بۆیه من مه‌ستیم له هوشیاری گه‌لێ پێخۆشتره
ئه‌م خه‌راباته که هوشیاری له مه‌ست سه‌رخۆشتره
سه‌یره هه‌رکه‌س ڕووده‌کاته ئه‌م خه‌راباته‌ی وجود
کاسه‌که‌ی هه‌رچه‌نده پڕتر بێت ئه‌وه‌نده بۆشتره
حه‌مدی
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م دیارده‌یه‌کی ترسناکی دوو جه‌مسه‌ریه‌وه.
یه‌که‌میان زاڵ بوونی بیرۆکه‌کانی خۆ به زل زانین و تاک ده‌سه‌ڵاتیه له ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا که ده‌خوازن ته‌واوی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمه‌که تاک ڕه‌هه‌ندی بێت و بیرکردنه‌وه و کارکردن له‌سه‌ر دۆسێکان ته‌نها و ته‌نها ده‌بێت له باره‌گاکانی پارتیه‌وه بێت .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کڵۆم دانی هه‌موو ده‌روازه‌کان وه‌ک میکانیزمێک به‌کارهێنراوه بۆ سه‌پاندنی تاکڕه‌وی و له په‌راوێز نانی لایه‌نه‌کانی تر به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیدا
.
- دووه‌میان هه‌ڵوێسته‌کان و بیرکردنه‌وه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامیه، له ڕوانگه‌ی داکۆکیکردن له خۆی وه‌ک بونیادێکی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا. یه‌کگرتوو له ڕێی داکۆکی و به‌رگری له شه‌ریعه‌ت کردنه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ریعه‌یه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت که خۆی بڕوای پێیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ک بهێڵێته‌وه یان ده‌رفه‌تێک به خودی کۆمه‌ڵگا بدات تا کۆمه‌ڵگا خۆی خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت له‌و بژاره‌یه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ خۆی دیار بکات.
بێ له‌و دوو جه‌مسه‌ره مه‌سه‌له‌یه‌کی تری گرنگ هه‌یه که ده‌بێت قسه‌کردنێکی ڕژدی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌ویش کار و کاسبی کردنی خه‌ڵکه. ئه‌و خه‌ڵکه که بخوازن ژیانێکی بێوه‌ی به‌سه‌ر به‌رن و ببنه خاوه‌نی کارداری خۆیان پێویست به دابینکردنی متمانه ده‌کات بۆیان و پێویستیشه نه‌خرێنه نێو به‌رداشه‌کانی به‌یه‌کدادانی دوو به‌رنامه‌ی سیاسی که تا سه‌ر ئێسقان یه‌ک ئه‌وی تریان قبوڵ ناکات.
وه‌ک چۆن ناتوانم هه‌رگیز بیرم به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بڕوات که بڵێم هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک نییه له نێوان وتاره وروژێنه‌ره ئاینیه‌کانی ڕۆژانی هه‌ینی و گڕ تێبه‌ردانی شوینه‌کانی مه‌ی فرۆشتن یان سه‌نته‌ره‌کانی مه‌ساج کردن، ئاوه‌هاش ناتوانم بچمه ژێر ئه‌و باره‌وه که بڵێم ئه‌ندامانی پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره بێ‌ئاگان له سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو.
گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم بیریاری به‌ناوبانگی عێراقی (دکتۆر عه‌لی ئه‌لوه‌ردی) گوتویه‌تی” له هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا هێنده‌ی عێراق باس له پیکه‌وه ژیانی ئاشتیانه ناکرێت”.
ئه‌م بۆچوونه کوت ومت به‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌گونجێت. هه‌موو ده‌زگا میدیاییه‌کانی لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا و ئۆپزسیۆنه‌کانیش باس له پێکه‌وه ژیان ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت بڕوا نه‌بوونه به پیکه‌وه ژیانێکی ئاشتیانه. گه‌ر به چاوێکی ورده‌وه له ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که بڕوانرێت ده‌سبه‌جێ ده‌رده‌که‌وێت لایه‌نه سیاسیه‌کان چۆن له بۆسه‌دان بۆ یه‌کتر. باشترین به‌ڵگه‌ش چۆنیه‌تی قسه کردنی ئه‌و لایه‌نانه و لایه‌نگرانیانه له میدیاکان و له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک پرۆسه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کدی باره‌گاکانی لایه‌نه‌کان ئاور بدرێن. له ساڵی 2005 دا بوو باره‌گاکانی یه‌کگرتوو له ده‌ڤه‌ری زه‌رددا سوتێنران، له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانیدا مه‌کۆکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر ئاگریان تێبه‌ردرا، ئه‌مه بێ له‌و دیمه‌نه قێزه‌ونانه‌ی سوتاندن که له ده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به ئاشکرایی له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا ده‌بینران
دووباره و سێباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه ترس و دڵه‌ڕاوکێی و نیگه‌رانی به‌دوای خۆیدا دێنێت و ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌کانی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دیموکراسی و مافه که‌سێتیه‌کان ده‌خاته ژێر پرسیاری قوڵه‌وه و گومان له‌سه‌ر هه‌موو پرۆسه‌کانی هه‌رێمه‌که دروست ده‌کات.
پارتی ده‌ڵێت نه به چاک نه به خراپ په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوانه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه نییه، یه‌کگرتووش جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ تووندوتیژی و ئاژاوه گێڕیدا نییه.
