زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵیم پاش ڕاگه‌یاندنی مه‌له‌کیه‌تی کوردستان له‌لایه‌ن مه‌لیک مه‌حموده‌وه و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌ده‌وه و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کوردی باشور، گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین هه‌نگاو و کاری سیاسی کورد له مێژووی نوێ‌دا هه‌نگاوه‌کانن بۆ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی که تیایدا ته‌نها زمانی نه‌ته‌وه‌یی بئاخڤێت و ئه‌و زمانه نهتهوییهش ببێته پره‌نسیپی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی نه‌وه له دوای نه‌وه خه‌ونیان پێوه بینیوه و خه‌ونیشی پێوه ده‌بینن.
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا نامه‌وێت بچمه‌وه سه‌ر هه‌وڵه له مێژینه‌کانی بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دراون ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خوازم قسه له‌سه‌ر ئه‌م کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئێستا بکه‌م که پێشتر بڕیار بوو ڕۆژی 24 ی مانگی هه‌شت بکرێت و دواتر یه‌که‌م دواخستنی ڕاگه‌یه‌ندرا و ئێستا ڕۆژی 15 ی مانگی نۆ دیارکراوه که یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌و گردبوونه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه بێت. هیوادارم جارێکی تریش دوانه‌خرێت.
یه‌که‌م سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌م کۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ته‌نها له نوێنه‌رانی حیزبه ناکۆکه‌کانی کوردستان پێکهات. به دڵنیاییه‌وه هیچ یه‌کێک له حیزبه کوردستانیه‌کان ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهه‌ڵات و باشوریش، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی گه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانیش پێکڕا وه‌ربگرین و وه‌ک یه‌ک یه‌که‌ی سیاسی سه‌یر بکرێن هێشتاش ناتوانرێت بگوترێت نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌که‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
پێویست بوو له قۆناغه هه‌ره به‌راییه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه ڕوناکبیران و خه‌ڵکانی ئه‌کادیمیستی ئاماده‌ییان هه‌بووایه و به‌شدار بوونایه له هه‌رهیچ نه‌بێت دانانی به‌رنامه‌ی کاری کۆنگره‌که‌دا.
کۆنگره له غیابی پڕۆژه‌دا ده‌کرێت
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره بۆ میدیاکان ده‌یده‌ن ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م کۆنگره‌یه هێنانه ئارای گوتاری نه‌ته‌وه‌یی کورده . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی نییه له کۆنگره‌دا پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، یانی هیچ پڕۆژه‌یه‌ک تایبه‌ت به گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ئاماده نییه تا ببنه بابه‌ت بۆ وتووێژکردنی نوێنه‌رانی ئاماده‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه و بڕیاردان له سه‌ری.
هه‌ربۆیه لێره‌وه به دووری نازانم هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دروشمی باق و بریقه‌داری حیزبه سیاسیه‌کان ئاماده‌ییان ده‌بێت، هێنده زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌یی نابێت که ده‌بوایه پێشوه‌خت لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و ڕوناکبیرانی نه‌ته‌وه‌ییمان پڕۆژه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه ئاماده بکردایه تا بخرانایه‌ته به‌رده‌ست ئه‌ندامانی کۆنگره بۆ تاووتوێکردن.
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی ده‌بوایه لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هه‌وڵی پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی ئاماده‌کارییان بدایه که مه‌رج نه‌بوو هه‌ر له نوێنه‌رانی حیزبه‌کان پێکهاتبا به‌ڵکو ده‌توانرا له خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان بوونایه و هه‌ر یه‌کێکیش له‌و حیزبه کوردستانیانه ته‌واوی کار ئاسانییان بۆ ئه‌و لیژنه‌یه بکردایه و هه‌موو میتۆده‌کانی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌یه‌کی گرنگ و پیرۆزی وه‌ک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییان بخرایه‌ته به‌رده‌ست. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنرایا ئه‌وا هه‌موو ئه‌و گومانانه ده‌ڕه‌وینه‌وه که سه‌باره‌ت به پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات له کۆنگره‌که‌دا و به‌کارهێنانی ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی له ئارادان. بۆ نه‌کرا؟ ئه‌وه پێویسته نوێنه‌رانی حیزبه‌کان له لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌دا وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ئه‌م کۆنگره‌یه له هه‌ل و مه‌رجێکی ئاڵۆزدایه
ڕه‌وشی ناوچه‌که تابڵێی ئاڵۆزه و نادیاریه‌کی زۆر باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه. بارودۆخی سوریا هه‌روادێ و خراپتر ده‌بێت و هیچ ئاماژه‌یه‌ک له ئارادا نییه قه‌یرانی سوریا به‌م زووانه یه‌کلایی ببێته‌وه، میسر پێده‌چێت له ئامانجه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب پاشگه‌ز بووبێته‌وه، ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌ته پاوانخوازیه‌کانی و له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی، تورکیا هێشتاش به شوێن ئه‌وه‌دایه ببێته هێز و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م له ناوچه‌که‌دا هاوشێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلیه‌کان، ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان پێناچێت بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک، ململانێی شیعه و سوننه‌کان له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕستدا هه‌روادێ و زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بن، ئه‌مانه به‌گشتی سیماکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. له‌سه‌ر ئاستی کوردستانیش ناکۆکیه‌کی زۆر باڵی کێشاوه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسیه‌کاندا.
