له‌گه‌ڵ ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌دا که حکومه‌تی تورکیا باسی لێوه ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا ، به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارانی کورد و چاودێرانی ڕه‌وشی کورد باسی لێوه ده‌که‌ن میکانیزمه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن هێشتا نادیارن.
ئه‌وه‌ی زۆرێک له سیاسیه‌کانی تورکیا له‌سه‌ری کۆکن ئه‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانه له مێژینه‌یه‌ی کورد به به‌کارهێنانی هێزی له‌شکر و درێژه‌دان به توندووتیژیه‌کان چاره‌سه‌ر نابێت و وه‌ک ده‌شگوترێت ئه‌زموونه‌کانی پێشوو له به‌کارهێنانی میتۆدی له‌شکریدا سه‌لماندویه‌تی که کێشه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات نه‌ک هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌کی نوێ به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگێک تا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م کێشه‌یه له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن کۆ بکاته‌وه
له‌وه‌تای ساڵی 1984 ه‌وه ده‌یان هه‌زار کورد و تورک له ئاکامی توندوتیژیه‌کان کوژراون. کاریگه‌ریه نێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌و خوێن ڕشتنانه ڕۆچۆته ناو کۆمه‌ڵگای تورکیاوه و په‌یوه‌ندیه‌کی نا دروستی له نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی تورکیادا دروستکردووه، به شێوه‌یه‌ک گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ناسیۆنالیزمی تورکی ئاوه‌ها سه‌یری کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شاری (وان) دا هات بکات ” چه‌ند که‌س له‌و تراژیدیایه‌دا مردبن گرنگ نییه چونکه کوردن”.
له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌کانی ڕابردوودا له شاری وان و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا سه‌دان که‌س مردن و به هه‌زاران که‌سیش بریندارن، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی هه‌زاران خێزان بێ جێ و ڕێ ماونه‌ته‌وه.
ده‌شێت ناسیونالیستی کوردیش له تورکیادا به تایبه‌ت ڕادیکاڵه‌کان که‌م تا زۆرێک بۆچونی وایان هه‌بێت . ئه‌م جۆره ڕوانینانه ناچنه نێو ئه‌و خانانه‌وه که بگوترێت به‌ردێک ده‌خاته سه‌ر به‌ردێک له پێکهێنانی تورکیای نوێ‌دا وه‌ک پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو باسی له‌و تورکیا نوێیه ده‌کرد.
ناتوانرێت تورکیای نوێ (ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ نوێبوونه‌وه مابێت) له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ئایدیۆلۆژی و ستراتیژیانه‌ی ئانکه‌ره جه‌ختی لێده‌کاته‌وه بونیات بنرێت.
ده‌بێت ئه‌وه چ جۆره تورکیایه‌کی نوێ بێت له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ڕێکه‌وتنی ستراتیژی هه‌بێت له ده‌مێکدا ئه‌م ڕژێمه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕژێمێکی بێزراوه و له په‌راوێز نراوه و به یه‌کێکیش له‌و وڵاتانه داده‌نرێت که سه‌رپه‌رشتی تێرۆریزم ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بیانووه‌که ئه‌وه بێت به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نێوان هه‌ردوو وڵات وا ده‌خوازێت، ئه‌وا پێویسته کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌کانیان بن بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ، چونکه له‌و یه‌کێتیه‌دا هیچ یاسا و ڕێسایه‌ک نییه ئه‌و مافه به وڵاتێکی ئه‌ندامی بدات هانا بۆ وڵاتێک به‌رێت که یه‌کێک له خراپترین تۆماری مافی مرۆڤی هه‌یه و پشتیوانکه‌ری تێرۆریزمه ، تا هاوبه‌شیی بکات له چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانیدا
.
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا هاوکاتن له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بدا و هه‌روه‌هاش ناکۆکیه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ ، بۆیه هه‌موو گریمانه‌یه‌ک له‌م ڕووداوانه‌دا ده‌شێت پێشبینی بکرێت .
ئه‌گه‌ر تاران کۆمه‌کی ئانکه‌ره بکات بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، ئه‌ی ئانکه‌ره چی بۆ تاران ده‌کات؟ ده‌سبه‌رداری دروشمه‌کانی خۆی ده‌بێت به‌رامبه‌ر سوریا؟ یان هاوڕای ئێران ده‌بێت له سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان؟ یان ئه‌وه‌تا ناخوازێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات.
یه‌کێک له هه‌نگاوه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا جیاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورده له تێرۆریزم و ئه‌و پێناسانه‌ی پێشتر بۆ کێشه‌ی کورد هه‌بوون نه‌ک هه‌ر هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه به‌ڵکو بنه‌بڕ بکرێن و پێناسه‌ی نوێ به‌پێی زه‌مینه‌ی نوێی سیاسی دابنرێن و هه‌روه‌هاش داننان به ڕه‌وایی داواکاریه سیاسیه‌کانی کورد له تورکیادا.
ئه‌گه‌ر بێتوو ئانکه‌ره له ههنگاوێکی وا بوێرانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت و بتوانێت ئاڕاسته‌ی بیرکردنه‌وه‌کان له ناو ڕای گشتی کۆمه‌ڵگای تورک‌دا بگۆڕێت ، ئه‌وا بێگومان په‌که‌که‌ش ده‌که‌وێته به‌رده‌م به‌رپرسێتی نوێوه که به دووری نازانم پێداچونه‌وه‌ش به ستراتیژیه‌تی کارکردنیدا له خۆ بگرێت.
ئانکه‌ره هه‌رچیه‌ک بڵێت و هه‌رچیه‌کیش بکات، ئه‌و ڕاستیانه‌ی پێ ناشاردریته‌وه که په‌که‌که به‌شێکی هه‌ره سه‌ره‌کیه ، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌کیترین نه‌بێت له ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ئاشتی له تورکیای نوێ‌دا و خاوه‌نی به‌هێزترین کاریگه‌ریشه له ناوچه کورد نشینه‌کانی تورکیادا
.
تێرۆر هه‌ر تێرۆره و هه‌رکه‌سێک یان لایه‌نێک بیکات هیچ مانایه‌ک له پێناسه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا ناگۆڕێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیش هۆکار بێت بۆ به تێرۆریست ناساندن یان سه‌پاندن.
تورکیا ئاماده‌یه وه‌ک بینیمان له‌گه‌ڵ حه‌ماسی فه‌له‌ستینیه‌کاندا که له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به تێرۆریست ناسراوه ، ڕاسته‌وخۆ گفت و گۆیان له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام ئاماده نییه هه‌مان جۆری وتوێژ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا بکات و بیانوه‌که‌ش ئه‌وه‌یه په‌که‌که به تێرۆریست ناو ده‌بات، ئه‌مه یانی تورکیا سیاسه‌تی بانێکه و دوو هه‌وا پیاده ده‌کات.
