ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌که‌ی سیسته‌می دیموکراسی دابنرێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌ستاوده‌ست کردنێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات کۆڵه‌که هه‌ره گه‌وره و تۆکمهکهیهتی.
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له ده‌سه‌ڵات به شێوازێکی دیموکراسیانه و یاساییانه و به گونجاندن نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وا بێگومان هیچ به‌هایه‌ک بۆ کرده‌ی هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه و ڕێک وه‌های لێدێت خه‌ڵک له پێناو هیچدا چووبنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
ڕۆژی 21 ی مانگی 9 ی ساڵی 2013 ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڕیاری خۆیان دا. ئه‌نجامه‌کان ئاشکرا کران، هاوکێشه‌ی هێز له هه‌رێمه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه 5 لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی کابینه‌ی هه‌شت و کارکردن له پێناو خه‌ڵکدا.
کۆبوونه‌وه له دوای کۆبوونه‌وه ده‌کرێن، هه‌ر هه‌موو باس له خواست و ویستی خۆیان ده‌که‌ن بۆ به‌شداریکردن له کابینه‌یه‌کدا که به حکومه‌تی بنکه فراوان ناودێری ده‌که‌ن.
حکومه‌تی بنکه فراوان له ساده‌ترین پێناسه‌یدا یانی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتیمانی و هاوبه‌شیه‌کی ڕاسته‌قینه له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کاندا و به نیشتیمانی کردنی دامه‌زراوه‌کان.
کۆبوونه‌وه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی 8 چیمان پێده‌ڵێن
له پاش هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه ده‌بیسترێن “کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو وه هه‌نگاوی گه‌وره نران، وتووێژێکی چڕ و پڕ کران و پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ خێرا ده‌کات، ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌م یان ئه‌و پۆست، هه‌موو ته‌باین، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی له سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، میکانیزمی نوێ هه‌ن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان، پێویسته وه‌ها بکرێت یان وه‌ها نه‌کرێت، ئێمه ڕازین به‌ڵام ئه‌ولا ناڕازین، ئه‌وان پێداده‌گرن وه‌لێ ئێمه نه‌رمین، ئه‌مه‌یان هێڵی سوره و ئه‌ویان شینێکی کاڵه و یه‌کێکی تریان په‌مه‌ییه” وچه‌ندانی تریش.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌دا هێشتاش له ئاسۆدا تروسکاییه‌ک دیار نییه بۆ پێکهێنانی ئه‌م کابینه نوێیه.
ته‌واوی کۆبوونه‌وه‌کانیش که باس له هاوهه‌ڵوێستی نیشتیمانی ده‌که‌ن به‌ڵگه‌ن بۆ ناکۆکی قوڵی لایه‌نه‌کان نه‌ک ته‌بایی، به‌ڵگه‌ن بۆ نه‌بوونی متمانه له نێوان لایه‌نه‌کاندا، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ن بۆ یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن.
پێداگریه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م یان ئه‌و پۆست پێمان ده‌ڵێن خواست نییه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن، ئه‌و هه‌موو دروشمه باق و بریقه دارانه‌ی باس له هه‌ست و ویستی به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوان، هه‌ر هه‌مووی ده‌چنه خانه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێکه‌وه ژیانی سیاسیانه له‌و هه‌رێمه‌دا که ته‌نها له سێ پارێزگا پێکهاتووه و هه‌ر هه‌موو خۆشیان به خاوه‌نی ده‌زانن، به‌ڵام هیچ لایه‌کیان نه‌یانتوانیوه متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بێنن و ئاوه‌هاش به نانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره دڵه‌ڕاوکێیانه به دووری نازانم ورده ورده ئاستی ئه‌و متمانه‌یه‌ش که هه‌یانه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین بڕوات، خراپتر له کاڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌و پردی پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک له هه‌رێمه‌که‌دا له سه‌روه‌ختێکی کورتی پاش ڕاپه‌ڕیندا هه‌بوو.
سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ
ئه‌گه‌ر پارتی و گۆڕان حکومه‌ت پێکبهێنن با وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئاسایی لێی بڕوانرێت، به هه‌ردوو لا 62 کورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه، با لایه‌نه‌کانی تر نه‌بنه ته‌گه‌ره ئه‌گه‌ر بڕوا به دیموکراسی هه‌یه. با پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه ئه‌زمونی 20 ساڵی ڕابردوو دووباره بکه‌نه‌وه و لایه‌نه‌کانی تریش وه‌ک ئۆپزسیۆنێکی کارا نه‌ک هه‌لپه‌رست به‌رنامه‌ی نوێیان هه‌بێت. با یه‌کێتی و گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی پێکه‌وه هاوپه‌یمان بن و حکومه‌تیش پێکبهێنن، ئه‌وجا پارتی ببێته ئۆپزسیۆن.
