‌رخه‌ی دیکتاتۆریه‌تدا ده‌یشکێنێته‌وه. زۆرێکیش له نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هاوڕان.
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جه‌له‌ولا و قزرابات، قوڵ بوونه‌وه‌ی زیاتری کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، بۆردومانکردنه‌کان و تۆپبارانکردنه‌کانی ئێران و تورکیا، نه‌بوونی خواستێکی ڕژدی سیاسی بۆ پیکه‌وه ژیان له عێراقێکی دیموکراتی فێدراڵیدا، ئه‌م دوو هه‌واڵه ناسازه‌ی له به‌غداوه هاتن، هیچ مانا و ئاماژه‌یه‌کی تر ناده‌ن ئه‌وه‌نده نه‌بێت پێمان ده‌ڵێن به‌غدا ته‌نها ئه‌و شێوازی چارهسهرکردنانهی له‌لایه که خۆی بڕیاری لێده‌دات و هیچی تر.
جا ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی به‌غدا دڵنیایمان ده‌داتێ که پێکهێنانی ئه‌و عێراقه‌ی پێش ساڵی 2003 بیری لێده‌کرایه‌وه، هه‌روا سانا نییه ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت.
له‌و دوو هه‌واڵه‌دا مالیکی چیی به کورد گوت؟
یه‌که‌میان حکومه‌تێکی به‌هێز و خاوه‌نی بڕیاری بێ چه‌ندوچوون له‌سه‌رکردن له ناوه‌ند و دووه‌میشیان لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، په‌یامی سێهه‌میش له به‌غداوه ئه‌وه‌یه تا کارنامه‌ی ده‌ره‌کی له عێراقدا هه‌بێت بۆ هێنانه ئارای ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت سه‌قامگیری ، ئه‌وا به‌رنامه ناوخۆییه‌کان ده‌بێت بکرێن به ژێر گڵه‌وه .
له ساڵی 2003 وه کوردی عێراق له دانوستاندندایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌نددا، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی دانوستاندنیان له‌سه‌ر ده‌کرا و ده‌کرێت، یه‌کلایی نه‌بونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده جار جاره لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین فڵانه یان فیساره مه‌سه‌له‌یان تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروست بووه له سه‌ریان به‌ڵام هێنده نابات هه‌مان ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بنه‌وه کرۆکی کێشه‌کان.
به پێداچونه‌وه به ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، بۆمان ده‌رده‌که‌ێت به‌غدا چاره‌سه‌ری لا نییه و ئه‌و هیوایانه‌ش که کورد به به‌غدا هه‌یه‌تی له‌جێی خۆیدا نین، چونکه هیچ یه‌کێک له حکومه‌ته‌کانی پاش ساڵی 2003 ئه‌و خواسته سیاسیه‌یان نه‌بووه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی داواکانی کورد و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌میشه وابه‌سته‌یی خۆی به به‌غداوه دووپات کردۆته‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگی له کلۆری پیره داردا دۆزیبێته‌وه.
داگرتنی ئاڵای کوردستان له خانه‌قین و ناوچه جێناکۆکه‌کانی تر یانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌و هه‌موو ناوچه دابڕاوانه‌دا، وه‌ک چۆن پێشتر حکومه‌ته یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه به‌رامبه‌ر کورد کردویانه.
به‌غدا هه‌رگیز بڕوای به هیچ ئاڵایه‌کی تر نییه بێجگه له ئاڵای عێراق. له‌و پێودانگه‌وه که کورد نه‌ته‌وه‌ی هاوبه‌شه و یه‌کێکه له دوو پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی وڵاته‌که ده‌بوایه ئاڵای کوردستان نه‌ک هه‌ر له ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڵکو له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیشدا هه‌بوایه.
هاوبه‌شی نیشتیمانی یانی به‌شداری چوونیه‌ک له هه‌موو بواره جیاجیاکانی بڕیاردان و نیشاندانی سیما‌و تایبهتمهندیهیهکانی وڵاتێک. ئه‌گه‌ر بخوازرێت وێنه‌ی کورد له عێراقدا که‌م بکرێته‌وه و ڕێگه له موماره‌سه کردنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بگیرێت ، ئیدی چ به‌هایه‌ک بۆ هاوبه‌شی نیشتیمانی ده‌مێنێته‌وه و بشمانه‌وێت و نه‌شمانه‌وێت ئه‌و هاوبه‌شیه ده‌که‌وێته ژێر باری پرسیار و گومانێکی ئێجگار قوڵه‌وه.
گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ده‌سته‌واژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ده‌ستوری بۆ ناکۆکیه‌کان بۆته ویردی سه‌رزمانیان، به‌ڵام به‌رده‌وامیش پاساویان بۆ چاره‌سه‌رنه‌بوونی هه‌ر یه‌کێک له‌و ناکۆکیانه ئه‌وه‌یه که لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و ده‌ستوره ههژ به‌سه‌ره ده‌کرێت. تا ئێستا نه‌مبیستووه له‌م عێراقه پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌دا دوو لایه‌ن هه‌بن یه‌ک لێکدانه‌وه ، یان تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ به‌ندێک له به‌نده‌کانی ده‌ستوور.
به‌پێی ده‌ستوری کاتی عێراق، کورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م و پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام هه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره نابێت کورد ئاڵاکه‌ی خۆی له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵبدات که ده‌یان ساڵه به زه‌بری هێز هه‌وڵ دراوه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی که بڕیاره به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان بکات.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌و مافه ده‌ستوریه به خۆی ده‌دات له‌شکری عێراق ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیل بکات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و مافه ده‌ستوریه‌ی خۆی به‌کار ناهێنێت وه‌ک سه‌رۆکی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له عێراقدا ڕێگه له تۆپبارانکردنه‌کان و بۆردومانکردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا بگرێت.
هێستاش گومان زۆرن له‌سه‌ر نیشتیمانی بوونی له‌شکری عێراق و قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نێوه‌نده سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌دا زۆرن.
نه‌ک هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ره‌بی سوننه ، له ناو عه‌ره‌به شیعه‌کانیشدا هه‌ن باس له‌و ڕۆڵه زۆره‌ی ئێران و ده‌ست هه‌بوونی ئێران و ئاڕاسته‌کردنی ئێرانی ده‌که‌ن له کاروباری ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراقدا، هه‌ر بۆیه‌شه به دوور نازانرێت له‌ناو ئه‌و یه‌که سه‌ربازیه عێراقیانه‌ی مالیکی ده‌یاننێرێت بۆ قه‌ندیل ، پڕبن له پاسادار یان له سه‌ربازه تایبه‌ته‌کانی هێزی قودسی ئێرانیه‌کان و له‌وێ دایانبکوتێ.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا خۆشحاڵی وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌بڕێت به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی مالیکی و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق ئه‌و هه‌نگاوه بنێت ، ئیدی پێویست ناکات ئانکه‌ره هێرشه زه‌مینیه‌که‌ی بکات” وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت عێراق له بری تورکیا ئه‌و شه‌ڕه ده‌کات ، هه‌رچه‌نده تورکیا تا ئێستا نه‌یگوتووه چه‌ندێک متمانه‌ی به له‌شکری عێراق هه‌یه بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا.
هه‌رچۆنیک بێت په‌یامه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا بۆ کورد له عێراقدا په‌یامی مه‌ترسیدارن و گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه تاران و ئانکه‌ره‌ش داوایان له به‌غدا کردبێت ئه‌و په‌یامانه بدات. بۆیه پێویستی به هاوهه‌ڵوێستی کورده‌کان هه‌یه له به‌رامبه‌ر به‌غدادا. نه په‌یمانه‌کانی مالیکی و نه هیواکانی عه‌لاوی به کوردی ده‌ده‌ن ، هیچیان ناچنه ئه‌و خانهیهوهی بتوانرێت به‌ردێکی بناغه‌ی ئایندهی خۆتی له‌سه‌ر دابنێیت و ئه‌وه‌ی کۆڵه‌که گه‌وره‌که‌ی به‌ره‌وپێشچونی دۆسێی کوردی له‌سه‌ر داده‌نرێت ، یه‌کڕیزی و هاوهه‌ڵوێستیه له چوارده‌وری مه‌سه‌له ستراتیژیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و دوور که‌وتنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه به‌رته‌سکه‌کانی حیزبایه‌تیه.