وه‌ک چۆن ده‌گوترێت توندووتیژی هه‌ر توندووتیژی به‌دوای خۆیدا دێنێت، ئه‌م ڕێسایه تێرۆریش ده‌گرێته‌وه، بۆیه ناکرێت چاوه‌ڕوانی هیچ به‌ره‌نجامێک بکه‌ین ئه‌گه‌ر تێرۆر به تێرۆری ده‌وڵه‌تیشه‌وه له ناوماندا بێت و کاربکات.
هه‌وڵ زۆرن تا کێشه‌ی کورد له تورکیادا به کێشه‌ی تێرۆریزم بناسرێت، یان به مانایه‌کی تر کێشه‌ی کورد بکرێته کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ره‌که‌ی ته‌نها له نه‌هێشتنی تێرۆریزمدا ببینرێته‌وه و یاسا و ڕێساکانی تێرۆریزم بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی به‌کار بهێنرێت. بۆیه لێره‌دا ئه‌رکی لایه‌نه سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کانی کورده‌کانی تورکیایه هه‌نگاوه‌کانی خۆیان چڕ بکه‌نه‌وه هه‌م له ناوخۆی تورکیادا و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا تا ڕێ له شێواندنی ناسنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان بگیرێت
یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی تر، ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی له ئانکه‌ره چی ده‌گوزه‌رێت و چه‌ندێک ئه‌وه‌ی به کرانه‌وه ناودێر کراوه ، ده‌توانرێت وه‌ک هه‌وڵێکی ڕژد لێی بڕوانرێت بۆ چاره‌سه‌رکردن. ئه‌م هه‌نگاوه‌یان لای حکومه‌ته به‌وه‌ی بتوانێت میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌رکردن دیار بکات و به شێوه‌یه‌ک بن متمانه لای هه‌موو تاکێکی کورد له تورکیادا دروست بکات، به هاوسۆزان و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی په‌که‌که‌شه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ش که ناوبژی له‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌دا ده‌کات و ده‌شێت ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت، نابێت تاک ڕه‌هه‌ندی بیر له دۆزی کورد بکاته‌وه. کێشه‌ی کورد له تورکیادا کێشه‌ی ناوخۆیی وڵاته‌که‌یه و پێویسته تۆپه‌که هه‌ر له‌و وڵاته‌دا بمێنێته‌وه و یاریزانه سه‌ره‌کیه‌کان خۆیان خاوه‌ن بڕیار بن له هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که‌دا، خۆ گه‌ر لایه‌نێکیش توانی ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر ببینێت ئه‌وا جێی خۆیه‌تی سوودی لێببینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بووه په‌یامبه‌ر باشتره ڕێ به بوونی لایه‌نی سێهه‌م نه‌درێت.
ناکرێت تۆ پێی بڵێی تێرۆریست و داوای ئاشتیشی لێ بکه‌یت، ناکرێت تێرۆریست بیت و هه‌وڵی ئاشتیش بده‌یت، بۆیه لای من هه‌نگاوی یه‌که‌می چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا لێکردنه‌وه‌ی نازناوی تێرۆریستیه له په‌که‌که و تا هه‌ر هیچ نه‌بیت جارێکی تر تورکیاش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌ختیه سیاسیه نه‌بێته‌وه له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژینۆسایدکردنی ئه‌رمینیه‌کان لێی به‌سه‌رهات.
ئانکه‌ره چه‌ک دانانی په‌که ده‌کاته مه‌رجی پێشوه‌خت بۆ هه‌ر به‌ره‌وپێشچونێک له دۆسێی کورددا ، به‌بێ ئه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ک بدات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری ئه‌وانه‌ی چه‌ک داده‌نێن و له هه‌مان ده‌میشدا ده‌ستگیرکردنی کورده‌کانی تورکیا به‌رده‌وامه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که ده‌گیرێن به تاوانه‌کانی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به تێرۆریزمه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا.
حکومه‌تی تورکیا، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت باس له گه‌شه‌کردنی ئابوری و مافی کولتوری گه‌لی کورد ده‌کات له تورکیادا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌ک به مافه سیاسیه‌کانی مرۆڤی کورد بکات له وڵاته‌که‌دا و یان بتوانێت وه‌ها ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هاووڵاتی کورددا بکات که هاووڵاتی پله یه‌کی وڵاته‌که‌ن و ماف و ئه‌رکیان هه‌یه.
له‌پاش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی تورکیا که بابه‌تی هه‌ره سه‌ره‌کی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گۆڕانکاری له ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا بوو، به شێوه‌یه‌ک له خزمه‌ت ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌دا بێت که وه‌ک ده‌گوترێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورده، به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا هه‌موو بۆنه‌یه‌کی قۆزتۆته‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ر نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌ماندا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان له ده‌مێکدایه که بردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا به یه‌کێک له باشترین ڕێگه چاره‌کان دانراوه.
هێشتاش ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه نائارامه و ئایندهی ڕووداوه‌کانیش ته‌واو دیار نین، بۆیه ئه‌گه‌ر ئانکه‌ره ده‌خوازێت ڕۆڵی زلهێز و خاوه‌ن کاریگه‌ربێت له‌م ڕووداوانه‌دا ئه‌وا ده‌بێت کار له‌سه‌ر ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانه ناوخۆییه‌کانی خۆی بکات تا بتوانێت ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی گونجاو به‌ڕێوه به‌رێت و ببێته ئه‌و نمونه‌یه له ئایندهی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت ئه‌وا خودا عالم چی ڕووده‌دات، چونکه له‌و ناوچه پڕ کێشمه کێشه‌ی جیهاندا هه‌موو شتێک شیانی ڕوودانی هه‌یه.
37 responses to “له ئانکه‌ره چی ده‌گوزه‌رێت بۆ کورد؟”
دةستخؤش بؤ ئةو نووسينة ! بةرِاى من طةر طفتووطؤ لةطةلَ ثارتى كريَكاران بكات ئةوة ثارتى كريَكارانيش ئامادةى طؤرينى ستراتيجى خؤيى هةية و وازيش لة خةباتى ضةكدارى ئةهيَنيَت,ئةزموونى رِابردوويش ئةوةى سةلماندووة كة ضةند جاريَك ثارتى كريَكاران ئاطر بةستى رِاطةياندووة ويستى ئةوة بووة كيَشةى كورد لة توركيا بة طفتوطؤو مةدةنيانة ضارةسةر بكريَت.بةلاَم ئةوة ناسيوناليزم و شؤظيَنى يةكانى تووركياية كة رِيَطرة لةبةردةم طفتوطؤى ئاشتيانةدا ,من لةم رووةوة طةشبين نيم و توركيا بة هةميشة دذايةتى نةتةوةيى كورد ئةكات ,طةركار بطاتة ئةو راددةيةى كة توركيا بة هيض شيَوةيةك دان نةنيَت بةمافةكانى كورد دا لة توركيا ئةوة من ثيَم باشة ثارتى كريَكاران هاوثةيمانى لةطةلَ ئيسرائيل ببةستن و بيكةن بة كارتى فشار بؤ سةر توركيا لة هةمان كاتيش دا ئيَران.