ژینگه‌ی سیاسی کوردستان به‌گشتی له‌و ڕه‌وشه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست باشتر نییه، که‌شێکی بێ متمانه‌یی لایه‌نه‌کانی پێکه‌وه گرێداوه،هه‌وڵه‌کان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر له‌ئاردان، سیاسه‌تی خۆ به گه‌وره و خۆ به زل زانین ئاماده‌یی هه‌یه و هیچ لایه‌نێکیش قایل نییه له‌به‌ردانه‌واندن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری خۆی بکات و ته‌نانه‌ت هێشتاش پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان دوو لایه‌ندا نییه له‌سه‌ر دۆزی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌که، یانیش له هه‌ر به‌شێکیدا به جودا.
ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه هه‌رگیز ناتوانن پێکه‌وه له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا کۆبکرێنه‌وه و زمانێکی هاوبه‌ش به‌رهه‌م بێنن، هه‌ر ته‌نها له سنوره ته‌سک و نسرمه حیزبایهتیهکانی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌نگاوێک له‌و چه‌قبه‌ستنه سیاسیه‌ی ململانێی تیادا ده‌که‌ن خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
ناڵێم هه‌موویان، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزبه باڵا ده‌سته‌کانی کوردستان هێنده‌ی خه‌ریکی دووباره و سێباره‌کردنه‌وه‌ی مێژووی خۆیانن هێنده خۆیان به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خۆیان سه‌رقاڵ نه‌کردووه و مانه‌وه‌ش له نێو ئه‌و قاڵبه کۆنه‌دا وه‌های کردووه پرۆسه‌کانی به ئه‌فسانه کردن و پیرۆزکردنی سه‌رکرده‌کان جێگه‌ی جیهانبینیه نوێه‌کان بگرێته‌وه بۆیان.
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
لێره‌دا دۆسێ گرنگه‌که ئه‌وه‌یه کێ ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه ، یان ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی له کێ پێکدێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که چۆن ده‌بێت وه‌ک باره باوه‌که‌ی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان بۆ هه‌تا هه‌تایه یان سه‌رۆکایه‌تی کردنه‌که وه‌رزیی ده‌بێت یان هه‌ر شێوازێکی تر.
به پێداچونه‌وه‌یه‌کی خێرا به مێژووی هه‌ریه‌کێک له حیزبه سیاسیه‌کان و سه‌رکرده‌کانیاندا به ئاسانی ده‌زانرێت هه‌میشه به‌شێک بوون له ڕه‌وتی ناکۆکیه‌کان و شه‌ڕه‌کانی کورد کوژی و هه‌ندێک جاریش په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌و حکومه‌تانه‌ی کوردیان له وڵاته‌کانی خۆیاندا چه‌وساندۆته‌وه و سه‌رکوتکردووه و که‌چی ئێستاش بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بانگهێشت کراون.
هیچ یه‌کێک له‌و حیزبانه و له سه‌رکرده‌کانیشیان خاوه‌نی هزرێکی ئه‌وتۆی نه‌ته‌وه‌یی نین که بتوانن هه‌ر یه‌که له‌لای خۆیه‌وه ڕۆشنبیریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر هیچ نه‌بێت له نێو لایه‌نگره‌کانیاندا بێننه ئاراوه و تێیانبگه‌یه‌نن له‌وه‌ی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رو حیزب و سه‌رکرده‌کان خۆشیانه‌وه‌ن و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وان له‌سه‌رو به‌ها حیزبیه‌کان و حیزب میتۆدێکه له نێو ژماره‌یه‌ک میتۆدی تردا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، نه‌ک پێچه‌وانه‌کانی که مه‌خابن ئێستا ده‌یبینین.
به‌لای منه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆنگره‌یه له‌وه‌دایه که‌سێک یان ده‌سته‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان سه‌رۆکایه‌تی بکات تا نه‌توانرێت کۆنگره به ئاڕاسته‌ی لایه‌نێک یان دوواندا ببرێت.
دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م کۆنگره‌یه ئێجگار گرنگه له ژیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیاتر له 45 ملیۆن که‌سیدا و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت له ئه‌رکه‌کانیدا و له به‌دیهێنانی خه‌ونی دێرینی نه‌ته‌وه‌دا ئه‌وا شکستێکی گه‌وره ده‌بێت ، گه‌وره‌تر له هه‌موو داکشانه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا هاتووه هه‌ر بۆیه‌شه له‌به‌ردانه‌واندن له هه‌موو لایه‌ک پێویسته.