منیش ده‌زانم هیچ یه‌کێک له‌م سیناریۆیانه له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا کاری پێناکرێت، چونکه دیسانه‌وه خواستی پێکه‌وه ژیانی سیاسی نییه و هه‌ر لایه‌نه ده‌خوازێت هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت و له‌ڕێی پۆسته‌کانه‌وه خۆی بچه‌سپێنێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌ک خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که که چه‌ند مانگێکه بێ موچه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. پێشده‌چێت بیرۆکه‌ی هه‌بوونی ئۆپزسیۆن به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌یه‌کی ئێجگار زۆر بڕوات و ئه‌مه‌ش ته‌نها په‌یامێکه ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه پێمانی ده‌ده‌ن که ئۆپزسیۆن بوون هیچ به‌هایه‌کی نییه له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌شداریکردن له هه‌ر پۆستێکی حکومه‌تدا ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئۆپزسیۆن بوون داده‌ماڵێت و ئه‌وه‌ش که بخوازێت پێگه‌یه‌کی له حکومه‌تدا هه‌بێت له په‌رله‌مانیشدا وه‌ک ئۆپزسیۆن خۆی نومایشت بکات یه‌کێکه له هه‌ره قێزه‌ون ترین یاریه سیاسیه‌کانی لایه‌نێک وه‌ک پاکانه بۆخۆی به‌کاری بهێنێت.
چ لایه‌نێک به‌رپرسه له دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ؟
لایه‌نه سیاسیه‌کان (پارتی، گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) به چه‌شنی کۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌کانی پاش 17 ی شوبات هیچ په‌یامێکی ئاشکرا و ڕوونیان پێ نییه له‌سه‌ر دواکه‌تنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت له هه‌ندێک باردا ئه‌م یان ئه‌و لایه‌ن ده‌خوازێت ناکۆکیه‌کان بکاته تیرێک و بیگرێته سنگی لایه‌نێکی تر تا به‌ڵکو ئه‌مه خودایه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا بڕێک ده‌نگی زیاتر بێنێت.
ئه‌م ناکۆکیانه په‌رله‌مانی هه‌رێمیشی گرتۆته‌وه، دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان هه‌ر به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌دا هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویداوه (نازانم ئایا به مه‌به‌ست بووه یان نا، به‌ڵام به دووری نازانم پێشتر به‌رنامه ڕێژی بۆ کرابێت) به‌سه‌ر هه‌موو نوێنه‌راندا تێپه‌ڕیوه چونکه هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌و بڕیاره‌یان مۆرکردووه که دانیشتنی په‌رله‌مان به کراوه‌یی بمێنێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ک دیاری بکرێت بۆ کراوه‌یی ئه‌و دانیشتنه. هه‌ر بۆیه پێویسته په‌رله‌مانتارانیش بزانن به‌شێکی ئه‌و کهمتهرخهمیهیان له ئه‌ستۆیه.
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی و پێکهێنانی حکومه‌ت
هه‌موو ئاماژه‌کان پێمان ده‌ڵێن پارتی و یه‌کێتی ناته‌بایی و ناکۆکی ستراتیژی له نێوانیاندایه، نه‌ک ڕێکه‌وتن. ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لایه‌ن وه‌ها دایانناوه ئه‌و ڕێکه‌وتنه بۆ سه‌روه‌ختێکی دیاریکراو باش بووبێت، ئه‌وا پێناچێت بۆ ئێستا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی مابێت. ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه پێمان ده‌ڵێن هیچ نرخێک بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه نه‌ماوه. کاتێک یه‌کێتی داوا ده‌کات پێویسته بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت کار به‌و ڕێکه‌وتنه بکرێت ده‌چێته خانه‌ی داواکردنی قه‌رزێکه‌وه له‌ڕێی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌وه داویه‌تی که ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی خۆشی‌دا نه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌شه پێم وا نییه پارتی ئێستا ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه، بۆچییش بیداته‌وه؟ ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌کێتی پێوه‌ی گیرۆده بووه باجدانی هه‌ڵه که‌مه‌رشکێنه سیاسیه‌کانی خۆیه‌تی و که‌سی تریش لێی به‌رپرسیار نییه خۆی نه‌بێت.