به‌غدا و تاران و ئانکه‌ره ، سێره‌یان له هه‌ولێر گرتوه و ئه‌رێ کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه کورده‌کانیش کارته‌کانی فشاری خۆیان به‌کار بێنن؟ خۆ ئه‌گه‌ر کارتی فشاریشیان نه‌بێت ، به‌ڵام ده‌شێت پێکڕا هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌و کارتی فشاره دروست بکه‌ن و به‌کاریبهێنن.
39 responses to “هه‌واڵه زبره‌کان له به‌غداوه”
دەستت خۆش کاکە بڵند گیان بۆ ئەم بابەتە گرنگە
کوردستان لە ژێر ھەرەشەی تورکیا دەرھاتووە ئەگەر پەکەکە لێمان بگەرێت
بەڵام ئەوانیش لە ترسی گیانی خۆیان ناچارن ھەر شتێک بکەن
عێراق: ئەترسێت دەست پێکی دابەشکردنی عێراق بەکورد دەست پێ‌بکات
بۆیە لە ترسی شکستی حکومەتەکەی مالیکی وا لە کورد دەکات ئەم کارت و فشارانەی کە باسی لێوە دەکەن من پێم باش نیە بەکار بێت
چونکە ئەبێت لە کاتی حازری دەوڵەتی کوردی ئەوکات ھەموو شتێک بکەین
بەڵام ناشکرێت ئاوا بێدەنگ بین لە ھەڵویستی نەتەوایەتی
بەڵام ئەکریت رێگایی باش بگرینە بەر بۆ ئەوەی تا پێویستیمان بە حکومەتی ناوەند بێت خۆمان لەگەڵ کات و ساتی ئیستا بگونجێنین
بۆیە
ئیستا رای من ئەوەیە سەرۆکایەتی ھەریم با بریاری دەربکات لەبارەی وەزعی ئیستای کوردستان و بەغداد ئارامانە برۆین باشترە لەوەی کارتی فشار لەم ساتە بەکار بێنین
کاک چاوشین، سوپاست ده‌که‌م.
ئه‌و کاته‌ی هه‌ست دروست ده‌بێت به‌غدا نه هه‌نگاو ده‌نێت یان هه‌موو مه‌سه‌له‌کان له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که ده‌کات و به بیانو و پاساوی جیا جیا چاره‌سه‌رکردنه‌کان دوا ده‌خات ئه‌وا پێویسته کوردیش کارته‌کانی فشاری خۆی به‌کار بێنێت، ئه‌مه به مانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ نا ، به‌ڵکو به‌و مانایه‌ی بتوانێت هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شیکی زۆری داواکانی بێنه دی.
به‌ریز كاك به‌لێن ده‌ستت خۆشبیت بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌ت له‌سه‌ر سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان وه لایه‌نی شیعه به‌تایبه‌تی به‌راستی روانینه‌كانت بۆ ئه‌و بابه‌ته سیاسه جون ده‌رت بریوه تیَروانینهكت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قولكردۆتهوه ئه‌مه‌ش له كاتیكدایه كه مالیكی عهرهبیكی میشك وشكی بیویژدانه و تووشی په‌تای سیاسی بووه له به‌رامبه‌ر كوردا كوردیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا بچووك ده‌ركه‌وتوه هه‌تا به‌و بچوكیهش خۆی پیشان بدات ئه‌وا كورد زه‌ره‌دی گه‌وره ده‌كات له دواروژدا بۆیه پیَویست كورد به هیزیكی ئیسلامی توندره‌وی كوردی خۆی نیشان بدات له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی شیعه‌دا چونكه عه‌ره‌ب له‌گه‌ل ئیسلمی سونیدا هیجی بیناكریت به‌لام له بهرام به‌ر قهومهیت دا هه‌موو شتیك ده‌كات گوی بۆ دیموكراسی ناگری و هه‌ر ئیمانی بینیه به‌لكو له‌و ئیدولۆژیایا دهترسیَت كه به‌ره‌و رووی ده‌بیته‌وه دووباره ده‌ستت خۆش به‌راستی له‌م وتاره‌دا جوان بیكاوتهوه هه‌ڵت سه‌نگاندوه .
برات محمد حسن مامه
20/10/2011 رۆژی كوشتنه‌كه‌ی قه‌زافی
نا کاک موحه‌مه‌د ، پێم وا نییه ئه‌و پێشنیازه‌ی جه‌نابت باست لێوه‌کردووه چاره‌سه‌ر بێت، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کان ناشێت مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان وون بکه‌یت و پێشم وا نییه کورد کێشه‌ی ئاینی هه‌بێت تا حزبێکی ئاینی بۆ دروستبکرێت و نه ئایین بۆخۆشی له قه‌یرانێکی وادایه پێویستی به حیزبێکی تری ئیسلامی هه‌بێت. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کێشه و ئالۆزی ئایینی نییه.
دةست خؤش بيت كاك بةلين صالح
بابةتةكةت زؤر جوان و بة بيزة،،لة هةمووى لةكةلتم بةلام بيم واية زروفى سياسى لة ناوجةكة و تيكةيشتنى كورد لة زروفةكة ئةو كيشانةى دروستكردووة،،وة نةبوونى كوتاريكى يةككرتوو لة رابردوو هؤكارى سةرةكى بووة لة دةست دان يان موماتةلةبى كردنى برؤزةكان و ياساكان،لة يادمانة كاتى كورد داواى كرد كةركوك بكةريتةوة سةر هةريم ،بيان وتن كام هةريم؟! سليمانى يان هةولير!واتة بة كشتى نةبوونى متمانةى سياسى ناوةخؤ هؤكارى دروست بون بووة ئةو قسةيةش دةكةم وةك بةند لة احمد جؤلام وةركرتووة
ئەگەر ناخمان هەڵگری ئەم سێ شتە بیت ئەوا ژیان جوانە
دانیشتوانی گوندیك بۆ نویژە بارانە چونە دەرەوە و هەموو دانیشتوان كۆ بونەوە لە ناویانا تەنها یەكیكیان چەتری هەڵگرتبوو … بەمە ئەڵێن بــــــــــــــاوەر … باوكەكان منداڵەكانیان بەرز دەكەنەوە بۆ ئاسمان منداڵەكان لە خۆشیا پێ ئەكەنن ئەسڵەن كەوتنە زەوی لە خەیاڵیاندا نیە چونكە دڵنیان باوكیان ئەیانگرێتەوە… بەمە ئەڵێن مـــتـــــمـــــــــانە كاتێك شەوان ئەچینە ناو جیگە هیچ گەرەنتییەكمان نییە بۆ بەئاگا بوونەوە بەڵام هێشتاش بۆ رۆژی داهاتوو پلانمان هەیە …بەمە ئەلێن ئــــــــــــــــومـــــــــــێـــــــد،سوباس
ئه‌و ڕایه‌ی جه‌نابت زۆر دروسته کاک ته‌ها ، ئیدی پیم وایه کات زۆر گونجاوه بۆ هاتنه ئارای ئه‌و گوتاره یه‌کگرتووه دروستبێت و لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی تاکلایه‌نه وه‌لاوه بنێن.
ده‌ستخۆش نمونهکانتم زۆر لا جوان بوو بۆ باوه‌ڕ و متمانه و پلان.