ئه‌م دوو ڕاگه‌یاندنه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌کن. بۆیه هیوادارم هه‌م پارتی و هه‌میش یه‌کگرتوو به سنگێکی فراوانه‌وه ئه‌م دوو پرسیاره‌م لێوه‌ربگرن و وه‌ڵامی گونجاویان هه‌بێت بۆی؟
پرسیاری یه‌که‌مم بۆ پارتیه، له ده‌مێکدا شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به سیسته‌می سیاسی و دژ به گه‌نده‌ڵیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا له ئارادایه و له 17 ی 2 دا له پارێزگای سلێمانی به‌رجه‌سته کرا، له‌و ده‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی دران به‌ڵام ڕێگه به هیچ خۆپیشاندانێک نه‌درا له ده‌ڤه‌ری قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیدا، ئه‌ی له‌و ڕۆژی هه‌ینیه‌دا چۆن بوو له زاخۆ و دواتریش له ناوچه‌کانی تری ده‌ڤه‌ره‌که‌دا ڕوویاندا؟ هێزه ئاسایشیه‌کان، پۆلیس له کوێ بوون بۆ ڕێگه گرتن له سوتاندنی بازاڕه‌کانی فرۆشتنی ئه‌لکهول و شوێنه‌کانی مه‌ساج کردن و هه‌روه‌ها باره‌گاکانی یه‌کگرتو؟
پرسیاری دووهه‌میشم بۆ یه‌کگرتووه، له ده‌مێکدا قه‌یرانێکی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا و ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه بۆچی هه‌وڵه‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن ناخرێنه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رکردن، وه‌ک له‌وه‌ی به هاندانی وروژێنه‌ری ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کار له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵک بکرێت و له ڕێی وتاره‌کانی نوێژی هه‌ینیه‌وه ژینگه سیڤیلیه‌که‌ی هه‌رێمه‌که به‌ره‌و وێرانبوون ببات و بیکاته قه‌نده‌هار؟
له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری ڕه‌وشه‌که‌دا و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه جیاوازه‌کان بۆ ڕووداوه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ڤه‌ری بادینان پێویسته ئیدی کار بۆ نه‌هێشتنی دوو ئیداره‌یی بکرێت له هه‌رێمه‌که‌دا و کار له‌سه‌ر توند و تۆڵ کردن و ، ڕه‌هه‌ندتۆکمه‌کردنی دامه‌زراوه حکومیه‌کان بکرێت و به تایبه‌تیش ته‌واوی دام و ده‌زگا ئاسایشیه‌کان له هه‌موو دیارده‌یه‌کی حیزبیانه دابماڵرێن ، کارمه‌ندان تێبگه‌یه‌نرێن له‌وه‌ی ئه‌رکیان پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانه و دوور له ڕه‌هه‌ندی حیزبیانه له خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که ده‌ڕوانن. ده‌نا ئه‌م کولتوری سوتاندنی یه‌کتریه به‌رده‌وام ده‌بێت.
65 responses to “له په‌راوێزی ڕووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه”
دوو خاڵی زۆر گرنگ لەم نووسینە ونە،ئەوەی ئەم بابەتە بخوێنێت وا هەست ئەکات حکومەت نیە لەو وڵاتە، پاشە گەردانیە، ڕەنگە لە ڕاستی وابێت ، چونکە ئەمە پێگەی میدیایە، خەڵکیش لەمیدیاوە ئەڕوانێتە ڕاستێکان. بەڵام من ترسی ئەوەم هەیە باس نەکردنی رۆلی حکومەت بۆ ئاراستەکردنی خوێنەرەکان بێت. لەم بابەتە تەنها باس باسی حیزبە، دوکان سوتێنراوە، ئاگریان لەبارەگابەردرا، خەڵک بە بێ‌تاوان دەستگیرکراوو نووسەر پڕسیار لە دوو پارتی سیاسی ئەکات!!.
ئەوەش، یەکەم ڕۆلی حکومەت، لە باسی ووتەکانی بەڕیز بەرهەم سالح کە لە لەدەنگی ئەمریکا بڵاو بوەوە دەستپێدەکەم، ووتی ” ووستیان لە شوبات سڵیمانی بکەنە گۆمی خوێن” وەک یەکێک بلێت نەکرا، چونکە بەڕیز سەرۆکی حکومەت نەیهێشت، کەسێک سەرۆکی حکومەت بێت نەتوانێت گەنجی شارەکەی بپارێزێت کە خوێنیان ڕشت لەسەر شەقامەکان لەبەرچاوی میدیاکان، کەسێک سەرۆک وەزیرانبێت نەتوانێت بگوژانی شارەکەی خۆی بداتە دادگا، ئیتر ئەبێت یەگرتووی قوربەسەر لە بادینان چاوەرێی چی بێت لەم سەرۆکی حکومەتە.
دوەم کێ ئامرازە؟، ئامرازەکە زۆر روونە، ئەوەی بزانێت کێ لە ناو خاکی کوردستان جاشی ئێرانە ئەزانێت کێ یە، دەمێکە ئێران ئەیەوێت لە بەرژەوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدات، چونکە ئێران ئەزانێت( پ د ك) تاکە لایەنە لە کوردستان پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ ئەمریکا. بۆیە نایەوێت ئەو پەیوەندیە بەردەوامبێت. زۆر دەمێکشە لایەنێکی تر هەیە بۆ بەرژەوەنیەکانی ئیڕان کاردەکات بۆ ئەوەی خۆی نەکەوێت. بەڵام ئەو لایەنە ئێستا زۆر لاوازە چاوەروانیش ئەکەم لە هەڵبژاردنی داهاتوو تەنها کەرکوکیان بەدەست بمینێت، ئەوە ئەگەر پۆستەکەی لێ نەسێدرێت لەبەغدا.
ئه‌زیزم، هه‌ندێک تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رنجه‌کانت و هیوادارم له من زیاتر به دڵێکی فراوانه‌وه وه‌ری بگریت، وای دابنێ ئه‌مه ته‌نها گفت و گۆیه‌کی هێمنانه‌ی نێوان من و تۆیه و هه‌ر که‌سێکی تریش بخوازێت به‌شدار بێت تیایدا بان دیه‌م هات.
یه‌که‌م، پێمان خۆش بێت یان نا ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستان حیزب فه‌رمانڕه‌وایه، بۆیه ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه ئه‌و ڕووداوه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان ، یان هه‌ر ڕووداوێکی تر له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی تردا ڕووبده‌ن به‌رۆکی حکومه‌ت بگرێته‌وه. من بۆخۆم ناتوانم بچمه ژێر باری ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه.
دووه‌م، دوو کاراکته‌ر له‌و ڕووداوه‌دا هه‌بوون (پارتی و یه‌کگرتو) من پێم وا نییه لایه‌کی تری سێهه‌م هه‌بووبێت تا دوای ڕووداوه‌که.
سێهه‌م، هه‌ل و مه‌رجێک له‌و هه‌رێمه‌دا هاتۆته ئاراوه هه‌ر یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ی ئه‌و مه‌مله‌که‌ته به ڕێژه‌ی جیا جیا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه. جا پێم وانییه له ڕێی ته‌حریمکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێک‌دا ، حه‌ڵاڵکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پایته‌ختێکی تردا ڕابگه‌یه‌نرێت.
چوارهه‌م، له به‌شی کۆتایی نوسینهکهدائاماژه به‌وه کراوه که ئیدی مه‌رجه کار بۆ تۆکمه‌کردنی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت بکرێت، با بۆ له‌مه‌ودوا بیر له چاکسازی سیسته‌می بکرێته‌وه، با له‌مه‌ودوا کار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی دیارده‌ی حیزبایه‌تی بکرێت ، چونکه ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه ده‌بنه مایه‌ی دووباره و چه‌ندباره نه‌بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی نه‌خوازراوی له‌و جۆره‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان. سوپاست ده‌که‌م.
جا با منیش بە خاڵ وڵامت بدەمەوە:
یەکەم : زۆربەی ئەوانەی بەشداربوون لەم گفتووگۆیە کۆکن لەسەر ئەوەی لایەنی دەرەکی هەیە لە ووروژاندنی ڕووداوەکانی بادینان. تەنها من ووتم لایەنە دەرەکیەکە ئێرانە.