ئێران و تورکیا و پێکهێنانی حکومه‌ت
ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تاران و ئانکه‌ره له پێکهێنانی ئه‌م کابینه نوێیه‌دا سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌ها نیشتیمانیه‌کانه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. دۆستایه‌تی، په‌یوه‌ندی ئابوری، سیاسی، ئاسایشی، بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و هتد… ئه‌مانه شتگه‌لێکی ئاسایین له نێوان هه‌موو دوو لایه‌نێکدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌خوازراوه و نائاساییه تاران یان ئانکه‌ره پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ یه‌کلابکه‌نه‌وه، یانیش لایه‌نه سیاسیه‌کان بگه‌یه‌ننه ڕێکه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
به کوردی و به کورتی
هێنده‌ی بانگه‌شه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوان ته‌گه‌ره و کۆسپ هه‌ن له‌به‌رده‌م زه‌مینه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا. حکومه‌تێک بخوازێت ئه‌و هه‌موو هێزه متمانه به یه‌ک نه‌کردووه له کابینه‌یه‌کدا کۆبکاته‌وه؛ نازانم چۆن ده‌توانێت به‌رنامه‌ڕێژی بۆ چوار ساڵی داهاتو بکات؟ لایه‌نێک نه‌یه‌وێت به‌هیچ جۆرێک ده‌ست له چه‌ند پۆستێکی وه‌زاری هه‌ڵبگرێت و پۆسته‌کانی تری به‌لاوه گرنگ نه‌بێت؛ چۆن ده‌توانێت له‌و سێ پارێزگایه‌دا هه‌ستی نیشتیمانی بوون لای هاووڵاتیان بێنێته ئاراوه؟ ئه‌گه‌ر سه‌د هێنده‌ی تریش بنکه فراوان بێت؛ چۆن ده‌توانێت دامه‌زراوه به حیزبی کراوه‌کانی ده‌وڵه‌تداری بکاته دامه‌زراوی نیشتیمانی و هه‌ستی هاووڵاتیبوون بره‌و پێبدات و له ناو ڕای گشتیدا بیبوژێنێته‌وه و حکومه‌ت بکات به حکومه‌تی هاوڵاتی نه‌ک ده‌سته‌بژێری سیاسیه‌کان. ئه‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمی کوردستان ، پێکهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی عێراقم دێنێته‌وه یاد، له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌موو شتێک له عێراقدا هه‌بوو ته‌نها حکومه‌تێکی به‌هێز، بوونی نه‌بوو، ئه‌زموونێکی شکست خواردوو له به‌غدا کاری ده‌کرد. هیوادارم چوار ساڵی داهاتوو له هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی به‌غدا نه‌بێت. به‌ڵام پێداچوونه‌وه به‌نزیکه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا، ڕاستگۆ ترین په‌یامتان پێداین که ته‌نها خۆتانتان ده‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی مه‌به‌ستتان نییه، مه‌خابن پێم ده‌ڵێت چوار ساڵی داهاتوو عاقیبه‌تی خێر بێت.
14 responses to “گاسنی ته‌گه‌ره و کۆسپ زه‌مینه‌ی حکومه‌تی بنکه فراوان ده‌کێڵێت”
دةست خؤش كاك بةلين ئةحمةد سالةح بةراستى ئةم جارةش وةكو زؤرجارى تر لةكاتى كونجاوى خؤيدا بابةتيكى كةرم و خةميكى كةورةى هةمووكورديكى نيشتمان بةروةرت وروزاندوة زورراست من تةواو هاوراتم و مافى هةموومانة بة كومان بين لة رادةى وولات بةروةرى و بةربرسياريتى ئةوانةى كليلى ئةم دةركا داخراوانةيان لايةوة ناى كةنةوة هةقمانة ببرسين خؤ جةند رؤزوو هةفتةيةكى دى ديسان هةلبزاردنة ئةى جؤن لةرووتان ديت بة خةلكى بليين بجن بؤ دةنكدان ئةى دةنكدان بةهاكةى جية ئةكةر دواى شةش مانك هةلبزاردن بةرلةمان دانةنيشى و سةرؤكى نةبيت؟؟؟؟؟ ئةى كابينة حكومةت لة كويية؟؟؟؟؟
كاكه به لين ده ستت خوش پيم وايه هيچت نه هيشتوته وه بو وتن ته نها ئه توانم بليم خه ريكه به راستى متمانه ى ميله ت له ده ست ئه ده ن ئيمه ى ده نگ ده ر ئه ليى نيچيرى ده مى چه راوچيه كيين و شه ريان له سه ر لاشه مانه دوباره ده ست خوش
