شه‌پۆله ناڕه‌زاییه‌که‌ی حه‌ڤده‌ی دوو له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به یه‌کێک له ڕووداوه گرنگه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌رێمه‌که داده‌نرێت له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه که ده‌شێت به خاڵی وه‌رچه‌رخانیش لێی بڕوانرێت له ڕووی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان گه‌وره‌ترین قوربانییان ده‌دا له سه‌رده‌می شاخی هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌دا، له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ده‌ربڕینی بێزاری و ناڕه‌زایی خۆیان له چۆنیه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ڕیفۆرمێکی بنچینه‌یی سیسته‌می سیاسی و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان ، که‌مکردنه‌وی ڕێژه‌ی بێکارییان لێده‌که‌ن و ههروهاش هه‌ڵگرتنی ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر ئازادیه‌کانی تاکه که‌سن.
له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ڵامی هاویشتنی به‌ردی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران به گولله درایه‌وه. ئه‌وه‌ی ته‌قه‌کانی کرد و ئه‌وه‌ش که بێده‌نگی لێکرد که‌وتنه یه‌ک تای ته‌رازوو.
په‌یامی خۆپیشانده‌ران ڕوون و ئاشکرا بوو، هاوارێک بوو به گوێی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌دا که هه‌رگیز خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه مل ناده‌ن و ڕێگه‌ش ناده‌ن سه‌روه‌ریه‌کانیان پێشێل بکرێت و چاوپۆشی له که‌م و کوڕیه‌کان بکرێت له ڕێی پێ فرۆشتنه‌وه‌ی مێژووه‌وه.
گه‌نجی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانازی به مێژووی خۆیه‌وه ده‌کات ، به‌ڵام هه‌رگیز ڕێگه نادات مێژوو ده‌سته‌مۆی بکات و ببێته کۆیله‌ی مێژوو ویان وه‌ڵامی داواکانی به مێژوو بدرێنه‌وه. گه‌نجی ئه‌مڕۆ داوای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و چاوه‌ڕوانی زیاتریشی هه‌یه له فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌مڕۆ تا ئاینده‌یه‌کی گه‌شیان بۆ بڕه‌خسێنرێت له‌ڕێی یه‌کسانی له ده‌رفه‌ته‌کاندا، نه‌ک به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌کان و سه‌رکوتکردن و قڕوقه‌پ پێکردنیه‌وه کۆت و به‌ند بکرێت.
له 17 ی 2 دا گه‌نجان کولتوری بێده‌نگییان شکاند و سیسته‌می تاک ڕه‌هه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیان ڕه‌ت کرده‌وه و ڕاشکاوانه ڕایانگه‌یاند باوه‌ڕیان به پیرۆزکردن و به ئه‌فسانه کردنی که‌سه‌کان نییه و ده‌خوازن کۆمه‌ڵگاکه‌یان بژاره‌ی هه‌بێت، نه‌ک به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانه‌وه ئاڕاسته بکرێت.
گه‌نجی ئه‌مڕۆ بڕوای به ده‌نگی خۆی هه‌یه و ده‌بێت ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌م ڕاستیه تێبگه‌ن .
یه‌ک ساڵ له پاش ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرته‌وه ، هێشتاش ئه‌و خوێنانه‌ی ڕژان وشک نه‌بوونه‌ته‌وه و ژانی ئه‌و زامانه‌ی له جه‌سته‌ی برینداره‌کاندان به ئێشن و داواکانی خه‌ڵکیش وه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه به هه‌ر دیدێک بڕوانیته ڕووداوه‌کان و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت ئه‌نجام ئه‌وه‌یه هێشتاش زه‌مینه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بوونی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر له 17 ی 2 ی ساڵی 2011 به‌هێزتر و زیاتر نه‌بێت ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک لاواز تر و که‌متر نییه.
لێره‌دا پرسیاره گرنگه‌که له‌وه‌دایه ئایا ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵک درێژه‌ی هه‌بوو هه‌ر له سنوری پارێزگای سلێمانیدا ده‌مێنێته‌وه یان ئه‌و جوگرافیایه ده‌به‌زێنێت؟
ئه‌م بێده‌نگ نه‌بوونه‌ی خه‌ڵک ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵک لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌یان (ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن) ناچار کرد بکه‌ونه خۆ و هه‌ر یه‌ک پڕۆژه‌ی چاکسازی ئاماده بکات. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی له په‌رله‌مانیشدا به‌رنوسێکی 17 خاڵی په‌سه‌ند کرا بۆ چاکسازی و ئارام کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
ئه‌وه‌ی وایکرد ژینگه‌ی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی خه‌ڵک دروست بکات که‌ڵه‌که بوونی که‌م و کوڕیه‌کان و پێشێلکارییه‌کانی 20 ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێمه‌که بوون، نه‌ک ده‌ستی ده‌ره‌کی و ئاژاوه گێڕان و تێکده‌ران وه‌ک باس ده‌کرا.
خه‌ڵک خۆی ڕژایه سه‌ر شه‌قامه‌کان، خه‌ڵک به‌بێ پشت به‌ستن به به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو له‌به‌رده‌رکی سه‌را هێزی خۆی نومایشت کرد، دواتر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که هاتن و که‌وتنه کنه کردن له‌ناو ئه‌و شه‌پۆلی ناڕهزاییهتیهداو خۆیان کرد به سهرپهرشتکاری خۆپیشاندانه‌کان و داوا و خواسته‌کانی خه‌ڵک بۆ گۆڕانکاریه‌کان ،بوونه کارتێکی به‌هێزی ده‌ستی ئۆپزسیۆن و به‌کارهێنانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ئاشکرا کراو و نا ئاشکراکراوه‌کانی خۆیان.
له کۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌کاندا ( پارتی- یه‌کێتی- گۆڕان- کۆمه‌ڵ- یه‌کگرتوو) هه‌موویان له‌وێ بوون ته‌نها نوێنه‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را نه‌بن، بۆیه‌شه به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆ له‌و کۆبوونه‌وانه سه‌وز نه‌بوون.
ساڵی 2011 بووه ساڵی حه‌ڤده‌ی شوبات و نازانم ئایا ساڵی 2012 ده‌بێته ساڵی هه‌ژده‌ی شوبات و یان ساڵی 2013 ده‌بێته ساڵی نۆزده‌ی شوبات و……..هتد.
به‌ڵام ته‌واو ته‌واو دڵنیام له‌وه‌ی ڕژانی خوێنی خۆپیشانده‌ران له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و نان و کار و سه‌روه‌ری یاسا و ڕێز گرتن له شه‌قامی کوردی و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هادا بووه. گه‌وره‌ترین په‌یامیش هه‌ر له حه‌ڤده‌ی شوباتدا بوو که خه‌ڵک هاواری کرد بێده‌نگ نابین.
ئێسته‌ش پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا به‌رپرسان ده‌زانن له دوای ( بێده‌نگ نابین ) چی ڕووده‌دات؟ خۆ گه‌ر نه‌زانن ئه‌وا بێ هیچ گومانێک هه‌ڵه‌یه‌کی ترسناک و کوشنده‌ش ده‌بێت.
73 responses to “حه‌ڤده‌ی شوبات”
پێوەرێکی تری کۆمەڵگەیەکی دیموکرات مەسافەی نێوان خەڵک و دەسەڵاتە، نێوان ئەندامانی پارتێک و رێبەرایەتیەکەیەتی. لە ئەقڵیەتە تۆتالیتار‌و پاوانخوازەکانا مەسافەکە ئەوەندە فراون ئەبێت ئەگاتە سنووری لێک‌دابڕان. ئەگاتە سنوورێک کە هاوولاتی ئەکات بە بوونەوەرێکی تەواو نامۆ بە دەسەڵات و تەنانەت بە نیشتمانەکەی خۆشی. شاعیرێکی عەرەب ( ئێستا لەبیرم نیە کامیان بوو ) لە دێڕێک شیعرا نامۆبوونەکەی خۆی ئاوا دەرئەبڕێ ” ئەوەی منی بەم نیشتمانەوە بەستۆتەوە تەنیا پێڵاوەکانمە “. ئەمە ئەو دابڕانەیە کە تاک ئەگەیەنێتە لووتکەی نائومێدی و بە هەموو بوونەکانی دەروروبەری نامۆی ئەکات. شۆڕش و راپەڕینەکانیش لەو دەرفەتانەدا درووست ئەبن. لێرەدا بەشێک لە کۆمەڵگای ناڕازی، خۆی و رووداوەکان بە قەدەر ئەسپێرێت و، بەشێکی تر تووڕەییەکانی خۆی ئەهێنێتە زمان و رووبەڕووبوونەوە هەڵئەبژێرێت. دەسەڵاتێکیش کە پانتایی بیرکردنەوەی بەشی ئەوە ناکات لەو دابڕانەو هۆکارەکانی و چارەنوسی خۆشی تێبگات، دەسەڵاتێک کە پێی وایە ئەو لەسەرووی خەڵکەوەیەو ئەتوانێ لەجیاتی ئەوان بیربکاتەوە، دەسەڵاتێک کە هەموو ناڕازیبوونێک بە پێوەری تیۆری موئامەرە ئەپێوێت، دڵرەقانە و خوێناوی رووبەڕوو ئەبێتەوە.
ئەمە زۆر بە کورتی خوێندنەوەی منە بۆ 17ی شوبات. لەگەڵ رێزما.
aw sha3ira (Muhammad al-Maghut)a…
ڕاسته ژوان خان، ئه‌وه یه‌کێکه له وێنه شیعریه‌کانی موحه‌مه‌د ماغوت
gar naeanhela xopeshandan bkret,grng awaea dasalat lawa te aga ka xalk chan ley narazea
کاک هێمن خۆپیشاندان مافێکی بنچینه‌یی خه‌ڵکه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کان و بێزاریه‌کان، بۆیه بکرێت باشتره تا په‌نگ خواردنه‌وه‌که به‌شێوه‌یه‌کی تر خۆی نومایشت نه‌کات
به‌بێ هیچ گومانێک کاک ڕه‌فیق تا ئه‌و دووراییه زیاد بکات کێشه‌کان هێنده‌ی تر و زیاتریش قوڵ ده‌بنه‌وه و چاره‌سه‌ریه‌کانیش ئاڵۆزتر ده‌بێت. سوپاسی سه‌رنجه‌کانت ده‌که‌م
خةلك لة سالي 1991 بؤ ئةوة رابةريني كرد بؤ رووخان و لةناوبردني رزيميكي دكتاتؤري، لة حةفدةي شوباتي سالي رابردووش خةلك نارةزايةتيان دةربري بةرامبةر ناعةدالةتي و فةسادي ئيداري و داواي جاكسازيان كرد داوايان كرد دةسةلات خؤي جاك بكات و بؤ خةلك باش بيت…بةداخةوة هةندي لايةني سياسي ئةو نارةزايةتيةي خةلكيان بؤ مةبةستي بةرزةوةندي تةسكي سياسي و حزبي قؤستةوة داواكارم لة داهاتوودا خةلك ووشيارتر بيت و ريكة نةدا ئيستيغلال بكريتو دةسةلاتيش بيويستة ريز لة ئيرادةي خةلك بكريت و داواكاريةكانيان جي بة جي بكات….دةستةكانت خؤش بيت كاك بةلين
کاک فریاد، ئه‌و هوشیارکردنهوهیهی به‌ڕێزت باسی لێده‌که‌یت یه‌کێکه له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی میدیا، ئه‌ویش له ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری باوه‌ڕ پێکراو بۆ خوێنه‌ران و بینه‌ران و بیسته‌رانی، ئه‌وجا خه‌ڵک بتوانن له ڕوانگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه بڕیاری خۆیان بده‌ن.
17 ی شوبات سه‌ره‌تایه‌كی جوان بوو بۆهاودهنگی به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی خراپ قۆسترایهوهو چووه خانه‌ی ململانێ ی سیاسیه‌وه كه مه‌به‌ست لێ ی په‌كخستنی ئه‌دای كاری حكومه‌ت بوو نه‌ك چاكسازی
کاک عبدالواحد، بۆیه لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ورد به پێویست ده‌زانرێت له‌و جۆره دیاردانه. به داخه‌وه له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌ک ناوی لێده‌نرا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانه ، نوێنه‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را له‌وێ نه‌بوون.
تةعبيرو رةمزى دزايةتى كةندةليية و كوزارشتة لة نارةزايةتى خةلكى كوردستان
زۆر سوپاس بۆ کۆمێنته‌که‌ت و پێویستیشه ئه‌وه بڵێین ئه‌و دژایه‌تی و گوزارشت کردنانه له پێناو سبه‌ینێیه‌کی باشتردایه بۆ هه‌مووان.