کاک به‌کر، له ئێستادا گرنگ هه‌نگاو نانه ڕووه‌و چاره‌سه‌ر کردن… جا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت. چاره‌سه‌ر وه‌ک هه‌موو لایه‌ک جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه هه‌رگیز به به‌کارهێنانی میتۆده له‌شکریه‌کان نابێت… چاره‌سه‌ر کردن له دیالۆگی ڕاسته‌قینه‌دایه، به‌و مه‌رجه‌ی زمانی لێکتێگه‌یشتن هه‌بێت نه‌ک ئه‌و جۆره زمانه‌ی لایه‌نێک وه‌ک باڵا ده‌ست نیشان بدات و لایه‌کیش وه‌ک گوێڕایه‌ڵ.
لەسەر هەمان کێشە لەشوێنێکی تردا ئاوام نووسیوە:
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نزيكترين ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری PKK و ئۆجالانه و ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێك بكه‌ون و جگه له‌مه هيچ ڕێگه‌يه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌وتوو نابێت…. بەرگریکردنە لە باڵی تووندڕەوی کوردانی باکوور کە موتەمەسیلە بە پێ کە کە و عەبدوڵا ئۆجەلان. ئەگەر سەرۆک شارەوانی و ئەندام پەرلەمانەکان بە باڵی سیاسی ناو ببەین و دەربڕینێکی گونجاو بێت، ئەوا کوردی باشوور دەبێت بە حکومەت و ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی ئەو باڵە فەرمییەی ناو خۆی وڵاتەکە بکەن، نەک لە هەوڵی لاوازکردنیدا بن!
دیقەت بدە چاو‌دێر و سیاسییەکان بەگشتی لایەنگری پرۆسەی چاکسازی ئۆردۆگانن بەتایبەتی کرانەوەی بە ڕووی کورددا، بەڵام لایەنگری ئەو حیزبە تووندڕەو و لەشکر و جەنەڕاڵەکان نیین. ئەم هاوکێشەیەی نەتەوەی باڵادەستی تورک سەیر دەکەیت لە نێو نەتەوەی ژێردەستی کورد هەمان هاوکێشە ڕەنگیداوەتەوە. لە زۆر خاڵدا سیاسییەکانی کورد لەناوخۆ کارێک دەکەن، خێرا باڵە سەربازییەکە وەک لەشکری تورکیا ڕێسێکە دەکانەوە بەخوری یان گرێوگۆڵیان بۆ دروست دەکەن! بۆیە لە ململانێیەکی وادا وەک چۆن کوردی باشوور بەشێوەی جۆراوجۆر دژ جەنەڕاڵ و حیزبە تووندڕەوەکان نەیاری پیشان دەدەن، بەهەمان شێوە باشترە هەمان هەڵوێست لەبەرانبەر جەنەڕاڵە کوردەکان هەبێت، هەر لایەنگری و پشتیوانییەک لێیان، کفری سیاسی گەورەیە.
کاک هه‌باس…تێبینیه‌که‌ت له‌جێی خۆیدایه و توندوتیژی هه‌ر ته‌نها توند‌و تیژی به‌رهه‌م دێنێت جا هه‌ر لایه‌نێک بیکات…وه‌ک جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێداوه… با ململانێکان ببرێنه ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه…با هه‌وڵه‌کان بخرێنه گه‌ڕ تا ژماره‌ی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌ماندا زیاتر و زیاتر بکرێن و خاوه‌ن ده‌نگێکی قورس بن له په‌رله‌ماندا و له‌وێوه شانبه‌شانی هه‌وڵه‌کانی تر ده‌ست به هه‌نگاو نان بکرێت.
كێشەى گەلى كورد لە توركیا، كێشەى دواكەوتویى ئابوروى و كۆمەڵایەتى یان كێشەى تیرۆر و تیرۆریستان نیە، بەڵكو ئەو كێشەیە كێشەى ناسنامەو هەویەى نەتەوەیى، نەتەوەیەكە كە ماوەى زیاتر لە 80 ساڵە دەوڵەتى توركیا دەیەوێت لەناو بۆتەى نەتەوەى توركدا بیتوێنێتەوە.
كێشەى گەلى كورد لەتوركیادا لە (كێشە)وە سەرى بۆ (گرفت) كێشاوەو خەریكە دەگاتە ئاستێك كە ئاسۆكانى چارەسەرى بەتەواوى لێڵ دەبن و سەرەداوەكانى چارەسەرى خەريكە بەتەواوى ون دەبن.
حكومەتى توركیا بەتەنها دەسەلاتى چارەسەركردنى ئەو كێشەیەى بەدەستەوەیەو هەر ئەو دەتوانێت ئاسۆ لێڵەكان رونبكاتەوەو سەرداوە ونبوەكان بدۆزێتەوە، ئەویش لە رێگەى داننان بە ناسنامەى نەتەوەیى كورد‌و ناسینى شوناسى كورد وەكو شوناسى نەتەوەیەكى خاوەن زمان، خاك، مێژوو، رۆشنبیرى‌و كەلتورى جیاواز لەناو توركیادا. بەو مەرجەى ئەو دانپێدانانە مافە سیاسى و ئیدارى و رۆشنبیرییەكان لە چوارچێوەى دەستورێكى مۆدرێنى دیموكراسیدا بچەسپێت و توركیاش لە دەوڵەتێكى نەتەوەیى (نەتەوەى تورك) بگۆرَێت بۆ دەوڵەتى هاولاتیبوون و دەوڵەتى فرە رۆشنبیرى. تەنها ئەوە چارەسەرە، بەدەر لەوە ئەگەر سبەى PKK بڕیارى خۆبەدەستەوەدانیش بدات، گرفتەكە چارەسەر نابێت، رەنگە بۆ ماوەیەكى كاتى شەڕ كۆتایى پێبێت، بەڵام ئەو كۆتاییە دەبێتەوە سەرەتا بۆ هەڵگیرسانى شۆڕشێكى نوێ و بەرپابوونى شەڕێكى بێئامانتر لەوەى كە ئێستا هەیە.