بەرلەهەرشتێک گرفتى سەرەکى ئیمە بەپلەى یەک لەوخاڵەدا خوى وەدیارناخات گوایە عەرەبەکان مامەڵەیان ناجۆرونەگونجاودەمارگیرانەیە لەگەڵماندا چونکە بەرلەهەرشتێک لەم هەرێمەى ئێمەدا هێندە پەیڕەوى لەسیاسەتێکى ن‌ل رون و ناڕۆشن دەکرێت،لەوەناگەین ئاخۆ لەپشت ووتەکانى مالکیەوە ،چ مەترسیەک هەیە یان چۆن وەهابێباکانە لێدوان وبڕیاردەدات لەمەڕ ڕوداوگۆڕان کاریەکان هەم لەپەیوەندیدا بەپارتى کرێکاران وهەم دەربارەى لابردنى ئاڵاى کوردستان ،پێدەچێت ئەوەى یەمیان پەیوەندى بەلێدوان وهەڵوێستى لاوازى بەرپرسەکوردەکانى خۆمانەوە بێت،تەماشا کەمال کەرکوکى لەبەڵگەنامەکانى ویکلیکسدا دەردەکەوێت چەن نابەرپرسیارانە دەدوێت لەبارەى تورکیا‌و پارتى کرێکارانەوە،پاشان پەوەى پەیوەندى بەئاڵاى کوردستانەوە هەبێت من بۆچەند هۆکارێکى دەگێڕمەوە ئەم ووڵاتە ڕق وبوغز قن هێند بەقوڵى ڕەگى داکوتاوە پێناچێت بەم زوانە ئاسەوارى نەمێنێت بنەبڕبکرێت ئاخر نازانم لەکوێوەدەست پێبکەم لەفیتنەى تایەفیەوە یان ناکۆکى تەنەوەى یان ڕزنەگرتن لەئیرادەى تاک یان ئەوهەموودیکتاتورەگچکۆکەیە بۆیە غەمەکانى ئەم نیشتیمانە خوێناوى وبێسەروبەرە گۆمى مەنگى بەم زوانە بن نانێتەوە بۆیەلەکۆتایدا دەڵیم گۆڕان کارى لەووڵاتى عێراعدا لەسەرئاستى ناو کورسى مەزهەب بوو نەوە لەسەر دونیابینى وڕزگاربون بوبێت جیاوازى نێوان مالکى وسەدا تاڵەمویەک لەیەکیان جودادەکاتەوە
کاک ئه‌حمه‌د، ده‌زانیت جابر حه‌بیب جابر نوسه‌ری عێراقی وه پێشتریش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوو و وه ئێستا بڕیاره ببێته باڵیۆزی عێراق له ئه‌مریکا له یه‌کێک له نوسینه‌کانیدا له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا باس له‌وه ده‌کات ناکرێت هه‌ر وا وه‌ک کێسه‌یه‌کی سیاسی سه‌یری مه‌سه‌له‌ی کورد بکرێت له عێراقدا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و کێشه‌یه ڕۆچۆته ناو کۆمه‌ڵگای عێراقیه‌وه و ئه‌گه‌ریش زوو به ته‌نگیه‌وه نه‌چیت ئه‌وا به خێراتر ده‌بێته قه‌یران که له په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردێک و عه‌ره‌بێکدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
Zor supas kak Balen bo am parchaya. Masalay alay kurdstan la new dam u dazgay hkumida la haremi kurdstan awa shteka taibatmanda ba kurdawa, ba hukmati haremi kurdstanawa, hukmati baghdad natwanet har wa ba asani rega lawa bgret, balam la haman katishda, haremi kurdstan basheka la haremi Iraq, chon dabet 2 hukmati markazi habet la yak wlattda, ka har yaka la awazek daxwenet? ama xoy la xoida masalayaki gawraya u lq u popi zor le dakawetawa bo bas krdn, balam ba kurti bilem, alay kurdstan la dam u dazgay hukmati kurdstanda shteka taibatmandi xoy haya ba kurd u kurdstanawa.
Hawali dwham awaya ka hukmati Iraq dayawet jaish bneret bo chyakani qandil bo lanaw brdni PKK, balay mnawa dalem shteki basha, balam nak bam shewaya. Hardu hukmati baghdad u hukmati haremi kurdstan agar rekawtnek bkan lasar am babata, ka ba hezi hardu la btwann PKK la haremi kurdstan labarn awa shteki bahsa, balam dway kotayi abet hezi baghdad brwatawa , agar na, kawata hichi la hukmati jarani saddam kamtr nya. Masalay PKK dabwaya zor lamaw pesh sharasar bkraya, nadabwaya hukmati harem bhelet ka grupeki waha bena naw chyakani kurdstan u barga u qyaday xoyan dabmazrenn, awata waku dabinin, bahoy awawa ham Turkya u Ham Erna topbarani ema dakan, chunka ema xoman naikain, agar xoman charasarman bo dabnaya, halbata turkya u eran topbaranyan nadakrd. walau am top barana har la dzhi PKK nya, balku ch turkya u eranish barzhawandi xoyan haya, balam ema snurakanman qaim nya, krawaya bo hamu kasek, e halbata ka to boshek daday ba dastawa, wlatani drawset atwann chyan bwet daikan u kasish natwanet blet bo, kurd pewista xoy charasari am baru doxas bkat, snurakan qaim bkret, PKK darbkreta darawa ba shewazeki yan diplomati, yan ba shwazi shar u hezi peshmarga yan kurdstan. lam halatada hich pewistman ba yarmati hezi baghdad nabet.
کاک ژیر ، سوپاست ده‌که‌م
بۆ خاڵی یه‌که‌م ، پێم وا نییه هه‌ڵکردنی ئاڵا به مانای هه‌بوونی دوو حکومه‌تی نێوه‌ندی بێت. ئه‌وه‌تا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر یه‌ک له ستانه‌کان ئالای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و له پاڵ ئاڵای ئه‌مریکیدا. هه‌رچه‌نده جیاوازیه‌ک هه‌یه له باره‌که‌دا به‌لام ئه‌و ناوچانه به ناوچه جێناکۆکه‌کان ناودێر کراون، و کوردیش هه‌روه‌ک چۆن به خاکی خۆی ده‌زانێت ئاوه‌هاش به مافێکی بێ چه‌ند و چونی خۆی ده‌زانێت که ئاڵاکه‌ی وه‌ک سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵبکات.
بۆ خاڵی دووه‌میش ، به‌ڕاستی کاک ژیر هه‌موو لایه‌ک ئاشتی و ئاسایشی ده‌وێت به په‌که‌که‌شه‌وه و دان نانێکی ته‌واویش هه‌یه به‌وه‌ی که هه‌رگیز کێشه‌ی کورد له تورکیادا به به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری چاره‌سه‌ر ناکرێت. پرسیاره‌که لای من ئه‌وه‌یه که له‌شکری عێراق ئه‌و تواناییه‌ی نه‌بێت دوو گه‌ڕه‌ک له‌ولای ماڵی مالیکیه‌وه بپارێزێت، ده‌توانێت له قه‌ندیل چی بکات؟ لایه‌نی دووه‌میش هه‌ر وه‌ک له وتاره‌که‌دا باسم کردووه به دووری نازانم مالیکی بخوازێت ئیتلاعاتی ئێرانی یان دامه‌زراوه نهێنبڕهکانی تری ئێرانی له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بکات.
