قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ ڕووه‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات و کۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌کان نه‌یانتوانیوه گرێکان بکه‌نه‌وه یان هه‌نگاو بن ڕووه‌و ئاشته‌وایی.
له پاش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی ساڵی 2010 ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر وه‌ک ده‌گوترا چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراقی کردووه ، به‌ڵام ئێستا و له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناکۆکیه‌کاندا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م ڕێکه‌وتنه نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی چاره‌سه‌ر بێت بۆ ناکۆکیه‌کان، به‌ڵکو بووه‌ته به‌شێک له قه‌یرانی سیاسی عێراق و کورده‌کانیشی کردووه به لایه‌نێکی قه‌یرانه‌که، هه‌رچه‌نده ڕووانینی جودا هه‌ن له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی عێراقدا به‌رامبه‌ر به‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق.
کاردانه‌وه‌کان له پاش ڕاگه‌یاندنه دژ به یه‌که‌کانی نێوان نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ر ته‌نها سنوردار نه‌بوو له نێوان لایه‌نگرانی بارزانی و مالیکیدا، به‌ڵکو مه‌خابن گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش له هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا له به‌غدا بکه‌ونه تیر و توانج له یه‌کگرتن و بگره زیاتریش گه‌یشتۆته ئاستی یه‌ک تۆمه‌تبار کردن.
به مانایه‌کی تر له بری ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد له هه‌وڵی ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆیاندا بن و به‌رنامه‌ڕێژییان هه‌بێت بۆ یه‌کخستنی دید و بۆچونه‌کان له به‌غدا و کارکردن بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی ده‌نگده‌رانی کورد له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ده‌نگی پێداون، که‌چی ده‌بینرێت له خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌کانی عێراق زیاتر ناکۆکیان بۆ خۆیان دروست کردووه و گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی بگوترێت تکایه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کار‌و ئه‌رکه‌کانی پێشوتان و ئێوه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م میلله‌ته بکه‌ن به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هێشتاش بڕواتان به یه‌کدی نییه و یه‌ک ده‌خوازێت ئه‌وی ترتان بسڕێته‌وه و قسه کردنه‌کانتان به‌رامبه‌ر به یه‌کتر له پره‌نسیپه‌کانی ڕاو بۆچوونی جیاواز ده‌رچووه و تان و پۆیه‌کی دژایه‌تی کردنی له خۆ گرتووه.
نازانم ئایا ئه‌وه‌ی له نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ده‌یبینین و ده‌یبیستین کارێکی به به‌رنامه‌ی دوو هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه (هیوادارم وا نه‌بێت) یان به‌شێکه له شه‌ڕی نێوان نوێنه‌ران خۆیان ؟ به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ر کامێکیان بێت به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئه‌رکانه‌دا ناکه‌وێته‌وه که بۆی چوونه‌ته به‌غدا.
په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی کوردستانی له به‌غدا (ئه‌وانه‌ی که‌وتوونه‌ته شه‌ڕه قسه) به‌خۆیان زانیبێت یان نا وه‌ک ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌یان لێهاتووه له پایته‌ختێکدا به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆ، که‌وتونه‌ته شه‌ڕی قورسی یه‌کدی له پێناو پایته‌خته‌کانی تردا.
به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه له به‌غدا ده‌یکه‌ن درێژه پێدانی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی پێش و پاشی شه‌ڕی ناوخۆی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه و ته‌نها یه‌ک ڕاستیشمان پێده‌ڵێت که پارتی و یه‌کێتی هێشتاش نه‌یانتوانیوه خۆیان له ڕق و کینه‌ی حیزبایه‌تیه‌که‌یان پاک بکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشدا بۆته وێردی سه‌ر زمانیان بێ له کۆمه‌ڵێک دروشم و قسه‌ی باق و بریقه‌دار هیچی تر نین
.
ڕاستیه‌کی تریش هه‌یه که ناتوانم خۆمی لێببوێرم و باسی نه‌که‌م ئه‌ویش ئه‌و ڕێکه‌وتنه به ناو ستراتیژیه‌ی نێوان تاڵه‌بانی و بارزانییه. ئه‌و دیمه‌نه ناشرینانه‌ی له به‌غداوه ده‌که‌ونه به‌رچاومان ڕاشکاوانه و به‌بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک پێمان ده‌ڵێن ئه‌و ڕێکه‌وتنه ته‌نها ڕیزکردنی چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌که له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی چرچ و لۆچ.
ئه‌رکی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ئه‌وه نییه ببنه به‌شێک له شه‌ڕی تاکه که‌سه‌کان و خۆیانی بۆ به کوشت بده‌ن و ئاینده‌ش به نادیار بسپێرن ، ئه‌وه نییه کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کانیان بکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رامۆش بکه‌ن ، ئه‌وه نییه سه‌رکرده‌کان چیی گووت وه‌ک قسه‌ی قورئان لێی بڕوانن و ڕێگه نه‌ده‌ن که‌س زیاد و که‌مێکی له‌سه‌ر بکات، ئه‌وه نییه بکه‌ویته شه‌ڕێکه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بزانێت دۆڕاویت تیایدا، ئه‌وه نییه له پێناو هیچدا هه‌موو ئه‌رک و به‌هاکان بدۆڕێنیت.
هه‌ر له‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی عێراقدا ده‌کرا په‌رله‌مانتاران شه‌ڕێکی گه‌وره بۆ ماف هه‌ڵگیرسێنن نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆیاندا ببێته ئه‌و شه‌ڕه قسه بێمانایه‌ی به داخه‌وه زۆر که‌سی هیوا بڕاو کرد چونکه نیشانی دا ناتوانن پێکه‌وه له یه‌ک سه‌نگه‌ردا شه‌ڕ بکه‌ن ، به‌ڵام ده‌توانن هه‌میشه سێره له یه‌ک بگرن.
ئێستا هیچ به دووری نازانم هاشمی له ئانکه‌ره و مالیکی له تاران و عه‌لاوی له ڕیاز و موقته‌دا له مه‌رجه‌عه ئاینیه‌که‌ی و موتڵه‌گ له‌گه‌ڵ هاوبیرانیدا و…هتد ، هه‌ر یه‌که‌یان به جیا بڵێت “توخوا یه‌ک ده‌قه ده‌رفه‌تم بده‌رێ ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان کورده‌کان زۆر خۆشه با سه‌یری بکه‌ین”
له 2003وه هه‌ولێر شوێنی کۆکردنه‌وه و لێکنزیککردنه‌وه‌ی جیاوازی و ناکۆکیه‌کانی لایه‌نه عێراقیه‌کان بووه، ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه بپرسین که‌ی هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌و پایته‌خته‌ی کۆتایی به‌م جۆره ناکۆکیانه‌ی نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان بێنێت و ئه‌وه‌ی به یه‌ک گوتاری ناودێر کراوه بێته ئاراوه؟
80 responses to “په‌رله‌مانتارانی ئازیز هه‌رگیز وا نابێت”
كاك به‌ڵێن ده‌ستت خۆش بێ نووسراوهكهتم خوێنده‌وه،په‌یامه‌كه‌تان له جێی خۆی دابوو به‌و هیوایه‌یی هه‌ولێر ببێته پایته‌ختی راستی و ناكۆكییه‌كانی تاكی كورد كۆتایی پێ بێ و هه‌مووان ئامانجیان خزمه‌ت بێت و تۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت
عوسمان كه‌ره‌می
1-5-2012
das xosh kak balen baraste babatakau sarnje rakesham zor jwan wshakan hamu la jegae xoye daya xozga nwenarane kurd am nusenae toyan abenew baxoyan achunawa la yakde nashren krdn .ta estae melate bashxwrawe kurd ba hawpaemane nagashtota amanjakane xoe ja wara shara qsaw kalinesh drust be la newane
منیش هیوادارم نه‌ک هه‌ر ئه‌م نوسینه‌ی من به‌ڵکو نوسینه‌کانی برادهارنی تریشیان بینیبێت. جاریکی تریش سوپاس و پێزانینم.
سوپاست ده‌که‌م کاک عوسمان بۆ سه‌رنجه‌که‌ت.
دةستةكانت خوش بيت بابةتةكةت زور جوانة
منيش دةمةويت ئةوة بليم كة بةراستى بونةتة كرفتيكى كةورة لةسةر شانى ئةم خةلكة لةجيكةى داكوكى كردن و بةهيزكردنى كورد لة عيراقى ئةمرو ناوجةكةو جيهان ئةمة دةبينين كة هينديان نةماوة قوركى يةكتر بكرن و هةر بة نةفةس و ئةقلةيةتى شةرى ناوخووة ئةمجارةش هةكبةيةك براوبر لةباشخانى بيسى دوبةبرةكى بخةنة ناو ئةم ميزوة جوانةمان..هةرجةند ئةكةرةكانيش بو جةنكيكى ناوخو كراوةية بةلام هيوادارين قةد ئةوة روو نةدات ؟ باشان هةلةى كةورةى ئيمةشى تيداية جونكة زوركات هةر كومةلكاكان خويان ديكتاتورو كةسة خرابةكان بةرهةم دينن..زوريشمان وت دةست لةم دوبةرةكية هةلكرن و لةخةمى ولاتا بن بةلام بةداخةوة ئةوةمان نةبينى وة بوية بيم واية قسةكردن لةسةر ئةم ئةقليةتانة جكة لةماندوو بوون هيجى تر نية سةركةتوبيت
das xosh kak balen babateke jwan hal bzhardwa lagal hamu wshakantm .awae sarnje mne rakeshawa ta esta emae kurd ba hawpaemane zorbaae mafakanm zawt krawaw heche bo nakrawa ja kalenu qsa bkaweta baene aw hawpaemanya awa ba dil neyaeyawa kurd zarar aka.
azhe omar
جارێکی کە دەست خۆشیت لێ دەکەمەوە بۆ ئەو شرۆڤە مۆدیرنیەی ویستی ناخی هەموانە نەک دەروێشیانەی پابەند …… ڕێککەوتنێکی بە ناو ستراتیژی ئابووری و ئاسایشی نەتەوەیی تیا نەبێت وەک سەرنجی بەڕێزتان من بۆ خۆم لەوە دەترسێم گەورەتری کەنەوە، چوونکە ئەوەی لە خوارەوە بینیوومە ئەوەندەی لە یەک بە قینن لەگەل دوژمنانی میللەتەکەمان دۆست بوون، جارێکی کە دەست خۆش.
سوپاست ده‌که‌م کاک سه‌رکه‌وت، هیوادارم به‌رده‌وام بتونم جێی متمانه‌ی به‌ڕیزتان بم
دەست خۆش کاک بەڵێن،،،
لە راستی دا چەند ساڵێکە بە هۆی ڕێککەوتنی ستراتیژیەوە تۆزێ دەمی ئەندامەکانی ئەو دوو حزبە بەستراوە لە شەڕە قسە، لەو ماوەیەش دا لە ڕێی میدیای ئازاد و سێبەرەوە هەر هەبووە، بەڵام ئەمجارە کار گەیشتە ئەوەی نوێنەرەکانی کورد لە بەغدا بیکەن،
لەجیاتی خەریکی ئیش و کارەکانی خۆیان بن و مانگانە کوبونەوەی تایبەتی خۆیان بکەن بۆ ڕەخنە گرتن لە کەم و کوڕیەکانی خۆیان چارەسەرکردمنیا دەستیان داوەتە هەڵڕشتنی نهێنیە کانی یەکتر و یەکتر تۆمەتبار کردن،
خیانەت و جاشایەتی و ڕۆحی خۆ بە بچوک زانین لای کورد هەمیشە کێشەی بەردەم دروستبونی ئیرادەی سەربەخۆی کورد بووە،
ئامادەن برا بچوکی بێگانە بکەن بەوپەڕی دڵسۆزی،بەڵام ئامادە نین برایەتی خۆیان بکەن،
ئەگەر سەیری بار و دۆخی کوردستان بکەی ئینجا ئەزانبی چەند شێواوە،سەرۆکی هەرێم قسە دەکات و تا خوار لۆفەکانی مەسیف بڕ ئەکات، جێگرەکەی قسە ئەکات ناگاتە دێگەڵە. سەرۆلی پەرلەمان بریارەکانی تا ئەو دیو پرسگەی پەرلەمان ئیشی پێ ئەکرێت،
ئەگەر سەبارەت بە وێنەیەک بێت ئەوەندەش ناڕوات،
سەرۆکی حکومەت تۆمەتبارە بە بردنی بەشێکی داهاتی گومرگی ابراهیم خەلیل، ئەشڵێت، گەندەڵی بۆتە کلتور، بەڵێ راست دەکەن لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئیستا نزیک ٥٠ ساڵە گەندەڵی ئەکەن و سام،انەکەیان هەمووی هی ئەوەیە، ئیتر وا ئەزانن هەموو کورد وایە،
بەڵام هێشتاش وەزعمان باشە، چونکە میللەتێک ئامادە بێت بە شەو بێتە سەرجادە ئاهەنگ و تەقەی خۆشی بۆ یانەیەکی ئیسپانی بکات و بڵێت ئەگەر ریاڵ بیباتەوە، خوا ئەکات هەولێریشمان لێ داگیر ئەکەن،
ئەگەر ئەمە حاڵی توێژە سیاسیەکە بێت، دەبێ لایەنگرەکانیان چۆن بیر بکەنەوە؟
کاک کرمانج ، سه‌رنج و تێبینیهکانت جێی سوپاسن، ده‌زانیت ئه‌وه‌ی گرنگه زه‌مینه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتن هه‌بێت له ناو ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیاوازی بیرکردنه‌وه‌ش له نێوانیاندا هه‌بێت مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاساییه، به‌ڵام شه‌ڕی خه‌ڵکی تر نه‌که‌ن به شه‌ڕی خۆیان.