کاک مه‌هدی، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌سته، هه‌موو هه‌وڵێکی گه‌وره و بچوک ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ر کردن، به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه له سۆنگه‌ی خۆ ناساندنێکی تۆکمه‌وه بێت و پێشم وایه کاتێک به‌و خاڵه ده‌گه‌ین که کار له‌سه‌ر بونیات نانه‌وه‌ی سایکۆلۆژیه‌ته تێکشکێنراوهکهی مرۆڤی کورد بکرێت جا له هه‌ر شوێنێکدا بێت. سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی جهنابتدام، کێشه‌ی کورد له تورکیادا کێشه‌ی ئابوری و که‌لتوری نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سه‌لماندنی بوون و ئاماده‌ییه له وڵاتێکی وه‌ک تورکیادا تا ببنه هاووڵاتی پله یه‌ک وه‌ک تورکه‌کان و چی دی به ناوی ئایینه‌وه وه‌ک برا لێی نه‌ڕوانرێت.
دەستخۆش کاک بەڵێن، زۆر بەوردی باست لە هەموو ئەگەرەکان کردووە هەروەها لە سیاسیەتە دژ بەیەک و بەریەک کەوتوەکان وهانگاوە پێویستەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و لایەنە سیاسیی و جەماوەری کوردستانییەکان بۆچارەسەرکردنی کیشەی کورد کەدەبێت بگرنە بەر …..
بەبۆچوونی من ، وێرای کەمتەرخەمی تورکیا بۆچارەسەرکردنی کێشەی کورد ، پ ک ک تائیستا نەیوانیوە سیاسەتێکی ژیرانە بگریتە بەر . چونکە ئەوەندەی چارەسەری سەربازی بەپێویست دەزانن ، ئەوەندە بیریان لەچارەسەری سیاسی و باشترکردنی پەیوەندییەکان و گرنگیدان بە ڕێکخراوە جەماوەرەییەکان نەکردۆتەوە کە بتوانن ببنە فشارێکی بەهێزو کاریگەرتر .
ئه‌وجا کاک زانا ئه‌وه یه‌کێکه له‌و خاڵانه‌ی که گرنگه جه‌ختی لێبکرێته‌وه، چۆن بتوانریت په‌که‌که ببێته به‌شه گرنگه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کردن. ئه‌مه‌ش له‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه ده‌بێت که ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌ر کردن ده‌یانگرێته به‌ر و لای په‌که‌که و هێزه کوردیه‌کانی تریش جۆرێک له‌و متمانه‌یه دروست ده‌کات بۆ وه‌لاوه نانی بیرۆکه‌کانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و ڕوو کردنه خه‌باتی سیاسی. ئه‌م ڕایه پێچه‌وانه‌که‌شی دروسته.
زور جوانه ئه‌م بابه‌ته به‌راستی ده‌سست خۆش كاك به‌لێن كیان ئه‌م بۆچونانه‌ت جیگه‌ی رێزن بۆ ئێمه وه بۆ نه‌توه‌ی كورد به‌تایبه‌تی به‌رای من توركیا هه‌رگیز ریكناكهوێت له‌گه‌ل pkk هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ست له ئاگر به‌ست و چه‌ك هه‌ل ده‌گرن و زمای دیالوگ دێته بێشه‌وه به‌لام pkk خۆی به فه‌قیرو كه‌سیكی دیموكراس خواز ده‌زانی به‌لام له‌ناو توركیادا چه‌ندین كرداری گیره شیوینی ده‌كات كه‌ی ئه‌و كارانه نه‌مان به‌رای من ده‌توانن ریكه‌وتنیكی ستراتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌لمانیه‌ت ببه‌ستن و ناچاربن هه‌ردوو لا ده‌ست له هه‌نێك شتی لاوه‌كی بینن تا ئه‌و كاته‌ی به‌باشی ریك ده‌كه‌ون و دواتر كه pkk خۆی گرت ئینجا دوای كاره‌كانی بكات …
کاک موحه‌مه‌د له ساده ترین پێناسه‌یدا، دانوستاندن یانی دان و ئه‌ستاندن…. ده‌بێت بزانرێت چی وه‌رده‌گیرێت له به‌رامبه‌ر وازهێناندا…بۆیه دروستکردنی متمانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه کلیلی چاره‌سه‌رکردنه.
كاك به‌ڵێن گیان سپاس بۆ ئه‌و راپۆرته و بۆچونه‌كانی خۆشت.
من تێبینیم هه‌بوو و پێم حه‌یف بوو به‌شداری ئه‌م باسه‌ت نه‌كه‌م.
ئایدیۆلۆژی له هه‌ر چه‌شن و ره‌نگێك بێ، قوڵبوونه‌وه لێی به مانای دوركه‌وتنه‌وه‌یه له دێمۆكراسی، ره‌نگه بڵێ ئه‌ی دێمۆكراسی خۆی ئایدیایه‌ك نییه، به‌ڵێ، به‌ڵام دێمۆكراسی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی بیر‌و را بۆ هه‌موو مرۆڤێك دامه‌زراوه نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام ئایا سۆسیال مه‌سیحی و ناسیۆنالیزم و دواتر فاشیزم و ..ز وایه. جا له قۆناغێكی وه‌هادا كه زیاتر له 85 ساڵ بیری منداڵی تورك به دژی كورد هان ده‌درێ و ناكرێ به زویی چاوه‌رێی ئه‌و كێشه‌یه بین. له‌و بومهلهرزیهی وان دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه كورد له سنوری جوغرافیایی توركیادا گه‌وره‌تر له ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای تورك ده‌سته‌ویه‌خه‌یه. ئه‌وه گرنگه كه ره‌خنه‌ش له پ.ك.ك بگرین كه بۆ تا ئێستا نه‌یتوانیوه خه‌باتی ئاشتیخوازانه و به‌حه‌قی كورد بباته ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه. ده‌زانم زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌و بواره له توركیا زۆر ئاسانتره تا ئێرانی فارسی و عێراقی عه‌ره‌ب.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه به‌رده‌وام باس له پێویستی گۆران ده‌كه‌ین له توركیا، ئایا پ.ك.ك ی خۆمانیش له‌گه‌ڵ پ.ك.ك ی ساڵانی 90 گۆراوه، ده‌زانێ معادلاتهكانی ئه‌مرۆ بخوێنێته‌وه یان هه‌ر به‌و توندرهوییهی جاران ده‌چێته پێشه‌وه.
كه ئه‌مساڵ هاوپه‌یمانی ب.د.پ م له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا بینی، برێك دڵخۆش بوم كه پ.ك.ك ئه‌مجاره لانی كه‌م ده‌یه‌وی دان به به‌شێك له خه‌باتكارانی وڵاته‌كه‌مان دابنێ كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌ودا بیر ده‌كه‌نه‌وه. هیوادارم ئه‌و ره‌وته پ.ك.ك له ناچاری نه‌بێ به‌ڵكوو له پێویستیی خه‌باتی سیاسی بێ.