دوەم : من ئەلێم دەستی دەرەکی ناتوانێت بگاتە کوردستان ئەگەر لە ڕێگەی ئامرازێک نەبێت، کورد بەداخەوە مێژویەکی زۆر رەشی هەیە لە خۆ فرۆشی، بۆیە من گۆمانم هەیە لە کۆمەڵی بڕیاربەدەست لەوەی بۆ مانەوەی خۆیان هەموو قەزیەکە هەرزان فرۆش دەکەن.
سێ هەم: لە سەر رۆشنایی خاڵی سەرەوە ( خاڵی دوەم)، من دانم بەفەرمانڕەوایی حکومەتەکە داوە بەڵام گۆمان هەیە لە خەراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.
چوارەم : جەنبات ئەڵێت تەنها لە نێوان پارتی و یەگرتووە، وەک ئەوەی بڵێت ئەمە شەری کۆڵانە یان نێوان دوو کەسن خزمی یەکن با کەسی تر تەداخول نەکات. ئەی ئەو حکومەتە فەرمانڕەوایە لە کوێ یە ؟ . ئەی ئەکرێت ماڵی خەڵک بسوتێنیت بڵێت ئەمە شتێکی شەخسی یە یان حیزبییە با کەسی تر تەداخول نەکات. ئەگەر تاوانبارێک کەسێک بکوژێت و کەس و کاری کوژراوەکە لەتاوانبارەکەش خۆش بن هەر حکوم ئەدرێت چونکە ( مافی گشتی) کە مافی کۆمەڵگایە، کەس ناتوانێت لێ ی خۆشبێت، بۆیە حکومەت ئەوتاوانبارە حوکم ئەدات، وو بۆی هەیە ٧ بۆ ١٠ ساڵ حکوم بدرێت. بەڵام لێخۆشبوونی کەس و کاری کوژراوەکە تەنها تاوانبارەکە لە سێدارە دووردەخات.
پێنجەم : بەهۆی خاڵی چوارەمەوە، من لە توانجی یەکەمم بە جەنابتم ووت لایەنی حکومەت لە بابەتەکەت نیە، بۆ ؟ ئەی دیارە حکومەت نیە لە کوردستان.
شەشەم : بە پێی خاڵی چوار و پێنج جەنابت دان بەفەرمانڕەوایی حکومەتی کوردستان نانێت، نەک بەندە. ئەگەر پێچەوانەی ئەمە ڕاستە حەز ئەکەم بیزانم.
حەوتەم : من ووتم حکومەت نەیتوانی لە ماوەی ١٠ مانگ تاوانبارانی شاری سڵیمانی بداتە دادگا، کە دەکاتە شاری سەرۆک وەزیران. پێم ناڵیت خەڵکی زیان لێکراوی بادینان قوری کوێ بکەن بەسەری خۆیان. جەنابت هانیان ئەدەیت برۆن لەدەرگای پارتی دیموکراتی کوردستان چارەیەک بدۆزن یان سولحی عەشایری بکەن.
لە کۆتایی : ئەگەر کەسێک مەبەستی بێت سەرکەوێتە چیایەک، پێویست ناکات هەموو ڕیگاکان بزانێت، یەک ڕێگای بەسە. ڕاستیش تەنها یەک ڕێگای هەیە.
زۆر سوپاسی وه‌ڵامه‌کانت ده‌که‌م ئه‌زیزم وه هیوادارم نه‌چێته خانه‌ی توانج گرتنه‌وه. ئه‌و گومانه‌ی به‌ڕێزت باست لێوه‌کردووه زۆر له جێی خۆیدایه و هیچمان ناتوانین نکوڵی لێبکه‌ین. من هه‌رگیز ئه‌وه‌م نه‌گوتووه که دان به فه‌رمانڕه‌وایی حکومه‌تدا نانێم، چونکه ئه‌گه‌ر وا بوایه ئه‌وا پێشنیازم نه‌ده‌بوو بۆ تۆکمه کردنی دامه‌زراو و ڕؤلی حکومه‌ت. مه‌سه‌له‌ی ده‌ست هه‌بوونی ده‌ره‌کی له‌و ڕووداوانه‌ی بادیناندا، مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر مشت و مڕ له‌سه‌ره… ئه‌زیزم کام ڕووداو له‌و هه‌رێمه‌ی خۆماندا تێپه‌ڕیوه و نه‌گوترابێت ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشته.. با ئه‌و ڕاستیه بزانین که وه‌ک به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێکردووه ته‌نها یه‌ک ڕێگای هه‌یه.
ئه وه ی ڕوی دا له زاخۆ به سوتاندنی می و شه راب و هاندانی خه لکی به ره و گه ڕانه و ه بۆ دواوه و خه لکی کوردستان هاندان بو به ره و سه راب ،کارێکی زۆر خراپ و به زۆر سه پاندن و ئازادی به لاڕیدا بردن بو چونکه هه ر هه نگاوێکی ئازادی که زۆره ملی و زۆرداری و توند و تیژی تێکه وت ئاکامه که ی بۆخه لکی به خراپتر ئه شکێته وه نه ك باشتر ،له گرته ڤیدیۆی فه توای مه لای زاخۆدا له پێش ده سپێکی ئاژاوه گێریه که دا داوای ده وڵه تی به ئه خلاقی موحه ممه دی ده کات و له هه مان کاتدا په نجه ی شایه تومان به رز ده کاته وه ،،،ئه مه ش زۆر ئاشکرایه له لای هه م‌و که سێکی هۆشیار و دلسۆزی نیشتیمان‌دا ئاشکرایه که له کوێوه سه ری هه ڵداوه و به ره و کوێ مل ئه نێت .