“17ی شوبات”، به‌ریه‌ککه‌وتنی دیسکۆرسه‌کان/ عه‌تا جه‌ماڵی
…………………………
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا و دوابه‌دوای رووداوه‌کانی 17ی شوبات گه‌لێک باس و خواسی جیاجیا سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌نووکه‌یی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریی هه‌رێمی کوردستان له ئارادایه و گه‌لێک ده‌روازه‌ی جیاجیا بۆ تاوتوێکردن که‌وتوونه‌ته سه‌ر پشت.
بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان له‌و باره‌یه‌وه له زاری نووسه‌ران و رووناکبیران و هه‌روه‌ها میدیا حکوومه‌تی و ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و هه‌روه‌ها شرۆڤه‌کارانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ر به حکوومه‌ت، هه‌رکام به ئاراسته‌گه‌لی رادیکاڵ یان کۆنسێرڤات یان پاوانخوازانه که‌وتوونه‌ته به‌ر گوێ و چاوی خه‌ڵکی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک له مێدیا جیهانیه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه دواون و روانینی خۆیان ده‌ربڕیوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که، ئه‌و دیسکۆرسه‌ی که له هه‌رکام له‌و لایه‌نانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت رووی له چ ئامانجێکه؟ به کام ئاقاردا ده‌ڕوات؟ ده‌یهه‌وێ چ خاڵێک بئه‌نگێوێ؟ جیاوازیی نێوان دیسکۆرسی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنی ره‌سمی و ناڕه‌سمی له چیدان؟ مه‌ودای نێوان خواسته‌کانی خه‌ڵکی ره‌شۆکی و خوێندکارانی مانگرتووی زانکۆ تا چه‌نده‌یه؟ دواتر دنه‌ده‌ری سه‌ره‌کیی به‌رده‌وام بوونی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه چین؟ هۆکاره‌کانی پێکنه‌هاتنی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات چین؟ سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یکه که ئایا ره‌گه‌کانی دیموکراسی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌دی ده‌کرێت یان نا؟
یه‌کێک له‌و دروشمه سه‌ره‌کییانه‌ی که له نێو کۆڕی خۆپشێاندهراندا به‌رچاو ده‌که‌وێت دروشمی “ئازادی”یه، واته خه‌ڵک داوای ئازادی ده‌که‌ن. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که داوای شتێک ده‌که‌ن که نییانه. ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که یه‌کێک له‌و شانازییه هه‌ره گه‌ورانه‌ی که ده‌زگای حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستان به‌باڵای خۆی ده‌بڕێت په‌ره‌پێدان به ئازادی و به ره‌وا زانینی ئازادیی راده‌ربڕین و بیر و باوه‌ڕه.
ئه‌وه‌یکه پێویسته به‌ر له هه‌ر لێدوانێک له‌لامان روون بێت ئه‌وه‌یه که حوکمڕانان خاوه‌نی سوڵته‌ن (واته هێزی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه) و خه‌ڵک ژێر ده‌سته‌ی حوکمڕانن (واته ته‌نیا له‌نیو سیسته‌مه جیاجیاکانی ده‌سه‌لاتدا ده‌ژین)، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که خه‌ڵک هه‌میشه له هه‌وڵی به‌زاندنی هێڵه سووره‌کانی سوڵتهدان و سوڵته‌ش هه‌میشه له‌هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی سنووربهزێنهکاندایه. ئه‌م باسه شتێک نییه که ته‌نیا تایبه‌ت بێت به حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کان به‌ڵکوو له دیموکراتترین حکوومهتهکانیشدا ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه و هه‌میشه‌ش ده‌مێنێت، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئازادیخوازی هه‌میشه به‌رده‌وامه و سه‌رکوتکاریش هه‌روه‌ها.
ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه میتۆدی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک و له به‌رانبه‌ریشدا میتۆدی سه‌رکوتکارانه‌ی سوڵته‌یه که به گوێره‌ی سیسته‌مه‌کانی حوکمڕانی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌وه‌یکه حکوومه‌ت وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی په‌تی و جیاواز وێنا بکه‌ین پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێت که جۆری حکوومه‌ت و سیسته‌مه‌کانی حوکمڕانی ده‌رهاوێشته‌ی کلتوور و زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو چه‌شنه شۆڕش یان راپه‌ڕین یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ریفۆرمخوازانه بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ناشێ و پێویسته له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌گوێره‌ی دۆخی تایبه‌تیی خۆی کار بکرێت.
به بڕوای من یه‌کێک له جیاوازییه هه‌ره گه‌وره‌کانی نێوان خه‌ڵکی ناڕازی و حکوومه‌ت له‌وه‌دایه که خه‌ڵک زیاتر له‌وه‌یکه بڕوای به هه‌بوونی حکوومه‌تێکی دیموکرات هه‌بێت خوازیاری سیسته‌مێکی دیموکراته که له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا هه‌م به‌رگری له مافه ره‌واکانی خۆی وه‌ک هاوڵاتی و شارۆمه‌ندێک بکات و هه‌م ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاوده‌ستکردنی سوڵته به‌پێی ئیراده‌ی خۆی ئه‌زموون بکات، له‌حاڵێکدا که به‌ره‌ی سوڵته له هه‌رێمی کوردستان، دیموکراسی ته‌نیا به کۆمه‌ڵێک بنه‌مای حوکمڕانی تێده‌گات و پێداگرانهش به‌رگری له‌و ئایدیایه‌ی خۆی ده‌کات و ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به خۆی وه‌ک ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به دیموکراسی پێناسه ده‌کات.
ئه‌م جیاوازییه کۆمه‌ڵێک ره‌هه‌ندی گه‌لێک قووڵ و بنچینه‌یی هه‌یه که ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتن و ململانێیه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
یه‌کێکی تر له جیاوازییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه به بڕوای من چۆنیه‌تیی تێڕوانین له دۆخی هه‌رێمی کوردستانه که ئه‌وه‌ش خۆی گه‌لێک گرینگ و شایانی تێڕامانه و یه‌کێكه له هۆکاره‌کانی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا و ته‌نانه‌ت کاری کردۆته سه‌ر چۆنیه‌تیی ئه‌و گوتاره‌ی که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له هه‌رکام له‌و دوولایه‌نه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت.
خه‌ڵکی ناڕازی خۆی نه‌ک وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی نیشتمان که تاکه ئه‌رکی ئه‌و پارێزگاری له سنووره‌کانی نیشتمانه‌که‌ی له به‌رانبه‌ر نه‌یاران و دوژمنه مه‌ڵاس که‌وتووه‌کانی، به‌ڵکوو وه‌ک هاوڵاتی و شارۆمه‌ندی وڵاتێکی ئارام ده‌بینێت که ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه تیایدا به‌رده‌وامه. خه‌ڵکی ناڕازی، به زمانی خۆی ده‌خوێنێت و ده‌دوێت، له میدیای خۆیه‌وه کلتووری خۆی نیشان ده‌دات، به ئه‌زموون و پسپۆڕیی خۆی کار بۆ به‌ره‌وپێشچوونی وڵاته‌که‌ی ده‌کات، به هونه‌ری خۆی به‌ها باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌ی نمایش ده‌کات، به‌ڵام هاوکات خۆی له که‌شێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی شارۆمهندانهدا ده‌بینێت که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان و ئابووری و داهاتی تاکه‌که‌س و ئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌رخۆرییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ دارایی و داهاتی نیشتمانی و خزمه‌تگوزارییه ده‌وڵه‌تییه‌کان و روانینێک بۆ چۆنیه‌تیی باری ژیانی خۆی بڕیار له‌سه‌ر رژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ده‌دات. به خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ جۆری ماس مێدیا و ئاستی ئاماده‌یی ده‌نگی خۆی له‌و ماس مێدیایهدا و راده‌ی بڕستی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی بڕیار له‌سه‌ر هه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین و نه‌بوونی ده‌دات. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له بوونی مافی سه‌فه‌ری ئازاد بۆ وڵاتانی تر، بڕیار له‌سه‌ر هه‌بوونی ئازادی و نه‌بوونی ده‌دات و تاد….
ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که لایه‌نی سوڵته به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له هه‌رکام له‌و بوارانه بیر ده‌کاته‌وه. تریبۆنی سوڵته به زه‌قکردنه‌وه‌ی دوژمنی ده‌ره‌کی، به ساوا له‌قه‌ڵه‌مدانی سوڵته‌ی هه‌رێمی کوردستان، به له مه‌ترسیدا بوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به دروست کردن و به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی کاریزمای سیاسی، به پێداگرتن له‌وه‌یکه حکوومه‌ت باوکی گه‌له، به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵک دیاری ده‌کات و بڕیار له‌سه‌ر چۆنایه‌تیی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌دات و هه‌ڵکردنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی به نیشتمانپه‌روه‌ری و ژماره‌ی زۆری که‌ناڵی راگه‌یاندن به هه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین و هه‌بوونی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به نیشانه‌ی ئازادیی سه‌فه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئه‌م جیاوازییه شایانی سه‌رنجه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارادۆکسێکی نامۆ دێنێته به‌ر چاومان. سه‌رکه‌وتووترین چه‌شنی دیموکراسی ئه‌و چه‌شنه‌یه که هه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیک له ئارادا هه‌بێ و هه‌م حکوومه‌تێکی دیموکراتیک، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌م له ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا دیموکراسی به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه به‌دی ده‌کرێت، هه‌م له ئاستی حکوومه‌تدا مۆدێلێکی دیموکراتیک ده‌بیندرێت، به‌ڵام کێشه لێرهدیه که سیسته‌مێکی دیموکراتیک جێ نه‌که‌وتووه، سیسته‌مێک که کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک و حکوومه‌تی دیموکراتیک لێک هه‌ڵپێکێت. حکوومه‌ت زیاتر له‌وه‌ی هه‌ڵگری جه‌وهه‌ری دیموکراسی بێت قاوخێکی دیموکراتیکی له‌به‌ر کردووه که ئه‌وه خۆی له به‌شێکی هه‌ره زۆری وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا ئاریشه‌یه‌کی هه‌ره گرینگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموکراسی وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی تاکڕه‌هه‌ند سه‌یر ده‌کات له حاڵێکدا که دیموکراسی خۆی چه‌مکێکی فره ره‌هه‌ند و هه‌ر ئه‌م فره رهههندییهشی خۆی یه‌کێکه له ئاریشه گه‌وره‌کانی خودی دیموکراسی که پێناچێ بوار بۆ ئه‌وه هه‌بێت که لێره‌دا له‌سه‌ری بدوێم.
به‌ڵام ئه‌و دیسکۆرسه جیاوازانه‌ش که به‌هۆی ئه‌و تێڕوانینه جیاوازانه‌وه که‌وتوونه‌ته گه‌ڕ، شایانی هه‌ڵوێسته کردن و سه‌رنجی تایبه‌تین.
یه‌کێک له‌و باسانه‌ی مقۆمقۆیه‌کی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان هیچ هاوشێوه‌ییه‌کی له‌گه‌ڵ بارودۆخی وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه که به‌تازه‌یی شۆڕش تیایاندا روویداوه؟ ئایا ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ی ئێستا له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌دایه یان نا؟
خاڵی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه خۆشیان چ وه‌ک سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و چ سیسته‌م و شێوازی حوکمڕانی و چ جۆری گۆڕانکارییه‌کانیان هاوشێوه‌ییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا نییه چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ک ئه‌وان بێت و ئه‌نجامی هاوشێوه‌ی ئه‌وانی لێبکه‌وێته‌وه. له هه‌ندێکیاندا ناڕه‌زایی له سیسته‌م هه‌یه و شۆڕشی رادیکاڵ تیایدا روو ده‌دا و له هه‌ندێکیاندا ناڕه‌زایی له حکوومه‌ت که به ریفۆرم و گۆڕانکارییه‌ک له کابینه‌دا کۆتای‌یان پێهاتووه و دێت. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه ده‌شێ به هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه و ره‌نگه هه‌موو وڵاتانی جیهان له قه‌ڵه‌م بدرێت ئه‌و مافه‌یه که هه‌ر هاوڵاتییه‌ک له هه‌ر وڵاتێکی جیهان پێویسته هه‌یبێت و له‌وانه‌یه به مه‌رجی بێبه‌شبوونی له‌و مافانه شۆڕش بکات یان ناڕه‌زایی ده‌رببڕیت و داوای ریفۆرم بکات.
ئه‌وه‌ی له کوردستان روو ده‌دات شۆڕش نییه، رادیکاڵ نییه، مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییانه نییه که حکوومه‌تیش بانگه‌وازیان بۆ هه‌ڵده‌دات، به‌ڵکوو داوایه‌که بۆ سیسته‌ماتیک کردنی دیموکراسی و دابینکردنی ئه‌و مافانه‌ی هه‌ر تاکێکی جیهان نیشتمان هه‌یه‌تی.
ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که سوڵته له هه‌رێمی کوردستان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه و ناڕاست له رووداوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا و ئه‌نجامه‌کانیان، شوبهاندنی دۆخی هه‌رێم به‌و وڵاتانه له‌لایه‌ن ناڕازییانه‌وه به مه‌ترسی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و هه‌مبه‌ری ده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که له‌م بارودۆخه‌دا ده‌توانێ و توانیویه‌تی زیانێکی قورس به سوڵته بگه‌یه‌نێت که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ندێک به‌رچه‌سپی سیاسییه بۆ خاڵکانی ناڕازی و خۆپێشانده‌ر که من به پێویستی ده‌زانم تێڕوانینی خۆمی له‌سه‌ر باس بکه‌م.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بین که هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کده‌ست و یه‌ک ئاست بوونی نییه، زۆر به هاسانی ده‌توانین قبووڵی ئه‌وه بکه‌ین که توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵگری کلتوور و ورده کلتووری تایبه‌ت به خۆیانن و به‌شێوه‌ی گرووپی جیاجیای رێکخسته و ناڕێکخسته له‌پاڵ یه‌کتر چندراون و پێکه‌وه مووزاییکی کۆمه‌ڵگه پێکده‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌ر توێژێک به‌پێی کلتووری توێژاڵیی خۆی کردار و به‌رکرده‌وه ده‌نوێنێت، را ده‌رده‌بڕێت، داوا ده‌کات، تووڕه ده‌بێت و به گشتی خۆی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه وه‌ک چۆن ئاوی نێو مه‌نجه‌ڵێکی هه‌ڵم له پاش کوڵان به فشارێکی زۆره‌وه هه‌ڵم ده‌داته ده‌رێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کونه هه‌واکانی بچووک و وردن، به‌ڵام مهنخهڵێکی ئاسایی سه‌ر کراوه، هه‌مان هه‌ڵم ده‌داته ده‌ر به‌ڵام به قوڵتێکی هێواش و له‌سه‌ر خۆ. ئه‌گه‌ریش رێگه‌ی ده‌رچوونی هه‌ڵم نه‌بێت ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌م خۆی و هه‌م ده‌وروبه‌ره‌که‌ی تووشی زیان ده‌کات.
ده‌کرێ کۆمه‌ڵگه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ببیندرێت، هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رکام له توێژه‌کاندا به‌شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه بکرێت، جیاواز به‌ڵام دیموکراتیک.
گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌گێڕ، دوو زاراوه بوون که بۆ به‌شێک له ناڕازییه‌کان به‌کار ده‌هێندرێت، بۆ ئه‌و به‌شه‌ی که سه‌ر به توێژێکی جیاواز له توێژی خاوه‌ن ده‌ربڕینن، ئه‌و توێژه‌ی که ره‌نگه له پشتی مایک و تریبۆن لاڵ بن به‌ڵام تا بڵێی شان و باهۆیان له‌باره بۆ به‌رد ئاژووتن. ئه‌مانه ئاژاوه‌گێڕ نین، گێره‌شێوێن نی، به‌ده‌ریش نین له پێکهاته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵگه، به‌ڵکوو ئه‌و توێژه‌ن که به هه‌ر هۆیه‌ک بێبه‌ش بوون له‌وه‌ی لهمڕۆیاندا خاوه‌نی ده‌ربڕینی مه‌ده‌نییانه بن، ئه‌وانه توێژی په‌ڕاوێزخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین که هه‌ر ئه‌و پهڕاوێزخرانه خۆی به‌رهه‌می ئه‌و جیاوازییه چینایه‌تی و ئابووریانه‌یه که راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ سوڵته لێی به‌رپرسیاره و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌جێگه‌ی به‌رچه‌سپ لێدان و نه‌یار و نیگه‌تیڤ له‌قه‌ڵه‌مدانیان پێویسته هه‌وڵ بدات ده‌روازه‌ی ژیانی مه‌ده‌نییان به‌ڕوودا بکاته‌وه که ئه‌وه‌ش خۆی له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی داهات و خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کرێت.
ئه‌و به‌رچه‌سپه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه بێگومان ئه‌نجامی نیگه‌تیڤی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی لێده‌که‌وێته‌وه و یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی دروستبوونی گرووپه لاده‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌م ئاکاره‌ی سوڵتهوه سه‌رچاوه ده‌گرن. که‌واته جارێکی تر رووکه‌شی بوونی تێگه‌یشتنی سوڵته له دیموکراسی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لێک بۆ ده‌رچوون له‌ژێر باری به‌رپرسیارێتی، به‌جێگه‌ی ره‌فتاری دیموکراتیک، که‌ڵک له‌و چه‌شنه به‌رچه‌سپه نادیموکراتیکانه وه‌ربگرێت.
به سه‌رنجدان به هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا، پێویسته ئاوڕێکیش له هه‌ڵوێست و کرداری ئۆپۆزیسیۆنی ره‌سمیی سیاسیش بده‌ینه‌وه که هه‌وڵی داوه له‌م رووداوانه چ رۆڵێکی هه‌بێت و چ هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ناڕه‌سمی و خه‌ڵکی ناڕازیدا هه‌یه.
شه‌پۆلسواری و هه‌وڵدان بۆ به‌خۆیی کردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و سه‌پاندنی هێزی سیاسیی خۆی له‌ڕێگه‌ی مێدیایهکهوه به‌سه‌ر که‌شی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا و هه‌روه‌ها قفڵکردنی کادری کامێراکانی له‌سه‌ر لایه‌نێکی رووداوه‌کان و سانسۆڕکردنی به‌شێک له راستییه‌کان و به‌گشتی سیاسه‌تکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی ناڕازیدا، یه‌که‌م بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه سوڵته، ده‌نگی خه‌ڵک به گه‌مه‌یه‌کی سیاسی له‌قه‌ڵه‌م بدات، دووهه‌م ئه‌وه‌یکه بڕست و روا بوونی بزاوته‌که له‌بار به‌رێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه که سوڵته به‌ر له دیالۆگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا دیالۆگ ده‌کات، ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که ره‌نگی نیلی یه‌کێکه له‌و هه‌زار ره‌نگه‌ی که شه‌قامه‌کانی شار ره‌نگڕێژ ده‌کات.
یه‌کێکی تر له رووه نیگه‌تیڤه‌کانی حوزووری ئۆپۆزیسیۆنی ره‌سمی ئه‌وه‌یه که بزاوته‌که له خۆڕسکبوون و بێ رابه‌ر و سهرۆکبوون (که یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی بزاوتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌ربهێنێت و وه‌ک زگماکێکی سیاسیی خۆی ده‌یناسێنێت و به‌رینایی شه‌قام به‌ڕادی مێزێکی لاکێشه‌یی دیالۆگی سیاسی بچووک و به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه.
میدیای ئۆپۆزیسیۆن به هه‌مان راده‌ی میدیای سوڵته سنووربهستکراوه و کادری هه‌رکامیان حیکایه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی ئه‌و لایه‌نه ده‌کات، له‌حاڵێکدا که خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی کادره‌کان شاکاره‌کانی ژیان و مافخوازی ده‌خوڵقێنن.
له کۆتاییدا ده‌بێ بڵێم، ئه‌وه‌ی له کوردستاندا روو ده‌دات نه بۆنی خه‌یانه‌تی لێدێ و نه ئاژاوه و گێره‌شێوێنیه، به‌ڵکوو نیشانه‌ی زیندوویه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که له‌پاش ئه‌زموونکردنی گه‌لێک ساڵانی ره‌شی دیکتاتۆری که به هه‌موو رێگه‌کان هه‌وڵی چاندنی ره‌گی ترسی له هه‌ناویاندا دا، به‌ڵام هه‌نووکه‌ش وه‌ک مرۆڤێکی زیندووی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک هه‌م هه‌ست به بوونایه‌تیی خۆی ده‌کات و هه‌م مافه‌کانی ده‌ناسێ و له پاڵ ئه‌وه‌شدا دان به ئه‌رکه‌کانی خۆیشیدا ده‌نێت. مرۆڤێکه که داوای ئازادی ده‌کات.
کاک عه‌تا به‌ڕاستی ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ دید و بۆچونه بابهتیهکانت له چوارچێوه‌ی وتاره‌که‌تدا و ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه بگوترێت با 17 ی شوبات نه‌بێته بۆنه‌یه‌کی ته‌قلیدی وه‌ک زۆرێک له بۆنه‌کانی تر ته‌نها له مانگی شوباتدا باس بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت پڕۆژه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بێت بۆ قسه له‌سه‌ر کردن. 17 شوبات سه‌ره‌تای مێژوویه‌کی گرنگه له ژیانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا
له‌گه‌ڵ به‌شی زۆری نووسهنهکهدام ..به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت بهدسهڵات و ئۆپۆسزیۆنیش .. من ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی و به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانیش ئه‌وانه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی مه‌حرومی کورستانن
هه‌ر بۆیه به‌نده‌ش شیعری بێ ده‌نگ نابینم کرده دیاری و کمهران موسته‌فاش کردی به‌سروود
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک به‌ندی گوێم لێبووه و پێی سه‌رسام بووم
بیده‌نگ نابین…سه‌ره‌تای مێژووی که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌یه، سه‌ره‌تای قۆناغێکی ئێجگار هه‌ستیار و گرنگه و نابێت بهێڵرێت هیچ که‌سێک یان لایه‌نێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌کاری بهێنێت. گوێم داوه‌ته سرووده‌که و پێی سه‌رسام بووم.
حەڤدەی شوبات هوشیاركردنەوەی دەسەلاتە لە گەورەی هیزی گەل..داوای رەوای چین و تویژەكانی كۆمەلگایە…دەستە بەركردنی مافی خەلكی و یەكسان و عەدالەتی كۆمەلایەتی نەهیشتنی ئەو جیاوازە زورەی لە نیوان بەر پرسان و خەلكی ئاسایی لەروی دابینكردنی پیداویستەكانی ژیان
به‌رده‌کی سه‌را په‌یامێک بوو بۆ ده‌سه‌ڵات که پێیان ده‌ڵێت ئێوه‌ش له ئێمه‌ن و که‌لێنی جیاوازیه‌کان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م بکه‌نه‌وه.
لەڕاستیدا خۆپیشاندانێکی بێ بەرنامە بوو ئەویش کەمەبەستی تایبەتی ھەبوو چونکە لەڕاستیدا دەبوا خۆپیشاندانەکە لەسەرەتادا بۆ مەبەستێکی دیاری کراوو بوایە سەرەتا بۆ ئەوەبوو کەپشتیوانی میسر و تونس بکرێت بەڵام دواتر گۆڕا بۆ توندوتیژی و قوربانی لێکەوتەوە ئەوەش جێگای داخە نەدەکرا بەمشێوەیە بێـت بەڵکو دەبوایە سەرەتا بەشێوەیەک بێت وەک کەلەڕۆژانی دواتر ڕوویدا کەلەبەردەرکی سەرابوون ئەوەش مانای ئەوەیە کەسەرەتا ئەگەر بەئارامی بوایە ھیچ ناخۆشی و نیگەرانی لێنەدەکەوتەوە ئەگەر خۆپیشاندان بکرێت دەبێت سەرەتا بەرنامەیەک ھەبێت کەبکرێنە مەرج بۆ ئەوەی تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن پاشەکشە ناکەین منیش لەوبڕوایەدام کەدەسەڵاتیش مل کەچی ئەم داواکارییانە دەبێت بەڵام خۆپیشاندانەکەی پار دوای چەند ڕۆژێک ئینجا بەرنامەیان بۆ دانا ئەوەش پێچەوانەیە بەھیواین خۆپیشاندان سەرەتا بەرنامەی بۆ دابنرێت دواتر بکرێت نەک نەزانرێت بۆچی خەڵک دێتە سەر شەقام
کاک دیار گه‌ر به وردی سه‌یری ڕووداوه‌کانی 17 ی شوبات بکه‌ین هه‌ندێک شت هه‌ن که ڕوویانداوه زانیاری ته‌واو و دروست له به‌رده‌ستدا نین، وه‌لێ ناکرێت له پێناو ئه‌و شتانه‌دا دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی 17 شوبات وه‌لاوه بنێین. ناڕه‌زایی خه‌ڵک له توڕه‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و توڕه‌ییش به‌ردباران کردنی به دوادا هات ، مه‌خابن وه‌ڵامی به‌رد به گولله درایه‌وه، پێم وایه به‌رنامه هه‌بوو به‌ڵام دواتر و له پاش چه‌ند ڕۆژێک ئه‌و به‌رنامه‌یه نۆژه‌ن کرایه‌وه.