سلاو مامۆستا ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئيمه وه‌ك كابرای لیَ هاتوه كهووتبووی خهشهنوخشهين سیَ كچی معاويهبوون پياو نازانیَ كاميان راست بكاته‌وه خهشهن نيه حه‌سه‌نه خشهين نيهو حسه‌ينه كچ نين كورِن سيان نين دوانن هی معاويه نين هی علين ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئيمه له‌هه‌مان دۆخدا يه ئه‌گه‌ر هيزی پيشمهرگهو هيزی ناوخو …..هتد دامهزراوهيهكی نيشتمانی بوونايه دهميك بوو ئهوكيشانه يهكلايی ببوونه‌وه ئه‌وكات ده‌توانرا ئيتلافی دوولايه‌ن ياچهند لايهنيك حكومه‌ت پيك بهينری به‌لام هه‌زار ئيتلاف هه‌بيت كه‌پارتی ويهكيتی هيزهكانيان ته‌سليم نه‌كه‌ن به‌چی دهچيت ئه‌م بهرخوردكردنهی ئه‌و دوولايهنه تۆوی نائوميدی له‌ناو تويژی لاوان وگهنجاندا دروست كردوه ودهلين بۆچی بچين بۆده‌نگدان خۆهيچ شتيك ناگۆريت زۆر نائوميدی تر كه هيچ ئاسۆيهك بۆ خهلَك به‌گشتی نه‌ماوه‌ته‌وه خه‌لك به‌لايه‌وه گرنگ نيه حكومه‌ت پيك ديت يان نا ؟؟؟؟؟
بەڵێنی برام ، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینە پەیوەندی بە کوردەوە نەماوە، هەمووی لە دەرەوەی سنووری کوردستان رەنگڕێژی بۆ ئەکرێت، بەندە پێش چەند ساڵێک ووتوومە، ئۆپۆزیسیۆن لە باشووی کوردستاندا بوونی نیە، بەڵکو دەسەڵاتی گەورە و دەسەڵاتی بچووک هەیە، دەسەڵاتی بچووک لە ژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆن دا، ئەیەوێت پارووی گەورە بگلێنێت، حیزبەکانیش بۆ بە دەستهێنانی دەسەڵات لە پاشکۆیەتی بۆ هەر وڵاتێکی بێگانەی دوژمن بە کورد ناپرنگێنەوە، ئەم پرۆسێسی پێکهێنانی کابینەیەش لە وڵاتێک‌دا سەرکەوتن و پێکهێنانی خێرا بە دەست دەهێنێت کە هەموو خاوەنی خۆیان بن و روو لە نەتەوە بن، ئاسایشێکی نیشتیمانی پتەویان هەبێت، من ئەوەندەی سەرنج ئەدەم هەموو هەبوونێکمان شڕ و وڕ بووە بە دەست، دوژمنی کوردەوە و لە هەمووی ناخۆشتر ئەو دوژمنایەتییەش بە کوردەکە خۆی ئەکەن. تاکەی وا ئەبێت؟ نازانم.
كاك به لين به سه رهاتيكت بوئه كيرمه وه بابيرم دوزنى هه بوو زنى يه كه مى دواى جه ند مناليك عه مرى خواى كردبوو دواتر زنى دوه مى هينا يه كيك له خاله كانم زور رقى له نه نكم بوو له حه سارى ماله كه يان داربه رويه كى كه وره هه بوو كه نه نكم به كارى ئه هينا بو مه شكه زاندن خالم به بابيرم ئه ليت ئه مه وييت ئه وداره ببرم بوخانوه كه م بيويستمه بابيرم ئه زانيت مه سه له جيه دلى ناشكينى ئه ليت بيبره نه نكم كه بيى ئه زانيت توره نابيت ئه جيت بولاى خالم سه لامى ليى ئه كات و ئه ليت قادر ئه وه خه ريكى جيت ئه ليت ئه وداره ئه برم نه نكيشم زيره ك ئه بيت ئه ليت كورم ده ستت خوش بيت به لام زور له بن مه ى بره باهه لداته وه بوخوت ئه زانى له م ناوه هه رئه وداره هه يه خالم ئه ورؤزه تائيواره به س خه ريكى هه لكه ندنى زيرداره كه ئه بيت به كورتى له ره ك و ريشاله وه داره كه ده رئه كات جونكه له رقى نه نكم بوه نه ك بيويستى …..جاكاكه به لين ئه م حزبانه ئه وه نده ى خه ريكى هه لكه ندنى ره ك و ريشه يى يه كترن ئه وه نده له خه مى ولات و ميله ت دانيين به داخه وه
دەستەكانت خۆشبێت : هیچت نەیەشتەوە بیڵێم ، بەراستی بەداخەوە بۆ دەسەڵات و سیاسەتی كوردی كە نە گوێ دەگرێ نە رای كەسانی وەك تۆ دەخوێنێتەوە نە بۆشی گرنگە میلەتەكەی چی بەسەردێت
Dastakant xosh u nwsenike zor bash u ba peza u la kati xoyate atwanm blim awe har taekik aewst bilit to wtt atwanm blim ama hawram lagalt tawaw xareka mtmana lasat ayan u barzhwandi xoyan la pesh barzhwande neshtiman u melata ba daxwa anjami 4 sali aendash ama saratakayati kotae xraptra be dwdi mn zor na omedm liyan..! dastt xosh