ڕێکەوتنی ستراتێژیی نێوان پ‌د‌ک و ینک تەنیا توانیی ئاستی دەسەڵات و سامان یئەو دو سەرکردە کوردە بباتە سەرەوە، ئەگینا هیچ دەردێکی لە هەزاران دەرد و ئازارەکانی کورد دەرمان نەکرد. ئەو پەیمانە لە دوای هاتنە مەیدانی ئۆپۆزسیۆنێکی وەک گۆڕانیش توانیی باشترین بەربەست بێت لەبەردەم کار و بەرنامەکانی ئۆپۆزسیۆن. بەباشترین شێوە بەکارهێنرا بۆ سەرکوتکردن خوێناویکردنی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو وتیرۆرکردن و هەڕەشەکردن لە هەکەسانێک نییەت و نیازی سەربزێوییان هەبێت.
ساڵانی ڕابردوو کاتێک باس لەوە دەکرا کە هێشتا ئیدارەی کوردی یەکی نەگرتووەتەوە و هەر دوو ئدارەیی عاکمە، زۆر کەس و لایەن بەگژامندا دەهاتن و دەیانگوت ئەوە چاوتان بە دەسەڵاتی خۆماڵی هەڵنایەت، بەڵام ئێستا کە ڕەوشەکە ئاڵۆزاوە و سەرۆکی هەرێمیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە شەخسییەکانی خۆی خەریکە دوو گوللە دەتەقێنێت، خاوەن بەرژەوەندییەکان خەریکە هەر کەسە و ڕێگایەک بۆ دەرباکردنی خۆی سەرمایەکەی دەدۆزێتەوە وهەڵدەبژێرێت. ئیدی لێرەدا بیانەوێت یا نەیانەوێت ڕەوت وڕێگاگانیان لێک جیا دەبنەوە و ئەگەری زۆری هەیە تەنانەت بکەونە سەنگەری دژبەیەک و لە قۆناغی دواتردا توندوتیژیش بێتە کایەوە. بەتایبەتی لایەنی پ‌د‌ک کە خۆی بە بەهێزتر لە ینک دەزانێت و هەست و سۆزی خەڵکی ساددیشی بە ناوی سەربەخۆییەوە جووڵاندووە، دوور نییە دەست بداتە کردەوەی توندوتیژی.
دیارە تێبینی زیاترم لەسەر ئەم بابەتە هەیە بەڵام ئێستا کاتی زیاترم نییە ، ئینآشەڵڵا وەختێکی دی بەردەام دەبم
کاتێکی خۆش
کاک عه‌بولواحید ، ده‌گوترێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی گه‌وره و گرنگه ، له هه‌مان ده‌میشدا که‌م نین ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه به هۆکارێک بۆ پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات داده‌نێن. سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانت. هیواداریشم هه‌موو کاتێک ئه‌م بڵاگه‌م به هی خۆتی بزانیت و بتوانیین هه‌موو پێکه‌وه گفت و گۆیه‌کی بابه‌تیانه له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژ بکه‌ین.
کاکە بەڵێن گیان دەستەکانت خۆش
ئێمەی کورد پێش ئەوەی هۆکارە ناوخۆییەکانی خۆمان بەسەر بکەینەوە، ئەبێت لە پێشدا چاک چاک هۆکارە دەرەکییەکان دەستنئشان بکەین و شرۆڤەی بکەین.
پەڕلەمانتاری کورد بۆ بەرژەوەندی حیزب دانراوە نەک نەتەوە، کەواتە لە دەرەوەی بەرژەوەندی حیزب‌دا ئازاد نیە و بۆی نیە هیچ بۆچوونێکی تایبەتی خۆیی هەبێت، بەو بەڵگەیەی تا ئێستا پەڕلەمانتاری کورد هەر لە بەرژەوەندی حیزب دوواوە. حیزبیش وەک تەجرووبەیەکی لە مێژینەمان لە گەڵی هەیە پابەندن بە بەرژەوەندی خۆیانەوە، لەگەڵ ئەو چەقەی بە پێوە رایان ئەوەستێنێت.
باوەڕناکەم ئەمڕۆ هیچ حیزبێک لە کوردوستانا ویست و پێداگرتنی تەنانەت پەنجا لە سەدی خۆی هەبێت بەرامبەر کێشەکانی کوردستان، بەڵکو هۆکاری دەرەکی ئەیانجووڵێنێت، بەڕەچاو کردنی کەم و زۆریی ئەو رێژەیە بە پێی کات و بەرژەوەندی و هەروەها لە حیزبێکەوە بۆ یەکێکی تر.
جا ئەمڕ و بەرژەوەندی دەوڵەتە زلهێزەکان لە لایەك و بەرژەوەندی ئێران و تورکیا و سعوودییە لە لایەکی ترەوە و بە هۆی دابڕ بوونی ئەم حیزبانە هەر یەکەو بۆ لایەك، گومانی نەهێشتووتەوە کە کوردی ئیفلیج کردووە و شۆڕبۆتەوە بۆ ناو پەڕلەمانتارانی کورد.
کەواتە لێرەدا مەسەلەی پێداگرتن و ئیرادەی کورد بۆ بەرژەوەندی خۆی، گواستراوەتەوە بۆ پێداگرتنی حیزب بۆ وێست و ئارەزووی ئەو دەوڵەتانە و کوردیان پاشکۆ خستووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە سەر حسابی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی.
ئەم مەسەلەیە قسە زیاتر هەڵدەگرێت بەڵام لێرەدا تەنها بەوە دەیبڕێنمەوە، بە داخەوە ئێمەی کورد لە هیچ بوارێک‌دا نەرم و نیانی پیادە ناکەین.
ئەم نەبوونی نەرم و نیانییەش لە دووبەرەکیدا خراپ رەنگی داوەتەوە.
هەر بژین کاکە بەڵێن گیان بابەتێکی هەستیارت وورووژاندووە
کاکه حه‌مه ڕه‌شید، سوپاسی ئه‌رک و ماندووبوونت ده‌که‌م و کاتی به به‌های خۆت ته‌رخانکرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی نوسیومن، به‌تایبه‌تیش له‌م کاته‌دا که به‌ڕیزتان سه‌رقاڵی داهێنانی تری هونه‌رین.
مه‌خابن بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هێنایانه ئاراوه ، نه‌ده‌بوایه وابێت ، به‌لام ئێستاش نه‌چووه بچێت کورد واته‌نی زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه باشه.
دیسانه‌وه سوپاس.
دەست خۆش کاک بەڵین ، سەرنجەکانی ئەم بابەتە درووست دیارکراوە و پرسیارەکانیش لە جێی خۆیدایە ،، ئێوە کوردانە و بێ لایەنانە نووسیووتانە ، بەڵام دیارە گەر ڕەخنەکە زیاتر لە پارتی یان یەکێتی بگیرێت مانای پستگیری کوێرانەی لاکەی تر نیە،، دەنا دکتۆر مەحمود هەڵسەنگاندێکی واقیعی هەیە بەوەی سەرۆکی هەرێم بەبێ راوێژی هاوپەیمانەکەی کەسەرۆکی عێراقە شێوازی ناکۆکیەکەی لەگەڵ مالیکی بەتەنیا مامەڵە کردووە ، بەوپێیەی ناکۆی ئەم دوو سەرکردە کوردەش هەمیشە شۆڕ ئەبێتە خوارەوە و لەم جارادە پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی کردۆتە دوو بەرەی جیاواز.. دەستت خۆش بێت و ئێمە لە مالمۆکورد کۆپی ئەم بابەتەمان کرد و ڕێزمان هەیە بۆتان
http://malmokurd.com/?p=19881
کاک شێرزاد، سوپاست ده‌که‌م، ئێستاش سیاسه‌تمه‌دارێکی دێرینی وه‌ک دکتۆر مه‌حمود باس له‌وه ده‌کات نه‌ده‌بوایه کورد خۆی بکات به به‌شیک له‌و قه‌یرانه‌ی عێراق ،چونکه پێویستی نییه ، و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوشدا بوو له وتووێژێکدا باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردم که مه‌رج نییه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی به به‌رژه‌وه‌ندی کورد بگه‌ڕیته‌وه.
دەست خۆش بۆ وروژاندنی ئەم بابەتە کاکە بەلێین
من پێیم وایە تا سەرکردایەتی کورد تا ناو مالی خۆیی یەک نەخات ,وە کۆتای بە شەرە پەرۆو ناوچەی زەردو سەوزو شین و سورو تا دوایی نەهیێنێیت ،نە ئەتوانێیت سنورەکەی فراوانتر بکات نە ئەشتوانێیت ببێیتە سەنگی قورسایی لە دەڤەرەکە ،چونکە ئاشکرایە کە سەرکردایەتی کورد ،سەدان هەل و دەرفەتی مێیژووی لە دەست داوە بە تایبەتی دوای پرۆسەی ئازادی عیراق وبوونی هێیزەکانی هاوپەیمانان، کە تاکە رێیگەی کلیلی کردنەوەی دەرگاکان و کێیشە کان
بوو،بەلکو گەر وا بروات ئەوەی هاتۆتە بەرهەمیش کە بەشیێکی زۆر ڕۆژگار هێیناویەتە بوون ،لە دەستی دەدەین ،هاتنی سەرۆکی هەریم بۆ واشنتۆن ،بەڵگەیەکەکی ڕوون بوو کە کورد لە قەیرانیێکی گەورەدایەیە ،لە گە ڵ بەغداو ڕۆژ دوای ڕۆژ کیێشەکان ئالۆزو ئالۆزتر دەبنەوە ،وە چارەسەریان تەنیا یەکخستنەوەی ناو مالی کوردە بە هەمووی بالەکانی حزبی مەدەنی وە یەکیەتیەکی سەرتاسەری هەمیشەیی ،بۆیە ئەم سەردانە زەنگیێک بوو بۆ وریاکردنەوەی کورد کە ئیترکاتی یەکریزیە کی هەمیشەیە، نەک نوسینی سەر چەند پارچە وەرەقەیەک و بەس .،بە هیوام سەرکردایەتی کورد وشیار بیێتەوە بتوانیێیت کە ئاراستەی کیێشەکان بە دیدیێکی ویستراو دا تێیبپەریێنیێ ،وە چارەسەریێکی ریشەی بدۆزیێتەوە بۆ بارودۆخەکە.لە گەل رێیزم دا بەشدار هەروتی
کاک به‌شدار ، سه‌رنجه‌که‌ت له جێی خۆیدایه‌تی ، له هه‌موو کاتێکدا پێویستمان به ڕێکخستنی ماڵی کورد هه‌یه ‘ به‌بێ نانی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ک ئه‌وه وایه هیچ نه‌کرابێت.