أستاد به لين المحترم
اولأ ا نا متفق مع رئي دكتور كرمانج كوندي 100% و الدي يقول:
ان اعتذار المالكي شبيه الى حد كبير بإعتذار صدام حسين عام 1970 وبعد ان اصبح قويا في العام 1974 شن حربا جديدة وهذا ما سيفعله المالكي بالضبط لأن الكورد ليس لديهم برنامج واستراتيجية لتحرير كوردستان من هؤلاء المنافقين.وا ضيف هنا أ يضا أ ن اصدار اندال العلم الكردستاني من سفوح الأ بنيه الحكوميه ف ي خا نقين الكرديه تم بتوجيه حكومه ايران الحاقد علي اشعب الكردي الضعيف عسكريا ؟ و نوري المالكي ليس الأ لعابه بيد ايران و ايران حا قد علي شعب العراقي أ يضا و أ ن الفرس لن ينسون أ بدا 8 سنوات حرب قادسيه صدام ضدهم و ا ن اسلوب انتقام الأ يراني معرو ف من أدل الزمان.
ثانيا: ارسال اقوات العراقيه الي أ عالي قه نديل لأ يتم الأ بمافقه الحزبين الرثيسين في كردستان و بالأ خص بارتي و لأ تنسي نائب مالكي من الحزب الديمقراطي و من امقربين الي رئيس الأ قليم كردسان و له صلأ ت قويه بحكو مه مالكي؟ و تركيا تضغط علي
أ كراد عراق لأ ن كردستان غرقت بمصالح و بشركات تركيه و رجال أ عمال من الترك مع متنفدين و المقربين من رئيس أ قليم و
عا ئلته؟ و أ ن حزب العمال الكردستاني سيكون في المستقبل عائيقاا كبيرا و سيشكل خطرا جسيما علي تجاره أ وردوكان و أ كراد المتحلفين معه في التجاره و الكسب الملأ ين لطرفين؟ و التأ ريخ يعيد نفسها مره أ خري و لكن بطرق مختلفه و لكن الهدف واحد كما هي هي؟
نيا
أ دفيسورالحكومه للشئون أ لأقليات في بنلوكس| ا وروبا
کاک نیا ، سوپاسی تێبینیه‌که‌ت.
له‌گه‌ڵ فشاره‌کانی تورکیادا ، کوردیش کارتی فشاری خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌کاریان بێنێت. به داخه‌وه ته‌واوی بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆته مه‌ڵبه‌ندی کاڵاکانی تورکیا و ئێران.
سلاو
كيشةى سةرةكى كورد و سةركردايةتى سياسى كورد خةم ساردى و خؤش باوةرى ية بة سةرؤكة يةك لة دواى يةكةكانى عيراق, لةم كيشةيةشدا بؤجونيكى تةواو جدديمان لةم دةسةلاتة نةبينى تا هةست بكةم بليم نوينةرمان لة بايتةخت بوونى هةية , ئةوةى كة نارةزاييش دةردةبرى هةر خةلكة رةش و روتةكةى كوردستانن , تا ئيستاش كةسيكى بالادةستى ئةم هةريمة نةهاتة سةر خةت بة دةسةلاتى بغداد بلى ئاكادار بن ئالاى كوردستان ئة درةختةية كة بيكةسى شاعير ئةلى بة خوين ئاو دةدرى , مافى خؤمانة دةولةتمان هةبيت بةلام تازة بة تازة كرةوى هةلنةكردنى ئالامان لةكةل ئةكةن كة روون نى ية كى براوةية , ميزووش سةلماندويةتى كة هةردةم لة يةك نةبوونى نةتةوةى كورد دوزمن سةركةوتوو بووة , وا باشترة سةركردايةتى كورد ليرة بة دواوة بة خؤيدا بضيَتةوة تا درةنتر نة بووة , من تةنها سياسى يةكانى ئةم وولاتة بة تاوانبار دةزانم ئةوانةى لة بغداد نوينةرى كوردن , ئةكينا كوردى كوردستان وولاتى خؤيان خؤش ئةويت .
کاک دیلمان، سوپاست ده‌که‌م بۆ به‌شداریت له‌م گفت و گۆیه‌دا.
من ناوی نانێم خه‌مساردی ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به که‌مته‌رخه‌می له به‌ڕێوه‌بردنی یاریه سیاسیه‌کاندا ناودێری ده‌که‌م و نه‌بوونی هاوههڵوێستیش به‌بێ هیچ گومانێک زیانی خۆی داوه.
ئةوةى سةرنجى منى راكيشا لةم نووسينةدا ئةوةبوو كة ئامازةت بةوة كردووة دةليت: نورى مالكى ماف بةخوى دةدات هيز رةوانةى قةنديل بكات بةلام ئامادةنيية رى لة توب بارانكردنى سنوورةكانى هةريمى كوردستان بكريت,, ماوةيةكة ئةوةندةى دةنكوى دروست بوونى دةولةتى كوردى هاتوتة ئاراوة نورى مالكى و ولاتانى دراوسى لة جورى كوتارو رةفتاريان و نيازى خويان دةرخستووة من بؤ ئةم هوكارة دةكةرينمةوة ئةويش دةنكوى دروست بوونى دةولةتى كورديية
کاک ئیدریس مه‌سه‌له‌که وابه‌سته‌ییه به ده‌ستوره‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نیشانمان ده‌دات عێراقیه‌کان چۆنیان بوێت ئاوه‌ها ده‌ستوور لێکده‌ده‌نه‌وه ، یانی به‌و باره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت، نه‌ک وه‌ک چۆن له ده‌ستوردا هاتووه.
هه‌موشی پێکه‌وه بێڕیزیکردنمان بۆ نومایشت ده‌کات به‌و ده‌ستووره جا ئایا ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی بێت یان کاتی.
دیاره کورد میژویه کی خویناوی و پر له بی متمانه یی هه یه به نیسبه ت حکومه تی مه ر که زی عیراق . با سه یری میژوی عیراق و کورد بکه ین . ده بینین که رژیمه کان دگوردرین و له ناو دچه ن به لام موزعی سیاسیان به نیسبه ت کورد نا گورت. بو چی ؟؟ هو کاری زور له پشتی دژایه تی کردنی خواسته به حه قه کانی کورد دکریت. -1- قازانج سیاسی و اقتصادی عیراق له کوردستان بو دوله تی عه ربی زوره. پروژه و پلانه کانی حکومه تی مه رکه زی دیاره روی زورتر به ته عریب کردنی خاکی کوردان بووه له که رکوک تا ام دواییانه که دلین کورد نابیت ئالای خوی له خانه قین دابینت تا وه کوی خاکی کورد خانه قین پیناسه بیت. 2- هوکاری دوهه‌م کولتوری دیکتاتوریه ت له ناو کومه لگای عه ره بی عیراق. دیموکراتیه ت به سیستم و رژیم به دی نایه ت تا وکو دیموکراسی و دیموکراته یت له کومه لگا دا نه بیت به کولتور لیره دایه که کولتوری دیموکراسی نظامیکی سیاسی دیم‌و کرات به رهم ده‌ینیت. له کومه لگایه کی دینی و فیرقه ای عیراق کولتوری دیم‌و کراسی هیشتا جی گیر بونی زور سه خته. 3- به م شیویه کولتوری دیکتاتوریه ت و له دوله ت و اورگانی سیاسیه کانی عیراقدا زال دبیت و له همان کاتیش‌دا بوونی پان عربیسم و به دوژمن بینینی کورد به شیویه جیدی له ناوی سیاسیه کانی عه ره ب به قووته . ئه وی که کورد توانیه تی زوریک دستاورد و ده سه که وتی گه وره به دست بییت هه موی بو هونه ری خه بات و دیپلماسی کورد دگه ریته وه. ره نگه گه ر کورد به هیز نه بو ایه و دیپلماسی باشی له دنیا دا نه بوایه حکو مه تی عیراق ئیستاشی له گه ل بیت هیچ مافیک بو گه لی کورد دا نانیت و به هه مان شیوه حکومه ته کانی پیشو له گه ل کورد معامله بکات.
کاک سمکۆ، سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانت.