كاتي باس لة سيستةمي حوكمراني نةتةوةية ئةكةي وةك كورد ئيستا باوري بة ديموكراسي دةستةو دةست كردني دةسةلاتةكاني سةروكايةتيو بةلرةمان و قةزائي هةية لةريكةي هةلبزاردن و بيكهيناني حومةتةوة لة كةل زورينة رةهاي دةسة لاتي هةبي بو حوكمةت بيكهينان لة لايةن حزبي براوة ياساكاني هةريم ئةوةنة بر كةمو كورين مةجالاتي بيجو بةناي هةية لة حةق بيدادان بةم بروسةو سيتةمةوة وةك ئةوةي كة دةسةلاتي ستراتيزيو بيكةوة بون و بةرامبةر بة بردةوة لة حزبي ئوبسوين يان راكابةري بةرامبةر بة بي بيوةري ياسايةكي جةسباو دواتر مةجلاتةكة ليرةوة دروست بوة حوكمةتةكان دروست نابن و بةلكو بة هةيكةلي ناكامل ئةمينةوة وةك ئةوةي ئةم سيتةمة لة عيراقي فيداليش نوش بو هةمان كيشةي هةريمي كوردستان بو ماوةيكي زور حوكومةتو بةرلةمان بيك نةهينرا وة ئة بي بير لةوة بكريتةوة كورانكاري لة حوكمةتي رئاسة بكريت و سيتةمةكان جيا بكريةوة وة سيسةتةمي ياساكاني ولات وةك سيتةمي راسةي برياران و دةسةلاتي رةهاي كوريني ياسا وة دروستكردني ئيداراتي نيشتيمانيو دروست كردني رئاسةيةكي نيشتيماني يان هةريمي كة حزب لة بنجيةي خوارةوةي ئيرادةي ياساكان بي تواناي تةكةرة خستنةوةي نيو ياساو كار‌و بار دةولةتةوة نةبي كةر هاو رئاسةي دةولةتو موسةساتةكاني دةولةت كامل بون حزب بوي هةية بة زورينةي دةنك بيتة بيشةوة بة برسي بةرلةمان يان ئيرادةي نةتةوة ياسايةك جاكسازي بكة بان رابرسي بكا كةواتا هةموو هوكارةكاني بيك هيناني حكومةت ئةوةية حزب زالة بةسةر رئاسةي نةتةويةوة كيشة دروست ئةكا لة ساو كورانكاري حكومةتي بنكة فراوان………دلي روزهةلاتي
دەستەکانت خۆش بێت کاک بەڵێن.
وا بزانم وەكو خۆت باست كردووە كاك بەڵێن گرفتی سەرەكی رێكەوتنی ستراتیژییە ، ئەوەش هۆكاری سەرەكی پێداگری یەكێتییە لەسەر بەركەوتنی پشكی زیاتر، هەروەها دەوڵەتانی دراوسێ بەتایبەتی توركیا و ئێران رۆڵی زۆریان هەیە لەم نێ,ەندەدا.
ئۆپۆزسیۆنێك كە چوار ساڵە ئەوەیە با بەدەواری شڕی نەكردبێت ئەو بە دەسەڵاتی كردووە قورسە سبەینێ تەنها بەسوێندخواردنێك لەبەردەم پەرلەمانێكی لەرزۆكا لەسەر مێزێك كۆببنەوە و پشتیوانی یەكتربكەن، بۆیە دەبێت جگە لەپۆستەكان رێژەی دەستڕۆشتووی و گەرەنتی وەرگرتن لەیەكتر كە پابەندی بەرژەوەندی یەكتر بن مسۆگەر بكەن.
ده ست تيوه ردانى ئيران و توركيا و له م دوايي يه دا نوري ماليكي ش به لگه و نیشانه ی لاوازی پیکهاته ی حکومه تی بنکه فراوانه و له هه مان کاتیشا پیکهینانی حکومه تیکی بنکه فراوان ئالوز تر ده كريت به و ده ستيوه ردانانه ، بیگومان نه خشه و پلانیش زور به که می به رجه سته ده بیت له به ر نه خشه و پلانی ئيران و توركيا و عيراقى نورى ماليكى چونکه وا پیویست ده کات که جی به جی کردنی نه خشه و پلانی ئيران و توركيا بيت ، له لايه كى تره وه وا نزيكه ى شه ش مانگه کیشه کان حازرو که له که بوون ئه مه بیجگه له کیشه که له که بوه کانی کابینه کانی پیشو .که ئه م هوكارانه ده بنه ئه سته نگ بو حکومه تی بنکه فراوان ، وا پیده چیت بنکه فراوان بیت به لام هه ر بنکه یه به جیا هه روه ك چون ریکه وتنی ستراتیجی نیوان حیزبه کان ریکه وتن بو به لام به جیا جیا …به لام به دووريشى مازانم بكريته گه له کومه کی ده سه لات و په ل بهاویت به ره و ناکوکی و شه رو فیتنه ی لا به لا له پیناوی پاشقول له یه کگرتن و له جیاتی ئه وه ى ببيته سه رچاوه ی ناکوکی و ولاواز کردنی یه کتر ، چونکه ئاكامى ده سه لات و سيسته ميكى حيزبى چاوه روانی نه چاوه روانی هه نگاوی به ره و باشی وه نه چاوه روانی ئاكامى باش و سه قامگیری لی ناکریت له پاشقول له یه کگرتن و ئالوزى بارودوخ و نا ئاسوده يى زياتر .واته گه شبین نیم ئه گه ر پروژه یه کی باشتر بونیات نه ر بوونی نه بیت .