چه وتیه ك هه یه له خه باتی سیاسی کوردستانا که ئه ویش پێویستی به راستکردنه وه و خۆ لێ ده رباز بون هه یه که پێویستی به چاو ی ره خنه گرانه پیاخشاندنه وه هه یه به رابوردوی بێ ئه نجامی خه باتی سیاسی کوردستان که هه ر له سه ر ده می سه لاحه ددینی گۆرر به گۆرره وه خه باتی گه لی کورد به لارێ‌دا رۆیشتوه و له جیاتی هه و‌ڵدان بۆ ڕزگاریخه باتی رازی بون به ژێر ده سته یی و خۆ بردنه پێش له به رده م داگیر که ر و دوژمنان‌دا که گوایا کورد هه موی موسوڵمانه که دووره له راستیه وه چونکه گه لی کوردله ڕاستیا گه لێکی بێ ئاینه و له هه مان کارا فره ئایندار و بێ باوه ڕی له ئامێز گرتوه ، له ده ر ئه نجامی چاولێ خافلاندن له م هه ڵه ی خه باته دا دوژمانان و داگیرکه رانی ئیقلیمی توانیویانه و هه م‌و کاتێک له سه ر ئه م هه ڵه یه ئه توانن گه رای دو به ره کی و مالوێرانی له و زه لکاوی هه ڵه ی خه باته دا گه را دابنێن و ئه وه ی ویستبێتیان به دیان هێناوه و گه لی کوردیش ده سته وسان و له خوێنا گه و زاوو بێ ده ستکه وت و ئه نجام هه میشه له چاوه ڕوانی نالوێرانی و کاولکاریدا گه وزێنراوه چ به هۆی سیاسه تی ده وله تانی ئیقلیم یان به هۆی خۆ به که م زانینی حیزبه کان له ئاستی ده وڵه ته ئیقلیمیه کان به هۆی ناڕێکی و ناره سه نی ئه و جۆره خه باته وه بۆیه ئاشکرایه کاتێك له زاخۆ یان له سله یمانی زۆر به ئاسانی کاری تێکده رانه ئه کرێت وه ئاشکرایه ئه مرۆ ئێران و سوریا هه میشه له هه وڵی تێکدانی باری ئارامی ناو جه که دان بۆ به کارهێنانی ئه و دیو سنوره کانیان که کوردستانه بۆ مه به سته گڵاوه کانیان توانیویانه ئه و ئاژاوه یه بنێنه وه به هۆی ئیسلامی فیتنه و ئه نفالچی و فه ساده وه زیان به ژیان و بژێوی خه لکی بادینان و سله یمانی ئه گه یه نن له پێناوی خۆ به ره و پێش بردن له ئاستی ئێران و سوریا . بۆیه پێویسته خه لکی کوردستان هۆشیار بکرێنه وه بۆ خه باتێکی شارستنی سه ر ده می و مێژوی تازه ی کوردستان تۆمار کردن نه ك درێژه دان به پێشله شکری و جاشایه تی بۆ ئیسلام و ده وله تهئیقلیمیه ئیسلامیه داگیر که ره کان ، گه ر گه لی کورد مێژویه کی تۆمار کردبێت هه ر چه نده به ناچاری بو ته نها کۆره وی باشووری کوردستان بو که ئه م نیمجه ئارامیه ی به هۆی هێزه ئه مریکی ورۆژاواییه کانه وه ده پارێزرا له شه ڕی خۆ به خۆ و ئه نفال و کیمیا بارانی تر ، به ڵام وا خه ریکه به کشانه وه ی هیزه ئه مریکیه کان ڕیسه که ببێته وه به خوری و شه ڕی خۆ به خۆ و مالوێرانی و ته راتێنی داگیرکه رانی کوردستان و شه ڕی خۆ به خۆی لایه نه کان دێنه وه و ده بنه وه به میوانی خه لکی کوردستان چونکه فاکتۆری سه ره کی شه ری خۆ به خۆ را‌گرتن ئه مریکا بو که شه ڕی خۆ به خۆی گۆڕی بۆ ئالای کوردستان وه هه ر بونی ئه مریکا بو کوردستانی له تێکدان و نائارامی ده پاراست کاتێک ده کشێته وه لایه نه کانی کوردستان له شه ڕی خۆ به خۆ زیاتریان پێ نیه چونکه له بواری نێو ده وڵه تیدا له به ر کلکه له قێ ی حیزبه کانیان بۆ ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا و گوێ نه دان به داهاتوی خه لکی کوردستان له نێو ده وله تیشدا هیچ ئه رزشێکیان نیه و بگره هه ر زۆربێ پره نسیپی نیشتمانی و نه زان و دوا که وتون
به کورتی و به کوردی ئه مه وێت بڵێم : خه باتی سیاسی کوردستان له رابوردودا پێویستی چاوی تیژ و بێ لایه نی نیشتمان په روه ران هه یه ،،، وه له ئێستادا گه ر میلله ر هۆشیار نه بێت ئێران و سوریا و عێراق له لایه ك وه تورکیا له لایه کی تر کوردستان ئه که ن به گۆڕه پانی شه ڕی خۆ به خۆی کورد به کوردوه له ئاکامدا خه لکی کوردستان باجه که ی ئه دات و هه روه ك کورده واری وتویانه له نێوان شه ڕی ئاغاکاندا ته نها پێاوی هه ژار شه ق و پێلاقه ده خوات .
کاک نامۆ، ده‌شیت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕووانینهکهی به‌ڕێزتاندا کۆک بم، به‌ڵام پێم وایه به به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئایین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن. ناکرێت ئه‌و ڕاستیه له‌بیربکه‌ین که له سه‌دا نه‌وه‌ت و نۆ و زیاتری کۆمه‌ڵگاکه‌مان ئیسلامن. به‌لای منه‌وه پرسیاره‌که له‌وه‌دایه چۆن بتوانرێت هه‌موو شته‌کان به گه‌وره و بچوکیه‌وه بخرێته خزمه‌ت مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌که‌وه، به شێوه‌یه‌ک هه‌موو کارکردنه‌کان بۆ خۆمان بێت نه‌ک به ئاڕاسته‌یه‌کی تردا و کورد باجه‌که‌ی بدات. هه‌ر بۆیه‌شه ڕیگه‌گرتن له به‌کارهێنانی میکانیزمی ئاگر تێبه‌ردان ( له هه‌ر شتێک بێت) زۆر گرنگه، چونکه کێ ده‌زانێت ده‌شێت له پێس هه‌موو شتێکدا ئه‌و ئاگره ماڵه گه‌وره‌که‌ی خۆمان بسوتێنێت.
ئه م له سه دا نه وه د و نۆیه ت له کوێوه هانیوه ! تا ئێستا هیچ ئامارێك نه بوه کورد خۆ به خۆ ئاماری کردبێت ، گه ر داگیر که رانێش ئاماری کۆنیان کردبێت ناکرێ بکرێته ڕاسته قینه ،پێم وایه له ڕاستیدا کورد گه لێکی بێ دینه و فره دیندار و بی دینی له خۆی گرتوه ، ئه م له سه دا نه وه دو نۆیه دیعایه ی ئیسلامیه کانه بۆ ده سه ڵات گرتنه ده ست ، بێ له وه ی له به رژه وه ندی داگیر که رانی کوردستانه هه‌ر بۆ ده ست به سه را گرتن ، ئه وه ی کێشه که ئه نێته وه ئه وه یه که به ناوی زۆرینه و که مینه وه ئیسلام زاڵ بکرێت به وه ش کێشه ی کورد ئاڵۆز تر ببێت که ئه ویش له به ر ژه وه ندی کوردنیه و له جیاتی ئه وه ی ببێته یه ك پارچه ببێته بیست پارچه چونکه ئاینه کانی تر به ر کورداری به ر په رچیان ده بێ بۆ پارێزگاری له خۆین دژ به ئیئسلام وه کێشه سه ره کیه که سه ره و نخون ئه کرێته وه به و شێوه یه .