dast xosh barasty esta milaty kwrd pewisty ba brayati zitra nak ama shara qasa be barhamana ,am hershkrdna sar yaktri la layan parlamatarani listi hawpaymani kwrdisatan tanha xzmat ba 3arab w malki akat tkya ba am hershkrdna sar yaktri ragrn laba barzhawani milatakaman
زۆر سدوپاسی تێبینیه‌که‌ت ده‌که‌م ئه‌زیزم
جه نا بي كا به لين ي به ريز
زور جيكاي شا نا زيه كه جه نابتان بروفيشينالأ نه و له كا ت و ساتي خويدا شته زور رنك و حه سا سه كاني ج له كوره باني سياسي كوردستا ن؟ و ج له سه ر عيراق ئه كه يته با به تي كفتوكوي و را كورينه وه بو بيش خستي ريك خستني مالي كورد كه هه ميشه له ك ترازاوو ويران كرا وه و به تا يبه ت له سه رده مي جيا بوو نه ي ما م جه لأ ل له مه لأ مسته فا سا لأ ني شه سته كاني سه ي بيشوو و ج جيا بوو نه وه ي كا ك نه وشيروان له ما م جه لأ ل له م سا لأ نه ي دوا ي دا؟
حوكم راني كورد و حز به كاني و به تا يبه ت هه ردوو و حزبي سه ر ه كي كوره باني حوكم راني له و 3 با ريزا كا يه ي ئوتونومي و ته نانه ت كه ر كووك و خا نه قين و موسليشه وه هيج جوره يا ن هه ر زور كه م ئوركانه كانيا ن ريك خرا وه وه به يه كه وه ليكينرا وه ئه ي Nehel
كاك به لين ي زور به ريز
سوبا س بو ئه م با به ته كرنكه له م كا ت و وه خته كرنك و ميزووي يه ي كه كورد بيدا تيبه ر ئه بيت؟ و كه زور به مان جا وه رواني اعلأ ن كردني ده وله تي سه ر به خوي كورد بوين!؟ نه وه ك ئه م شه روو نه قد و نا و زيريا نه ي به رله مانتا راني يه كيتي و با رتي له به غدا ي با يته ختي مؤامر ات و هه رده م ده ست خستنه نيو شيواني مالي كورد له ميزوودا؟
من وه ك جا ري بيشوو له كومنيتيكي بيشوودا ووتم ئه م نوينه ري حزب‌ا نه كه جونه ته نااو به رله ماني به غا؟ وه ك فه رمانبه ر يا ن ئه فسه ري سوبا يه ك وان و ئه بيت ئه وامري سه روه ي خويا ن جي به جي كه ن( نفد ثم ناقش)؟ ئه ما نه ش به نا وو حزب به رستن؟ و جو نكه وه ك شيوه ي دامه زراند ن يان ته عين كراون و زور به يا ن موسته حه قي ئه و شوينه نين و بو كيرفا ن بر كردن له وين و نا توانن نيو نه رايه تي ئا مانجه ستراتيجيه كاني كه لي كورد ي زير ده سته بكه ن له م قونا غه كرنكه دا؟
ئه ما نه حا شا حا زري وه ك ورجي ناو سيركيان ليهاتووه و به ده ست ئاغا جو كه ره كانيا نه وه هه ل ئه به رينرين؟ جو نكه
ئه كه رك‌و را يه ل نه بن؟ وا نان برا و ئه بن و ئه و زيانه هاي لأ يفه يان له ده ست ئه ده ن كه له بينا ويدا بوي سه رشور بوون؟
من وا تيئه كه م با رتي به به رنا مه زياتر كاري هجوم كردن ئه كاته سه ر نه يا را ني و هه تا دوستاني؟ ئه كه ر له به رزه وه ندي تجا ره ت و بزنسه كانيا ن درا و بوني خه ته ري تي كه ووت؟ وه ك ئيستا ده ستيا ن بيكر د له كه ل مالكي دا له سه ر نه ياني غنائيمي نه ووت فروشتني قاجاغ به سه ركده كاني شيعه ي حزبي مالكي و ئه مه ش بيشوو تر رووي دا و له سه ر كومركي ابراهيم خه ليكي شه ري ناو‌و خو يا ن هه لكير سانه وه؟ و باسي غه نا ئيمي هه ره سي شورشي 1974 نا كه م كه ده ستيا ن كه ووت؟
موخا بن هه تا ئه ما نه له سا حه ي كورديتاا بن؟ نه وه ك كورد نا كات به هيج ئا مانجيكي نه ته وه ي ؟ به لكو روزه ره شه كانيشمان زور له بيشه و ئه ما ن هش ه ر كرا له هه لهاتندا هه ر زور زور بروفيشونالن؟ و مانك هه ر له جوا رده وه ديا ره؟
ئه كه ر وا نيه؟ ئه ي ئه م مليا رانه بو ته حويل ئه كريت بو حسابه نهينيه كان و شه خصيه كاني خويان هه روه ك يا سر عه رفه ات كردي و فه له سطين بو به نجا سالي تريشي كيرا وه؟ وه هه ر وه ك قا سملو كورد با ره كاني شور شه هه زا ره كه ي خسته سه ر نا وو ي زنه كه ي له هه نده ران ؟؟
جو له كه واي له دونيا كرد هه موو يان له سه ريا ن هه لبين و بشتيوانيان كه ن و نه ء به بيجه وا نه وه؟ ميله تي زيندوو و سسيا سه ت مه دا ره م‌و حه نه كه كاني سه ر به خوي و ئا زا دي بو كه له كانيان دروست ئه كه ن؟ نه ك به س فاكته ري ئه مريكا و ئه وروبي و هتد؟ ميله تي ئيمه تا ئيستا ش و هيشتا له سته مي به نا و حزب و ئا غا يه تي و كويله تي ئه زي؟ ئه م هه موو كورانكا را ينه زور كه م كاريكه ري هه بوو له كوريني عه قليه تي شا خ و فكري ستاليني تا ك ره وه ي له براكتيكدا؟ جا شه ره جينوو و
به لأ ما ردان و دفاع كردن له دوزمني عه ره بيش هه رئا سا ييه و له بيشما نه وه يه و خوا بكات من هه له بم ؟
له كه ل ريزمدا
برای به‌ڕیزم کاک نیا ، بێگومان له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا یه‌کێک ده‌ستپێشخه‌ره، به‌لام له‌م ڕه‌وشه‌ی نێوان پهرلهمانتارانماندا به‌لای منه‌وه کار و کاردانه‌وه‌که وه‌ک یه‌ک سه‌یر ده‌کرێن، چۆن ؟
کاتێک که‌سی یه‌که‌م ده‌ست پێده‌کات ، ده‌بوایه که‌سی دووه‌م بێده‌نگ بوایه، نه‌ک له‌به‌ر خاتری که‌سی یه‌که‌م، به‌ڵکو ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه نه‌که‌وێته نێوان په‌رله‌مانتارانمان و کار بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی گوناهبارکردن و هێرشکردنه سه‌ر که‌سێتی یه‌کتر ده‌ستپێبکات.
slaw kak balyan nosynakatan xam xorilya daxwyanmawa badaxawa kordw noyanarakany la dokari saraky kam tarxamn amanjy kord labaxda chya mykanizm bojyabajyakrdny am amanja chya lasar amanjw mykanyzm kodangyn ama yak lakamo kortyakan xalyakykash brwanabon bayak tyanaparandny shary nawxo layadawarymanda grfte gawray bodrwst krdwyn mn awabo rw dawakan dachm
ئازیزم به‌شداریت له‌م بڵاگهمدا جێی پێزانینه
ده‌ستخۆشی بۆ نوسینه به پێزه‌كه‌ی كاكه به‌ڵێن، دیاره ئه‌م “شه‌ڕه قسه”یه‌ی نێوان به‌شێ: له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، هه‌موو كوردێكی خه‌مخۆر و دڵسۆزی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زمان كردووه وه‌ك برا گه‌وره‌یه‌ك رۆڵ ببینین له عێراق و “چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عه‌ره‌ب” بین له عێراق، نیو ئه‌وه‌نده كار بۆ یه‌كڕێز و یه‌ك گوتاری كورد نه‌كراوه، پێم وایه میدیای كوردی له هه‌رێم به‌شێكه له‌و “شه‌ڕه قسه‌یه” و خۆشكردنی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه باڵاكانی میلله‌تی كورد و به‌رژوه‌ندییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن.من لێره‌وه دوعایه‌ك ئه‌كه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه شه‌ڕه كانیان نه‌گوازنه‌وه بۆ نێو میدیای عه‌ره‌بی و نه‌بنه مایه‌ی گاڵته‌كردن به كورد.
به‌داخه‌وه ئه‌زیزم له هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی عێراقیه‌وه ڕاپۆرتی جۆرا و جۆر ده‌دران له‌سه‌ر ئه‌و ناکۆکیانه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه عێراقیه‌کاندا لێدوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌دران به ناوی سه‌رجاوه‌یه‌کی ئاگادار یان (کاربه‌ده‌سته‌که نه‌یخواستووه ناوی بهێنرێت).
هست خۆش به گشتی هاوراتم به‌ڵام
ئه‌و شه‌ره شه‌ری 2 که‌سایه‌تی نییه
به‌ڵکو شه‌ریی 2 په‌یام و 2 بیرکردنه‌وه‌و 2 ئایدۆلۆژیه‌ته
شه‌ری ئایندهی ئه‌م میله‌ته‌یه
ده‌رباره‌ی پ‌د‌ک و ینک
به‌ڵێ هه‌ست پێم وایه که‌م تا زۆر چاوپۆشی له‌و په‌رله‌مان تارانه ده‌کرێت
به‌لام دواجار به رای تایبه‌تی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م درا
رئنکردنهوهکهی جوندیانیش باشترین به‌لگه‌یه
هێرشه‌که‌ش براده‌رانی ینک ده‌ستیان پێ‌کرد
به‌هه‌رحاڵ
ده‌ستت خۆش بێت
له نه‌تیجه کورد زه‌ره‌ر ئه‌کات له‌م جۆره ره‌فتارانه
کاک بڵند، با له پێناو هه‌ندێک دیمه‌نی بچوکدا، ته‌واوی وینه‌که نه‌شێوێنین، هه‌ر که‌سێک ده‌ستی پێ‌کرد (وه‌ک له تێبینیه‌کی پێشوتردا نوسیومه) گرنگ نییه، چونکه خاوه‌نی کاردانه‌وه‌که‌ش به ئه‌ندازی که‌سی یه‌که‌م به‌رپرسێتی له‌سه‌ره. خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به گه‌وره و بچوکیانه‌وه ئایدۆلۆژیه‌ت له پیناو مه‌سه‌له گه‌وره‌که‌دایه و پیم واشنییه جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ هه‌بێت له نێوانیاندا ، ده‌شێت جیاوازی له ستراتیژیهتهکانیاندا جیاواز بن.
كاك بةلين دواى سلاو برا كيان دةستت خؤش خامةت بة برست بيت ، برا كيان نوسينةكةت زؤر بة ديقةتةو لة كرؤكي ئةسلي مةسةلةكةتداوة و وةكو خؤم هةر ئةوةندة دةليَم هةنديَك جار كادرةكاني يةكيتي و بارتي جا بةرلةمانتارةكان بن يان كةوادرى دةزكاكاني تر‌ى ناو حكومةت و حيزبيش هةنديَك تةسريحات دةدةن جكة لة هةلجونيَكي كاتي هيج بعديَكي تر‌ى نية و باش جةند رؤزيك بةشيمان دةبنةوة يان ئيستا مؤديلي ئةوةية ئةلين ئيمةيلةكةم يان ئةكاونتي فةيس بوكةكةم هاك كراوةو ئةوةى بلاو بؤتةوة راى من نية ، جا بؤية زؤربةى ئةو شةرة قسانة لة خؤبةتالكردنةوة زياتر هيج خزمةتيك ناكات.
کاکه کاروان تێبینیه‌کی جوانه ، به‌ڵام ده‌شبێت بڵێین هه‌موویان وه‌ها نین ، چونکه له نزیکه‌وه ئگاداری هاورییه‌کی دێرینمم ئێستا په‌رله‌مانتاره و پێشتر په‌یجی فه‌یس بوکه‌که‌ی هاککرا ، کاتێک په‌یجی نوێی کرده‌وه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشتر داینابوون داینانه‌وه.