41 responses to “با کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت”
ئايا پيشتر بةرامة ريژي بؤ ئةم روداوة گرنگة كرا ؟و چونكة ئةم كؤبونةوةية شتيكي ميژووي دةبيت و ئةو كةسانةي سةرپةرشتي دةكةن دةبيت لة سةرجةم حزب و لايةنةكاني هةموو پارچةكاني كوردستان بن و ئةو كةسةي سةرؤكايتي دةكات دةبيت كةسيك بيت ژياني سياسي دور بيت لة هةر خيانةتيك وة لة بةر ئةوةي له هةريمي كوردستان ساز دةكريت پيويست ناكات وة يان مةرج نية سةروكةكةي لة هةريمي كوردستان بيت وة كو ئةوةي هةولي بؤ دةدريت وة ئةم كونگرةية لة كاتيكداية بةشيكي كوردستان لة ناو شةري مان و نةمانةية كةچي ئمة سنوريان بةرودا دةدةخين
دةست خؤش كاك بلين بؤ جونةكةت لة جيكةى خؤيةتى بةلى ئةبواية لة جياتى كةسايةتى حزبى لة ليزنةكان كةسانى تنةتةوةيى و رؤشنبيرانى نةتوةيى سةربةخؤ لة ليزنةكان بوونيان هةبواية بيشتر داواى برؤزةيان لى بكردبان لةةمان كات بيويستة كوتاريكى نةتوةيى تةواوى هةبيت هيج حزبيك كونكرةى نةتةوةى بؤ خوى نةكاتة ريكلام جونكة ئةمة خةونى نةتوةيةكة دووبارة دةست خؤش
دەستەكانت خۆش كاك بەڵێن بە هیوام سەركەوتووبیت دیارە شتێكی شاراوە نیە دڵسۆزان و خەمخۆرانی یەكێتی نەتەوەیی و یەكڕیزی كورد و سەرخستنی كۆنكرەی نەتەوەیی ترس و گومانیان هەبێت وتاركەی بەڕێزیشتان ئەو پەڕی دڵسۆزی و خەمخۆری و پەرۆشی پێوە دیارە…لەسەر هەندی بابەت نامەیەكی تایبەتیشم بۆ ناردووی
دووبارە دەست خۆش و هەر سەركەوتووبیت
بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد یەكێك لەو خەونە گرنگ و پڕ بایەخانەی كە دەكرێت لەمەودوا لەخەونەوە بیكەینە واقیع، ئەو واقیعەی یەك جەستەی و یەك بیری و ئاسایی نیشاندانی بەڕێوەچوونی ئەم كۆنگرەیە لەناو سەركردەو نوێنەرانی حیزبەكانی كورستاندا ببینرێتەوە، ئەگەر ئەوە نەبێت ئەوە تەنها ئەو خەونە گەورەو لەمێژینەیەیە كە دەبێتە تەنها كۆبوونەوەیەكی ئاسایی حیزبی و هیچ ئەنجامێكی نابێت، ئەم كۆنگرەیە نابێت پشت بەتەنها كەسانی، دەبێت كەسانێكی دەرەوەی حیزبەكان واتا كەسە ئەكادیمییەكان كۆنگرە بەڕێوە ببەن نەك سەرۆك حیزبەكان، هەربۆیە هێنانی كەسانی ئەكادیمی و كەسانی دەرەوەی حیزبەكان كەناڵێكی گرنگ و سەركەوتووی كۆنگرەكە دەبێت.
هەروەها نابێت سەرۆك حیزبەكان و ئەندامانی حیزبەكان ئەگەر خۆیان لە پستە باڵاكاندا نەبینییەوە هەوڵی پەك خستنی بدەن، بەڵكو دەبێت هاوكاربن ئەگەر راست دەكەن، هیوادارم ئەو خەونە ببیتە واقیع، نەك واقیعەكە بكرێتەوە ب خەونە لەمێژینەكە.
Dast xosh kak balen, zor jwan shikarit bo kongra krdwa, ka jga laway la halu marjeky na asaiy briary lasar dra haw kat be barnamaiy pewa diara, dast xosh, Mn estash run nia lam kongrai natawaiy kurd iany chy? Barnamay dahatuy kongraka chy dabet, Iaya qsa krdna lassr rekaetn lagall elatany drawse, ian dabrana la zher dasalaty awan, La hamu lawa la kurd qawmawa.
کاک بەڵێن منیش ھاوڕام لەگەڵت کۆنگرەی نەتەوەیی ئەگەرچی زۆر دواکەوتووە بەڵام بۆ کورد لەنان و ئاو گرینگترە چونکە لەوەتەی خوای گەورە کوردی دروستکردووە تەنیا ھۆکار بۆ ئەوەی زوو لەناوبچن ناکۆکی نێوان خۆیان بووە بەھیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی
کاک بەڵێن، بەڕێزت زۆر باش پەنجەت خستۆتە سەر بەربەست و گرفتە سەرەکییەکانی بەردەم سەرکەوتنی کۆنگرە، بەڵام لە هەلومەرجی سیاسی کوردستانی گەورەدا، ئەم جۆرە لە یەکتر رەتکردنەوە و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی زۆترین رەمزیەت لە بۆنەی لەم جۆرەدا بۆتە نەریتێکی سیاسی باڵادەست. ئەوەی من زیاتر سڵی لێدەکەمەوە دەستوەردانی دەرەکییە بۆ پوچەڵکردنەوەی کۆنگرە لەهەر ناوەڕۆکێک، لە کۆتایدا کۆنگرە بە دەرئەنجامی بێئومێدکەرەوە کۆتایی بێت! لە هەموو دۆخێک‌دا، بەستنی کۆنگرە سەرەتایەکی باشە بۆ چەسپاندنی هەندێک نەگۆڕی سیاسی لە ناوچەکەدا (وەک چەسپاندنی فیدراڵیەت وەک لایکەمی مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا کە کورستانیان بەسەردا دابەشکراوە)، هاوکات ئەمە دەرفەتێکی بێوێنەیە بۆ لێکنزیکردنەوەی هێزە سیاسیەکان و دیدگا جیاوازەکان. کۆنگرە بە هەموو کەموکوڕی و بەربەستەکانیەوە سەرەتایەکی بێوێنەیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە چی لەسەر بونیات دەنێین.