من دڵنیام لەوەی خۆپیشاندانەكانی پارساڵ توڕەیی پەنگ خواردووی گەل بوو بەرامبەر بەناعەدالەتی و تا ئەمڕۆش بەشێكی ئەو توڕە بوونە هەن ، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی پار وەك لایەنی سیاسی و بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەكان بوون خەڵكی بەجۆرێك خستۆتە گوانەوە كە تەقاندنەوەی توڕەبوونەكانی ئەمڕۆیان هەڵبگرن بۆ كاتێكی گونجاوی تر و خۆیان نەكەنە پێ پلیكانە بۆ سەركەوتنی پڕۆژە و ئەجێندای سیاسی هیچ لایەنێك.
لەڕاستیدا ئەوەندەی دەسەڵات خەریكی نزیك بوونەوەبوو لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەبوو ئەوەندە و زیاتریش لە شەقام نزیكتر ببوایەتەوە كە بێگومان بەشێكی ئەو شەقامەش ئۆپۆزسیۆن دەبوون ، كوردستان لە ژانێكی گەورەدایە ، هەر دەبێـ پێشهاتێكی نوێ بهێنێتە بوون ، پرسیارەكە ئەوەیە ئەو پێشهاتە چۆن و چی دەبێت !؟
بۆیه پێویست بوو نوینه‌رانی خه‌ڵک له به‌رده‌رکی سه‌راوه بکه‌وتایه‌ته دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا.
له ديدی به‌نده‌وه رۆژی ١٧ی شوبات هه‌وڵدانه بۆ گێرانه‌وه‌ی ماڤه‌كانی شه‌قام
هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی ديكتاتۆريتی خۆماڵی
هه‌وڵدانه بۆ گێرانه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستان كه به زۆر و ته‌زوير هسهپاندويانهته سه‌ر خه‌ڵكی
هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی دوو ئيدارهيی
هه‌وڵدانه بۆ نههيشتنی ده‌سته‌لاتی بنهماڵهيی
هه‌وڵدانه بۆ حكومێكی راسته‌قينه‌ی سستمدار به پيوهری كۆمه‌ڵگا شارستانيهكانی وه‌ك ئه‌وروپا
پێموايه ئه‌گه‌ر ئه‌جاره‌ش ئه‌و هه‌وڵانه نه‌زۆك ده‌رچن ئه‌وا له ئاينده‌يه‌كی نزيكدا به رۆژ و ميژوويهكی ديكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه بۆ دهستهلاتيش بۆ هه‌ميشه ناتوانيت ئه‌و خۆسه‌پاندنانه به‌رده‌وامی پێبدات
کاک به‌ختیار ، ئه‌و ژماره خاڵه‌ی ده‌ستنیشانت کردوون کرۆکی مه‌سه‌له‌کانن و پێویستیان به به‌رنامه ڕێژیه‌کی کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیڵ بتوانن ڕۆڵی خۆیانی تیادا بگێڕن و ئه‌و به‌رنامه ڕێژیه‌ی ده‌یکه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ند داره‌کاندا بیخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
شۆرش، خۆپێشاندان، یاخیبوون ده‌کرێن، به بێ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی هیچ فۆرمێکدا بخوێندرێنه‌وه، هه‌مووان ده‌چنه ناو یه‌ک ریز، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان مه‌به‌ستێکی جیاوازتری له‌وی دیکه هه‌یه، دواجار دیاریکردن یان گۆڕینی ئاڕاستەی ئه‌و سێ شته خۆڕسکه، زه‌برێکی کوشنده‌یه له‌و توڕه‌بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه. ده‌بێت هەموو به زمانی خۆیان بدوێن، به‌ڵام نابێت هه‌موویان به یه‌ک ئاواز سه‌ما بکه‌ن، چونکه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مانه له جیاوازیدا به دیار ده‌که‌وێت. یه‌کێک له‌و درووشمه سه‌رنجراکێشانه‌ی، که له شۆڕشی لاوانی ئایاری ساڵی 1968ی فه‌ره‌نسی هه‌ڵوسرابوو، ئه‌وه‌یه: لێمانگەڕێن با گشت شتێک بخەینە ژێر پرسیارەوە. ئه‌م درووشمه به‌و واته‌یه‌ی، که خۆپێشانده‌ران له هه‌موو شتێکی پێش خۆیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌ر به زمانی (دێریدا) بێت، ئه‌وا ده‌بێت بڵێین هه‌ڵیده‌وه‌شێنه‌وه. هۆشیاریی خۆپێشانده‌ر ئاڕاستە جیاوازه‌کانی یاخیبوون ده‌رده‌خات. یه‌کێکی دیکه له‌و درووشمانه‌ی ئه‌و شۆڕشه ئه‌مه‌یه: مامۆستاکان ئێوەش وەک کولتوورەکەتان وەک مۆدێرنیزم کۆن بوونە، مۆدێرنیزمەکەتان بریتیە لە مۆدێرنیزەکردنی پۆلیس و کولتوورەکەش تەواو تێک شکاوە. له‌م درووشمه‌وه کاریگه‌ریی بیریارانی پۆستمۆدێرنه به‌سه‌ر هۆشیاریی خۆپێشانده‌راندا ده‌بینین، بێگومان ئه‌وانی ئه‌م درووشمه‌یان نووسیوه خۆپێشانده‌ری ئه‌و شۆڕشه‌ن، له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین لانیکەم ئه‌وانه ئاگایان له تێزه‌کانی (نیتچه)، (هایدیگه‌ر)، (فوکۆ) و (دۆلۆز) و (دێریدا) و زۆرانی دیکه هه‌یه، ئایا ئه‌مه کاریگه‌ریی ڕۆشنبیران به سه‌ر هۆشیاریی تاکه‌کان پێشان نادات؟ هزر نابێته پڕۆژه، به‌ڵام تاک ده‌توانێت به هۆیه‌وه هۆشیار ببێته‌وه..
به‌ڵام کاک به‌ڵێن ئه‌م تووڕه‌ییه‌ی خه‌ڵک شێوێندرا، ئه‌مه بزووتهنهوهیهکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو و ده‌کرا ئه‌نجامی زۆر گرنگی لێ بکه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر رۆشنبیره رووکه‌شه‌کان و ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌ستیان تێنهخستبا، چونکه سه‌ره‌تای ئه‌م خۆپیشاندانه مه‌به‌ستێک و رۆژه‌کانی دواتریش مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی خرایه پاڵ، که بووه هۆی شێواندنی تووڕه‌یی و ویستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌رچی ئامانجی سه‌ره‌تا ئه‌وه نه‌بوو
کاک سۆران گیان ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌و سه‌رنجه جوانه‌ت. سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ رایه‌که‌ی جهنابتدام، بزوتنه‌وه‌یه‌ک ، جم و جۆڵێک ، هه‌وڵێك جا هه‌رچیه‌ک ناو ده‌نرێت مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه ، له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بوو ، خواست و داخوازی خه‌ڵک بوو وه‌لێ مه‌خابن ئه‌وانه‌ی خۆیان کرد به خاوه‌نی زوو به زوو که‌وتنه یاریکردن پێی و به‌کاریان ده‌هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان. سۆران گیان ده‌ست خۆش.
حه‌ڤده‌ی شوبات ئه‌و رۆژه بوو كه گه‌ل سه‌ی خۆی كرد، شه‌قام قسه‌ی خۆی كرد، ئه‌و رۆژه بوو كه وای كرد له بادینان ده‌نگه كپ كراوه‌كان ببنه‌وه و قسه بكه‌ن، ئه‌و رۆژه بوو كه تاكی كورد هه‌ستی كرد زولم و چه‌وساندنه‌وه په‌تی كورته….
سوپاست ده‌که‌م ، بۆ سه‌رنجه‌که‌ت…هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک له سنورێکی دیاریکراوی جوگرافیدا مایه‌وه به دووری نازانم به‌هاکانی خۆی له‌ده‌ست بدات و نه‌توانێت ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی هه‌یه‌تی به شێوه‌یه‌کی پێویست بیبینێت.
ده‌ستخۆش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته …. له راستیدا من وه‌كو خۆم روانگه‌یه‌كی نهتهوهگهراییم بۆ زۆربه‌ی بابهتهكان و رووداوه‌كانی ناو باشووری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان) و پارچه‌كانی تریش هه‌یه.. به‌و مانایه‌ی كه وایده‌بینم پێویسته هیچ هه‌وڵێك بۆ چاكسازیی له‌لایه‌ن شه‌قام و خه‌ڵك و هیچ كار‌و پرۆژه و هه‌نگاوێكی ده‌سه‌ڵاتیش، زیان به نه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌یاندنی به ئامانجه‌كان نه‌گه‌یه‌نێت.
من نازانم له‌م جیهانه گۆڕاوه‌ی ئێستادا، یان له‌و ناوچه پڕ له گۆڕانكارییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه كورد تێیدا ده‌ژی، هه‌وڵه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی و گۆڕانكاریی، چه‌ند خۆماڵین، یان چه‌ند ئامانج لێیان به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ و سه‌رده‌مێكی نوێیه، یان چه‌ند چوونه به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی باشتر له‌وه‌ی كه هه‌یه. بۆیه گومان ده‌كه‌م له 17ی شوبات. گومان ده‌كه‌م له‌وه‌ی كه لهسهریهكێك له خێمه‌كان نوسرابوو ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم “حكومت گذشت”، ئه‌مه بۆ من ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه، یان زاڵبونی تۆنێكی ئیسلامیی ئایدۆلۆژیی ئامانجدار، بۆ من مایه‌ی پرسیاره و وایلێكردم ئومێدم به 17ی شوباتێك نه‌بێت كه لافی تازه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه لێده‌دات.
من وه‌كو خۆم، ئه‌گه‌ر پێشمخۆش نه‌بێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت و گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندی من بدات، خۆ به‌لای كه‌مه‌وه ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی به شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار و ره‌خنه‌گر بێت و رێگه نه‌دات هیچ ده‌سه‌ڵات و حزبێك گاڵته‌ی پێبكات و فریوی بدات و له ئامانجه پیرۆزه‌كانی دووری بخاته‌وه، به‌ڵام گومان ده‌كه‌م له‌وه‌ی كه 17ی شوبات و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای سلێمانی ئه‌و په‌یامه‌یان پێبێت..
یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی پارساڵ، گۆڕینی ناوی شوێنه‌كانی سلێمانی بوو به‌شێوه‌یه‌كی لاساییكردنه‌وه بۆ هه‌مان ناوه نوێكانی ناو جیهانی عه‌ره‌بی، ئه‌مه بۆ من واتایه‌كی زۆری هه‌بوو، هه‌روه‌ها زیاتر نائومێدی كردم. سه‌رای سلێمانی خۆی ره‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی و ناونانێكی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌گه‌ر تۆی خۆپیشانده‌ر ده‌ته‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد و بوژانه‌وه‌ی عه‌قڵی كورد بكه‌یت، ئاوا به‌رنامه‌ی وردت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان به‌راستی بۆ كورد بن.
17ی شوبات قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی من به‌جوڵه‌یه‌كی بێناوه‌ڕۆكی ده‌زانم و هیچ به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌م ره‌خنه‌ی من زۆر له به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیش هه‌یانه و وایده‌بینن كه هه‌وڵه‌كه‌یان له‌بارچوو، چونكه به‌رنامه‌یان نه‌بوو، چونكه سپرزه بوون، چونكه فره كوێخا بوون.
بۆ خۆی خۆپیشاندانه‌كه هه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زۆری تێدابوو، گومانی زۆری له‌سه‌ره، هه‌ندێك له گومانه‌كان سیاسین، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به ئیداره و مانای خۆپیشاندانه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك په‌یوه‌ندی به رۆشنبیریی خۆپیشاندان و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دروشمانه‌وه هه‌یه كه خۆپیشاندانێك له‌خۆی ده‌گرێت.
گه‌وره‌ترین بكوژی مانای خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات ئه‌وه‌بوو، كه جوگرافیایه‌كی كه‌می گرته‌وه و جۆرێك له ههڕهمهكیهتی كاری پێوه دیاربوو.
ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی كردبووه خاوه‌نی خۆپیشاندانی 17ی شوبات، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن خۆیان سێ ئایدۆلۆژیا و روانگه‌ی جیاوازیان هه‌بوو، هه‌ریه‌كه له په‌یامه‌كانیدا ئاماژه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌خسته‌ڕوو… هتد.
بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له دونیای نوێ‌دا، پێش ده‌ستپێكردن، پێویسته به‌رنامه داڕێژرابێت و هێڵه گشتییه‌كانی پرۆسه له‌به‌رچاو بێت و ئاراسته‌ی ئاینده‌ش له‌به‌رچاو گیرا بێت، ئه‌مانه له 17ی شوباتدا نه‌بوون و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له گردبوونه‌وه‌ی كاتبه‌سه‌ربردن ده‌چوو، هه‌ڕه‌مه‌كی له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه باڵی به‌سه‌ردا كێشابوو…
ته‌نانه‌ت رۆشنبیریی خۆپیشاندانیشی به نه‌وه‌ی نوێ نه‌به‌خشی، واته ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه یه‌كه‌مجار خۆپیشاندانی كوردیی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی كوردیی ببینێت..
خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات ژماره‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی جیا جیا هه‌ڵده‌گرێت ، له‌وانه ناڕه‌زاییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به سیاسی کردنی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵک هه‌یبوو ، 17 ی شوبات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، 17 شوبات و یه‌کگرتووی ئیسلامی ، یان کۆمه‌ڵی ئیسلامی ، 17 شوبات و یه‌کێتی نیشتیمانی ، یانیش پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، 17 شوبات و ده‌سه‌ڵاتداران…..هتد ده‌یان چه‌مک هه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه ، ئه‌مه بێ له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی دراوسێکانی هه‌رێم. به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌وانه ناکرێت وا سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ 17 ی شوباتدا بکرێت که ڕووداوێکی ئاساییه ، به‌ڵکو به‌لای منه‌وه له زه‌نگێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ش گه‌وره‌تر بوو ، ئاڕاسته‌کانی په‌یامه‌که‌شی هه‌ر ته‌نها بۆ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێمه‌که نه‌بوو به‌ڵکو بۆ ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کان بوو.
حةفةى شوبات هةردةبيت رووبداتةوة ئيستابيت يان درةنك / حةفدةى شوبات لةناخمانداية/ لة بيرةوةريماندا هةردةمينى / لةحةفدةى شوبات دةبيت بةميزووة . كوردستان شيرى لى نابريت / لةدزى كةندةلكاران لةتيكؤشانى بةردةوامداية .
کاک وریا من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌ی بهڕیزتانا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ناکۆکم که ده‌ڵێیت 17 شوبات ده‌بێت به مێژوو ، بۆیه ناکۆکم چونکه 17 شوبات هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌یه ، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی 17 ی شوباتی ڕه‌خساند هێشتا ماوه… هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ئه‌وه‌نده خاون ، خه‌ڵکی دووچاری هیوا بڕان کردووه.
ده‌ست خۆش….
پێم واييه خۆپيشاندانه‌كانى 17 شوبات به‌ر له‌ده‌ست تێوه‌ردانى ئۆپۆزسيۆن و وڕه‌وا بوون وه ئه‌و ئامانجانهشى نه‌پێكا كه خه‌ڵ داواى ده‌كرد بۆييه ده‌ڵێم ئامانج‌و پڕۆتۆ كۆڵهكانى خۆپيشانده‌ران دواى ده‌ست تێوه‌ردانى ئۆپزسيۆن گۆڕان بۆييه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خۆپيشاندان له‌چه‌قى خه‌ڵكه‌وه نه‌بوو به‌ره‌و ئامانجى خراپ ده‌ڕوا واتا غلۆر ده‌بێته‌وه بۆ ئامانجه يهكانگيرهكانى ئه‌و هێزه‌ى كهدوواى توڕه‌بوون دێته ناو خۆپيشاندران .من ده‌ڵێم خۆپيشاندانه‌كان كۆتاييان پێنه‌هاتوه وهدووبارهش ده‌بنه‌ووه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆئه‌وه دهگهڕێتهوهكهدهستهڵتى كوردى گۆڕانكارييه‌كى ئه‌وتۆى نه‌كرد جگه‌له‌وه‌ى داواكارييهڕاسته قينهكانى خۆپيشاندانى جێبه‌جێ نه‌كرد،بهڵموو بهتوندترين شێوه ڕووبه‌ڕوويان بۆوه بۆييه من دڵم به‌وه خۆشه كه ئه‌م جاره خۆپيشاندنهكان بهڕۆشهنبيرى بكرێن واته جگه له‌ده‌نگى خه‌ڵك هيچ هێزێك دهسنهدا لهكاروو بارى خۆپيشانده‌ران من پێم باشه چينى ڕۆشهنبيران سهرقافڵهكهييان به‌ده‌ست بێ ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆئه‌وه‌ى هه‌مووخه‌ڵك وه‌ك شاعير بژين يان نووسه‌ر…هتر.
بهڵكوبۆئهوهى ئه‌وان له‌چه‌قى خهڵكهوهنزيكن ناخى خه‌ڵكه‌كه بۆئه‌وان ئاوه‌ڵاتره ….
به بێگومان ئه‌وه ئه‌رکی ڕێکخراوه سیڤلیهکانه به‌و کاره هه‌ڵسن
ثةيامةكاني 17 شوباتي 2011
هةظدةى شوبات ثةياميَك بوو لة هةموو تاكةكاني كؤمةلَطةوة سةرةتا بؤ ناخي خؤي بؤ دةرباز بوون لة ثةنطخواردنةوةى تةنهايي و بانطةشةيةكي نوىَ بوو بؤ بةكؤمةلاَيةتي بونةوةي رِؤلَى تاك لة كؤمةلَطةدا ، ثةياميَك بوو سةرةتا كة ئيتر كؤمةلَطا ناتوانيَت بيَدةنط بيَت لةو هةموو ناعةدالةتية،ثياميَك بوو كة كؤمةلَطاي بةشةرى لة هةر زمان و نةتةوةو دين و وولاَتيَك بن ئاواتةكانيان بؤ ئازادي و يةكساني و ذيانيَكي ئينسانيةكة نة سنورة دةستكردةكان نة ثاوانخوازي دةسةلاَتةكاني ضةوسيَنةران و سةرمايةداران ناتوانيَت ئةو ئاواتة ئينسانية ليَكبترازيَنيَت ، ثةياميَك بوو كة تةنها رِاثةرِين و شؤرِشة دةتوانيَت كؤمةلَطايةك لة دؤخيَكةوة بطؤرِيَت بؤ دؤخيَكي نوىَ ، ثةياميَك بوو ثيَي ووتين كة هةموو هاتنة شةقاميَك ضةند تونديش بيَت بةبىَ ئاسؤي سياسي وضينايةتي شؤرِطيَرانة سةركةوتني مةحالَة ، ثةياميَك بوو كة ثيَي ووتين خيَراكةين و خؤمان رِيَكخراوكةين دةنا ئةم جةنطةلَة درِندةى كؤتايى نايةت بةبآ طؤرِيني رِيشةيي سياسي و ئابوري و كؤمةلاَيةتي نائوميَديةكي نويَى لة ناخدا بؤ نةوةكاني هةلَطرتووة ، ثةياميَك بوو كة ناوةرِؤكي جياوازي ضينايةتي دةسةلاَت و ئؤثؤزسيؤني لةطةلَ ئاواتةكاني ضينة بةشمةينةتةكاني كؤمةلَطا بةيانكرد ، ثةياميَك بوو ثيَي ووتين ثيَويستيمان بة هؤشياري و رِيَكخراوبووني ضينايةتية بؤ خؤ ئامادةكردن بؤ شؤرِشيَكي مةزن ، ثةياميَك بوو كة هةموو ثيَناسةكاني كؤني هةلَبةستراو دذ بة ماناي شؤرِشي رِاستةقينيةى لة لايةن ضاكسازي خوازاني بورذوازي بؤ جوانكردني رِووي دزيَوي نيزامي سةرمايةداري بةدرؤ خستةوة ، ثةثياميَك بوو ثيَى ووتين خةلَك هةموو هاوبةشن لةوةى كة دزانن ضيان ناوىَ ،بةلاَم هاورِا نين لةوةى كة هةموو ضيمان دةوىَ ، ثةياميَك بوو كة ضيتر كاربكةين بؤ ئةوةى بزانين ضيمان دةوىَ و رِيزةكانى خؤمان لة دوو دلَى و دلَة رِاوكىَ و خؤبةستنةوة بة بيرورِاي هةلثةرستانة دورخةينةوة…ثةياميَك بوو هةتا بيخويَنينةوة ثةيامى نويَتري ثيَية ، ثةياميَك بوو كة لة دواي ئةو رِؤذانة هةموو تالاَنضيةكاني دةسةلاَت بيخةم نةخةون و ئيتر خةميان بيَت كة ئاوةها نايخؤن ، ثةياميَك بوو بةبىَ رِابةريةكي خاوةن ثةيامي ضينايةتي ، ثةياميَك بوو بؤ هاتنة دةرى ئيرادةيةكي نوىَ بيَكؤتا ، ثةياميَك بوو كة كؤمةلَطاي خستة طؤرِثاني خؤ ئامادةكردن و مةشقكردن بؤ شؤرشي ئايندة…ثةياميَك بوو كة ثيَى ووتين دةسةلاَت بؤخويَن هاتووة بىَ خويَنيش نارِوات ، ثةياميَك بوو ثيَى ووتين كة دةسةلاَت لة ثيَناو ئازادي و ئةكسانى رِاستةقينةدا ئةسةندريَت و وةرناطيريَت….
پەیامەکانی 17 شوباتی 2011
هەڤدەى شوبات پەیامێک بوو لە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەوە سەرەتا بۆ ناخی خۆی بۆ دەرباز بوون لە پەنگخواردنەوەى تەنهایی و بانگەشەیەکی نوێ بوو بۆ بەکۆمەڵایەتی بونەوەی ڕۆڵى تاک لە کۆمەڵگەدا ، پەیامێک بوو سەرەتا کە ئیتر کۆمەڵگا ناتوانێت بێدەنگ بێت لەو هەموو ناعەدالەتیە،پیامێک بوو کە کۆمەڵگای بەشەرى لە هەر زمان و نەتەوەو دین و ووڵاتێک بن ئاواتەکانیان بۆ ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی ئینسانیەکە نە سنورە دەستکردەکان نە پاوانخوازی دەسەڵاتەکانی چەوسێنەران و سەرمایەداران ناتوانێت ئەو ئاواتە ئینسانیە لێکبترازێنێت ، پەیامێک بوو کە تەنها ڕاپەڕین و شۆڕشە دەتوانێت کۆمەڵگایەک لە دۆخێکەوە بگۆڕێت بۆ دۆخێکی نوێ ، پەیامێک بوو پێی ووتین کە هەموو هاتنە شەقامێک چەند توندیش بێت بەبێ ئاسۆی سیاسی وچینایەتی شۆڕگێرانە سەرکەوتنی مەحاڵە ، پەیامێک بوو کە پێی ووتین خێراکەین و خۆمان ڕێکخراوکەین دەنا ئەم جەنگەڵە دڕندەى کۆتایى نایەت بەبآ گۆڕینی ڕیشەیی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی نائومێدیەکی نوێى لە ناخدا بۆ نەوەکانی هەڵگرتووە ، پەیامێک بوو کە ناوەڕۆکی جیاوازی چینایەتی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی لەگەڵ ئاواتەکانی چینە بەشمەینەتەکانی کۆمەڵگا بەیانکرد ، پەیامێک بوو پێی ووتین پێویستیمان بە هۆشیاری و ڕێکخراوبوونی چینایەتیە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ شۆڕشێکی مەزن ، پەیامێک بوو کە هەموو پێناسەکانی کۆنی هەڵبەستراو دژ بە مانای شۆڕشی ڕاستەقینیەى لە لایەن چاکسازی خوازانی بورژوازی بۆ جوانکردنی ڕووی دزێوی نیزامی سەرمایەداری بەدرۆ خستەوە ، پەپیامێک بوو پێى ووتین خەڵک هەموو هاوبەشن لەوەى کە دزانن چیان ناوێ ،بەڵام هاوڕا نین لەوەى کە هەموو چیمان دەوێ ، پەیامێک بوو کە چیتر کاربکەین بۆ ئەوەى بزانین چیمان دەوێ و ڕیزەکانى خۆمان لە دوو دڵى و دڵە ڕاوکێ و خۆبەستنەوە بە بیروڕای هەلپەرستانە دورخەینەوە…پەیامێک بوو هەتا بیخوێنینەوە پەیامى نوێتری پێیە ، پەیامێک بوو کە لە دوای ئەو ڕۆژانە هەموو تاڵانچیەکانی دەسەڵات بیخەم نەخەون و ئیتر خەمیان بێت کە ئاوەها نایخۆن ، پەیامێک بوو بەبێ ڕابەریەکی خاوەن پەیامی چینایەتی ، پەیامێک بوو بۆ هاتنە دەرى ئیرادەیەکی نوێ بێکۆتا ، پەیامێک بوو کە کۆمەڵگای خستە گۆڕپانی خۆ ئامادەکردن و مەشقکردن بۆ شۆرشی ئایندە…پەیامێک بوو کە پێى ووتین دەسەڵات بۆخوێن هاتووە بێ خوێنیش ناڕوات ، پەیامێک بوو پێى ووتین کە دەسەڵات لە پێناو ئازادی و ئەکسانى ڕاستەقینەدا ئەسەندرێت و وەرناگیرێت….