جارێكی دیكه‌ش سپاس
کاک فه‌خره‌دین، ڕۆژ به ڕۆژ قه‌یرانی کورد له تورکیادا ئاڵۆزتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که وا بڕوات ئه‌وا سات له دوای سات کردنه‌وه‌ی گرێکان و لادانی ته‌گه‌ره‌کان قورس تر ده‌بن…ئه‌گه‌ر پێشتر ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م کێشه‌یه له نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیادا سنوردار بوون ، ئه‌وا ئێستا به ئاشکرایی ڕه‌هه‌ندی جیاوازیه‌کان ڕۆچۆته ناو کۆمه‌ڵگای وڵاتی تورکیاوه و له‌وه‌شدایه وه‌ربچه‌رخێت بۆ ڕق و کینه‌ی نه‌ژادی. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ که‌س و لایه‌نێکدا نییه ته‌نها ئهرگهنهکونیهکان و گورگه بۆره‌کاندا نه‌بێت.
جه نابي كاكا به لين
يه كه م: ئه و هه ولأ نه ي بيشووي ئوردوكان بو جا ره سه ركردني كيشه ي كورد نه ناو توركيا ي نا شنا ليستدا( به بي دواترين رابوورتي يه كيتي ئه وربا ) بو ئه وه بوو كه ئوروكان جي بي خوي قايم كات له نا وو توركيا دا و زا ل بيت به سه ر له شكري توركيا دا و ئه م ئا مانجه شي بيكا و ته نا نه ت له به رله ماندا حزبه كه ي سه ركه وتني مه زني به ده ست هينا و زور شتيان كوري كه دزي حزبي اسلأ مي عه دا له و ته نميه بوو؟
دووه م: له ج وو لأ تيكدا حزبي اسلأ مي حوكم بكا ت و ده ست به سه ر وو لأ ته بكريت له به رنا مه و به يري ودا ئيماني به
مه سا ئيلي قه موومي و كه ما يه تي ئه بيت؟ ئه كه ر وا بوايه ؟ ئه ي حه قي كورد بوو له ايران نه درا له دوواي انقلأ بي شومي خمييني!!! به لكو كورديان به كا فر له قه له ميش دا.
سي يه م: جوو ن كيشه يه كي كه ما يه تي جا ره سه ر ئه كريت كه هيشتا توركيا تا زه ترين ته يا ره له ئه مه ريكا ي وهضع خرلبي ئيكو نومي ئه كريت بو سه ركوو ت كردني حزبيكي را به ر و شورشكي دزي نا عه دا له تي ودزي قه ت بر كردني كوردان و كه كه ما ليزم و شيوه ي حو كمه كاني به يرو ي ئه كه ن هه ر له كو نه وا و ئه ما نه ئيستاش وه ك ئوروكان و تا نسو جيلر و ئه جه ويد به يروي ئه كه ن و له سه ري ئه روون به بلأ ني دريز خا يا ن و شه يتا نا نه؟.
جواره م: توزك وه ك خير كردن به ميله تي كوورد له لأ يه ن حزبي ئوردوكانه وه جه ند انفتا حيكي كرد و به س بوو بيش خستني م‌و فا وه زات بوونيان له كه ل يه كيتي ئه وروبا و به ضه غطي ئه وروبا يه كان بوو؟به لأ م ئيستا توركيا بووي ده ركه ووت كه زور زور دوره و مه حا له بيته ئه ندامي يه كيتي ئه وروبا .وه جا ئه‌و اصلأ حه تانه نه‌ء به ره و بيش ئه روات وبه لكوو خرابتريش ئه بيت. و توركيا ئيست خه ريكي جا كردني به يوه ندي يه ئه قليمه كانه وه ك له كه ل ايران و وو لأ تاني عه رهبي شيوا وو و اسلأ مي هه زا ر و كه بيويستيا ن به كه ره سه ي توركي هه رزان هه يه.
بينجه م: كورد له توركيا ئه بيت ده‌س كات به به هاري را به ريني دزي ئه و سيسته مه بو كه نه ي تورك وه ك به ها ري وو لأ تاني عه ره بي؟ به اعتصا مي مه ده ني و مان كرتن و رزان سه ر جا ده كان و ته نك به توركيا هه ل جنن و جو كي بي دا يه ن و كات و زه مان ئيستا ره خسرا وه بوو ئه و جو ره كورينانه؟ ئه كه ر بالبشتي جه كدراي له دوا يدا هه بيت وا زور ئا ما نجه كان ئه بيكيت؟ به ل م ئا يا كوردي كوردستاني باكوور خو ئا ما ده يه بو ئه و فيدا كا ري يه يا ن هه ر تورك ئه توانيت كورد بخه له تيينيت وه ه بيشوو..
کاک نیا ….. پێنج خاڵی زۆر وردت خستۆته ڕوو، به‌لام له هه‌مان ده‌میشدا ناتوانین خۆمان له‌و ڕاستیه لابده‌ین که ده‌رفه‌تێکی نوێ جیاواز له پێشوو بۆ کورد له تورکیادا هاتۆته ئاراوه. با ئێمه ته‌واوی که‌م و کوڕیه‌کانی ئه‌م کێشه‌یه له ئه‌ستۆی که‌س نه‌نێین، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه لێی بڕوانین.
ده‌زانیت کاک نیا ئه‌و ڕایهتم زۆر به‌لاوه په‌سه‌نده وه‌ک چۆن لایه‌نێکی ئیسلامی ده‌یه‌وێت له‌ژێر بیانووی ئایندا ناسنامه‌که‌م بسڕێته‌وه و به زۆری زۆرداری بمکاته برا موسڵمان، به هه‌مان شێوه‌ش لایه‌نێکی چه‌پیش ده‌خوازێت به زه‌بری ئایدیۆلۆژیا له کوردبوونم بێبه‌ریم کات و بکاته برا کرێکارێکی بێ ئاینده. ده‌ست خۆش.