به‌لای منه‌وه هه‌ر ته‌نها گۆڕانی ڕژێمه‌کان گرنگ نییه ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕانی فه‌رهه‌نگه باوه‌کانی ئه‌و ڕژێمانه گرنگن. ئه‌مڕؤ له عێراقدا پارتی تاک ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ڕه‌های به‌عس نه‌ماوه، وه‌لێ مه‌خابن کولتوره قێزه‌ونه‌که‌ی له‌ناو زۆریک له لایه‌نه شیعه‌کان و سوننه‌کانیشدا ماون و کاریشی پێده‌که‌ن.
ده‌ست خۆش کاک به‌ڵێن ..
بابه‌تێکى گرنگت باس کردووه ، هه‌ڤاڵان من پێم وایه هه‌ر له سه‌ره‌تایى دامه‌زراندنى عێراقى دواى 2003وه به‌رده‌وام هه‌واڵه زبره‌کان بووه به مژدانه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان ! دواترینیشیان ئه‌م دوو بڕیاره‌ى حکومه‌تى فیدراڵى (به قسه‌ى ئێمه‌ى کورد)! چونکه لاى ئه‌وان شتێک نیه ناوى “حکومه‌تى فیدراڵى”، نازانم به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌م جۆره بڕیار‌و لێدوان و قسانه به‌شێکه له فه‌ره‌نگى سیاسی‌یان .
به‌ڕێزت لهوتارهکهتدا ئاماژه‌ت به ماناکانى داگرتنى ئاڵاى کوردستانت کردووه . له‌وه‌ى که مالیکى ده‌یه‌وێت چى به کورد و سه‌رکرده‌کانى کورد بڵێ .
پاشان مالیکى به‌ته‌نها نایه‌ویت شه‌ڕى په‌که‌که بکات به‌ڵکو ئه‌یه‌وێت به‌جۆرێک له جۆره‌کان له‌و ڕێیه‌وه و به بیانوى په‌که‌که بێته ناو کوردستانه‌وه به‌و هێزه کوردستان داگیر بکات . ئەوە بێجگە لە میوانانى (VIP) کە دەرو دراوسێوە میوان دەبن لەو هێزە وجودیان دەبێ !! بیریشمان نەچێ لەزووەوە میوانى (VIP)لە بردەرانى “میت” لە کوردستانن ؟ بەداخەوە !!
کاک بەڵێن لە وتاکانى پێشوت دا ئاماژەم پێداوە کە خۆمان بەشێکین لە هۆکارى ئەم کێشانە .
خۆمان پارێزەرى وەحدەى عێراقین ، خۆمان ماڵى شیعە و سونە یکدەخەین بۆ ئەوەى لە دژایەتى کردنى کورد و هەرێمەدا بەهێزبن ….هتد….
کاک موحه‌مه‌د،
هیوادارم ئه‌مجاره‌یان بیرکردنه‌وه‌کانی لایه‌نه کورده‌کانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و مێژوو زۆر وانه‌ی بۆ جێهێشتووین ، به‌ڵام چه‌ند سودی لێوه‌رده‌گرین.
dast xosh babateky zor jwana kak balen .
baray mn malyky bryareky zor nabaje w larey dastwry dawa babtaybaty bryary hatnaxwaraway alay kwrdistal lanawcha je nakokakan chwnka emay kwr chandyn sala xwenman arezhret lasar aw alaya ka bashakawahy la hamw kwrdstana bet w xabatman bo nawcha dabarwakana w 7kmy sar baxohy xomana,balam aya mn aprsm kwr ba hamw xabaty bajargyw shorshy xoyawa abe ama qbwli bkat? yan abe kwrdysh dastkat ba xo gwrj krdnawaw barhalstkary?.
کاشما ، جاریکی تریش سوپاست ده‌که‌مه‌وه
بۆخۆم وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت له سنوه‌ره‌کانی داواکانی کورددا ده‌بینم. چۆن ده‌گوترێت سیاسه‌ت هونه‌ری شیانهکانه یانی چه‌ندت بۆ ده‌لوێت، ئه‌مه به‌و مانایه نا که مل بدرێت بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان، به‌و مانایه‌ی ده‌توانیت چه‌ند ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ست بێنیت. ئێستا زۆرێک له ئه‌ندامانی کورد له په‌رله‌مانی عێراقدا باس له‌وه ده‌که‌ن که زۆربه‌ی ئه‌و 19 خاڵه‌ی کورد بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌تی نوێی عێراقدا خستبویه به‌رده‌ستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی، ته‌نها یه‌ک دووانێکیان جێبه‌جێکراون. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆ؟
دەست خۆش بەڵێن گیان بۆ ئەو بابەتە پێم وایە مالكی ئەوەی بڕیاری لەبارەوە دەات تایبەت بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لە جێناكۆكە لەسەرەكان دووهۆكاری هەیە:
یەكەم: كاریگەری ئێران بەسەر بەرنامەو ستراتیژیەتی مالكی رەنگیداوەتەوە بە حوكمی ئەوەی كە مالكی شیعەیەو لە ئێرانەوە زۆر جار تەوجیه دەكرێت، ئێرانیش ترسێكی یەكجار گەورەی لێ نیشتووە بەتایبەت كە لەگەڵ بەهاری عەرەبی زۆرێك لە دیكتاتۆرەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕست روخان بۆیە هەڵكردنی ئەو ئالایە بەوە دەزانێت كە كوردەكانی خۆرەهەڵاتی كوردستان (ئێران) راپەرینێكی جەماوەری دروست بكەن بۆیە ئەمە بە كاریگەری ئێران بووە.
دووەم: ماڵكی دەیەوێت بەبیانوی ئەوەی كە دژی ئاڵای كوردەكانی هەرێمی كوردستان كە قەدەغەی بكات رێكڵامێكی دیكە لەشەقامی عەرەبی بە دەست بهێنیچت بەتایبەت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق كە لە ئێستایەوە بیەوێت شەقامی عەرەبە سونییەكان لە خۆی رازیبكات.
لەگەڵ رێوم بۆ دەنگی ئەمریكا
تەنیا كوردی
کاک ته‌نیا سوپاست ده‌که‌م بۆ سه‌رنجه‌که‌ت و هاوڕام له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا.
پرسیاره‌که له دوا دێڕی بابه‌ته‌که‌وه ده‌ستپێده‌کات “ده‌شێت پێکڕا هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌و کارتی فشاره دروست بکه‌ن و به‌کاریبهێنن” ؟ به بڕوای من ئه‌و ته‌ڵاشه گه‌ورانه‌ی خزاوه‌ته نێوه دهسهڵاتو خه‌ڵک له لایهکو دهسهڵاتو ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌کی دیکه، ڕێگرن له دروستکردنی فشارێکی که ” پێکڕا” هه‌موان له‌سه‌ری هاوڕا بن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تا ماڵی کورد له نێوخۆدا یه‌کنه‌خرێت، ئه‌و باوه‌ڕه به‌هێزه دروستنابێت که هه‌موان به‌یه‌ک ده‌نگ له به‌رانبه‌ر دژهکانماندا بوه‌ستینه‌وه. بۆیه پێویسته به خێڕایی کاربکرێت پێکهێنانی هاوڕاییه‌کی له‌و شێوه‌یه
شوان
سةرةراى دةست خوشيم بو جةنابت…تيروانينى من بو ئةم مةسةلة:هةردوو هةوالةكة تةنانةت هةردوو هةول و هةلويستةكةى ماليكى بة دروست كراووتاكتيكى سةركردةكانى خومانى ئةزانم بو سةرقال كردن و ويلكردنمان بة دووى كيشةى لاوةكى..ئنجا سةبارت بة ناردنى سوباى عيراق بو قةنديل ئةسلةن ئةم هةوالةيان مةهزةلةترة جونكة ئةوةتا سةركردايةتى بارتى ئامادةية شةرى توركيا بكات دزى pkkيانى بيويست بة يارمةتى سوباكةى مالكى ناكا…
کاک شوان، هه‌موو ده‌زانین به‌داخه‌وه که‌لێنی ناکۆکیه‌کان چه‌نده گه‌وره و ئاڵۆزیشن، بۆیه ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی به‌ڕێزتان، سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌نگاوه‌کان له ڕێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی کورده‌وه ده‌ست پێده‌کات. له دروست بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی بابه‌تیانه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک و ئۆپزسیۆن، هه‌روه‌هاش له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆندا. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئه‌ونده ناقۆڵان ده‌یان جۆر خویندنه‌وه‌ی ترسناکی بۆ ده‌کرێت.