ئه‌زیزم سوپاست ده‌که‌م بۆ سه‌رنجه‌کانت
17ی شوبات ئەو گۆڕانكارییە جەوهەرییە بوو كە توانی گۆڕانێكی نەوعی لەچۆنێتی بیركردنەوەی دەسەڵات لەهەرێمی كوردستان و تەنانەت ئۆپۆزیسۆنیش بكات، كەلەنێوانیاندا پێكهاتەیەكی زۆرینە هەیە كە ناوی میللەتەو فەرامۆش كراوەو پێویستە هەموو بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو پێكهاتەیەی كە ئەوانی خوڵقاندووە، گەر 17ی شوبات و قوربانییەكانی نەبوایە دەسەلات ئەو گۆڕانكاریانەی نەدەكرد كە هێشتا زۆریش ماوە بیكات، بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە دیتە پێشەوە ئایا لە ئێستا‌و لەمێژوودا كێ ناوی دێت وەكو خەمخۆرو لایەنگری میللەت، كێ دەبێتە پێشڕەوو كێ دەبێتە فەرامۆشكراو، هەموو ئەوانە بەرەنجامی ئەو شۆڕشە بوو كە ناوی 17ی شوبات-ە.
ئه‌وه ڕاستیه‌کی حاشا ههڵنهگرهکه ده‌بێت خه‌ڵک مه‌رجه‌عی سه‌ره‌کی بن که ده‌بێت له‌ڕێی دامه‌زراوه یاساییه‌کانه‌وه خه‌ڵک خاوه‌نی بڕیار بێت ئه‌ڵبه‌ت له ڕێی په‌یوه‌ندیه یاسایی و ڕه‌واکانه‌وه.
جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ژێر ده‌ستی بانده مافیا و تاجرهكانی خوێنی گه‌ل و تریاك و نه‌وت ئێوه داواكارییه‌كانتان ره‌وان و خۆپیشاندان مافی ره‌وای تتاك تاكه‌ی ئێوه‌یه و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه سبه‌ی نه‌فره‌ت له گه‌نده‌ڵی و ناداپه‌روه‌ری و جیاوازی و سته‌می بانده مافییاییهكان و میلیشیاكانیان ئه‌كه‌ین و شه‌رم و ترسنۆكی ئۆپۆزسیۆنه كڵهڵهكه كه كه‌وتووه‌ته نه‌رمی نواندن بۆ نێچیری گه‌وره دز ساردمان ناكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له پێناو ئازادی و داد و مافی ره‌وای خه‌ڵكی ستهملێكراودا و سبه‌ینی له سه‌راكانی ئازادی یادی شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات و خۆراگری جه‌ماوه‌ری به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان ئه‌كه‌ینه‌وه……………………………………………………………..کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن پیسن لە ناو یەک بۆیە وا بێ لانەیە
میلەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەول! ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای عانەیە ….. فايه ق بئ كه س
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت کاک هه‌ڵۆ
ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوباتدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى دواجار ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى تێدا خه‌ڵتانى خوێن كرا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
جگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیان له شاره‌كانى كوردستاندا رووبه‌ڕووى گرتن و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌وه… و تووشى ده‌یان كێشه‌ى جۆر به جۆر كران.
به‌كورتى خۆپیشاندانه‌كان گوزارشتیان له توڕه‌بوونى جه‌ماوه‌ر ده‌كرد، خۆپیشانده‌ران به ده‌سه‌ڵات و حزبه سیاسییه‌كانیان وت: لێتان توڕه‌ین و نیگه‌رانین! داواى ئازادى راده‌ربڕن و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌كرد، كه له ماوه‌ى زیاتر له بیست ساڵى رابردوودا حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌یانتوانیوه دابینى بكه‌ن.
به‌ڵام وه‌ك ده‌ركه‌وت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵیاندا ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه به ئاراسته‌یه‌كى سیاسى-حزبیدا ببه‌ن، كه سه‌رئه‌نجام به به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بشكێته‌وه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵكى كوردستان.
ده‌ستێوه‌ردانى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و به دیاریكراویش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له خۆپیشاندانه‌كان و ئاراسته‌كردنى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆى رووداوه‌كان، هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان نه‌توانن به ته‌واوى ئامانجه‌كانى خۆیان بپێكن.
ئێمه ئه‌وكات، به هه‌ستكردن به‌و مه‌ترسییه، قسه‌مان كرد و نووسیمان، ژماره‌یه‌ك له براده‌ره‌كانمان به هه‌ڵچوونه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ئێمه به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌له ده‌ربڕى و وا لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرد، هه‌ڵوێسته‌كانى ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى خزمه‌ت به حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات ده‌كات، ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندى خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكدا نییه!!، ئێستاش كه ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌ڵێم بریا بۆچوونى ئه‌و براده‌رانه راست بووایه و بۆچوونى ئێمه هه‌ڵه بووایه، بریا خۆپیشاندانه‌كان ده‌یانتوانى ئامانجه‌كان بپێكن، به‌ڵام پاش ساڵێك ده‌بێت، بڵێم به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى ئه‌وكات به ته‌نیا و ته‌نیا ئاماژه‌مان بۆ ده‌كردن، ئێستا راست ده‌رچوون!
زۆرترین ره‌خنه‌ى من له سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانى ساڵى رابردوودا، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و به دیاریكراویش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، به‌وه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هێزێكى زیاتر له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى دیكه‌ى هه‌یه و به‌رپرسیارێتى زیاترى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌وكات پێمانوابوو ئامانجى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئاراسته‌كردنى خۆپیشاندانه‌كانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانى خۆیاندا و كه‌م تا زۆر خزمه‌ت به كۆى گشتى خه‌ڵك ناكات، هه‌روه‌ك سووربووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌م تا زۆر نایه‌وێت له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیدا (هه‌ولێر و دهۆك) رێبه‌رایه‌تى خۆپیشاندانه‌كان بكات، هه‌روه‌ك له سلێمانى و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكرد.
هه‌رچه‌ند له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانى كۆمپانیاى وشه‌وه، كه خۆم نزیكه‌ى دوو ساڵ به شانازییه‌وه ئیشم تێدا كردووه، چه‌ندین به‌یاننامه به‌ناوى گروپهكانى ئاماده‌كارى خۆپیشاندان له هه‌ولێر بڵاوكرانه‌وه، به نیه‌تى ئه‌وه‌ى به ناراسته‌وخۆ خه‌ڵكى شاره‌كه هانبدرێت خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵأم به شێوه‌یه‌ك كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌م تا زۆر به‌شدارى تێدا نه‌كات! وه‌ك چۆن ئه‌وكات وتم ئه‌و به‌یاننامانه به‌یاننامه‌ى دروستكراون، ئێستایش دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه، به‌یاننامه‌كان دروستكراوبوون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به چین و توێژه‌كانى شارى هه‌ولێره‌وه نه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه خه‌ڵكى هه‌ولێر ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌یه‌كى نییه، هه‌یه‌تى و زۆر زۆریشى هه‌یه، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه له‌و ته‌نیا به‌یاننامانه‌یه كه به‌ناوى خه‌ڵكى هه‌ولێره‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه..
به‌شبه‌حاڵى خۆم، له هه‌ولێر له دایك بووم و له هه‌موو ته‌مه‌نیشدا یه‌ك مانگیش له هه‌ولێر دوور نهكهوتوومهتهوه، به‌شدارى زۆرێك له چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانى ئه‌و شاره‌مان كردووه، به‌یاننامه و هه‌ڵوێسته‌كانى چالاكوانه‌كانى شاره‌كه هه‌ر به ده‌ست و خه‌ت و شێوازى دانانى نوكته و فاریز ده‌ناسمه‌وه!!، جگه‌له‌وه‌ى خۆم له شاره‌كه‌دا وه‌ك رۆژنامه‌نووس كارده‌كه‌م و ئه‌وانه‌یش من ده‌ناسن، ده‌زانن كارى مه‌یدانى ده‌كه‌م و هیچ كات خۆم له نووسینگه‌كاندا مات نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه كه‌م تا زۆر ئاگادارییهكم له جموجۆڵه‌كان هه‌یه..
به هه‌رحاڵ به‌یاننامه دروستكراوه‌كان و توڕه‌یى خه‌ڵك وایكرد له 25ى شوباتدا ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانى هه‌ولێر بڕژێنه سه‌ر شهقامهكانى هه‌ولێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌نه‌بوون بێنه ناو خه‌ڵكه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له سلێمانى ئاماده بوون! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر له پێش 25ى شوباته‌وه، كه ده‌نگۆى خۆپیشاندان له هه‌ولێر دروستكرا، ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسه‌كانى گۆڕان و لایه‌نه دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆن به دزییه‌وه هه‌ولێریان جێهێشت و خۆیان له كۆیه و سلێمانى شارده‌وه!، له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك له هه‌ولێر خۆپیشاندان بكرێت و ئه‌وان به جۆرێك له جۆره‌كان تێوه بگلێن!
سه‌رئه‌نجام، له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانى هه‌ولێر، له ناو شاردا ده‌ستگیركران و رووبه‌رووى گرتن و لێدان و سوكایه‌تى كرانه‌وه، هیچ لایه‌نێكیش نه‌هات رێبه‌رایه‌تى داخوازییه‌كانى خه‌ڵك بكات و ببێته سه‌ره رم!
ئه‌وكات وتم، ئۆپۆزسیۆن (35) په‌رله‌مانتاریان له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا خۆیان و هاوسه‌ره‌كانیان حیساب بكه‌ین، ده‌بن به (70) كه‌س، كه‌واته له‌و حه‌فتا كه‌سه سودمه‌ند و خاوه‌ن مووچه زۆره، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیان ئاماده‌بن بێنه سه‌ر شه‌قام، ئێمه ده‌بین به دووه‌م كه‌س!
شوكر بۆخوا، وه‌ك چاوه‌روانمان ده‌كرد، هیچ لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆن ده‌رنه‌كه‌وتن و خه‌ڵكیان به ته‌نیا له شه‌قامه‌كاندا جێهێشت، باشتر به‌وه‌ى گاڵته‌كردن به عه‌قڵى خه‌ڵك هه‌ر له‌وێدا كۆتایى پێهات و چیتر درێژه‌ى نه‌كێشا!
ئێستا كه ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كانى 17ى شوباتى خوێناویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ماوه‌ى مانگێك زیاتره چه‌ند كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ باس له دووباره‌بوونه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش له كه‌ناڵه‌كان به ئاشكرایى خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان هان ده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ)، له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا به فه‌رمى پاشه‌كشه‌ى خۆیان له خۆپیشاندانه‌كان و نوێنه‌رایه‌تى كردنى داخوازییه‌كانى خه‌ڵك راگه‌یاند!
پاساوى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بۆ نه‌بوونى به‌رنامه بۆ خۆپیشاندان و چالاكى جه‌ماوه‌رى له ئێستادا ناسكى و هه‌ستیارى بارودۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌یه!، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر بارودۆخه‌كه هه‌ستیار و ناسك نه‌بووبێت!
كه‌واته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا به راستى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان ناسك و هه‌ستیاره و لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى نایه‌وێت وه‌ك ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌لهه‌له لێبده‌ن و مێزه‌كانى په‌رله‌مان وه‌ك ده‌هۆڵ بكوتن یان ئه‌وه‌ى هۆكارى دیكه‌ى له پشته‌وه‌یه كه دیسانه‌وه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌كات؟
جارێ پێموانییه بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌بێت، هیچ گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆ له كوردستان رووینه‌داوه تا باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین بارودۆخه‌كه ناسكتر و هه‌ستیارتر بووه‌ته‌وه.، ئه‌وه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى دى حزبه فه‌رمانڕه‌واكانى كوردستان زۆرجار له په‌ناى ناسكى و هه‌ستیارى بارودۆخى كوردستاندا هه‌وڵیانداوه ره‌خنه و ناڕه‌زاییه‌كانى خه‌ڵك كپ بكه‌نه‌وه و كه‌موكورییه‌كانى خۆیان بشارنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستاش لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر هه‌مان ئاوازى ده‌سه‌ڵات ده‌خوێنن و له‌ودیو پاساوى ناسكى و هه‌ستیارییه‌وه پشت له داخوازییه‌كانى جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن و خۆیان به ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌واسن!
له‌وه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوودا ئه‌گه‌ر دۆخى كوردستان ئه‌ستوورتر نه‌بووبێت، ناسكتر نه‌بووه!، ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌یه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان حكومه‌ت له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وه‌رده‌گرێته‌وه، نێچیرڤان بارزانى ده‌بێت به سه‌رۆكى حكومه‌ت و به‌رهه‌م ساڵح ماڵئاوایى له حكومه‌ت كردووه!، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش به بۆچوونى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن هیچ نییه جگه له گۆرینى ده‌موچاوه‌كان و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌و دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوون كه تیایدا سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى تازه‌ى حكومه‌تى تێدا ده‌ستنیشان كرا!