كاك به للين به ريز. مه قصه ي تو ج ده رفه تيكه؟؟ خو ت با ش ئاكاداري باري توركيايت ئيستا حزبي ئوردكان زوربه ي
را به ره كاني كورد و جالأ كه واني باري مروي هه مووي به ناو‌و و توهمه تي جيا جيا ره وانه ي زيندانه كان كرد‌و
صه بورتي جا شو موسته شاري كوردي سه ربه ميت ئه كات وه زه ماني صدام حسين؟ ئه كه رمه قصه دت علأ قه ي سيخوري له كه ل كوردستاني باشوره؟ ئه وه به به كه له كاي تورك ئه ي كات و ئه زاني كوردي عراق جه ند لأ وازن و بي صه بورتن له دونيا و خو شمان جه ند خرابين له ناو خو ماندا؟
بروا بكه وه ك سه رانه و باجي خه ليفه كاني كون وايه كه له موسته عمه ره كانيان به ناووي ئيسلأ مه وه ئه يان سه ند و ئه يان كويزايه وه بو ئه سطه نبولي بايته ختي خه لأ فه؟
ئيمه تا نه ته وه يه كرتوه كان و وولأ تاني تري ئا زاد به ره سمي اعترافمان بي نه كه ن؟ تورك و عه جه م و عه ره ب وه ك ته صينيفه كه ي هيتله ري نا موباره ك و دكتاتور سه يري كه ما يه تيه كان ئه كه ن و به تايبه ت كورد؟ خو خو ت
ئا كاداري لأ ي حوكمي ناريك و بيكي و بي سسته مي لأ ي خوماني كه له حوكي ميليشيا و عه شيره ت زياتر هيج روخساريكي تري بي وه نيه وهه ركه س بري بيدا ئه كات و به شي خوي لي ئه باته با نكه كاني ده ره ره وه؟ هيشتا ده‌رسيان له ده ورو به ر ي خويان واته وولأ ته رووخا وهكاني عه رهبي وه‌ر نه كرتوه وه ريشي ناكرن تازه؟
ئه وه ي ئه ويتيش له نا وو ه وه ج له نا حزه كاني حوكم دار يان موعارضه ئه كه ربيه ويت كورانكاريه ك بكات وا به ده رده كه ي شيته كاني شه ما عيه ي ئه يام زه ماني به غدادي ئه بن و مه جبور يان لأ ئه جي يان لأي ئه به ن؟؟؟؟!!!
له كه ل ريزم دا
يه ك ده رفه ت هه يه ئه ويش هه رميلله تيك بو ئا زاديه كاني نه رزيته سه ر جا ده و فيدا كا ري نه كات ؟ هيج وو لأتيك ده عمي ناكات وه ئه مه ش مان دي له مير و ليبيا و سوري و تونس وا ئيران و عيرا ق و يه مه ن و جه زائيريش به ري وه يه ئه كه ر من هه له نه بم؟؟؟
کاک نیا…که ده‌ڵێم ده‌رفه‌تێک بۆ کوردی تورکیا هه‌یه..مه‌به‌ستم له‌و پڕۆژه‌ی کرانهوهیهیه که باسکراوه، به‌ڵام میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێکردنی دیار نین….پرسیاره‌که لای من له‌وه‌دایه، کوردی تورکیا چۆن ده‌بنه ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕؤڵی ده‌بێت له دیاریکردنی ئه‌و میکانیزمانه‌دا… به‌ڵێ له ئێستادا به‌شداری ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان زۆر گرنگه بۆ دروستکردنی فشاری کۆمه‌ڵایه‌تی… نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئانکه‌ره، به‌ڵکو له‌سه‌ر سیاسه‌توانانی کوردی تورکیاش. خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌خوازێت کوردی عێراقیش بکاته یاریزانێکی ناو ئه‌م کێشه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خاڵانه‌دا که جه‌نابت باست کردوون، یانی ئانکه‌ره ده‌یه‌وێت کورده‌کانی باشوریش بکاته به‌شێک له کێشه‌که….له‌وانه‌یه له ڕووی ناسیۆنالیستیه‌وه وه‌ک ڕه‌هه‌ندێکی لۆژیکی لێی بڕوانرێت، به‌ڵام له ڕووی پراکتیکیه‌وه پێم وا نییه ههنگاوێکی سه‌رکه‌وتووانه بێت له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک له‌وانه دوورکه‌وتنه‌وه له مه‌سه‌له ڕاسته‌قینه‌که، یان نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی که هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای کوردی له باکور و باشور پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه ، یانیش ئه‌و جیاوازیانه‌ی له زه‌مینه‌کانی ئه‌مدیوو و ئهودیوودا هه‌ن.
کاکە بەڵێنی خۆشەویست ئەو دەستانەت خۆش گومانی تێدا نیە هەرچێت خستۆتە روو دەق نیشانت پێکاوە و هەموو رەهەندەکانت بە تێروپڕێ لەو دەرفەتە کەمەدا شرۆڤە کردووە.
خۆزگە ئەم نووسینەت بە ئینگلیزی و تورکیش بڵاو دەکردەوە، چونکە کورد دەمێکە ئەم ئازارانەی هەرس کردووە و، ئەزانێت تورك هەمێشە داوای ئاوەکی بوون و کۆیلەیەتی لێ ئەکات و لەوە بەولاوە هیچی تری لێ چاوەڕوان ناکرێت و لەو پێناوەدا هەرچی کاری نەشیاو بە مرۆڤایەتی و سەردەم هەیە بێ پەروا پەیڕەوی دەکات. گرنگ ئەوەیە بێگانەش لە دیدی ئەم رەگەزپەرستانە بگات دەرهەق بە کورد. ئاخر ئەو هەر لە دوای رووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیەوە، شێلگیرانە هەوڵی درووستکردنەوەی ئەدات، ئەوە یەکەم مەبەست و مەسەلەیانە، جا یەکەم مەبەست و مەسەلەکەشیان لەم پێناوەدا لەناوبردنی کوردە، بە هەر رێگایەکی نامرۆڤانە، بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی باشترین بەڵگەیە بۆ بۆچوونەکەمان، ئەمڕۆ چاوی سیاسەت بەرامبەر ئەم فاشستانە نابینا‌و موزمەعیلە، باشتر وایە ئێمە بە زمانی خۆیان روو بکەینە نەتەوەکانی ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندی چاوی سیاسەتمەدارەکانی کوێر کردووە لە بینینی ئەو راستیانەی بەڕێزتان ئاماژەتان پێداوە.
بژین بۆ کورد برای شێرین
مامۆستای به‌ڕێزم، پڕ به دڵ سوپاسی وشه جوانه‌کانت ده‌که‌م.
كاكه به لين ده ستت خوش بيت
سوپاس کاک نیازی
ده‌ست خۆش کاک به‌ڵێن بۆ ئه‌م بابه‌ته بهپێزهت، زۆر باش بۆی چویت که هه‌وڵه‌کانی ئانکه‌ره جدی نین و زیاتر ده‌یه‌وێت چه‌واشه‌ی ڕای گشتی بکات. به‌ڕاستی تا حکومه‌تی تورکیا وه‌ها بڕوانێته په‌که‌که و مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیادا ئه‌وا پێم وانییه چاره‌سه‌ر بکرێت.
کاک هاوکار بێ له حکومه‌تی تورکیا…ئه‌وه‌ی که پێویسته له ئێستادا دروستکردنی ڕای گشتیه له ناو تورکیادا به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان بکه‌ونه خۆیان و به‌رنامه ڕێژیه‌کی گونجاوی بۆ بکه‌ن.