سلاو كاك بةلين كيان دةستت خؤش بيت بابةتةكةتم بةباشي خويندةوة بةلام جةند سةرنجيكم هةية لةسة وتارةكةت : 1- دةربارةى بارودؤخي ناوجةكةو كؤنكرةى نةتةوةى من بيجةوانةى جةنابت بيرئةكةمةوة لةو خالةدا مادام ناوجةكة ئةكوليت و لة قةيرانيكي قولداية ئايندةى ديار نية بيوستة ئيمةش هيج نةبيت كووتارى نةتةوةيمان يةك بخةين و بيشم واية باشترة لةم كاتةية ئةم كؤنكرة ئةبةستيتريت جونكة هيج نةبيت ئةتوانين خاوةنى روئيايةكى كوردانة بين دةربارةى ئةو بارودؤخةى هاتؤتة ئاراوة وةهةرجيش بةيوةستبيت بة ناكؤكي نيوان هيزة سياسيةكانى ناوخؤى باشوور من قةناعةتم واية ئةم كؤنكرة زياتر ليكي نزيك كردوونةوة هةرهيج نةبيت لةو بابةتانةى كة بةيوةنديدارن بة ئايندةى كورد لة رؤزهةلاتى ناوةراستدا. 2- بابةتى برؤزة لة كؤنكرةكةدا من لةكةل بؤجوونةكةى تؤدام لةم مةوضووعةدا بةلام ئةوةت ررون نةكردؤتةوة مةبةستت جية لة برؤزة ؟ ئايا مةبةستت يةككرتووى كوتارى سياسي كوردية يان؟ مةبةستت برؤزةى سياسي ئايندةى كوردة لة ناوجةكةدا وةك مةسةلةى مافى جارةنووس و مةسةلى سةربةخؤي كوردستان؟ ئةكةر مةبةستت ئةمةى دوايي بيت ئةوة بيكوومان لةكةلت كؤكم هيشتا هيج نةبووة دةستةى ئامادةكارى كؤنكرة رايانكةيان ئةو بابةتة ناورزينن لةكؤنكرةدا ئةكةر نةورزيت من بيم واية كؤنكرةيةكي بي بةيامة …… لةكةل ريز و خؤشةويستيم بؤجةنابت كاكة بةليني خؤشةويست
ةستخؤش بةلام خؤزكة ئامازةت بةوةشكردا
كؤنكرة تةنها 3 رؤز ثيش هةلبزاردن كؤتايي ديت
100% بارزانيش سةرؤك دةبيت
جونكة ئةو كارتي دةعوةتنامةكاني ناردووةو
كورد وةتةني ئاشي خؤيةتي و خؤي دةيگيَريَ
كاك بةلين بابةتةكةم خويندةوة دةستت خؤش بيت هةندئ خالي جةوهةريت وروزاندوة بةلام 1- هيج كاريك بي كةم و كوري نابيت بةتايبةت ئةكةر يةكةم جاربيت 2-بةريزت باسيكي دةولةتة دراوسيكانت بكرداية كةباوةرمواية لةناخةوة دلكرانن بةم كارة و بيت وانية هةولي لةبار بردني دةدةن 3-لةدةرئةنجامي كؤنكرة ئايا كورد ج كؤرانكاريكي جةوهةري بةدةست دينيت لةكاتيكدا لةناوخؤي كوردستان كيشةو ململانئ هةية 4-بيت وانية هيج ولاتيك لةوولاتانةي كةكوردستاني تيدا دابةشكراوة وةلاميان جيدةبيت
ةستةكانت خؤشبيت سةرنجةكانت لةجين بةﻻم دةكرا باسى رؤلى ئافرةتت بكردبا جونكة بةهؤى باﻻدةستى حزبةوة ئافرةت لةكوميتةى ئامادةكارى وجودى نيية دووبارة دةستةكانت خؤش
هیوای سه ركه و تنت بۆ ئه خوا زم هیوادارم ره جاوی پیشنیارو سه رنجه كانت بكریت زۆر به كه لكن دوباره ده ست خۆشیت لئ ئه كه م
دةستةكانت خوش كاك بةلين من هاورام لة كةلتا لة هةموو سةرنج و شرؤفةكانتا بةراستى قامكت لةسةرهةموو خالة هةستيارةكان داناوة بةلام خؤريكاى هةزار ميليش بة هةنكاويك دةست بيدةكات .
dast xosh bet bas la hareme kurdustan 7ezb abet la hmw shtek hbet lae awn tanha am barbersan zerken w dell zosen dill zos bo 7ezb .lagal rezm bo nusenkat blam la kurdustan gue la nusar u runak berakan nakrn
ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند دێره‌دا هاتوه… پێكانی ناودڵی هه‌قیقه‌ته… ئه‌و ڕستانه‌ن كه خه‌می هه‌موانن. بێگومان ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م ئان و ساته‌ی مێژوی ناوچه‌كه‌دا ئالیه‌تی تایبه‌ت به‌ده‌ست نه‌هێنێ و پرۆژه‌ی نه‌بێ بۆ خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی 45 ملیۆن كه‌س ( ده‌وڵه‌تی كوردی) له‌بری سه‌ركه‌وتن ده‌بێته شكستی سه‌ده بۆ كورد..