كه‌واته راستى مه‌سه‌له‌كه نه ناسكى و هه‌ستیارى قۆناخى ئه‌مڕۆى كوردستانه و نه له به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆى گشتى خه‌ڵكه، به‌ڵكو راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و نه لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆن نایه‌وێت رووبه‌رووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ببنه‌وه و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستیش له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ى پارتیدا دروست ناكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ى یه‌كێتیدا دروستیان كرد.
لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هوتافیان دژ به حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات ده‌كێشا و گۆرانى بڕۆ و بڕوخێیان ده‌وته‌وه، ئێستا به پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تى بڕۆ و بروخێ ده‌كه‌ن، دنیایه‌كى سه‌یره گوڵم!
له كۆتاییدا ده‌بێت بڵێم، ئیشاڵڵا و ره‌حمان لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن راست ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى بارودۆخى كوردستان ناسك و هه‌ستیاره، ئیشاڵڵا و ره‌حمان ئه‌وه‌نده هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن له وه‌ها بارودۆخێكى ناسك و هه‌ستیاردا هه‌لهه‌له و ته‌پڵ نه‌كوتن! ئیشاڵڵا و ره‌حمان ئێمه هه‌ڵه‌ین و ئه‌وان راستن، ئیشاڵڵا و ره‌حمان پاشه‌كشه له ماف و خواستنه‌كانى خه‌ڵك ناكه‌ن و ته‌نیا به ته‌نگ گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیانه‌وه نین! ئیشاڵڵا و ره‌حمان، ئیشاڵڵا ره‌حمان…. ئیشاڵڵا… ئیشا، ئی…
کاکه ڕیبین ده‌سته‌کانت ده‌گوشم بۆ ڕاو سه‌رنجه‌کانت….. ده‌شێت هه‌موو هاوسۆز بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناڕازیدا ئه‌مه به‌و مانایه نییه ته‌با بین له‌گه‌ڵ لایه‌نێکدا یان چه‌ند لایه‌نێکدا که ده‌خوازن ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان به ئاڕاسته‌ی تایبه‌تدا ببه‌ن، هه‌رچۆنێک بێت به‌شداری هه‌ر لایه‌نێک بێت له‌و مه‌سه‌لانه‌دا وه‌ک پشتیوانی کردن له داواکانی شه‌قام جێی ده‌ستخۆشیه ، به‌ڵام بردنی به ئاقارێکی تردا ئه‌وه‌یان جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه.
ئایه ئێمه له حه‌ڤده‌ی شوباتدا چی ده‌كه‌ین؟
نابێت میلله‌ت له‌ده‌سه‌ڵات بترسێت
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له میلله‌ت بترسێت.
له‌راستیدا كاك به‌ڵێن ئه‌مه رایمnن له‌م باره‌یه‌وه.
ئه‌گه‌ر بریار وایه بۆ حه‌ڤده‌ی شوبات بروانین ده‌بێت ئه‌و دیڕه‌ی سه‌ره‌وه‌مان له‌بیربێت، چونكه ئه‌مه ئه‌و دێره‌یه كه‌سه‌رنجی سته‌مكار بۆخۆی راده‌كێشێت و لی راده‌كات، ئه‌مه ئه‌و دێره‌یه كه كۆمه‌ڵگا ده‌باته دوریانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دوورێگای جیاواز، كه ده‌یباته ئه‌و دیوو ئه‌و درهگایهی كهدورێگای لهبهردهممداههیه ته‌او، رێگایه‌كیان ناوه‌وه‌ی میلله‌ته‌و رێگه‌ی دووهه‌میان پشته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، كه‌واته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ له‌و دیو ده‌رگای ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌ستاوه‌و هه‌میشه ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی چارهیناكات و ساڕێژنابێت. ئایه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌قیه‌تی وایلێبێت یان تێناگات له‌وه‌ی بۆ ناجوڵێت و هه‌نگاوێك نانێت بۆ ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات؟
ئایه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تۆقیوه له تفه‌نگ و جه‌لاده‌كان، یان خودی كۆمه‌ڵگه ئاشنایه به‌جه‌لاد و خزمه‌تكاری جه‌لاده؟
ئایه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م ده‌سه‌ڵاته نارازین و ده‌ڵین پرهلهجهلاد ئیدی بۆچی له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین و ئه‌م كوشتارهیان لی قبوڵده‌كه‌ین؟
پرسیاری جه‌و هه‌ریش ئه‌مه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ده‌سه‌ڵات ناترسین و ده‌سه‌ڵات لێمان ده‌ترسێت بۆ خۆمان دهشارینهوهو بێده‌نگین؟
ئه‌م پرسیارانه له‌م رۆژی حه‌ڤده‌ی شوباته‌دا گرنگه‌و پێویسته وه‌ڵامی هه‌بێت، له‌راستیدا ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها 17ی شوبات وه‌كو یاد سه‌یری بكه‌ین ئه‌وا له‌هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی ئه‌و یادهدایین و ته‌واو، چونكه كاتێك یادكردنه‌وه به‌كاردیت كه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و یاده سهركهوتوبوبێت و كاره‌كه ته‌واو كرابێت به‌ڵام ئێمه كاره‌كه‌مان ته‌واو نه‌كردوه‌و یادكردنه‌وه ئه‌و رۆژه ده‌كوژێت، خۆتان ده‌زانن 17ی شوبات به زه‌بری هێز كۆتای پێهاتوه ئایه ئێمه ده‌بێت یادی ئه‌و رۆژهبكهین كهلهدهستمان داوه؟ یان هه‌ستین به‌ته‌واو كردنی كاره‌كانی رۆژی 17ی شوبات؟
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تێگه‌شتوه ئیدی پێویسته بزانین كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌و داخراو له‌كوێدا هه‌یه، له‌دیوی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌دا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات و تێگهشتوههیه، كه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی به‌ئه‌مه‌ك و پسپۆر ئاماده‌یه كه به‌رده‌وام له‌گفتو گۆدایه له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، بۆیه زیاتر خودی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ده‌روات و به‌ره‌نگاری خراپه‌و ئایدیاتاڵهكان و ئهوتهرهدوده دیكتاتۆرانه ده‌كات، كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا بكاته كه‌ره‌سته‌یه‌كی خزمه‌تكار بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
لهناوكۆمهڵگاداخراوهكانیشدا ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه كهپشتهوهی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پڕهلهو مرۆڤه بی ئه‌مه‌ك و بی به‌رهه‌مه‌كان، واته نه‌به‌رهه‌می عه‌قڵی پێیه‌و نه‌به‌رهه‌می نه‌قڵ، هه‌روه‌ها پره لهدنیایهك مرۆڤی قسهنهكهرو كه‌سانی جاسوس و بی ئاگا، پره لهدهستهیهك خه‌مخۆرانی گیرفان پڕی گیرڤان بڕ. ئه‌مه ئه‌و ته‌فسیره‌یه كه رۆشنبیران بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكه‌ن و له‌راستیشدا وایه.
ده‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باشیه‌كانی كوا ، بۆیه له‌ئیستادا پێویست ناگات ده‌سه‌ڵات تێبگات چونكه تێگه‌شتوه‌و پێویستیش ناكات چیتر بیڵیینه‌وه، ئیدی پێویسته نه‌وه‌ی نوی تێبگات كه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا گه‌ر ئه‌م ئه‌م جیهانه ئاڵۆزه‌ی تێی كه‌وتووین ده‌سكاری نه‌كه‌ین، ئیدی جگه لهگومرای و نه‌فامی هیجیتر مسۆگهرناكهین، ئێمه له‌ئیستادا پێویستمان به‌زمانێكی یه‌كگرتوو هه‌یه تاوه‌كو زمانه لاڵ و بی ئاكامه‌كانی وڵات لابه‌رین، تاوه‌كو ده‌سه‌ڵات بخه‌ینه‌وه دۆخی خۆی و ببیته‌وه خزمه‌تكاری خزمه‌تكاره‌كان، له‌ڕاستیدا ئێمه ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌و له‌م جیاوازی و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی 17ی شوباته تێنه‌گه‌ین ئیدی تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ ئاینده بریتیه له‌خاڵی سه‌ره‌تا بۆیه، گرنگ ئه‌وه‌نیه قسه‌بكه‌ین و نه‌زانین كێن گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ئازابین و نه‌ترسین، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌ئێمه بترسێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار ده‌بێت میلله‌ت له ده‌سه‌ڵات نه‌ترسێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌میلله‌ت بترسێت. بۆیه ئه‌م بێده‌نگیه پێویستی به‌شكان هه‌یه ئه‌م لاوازیه پێویستی به‌خیره‌ت هه‌یه، ئه‌م ترسه پێویستی بهلهبیرچونهوه هه‌یه، چونكه ئه‌م دایكه پێویستی به‌كوڕ هه‌یه كوڕ.
کاک هێمن ، هه‌رگیز نابێت ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵک دوور بکه‌وێته‌وه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانێت به ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک هاتۆته ده‌سه‌ڵات، جا بۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕۆشنبیریه بره‌و پێبدرێت که هه‌ڵبژاردن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا چه‌ندێک گرنگه.
KAKA BALEN ,HECH GOMANM LAWA NEYA LAWAE KA SAD LA SAD LAGAL BERORAW BOCHONAKANTADA HAWRAMO HECH XELAFEKM NEYA CHONKA DLNYAM LA HASTO NAXEKE PAKO BE MABASTAWA NWSEWTA HEWADARM HAR HAWLATEYAKE AM HAREMA LAXAME AYNDAW DWAROZHE BASHTRO RONAKTRE AM GALA BASHMAYNATADAYA BAW RASGOEYAE BAREZTAN TAABER LABERO BOCHONAKANE XOE BKATO BARZHAWANDE GSHTE BXATA SARW BARZHAWANDEYA TAYBATEYA KANAWA LA XAME JWANTR KRDNE AM AZMONADABET NAK NXRO KRDNE LAGAL AW PARE HORMATO XOSHAWESTEM BO BAREZTAN
سوپاست ده‌که‌م کاک ڕه‌وف تۆ هه‌میشه هاوڕێیه‌کی ئه‌زیزیت.
kak balen dast xoshet le akam bo nusenakatbeguman hamu agarakan awaman axata bar chawan ka dukally rashshareke xuwenawy ba hewashy lasaraxo xareka roshnay asoman le bgret la jeyate away hamu ba yak dast u yak halwest daway mafakany kurd bkayen balam lam kata da hande layanu Grup be guwedana u be bakana xareke azhawa nanawan lagal rezmda
کاک شێرکۆ سوپاست ده‌که‌م، ڕایه‌کی جوانه
rozhekbw dakret ba rozha grengakane bzafe gale kwrdenaw bnenn bo dat parwarew eaksane komalaeatew ba aga henanawae bashek la dast roeshtwan bw ka aetr xallk dawae mafe rawae xoe akatn bo azade datparware sarbaxop bwne dadgakan ba hadar dane mwlke gshty garanawae mwlke gshty yaksaney
کاک سه‌فین به دڵنیاییه‌وه 17 شوبات هه‌میشه ئامادیی هه‌یه ، هه‌میشه له ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی هه‌یه له ناوماندا
ئەوباروودۆخەی ئیستا ، پیویستی بەناڕەزایی خەڵک هەیە، بەلام ئەوەی ساڵی پار لە ١٧ شوبات و ڕۆژانی دواتر روویدا، شتێکی ئەوتۆ نەبوو جە لە هەڵچوونێکی ئۆپۆزسیۆن، ئەوانیش هێزو توانا‌و ئازادییەکانی خۆیان تەنیا لە سلیمانی و دەورو بەری دەبیننەوە، چونکە دەزانن لە هەولێر بەبێ یەکێتیی سەرکەوتنیان ئەستەمە، ناتوانن وئەوئازادییەشیان نییە کە رووبەرووی دەسەلاتی ئەوێ ببنەوە
بەهەرحاڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک پیویستە بۆ سنووردانان بۆ دەسەلات و راهاتنیان بەدەستاودەستکردنی دەسەلات و کۆتایی هێنان بەگەندەڵی . کە ئەمەش لە ئێستادا، تەنیاو تەنیا بە فشارێکی بەهێزی جەماوری دەکرێت ، دوور لەدەست تێوەردانە بەرژەوەندخوازییەکانی ئۆپۆزسیۆن
کاک زانا ، به‌ڕاستی ئه‌وه یه‌کێک بوو له که‌م و کوڕیه‌کانی 17 شوبات که له سنورێکی دیاریئکراوی جوگرافیدا مایه‌وه و به داخه‌وه ده‌ویسترا تان و پۆیه‌کی ناوچه گه‌رێتی پێ بدرێت. به‌ڵام ڕاستیه‌که له‌وه‌دایه ناڕه‌زاییه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌را ناڕه‌زایی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان بوو .