مه به ستی من به گژا چونه وه ی ئاین نیه ، به پێچه وانه وه دوور خستنه وه ی دینه له خه باتی ڕاگاریخوازی گه لی کوردستان که له پێناوی نیشتمانێکا هه وڵی داوه و هه وڵ ئه دات ، به لام به هۆی ئه وه ی که هه میشه شێخ و مه لا لای سه رو دانراوه‌و ته نانه ت سه رۆك حیزب و لایه نه کانیش هه ر له سه ر هه مان شێوه به رێوه چون ، گه ر سه رنجت دابێت سه رۆکی هه ر هه م‌و حیزبه کان یان کوره شێخن یان کوره مه لا به حیزبه سۆشیالسته کانیشه وه هه ر بۆیه ئه م قودسیه ت و ته قدیسی ناو حیزبانه شێوازێکی دیکتاتۆری پێکهێناوه که که س نه توانێ به وی تر بڵی تۆزێک بجۆ به ولاوه و هه ر به و شێوه یه خه باتی گه لی کورد به لا ڕێدا چوه .
هةر بذيت كاك بةلَيَن بابةتيَكى طرنط و ثرِ بايةخت وروذاندووة و شيكردنةوةيةكى زؤر جوانت بؤ كردووة…ئةم ثارضة نوسينةى من بةر لةبلاَوكردنةوةيةتى وةك طوتاريَكى رةخنةى وا بؤ ئيَوةم نارد…
کولتوری سوتاندن و کاولکردن
ئەو رووداوەی بادینان تەنھا رووداوێکی دیاریکراو نییە، بەڵکە سەرباری ئەوەی رووداوێکی پڕ گرێ و سیناریۆ و درۆی گەورەیە، ھێندەش رووداوێکی مەترسیدار و کوشندەیە لەئاستی حیزبی و کۆمەڵایەتی و کولتوری و ئاینییەوە. پەیامێکی حیزبی ناشارستانی و نائەخلاقییە کە پێمان دەڵێت ئاسانترین کردە سوتاندنی دوکان و بازارەکانە، گرتێبەردانی بارەگاو ناوەندە حیزبییەکانە، کاولکردنی شەقام و پشێوی و دروستکردنی رق و بوغزی حیزبی و کۆمەڵایەتییە.
ئەم پەیامە پێماندەڵێت حیزبە کوشندەکان ئەگەر نەتوانن شەڕی ناوخۆ ھەڵگیرسێننەوەو شەڕی جەبھە بکەن بەرامبەر بە یەکتری، بەڵام دەتوانن رێکخستنەکانیان کۆبکەنەوەو بارەگاو مەکۆی حیزبەکانی دیکەیان پێ بسوتێنن و شەقامەکان گرتێبەردەن، دەتوانن دوکانەکانی مەیفرۆشتن و شوێنە بازرگانی و کۆمەڵایەتییەکان گرتێبەردەن و تاڵانی بکەن.
کولتوری سوتاندن و تاڵانکردن و وێرانکردن و کوشتنی نھێنی و کاری مافیایی لە کولتور و نائەخلاقیاتی ئەو حیزبە کوشندانەوە سەرچاوەی گرتووە کە سەرکوتکردنی کۆمەڵگە یەکێکە لەمەھامە وەحشیگەرییەکانیان…
ئەم پەیامە ھێندە ترسناکە کە قوڵدەبێتەوە بۆ ئاستێکی ناتەندروستی حەماس و دەمارگیری خەڵک و ھەوادارە کوێرەکانی حیزب بۆ کوشتنی جیاوازی و گرتێبەردانی ھەر نەیار و ئۆپۆزسیۆنێک، ھاوکات فەتوابێژ و ئوستادەکانی جەھل و حیزبە خێڵەکی کوشندەکان پێکڕا لەتوانایاندایە لەیەک چرکەدا شارێک بسوتێنن، ئاسانترین شتگەلێک لەو سەرزەمینە خنکاوەی کوردستاندا فەتوابێژییە لەلایەن کۆمەڵێک مەلای نەخوێنەوارەوە کە توانایەکی سەیریان ھەیە لە یاریکردن بە عەقڵ و ھەستی زەبر و شەانگێزی خەڵک، لەوانیش جاھیل تر و کوشندەتر ء وەحشیتر ئەو حیزبە پیاوکوژانەن کە سوتاندنی شار و شەقامەکان لەئاوخواردنەوە ئاسانترە لەلایان.
کاک ئاسۆ سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م…هه‌ڵبه‌ته بۆخۆم یه‌کێکم له خوێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌کانی ئاسۆ جه‌باری نوسه‌ر.
ئه‌زیزم، ئه‌م دیارده‌ی ئاور تێبه‌ردانه تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده ترسناکه…به‌شێوه‌یه‌ک لای من گومانیش ده‌هێنێته ئاراوه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ خاک و بۆ پیرۆزیه‌کانی نیشتیمان. وه‌کو جه‌نابت ئاماژه‌ت پێکردووه حیزب ( جا هه‌ر حیزبێک بێت) کار بۆ خۆی ده‌کات و ڕههندهکانی گه‌وره‌یی نیشتیمان له پێناوی خۆیدا ده‌سڕێته‌وه. چاوه‌رووانم ته‌واوی وتاره‌که‌ی به‌ڕێزتان بخوێنمه‌وه.
هةر كاتيك دةسةلات هةست بة مةترسييةك دةكات ديت كيشةيةكي ناوخؤي درووست دةكات تاكو خوي وةكو رابةرو برِياردةر نيشان بدات، ئةم كيشةيةش نة لةدوور نة لةنزيك بةيوةندي نيية بة ئاين و مةيخواردن و مةساج ئةوة هؤكار بوون
کاک به‌ختیار سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت
دةستت خؤش بيت كاك بةلين، وابزانم بيويست بة تةعليقى ئيمة ناكات لة سةر ئةو رووداوانةى لة بابةتةكةتدا ئامازةت بؤ كردووة، جونكة جةنابت لة ناواخنى نوسينةكةتدا بيت وتوين كى لة بشت رووداوةكانةوةية. ئةم عةقليتة حوكمرانة تاكرةوة لة رابردوودا زؤر تةعداى سياسى بؤ جؤتة سةر هيوادارم كة ئةمة دواينجار بيت و بكةونة ئةو جالةى كة بؤ خةلكى كوردستانيان هةلكةندووة
کاک ڕه‌وه‌ند، به‌ڕاستی له‌م ڕووداوه‌ی ده‌ڤه‌ری بادیناندا که‌مته‌رخه‌م هه‌یه. ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه‌ش به‌لای منه‌وه به ڕێژه‌ی جیاواز له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌کگرتووه. هه‌ر ئه‌و کهمتهرخهمیهیه که ده‌کرێت خوێندنه‌وه و ناوی جۆراوجۆریشی لێبنرێت.