سه‌ركه‌وتنیش پێویستی به‌وه‌یه هه‌ل و مه‌رجی بۆ بڕه‌خسێ.. ئایا ئه‌و ههلو مه‌رجه‌ی كه كاك به‌ڵێن هه‌ندێكیانی باسكردوه، بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هاتونه‌دی؟ یان نه‌خۆشیه درێژخایه‌ن و كلاسیكیه‌كانی ناو جه‌سته و ئه‌قڵی كوردایه‌تی له كۆنگره‌شدا كۆپی ده‌بنه‌وه؟ ئێمه‌ش وه‌ك كاك به‌ڵێن ئه‌ترسین له‌و ئه‌گه‌ره زاڵه… هیوادارین بۆچونه‌كه‌مان هه‌ڵه بێت
slaw kak balen sarnjy mn amaya ba kurty ka dwatr xom ba wtarek zyatry lasar danwsm : .. kongray natawy taradayaky zor eumedy gawray lasar nakret.. 1-bahoy away hezy kurdy eshta brway ba azady w dimukrasyw yakety natawy kaml nabwa…. 2-zor hezy kurdy han ka xyanaty natawaeyan krdwa balam nak basy nakretw daway le bwrdn la natawakayan nakan balkw xoyan ba bawky nasionalizmy kurdy danasenn..ka dayan nmwna haya dyartrynyan 31 AB w taslim krdnaway peshmargakany hizby dimukrat ba eran la layan bzwtnaway eslamyawa..harwaha shary nawxoy bashury kurdstan…. 3-peshtr kobwnaway salanay yakety arabman dabyny ka hych anjam w bryareky nabw balkw salana dabwa jegay galta krdny sheteky wak qazafy…. 4- hych natawayak w wlatek la dnyada ba qadar arab basy yakety natawyw sosyalizmw azady nakat ka 3 shtt la dnyada brwayan pey nabet aw 3 shtaya……. 5- labar amanaw chandan xalytr kongray nataway kurd hych grngyaky nyaw zyatr swandnw bemana krdny chamky yakety natawyya… … rezm bot
کاکە بەڵێن دەست خۆش بۆ ئەم لێکدانەوەیە بەجێیە. لەوەتەی خۆم ناسیوە کوردم شانازی بەکوردێتی خۆم ونەژادی خۆمەوە دەکەم ئەشلێم ئەو نەتەوەیەی کە بێ نیشتمان وبێ دەوڵەتە ، بێ دینیشە. ئێمەی کورد وەک گەلێکی مەزلوم لە مێژووی پڕ سەروەری وبەرخۆدان وشۆرشەکانمان لە پێناو نیشتمانێکی سەربەخۆدا لە هەرچوارپارچەکەی کوردستاندا، تا ئێستاشی پێوە بێت دەوڵەتە ئقلیمیەکانی دراوسێمان ئیحتوامانیان کردوە !!و بەداخەوە جورئەتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆمان نیە لەبەرامبەریان .ترسی شکستی سیاسی وئابوریمان لێی هەیە. لە کاتێکدا هەموو گەلی کورد هۆشیاری نەتەوەییشی بەهێزە .هیوادارم کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ،ئەم جارە بتوانێت ئیحتیوای ئەجێنداو پلانەکانی لەمێژینەی دەوڵەتانی ئیقلیمی دژ بە نەتەوەو دەوڵەتی کوردی بکات ەبەسەریا تێپەرێ ،بریارێکی نوێ لەمێژووی کورد‌و کوردستاندا تۆمار بکات ، کە ئەویش راگەیاندنی دەوڵەتی کوردیە. هیوادارم کۆنگرەی نەتەوەیی نەبێتە کۆنگرەی نەوتی وبەرژەوەندی حزبی. ئەگەر ئەم کۆنگرەیە سەد لە سەد لە پێناوی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی‌دا نەبێت سەرکەوتونابێت. رێزم.
شرۆڤەکردنێکی جوانتان کردوە و دەستان خۆش بێت، ئەوەی بەڵای منەوە گرنگە هەر کۆنگرەیەکی نەتەوەیی ئەبێت کەسانی رۆشنبیری خاوەن ئەزمون بە بیری نەتەوەیی ئەم کۆنگرەیە بەریوەبەرن، بە هیچ جۆرێک تاکی نەتەوە سەردەستەکانیش لە دور و نزیکەوە بەشدار نەکەن، چونکە هەر بە بونی ئەوانە مانای لەباربردنی هەرچی هەنگاوی نەتەوەیی هەیە، ئەوان هەر هەمویان داوای یەکپارچەیی ئەو وڵاتانەیان ئەکەن کە کوردستانێکی قوتدراوی تێدایە و کەسانی نەتەوەیی تێدا لە سێدارە ئەدرێت. بیری نەتەوەیی کوردی جەخت لەسەر ئازادی تاکی دانیشتوانی کوردستان ئەکات، ئەو ئازادییەی کە بە نەتەوەکانی خۆیانی رەوا نابینن، ئیتر چۆن باوەڕ بە کوردستانێکی ئازاد ئەکەن، من لێرەدا ئازادی شرۆڤە ناکەم، بەڵام بروایەکی زۆرم هەیە نە ئەو بێگانانە و نە زۆربەی ئەوانەی کۆنگرەکەش ئەبەن بە رێوە لە مانای ئازادی نەگەیشتون و ئەگەر بۆشیان شی بکرێتەوە، هەناسەیان بڕ ناکات بیسەلمێنن. کە ئەوە ئەلفبای مەردی گوێدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە. هەر بژین و دەستان خۆش بێت.
ببورن بە هەلە مەرجی گرێدان بوە بە مەردی گرێدان، لە دوادێڕدا
Piroztirin shite Gongrey Netewey Kurd em care ke debestret le Hewleri paytexit, bellam nedebaye willatani dirawse Kurd weku Iran, Iraq, Turkey, u Suriya bangheshti kongre bikraban! Aya ewan her shitek biken derbarey pirse nawxoyekan bangheshtii yak taqe neferi Kurd dekem eger dosti xoshiyan bet!!!
