زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵیم پاش ڕاگه‌یاندنی مه‌له‌کیه‌تی کوردستان له‌لایه‌ن مه‌لیک مه‌حموده‌وه و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌ده‌وه و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کوردی باشور، گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین هه‌نگاو و کاری سیاسی کورد له مێژووی نوێ‌دا هه‌نگاوه‌کانن بۆ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی که تیایدا ته‌نها زمانی نه‌ته‌وه‌یی بئاخڤێت و ئه‌و زمانه نه‌ته‌وییه‌ش ببێته پره‌نسیپی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و […]
با کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت
با چیتر یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی تر نه‌که‌ینه‌وه
هه‌موو ساڵێک له‌م ده‌مه‌وه که‌م تازۆرێک ده‌ست ده‌کرێته‌وه به قسه‌کردن و نوسین و به‌رنامه ئاماده‌کردن له‌سه‌ر کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. له ساڵیاده‌کاندا گه‌لێک له به‌رپرسان ده‌بینرێن ڕیز ده‌به‌ستن بۆ به‌شداریکردن له یادکردنه‌وه‌کاندا و وێنه‌یه‌کی زۆریان ڕووبه‌ری ڕۆژنامه وگۆڤاره‌کان ده‌گرن و دیمه‌نه‌کانیش هێنده زۆر ده‌بن که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن فریای په‌خشکردنی هه‌موویان ناکه‌ون. سیاسیه‌کانمان له‌و ساڵیادانه‌دا هه‌ر وتاره […]
هه‌ڵبژاردن لێره و له‌وێ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات. جیاوازی زۆرهه‌بوون له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێره و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وێ. لێره هه‌ر یه‌که له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی به ژماره‌یه‌ک پرۆسه‌ی کاندیدکردندا ڕه‌ت ده‌بن تا دوا هه‌نگاو له کۆنگره‌ی لایه‌نه‌که‌یدا ده‌نگی متمانه‌ی ده‌درێتێ و هه‌ر کاندیدێک ئه‌و ده‌نگی متمانه‌یه به‌ده‌ست نه‌هێنێت ناتوانێت ببێته کاندیدی لایه‌نه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا. له‌وێ […]
حه‌ڤده‌ی شوبات
شه‌پۆله ناڕه‌زاییه‌که‌ی حه‌ڤده‌ی دوو له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به یه‌کێک له ڕووداوه گرنگه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌رێمه‌که داده‌نرێت له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه که ده‌شێت به خاڵی وه‌رچه‌رخانیش لێی بڕوانرێت له ڕووی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک له هه‌رێمه‌که‌دا. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان گه‌وره‌ترین قوربانییان ده‌دا له سه‌رده‌می شاخی هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌دا، له‌و ڕۆژه‌دا […]
مافی مرۆڤ له عێراق و له هه‌رێمی کوردستانی عێراق
له‌وه‌تای ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌که‌ی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 دا له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، گه‌وره و بچوکی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته سه‌ری زمان و بنی زمانیان باسکردنه له شتێک که به عێراقی نوێ ناودێری ده‌که‌ن. وڵاتێک له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی مۆدێرنانه پێکبهێنرێت و تیایدا مافه‌کانی تاکه که‌س پارێزراو بن. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که […]
کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
دیاره هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌یان پرسیار که‌وتنه سه‌ره‌تاتکێ و بیرکردنه‌وه‌ی جۆراو جۆر و ڕای جیاوازی له‌سه‌ر دروست بوو وه‌ک له میدیای کوردی‌دا بینیمان و بیستیشمان. هه‌رچۆنیک بێت ، ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که زیاتر لێک‌نزیک بوونه‌وه و سازدانی زه‌مینه‌ی لێکتێگه‌یشتن ده‌خوازێت وه‌ک له هه‌نگاوه نه‌خوازراوه‌کانی تر. بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ئایا […]
شه‌رمه‌زاری سیاسی
هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵیه‌کی سیاسی به جیاوازی ئاسته‌کانیه‌وه ده‌چنه خانه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌وه که تیایدا سیاسه‌تمه‌داران و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تیش به‌هۆی ڕه‌فتاره‌کانیان یان کاره ڕۆژانه‌ییه‌کانیانه‌وه گوناهبار ده‌کرێن به‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساکان و ئاکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کاریان کردووه. له وڵاتانی پێشکه‌وتودا هه‌ر کاربه‌ده‌ستێک جا پله‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت کاتێک ڕووبه‌ڕووی شه‌رمه‌زاریه‌ک ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تیش کاتێک له به‌رامبه‌ر داداگاکاندا و یانیش له به‌رامبه‌ر […]
عێراقێکی سه‌یر!
له‌وانه‌یه له جیهانی ئه‌مڕۆدا سه‌یر و سه‌مه‌ره ترین وڵات ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆ بێت. له هیچ وڵاتێکی دنیادا نه‌بووه لایه‌نێکی سیاسی ناڕه‌زاییه‌ک ، نیگه‌رانیه‌ک ده‌رببڕێت، ببێته مایه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له و کارکردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی پۆستێکی نوێ له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا بۆ ڕازی کردنی ئه‌و لایه‌نه. ئه‌م دیارده‌یه له عێراقدا بۆته بارێکی باو. نه‌بووه یان من نه‌مبیستوه ، له […]
کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێم
ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا به سوپاسکردنی ئه‌و هاوڕێ دێرین و خۆشه‌ویستانه‌م ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌ستپێبکه‌م که له هه‌ر سێ ڕۆژی کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووین و زانیاری‌یان به منی دووره وڵات ده‌دا له‌سه‌ر ڕه‌وشی کۆنفرانسه‌که و ئاڵوگۆڕی بیر‌و بۆچونه‌کانمان ده‌کرد . هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی پێیان ده‌گوترێت ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و به تایبه‌تیش ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک […]
کۆماری سودانی باشور
له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستادا ئه‌وه‌ی ناکرێت ڕووبدات سڕینه‌وه‌ی یه‌کتره له نێو هاوکێشه سیاسیه‌کاندا. هه‌رچه‌نده پێکهێنانی هه‌ر هاوکێشه‌یه‌کی نوێ به ئاستی جیاجیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاینده‌یی پێکهاته‌کانی ئه‌و هاوکێشانه‌ی تیادا پارێزراوه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دوور و نزیکدا. پاش ده‌یان ساڵی پڕ له هه‌ڵکشان و داکشان ، بۆ دواجار ناوچه‌یه‌کی ئه‌و کۆماری سودانه‌ی خه‌رتوم پایته‌ختی بوو ، سه‌ربه‌خۆیی خۆی […]