دەستخۆش کاک بەڵێن، لەم پرسەدا قسەی دڵی هەموومانت کرد. دیارە قەدەری وڵاتانی لەچەشنی وڵاتی ئیمە وەهایە، نوخبەی سیاسی قەیران بەدەستی قەیرانی ئاڵۆزتر‌و گەورەتر دەسپێرن و بوار‌و ئاسۆیەکیش بۆ دەربازبوون و چارەسەری ئاشتیانە ناهێڵنەوە. هەروەک خۆشت لە وتارەکەدا ئاماژەت پێداوە،ئەو هۆکارانەی لەپشت سەری ئەم قەیرانەو هەموو قەیرانەکانی دیکەوە وەستاون، جگە لەشلو شێواوی سیستەمی حوکمرانێ هەرێم و بوونی بەبارمتەیەک بەدەست هەلپەرستی پارتە سیاسیەکانەوە شتێکی تر نیە. کاتێک هاوکێشەی وڵاتەکە وابێت، پارتەکان لەخۆیاندا دیموکراسی و دلسۆزی هاوڵاتیان نەبن و حکومەتی دامەزراوەکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتەکان بوونیان نەبێت و یاسای تۆکمە لە وڵات‌دا غائیب بێت ىیگومان بار‌و هەیبەتی حکومەت لەوە باشتر نابێت کە هەیە!. ببینە پارتی بەناوی هەمووەوە تاک لایەنە حکومەتی هەرێم هەڵئەسوڕێنێ و بڕیار‌و هەنگاوی ستراتیجی و هەستیار دەهاویژێ، ئیتر چۆن پرۆسەی پیکهێنانی حکومەت درێژ ناکاتەوەو بەویستی خۆی مانۆڕ لێنادات؟ ئەوە یەکێتیش ئیرەیی پێ نابرێ و مەمنونە ئەگەر لە پاڵ پارتی و ڕێککەوتنی ستراتیجیدا دەسەڵات و بەرژەوەندەیکانی لەزۆنی سەوزدابپارێزێت و درێژەی پێ بدات! هەرچی گۆڕانیشە کە بانگەشەی گۆڕینی سیستەمی فەرمانڕەوای کوردستانی دەکرد، بەڵام دەرکەوت کە بێتواناترە لەوەی شیاوی ئەم کارە بێت و بە کەرەسەو میتۆدی نوێوە بیتە مەیدانی تێکۆشانەوە، شەفاف وڕاستگۆ بێ لەگەل پەیام و جەماوەرەکەیداو میتۆدی سیاسەت و شێوازی گەڵالەکردنی بڕیاڕ لەهەرێمدا بگۆڕێ. هەڵبەتە لە دۆخێکی وادا گۆران ناتوانێ چاوەڕوانی چارەنووسێكی باشتر وەک لەوەی یەکێتی بکات، تەنها بەو جیاوازیەوە کە پرۆسەکە بۆ گٶران بەخێرایی تێدەپەڕێ و دەگاتە ئەنجامی خۆی. جا لەم مۆزایکە سیاسیەدا، چۆن دەتوانرێ چاوەڕوانی باش لە حکومەتی ئایندە بکەین کە سروشتی پرۆسەی پێکهێنانەکەی بەم شێوەیە بێت؟ بێگومان لەسایەی ڕەوشێکی وادا، لەگەڵ هەڵکشانی ناڕەزایەتیەکان و لەقبوونی باوەڕبوونی هاوڵاتیان بە پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن و کاریگەریەکانی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم، لەولاشەوە تەنینەوەی قەیرانی بەغدادو هەرێم و عیڕاق و ناوچەکە بەگشتی، مەخابن مرۆڤ ناتوانێ پێشبینی چارەسەری قەیرانەکان و چاوەڕوانی پیشهاتی سیاسی و ئەمنی باش بۆ هەرێمی کوردستان بکات.