ئايا ئه م كونگره يه تا چى را ده يه ك گرنگى نيو ده له تى ئه بيت بو تيرروانين له وه زعى سياسى كورد بو يه ك پارچه ى؟
mn 2 bo chonm haya, yakam yan wak to sarokak la darawae 7ezba kurdyan bas ba manay kalema layangr nabet agar dastakbet bashtresha. bochone dwamm yan wak 7ezbakane bakwr haw sarok habet bo barewa brdene karakan wak anjomany 7okm la eraq chon ba dawran hamo hezakan barewayn brd
la barae xyabe prozhashawa mnesh la galt hama hangm ka desan qsa breqadarakany 7ezbakan zal abn
dwatr 3atefa zal abet ba sar prozhakanwa pem basha zaxt bkret bo amada krdny prozha rawezh la gal roshnberany wlataka bkret. do bara dast xosh kak balen gyan. chonka komalak zanyare nwem la babatakat war grt o chand jarakesh nachart krdm ba wrde be xwenmawa. ba heway sar kawtn bo to xanawada barezakatan
مامؤستا كيان بابةتةكةت زؤر دريزدادرة ، كةبةداخةوة خوينةرى ئيمة و سةردةمةكة وادةخوازيت شتةكان كورتبن، وةئةو ديرةم زؤر بةدلَ بوو ئةويش ئةوةبوو مةرج نيية هةموو سياسيةكان هةكبةى باشيان هةبيت بؤكؤنكرةى نةتةوةى دةيان جاوديرى سياسى و كةسايةتى ناودار هةن هةكبةى باشيان هةية بةلام لةهيج لايةنيكى سياسى نيين دةبواية ئةو كةسانةية بانك بكردبواية بةلام بةداخةوة كؤنكرةى نةتوةى موزايةدةى بيدةكريت و بؤبانكةشةى هةلبزاردن بةكارديت ، دووبارة سةركةوتوبيت
Barez w xoshawist, dastxosh , nusineki jwan w am brgaya la bahadara ;
ناڵێم هه‌موویان، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزبه باڵا ده‌سته‌کانی کوردستان هێنده‌ی خه‌ریکی دووباره و سێباره‌کردنه‌وه‌ی مێژووی خۆیانن هێنده خۆیان به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خۆیان سه‌رقاڵ نه‌کردووه و مانه‌وه‌ش له نێو ئه‌و قاڵبه کۆنه‌دا وه‌های کردووه پرۆسه‌کانی به ئه‌فسانه کردن و پیرۆزکردنی سه‌رکرده‌کان جێگه‌ی جیهانبینیه نوێه‌کان بگرێته‌وه بۆیان.
Prsyar awaya esta bo congress abastret? Aya party ayawet dast basar xorawa da bgret? Kak mausd sudi la ghyabi ocalan w mam wargrta? Yan u.s. ayawet doxi Kurdistan ba barzani bsperet? Aw brgayay saratash, ka chwandnyati ba komar w mamlakat, tebinyaki grnga, Hiwam salmatyta
به لين كيان من ده ليم ده ست خوش ، به لام ته نها را و سه رنجى كه م و ته نيا به س نييه بو ئه م كونكره يه به لكو بيويسته له مردار بوونه وه رزكار بكريت و رى بدريت خه لكى سفيل و نيشتمان به روه رى نه ته وه يى به شدار بن له جوار نكالى دونيا دياره مه به ستم كورده ، دواتر به رنامه ى نه ترسانه و روون بدريته ميوانه كان به تايبه تيش ئيرانى و توركى و عه ره بى وه ريكه نه دريت رينيشانده رمان بن ته نها ده بى كويمان ليبكرن ، زور شتى ديكه ش وه‌ك ئيساره نه كردنى شتى شلوقى نيوان حيزبه كان و خاوينى رابردووى ئه ندامانى كونكره و …هتد
ده ست خؤشيت لئ ئه كه م بابه ته كه هه موو بواره كان بكريته وه و داتاشراوى هيج فكر‌و ئيدؤلؤجيتيكى حيزبى نه بئ سه ركه وتوو ئه بى و بؤ هه موو زه مه ن و سه رده ميك سوودى ئه بئ
Kake Belen giyan, qelem xosh… witareki tewaw le qalbeki shi kirdnewey meseleke daye, ta esta witarim nexwendotewe bew zaviyeyewe chaw le meseleke bika… be qewli mokriyani gotini, le bni koleked dawe… be goman aw witare komakeki gewre debet bo min katek bichma Hewler u le we ra report binerim bo VOA… DISAN DEST XOSH u UQELEM XOSH…awa zor gringe Kake Belen :
به‌لای منه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆنگره‌یه له‌وه‌دایه که‌سێک یان ده‌سته‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان سه‌رۆکایه‌تی بکات تا نه‌توانرێت کۆنگره به ئاڕاسته‌ی لایه‌نێک یان دوواندا ببرێت.
sepas kak Balen giyan, zor bash boo sarkawtu bit
terwaninet zor basha balam men pem waya hata agar am kongra daskawteki amali w fowri nabet har xoi zor basha wa hangawek bo ba duwada chooni kongrai bashter dabet
keshai zori dabet balam ghazanji zorter dabet
کاک بەڵێن گیان سڵاو
دەستت خۆش بێت و دلسۆزانە دەتەوێ لە خەمی کورد و رازەکانی ئێستای کورد وردبیتەوە، بەڵام
من لەنائومیدییەکەوە بەهۆی پاشخانی سیاسی حیزبەکانی بەشدار بوو لەگۆنگرە دەڵێـم ئەم کۆنگرەیە هیچی بۆ گەلی کورد تیدا نییە و ئەوەی هەیە کارتێکی حیزبە سیاسییەکانە لەلایەوە دژ بەخەڵکی کوردستان و لەلایەکی ترەوە دژ بەنەیارانی کورد (نەک نەیارانی حیزبەکان، چونکە حیزبەکان هەمیشە ژێربەژێر دەستیان لەگەڵ دوژمنانی کورد تێکەڵ کردووە) بەکار دەهێنن و خەونی دەوڵەتی کوردیش بەکردار لەواقیعەوە دەگۆڕن بە خەیاڵ .ئاسوودە بیت.