ئەو رووداوەم بینی و پێی دڵگران بووم.
لە راستیدا من ناتوانم بیر لەوە بكەمەوە، كوردستانی لانكەی كەمایەتییەكان و لانكەی رێزگرتن لە بیرەجیاوازەكان، لەم بارودۆخەدا كە خەریكە بەرەو یەكگرتوویی هەنگاو هەڵدەگرێ و باسی كۆنگرەی نەتەوەیی و زەقكردنەوەی بابەتە بەرچاوەكانی ناخی شۆڕشی كوردستان دەكات، خۆی بە دەستی خۆی ئاژاوەیەك لە ماڵی خۆیدا ساز بكات.
هیچ لایەنێك بە تاوانبار نازانم، چونكا تاوانباركردن ئەركی دادگایە، بەڵام دەكرێ رۆڵی ئاستی هۆشیاریی كۆمەڵگا لەم بارەوە بە ئەنجامدەر دەستنیشان بكەین.
ئێمە لە ئورووپادا و بۆ نموونە لە ناوەندی ئەڵمانیا هەزاران مزگەوت دەبینین و جادەی واش هەیە كە هەزران مەیخانەی لێیە، كەچی هیچ كێشەیەك روونادات. بەڵام لای ئێمە بە توندی لەگەڵ ئەو بابەتانە هەڵسوكەوت دەكرێت. یانی هێشتا پەروەردە لاوازە. هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و نەتەوەیی لاوازە. چونكا خەڵك نازانن بە جوانی بەرژەوەندییە باڵاكانیان ببیننەوە و بەرگری لێبكەن. ئێستا كاتی بە ئازادی ژیانی هەموو پێكهاتەكانە و كاتی رووخاندنی كەسایەتی یەكتر نییە. دەبێ هەموو لەم قۆناغی ئاوەدانییەدا پێكەوە كارا بین و رێز لە بۆچوونی یەكتر بگرین.
کاک عه‌لی، جه‌نابت ئاماژه‌ت به هوشیاری کۆمه‌ڵگا کردووه، به‌ڕاستی خاڵێکی گرنگه و هیوادارم ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان ڕۆڵی خۆیان له‌و بواره‌دا ببینن و له پێش خه‌ڵکدا ڕۆشنبیری بۆ سیاسیه‌کانمان دابین بکه‌ن تا بزانن پێکه‌وه ژیان چ مانایه‌کی هه‌یه.
بةراى من هةرضةندة ثارتى هؤكارى سةرةكى ئةو كيَشةيةى بادينان ة و لةترسى نفووزى يةكطرتوو ئةم كارةى ئةنجام دا بةلاَم دةستى دةرةكيش بة تايبةتى ئيَران و تووركيا و وولاَتانى قةتةر و عةرةبى بةدةرنابيَت ,بةراى من ثارتى هةست بة خةتةرى زياد بوونى يةكطرتوو ئةكات ئةيةويَت ضاوترسيَنى دةنطدةرةكانى بكات بؤ هةلَبذاردنى ئايندةى ثاريَزطاكانى هةريَمى كوردستان يان هة نةبيَت بةزؤريش بيَت يةكطرتوو راثيَض بكات بؤ حكوومةتة نىَ يةكةى نيَضير بارزانى …
رووداوه‌كانی زاخۆ، ژانی له‌دایكبوونی شۆرشێكی نوێیه له‌ژێر كاریگه‌ری شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، پاڵنه‌رێكی به‌هێزی نێوده‌وڵتی له‌پشت ئه‌و رووداوانه ده‌بینم، كه زۆر گه‌وره‌ترن له بیانووی بوونی سه‌نته‌ری مه‌ساج و مه‌یخانه،
له زاخۆوه ده‌ستی پێكرد، ئاخر زاخۆ كه‌ی شوێنی ناڕه‌زایی بووه، شوێنێ:ی وا شتگوێخراو.
هاوڕێاینی خۆشه‌ویستم ، سوپاستان ده‌که‌م بۆ تێبینی و سه‌رنجه‌کانتان…زۆرێک له ئازیزان سه‌رنجه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یس بووک داناوه…هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌موویان بگوێزمه‌وه بۆ ناو بڵاگه‌که، تا بتوانین گفت و گۆیه‌کی بابه‌تیانه‌ی له‌سه‌ربکه‌ین…ده‌ستتان خۆش و دیسانه‌وه سوپاستان ده‌که‌م.
Dast khosh kak Balen, halbzhrdnakany babatakant lagal kat u zamniy rudawakan jegay dast khoshin ,,, mn boya nazanawi Sshadam oe ba khshwit,, agar la banday bhuktany qabul bframun,,
سوپاست ده‌که‌م کاک ئه‌رده‌ڵان بۆ وشه جوانه‌کانت
bjit u dasett xosh be kak balen barez zor ba jegay bo
مه‌حبوبه خان ، هیوادارم بتوانم هه‌میشه جێی متمانه‌ی خوێنه‌رێکی ئازیزی وه‌ک به‌ڕێزتان بم.