دەستتان خۆشبێت کاک بەڵێن بۆ ئەم نوسینە و خەبەر کردنەوەی ئەو ئەرکە ئەخلاقییەی بینین و مامەڵە کردنمان لەگەڵ کێشەکاندا.. هەڵبەت بەباوەڕی من پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی هەیمەنە خواز و گشتیگیر و دەسەلات پەروەرە.. ئەوەی کە کیشەی لە نێوان باڵەجیاوازەکانی کوردا درووست کردووە لە کوردستان و لە پەرلەمانی عێراق.. خودی ئەم عەقڵییەتە گشتگییرییەی پارتی دیموکراتی کوردستانە.. من پێم وایە ڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ڕیکەوتنێک بوو لەسەر ئەساسی هەیمەنە کردن و قۆرغ کردنی زۆرینەی دەسەلات لای پارتییەوە و ئەمەش پیلانێکی گرنگی سیاسەتی پارتیبوو بۆ ئەوەی لەژێر دروشمی کورد سەروەریدا برێکی زۆر لە ئەرک و مافەکان بە خۆی ڕەوا ببینێت و ئیشیان لەسەر بکات. یەکێتی هەر لەسەرەتای درووست کردنەوەی پەیوەندیاندا لەگەڵ پارتیدا و نیشاندانی هاوپەیمانێتیان هەمبەر بە پارتی،، برێکی زۆر لە کادێرەکانیان بە هەنێک خاڵی بنەڕەتی و بڕیار لەسەر دراو نارازیبوون.. ئەم نارازیبوونەش درێژ بۆتەوە بۆ ناو ناکۆکیان وەک دوو باڵی بنەڕەتی کوردی لە عێراقدا.. چی وادەکات یاکێتی پێملی ئەو پەیمانەی نێوان ئەوان و پارتی بێت کە لەسەر ئەساسی بچووک کردنەوەی مەوداکانی دەسەڵاتی پارتی ئیشی پێ کراوەـ هەڵبەت ئەم بابەتە لەم ئێستا و ئێرەدا بابەتێکی گرنگ و بەیاخدارە و پێویستە هەموومان ئەو راستییە بزانین پارتی تەنها تەمسیلی ئاشتەوایی دەکات.. ئەگینا لە ناوەوە هەمیشە رێگای جیاوازی بۆ دەسەڵات دارێتی و مۆنۆپۆل کردنی حەقی ئەوانی تر هەیە.. سوپاس
کاک حوسه‌ین ،
بیرکردنه‌وه‌کان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بن ، هه‌وڵه‌کان به هه‌رچ ئاقاریکدا بن ، به تایبه‌تی له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا پێویسته خۆیان قسه‌ی خۆیان بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه مانان ده‌مێنێته‌وه باسکردنی زیانه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه وه‌ک سنوردار کردنی ئازادیه‌کان.
bray barezm kak ballen … dastakant xoshbe ka am babata awrwzheny
chwnka aw xalkana ka dlsozy am azmwna jwanw chaw kwer karanayan … xaryka hawar akanw allen basa etr ba boste ….. chwnka jareki dy nayanawe bgareynawa sallany 90 kan w mall weran bwny xezanakanw xwshkw brayaty ….
away zor jegay daxa awaya ka : aw barezana kate roshtwnata shary baxa ba nawy ( nwenarany kurd la shary baxa ) naw abren
nawak nerdrawany har hyzbeki syasy … abw ka hych nabe agar tanha bo xoll krdna chawy 3arabw dwzh mnanw xalatandnysh yan bwaya nwenaran har grftw nakokyakysh yan habwaya la newan yaka labar damy hyzba 3arabekany baxdadw la holly parlaman byan shardayata waw xoyan bkrdaya ba qalla bo pshty yaktr w tanha awanda la byry nakokekana bwnaya ka agashtna amdywy dargay holly parlaman ….
wa kate teparyna awdywy darga …. har 1 bbwnaya ba hezeki gawra bo haw nerdrawakay ja etr la har hyzbw parteki try kurdwstany be …
har wak dasta xwshke yan dasta brayak kate la xezana kayanda nakokn ballam kate la daraway xezanakayan twanj agyreta 1 la andamany dastay xezanakay be 1 w 2 le krdn hamw abna 1 hezw ba gzh har kaseka achnawa ka saqamgyry andameki dastakay bshewene … chwnka tek yany xoshyw tek yany 1 ryzy har andameky abeta tek chwny saqam gyry xezanakay ba shewayaki gshtyw ayxata matrsyawa …..
tkaya ba awanysh kurdwstan wak wllatek sayr nakan wak xezanakay xoyan tey brwann pesh hamw shtek ..
swpas bo mandw bwnt …
dastakant dagwshm
یایه خان، سوپاس و پیزانینم بۆ تێبینی و سه‌رنجه‌کانت
dastxosh bo babakat shteki babatyw jwant nwsiwaw lekdanawaki waqieaia awai mn amwet ezafai bkam awaya ka la bnaratda ham siasat krdnw ham hzbayati la bashwri kwrdistan zanstyana niaw haramakia yaxwd laregai damazrawaw kari rawezhkariaw ania chwnka la basheki zori wlatanda hamw damazrawaw kasayataikai siasai la asty kari siasaiw hhwkmida damazrawai twezhinawai siasai hayaw rawezhkari haya ka babe garanawaw prskrdn bawan hich karek nakat balam awai ema badi dakain kari hkwmraniw siasatkrdi hich parteki siasai farmanrawaw opozisionj bawjora niaw ziatr takakas roli tyda dabinet yan barazhawandi hzbayati
hawkat si9stami paiwandi newan baxdaw harem kas nazanet lasar ch bnamayaka wata la bnarawatawa pekawazhiyani ema lagal anwand awandai lasar bnamai barzhawandiw palw paraw post wargrtna awanda lasar bnamai kari siasai nia chwnka lahamw dwnia aw wlatanai ak xawan sistami fidralin yan keshyan lanewanda haya ba bae diarikrdni saqfi zamani charasar krdni keshakanyan drezha ba pekawa zhyanw abshdari al hkwmraznaida nakan magar tanha am modela la iarq badi bkain
sarbari awai am barezana partyw yakety dwai 2003 bashdar bwn la damazrandnawai iraqada ba be hich saqfeki zamaniw grantyaka harwak heshta la rwi darwnzaniw komalnasiyawa rkabarakani xoyan la iraqda nananiswa
halai gawrash away ka ta esta kwrd la bnama axl;aqainkawa arwaneta kari siasai la kateka arabakan lasar bnamakani makiavili sisasat wak xoi dakan
boya mn hich gashbin nimw aw nakokiasah dar anjami reakwtni stratizhi nia chwnka la bnaratda shtek nia banawi rekawtnamai stratizhi newna yaketiw partyw hjga la barzaniw talabaniw chand kaskei dagman naznet aslan nawaraokakai chya balkw qsakrdnwki sarpeii newan aw dw barezaya
dwajar ema lagal eraq doraweki sarakin
کاک سه‌لام، سوپاسی تێبینیهکانت ده‌که‌م و هیوادارم هه‌میشه به‌شداریت هه‌بێت له بابه‌ته‌کانی ئه‌م بڵاگه‌دا ، ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌که‌م له‌گه‌ڵ جه‌نابتا باسی بکه‌م ڕیکه‌وتنه ستراتیژیهکهیه.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه ڕاسته له هه‌ل و مه‌رجێکی ناهه‌مواردا مۆر کراوه ، که ده‌شێت بۆ ئێستا ئه‌و به‌هایه‌ی نه‌مابێت ، بۆیه پێویست به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یانیش به پێداچونه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری ده‌کات و له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی نوێ‌دا دابڕێژرێته‌وه، چونکه گۆڕانکاری زۆر و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ش له هاوکێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هاتونه‌ته ئاراوه.
dastxosh bo babakat shteki babatyw jwant nwsiwaw lekdanawaki waqieaia awai mn amwet ezafai bkam awaya ka la bnaratda ham siasat krdnw ham hzbayati la bashwri kwrdistan zanstyana niaw haramakia yaxwd laregai damazrawaw kari rawezhkariaw ania chwnka la basheki zori wlatanda hamw damazrawaw kasayataikai siasai la asty kari siasaiw hhwkmida damazrawai twezhinawai siasai hayaw rawezhkari haya ka babe garanawaw prskrdn bawan hich karek nakat balam awai ema badi dakain kari hkwmraniw siasatkrdi hich parteki siasai farmanrawaw opozisionj bawjora niaw ziatr takakas roli tyda dabinet yan barazhawandi hzbayati
hawkat si9stami paiwandi newan baxdaw harem kas nazanet lasar ch bnamayaka wata la bnarawatawa pekawazhiyani ema lagal anwand awandai lasar bnamai barzhawandiw palw paraw post wargrtna awanda lasar bnamai kari siasai nia chwnka lahamw dwnia aw wlatanai ak xawan sistami fidralin yan keshyan lanewanda haya ba bae diarikrdni saqfi zamani charasar krdni keshakanyan drezha ba pekawa zhyanw abshdari al hkwmraznaida nakan magar tanha am modela la iarq badi bkain
sarbari awai am barezana partyw yakety dwai 2003 bashdar bwn la damazrandnawai iraqada ba be hich saqfeki zamaniw grantyaka harwak heshta la rwi darwnzaniw komalnasiyawa rkabarakani xoyan la iraqda nananiswa
halai gawrash away ka ta esta kwrd la bnama axl;aqainkawa arwaneta kari siasai la kateka arabakan lasar bnamakani makiavili sisasat wak xoi dakan
boya mn hich gashbin nimw aw nakokiasah dar anjami reakwtni stratizhi nia chwnka la bnaratda shtek nia banawi rekawtnamai stratizhi newna yaketiw partyw hjga la barzaniw talabaniw chand kaskei dagman naznet aslan nawaraokakai chya balkw qsakrdnwki sarpeii newan aw dw barezaya
dwajar ema lagal eraq doraweki sarakin
dwbara sarakwtw bit
زور سوباس كاكة بةلين نوسراوةكةم خويندةوةو بوجونةكانت لة جيى خوية تى بةبرواى من بونى ئينتما لةلاى تاكى كورد و ئةندام بةرلةمانةكانى كوردستانى لة حكومةتى بة غدا زور زور لاوازة تةنها كوكردنةوةى سةرمايةية لة برى ئةوةى كار بو كةرانةوةى ناوجة دابراوةكان بكريت لةبرى ئةوةى كوتاريكى هاوبةشيان هةبيت كةجى هيجيان بيمةكة دانيشن بو دزايةتى كردنى يةكترى بةبرواى من كورد هيج كاتيك و هيج هيزيك ناتوانيت لةناوى ببات تةنها كورد خوى نةبيت كةوةك كةو واينة تةنها بةكةو راو دةكريت بةراستى بة داخةوة ئةمة دةبيتة هوى دل خوش كردنى لايةنة نةيارةكانى كورد لة عيراق و هيج خزمةتيك بةهاولاتيانى كوردستان ناكات كة دةنكة كانى خويان كردوة بة قوربانى كاكى بارة كوكةرةوةكانى بةرلةمانى عيراقى بةراستى بةداخةوة هةموو دل خوش بوين بةوةى كة انشاالله دةولةتى كوردى دروست دةكةين و ئيمةش دةليين هةين بةلام بةم جورة رةفتارانةى ئةندام بةرلةمانةكانمان ئةوةيان سةلماند لةبيش جاوى نةيارةكانمان كة ئيمة ناتوانين ببين بة دةولةت ئيوةش لةمةو باش هيج دل كران نةبن و ئوميدتان نةبيت بة دةولةتى كوردى با ئيمة كيشةكانمان لة هةولير كفتو كوى لةسةر بكةين نةك لةبةرلةمانى عيراقى كة ببن بةشانويةكى هةزةلى و نةيارةكانمان قاقا بكةنو برون بةبشتا بة شانويية ى بيشكةشى دةكةن دوبارة بةداخةوة بو سةةرهةل كرتنى ئينتيماء لةناومان
به‌ڵێ زۆر ڕاسته ، کارکردن له‌سه‌ر یه‌ک گوتاری یان دروستتر گوتاری هاوبه‌ش یانی کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کانی کێشه ئالۆزکاوهکانه به هه‌موو ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانیه‌وه.
کاک بەڵێن گیان ئەم نوسینەی بەرێزت قسەو تێبینی زۆر هەلدەگرێت. من خۆم لە چوار خاڵدا پۆلێنی دەکەم کە هەر خاڵەی پێویست بە ووتارێک دەکات قسەی لەسە بکەیت. ئەوانیش :کێشەی عیراق وکوردستانە پیوە لکاوەکەیو دەستوری عیراق، رێکخستنەوەی ماڵی کورد لەنێوان دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن و یەک گوتاری سیاسی چارەنوسساز بۆ کورد، ئەدائی نوێنەرانی کورد لەبەغداو مانی ئاسەوار وعەقڵیەتی شەری ناوخۆ‌و بەرژەوەندی تاکەکەسی ، تێروانینی ئیتفاقی ستراتیژی وەک ئیتیفاقی ئابوری یان یان تاکتیکی بۆ بەرێوەبردنی وولات بەرەو سەرابی ئارامی وئاشتی! هیوادارم وەختێکی بۆ دروست بکەم بە کورتە ووتار کۆمێنتی خۆم لەسەر ئەم بابەتە وروژێنەرە مەنتیقیەت بڵاو بکەمەوە. هەر بژیت برای ئازیز.