Ewey serinci mni bo em witare rakesha, hesti dilsozi bo meseley netewayeti le layek u shi kirdnewey meseleke ba be hich layengri le layeneki taybet u be exlaqi rojname nosi, nosrawe
Kake Belen le beshi kotayi da u le ko kirnewey witareka basi ewetan kirdo ke birya berewberani kongre, deste yan chend desteyeki derewey hizbi boban, ke be ray min be qewli mokriyani goteni, Le bni Koleked dawe Kake
be her hal min weko Hewalneri dengi Amerika, dest nishan kirawim bo chonewe bo Hewler u report kirdini em Rodawe gringe, be goman em witare, zawiyeyeki nwey le riwanini min kirdewe ke hetta pesh em witare, ne le hich nosraweyek u witarek sebaret be kongrey netewyi kurdim biniwe u ne xom birim le kird bowe
Kake Belen giyan dest xosh u Qelem xosh u hiwam serfrazite
Berdewam bi Kaki Mamosta
Shepol
کاک بەڵێن ، بە بۆچوونی من کۆنگرە نەک بە تەنها کوردانی ڕۆشەنبیر و بێلایەنی پێویستە بەڵکو دەبێ کەسانی پسپۆڕ و شارەزای بیانیش ئیسیشارەیان پێ بکرێت.
من ڕەشبین نیم، بەڵام
وەک زۆر جار ئاماژەی پێکراوە، ئەو حیزبیانەی کە ئامادەکاری کۆنگرەیان گرتۆتە ئەستۆی خۆیان ،هێندی خەریکی ڕازی کردنی ئێران و عێراق و تورکیان ،هێندە گۆێ لە میلەتەکەی خۆمان ناگرن. جا چۆن چاوەڕوانی هێنانە دی خەونێکی ئاوا گەورە لەوانە بکەین.
وەک کاک
حەمە ڕەشید هەرەسیش ئاماژەی پێکردووە ،پێ دەچێت ئەمانە پێناسەیەکی تریان هەبێت بۆ ئازادی، دەنا هەتا ئەمڕۆش چارەنووسی سەدان قوربانی شەڕی ناو خۆی باشووری کوردستان دیار نیە. ئەوەی سەیرە پاڵەوانانی ئەوشەڕە نەگریسە دەیانەوێت کۆنگرەی نەتەوەیی بە میللەتی خێر نەدیوو بفرۆشن.
dasakant xosh bet kak balen sarkawtwbit
dast xosh kak balen har sarkawtwbit
شیکاریەکەت زۆر لە جێی خۆیەتی وە بە ژیرانە ئاماژەت کردوە بۆ کێشەکان. بارودۆخی ناسکی ئیستای سوریا وە پەرتوپەراویز بونی پارتە سیاسیەکانی رۆژئاواکە سهرنهكهوونەبون له‌پاراستنی یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی خۆیان وە
نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی دیار و یه‌كگرتو لە ناوچه رزگاركراوه‌كاندا، هەر لەبەر ئەم هۆیانە گرنگی بونی پرۆژەی نەتەوەیی بۆ بەرنگاربونەوەی ئەم کێشانە زیاتر گرنگە. لەم کۆنگرەیەدا زۆر گرنگە باس لەو دەستکەوتە یاسایی و سیاسی و دەستوریانە بکرێت کە لە هەموو پارچەکانی کوردوستاندا بەدەست هاتون وە دەبیت هەموو پریستیژێک واز لێ بهێنرێت.
پیزانینم بۆت کاکە بلیێن بۆ ئەم رونکردنەوە من هاوراتم زۆر دروستە
باشتر وایە بلیێن کۆبونەوەی حزبە کوردستانیەکان !من پیێم وایە کۆنگرەی نەتەوەی نابیێت مولکی هیچ حیزبیێکی پیێوە بیێ ئەشێ کوردستانی بێ و هەموو حزبەکانیش بەشێ بن لیێی بەڵام نابێ و ناشێ ئاراستە و ڕیێرەوی حزبی بگریێتە بەر یا حزب هەڵسوریێنەری بێێت تا سەر ئیێسقان بارگاوی کراوە بە حزب ؛یەکەم شت کە کورد بیکات پیێش بەستنی کۆنگرە ئەبیێت ریێگە چارەیەک بۆ کوردانی رۆژئاوا بدۆزیێتەوە ؛ من نازانم بۆ تا ئیێستا ریێگرن لە کردنەوەی بارەگایی کۆنگرەی نیشتیمانی لە کوردستان؟ گەر راست دەکەن زۆرن ئەو مرۆڤە مەزنانەی بێ ئاگان لەم کۆنگرە کە رۆڵی زۆر کایگەرو گرنگیان هەبوە لە کیێشەی کورد وەکو د٠ جمال نەبەز و سەدانی تر چونکە بێ لایەنن ناتوانن بەشدار بن لەو کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکان
چەندە د کمال کەرکوکیە وە سەعدی احمد چ پیرە چەن پیرە احمد تورک چەند تورکە ئەوەندەش ئەم کۆنگرە نەتەوەیی و نیشتیمانیە من هیچ هیوایەک بەدی ناکەم تیایی جگە لە کۆبونەوەیەکی حزبی وەک هەمیشە زۆر بێ بەرنامە و پڵانە بۆیە دواش خرا چونکە کاتیەکەشی باش نیە ٠٠٠ بەشدارهەروتی
ە سوپاس‌و پێزانینیکی زۆرەوە خوێندمەوەو خاڵە لاوازەکانی کۆنگرەت پێکاوەو من بەش بەحالی خۆم چاوەڕوانی سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە بە قەدەر سەرکەوتنی پەرلەمانەکەی خۆمانی بۆ ئەکەم بە داخەوە