له هه‌ل و مه‌رجێکی وادا که به‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی گرتووه ده‌کرێت جیاوازیه‌کان وه‌لاوه بنرێن و یه‌ک هه‌ڵوێستیه‌ک نیشان بدرێت.
کاک شوان، هه‌موو ده‌زانین به‌داخه‌وه که‌لێنی ناکۆکیه‌کان چه‌نده گه‌وره و ئاڵۆزیشن، بۆیه ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی به‌ڕێزتان، سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌نگاوه‌کان له ڕێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی کورده‌وه ده‌ست پێده‌کات. له دروست بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی بابه‌تیانه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک و ئۆپزسیۆن، هه‌روه‌هاش له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆندا. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئه‌ونده ناقۆڵان ده‌یان جۆر خویندنه‌وه‌ی ترسناکی بۆ ده‌کرێت.
له هه‌ل و مه‌رجێکی وادا که به‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی گرتووه ده‌کرێت جیاوازیه‌کان وه‌لاوه بنرێن و یه‌ک هه‌ڵوێستیه‌ک نیشان بدرێت.
dastu chawt xosh bet
سوپاست ده‌که‌م
کاکە بەڵێنی خۆشەویست سڵاو…………….
بابەتەکەتم خوێندەوە و ئەو دەستانەت خۆش بن، ئەوەی لای من بەرجەستە بووە و هەڵەش وەرناگرێت، ئەوەیە کە عەرەب عەرەبە و تورک و فارسیش هەر تورک و فارسن. تۆ بزانە لەو رۆژەوەی ئەم عیراقەیان بەزۆر لکاندووە بەیەکەوە و عەرەبیان کردووە بە براگەورەیەکی دەغەزار ئێمە هەر دەڵێین رژێم! بە پاشایەتیمان وت رژێم، بە قاسم، بە بەعس، بەعارفەکان، دیسانەوە بە بەعس، ئێستاش هەر دەڵێینەوە رژێمی عیراق. هیچ لایەنێکی ئەم کوردەی خۆمان پڕکێشی ئەوەی نەکردووە بڵێت ئەمە عەرەبە و کە دەسڵات ئەگرنە دەست فاشییەت و دوژمنایەتی کورد، یەکەم مەبەست و مەسەلەیەتی، ئیتر هەر رەنگێک خۆیانی پێ بۆیاخ بکەن لە تواندنەوەی کوردا هەر تاکە رەنگێکن ئەو رەنگەش رەنگی دژایەتی هەبوونی کوردە، من پێم سەیر نییە هەر عەرەبێک لە دەسەڵاتا هەر بە فاشییەت دژی کورد رەنگ بدەنەوە، چونکە کاری دوپشک هەر پێوەدانە، تۆ بڕوانە بە درێژایی مێژوو عەرەب هەر عەرەب نیە؟ لە کوشتار و کوێرەوەری زیاتر ئێمە چیمان لە عەرەب دوریوەتەوە، کامە یەک تۆسقاڵ مۆڕال بە نێوچەوانی باشترین دەسەڵاتداریانەوە؟ جا ئیتر کە ئەوە تاقیکردنەوە و ئەزموونی کورد بێت لەگەڵ عەرەب ئەوا هەموو دژایەتییەکیان لەگەڵ کورد ئاساییە، گرنگ ئەوەیە وەک ئێمە ئاوا لێیان گەیشتووین، سەرکردەکانیشمان وەک ئاسایی‌ترین کەسی کورد لە عەرەب بگەن و کەتیرە نەدەن لە یەکپارچەیی عیراقی عەرەبی!
مامۆستا حه‌مه‌ڕه‌شید،
بێگومان سوپاست ده‌که‌م و ئه‌و ڕایه لای من تابڵێی دروسته که ئه‌م عێراقه به زۆر پێکه‌وه لکێنراوه و هه‌ر یه‌ک له‌و لایه‌نانه ده‌خوازێت به‌شی شێر بۆخۆی به‌رێت به‌بێ گوێدانه پێکهاته‌کانی تر. ئه‌و کاته‌ی لایه‌نێکی عه‌ره‌ب له عێراقدا ده‌چێته ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی کار بۆ ئه‌جه‌ندا ده‌ره‌کیه‌کان ده‌کات ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ داوا و خواست و خه‌ونی پێکهاته‌کانی وڵاته‌که‌وه نییه. له گفت و گۆیه‌کدا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا پۆڵ برێمه‌ر پێی گووتم ئه‌وته‌ی کورد هه‌یه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته ناوه‌ندیه‌کانی به‌غدادا هه‌یه، بۆیه من ده‌پرسم ئه‌ی کورد خۆی چی ده‌کات و چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌که‌دا هه‌ڵس وکه‌وت ده‌کات؟
مامۆستای به‌ڕێز کاک حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س
ئه‌وه‌ی کلتوری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست تێکه‌ڵبکه‌یت له‌گه‌ڵ تاوانی ڕژێمه‌کان، ڕه‌نگه ڕێمان لێتێکبدات.
لێره‌دا له زاری دۆستێکهو قسه‌یه‌کی له‌یلا زانا به بیردێنمه‌وه که له خوانێکدا له په‌رواێزی کۆنگره‌ی نۆته‌ردام ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وتبوی: “جاری وایە بیر لەوە دەکەمەوە، ئەگەر دەرفەت بوایە لە نێوان دوو ڕێگادا یەکیان هەڵبژێرین، باشتر بوو داگیرکراو و زۆرلێکراوبین، یان داگیرکەر و زۆردار؟ من ڕازیم بەوەی خاکی کەسمان داگیر نەکرد، وڵاتی کەسمان نەسووتاند و، ژن و منداڵی خەڵکی دیکەمان قڕ نەکرد. مندالەکانمان سبەینێ، دەتوانن سەریان بەرز ڕابگرن و بڵێن دایک و باوکمان، ڕەگەزپەرست و داگیرکا‌ر نەبوون و خەباتکاری ئازادی بوون”.
ئه‌زیزم، به‌شێکی زۆر له باکگراونی ڕۆشنبیری تۆ‌و هاوتهمهنو هاوپیشه‌کانت پشتبه‌ستوه به کۆمه‌ڵێک کتێب‌و بیرورای چه‌ندی نوسه‌ری عه‌ره‌ب.. ئایا ئه‌مه وا نییه؟؟
ده‌بێت بۆچی له توڕهبونێکدا، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ڕه‌نگه‌کانی تر له‌بیر بکهینو بێینه‌وه سه‌ر تێزی یان ڕه‌ش یان سپی!؟
ڕێزم بۆ جه‌نابت
ئه‌وا عه‌ره‌به‌کانیش ڕاپهڕینو بانگی خۆیان دا.. ئێمه‌ی کورد ده‌بێ چی بکه‌ین!؟؟
کاکە شوانی خۆشەویست من مەبەستم لە ناسینەوەی دوژمنانی نەتەوەکەمە، لەیلا زانا بەلای بەرێزتەوە ئەگەر بیرمەند بێت، رەنگە بەڵای منەوە لە تێکۆشەرێکی سادە زیاتر هیچی تر نەبێت. من هیچ کاتێک شانازی بەوەوە ناکەم کە قوربانی بم، هەروەک چۆن شانازیش نیە کە جەلاد بم، بە زۆریش بێت هیچیان هەڵنابژێرم، خۆزگە ئەو خانمە وای نەوتایە، ئەمە یەک. دووەمیش کە من لە توورەبووندا رەش و سپی رەچاو ئەکەم ئەی نازانیت هەر لە سەردەمی هێرشی جاهیلیەوە هەتا ئێستاش عەرەب هەر مەبەستی داگیر کردن و خوێنڕشتنە؟ سێەمیش کە دەفەرموون:( ئەوا عرەبەکانیش راپەڕین و بانگی خۆیان دا) ئەترسم بەرێزیشتان بیر لە راپەڕین بکەنەوە و ئەم کەپرۆکەیەی دەست کورد کەوتووە، ئەویش بکەنە قوربانی بۆ بەرژەوەندی کەسانی خراپتر لەمان.