Bakhtiar Rashid Babateki bapeza w zor halagret lasari bdweit. Baray mn Haremi Kurdstan pewisti hanukaee ba frawankrdni baznay dasalata, kamkrdnaway markaziat wata har parezgaya xoy bryari barewabrdi xoybdat, hamu lasayay DASTUREKY kurdi chr u pr ka barprsyareti dasturi w mafi (natawayati, snoori kurdstan, barprsyareti barambar parchakani try Kurdistan awish dway confransekii natawayati chru pr bo nwenarani harchwar parchakai Kurdistan w hatnadarawa ba konooseki mezhooi ka emzay nwenarany kurdi har 4 parcha dabashkrawakay kurdistani pewabet,…………mafi aqaliatakan w ayna jiawazakan,……… mafi qanati TV, shweni massage, baragay parti, baragay yakgrtu, baragay Gorran,……. bryari 140, sala7iati bardany Tariq Ramazani tayar, rezhwanakan, Sorani Mamahamakan, Sardasht Othmanakan, Nabaz Goranakan, Asoz w Rebin Hardiakan, Qurbaniakany shari nawxo basalakani 1960,70,80,90 kanawa, sarwat w samany kurdstan, NAWT W GREBASTAKANI, donmakani xaki kurdistan, Xastaxana 400 qarwelayaka, Jami3akan, regawbanakan, penasakrdni salakani 1949 w 1966, 1970, 1976, 1984, 1988,1991, 2003, anfalakrawakan, shahida RASTAQINAKAN, rozhi rapareen w yakam rozhi shari brakuzhi, Rawaka w qurbaniakany, rozhi 31 AB w kuzhraw w besarwshwenakanian, henany wlatany iqleemi bosar xaki pirozi kurdistan, rawnan w darbadarkrdni 100 ha hazar INSANI Kurd bapeer w mndal w ganj bo daraway wlat laanjami be3adalati w shara kursy w para w henani dababa bosharakan ka wak (Bakhtiar Ali) alet ” boyakamjar watan krd insan Tarawgay la nishtiman xoshtr bwet”,………..w chandaha barwari tr ka pewista dastoorakaman bo nawakani dwarozhmani tomarbkat ta dars w 3ibrati lewargrn, Sadaha babat w rudaw w mafi tr ka insani Kurd hasti xoshawisti nishtimanyi tiya zindu betawa, ka cheetr maf frosh w 3arz frosh (baregay nayasayee) w nawt frosh w nishtiman frosh lasayai hkumati lawaz w azady zaify kurdistanda nabn ba mushaxor lazher sayay hizba w nabna muatni daraja 1, balku la chawarwani rozhi dadgayya bn…………………Pashan am dasstura dangdani bo bkret pash away hukmeki intiqali kurt laxalki BELAYAN w Nishtman parwar w xwenawar hukmi Kurdistan akan law fatrayada, amash tanha bo azad krdni hkumata la dasalat w chngy bera7my hizb la mahsubiat w mansubiat w GANDALY,……………….Agar wanakain awa, Asaish laxoyana (Zanyary w Parastn), Hezi peshmarga laxoyana, Parlaman laxoyana, 7kumat laxoyana, dwarozhman wata (entixabati taza) itifaqyayee ISTRATIGIAN haya bodabashkrdni sarwat w samany kurdistan, matarakan hee xoyana, xaky Kurdistan hee awana, zorbay taza millioner w mliyarderakan xoyan drustian krdoon, hezi zrivani laxoyana, Liway taybat harhee xoyana, mahkamakan, mhamiyakan, shaheedakan, dastwr nia agarhashbet heexoyana, xoyan mawqifakan drust akan, enja ter jnew bayak ayan, pashan maktabi syasyakanian koabnawa bayanek darakan (agar sayri mezhwi Kurd bkait bawrdi abineet ka hamu bayanakan wakyakn w bahaman sheway noosin w zmany 7iwar nusrawn tanha Mezh w nawakan jyawaza, hokashi labar away ka sarkrdakan haman sarkrdan w jeela tazaki 7zbish drwst krawy dasti awann) pashan mahkumi rudawaka akan BAKOY DANG, pashan lejnay bo drust akan LAXOYAN, pashan anjamakay abet hamokas pey razibet wak beeniman la rudawakani…………………. garbrwanakait TTaburi 5y, dzheey azady Kurdistany, dzhee azmunakait……..kasish lawan zanatr nia kadeta sar chaksazeeeeeeeesh, wak markay sayaraw, tayara, jlwbarg, sa3at,………yaki prozhayaki chaksaziyan banawyanawaya w PROZHAYAN peya bo chakzazi kapeshkashi MU3ARAZAY akan lakateka ka xoyan hkumat w parlaman w awanay sarawayan lazher dastaya ka tanha ama w heechi tr lawanay sarawa galtapekrdna ba millat w ba qaziyakay w bashahidakanishi, ba englizy pey awtret (It’s a joke), kawata amay kaesta haya w ruadat,…it is a big Joke……………Unfortunately..
کاک به‌ختیار …یه‌کێک له‌و پرۆسه خراپانه‌ی له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت و به پله‌ی یه‌که‌م حیزب کاری بۆ ده‌کات، پرۆسه‌ی بچوککردنه‌وه‌ی نیشتیمانه له بۆته‌ی حیزب‌دا. مه‌خابن خه‌ڵک هه‌ن هێشتاش ناتوانن خۆیان له تخوبه‌کانی حیزب ده‌رباز بکه‌ن.
بوونی فره‌یی و بوونی حیزب دیارده‌یه‌که ڕه‌ت ناکرێته‌وه، به‌ڵکو بوونیشی به گرنگ ده‌زانرێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی خۆی له پێش هه‌موو شتێکه‌وه دانه‌نێت.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه هیچ یه‌کێک له حیزبه‌کانی کوردستانی عێراق تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له هیچ هه‌ڵبژاردنێکدا ببێته زۆرینه‌ی ڕه‌ها..که‌چی هه‌ر یه‌که‌یان وا بیر ده‌کاته‌وه که به‌بێ بوونی ئه‌م حیزبه ئیدی ژیان ده‌وه‌ستێت.
دةست خؤش بؤ ئةو شيعرةى حةمدى هيوادارم بةردةوام ئةم شيعرانة بلاوبكةيتةوة
به چاوان کاک بیرمه‌ند، دڵنیا به هه‌وڵ ده‌ده‌م به تایبه‌تی له فه‌یس بووک له‌و جۆره شیعرانه پۆست بکه‌م، ئه‌مه‌ش دێڕه شیعرێکی گه‌وره شاعیر ( هێـمن )
به‌هار و گوڵ ، کچ و مانگه شه‌و ، شیعری ته‌ڕ و باده
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌کته عاله‌مێکی تر
هه‌ربژیت
کاکە گیان تەنیا اوەش رانابینن بەو خەڵکە نەگبەتەکە قومێک بخواتەوە تاکو لەو گێژەڵۆکە تۆزێک دور کەوێتەوە، بۆ اوەی هەناسەیەک بات ،،
سوپاس کاک یادگار بۆ سه‌رنجه‌که‌ت و ئه‌م دێڕه شیعره‌ی حه‌زره‌تی مه‌حویش پێشکه‌ش به تۆ
به نوری باده که‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌که‌م چیبکه‌م
به شه‌معێکی وه‌ها چاری شه‌وێکی وه‌ها نه‌که‌م چیبکه‌م؟
كاكه بةلين زؤر رون و ئاشكراية سياسةت لة بشتى ئةم كردارةوةيه، يانى دةتوانى بليي روداويكى موسةيةس، جونكه خؤ دةتوانرا لة برى يةك تاوانبار كردن و سوتاندنى بارةكاى يةكتر، مةلاكةيان بةلكيش بكردايةو تةحقيقيان لةكةلدا بكرداية، نةك كؤمةليك و منال و تيوال هان بدرئ بؤ بةلاماردانى كازينؤو بارةكان و بسوتينرين، بارتيش لةولاوه بيت كار لةسةر تاوانباركردنى يةككرتوى ئيسلامى بكات و بارةكايان بسوتينرئ.. ئةةر نا خؤ دانانى بار‌و خواردنةوةى مةى و فرؤشتنى بة ئاشكرا شتيكى تازه نيه نة لة ئيمه و نة لاى مةلاكانى مزكةوتيش يان ئةوةتا ئيسلامى سياسي دةيةوئ خؤى بهينيته بال هيزى دو حيزبةى ديكه لة ريي خةلكةوه يان ئةوةتا بارتى دةيةوئ بنبريان بكات لةوناوجةيه
که‌واته ئاوێزان خان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایان که‌مته‌رخه‌من و وه‌ک ئه‌وه دێته پێش چاوم یه‌ک له بۆسه‌دا بووه بۆ ئه‌وی تریان.