biru ray jwan u dlsozana u raxnay nishtman parwaranaya dastakant xosh bet kak balen
اكه به لين كيان. به راستي تيبينيه كانت له كه ل شيكردنه وه ي تيروانيني سه ركرده كاني اوروي كورد، زور راسته جونه هيزه بول دار‌و. مه زنه كاني. كورد. هه ركه سه خوي. به تاكه نوينه رو دسوزي كورد. ده زاني.. به لام له راستيدا هه لويستي له كه ل، تيكه يشتني بو ريكاي. راست جونه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ اوه. برسياريكه خه لكاني. روشنبير. وه لامه كه ي. ده زانن… خو كورد هه مووي أم كروبه بجوكه. نيه كه جه بله يان. بو ليده دهن…. به راي. من لايه نه دوشمنه كاني كورد ووجوديان هه بي،. له ناو كونكره دا . خوي له خويدا. دان به. ووجودي دوشمن نانه. كه مافي جه وشأنه وه ي. كورديان. ده ده يني…. ده رباره ي. ليزنه ي جاوديري كردني وه رابه ر كردني كونكره زور كرنكه. خه لكانيكي دلسوزو. بيلايه ن‌و بسبور بن….. تا هيج له سه روكه بيروزه كاني كورد. نه توانن. به سه ر. ووركي. ما فه. ره وايه كانمان بكه ون.. وه بيويسته كورده. ره فتار اسلاميه كان دوور بخرينه وه له كونكره. به بي. به شدار بووني. هه ر. بارجه يه كي كوردستان، كونكره. ته واو. نابيت. كونكره نه ته وه يي، لاي من وا ده كه يه ني. كه دوور بيت له هه موو. مه راميكي تاكه حزبي. ته نها بو بلان داناني. داوا. روزيكي رووناك بو كوردستان . وه داناني. بروكراميك بو يه ك ده‌نك بووني كورد له هه موو بارجه كان… دوا بر سيار ايا ايمه اماده ين بو به ستني كونكره. له كه ل. هه نديك. له. را به رانه ي كه اوروي كورد هه يه تمان. ايا هه نديك. له سه ركرده كان. واز. له بيروزي خويان. ده هينن. وه جيتر تاكه سود مه ندي. خويانو. بنه ماله يان راجاو نه كه ن…. ايا ده توانين له ماوه ي. هه فته يه ك بو جونو. ره فتاري. ده سالات. داران. بكوري… اكه ر نا…. ناتوانين. كونكره ببه ستين.
به‌رێزم نوسینهکهتانم خوێنده‌وه له‌سه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، من ئه‌و پشنیارهی جه‌نابتم ته‌واو قبووڵه و ده‌کرا وابوا، به‌ڵام من هه‌میشه به‌رانبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕه‌شبینم . کورد خۆی نا، به‌ڵام سیاسییه‌کانی که‌سانی ناهۆشمهندن و کورد خراپ ده‌به‌نه ڕێێوه و چاوه‌ڕوانی هیچ داهاتوویه‌کی باشیان لێناکرێت . ئه‌وه‌ی که پێشی ده‌گوترێت روناکبیر بێ له پاشکۆ شتێکی دی نین . بمبه‌خشه به‌ڵێن گیان له‌م تاریکستانه ئومێدێک به‌دی ناکه‌م .
به‌رێز کاک بلێن سلاو رێزم دیاره باسێکی گرنگه که له‌مرۆدا زۆرترین راو سه‌رنجی له‌سه‌ر بنوسین به‌لام ده‌بێت بیرمان نه‌چێت که نوسین و سه‌رنجه‌کانی ئێمه له هزرو ئه‌ندێشه‌یه‌که‌وه هاتوه که له‌لایه‌نی فکریاوه هێنده‌ی قولی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه قول نیه. هاوکات به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی کوردستانی پیاتێپهریوهو پیای تێده‌په‌رێت بیرکردنه‌وه‌کانمان نیشتمانیه به‌لام کارکردهمان بۆ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه لاوازه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌مێژه له‌ناو گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا دێین و ده‌برێین ، بۆیه هه‌ر لێره‌وه چه‌ند سه‌رنجێکم هه‌یه له‌سه‌ر نوسینه‌که‌ی به‌رێزت خودی بارودۆخی سیاسی کوردستان وایکردوه که‌زیاتر خه‌لک حیزبی بێت. سێهه‌م – هه‌موو کارێک له‌هه‌نگاوی ئهکهمیدا که‌م و کوری ده‌بێت . به‌ئه‌زمون ده‌توانێت ئه‌و که‌موکوریانه چاره‌سه‌ر بکرێت
له‌گه‌ل رێزمدا
روناک
Barasty babatakat hastyarw juana ,hanek xallt wrwzhandwa bueryaky zory tyayaw kamn awanay xoyan ayan lam babatana . Mn weray hawray xom lagall babatakat , Zoor dastxoshyt le akam barasty kareky basha bo esta aqllyaty kurdy ka abet hoshiartr bet . Har bzhyt……