.
ده‌ست خۆش ئه‌زیزم، بۆ تێبینیهکانت.
Bo natwann dast xana dast la parlamani iraq da,la penawi Kurd u Xakida.Bochwntan yak be ,wsha raqakani maliki u dwai malikish darzenn.Ba yakawa datwanin au parlamanash gebellin.ba tozekitr ba xomana bchinawa.ba awbarhami badast hatwa lakisman nache.
کاک دلێر تیبینیهکهت له جێی خۆیدایه. ده‌ست خۆش
براى خۆشه‌ویست كاك به‌ڵێن ساڵح
وێرِاى ده‌ست خۆشیم بۆ سه‌رنجه‌كانى جه‌نابت، پێم خۆشه بۆ پاڵپشتى و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌و سهرنجانهت، بۆچوونى خۆم بنووسم:
به برِواى من ئه‌وه‌ى ئه‌و پالهمانتارانهى كوردستان ( به پارتى و یه‌كێتى و حزبه‌كانى دیكه‌ش )له به‌غدا له دژى یه‌كترى ده‌یكه‌ن به‌رهه‌مى نه‌بوونى یه‌كریزى و یه‌ك گوتارییه له گۆرِهپانى سیاسى كوردستان به‌رامبه‌ر به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا. من مه‌به‌ستم نیه بڵێم دهبىَ هه‌موو هێز و ته‌یاره جیاوازه‌كانى كوردستان هاو بۆچوون بن، به‌ڵام دهبىَ هاورِا بن له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. هۆكارى ئه‌مه‌ش به دیدى من له چه‌ند لایه‌كه‌وه‌یه، له لایه‌ك به هۆى په‌كخستن و بىَ رۆڵ كردنى پارله‌مانى كوردستانه له به‌رامبه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان، به داخه‌وه مه‌كته‌ب سیاسى حزبه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى نێوان سه‌رۆك و سكرتێرى حزبه‌كان بونه‌ته به‌دیل. له لایه‌كى دیكه به هۆى نه‌بوونى ستراتیجیهتێكى نیشتیمانیه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها نه‌بوونى چاودێرى و به‌دواداچوونى كاروبارى ئه‌و بهرِێزانهى كه بۆ نوێنه‌رایه‌تى كردنى كورد چونه‌ته به‌غدا و هه‌ندێكیان تا قورِقورِاگهیان له‌گه‌نده‌ڵى گلاون و بونه‌ته بازرگان و كه‌س نازانىَ خه‌ریكى چین. بىَ هیچ گومانێك راى سیاسییه‌كانى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا به ته‌واوى جیاواز و هه‌ندێ كات ته‌واو دژ و پێچه‌وانه‌یه. ئه‌وه‌ى پارلهمانتارهكانى یه‌كێتى ده‌یڵێن ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پارتییه‌كان ده‌ێڵێن، بینیمان ئه‌وه‌ى سه‌رۆك تاڵه‌بانى گوتى به‌رامبه‌ر به‌غدا ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بوو كه سه‌رۆك بارزانى ده‌یگوت.. واته به داخه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كان و رازى كردنى ده‌وڵه‌تانى دراوسىَ كه‌وتۆته پێش كه‌یسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، بۆیه نا سروشتى نیه كه خه‌ڵك ململانێكان به ململانێى نێوان بارزانى و مالیكى بزانن..
له‌گه‌ڵ رێزم…
هێمن میرانى – به‌ریتانیا
کاک هێمن ، سوپاست ده‌که‌م ، هیوادارم وه‌ک جه‌نابت ئاماژه‌ت پێداوه کێسه ههڵپهسێردراوهکانمان له سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه بێت ، په‌یوه‌ندیه‌کانیش له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی له‌به‌ردانه‌واندن نه‌بێت له به‌ها مرۆییه‌کان و سیاسیه‌کان. ده‌زانیت کاک هێمن وه‌ها هه‌ست ده‌که‌م له ئاست خویندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان و پێسهاتهکان گه‌لێک لاوازین و هێنده‌ی بڕواش به لێکدانه‌وه‌کانی که‌سانی تر هه‌ن، هێنده هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆزه‌که به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه ناکرێت… هیوادارم ئه‌م ئه‌زموونه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانمان پیایدا تێپه‌ڕ بوون جاریکی تر دووباره نه‌بیته‌وه.
کاکە بەڵێن گیان .. لەهەرکۆمەڵگەیەکدا شیرازەی پچڕا ، وەک دەنکە تەزبیحێک هەموو خانەکانی لەیەک دەترازێت .. ئەوساکە لەپرۆسەی پێکەوە بەستەنەوە و گرێدانەوەدا هەرکەسە و هەرحیزب و لایەنەی پێ ی وابێت ئیمامەکەی لای ئەوەوە دەست پێدەکات و دابەشکردنەوەکەی مورەوەکانی بێ بەرنامە و ڕیزبەندی بێت لەو شێوە هەرەمەکیەی لێ دروست ئەبێت کە لەهەیکەلی ئیداری و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستانداهەیە ..
چەند مانگێک لەمەوبەر برایەکی پارلەمانتار لە وتارێکیدا دەردەدڵی خۆی نوسیووە ، پرسیاریكی جوان ڕووبەڕووی ئەو خەڵکە دەکاتەوە کە بەدەنگی ئەوان ئەمان بوونەتە نوێنەرانی گەل ، دەبێت گەل بەر لەهەرکەس و پاسەوانێک خۆی پاسەوانی ئەوماڵە گشتیەی بێت کە یاسا و ڕێساکانی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی لێوە دادەڕێژرێت ، لێیان درا ، سوکایەتیان پێ کرا ، دەرگایان لەسەرداخرا ، گەل تەنیا وەک خەبەر و بێ لایەنێک بەرخودی هەبوو ، وروژاندنی باس و مەسولیەتێکی وەها گرنگ لەئان و ساتی خۆیدایە .. ئەگەر ئێمە جیاوازیش بین لە پلان و مەیل و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا ، دەبوو بەهەموومانەوە بەر لەهەر مافێکی تر داکۆکی لە مەرجەع بوون و ئەکتیڤ کردنی پارلەمانەکەمان بکەین و نەهێڵین لەلایەن هیچ حیزب و تاقم و هێزێکەوە قۆڕخ نەکرێت .. بەداخەوە کۆمەڵگەیەکی سیاسی بێ دەستور و بێ مەرجەع بێت ، حاڵی هەمیشە لەحاڵی پارلەمانەکەی هەرێم باشتر نابێت .. تا دەستور نەبێت کەس سنوری ئەرک و فەرمانەکانی خۆی نازانێت نەخوازەڵا پەرلەمان و نوێنەرەکانی بەغداشمان .. کەسیش حەزناکات ئەو دەستورە بنەڕەتیەمان هەبێت تا بێ ساحیبی و بێ سەروبەری تەزبیحەکە هەر بەو شكڵەبێت کە لەبری ئیمامێک دەیان ئیمامی تیاهەڵکێشراوە و ماشەڵا بەقەد دەنکەکانی تر سەرۆک و سەرکردەمان هەیە ..
کاک هونه‌ر ڕێک وایه ده‌بێت په‌رله‌مانی هه‌رێم له هه‌موو باره‌کاندا سه‌رجاوه‌ی یه‌که‌می داڕشتنی هه‌موو بڕیاره‌کان بێت و نه‌خشه ڕێگا بۆ ئاینده دیار بکات و ستراتیژیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کان و چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌کاندا له په‌رله‌مانه‌وه دابڕیژرێت. ده‌ست خۆش بۆ تێبینی و سه‌رنجه‌کانت. سوپاست ده‌که‌م.
ده ستت خوش بوبابابه ته كه ت ئيمه راهاتوين به كيشه و شه ره قسه و شه ره به رو كيشه له وه يايه هه ردوكيان خويان له وى تر جاكتر ئه زانن له و كيشمه كيشه ميلله ت زه ره رمه نده و دزمن هه لئه قوزنه وه بو له ناوبردنمان ئه كه ركه شتيه ك دوكه شيتوانى تيابيت نوقم ئه بيت ئيمه له خوابه زيانه بيت 100 كه شتيى وانمان هه يه وانوقم بو ه به هيج شيوه يه ك تازه نايه ته ده رى هه تا شتيك جاك ئه كه ن هه زارى تر خراب ئه بيت جه نيك به رله مانتار و سه روك و وه زير بكورن هه روه كوبولى شطرنج ئه يان هينن و ئه يان به ن ئه كه ريه كييكيش هيج قسه يه ك بكات و ره خنه يه كيان لى بكريت له ناوى ئه به ن ئيمه هه رجيه ك بلين و بكه ين كه س نه كوى ى لى يه نه كه سيش به قسه مان ئه كات
ئه‌زیزم، له بێهیواییهکهت تێده‌گه‌م ، به‌لام کورد واته‌نی کرده په‌شیمان بیت باشتره له نه‌کرده په‌شیمان ، بۆیه له هه‌ر شوێنێکدا ده‌رفه‌ت هه‌بوو ئازادانه و راشکاوانه رای خۆت بڵی. سوپاست ده‌که‌م.
سه‌رباری هه‌موو رێکه‌وتنه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتیی به‌رێکه‌وتنی ستراتیژیشه‌وه هیچ له‌و راستیی و هه‌قیقه‌ته ناگۆڕێت که ئه‌و دوو حزبه له‌بنچینه‌وه بڕوا‌و متمانه‌یان بهیهکترنییه. هۆکاری ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌ش زۆرن که‌لێره‌دا جێگه‌ی ئه‌وه‌نییه ئاماژه‌یان بۆبکه‌م به‌ڵام هه‌ر که‌سێکی شاره‌زا ئه‌زانێت بنه‌ماکانی بێمتمانه‌یی له‌نێوان پارتی و یه‌کێتیی چین . ئه‌وه‌ی که‌ئێستاش لهمقۆناغهدا ته‌بان . ئه‌ودۆخه نوێ و فاکته‌ره سه‌ره‌کییانه‌یه کهلهناوخۆ و ناوچه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه. ده‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگانه بۆچوونم وایه کهناکۆکییهکانی کورد لاوه‌کین و کاتێک رووبه‌ڕووی نه‌یارانی ئه‌زموونه‌که‌مان بوونه‌وه . هه‌موو لایه‌نه‌کان به ده‌ساڵات و ئۆپۆزسیۆنهوهبهگیانی هه‌ستکردن بهبهرپرسییارێتیی نیشتمانیی و په‌رۆشییان بۆ ئه‌زموونیی سه‌رکه‌وتووی هه‌رێم یه‌کده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست وه‌ڵامییان ئه‌ده‌نه‌وه‌و پیلانه‌کانیی نه‌یاران پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وهۆیانه دڵنیام گره‌وکردن له‌سه‌ر تێکدانیی ریزه‌کانیی کورد. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه رووبه‌ڕوی چاره‌نووسی دۆڕان و شکستئهبێتهوه. له‌وه‌ش دڵنییام که‌سه‌رکردایه‌تی سییاسی کورد پشتئه‌ستوور بهداخوازیی و مافه ره‌واکانیی که‌ساڵه‌های ساڵه خه‌باتی بۆده‌کات و هه‌زاران هه‌زار قوربانیی و ده‌ریایه‌ک خوێنی پێشکه‌شکردووه وه‌ها به‌ئاسانیی کۆڵنادات . چونکه لای روونه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه رهوایانهو هه‌ڵگرتنی دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسیین فهاکتهرێکی سه‌ره‌کیین بۆگه‌یشتن به‌ئامانج و هه‌موو خواسته‌کانی و هینانهدیی هیواو ئومیدی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادیی و سه‌ربه‌رزیی و سه‌رفرازیی کورد و کوردستان
من ئەوەی ئەمەویت تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە تا ئیستاش کەسیک بە ئینتمائی نیشتیمانی کار بۆ خاک ناکات بۆیە من ھیج قسەیەکی ترم نیە
چاوشین ھۆرمزیار
چاوشین گیان منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ جه‌نابتا و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی دروست له مانا و به‌هاکانی ئینتیما تێگه‌یشتباین ئه‌و کێشانه ڕوویاننه‌ده‌دا. سوپاس بۆ ئه‌و تێبینیه پڕ مانایه‌ت.