دەستخۆش کاک بەڵێن، لەم پرسەدا قسەی دڵی هەموومانت کرد. دیارە قەدەری وڵاتانی لەچەشنی وڵاتی ئیمە وەهایە، نوخبەی سیاسی قەیران بەدەستی قەیرانی ئاڵۆزتر‌و گەورەتر دەسپێرن و بوار‌و ئاسۆیەکیش بۆ دەربازبوون و چارەسەری ئاشتیانە ناهێڵنەوە. هەروەک خۆشت لە وتارەکەدا ئاماژەت پێداوە،ئەو هۆکارانەی لەپشت سەری ئەم قەیرانەو هەموو قەیرانەکانی دیکەوە وەستاون، جگە لەشلو شێواوی سیستەمی حوکمرانێ هەرێم و بوونی بەبارمتەیەک بەدەست هەلپەرستی پارتە سیاسیەکانەوە شتێکی تر نیە. کاتێک هاوکێشەی وڵاتەکە وابێت، پارتەکان لەخۆیاندا دیموکراسی و دلسۆزی هاوڵاتیان نەبن و حکومەتی دامەزراوەکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتەکان بوونیان نەبێت و یاسای تۆکمە لە وڵات‌دا غائیب بێت ىیگومان بار‌و هەیبەتی حکومەت لەوە باشتر نابێت کە هەیە!. ببینە پارتی بەناوی هەمووەوە تاک لایەنە حکومەتی هەرێم هەڵئەسوڕێنێ و بڕیار‌و هەنگاوی ستراتیجی و هەستیار دەهاویژێ، ئیتر چۆن پرۆسەی پیکهێنانی حکومەت درێژ ناکاتەوەو بەویستی خۆی مانۆڕ لێنادات؟ ئەوە یەکێتیش ئیرەیی پێ نابرێ و مەمنونە ئەگەر لە پاڵ پارتی و ڕێککەوتنی ستراتیجیدا دەسەڵات و بەرژەوەندەیکانی لەزۆنی سەوزدابپارێزێت و درێژەی پێ بدات! هەرچی گۆڕانیشە کە بانگەشەی گۆڕینی سیستەمی فەرمانڕەوای کوردستانی دەکرد، بەڵام دەرکەوت کە بێتواناترە لەوەی شیاوی ئەم کارە بێت و بە کەرەسەو میتۆدی نوێوە بیتە مەیدانی تێکۆشانەوە، شەفاف وڕاستگۆ بێ لەگەل پەیام و جەماوەرەکەیداو میتۆدی سیاسەت و شێوازی گەڵالەکردنی بڕیاڕ لەهەرێمدا بگۆڕێ. هەڵبەتە لە دۆخێکی وادا گۆران ناتوانێ چاوەڕوانی چارەنووسێكی باشتر وەک لەوەی یەکێتی بکات، تەنها بەو جیاوازیەوە کە پرۆسەکە بۆ گٶران بەخێرایی تێدەپەڕێ و دەگاتە ئەنجامی خۆی. جا لەم مۆزایکە سیاسیەدا، چۆن دەتوانرێ چاوەڕوانی باش لە حکومەتی ئایندە بکەین کە سروشتی پرۆسەی پێکهێنانەکەی بەم شێوەیە بێت؟ بێگومان لەسایەی ڕەوشێکی وادا، لەگەڵ هەڵکشانی ناڕەزایەتیەکان و لەقبوونی باوەڕبوونی هاوڵاتیان بە پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن و کاریگەریەکانی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم، لەولاشەوە تەنینەوەی قەیرانی بەغدادو هەرێم و عیڕاق و ناوچەکە بەگشتی، مەخابن مرۆڤ ناتوانێ پێشبینی چارەسەری قەیرانەکان و چاوەڕوانی پیشهاتی سیاسی و ئەمنی باش بۆ هەرێمی کوردستان بکات.
قەیران هەرێم پەرت پەرت دەکات!!…
گەلانى پێشکەوتوو، مامەڵەتکردنى ژیرانە و زانایانە و مەعلەنانە، بۆ بژارەکردنى ڕەهەندە چارەنوسازەکان هەمیشە بیر دەکەنەوە!!….
دەبێ ئەمە دەستوورى گشتیمان بێ بەڵام نابێ دەستوورەکە بەلاى ناقۆڵاییمانەوە ببات. هەرێمى کوردستان لەسایەى سیاسى بازرگان و بازرگانى سیاسى ، مەرجى وەڕسکەرو قورس دادەسەپێنن لە پێناو بەرژەوەندى خۆیان…
لەسایەى ئەم سیاسیانەدا مۆتەکە ئاسا بۆ خنکاندنى ئیرادەى میللى تەغارێک ، گورزەیەک لە ماکینەى میدیاى وەگەڕخراوە!!… هەرێمێکى سێ پارێزگا سنورێکى بەرفراوان و چۆڵ و تار و تەریک ئۆقرەى لەبەر بڕیوین…
دەستى پۆڵایین و بازو ئیرادەى گشتى مەلول و قەتیس داماوە!!…
بۆن و بەرامەى قەیران هەناسە و توانستى گەلێکى چوار تا پێنج ملیۆنى ئیفلیج و سوارکردووە!…
سیاسەت سڵەمینەوە نیە بەهێندى ئەوەى ئیدارەدانى ڕوون و شەفافە دوور لە بەرخورد و موساوەمەى بێ لەزەت. کاتێک گەلێک چاوەڕێ و چاودێریى ڕووداوەکانى ڕۆژە سات بەسات دەرهەق ویست و ئارەزوەکانى لەتەک سیاسیە ملهوڕەکان دەڕۆن.