17ی شوبات ڕۆژێكی شوم بوو بۆ ده‌سه‌ڵات وڕۆژێكی مێژووی بوو بۆ گه‌نجان و ڕۆژنامه‌نووسان وئازادیخوازان بوو كه‌چی ده‌سه‌ڵات بئ باك بوو له ڕاوه‌دوونانی ڕۆشنبیرو چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،له‌ڕۆژی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر 10شه‌هیدو سه‌دان برینداری لئ كه‌وته‌وه كه‌تائێستاش هه‌ندێك له برینداران كه‌م ئه‌ندام بووینه به‌داخه‌وه،به‌ڵام ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكی چه‌واشه كرد‌و سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ند به‌یانامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه‌چی هیچیان جئ به‌جئ نه‌كران،ئێستاش هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه له‌ئه‌نجامدانی چاكسازیدا…..
له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئه‌و متمانه‌یه‌دا کاک سه‌ردار ، ده‌بێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام بن هه‌رهیچ نه‌بێت تا ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد ده‌ستگیر بکرێن و دادگایی بکرێن.
لە حەڤدەی شوباتدا چەندێک دڕندەیی دەسەڵاتمان بۆ دەرکەوت، ئەوەندەش ھەلپەرستیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و ناوشیاری زۆرێک لە خەڵکی کوردستانیش. دڕندەیی دەسەڵات کە تا ئێستاش دەتوانن (و کردیشیان) لە ئان و ساتێکدا خوێنی ھاونیشتمانیان لە پێناو پاراستنی شوشەی مەڵبەندەکانیان بڕێژن. ھەلپەرستیی لایەنە ئۆپزسیۆنەکان بەوەی کە لە مینبەرەکانی سەرای ئازادییەوە خۆیان قوت کردەوە و ھەر ڕۆژە لە ئاوازێ دەیانخوێند و خۆیان دەردەخست و دەنگی خەڵکی بێلایەنیان کپ کرد و چەندین ئەتواری سەیر و سەمەرەیان نواند کە وایکرد لەو ھاوڵاتییانەی کە ئاستی ھۆشیاری و مەعریفییان بەرزە لە خۆپیشاندانەکان بتەکێنەوە. لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن سلێمانییان کردۆتە ئامانجی سەرەکی خۆیان چونکە بەرژەوەندییەکانیان لە سلێمانیدایە، دەنا ناوچە زەردەکان گەلێ زیاتر لە سلێمانی پێویستیان بەوە ھەیە کە دەنگی ناڕەزایەتییان تێدا بخولقێندرێ و بەرزبکرێتەوە. ناھۆشیاری زۆرینەی خەڵکی کوردستانیشمان بۆ دەرکەوت بەوەی کە ئامادەنین خۆپیشاندان بۆ مافەکانی خۆیان بکەن بەدەر لە سنوری سلێمانی و پارێزگاکانی.
لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ناکرێ ھەندێ خاڵی واقیعیمان لەبیر بچێت:
++ کوردستان ھێشتا سنوورێکی دیاری کراوی نییە و دەوڵەت نییە و بۆمان دەرکەوت لە بچووکترین فرسەتتدا دوژمنانی دراوسێ بە دڕندانەترین شێوە پەلامار دەدەن، ئەم مەترسییە وەھمی نییە.
++ حاڵ و گوزەرانی زۆرینەی خەلکی کوردستان بەراورد بە پێش ڕاپەڕین و بەراورد بە کوردستانی پارچەکانی تر و بەراورد بە ولاتە عەرەبییەکانی بەھاری عەرەبی زۆر باشترە و بەشێکی زۆر خەڵک لە لایەن باری ئابوورییەوە ھێندە توورە نین تا بێنە سەرشەقام.
کوردۆنیا خان، سوپاسی سه‌رنج و بۆچونه‌کانت ده‌که‌م
من پیًموایه 17ی شوبات ره مزی خوراگری خه لکی باشور بوو له به رانبه ر گه نده لی ده سه لاتداران به لام کیشه له وادابوو خه لکی نارازی بوون به سووته مه نی ئوپوزسیونیکی بی بنه ما و تا سه ر ئیسقان بی به رنامه و هه لپه ره ست و تینووی ده سه لاتی تازه لی دابراو
به‌ڕێز ڕۆژهه‌ڵاتی، خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک بوو ، ده‌بوایه ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی خۆیان کرده ده‌مڕاستی خۆپیشاندانه‌کان ڕێگه‌یان نه‌دایه ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی تری سیاسی به‌کار بهێنرێت.
دەست خۆش کاک بەڵێن، زۆر بابەتیانە چوویتە ناو باسەکەوە و هەمەلایەنە هەڵت سەنگاندووە، کە پێویست بە زیاتر ناکات، وەک دووپات کردنەوە دەسەڵاتی کوردی ئەبێت باش لە سیگناڵی ١٧ شوبات تێ بگات کە ئەوە دەنگی شەقامی کوردیە ، نەک تەنێ ئۆپۆزیسیۆن. دواجار ئەو شەپۆلە لە دێگەڵەش ئەپەڕێتەوە و لە دۆخی پەڕینەوەشییدا ئەبێتە لافاو گەر دەسەڵاتی کوردی لە پراکتیکدا ڕیفۆرمی کۆنکرێتی نەکات لە سیستەمی خۆیدا.
دووبارە دەستان خۆش بێت
17 ی شوبات په‌یامی خۆی نارد ، ئه‌و په‌یامه ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خه‌ڵکه دوور له هه‌موو دید و بۆچونێکی سیاسیانه ، ڕه‌وشی کوردستان هه‌مووی هه‌ر یه‌که و ناڕه‌زاییه‌کانیش هه‌ر یه‌کن.
دەسەلاتدارانی رۆژهەلات بە دکتاتۆرەیەت هاتووە بەهۆی کونترول کردنی سەرچاوەکانی مەلەت وە دەستەوەردانی بنەماڵەکان وای کردووە ئەم دەسڵاتدارانە بەردەوام بن بە هیچ شیوەیەک دەست لە دەسەڵات هەڵنگرەن. ١٧ شوبات نامەیەکی خویناوی ئاراستەی دەسلات کرا بەڵام بە چند ئەجندایەکی ئوپۆسزیون. بەڵام قۆربانیدانی ؛ەسی هەژار بۆیە دەبیت دەسەلات بیر لەوە بکاتە بە مؤئەساسکدنی دامۆ دەزگاکانی وە دۆر کردنەوەی لە تیوەردانی حزبی وە بنماڵەیی وەئامادە سازی بۆ بیش خستنی پروسەی دیمکراتی. هەرجەنها کوردستان بە رۆژانیکی ناسکدا تی ئەپری یەک رێزی شەرتە لەم کاتەدا. وە لەهەمان کاتدا دەبیت دەسەلاتیکوردی بیر لە نەتەوە بکاتەوە نەک لە حزبایەتی. بۆیە لەو بروایەدا نیم ئەم کاروانە رابەوەستیت بەڵکۆ دەرێژەی دەبیت ئەگەر دەسەڵات بیر لە بەرژەوەندی نەتەویی نەکاتەوە.
به‌ڕاستی کاکه شوان زۆر ده‌مێکه ده‌ڵێم وه‌ک چۆن کوشتن و خوێن ڕژانی که‌سێک تاوانێکه هیچ بیانویه‌ک هه‌ڵناگرێت و لێخۆشبوو‌ن انیگرێتهوه و به هه‌ر مه‌به‌ستێکیش بێت نابێت چاوپۆشینی لێبکرێت، ئاوه‌هاش ناکرێت ناردنی که‌سانی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ خۆپیشاندانێک که هه‌موو ئه‌گه‌رێکی هه‌یه چاوپۆشی لێبکرێت.
هستان خۆش و ماندوو نه‌بن . به‌رای من خۆپیێشاندان ئه‌مڕۆ ل كوردستان به‌م شیێوه‌یه هیچ ئاكامیێكی نابیێت .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان سیراعیێكی توندی ململانیێی نیێو خۆی هه‌یه له نیێوان حزبه كوردیه‌كان وه زیاتر كیێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستان بوون به كیێشهو ناكۆكی شه‌خسی له نیێوان پیێك هاته كوردیه‌كان. وه بهشیێوازی روبه‌روبونه‌وه‌ی توندی ده‌سه‌ڵات به‌م عهسكهرتاریهته ئه‌مه‌ش ئاكامی باشی لیێناكهویێتهوه .
کاک ئاکام ، پێم وایه خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات ئاکامی هه‌بوو ، به‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خسته به‌رده‌م پڕۆژه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نوێوه بۆ چاکسازی. به‌ڵێ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پڕۆژانه دره‌نگ که‌وتوون و هێنده‌ش به کاوهخۆن ، وایانکردووه شه‌پۆلێکی تری ناڕه‌زایی به شێوازێکی تر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
madam dangy(na) habet, madam bezary xalk la 7kumraneaky be easaw be sestam gaeshtbeta lutka, etr awana basa bo away ka dasalat charanwsy xoy bzanet,hargez sarkutkrdnesh sarkawtw nabe
زۆر ڕاسته کاک هێمن کورد واته‌نی هه‌موو شتێک له باریکیدا ده‌پچڕێت ته‌نها زۆرداری نه‌بێت له ئه‌ستوریدا.
doxe amroe kurdstan bam lektrazano badozhmn benenay xalko dasalat barambae yak aendayake bashenabet bo kurdstan matrse barewaya
کاک ئالان، یه‌کێک له ڕیگه چاره‌کان به ده‌نگه‌وه چوونی داواکانی شه‌قامه، ده‌نا ئه‌و مه‌ترسیانه گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تریش ده‌بن و کۆنترۆڵ ناکرێن و ناشزانرێت به چ ئاقارێکدا ده‌ڕۆن.
kak Ballen am katat bash, barezm khozga ganabt la naw kurdstan bjytaya u khot rastiyakant bbiniyaya , rasta hukmrrani kurd kamwkwrri haya baw peyay azmuni kama la kho idarakrdnda u la haman katda dawllatman niya , ballam amash awa nagayanet ka hich nakrawa , balle lagall awadam ka gandalli haya ballam away handek layan u grup bangashay bo akan ba nawi opzsyon zor dwra la rasti chunka agar bo yak roj dasallat bgrna dast khraptr akan , ama la layak la layaki tr 17 shubat jga la dasteki dujmn u pilan gerran hichi dika niyaba brrway mn khopishandan u narazaiy darbrrin mafi hamw takeki kurda ka did u bochuni giyawaz la dasallati habet u la haman katda daway khzmatguzari u adalati komallayati bkat, ballam keshaka lerada lawadaya ka dasteki nahaz u pilangerriy haya ka aw khallka handadat ba biyanwi away dasallat gandalla u nayaksaniy haya , ka am dast u taqma am khallka wak prd u wasilayak bakardenet bo marami napaki khoyan ka awish henana jwraway islami siyasiy u hatnadi marami nahazani azmuni kurdstana, mn khom law katada ba sardanek la slemani bwm u wtm ba broma bardargi sara u ba chawi khom bibinm ka chiya , sayrm krd aw kasanay khopishandanyan akrd tweklli gullabarroja u paqlayan akhsta sar zawiyaka , basha agar aw kasana awana dllsoz bwn bo khakakayan ay bo paki aw barstaiyayan nadaparast?! bejga lawa aw kasa roshnbir u birmandana ka la sakoy bardarki sara bwn hamwyan sudyan la dasallat wargrtwa ba wargrtni parcha zawi u para u pwl awana kasaneki hallparst u izdwagin
به‌هار خان ڕاسته ئێمه مانان له‌وێ نه‌بووین، به‌ڵام دڵنیابه ئاگاداری زۆر له ورده‌کاریه‌کان بووین، جیهانی فه‌یس بووک و تویته‌ر و ته‌کنه‌لۆژیا هه‌موومانی بردبووه به‌رده‌رکی سه‌را.
bakorty ema la jer alay dumokrasida ajen xo peshan dan mafey raway hamo taka kaseka ba marjek la yasa darnachet xopeshandar rao bochony xoi bashwayake ashteana darbret hata btwanret gfto gwy lasar bkret nak waqol bbetawa ka dawa karyekanyan la ber bkret ,hamo xo peshndanek pewysta molaty bo wargert wa bshzanret bo ch mabasteka ,awy mn bzanm baw shewya abet la hamw jyhane demokrasida mn bash ba hale xom bo mawy 30 sala lawlate swed ajem manay demokrasy tegayshtom .