dest xosh kak Belen diyare ewe nishaneyeke bo ewey ewane wek pewist le gewheru manay hawpeymani stratiji tenegeyishtuwin yan tenegeyenrawin,le hemu haletekanishda ziyaneki zor degeyene be bizutnewey rizgarixwazi nishtimani Kurdistanu sudeki zorish be dagirkeran,dena esta le hemu katek ziyatir pewistiman be hawdengiw yek helwesti heye
دەستت خۆش كاك بەڵێن بابەتەكەت جوان خۆزگە لە رۆژنامەیەكی كوردستان بڵاو ئەكردەوە چونكە بە داخەوە رۆژنامەكانی كوردستان هەست ئەكەم بە دەستی ئەنقەست ئاگرەكە زیاترر خۆش ئەكەن ئەچن قسەی پارلەمانتارەكان ئەگوێزنەوە
بۆ ئەوەی رۆژنامەكانیان پڕ فرۆش ب…كەن…………
ئەبێت كەسە یەكەمەكانی دەسەڵات هەوڵ بدەن ئەو گرژییە نەهێڵن بەلام وەك پیشەی هەمیشەیەكان پارتی دەست پێشەخەری ئەو شەڕە بوون
پێوام واییە پارتی هەرگیز پاك نابێتەوە ئەیەوێت هەموو شتەكان بە زۆرە ملێی بسەپبَنێت
بۆیە شەرەكە گەرمتر بووە
ده‌ست خۆش کاک به‌لێن ته‌واو له‌گه‌ل ئه‌م بابه‌ته‌م
كاك به لين ئه م كاته ت باش سوباس بو هه لويستت كورته جيروكيكى مه لاى مه شهور هه يه ئه لى جاريك مه لا باره ى زورى لا ئه بيت دوو د ز ئه زا نن مه لا باره ى زورى لا يه جون ئه م باره يه له مه لا بد زن نا توا نن لى بد زن فيليك به كار ئه هينن به د رو له به ينى خويا ندا ئه يكه ن به شه ر هه ر يه كيان د ه ست به رز ئه كاته وه به مه لاى ئه كيشى كه مه لا وه ك ناو بزى كار هيلاك ئه بى له به ينيا ندا هوشى لاى خوى نا مينى باره كه ى لى ئه دزن و شه ر كوتاى د يت كاتى مه لا به هوش د يته وه با ره كه ى نه ماوه كه سيشى لى نه ما وه مه لا نازانى به كى بلى باره كه م نه ما وه كورد يش كا تى به خوى ئه زانى وه ك مه لاى لى د يت له به ينى ها شمى و مالكيدا به كورتى ئه وه تيبينى منه
..
سڵاو کاک بەڵێن گیان ، دەست و چاوت خۆش و لەگەڵ زۆربەی بۆچونەکانتم کە بەشێکن لە کۆی هەندێک ڕاستیتر کە دەزانم لەبەر هەستیاری ڕەوشەکە نەتهێنانە سەر بەڕە و هەر بە داپۆشراوی هێشتنتەوە ، برا گیان ئەگەر نوێنەرانمان لە بەغدا بە لێهاتویی خۆیان پۆستەکانیان وەربگرتایە دڵنیابە ئەم شەڕەی ئێستا نە دەهاتە ئارا و نوێنەرانمان ئەوسا بەهەق دەبوون بەنوێنەری ڕاستەقینە بۆ داکۆکی کردن لەسەر پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکان و هەرگیزیش ئەم پاشاگەردانیە بێ ئەنجامە نەدەهاتە دەست و مەمانانیش بۆی نەدەبوین بەخەم هەڵگر . جارێکی‌تر دەستتان خۆش و هەر تەندروست و کامەران … براتان ئومێد مام ڕەسوڵ
ده‌ستتخۆش بێت بێگومان زۆر نه‌زانانه لایه‌نه كوردیه‌كان كێشه‌ی نێوان شیعه و سوننه‌یان كرد به كێشه‌ی خۆیان و گه‌لی كورد، ئۆپۆزسیۆنیش له‌م هاوكێشه لاسه‌نگه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكی دیاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نیه، ئه‌مانه هه‌ر كاتێك مه‌ترسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكیان له‌سه‌ر خۆیان بینی،ئیدی ده‌كه‌ونه داوی شیعه و سوننه‌وه و هه‌راكه‌ی ئه‌وان دێنن بۆ كوردستان و له خۆیانه‌وه وه‌همی سه‌یر و بێ مانا بۆ بێدهنگیكردنی خه‌ڵكی كوردستان دورستده‌كه‌ن….
ده س خۆش جوانه ،ئه وه بۆچونی به ڕێزتانه .
له ڕاستی دا هه ریمی کوردستان به تایبه تی وعێراق به گشتی نه وتێکی زۆری تیایه وتاڵان ئه کرێت وبۆ ب لادابردنی سه رنج و چاوی خه ڵکی ، چه ندین سیناریۆی ڕه نگاوڕه نگ دروست ئه کرێت وبه ده رله م ڕاستی یه هیچی تر نابینم ” هه مووشتێ له پێناوی تاڵانکردن دایه “.هیچ له ویش پیرۆزترنی یه له لایان .
کاک مه‌هدی سوپاست تێبینیه‌که‌ت ده‌که‌م.
دەست خۆش كاك بەڵێن
رای من لەسەر ئەم بابەتە ئەوەیە كە تا ئێستا یەكریزی نێوماڵی كورد نە چۆتە بواری جێبەجێكردن و هەنگاوێكی جدی بۆ نەنراوە بەڵكو تەنها قسەی لێپرسراوە كان و نوسینی حیبرە لەسەر وەرەقە، تا ئەم ساتە وەختە هێز و لایەنە سیاسیە كوردیەكان یەك دەنگ نین بەتایبەت لەسەر مەسەلە نەتەوەیی و چارەنوس سازەكان ، نەبونی یەك دەنگی و یەك گوتاری كوردی هۆكاری سەرەكی ئەو لێدوانە دژبەیەكانەبوو كە بینیمان لە بەغداد لە نێوان پارلەمانتارانی ئەو دولایەنەدا رویدا . بۆیە من پێم وایە ئەم بارودۆخەش تێپەرێت و كێشەكانیش لە ئێستادا چارەسەر بكرێن ماوەیەكی تر هەر سەر هەڵدەداتەوە چونكە ئەو داواكاریانەی كورد هەیەتی كە داوای رەوان نەمالیكی و نە ئەمسالەكانی مالكی پێیان قبوڵ ناكرێت لەبەر ئەوە باشترین رێگە ئەوەیە نێو ماڵی كورد یەك بخرێتەوە بەوەش دەتوانرێت بە گژ هەموو ئەو كەس و لایەنە عراقیانەدا بچینەوە كە دژ بە گەلی كورد و مافە رەواكانی كاردەكەن.
سوپاس
كارمەند عەباس
dastxoish kak balin zoir rasta parlamantarane kurd labaxda dwae wtaw syasate sarkrdaw 7ezbakanyan kawtoin hokare am shara danokash daranjame partbono dabash bone syasate puk o pdk lasar masala stratijyakan kawata shtek nya nawe rekawtnamae stratiji bet
دةست خؤش كاكة بةلين كيان بؤ ورذاندني ئةم بابةتة
بةراستي من قةناعةتم واية ئةمةش جؤريكي ترة لةسةرليشيواوي كورد كة جيكةى داخة ئيمة لةبةرامبةر نحديةكي زؤركةورة داين كةجي كةس نا خؤمان كةوتوينةتة شةرة دةنكوو و قسة وتن بةيةك بةراستى ئةمة حةقيقةتيكي تريش ئاشكرا ئةكات كةوا ئةم دووهيزة سياسيةى كوردستان بارتي و يةكيتي لةيةك ناجن بةزؤر ئةانةوي لةيةكيان بجوينن تالةباني و بارزاني وة ئةو ريكةوتنةي نيوانيشيان تةنها بريتية لةريكةوتينيكي رووكةش و بيمانا ئةو شةرةي نيوان بةرلةمانتارةكاني بارتي و يةكيتي لةبةغدا بيمانايي ئةو ريكةوتنةمان بؤ ئةسةلمينيت
لةكةل ريزي زؤرم بؤهةموولاية
هةلمةت غريب
القاهرة /مصر
کاک بەڵێن
وەڵا دەڵێيت بەسوحبەت بونەتە پەرلەمانتار و لەخانویەکی قوڕ قسە دەکەن و کامیرای ڕاگەیاندنە جیھانیەکانی لێ نیە و کەس ئاگای لێ نیە چۆن قسە دەکەن و چۆن نان دەخۆن ئەوەش نیشانەی دواکەوتنی ئاقڵی سیاسی و ڕۆشنبیرییانە و دەبێت پێیان بڵێین کاڵ فام جا ژن بن یان پیاو ئەوەش ئەوە دەردەخات کەئەوانە باشتروایە بخرێنە پەیمانگایەکی ڕاھێنان بۆ ئەوەی فێری قسە ببن و بزانن چۆن بەرگری لەگەلی کورد دەکەن نەک بەخواستی دوژمنانی کورد شەڕە جنێو بکەن کەئەوەش نیشانەی ئەوپەڕی دواکەوتووییانە
ده ست خوش بيم بو ئةو بابةتة جوانة ….بيم وايه ريككه وتني نيوان ية كيتي و بارتي تةنها له سه رةوة يه و له خوارةوة ئةندامان ئاكا ييان لي نييه
کاک بەڵێن
وەڵا دەڵێيت بەسوحبەت بونەتە پەرلەمانتار و لەخانویەکی قوڕ قسە دەکەن و کامیرای ڕاگەیاندنە جیھانیەکانی لێ نیە و کەس ئاگای لێ نیە چۆن قسە دەکەن و چۆن نان دەخۆن ئەوەش نیشانەی دواکەوتنی ئاقڵی سیاسی و ڕۆشنبیرییانە و دەبێت پێیان بڵێین کاڵ فام جا ژن بن یان پیاو ئەوەش ئەوە دەردەخات کەئەوانە باشتروایە بخرێنە پەیمانگایەکی ڕاھێنان بۆ ئەوەی فێری قسە ببن و بزانن چۆن بەرگری لەگەلی کورد دەکەن نەک بەخواستی دوژمنانی کورد شەڕە جنێو بکەن کەئەوەش نیشانەی ئەوپەڕی دواکەوتووییانە
دةست بابةتةكةت لةم كاتةدا زؤر لةجيكاى خؤيةتى دةستخؤشيت لئ دةكةم , خؤزكة نوينةرةنمان لة بغداد بةو هةستةوة كاريان دةكرد بةلام منيش ئةوةى ئاكادارم لةبةشيك لة قسةو هةلسوكةوتى ئةو بةريزانة جكة لة منافةسى نابةجيى نيوانيان بير لةزؤر شتى كرنكى نةتةوةيى ناكةنةوة بيم واية ئؤبالى سةرةكى ئةم دياردةيةش لة ئةستؤى بالا دةستانى يةكيةتى و بارتية ئةكينا ئةندامانى بةرلةمان ناتوانن بةم شيوةية لة هةل و مةرجة بةمشيوةية قسة بكةن و تصرف بكةن .
barasty zor ba bashy baset kerdwva agar chi baz ham jigay bo la sar hezbaitian zor bastan kerdaiat balam khala gringakantan amaja kerdwva dastan khosh barizem badakhava twavy ahzabakan va birdakanava ba jegay natavaey hezby bir akanawa va ba ray men masalay goran bashtrin mesala balam baz ba ray men agar am rawta har ba jorana (hezabaiaty) brwata baraw bi goman raparinekter ha ba rigawa ka goranish la gal khoy abata ama geringtarin darsy mijova ka agar la gal milatakat nabit melat la.galet nabit va zor asaia ka taman va jinet kort abitawa zor zor sepasdan akam dastan khosh
دةستخؤش بابةتةكة زؤر جوان نووسراوة و بةريكي بةنجة لةسةر ئةو عةيبة و ئةو نةنكيية نراوة كة كورد لة بري شةرة تفةنكي دويني ئيستا شةرة قسة دةكات، راستة ئةم وةرجةرخانة باشة، بةلاَم باشتر ئةوةية ئةو قسانة لةنيو دةمةكاندا قةتيس بدرين باشترة جون ئةمرؤ قسةيةك سوبايةك دةهةزيني و دةجوليني دةبيت ئاكامان لي بيت
دةستخؤشي لةكاك بةليني بةريزيش دةكةم
دةستت خؤش بيَت بةلام بؤ كيي ئةلي خؤزكة ئةو بةريزانة ئةيانخويندةوةنةك هةر خويندنةوة تيش ئةكةيشتن و كاريان بيي ئةكرد بةلام لا حياة لمن تنادي
dastt xoshbet,,babateki zor jwana.
hazm akr aw sharw nakokia la newan kwrdiw parlamantareki 3arab bet nak la newan kawrdw kwrd.nazanm am shara abet lasar chi bet lasar madai 140 ian lasar karkwk begwman naxer awataxwast bwm lasar iakek lamana bet w lagail parlamantareki arab bet.