قوربان ئەو عەرەبانەی راپەڕیون خاوەنی دەوڵەت و سەربەخۆن، ئێمە بەرگەی راپەڕین ناگرین، هەرچەند وەك هەموو کەسێکی بەهەست ئەزانێت راپەرینی ئەو عەرەبانە، بە تەنها خۆیان نین، تاقی کردنەوەی لیبیا بە ئاشکرا دیارە.
ئێمەی کورد ئەبێت چی بکەین؟ ئێمەی کورد ئەبێت دەستی دەرەکی لە هەموو هەوڵەکانیاندا بۆ روخاندنی ئەم ئەزموونە بناسینەوە، دژی دووبەرەکی و کورد کوشتن بین، ناپاکی و گەندەڵی لەقاو بدەین و پشتی ئەو پێداگرتنانە بین کە هەوڵی چاکسازی ئەدەن، دوژمنانیش رەنگاوڕەنگ نەبینین ئەوان هەر رەشن، مێژوو ئەمەی بە من وتووە، جا ئەگەر مێژوو لای تۆ شتێکی تری وتووە، فەرموو چاوەڕێی چواردەوربە بەڵکو ببن بە پەلکەزێڕینەی رەنگاوڕەنگ و من لەبەردەم بەڕێزتانا بە درۆ بکەومەوە!!!!!!!!!!!!!!!
کاک حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س
پێئه‌چێت که‌مێک توندی له باسه‌که‌دا هه‌بێت!! بۆیه من نامه‌وێت بێمه ناو ئه‌و بازنه‌یه‌وه.
له‌یلا زانا هیچی له‌و سێ ژنه که‌متر نییه که ئه‌م ساڵ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیان وه‌رگرت، بگره زیاتر ئاشتیخواز‌و زیاتریش قوربانی داوه. ئه‌گه‌ر تا ئێستاش کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تی مافی خۆی نه‌داوه‌تێ، ته‌نیا له‌به‌ر کوردبونیهتی.
من وا چاوهڕوانبوم جه‌نابت وه‌ک نوسه‌رێک له‌وه تێبگه‌یت که ڕاپه‌ڕین ته‌نیا ڕژانه سهرشهقامو ده‌ستدانه چه‌ک نییه. ئه‌وه‌ی من باس ده‌که‌م زیاتر لایه‌نی ئاگاهی خه‌ڵکه‌ی عه‌ره‌به.
بیرمان نه‌چێت چه‌ندین ڕۆشنبیرو نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو ئه‌کادیمی پشتیوان‌و به‌شداری ئه‌و ڕاپهڕینانهن
با دان به‌وه‌دا بنێن که ئێمه کێشه‌یه‌کی ویژدانیمان له‌گه‌ڵ خۆمان مێژوهکهماندا هه‌یه. بۆ نمونه کاتێک سمکۆی شکاک ده‌کوژرێ، ده‌ڵێین فێڵیان لێکرد! ناڵێن نه‌ده‌بوا بروا به قورئانخواردنی دوژمنه‌که‌ی بکات؟ کاتێک کۆماری کوردستان له‌ناوده‌چێت، ده‌ڵیین خه‌تای سۆڤیه‌ت بوو پشتی تێکردین! ناپرسین هه‌ڵه‌کانی خۆمان له کوێدابوو؟ کاتێک شۆڕشی ئه‌یلول له شه‌ووڕۆژێکدا ده‌بێته غوبار، ده‌ڵیین خه‌تای شای ئێران‌و ڕێککه‌وتنی جه‌زائیر بوو! ناپرسین بۆ هه‌موو سێوه‌کانمان خسته سه‌به‌ته‌ی که‌سێک یان وڵاتێک؟ به‌دیدی من تۆمه‌تبارکردنی عهرهبهکانو دزێوکردنیان که جه‌نابت بانگه‌سه‌ی بۆ ده‌که‌یت، درێژه‌ی هه‌مان خوێندنه‌وه‌یه بۆ مێژووی.. خوێندندهوهیهک که من گومانم هه‌یه ئاینده‌یه‌کی باش بێنێته دی.
په‌له‌ت کرد له رادهربڕێنت سه‌باره‌ت به دیدی من‌و ئه‌و کهپرۆکهیهی باسی ده‌که‌یت! هه‌ر له‌م سایته‌ی ده‌نگی ئه‌مریکادا ئێستا تۆمارێکی ده‌نگی منی تێدایه، ئه‌گه‌ر جه‌نابت ده‌رفه‌تی گوێگرتنت هه‌بێت ئه‌وکات تێده‌گه‌یت پاراستنی ئه‌و کهپرۆکهیه (هه‌رێمی کوردستان) ته‌نیا به تۆمه‌تبارکردنی دژهکانو سۆزداری ناپارێزرێت، به‌ڵکو کاری جدی‌و ڕه‌خنه‌ی بوێرانه‌ی ده‌وێت.
ڕیزو سڵاوی دوباره. شوان حه‌مه
dastt xosh kak balen , dabe bmbyre ka namtwanewa wak pewest ram la sar babatakane tr darbbrm , chun , la mawau p[eshyda , la sar safaryu xo amadakrdn bym bo garanaway kurdstan , la rasteda am babatay ka janabt henewta bar bas sht zor la xo dagre , chyb azmyne ema la dway prosay azade iragh pra la halweste jorawjoryu halau zag , be brwai nabynu mtmana la gal hawlpaimanakamnman , boya an basa ka baseke zndwa , dakre zortren lekdanawau bo bkreu shrofau jorawu joresh haldagre , mn mwafge ghsakane tomu ,pem waya emaiu kurd bo har rybarybybnawau , wastanawayak , yakam pewestman ba yakxstne nawxou man haya , dyham dabe ba sozu sharmawa syasat nakaun , la gal pekhatyu heza syasakane trda , dabe barzhawandyakan bxaina sar hamu sozu dostyak , la hamankateshda ba daxawa , ima bineman aw kasanau ka ta dwene la kurdstan , shawyan roj dakrdawa la trse sadam , ista awann dabna sadameke tr
هةوالَ وطفتوطؤ
هةوالَة زبرةكان لةبةغداوة
لةكؤي ئةم باسةدا هةلَوةستة لةسةر ضةمكي هاوبةش دةكةم كة دةلَيَت” هاوبةشي دةكةويَتة ذيَر ثرسياروطومانيَكي ئيَجطار قولَةوة” لةديدي منةوة ئةو مةسةلانةي كة ضاوةروانكراوبن بؤئيَمة طومان وثرسياري زؤر هةلَناطرن ئةوةي راستي حاشا هةلَنةطرة لةعيراقدا كورد‌و عةرةب ناتوانن هيض كات متمانة بةيةك بكةن كةمتمانةش نةبوو واتة هةميشة طومان لةبةلَيَنةكان هةية, بةتايبةت داناني دةستورو مؤركردني ثةيمان وبةلَيَنةكان لةسةر دةستي ئةو سياسةتة مةدارانةن كة نةوةي دواي توندوبونةوةي ناكؤكي نيَوان كوردوعةرةبة نةوةي ئةزمونكردني فةرمانرةواي عةرةبة لةئيَراقدا ئايا نةوةيةك كة تةمةنيَك دوذمنايةتي لةنيَوانيدا هةبوبيَت دةتوانيَت بة 20سالَ ئةم هةموو بةدطومانية بسريَتةوة لةوساتةي كةدةستور مؤركرا نةكورد تواني باوةري بةعةرةب بيَت بؤ ونةعةرةبيش تواني دةست بةرداري ئةوبيركردنةوةية بيَت كةئيَراق تةنها عةرشي عةرةبةو بةس ئةوان بةشيعةوسونةوة لةسةر يةك طوتار كؤكن ئةويش ناسنامةي عةرةبي وعيراقي عةرةبية, طةر شيعةكان بة ئيَران دابنيَين ئةوا ئيَران بةهةمووجؤريَك كار بؤ خستني ئةم كيانة كوردية دةكات خؤطةر وةك عةرةبيش سةيريان بكةين ئةوا هةمان ديديان هةية كةواتة شتيَك نية بةناوي ئةوةي شيعة لةسونة باشترة يان سونة لةشيعة شتيَك هةية بةناوي مولَكيةتي ئيَراق هي عةرةبة. ئةوةشي ئةمرؤ ئةم هاوبةشيةي هيَشتؤتةوة قةناعةت نية بةلَكو بةرذوةندية . بؤية دةبيَت هةميشة ئةوة لةبةضاوبطيريَت كة هةر دةرفةتيان بؤرةخسا روبةروي كورد دةوستنةوة زؤر بيَرةحانةش .