زیاتر لە ٢٢ساڵ و ووردتر لەدواى ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٣ تێرمۆمەترى سیاسەت و سیاسیەکان و ماکێنەى میدیا زەبەڵاح و لوشدەرەکانى موڵکى گشتى بێ پەروا و بەردەوام لەدرز و شەقارکردن و لەت بوون و پەرت پەرتبونى ئەم هەرێمە نەوەستاون و قسوریان نەکردووە، هەرسات و کاتێک لە شانۆى قەیرانێکەوە بەمانگى دەسکردو بەبیرى سیاسى و بەحیزبیکردنى کۆمەڵگە دەمنگوێزنەوە بۆ نێو مەشهەدو لەسەر شانۆى قەیرانێکى نوێ ترەوە تەسلییمان بەواقیعى مەرگەسات و هەمیشە ترس و زنجیرەى ئەنفالەکان زیاد دەکەن، مەکۆ و پێڕستى کیمیابارانەکان زیاتر دەکەن!!… پرسیار ئەوەیە… فریادڕەس دێت و دەمانباتەوە نێو کایەى ژیانى خۆشنوودى؟!… بۆخۆم تا ئەم چرکە ساتە بی ئومێدم لەتەواوى سیاسیەکان ، چونکە هەموان سەرقاڵ و لالیگا بەردەوامە ، تێک‌شکاندن و قەیرانى بێ متمانەیى هزرو توانست و هێزى ئەم عەقڵە خەفانەى بەهیلاک بردووە!…
١٧٤ڕۆژە وڵاتێکى بی سنوور و گەلێکى بێ نیشتمان و بێ خاوەن لەسایەى هەموو سیاسیەکان بەهەردووبەرەى ئەوسا (ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات) دەدەنە بەر قەدەرێک گەیشتمان بەکەنارى ئارامى لەسایەى ئەم مەحشرەى شاخ و شارى ئێستا مەحاڵ و مومکیین نیە!..
١٧٤ ڕۆژە هێز نسرم و نەکڵۆک و دەڵەمەیە… میدیا‌و ماکینەکانى بازرگانە سیاسیەکان ماکیاجى دەمامکدارو پاڵەوانە درۆزنەکان لەئەنگوستەچاوەوە بەرەو ئەنگوستى تاریکى خەفە ئەکەن!!… کەس لەمانە قسەى پێ نیە، دۆلار‌و نەوت و بۆن و بەرامەى هەموانى کاس کردووە…باس لە دەخالەتى حیزب لەحوکمەت دەکەن، هەموان کێکى حوکمەت بەدانوسان و شاند شاندێنە بەشى خۆیان بەکاوە خۆ دەبەن!… بڕوانن ٥٠ ڕۆژى تر ئەم هێزە قەتیسانە…ئەم عەقڵە بازرگانە سیاسیانە ، ئەم ماکێنە زەبەلاح و میدیا فوتێکراوانە جۆش و خرۆشى هەموومان دەدەن و نیشتمان دەبێتە زێڕو زیوى سەرزمان و بن زمانیان…دەنگمان بەنێ با مافە نیشتمانیەکان لەبەغدا مسۆگەرو بچەسثینیین، متمانەمان بەنێ با لامەرکەزى و حوکمى خۆجێى لە هەرێمى پەرت پەرتکراوى قەیران ئامێز بچەسپێنیین!!…
ئەم مەعشەرى تەریک ماوە لە هزرى سیاسەت و زانستى سیاسى داواى بەیعەت و بەڵی و ئۆکەیمان لێ دەکەن!!…
بەئیمزایەکى ناشەرعى نەبا هەڵەبجەییەکان مەترسى بۆسەرهەرێمەکەى بازرگانەکانى سیاسەت دروست بکەن ، هەڵەبجە پارێزگایە؟!…
هەر بەئیمزایەک … فەرمانى هەرێمى بۆدەربکەن؟!… ئیدى کەسێک نیە بڵێ بابە بەپارێزگابون عەقڵى سیاسى بەپێزو سەنگینى دەوێت… ئیدارەدانى بەدام و دەزگاى ڕەسمى دەوێت…. بودجەى تێر‌و دەستى نوقاوى بنەماڵەیى ناوێت…
گرفت و کارەساتەکە زێدەتر لەوەدا نسرم و قوڵ بۆتەوە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان هەنووکە بەرچاو ڕوونییان کەمتر بەدەردەکەوێت…دەستێک وەک ئەسکوێ تێوەردانى تێداکردون و موونەرم و کپ و بێ دەنگن… گەر لێرەو لەوێ دەنگێک هەبێ ئەفسوس کزەو زۆر کەم ئیرادەیە زێدەتر سەرقاڵى موساوەمەو خوانى ژوورەتاریکەکان قسەوباسى پشت پەردە هەناوى لەبەر بڕیون…
بێ ڕتووش …کار وابڕوات بێ ئومێدى بەربڵاو تەشەنەى کردووە…ئافاتێک بەڕێوەیە چۆنە؟ چییە؟!…
نازانم……
دانیشن بەخێر….