کۆمێنتێک بۆ( پەرلەمانتارانی ئازیز هەرگیز وانابێت)
یادگار حەکیم ٢-٥-٢٠١٢
بابەتێک بۆ گفتوگۆی کاک( بەڵێن صالح) ی هاوکارو هاورێی سەرەتای کاری راگەیاندنم لە هەولێر، لە سەرەتای نەوەتەکاندا، ئێستاش کارمەندە لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، بابەتێکی بە ناونیشانی( پەرلەمانتارانی ئازیز هەرگیز وانابێت) لە ٣٠-٤-٢٠١٢ لە پلاگەکەیدا بڵاو کردۆتەوەو لە فەیس بوکدا بەرچاوم کەوت. دەخوازم بڵێم : کاک بەڵێن لەو بابەتەیدا، چەند خاڵێکی ووروژاندوە کە خوێندەوارو رۆشنبیری کورد هەقە قسەی لەسەر بکات وکۆمێنتی راستگۆیانەی خۆی هەبێت. بۆ یە منیش لای خۆمەوە وەک پێشمەرگەو مێدیاکارێکی دێرین بە خوێندنەوەو تێروانینی خۆم کڕۆکی ئەم بابەتەی بەرێزی لە چوار خاڵدا ریزبەندی دەکەم هیوادارم بتوانم بە چەند کورتە بەشێک قسەی لەسەر بکەم کە ئەوانیش:
١- کێشەی کورد وەک کێشەیەکی مێژوویی سیاسی ئابوری ستراتیژیی لەعیراقدا
٢- رێکخستنەوەی ماڵی کورد.. دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن
٣- ئەدائی پەرلەمانتاران و ، ئاسەواری عەقڵییەتی شەری ناوخۆ
٤- ئیتفاقی ستراتیژی پارتی ویەکێتی
( ١ )
کێشەی کورد وەک کێشەیەکی مێژوویی سیاسی ئابوری ستراتیژیی لەعیراقدا.
دیارە کێشەی کورد لە عیراقدا مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەو زەمەنەی کە سنوری عیراقی تیا وێنا کراو دیاری کرا. وە ئەم کێشەیەش تا ئێستا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. هەموو کوردێکیش گەر چاو لەو مێژووەی خۆی و خاکەکەی بکات لەعیراقدا دەبینێت لێوان لێو پڕە لە کارەسات وجینۆسایدو بەرخۆدان وشۆڕش و نسکۆ‌و مەینەتی کە بە مێژووی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراقدا تێپەریوە کە ئاخرینیان حکومەتی بەڕێز مالکیە کە کورد خۆی پیشتوانی لێکردو وا کردیشیە سەرچاوەیەکی ئاستەنگ و هەڕەشە بۆ خۆی!! کە جێی داخە.
وەک مانا سیاسیەکەشی ، بەکورتی دەتوانم بڵێم بریتیە لە قۆناخەکانی هەڵخەڵەتاندن ودەستی دەست پێکردنی سیاسەتە چەوتو نارەواکانی عەرەب وعروبە بەمافەکانی کوردوکوردبون و کڵاوو گۆڵی سیاسی!! ، تا کورد نەپەرژێتە سەر خۆی ونەگات بە مافە سیاسی وجوگرافی ونەتەوەییەکانی خۆی ، بە مانایاکی تر بەکارهێنانی سادەیی ودڵپاکی و نەرم ونیانی کورد بۆ توندوتۆڵکردنی پێگەی سەربازی و سیاسی وئابوری عەرەبی عیراق، کە لەمەشدا بەڕای بەندە، ئەوان تا ئێستالە گەمەسیاسیەکەدا براوەن؟!. چونکە سەرکردایەتی کورد رۆڵێکی گرنگ وبەرچاوی بوو بۆ دروستکردنەوەی عیراقێکی دیموکراتی فرەیی و فیدراڵی، کە پێم وایە لەم کاتەدا روومان دێت تەنها بڵێین عیراقێکی فرەییە! بەڵگەش بۆ ئەمە( بانگەشەی ئاشتەوایی نیشتمانی، کۆبونەوەکانی هاوینەهەواری دووکانی دوای پرۆسەی ئازادی عیراق ، کۆبونەوەکانی لەندەن وسەلاحەددین، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی وکۆبونەوەکان ورێککەوتنی هەولێر)…هتد یەکسانە بەهەرەشەوقەیران وئاستەنگی و تێکدانی رەوشی عیراق وکوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندی مالکییەوە.
ئەمانە هەمووی ئەی سەلمێنن کە سەرکردایەتی سیاسی شیعەوسونەی عیراق کە هەردولایان لە کانیاوی عروبەوە ئاو دەخۆنەوە، هەندێکی کەمیان نەبێت، راستگۆنەبون و نین و نابن لەگەڵ کورد. بۆیە سەرکرادیەتی کورد تا چەند زوو بگەرێتەوە بۆ رای گشتی میللەتەکەی خۆی وبەپێی دەستوری عیراق مەحکومی بەڵێنە درۆکانیان بکات، ئەوەندە لە قازانجەو چاکترە. هەر چەندە دەستوری عیراقیش کەسەرکردایەتی کورد شانازی پێوە دەکات وبەشدار بوە لە داڕشتنی وبەدەستکەوتی ئەزانێت بۆ میللەتی کورد لە عیراقی بەناو فیدراڵ، کە چی فەرموو بروانە، تا ئێستا مالکی وهاوپەیمانانی وئەوانی تر لە مەسەلەی بودجەی هەرێم و ماددەی ١٤٠ ی زوخاوو! ، کەیسی پێشمەرگە، کەیسی نەوت، بەردەوام ئەوانیش بە پێی دەستوری هەڵبژێردراوی عیراقییەکان دەیانەوێت پاشقولمان لێ بگرن!! بەمانا ئابورییەکەشی کوردستان دەولەمەندە بە جۆرەها کانزاو نەوت وزەوی کشتوکاڵی وە پێگەیەکی گەورەی ئابوری هەیە بۆ سوودی دەڵەتانی ئقلیمی وجیهانی کە بۆتە ستراتیژی تەماح وچاوتێبرینێکی ئابوری ئەو دەوڵەتانە.
بۆیە بە باوەرم چارەسەربۆ ئەم کێشەیە، گەرانەوەیە بۆ رفراندۆمیکی سەرتاسەری لە کوردستان و ناوچەدابرێنراوەکان بۆ یەک هەرێمی گەلی کوردستان ئەمەش پێم وایە دەبێتە ئەمرێکی واقیع کە سنوری ئیداریمان لە چوارچێوەی عیراقدا زنجیرە چیای حەمرین بێت. ئەوسا با هەنگاو بنرێت بۆ عیراقێکی دیموکراسی وفیدراڵی راستەقینە،چونکە نۆ ساڵە کورد خەریکی نوێکردنەوەو مەجامەلەی برایەتیە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە هەموو نەتەوەو ئایینزاکانەوە بۆ بنیاتنانی عیراقێکی فیدرال ودیموکراتی کە بێگومان بە سودە بۆ کوردستانی عیراق، کەچی مالکی وا ١٠ لۆیەکی ناوکێشی بۆ کردوینەتەوە دەیەوێت بلۆفمان بکات ولە قومارە سیاسیەکەیدا براوە بێت! دە بائەمجارە بابۆ خۆمان بین وترسمان نەبێت. بە سادەیی وبە پوختیش دەڵێم : چۆن جاران لە شاخ بروامان وابوو کە رژێمی سەددامی دکتاتۆر لە بەغدای پایتەختی عیراقەوە دەرووخێ و‌دروشمی دیموکراتی بۆ عیراق و ئۆتۆنۆمی راستەقینە بۆ کوردستان ،یان دیموکراتی بۆ عیراق ومافی چارەی خۆنوسینمان بۆ گەلی کورد هەڵگرتبوو. ئێستاش دەبێت بڕوامان وابێت مافە نیشتمانی و نەتەوەیییە چارەنوسسازەکانی گەلی کورد لە عیراقدا لە هەولێری پایتەختی حکومەتی گەلی کوردستانی یەکگرتوو یەکریز دەسەنرێت یان دەستەبەر دەکرێت .
kak balen baraste dastakant xosh bet babatakatm xwendawa zor hawram lagaleda baw hewayam lawa zyatr emae kwrd nabena galta jare awanae xoyan bahaw neshtemaneman azann w chetr dasalat dara kartoneyakanman lapenawe barzhawandeya bchwkakana abrwman naban taman drezhw sarkawtwbet bahewae kare zyatr
3_5_2012
دەستت خۆش بابەتێکی باش و گرنگه!
زۆر جێگای داخە کە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی کوردستانی لە بەغدا، کەوتونەتە شەڕە قسە! لەم بارودۆخە ناسکەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا پێویستە هەموو توانا و هێزمان بەکار بهێنین بۆئەوەی ئەم هەلە زێرینە لەدەست نەچێت. وەک تاک هەموو کەس ئازادە لە ڕا دەربڕین و ڕەخنەگرتن، بەڵام دەبێت سنورێک هەبێت بۆ ڕێزگرتن لە هاوپەیمانی سیاسی. بێگومان لەم ناکۆکیادا تەنیا دوژمنانمان شاد ده‌بێت…
Dast xosh kak Balen.
Babateki grnga.
Ba rai mn bashek la keshakash britya la durkawtnawai sarkirdayati parta kurdyakan lagal layangrakani xoyanda. Boya jorek la nzik bunawa la sarawa dabinin, balam la astakani xwarawa kesha u be mtmanayayi haya. Dast xosh
دەستەكانت خۆش كاك بەڵێن بابەتەكەتان تەواو لەجێگای خۆیدایە ..
هەروەك خۆتان لەبەشێكی نووسینەكەدا ئاماژە بەوە دەدەن لەئێستادا لەجیاتی هەوڵدان بۆ یەكریزیو تەبایی‌و پلاندانان بۆ توندوتۆڵكردنەوەی ئێنتیما نێشتمانیو نەتەوەییەكانمان لەپێناو لەدەست نەچوونی بارودۆخەكەو رێگە خۆشنەكردن بۆ دوژمنانی كورد، كەچی ئەو بەرێزانە گەلێك گرنگرتر لەوكارانە كەوتوونەتە وەڵامدانەوەو شكاندن‌و تانەو تەشەرلێدان لەیەكتری كە لەراستیدا تەواو دورە لەكارو پێشەكەیانەوە كە نوێنەرایەتی كوردن‌و لەو بەغدایەی كە كەس بەكەسە لەجیاتی كوردەكان دەبوو لەشەری ئەو عەرەبانەدا بوونایە كە بەدرێژایی مێژووی كورد هەوڵی لەناوبردنی دەدەن، كەچی كەوتوونەتە شەرە قسەی ناو رۆژنامەكان، وەك ئەوەی ئەم میللەتە نەكبەتە كەم هەواڵو قسەی ناخۆشی بەرگوێ دەكەوێت رۆژانە نۆبەی تانەو تەشەرو شەرە من‌و تۆیی ئەوانمان بوو ، كە بەداخەوە لەخراپتركردنی وەزعی كورد زیاتر هیچی تری تێدا سەوزنابێت .