AKP of PM Erdogan and the Kurdish problem in Turkey
In most European languages a difference is made between patriotism and nationalism. This difference does not exist in Turkish and the educational system still teaches you to be proud to be nationalist. The history text books have not changed for 60 years. In most countries in Western Europe they have on order to give some sort of neutral position though Turkey’s neighbours Greece, Bulgaria and Romania may not duffer very much from Turkey in this respect. Although Turkey pretends to be a secular country it is not. It is a country where there is a state religion, a state religion with a 100.000 imams and state-paid employees. How can the AKP which is a religious party be secular and make reforms especially in favour of minorities like the Alevites? Still, there have been some changes during the last ten years, the Kurdish and the Armenian issue can be discussed now and there have been some changes concerning religious education, but the progress is very slow. Where should one place the AKP on the earlier mentioned axis and how can one explain the existence of the ultra-nationalist group Ergenekon? The AKP is at the left hand side of the axis (anti-secularism) but they have a problem with secularism as it is understood by the Kemalists. They do no neither care about Article 301 of the Penal Code (which makes it a crime to insult “Turkishness”) nor are they really interested in putting the ultra-nationalists on trial. There is a huge hegemonic struggle going on (between the military and the AKP) and a compromise is more and more difficult every day. Maybe one day the AKP will indeed get ideas to make Turkey more Islamist, but there will not only be two sides in this struggle. There is a third element in the South East: Kurdish nationalism. If there will be a military coup like in 1980 it will be even bloodier, because the Kurds will not just stand by.
In that respect all hope got dispelled in November 2005 when in Şemdinli a local bookstore got bombed. The bombings which were at first officially attributed to the PKK turned about to be orchestrated by undercover agents of the gendarmerie intelligence. At the time Erdogan had made some symbolic openings towards the Kurdish problem. This was probably the turning point where the AKP resorted to its Islamic or better conservative roots on the Centre right wing. The Turkish anti-terrorism law was toughened with very little protest coming from the European Union. This was also the time PKK lost hopes in EU accession, because it was put on the list of terrorist organisations. The silence on the EU side may be attributed to the fact that Europe has toughened its stance on terrorism as well, and maybe Europe also wanted to wait and avoid weakening the army,www.ekurd.net because it was not sure about the real ideas of the AKP. Deep state nationalism using right wing and criminals for the dirty jobs of the state is not a new phenomenon in Turkey. In the 1980s, before the military coup, the Armenian Secret Army for the Liberation of Armenia (ASALA), was finished off by criminals who were on their payrolls and in the mid-1990s the pro PKK drug lords were cleaned up in the same way. It looks like in 2007 right after the elections; the army went along with what AKP wanted in the headscarf issue as a trade-off with a free role in the Kurdish conflict.
Fears
There are three popular assumptions about nationalism in Turkey:
1. The so-called rise of nationalism
2. The distinction between ethnic and civic nationalism which was used in recent years to discredit Kurdish nationalism. The argumentation is: Atatürk nationalism,
Turkish nationalism is civic and based on certain values whereas Kurdish nationalism is ethnic, separatist, therefore it should be dismissed;
3. The myth of the homogenous nation
ده‌ست و چاوت خۆش كاكه به‌لین،سه‌یرترین لیدوانی ئه‌م دوایه‌ی ئۆردوگان باس له‌وه كرد پارته كورده‌كان زه‌رده‌شتین هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئایینی ئیسلامه‌وه نیه.ئه‌وه هه‌ولیكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیك له‌و كوردانه‌ی ئیسلامین بۆ خۆی پهلكیشیان بكات،ئه‌وه ئه‌په‌ری بی هیوا بوونه له‌وه‌ی پارته‌كه‌ی ئۆردوگان بتوانی وا به ئاسانی كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات،چونكه له بری ئه‌وه‌ی ریگا چاره‌یه‌ك بدۆزیته‌وه،بابه‌ته‌ی ئایینی تیكه‌ل یه مه‌سه‌له سیایهكان ده‌كات.ئیستا كیشه‌كه قولتر بۆته‌وه بۆته كیشه‌ی نیوان دوو نه‌ته‌وه بۆیه چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی لیكترازان و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و توركیایه‌ی ئیستایه كه سه‌دان ساله پییان وایه كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌و ولاته بوونیان نیه‌و ته‌نها ولات ولاتی توركانه…
کاک هه‌ڵوێست.. ڕاستیه‌ک هه‌یه ناکرێت نکوڵی لێبکرێت…به‌ر له‌وه‌ی بڵێین ئه‌مه یان ئه‌وه ئاینمانه…ده‌ڵێین ئه‌مه نهتهوهمانه…بۆ ئه‌و پرسه‌ش ناکه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یان ئه‌وێک به چی ناومان ده‌بات…ئه‌وه گرنگه خۆمان، خۆمان به چی ده‌ناسێنین؟!
ده‌ستخۆش کاک به‌ڵێن
دوو خاڵی سه‌رنجی ڕاکێشام
یه‌که‌م: ڕاویژی ئه‌وه‌ت کردوه که باشتره هه‌ردوولا( تورکیا‌و په‌که‌که) خۆیان چاره‌ی خۆیان بکه‌ن، نه‌ک لایه‌نی سێیه‌م ببێته ناوبژیوان. به دیدی من لایه‌نی سێیه‌م پێویسته له‌به‌ر دوو هۆ. 1. ئاڵۆزی‌و بێباوهڕیو دوور له‌یه‌کی هه‌ردوولا پێویستی بۆ دروستکردنی جۆرێ له متمانه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه که لایه‌نی سێیه‌م ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ربێت. 2. له کاتی نزیکبوونه‌وه له ئاشتیه‌کی راگه‌یه‌ندراو ڕاسته‌وخۆ پرسی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی باکوری کوردستان دیته گۆڕێ، ڕه‌نگه وڵاتی نه‌رویج به نوێنه‌رایه‌تی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌وروپا (به پشتیوانی ئه‌مریکا) کاندیدێکی دیار بێت.
دووه‌م. په‌که‌که هێزێکی پراگماتیکه، یه‌کێکه له‌و هێزانه‌ی له جوگرافیایه‌کی سیاسی ئاڵۆزدا توانیویه‌تی بهردهوامو گهشهسهندوبێت. له مارکسییه‌و بۆ نهتهوهییو له کوردستانی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆوه بۆ ئاگربهستو دان‌و ستاند له‌گه‌ڵ تورکیا. بۆیه من پشتیوانی بڕوای تۆم که هه‌رکات تورکیا به کردار سه‌لماندی ئاشتی ده‌وێت، ئه‌وکات په‌که‌که له توانایدا هه‌یه بگۆڕێت‌و بگونجێت به‌ڵام نه‌ک به هه‌ر نرخێک بێت!