بيَطومان ئيَران وتوركياش ثشتطيري تةواو بةراستةوخؤوناراستةوخؤ لةم بةهيَزكردني ئةم هةستة لاي عةرةب دةكةن .
ئةوةي كة كورد دةبيَت بيكات وةك لةباسةكةدا ئاماذةي بؤكراوة كؤبونةوةية لةدةوري ستراتيذيَكي نةتةوةي هاوبةش كة هةموو ئةوهةولاَنةي دةدريَت بؤ لاوازكردني ئةم كيانة كوردية مايةثوض بكات .
ده‌ست خۆش كاك بهلیَن .
من ته‌سه‌ور ناكه‌م له ناوچه‌یه‌كى وه‌كو بادینان چوار گه‌نج بتوانن ئه‌و پهشیَویه بنیَنهوه ! ته‌نها له‌كاتیكدا ئه‌توانن ئه‌و كاره‌بكه‌ن كه پشتگیریكیان ههبىَ بۆ هاندانیان ، هه‌مووشمان باش ئه‌و رِاستیه ده‌زانین كه هیچ كه‌س و لایهنیَك نهى توانیوه له‌و ناوچه‌ى ژیَردهسهلاَتى پارتى خۆپیشاندانى هیَمنانهش بكات نه خوا زهلاَ ئه‌و پهشیَوی و ئاژاوه‌یه كه له‌و ده‌ڤه‌ره بینیمان رِوویدا !
له خۆپیشاندانه‌كانى پاش 17شوبات ، هیَزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان چه‌ن هه‌وڵیاندا كه خۆپیشاندان بكه‌ن بهلاَم نه‌یان هیَشت ، ئیَستا چۆن به قودره‌تى قار له شویَنیَكى وه‌ك زاخۆ ، رِوداوى وا رِوئهدات گه‌ر دهستیَكى بالاَى له پشت نهبىَ؟؟!
هه‌مووشمان باش ده‌زانین كىَ دهسهلاَتى ئه‌م كارانه‌ى هه‌یه !!!
براى زێده ئه‌زیزو خۆشه‌ویستم كاكه به‌ڵێن ڕێز‌و سڵاو
براكه‌م.. بابه‌ته‌كه‌تم خوێنده‌وه‌و پڕ بهپىستى وه‌زعه‌كه‌یه ، ئه‌وه‌ى به‌ڕێزت باست كردوه ڕاست وایه‌و په‌نجه‌ت بۆ زۆر شتى ههستیلر بردووه ، به‌ڵام ، ده‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ڕه‌چاوى شتێكى گرنگ بكه‌یت ئه‌ویش چۆنیه‌تى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابورى و ڕاده‌ى وشیارى تاكى كۆمه‌ڵ و سیستمى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى . دیاره كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه تاكو ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ى بیر‌و مێشك دا خراوه مه‌وداى بیركردنه‌وه‌ى زۆر ته‌سكه‌و هه‌ر له روانگه‌ى سیاسه‌تى حزبه‌كانه‌وه سه‌یرى داهاتوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى وڵات ده‌كه‌ن .له‌كاتێكدا هێندێك له‌حزبه‌كانى كوردستان ههرلهئهزهلهوه له‌سه‌ر داوا‌و به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى ده‌ره‌وه دروست بوون له‌برى ئه‌وه‌ى بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه نتهوهیى و نیشتمانیه‌كان بكه‌نه‌وه بیر له‌پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى حاكمه كانیان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه له‌لایه‌ك ،له‌لایه‌كى تره‌وه به‌بۆچوونى من گه‌وره‌ترین به‌ڵا له‌لاى ئێمه ئه‌وه‌یه به‌گشتى خه‌ڵك بیرى نه‌ته‌وایه‌تى نه‌ك هه‌ر كاڵ بۆته‌وه به‌ڵكو نه‌شماوه ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كانى هێنده زۆرن كه لێره‌دا جێى باسكردنیان نابێته‌وه .هه‌روه‌ها تاكى كورد به گه‌مژه‌یى په‌روه‌رده كراوه به‌جۆرێك به‌قسه‌ى ئه‌و حزبه‌ى كه ئنتیماى بۆى هه‌یه بهشپى ده‌ڵێت ڕه‌ش و به‌ڕه‌ش ده‌ڵێـت سپى ساده‌ترین نموونه تا ئێستاس خه‌ڵك هه‌یه پاساو بۆ خیانه‌ت ده‌هێنێته‌وه‌و شانازیشى پێوه ده‌كات له‌كاتێكدا خیانه‌ت له‌ژێر هه‌ر ناو‌و په‌رده‌یه‌ك بێت دژبهگهلهكهى خۆت گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌و هیچ جۆره پاساوێكى نیه نموونه‌ى (31)ى ئابى (1996 ) .خه‌ڵك لهوێتى ئێمه ده‌نگ به ئاینده‌و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ڵ و نیشتمان نادات . ده‌نگ به‌و كه‌س و لایه‌نه ده‌دات تا چه‌ند ده‌توانێ له‌و ڕێگیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه شهخسیهكانى زیاتر بكات و بیان پاریزێ ،ئه‌مانه‌و زۆر شتی‌تریش كه جیگاى باس كردنن بۆ ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌ى لاى ئێمه‌و ئێوه بۆیه هه‌یه‌و هه‌یه‌و (ئێمه لهكوێو هینى حوشتر له‌كوێ )
ئه‌و دیموكراتیه‌ى لاى ئێ/ه وه‌ك خۆت ووته‌نى فشه بهگاڵتهكردنه ده‌نا هیچ بنه‌مایه‌كى به دیموكراتیزه كردن وو جودى نیه تا بڵین باسى لێوه بكه‌ین ..به‌هه‌ر حال قسه زۆرن به‌ڵام هه‌رده‌بێت بۆ حهلاوى باس بكه‌یت ..به‌لام هیوادارم جه‌نابت له‌سه‌ر وروژاندن و نووسینى ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌ت به‌رده‌وام بیت به‌ڵكو ئێ ئه‌وه خوایه به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین هه‌نگاوێك بنێین ,له‌گه‌ڵ هیواى سه‌ركه‌وتن به بهرىزت و ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م .