کۆمێنتێک بۆ( پەرلەمانتارانی ئازیز هەرگیز وانابێت)
یادگار حەکیم ٤-٥-٢٠١٢
بابەتێک بۆ گفتوگۆی کاک( بەڵێن صالح) ی هاوکارو هاورێی سەرەتای کاری راگەیاندنم لە هەولێر، لە سەرەتای نەوەتەکاندا، ئێستاش کارمەندە لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، بابەتێکی بە ناونیشانی( پەرلەمانتارانی ئازیز هەرگیز وانابێت) لە ٣٠-٤-٢٠١٢ لە پلاگەکەیدا بڵاو کردۆتەوەو لە فەیس بوکدا بەرچاوم کەوت. دەخوازم بڵێم : کاک بەڵێن لەو بابەتەیدا، چەند خاڵێکی ووروژاندوە کە خوێندەوارو رۆشنبیری کورد هەقە قسەی لەسەر بکات وکۆمێنتی راستگۆیانەی خۆی هەبێت. بۆ یە منیش لای خۆمەوە وەک پێشمەرگەو مێدیاکارێکی دێرین بە خوێندنەوەو تێروانینی خۆم کڕۆکی ئەم بابەتەی بەرێزی لە چوار خاڵدا ریزبەندی دەکەم هیوادارم بتوانم بە چەند کورتە بەشێک قسەی لەسەر بکەم کە ئەوانیش:
١- کێشەی کورد وەک کێشەیەکی مێژوویی سیاسی ئابوری ستراتیژیی لەعیراقدا
٢- رێکخستنەوەی ماڵی کورد.. دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن
٣- ئەدائی پەرلەمانتاران و ، ئاسەواری عەقڵییەتی شەری ناوخۆ
٤- ئیتفاقی ستراتیژی پارتی ویەکێتی
(٢)
رێکخستنەوەی ماڵی کورد، دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن
گەر سەرنجێکی مێژوویی لە ماڵی کۆن وتازەی کورد بدەین بەدرێژایی ٨٠ ساڵ، دەبینین هەمیشە شپرزە بووە وڕێکنەخراوو یەکنەگرتوو بوە. هۆکارەکەشی بە شێوەیەکی سەرەکی، دابەشبوونی کوردستانی گەورەو شکستخواردوویی پێکهاتەو کەسێتی خودی مرۆڤی کوردبوە. بە درێژایی مێژووی خەباتی بەرگری و کوردایەتی و بەرخۆدانی کورد وداگیرکردنی خاکەکەی لەلایەن دوژماننەوە ، هەمیشە لە ژێر چەوسانەوەو چەپۆکی داگیرکەران بوە تا گەیشتۆتە پرۆسەی قرکردن وجینۆسایدکردن و کیمیاباران. زامەکانیشی تا ئێستاش سارێژ نەبوون. ئەمەش میراتێکە بۆمان ماوەتەوە ، کە دەبێت لەم سەردەمی عەولەمەیەدا هەڵوەستەی لەسەر بکەین و بپرسین بۆچی تا ئێستا ماڵی کورد شپرزەیەو رێکنەخراوە؟! ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێش ئەوەمان پێدەڵێت کە نەمانتوانیوە بەسەر ئەم شپرزەییەی ماڵی کوردا زاڵ بین. لەنێوانی خۆماندا هەمیشە سەرقاڵی شەرو ملاملانێی دەسەڵاتی جوگرافی وئیداری بووین وەک نمونەی شەڕی نێوان حزبە کوردییەکان لە شاخ وشەڕی براکوژی ١٩٩٦ لە شار. کە بەجۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری تا ئێستاش ماوە، چ لەهزری ئەندامانی حزبەکان بێت یان خەڵکی کورد بەگشتی. ئەمە وەک وێنەیەکی مێژوویی ماڵی کورد.
گەر تەماشای ئەم ماڵە مۆدێرنەی کوردیش بکەین کە لەهەلی پرۆسەی ئازادی عیراق وزەمەنی عەولەمەو کرانەوەی دەوڵەتانی جیهان بە ڕووی کورددا پێکەوەی ناوە، هەرچەندە بەشێکی ناوچەکانیشی تا ئێستا لە ملاملانێەکی توندی سیاسیدایە. بۆیە بۆ ئەم ماڵە ئازیزە شپرزەیە پێویست دەکات کە بڵێم:
بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد، نابێت تەنگژەو ململانێی دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن لەسەردەسەڵات یان بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات! بچێتە قاڵبی ململانێی شەخسی و موزایەدەکردنەوە ، سەرئەنجام بژێوی و وگەشەکردن پێشکەوتنی کۆمەڵگای کوردی ببێت بە کەپشی فیدای سیاسەتی هەڵەو چەوتی حزبیانە. بەڵکو دەبێت پرسی دەسەڵات و نیشتمان لە فەزایەکی دیموکراتی یاسایی مۆدێرن ومرۆڤ دۆستانەدا بێت وراستگۆیانە گفتوگۆی لەسەر بکرێت. هەمو شتێکیش بگەرێتەوە بۆ میللەت ولە پێناوی میللەتدا بێت کە پێکهێنەری سەرەکیە بۆ تۆکمەیی ویەکریزی ماڵی کورد. من پێم وایە ئەو دیموکراتیەی کە پێویست دەکات وا لە هزری مرۆڤی کورد بکات ئینتماو خۆشەویستی بۆ یەکترو بۆ نیشتیمانەکەشی هەبێت ، وەلێیەوە رێز لە کەلتوری یەکتر قەبوڵکردن و لە جیاوازی فیکرونەتەوەو مەزهەب بگرێت، بەداخەوە جارێ پێی نەگەیشتوین!.
رێکخستنەوەی ماڵی کورد پێویستی بەیەک خیتابی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە کە تێکرای حزبە کوردستانیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لە ووڵاتدا لەسەرپرسە نەتەوەیی ونیشتمانییە چارەنوسسازەکان خاوەنی بریار بن . کە پێم وایە ئەگەر ئەمە روو بدات و ببێتە کەلتوری سیاسی؟ ئەوا دەبێتە بەهێزترین خیتاب وهەڵوێستی سیاسی لە مێژووەی کوردستانی عیراقدا دەتوانێت بچێتەوە بەگژ هەموو نەیاران ودوژمنانیدا. بۆ ئەم گوتارە سیاسیە گرنگەش چاوەرێین و تامەزرۆین گوێمان لێ بێت !
کۆمێنتێک بۆ( پەرلەمانتارانی ئازیز هەرگیز وانابێت)
یادگار حەکیم ٦-٥-٢٠١٢
بابەتێک بۆ گفتوگۆی کاک( بەڵێن صالح) ی هاوکارو هاورێی سەرەتای کاری راگەیاندنم لە هەولێر، لە سەرەتای نەوەتەکاندا، ئێستاش کارمەندە لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، بابەتێکی بە ناونیشانی( پەرلەمانتارانی ئازیز هەرگیز وانابێت) لە ٣٠-٤-٢٠١٢ لە پلاگەکەیدا بڵاو کردۆتەوەو لە فەیس بوکدا بەرچاوم کەوت. دەخوازم بڵێم : کاک بەڵێن لەو بابەتەیدا، چەند خاڵێکی ووروژاندوە کە خوێندەوارو رۆشنبیری کورد هەقە قسەی لەسەر بکات وکۆمێنتی راستگۆیانەی خۆی هەبێت. بۆ یە منیش لای خۆمەوە وەک پێشمەرگەو مێدیاکارێکی دێرین بە خوێندنەوەو تێروانینی خۆم کڕۆکی ئەم بابەتەی بەرێزی لە چوار خاڵدا ریزبەندی دەکەم هیوادارم بتوانم بە چەند کورتە بەشێک قسەی لەسەر بکەم کە ئەوانیش:
١- کێشەی کورد وەک کێشەیەکی مێژوویی سیاسی ئابوری ستراتیژیی لەعیراقدا
٢- رێکخستنەوەی ماڵی کورد.. دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن
٣- ئەدائی پەرلەمانتاران و ، ئاسەواری عەقڵییەتی شەری ناوخۆ
٤- ئیتفاقی ستراتیژی پارتی ویەکێتی
(٣)
ئەدائی پەرلەمانتاران و ئاسەواری عەقلیەتی شەری ناوخۆ
حزبە کوردستانیەکان بە جیاوازی بیر‌و بۆچونیان، بە دروشمی جیاوازی حزبەکانیان ، هەر یەکەیان دەیەوێت لە دیدی حزبی خۆیەوە ، چوێنێتی ئەدائی حکومی وپەرلەمانی ونەتەوەیی پیادە بکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی.
لەساڵی ١٩٩٢ەوە باشوری کوردستان خاوەنی پەرلەمانێک وحکومەتێکی هەرێمیەونیمچە قەوارەیەکی سیاسی وئیداری پڕ کێشمەکێشی سیاسی هەیە ، شەری ناوخۆ‌و ئاسەوارەکانی کاریگەری کوشندەی هەبوە لەسەرپرسی کورد‌و پێکهاتە و کەسێتی مرۆڤی کورد. بۆتە هۆی ئەوەی ئەم هەرێمە بریندارە ئازیزە بەشمەینەتە ،تا ئێستاش بێ ئۆقرەو ناجێگیربێت بەمانای ئەوەی سنوری جوگرافی و قەوارە سیاسیەکەی جارێ کامڵ نیەو لە ٣ پارێزگا پێک هاتوە!. مانەوەی کەرکوکیش چ وەکو قودس یان دڵی کوردستان تا ئێستاکە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەبرێت، هەرچەندە بە پێی دەستوری عیراق چارەسەری گونجاوی بۆ دانراوە، بەڵام بەداخەوە ، خودی ئەو چارەسەرە دەستوریە، ئێستا خۆی بۆتە مایەی ململانێی و قەیرانی سیاسی ترسناک وقەیرانی ئابووری چارەسەرنەکراو. وەلە دیدی مەرامە حزبی و ئابوریەکانی نێوان هەرێم وبەغدادا چاوی لێدەکرێت وکاری بۆ دەکرێت ! بۆیە دەبینی هەر داوایە ک یان گوتارێکی سیاسی کوردی بۆ وروژاندنی کەیسی نەتەوەیی وسنوری جوگرافی نیشتمانی گەلی کورد لە عیراقدا، گرژی وئالۆزی سیاسی و راو هەڵوێستی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە، چونکە کەیسێکی هەستیارە نەکورد دەستبەرداری دەبێت وەنە عەرەبی عیراقیش بەئاسانی دێتە ژێرباری داوای کوردەوە!!.
لێرەوە دەبێت پارلەمانتاری کورد بەگشتی لە ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقداژیرو وریا بن وئەوەیان لەبەرچاو بێت کە ئەرکی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن ،بە ووردی و لێبراونە مامەلە لەگەڵ ئەم کەیسە هەستیارە چارەنوسسازەدا بکەن نەک بە عەقڵیەتی سەردەمی شەری ناوخۆی ماڵوێرانکەرە!!، ئەم گرژیە ودژە گوتارەی نێوان بەرێزان سەرۆکی هەرێم و مالکی، ژیرانە لێکدەنەوەو بیخوێننەوە وە لە پرسە نەتەوەیی ونیشتمانییە چارەنوسسازەکانی گەلی کورددا لەقاڵبی بدەن، دوور لە حەساسیەت وبیری تەسکی حزبی وبەرژەوەندی شەخسی ، تەنانەت دەبێت لە سەرووی ئیتفاقی ستراتیژی نێوان پارتی ویەکێتیش بێت. دەبێ کاری پەرلەمانتاری کورد لەئاست خواستەکانی گەلی کوردا بێت نەوەک بەرژەوەندی حزبی وتاکەکەسی. چونکە ئەم جۆرە ئەدائی پەرلەمانیەی ئەم دواییە کە بوە هۆی تەنگژەو دەمقاڵێی نێوان هەندێک پارلەمانتاری کوردلە ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقدا، بەرەو هەلدێرمان دەبات. لەلایەکی ترەوەش ئەو دەنگانە لەبیر نەکەن کە پێیان دراوەو دایانناون لەسەر ئەو کورسیەپەرلەمانیەی کە لێیەوە دەبێ ڕاستگۆیانە ولێبراوانە پەیام وخواستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی گەلی کوردی لێبخوێننەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان. لەلایەکی ترەوەش ئەو موچەیەی کە وەریدەگرن لەو پۆستەدا ، حەڵالی بکەن بۆ خۆیان. چونکە مێژوو رەحم بە کەس ناکات.
kaka dast xosh bet bo babatakat ka bas la keshay amroy kurdw kurdstanyan dakat la turkia…..hewadaren aw keshaya la turkiada charasar bet kurd hamesha bashy maenaty bwa baxwa swpas bo arkw mandw bwny toy nwsaresh…