شوان حه‌مه
کاک شوان، ته‌نها حه‌ز ده‌که‌م بڕێک ڕاڤه‌ی سه‌رنجی خۆمت بۆ بکه‌م له‌سه‌ر خاڵی یه‌که‌م. من که ده‌ڵێم “بۆ ئه‌وه‌ش که ناوبژی له‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌دا ده‌کات و ده‌شێت ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت، نابێت تاک ڕه‌هه‌ندی بیر له دۆزی کورد بکاته‌وه. کێشه‌ی کورد له تورکیادا کێشه‌ی ناوخۆیی وڵاته‌که‌یه و پێویسته تۆپه‌که هه‌ر له‌و وڵاته‌دا بمێنێته‌وه و یاریزانه سه‌ره‌کیه‌کان خۆیان خاوه‌ن بڕیار بن له هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که‌دا، خۆ گه‌ر لایه‌نێکیش توانی ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر ببینێت ئه‌وا جێی خۆیه‌تی سوودی لێببینرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بووه په‌یامبه‌ر باشتره ڕێ به بوونی لایه‌نی سێهه‌م نه‌درێت”. تا ئێستا له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی جیهاندا نه‌مدیوه یان من نه‌مبیستووه کاتێک لایه‌نی سێهه‌م ده‌که‌وێته نێوانه‌وه مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی نه‌بێت…خۆ ئه‌گه‌ر به‌بێ هیچ نیازێک ئه‌و هه‌وڵه ده‌دات ئه‌وا هیچ گله‌ییه‌ک دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڵایه‌نی سێهه‌م بووه هه‌ڵگری په‌یامه‌کانی لایه‌نێکی ئه‌و کێشه‌یه و به لا گرتن هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی دا یان بچوککردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان ئه‌وا هیچ به هیچ نه‌کرا.
دەست خۆش کاک بەڵێن، وەک هەمیشە نوسینە بەنرخەکەت بابەتێکی زۆر جوانی لەخۆ گرتوە. من لەگەڵ ئەو بۆچونەم کە تورکیا دەبێت کێشەی کورد لەو وڵاتە لە ڕێگای پارتی کرێکارانەوە چارەسەر بکات، ئەم بۆچونەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە تورکیادا لە هەموو ئاستەکاندا هەموو کورد بە ئەندامی ئەو پارتە لە قەڵەم دەدەن، کەواتە خۆیان دان بەوەیادەنێن کە ئەو پارتە دەنگی گەلی کوردە بۆیە دەبێت بە زمانی گفتگۆ ئەو کێشانە لەگەڵ ئەو پارتە چارەسەر بکەن. دوبارە دەست خۆش
ئه‌وه بۆچونێکی زۆر دروسته کاک گۆران….له ده‌مێکدا زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی کورد یان خه‌ڵکی کورد له وڵاته‌که‌دا به تاوانی په‌که‌که بوون ده‌گیرێن …ئه‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ئاماژه و به‌ڵگه‌وه که ناتوانرێت چاوی لێ دابخرێت.
dast xosh kak balen barasty xot hamw amanjakant pekawa bajwany w batawawy dwbara dast xosh.
har hyak bet lerada grng barzhawanya kwrdakan msogarbet w kwrdy twrkyash wak kwrdek mafy ba kwrdbwn ba azady blen kwrdyn boyan bta dy w awanysh grnga ka barzhawany awan tya bet
کاشما، دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندی کورد تاک لایه‌نه نابێت به‌ڵکو کاری فره‌یی و پێکه‌وه‌یی ده‌وێت، سور بوون و پێداگرتنی پێده‌وێت.
بۆچونم وایه که ئه گه ر نزیك بونه وه یه کی وا هه بێت بۆلاواز کردنی رۆڵی کورد و چه ك کردن یان تێوه گلاندنی هێزه کوردیه کان له شه ڕی نێوانیاندا چونکه هیچ خاڵێکی هاوبه شیان له نێواندا نیه جگه له کێشه ی کورد نه بێت وه به و نزیک بونه وه یه ئه توانن له چوار ولات چه ك بکرێن یان بونێکی لاواز و بێ کاریگه ری له ناوچه که دا ڕۆڵیان نه مێنێت . چونکه بونی کورد له لایه ن تورکیا و ئێران وه له ڕێی ئه وانیشه وه عێراق و سوریا ته نها یه ك ڕێگایه ئه ویش بونێکی شه رمه زاری و خۆ به که م زانین و لاواز به بێ بونی ئیراده یه ، به کورتی وای بۆ ئه چم که نه ك هه ر له بکور به ڵکو له باشورێش حیزبه کان چه ك بکرێن وه کاتێك که چه کیش بکرێن هیچ پاڵپشتێکیان نامێنێت بۆئه گه ریبه ر په رچ دانه وه وه له ئاکامدا گه ر بیانه وێت یان نه یانه وێت ده ستیان له بنی هه مبانه که وه پێ ده ر بێنن بۆ یه هه ر له ئێستاوه پێش ئه وه ی ئه مریکا بکشێته وه له عێراق که وتونه ته پلانی خۆ ئاماده کردن بۆ دوای کشانه و ه ی هێزه ئه مریکاییه کان بۆ قۆزتنه وه ی ئه و فرسه ته بۆ داهاتو .
کاک نامۆ…له نێوان سوریا و تورکیا و عێراق و ئێران‌دا هه‌میشه خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان کورد بووه. ڕاستیان گوتووه ئه‌گه‌ر ئه‌م چوار وڵاته له هیچ شتێکدا کۆک نه‌بن، به‌ڵام له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ کورددا کۆکن.
دةستتخؤش بيت وتاريكى تيرو تةسةلة.
وشةى بشتيوانكةر كة بةكارتهيناوة (كةر)ةكةى زيادةو بشتيوان خؤى مةبةستةكة دةدات بةدةستةوة.
دووبارة دةستخؤش
کاک حه‌سه‌ن سوپاست ده‌که‌م بۆ سه‌رنجه‌که‌ت و زۆر ڕاسته پشتیوان یان پشتیوانی خۆی مه‌به‌سته‌که‌ی ده‌پێکا و پێویستی به بوونی ئه‌و پاشگره نه‌ده‌کرد.
ئازیزانم ، سوپاسی بێپایانم بۆ به‌شداریتان له‌م بابه‌ته‌دا به سه‌رنجه‌کانتان…له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ وه‌ڵام دانه‌وه و سه‌رنج دان له‌سه‌ر بۆچوونه‌کان. جارێکی تریش سوپاسی بێپایانم.
سه ره تا ده سخۆشی ده كه م له به ریزتان بۆ ئه م بابه ته …به ریزم په ندیك هه یه ده لییت ..حكومه ت به عه ره بانه كه رویشك راو ده كات ….بۆیه من سه رم له سیاسه ت ده رناچی چونكه هه موو سه رۆك و هه موو ئه ندام و هه ر تاكییكی تر له ناو حكومه ت به زبان له گه ل یه كن به لام له بنه وه دوژمن…