Away jey xosh7alli nya parts syasyakany kurd kasyan kurd kasyan awikayan la amez nagrin boya min allm
پەیوەندی لە نێوان خوێن و مەیدا
هاوڕێی ڕێڕەون لە دەماری سەردا
خوێن دەگرێ مەی لە ئامێز بەتووندی
تامەلی سەر بفڕێ و بگاتە بەرزی لە کەلدا
زۆر سوپاس کاک وریا… پره‌نسیپی یه‌کتر قه‌بوڵ کردن مه‌رجه بۆ ئاشته‌وایی، مه‌رجه بۆ به‌ره‌وپێشچون، مه‌رجه بۆ پێکه‌وه ژیانێکی دروست و بابه‌تیانه.
روداوي بادينان . روداويكه به بي ليكولينه وه ي خؤم ده ستي ده ره كي تيدايه و وه به بله يه ك بؤ ليداني بارتيه . جونكه له روانكه و ديدي دوزمناني كورديش هه ر بارتيه . خاوه ني كورد . بؤ ئه وه ي كورد نه بيته هيج و ده وله ت ئه وا له بارتي ده ده ن . باش‌ترين به لكه ش كاتي ئازاوه كه ي شاري سليماني هاوكات بو له كه ل سه ردانه كه ي سه رؤك بارزاني بؤ ئه وروبا . جونكه سه رؤك ئه و كات بؤ ئيش كردن له سه ر دروست بوني ده وله تي كوردي جو بو . وه ئه م جاره ش بايدن جيكري سه رؤكي ئه مه ريكا هاته لاي جه نابي سه رؤك بارزاني . ئه م هه لايه له ريي ئيرانه وه دروست بو . وه بؤ زانينيشتان بارتي دزي نا ئاراميه . جونكه بارتي بي وايه به نائارامي زه ره ر ده كات
کاک عه‌دنان، ڕووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان لێکدانه‌وه‌ی جیا جیا هه‌ڵده‌گرن که ده‌شێت ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیشتان یه‌کێک بێت له‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوانه ده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه لێکدانه‌وه‌کان له شیانه‌کانی ڕووداوه‌کانه‌وه بێت نه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی کۆمه‌ڵه شیانێکی داتاشراو که له ڕاستی مه‌سه‌له‌که دوورمان بخاته‌وه.
زه مه ن زه مه نى كرانه وه و بيكه وه زيانه نه ك زه مه نى هيز ئيستا سه رده مى وشيارى خه لكه نه ك سه رده مى كه وجاندن زه مه نى ئيمه براو بره ته نها اه له خوبايبون بريا هه موان هه ولى جوانكردنى يه كترمان بدايه نه ك سفركردنى يه‌کدی
کاک حه‌سه‌ن ئه‌مه به‌شه سه‌ره‌کیه‌که‌ی کێشه‌کانه، له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌ی بهڕیزتدام، هه‌موو پێکه‌وه جوانن، به یه‌که‌وه ده‌توانن هه‌نگاو بنێن
به‌بۆچوونی من ئه‌م رووداوانه به‌شێكن له ململانێیه‌ك كه له ئاینده‌دا رووده‌دات، یان لهروانگهیهك وه‌شاوه‌ته‌وه كه له ئایندهی خۆی ده‌ترسێت…
واته پارتی دیموكراتی كوردستان، له خه‌یاڵدانی خۆیدا خاوه‌نی كوردستانه و تاكه هێزه كه ده‌بێت به‌زنجیره سه‌رۆكایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، به‌ڵام یه‌كگرتوو، به‌گوێره‌ی هاوكێشه تازه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و كاریگه‌ره مه‌عنه‌وییه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی هێزه ئیسلامییه‌كان دوای به‌هاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ری دایانناوه، ده‌یه‌وێت بێته پێشه‌وه و خۆی وه‌كو جێگره‌وه‌ی پارتی پیشان بدات، ئه‌وه‌ش خاڵی پێكدادانه، له‌كاتێكدا كه پارتی هه‌رگیز باوه‌ڕی به‌جێگره‌وه نییه و لێره‌دا بابه‌تێك هه‌یه به‌ناوی “ئه‌وانه‌ی خه‌باتیان كردووه و ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر سفره‌ی ئاماده”.
کاک گۆران، هیچ یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناتوانن خۆیان به خاوه‌نی مێژوو و جوگرافیای کوردستان بزانن، چونکه هیچ یه‌کێکیان ناتوانێت ببێته زۆرینه‌ی ڕه‌ها که هه‌موو بڕیاریکی لابێت.
ئه‌وه‌ی له ساڵی 1981 دا له‌دایک بووه ئێستا ته‌مه‌نی 30 ساڵه ، یانی له ده‌می ڕاپه‌ڕیندا ته‌مه‌نی ته‌نها 10 ساڵ بووه..یان ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕاپه‌ڕیندا له‌دایک بووه ، ئێستا ته‌مه‌نی 20 ساڵه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات خواسته‌کانی بۆ بێته دی نه‌ک به گاڵته‌جاڕییه‌وه باس له خواسته‌کانی بکرێت و چونکه نه‌یتوانیوه به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه به‌شداری هه‌بوبێت له خه‌باتی شاخدا، ببێته هۆکارێک بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی.
به راستى ئه م روو داوانه ئه وه نده ئه زموونى ديموكراسى له كوردستان له ق ئه كات ئه وه نه بيشى ناخات
کاک ڕۆڤان …به‌ره‌نجام و ئاکامه‌کانی ئه‌و جۆره ڕووداوانه بێچگه له کاره‌سات هیچ شتێکی تر به‌دوای خۆیدا ناهێنێت
کاک به‌ڵێن گیان ده‌ستت خۆش بێ،بۆ ئه‌م شیکاره جوانه،پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کورد به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه‌نه و ده‌ر ئه‌نجامه‌کانیدا بکات،وه‌ک به‌رێزت ئاماژه‌ت بێداوه ده‌بێ هه‌ردوو لای واز له تۆمه‌ت و سیناریۆ دروست کردن بهێنن و ڕاسته‌وخۆ خاڵه ناکۆکه‌کانیان دیاری بکه‌ن،ئاماده‌بن دان به ههڵهکانیانا بنێن،چونکه نه پارتی ده‌توانێ تاسه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار بێ و نه یه‌کگرتووش ده‌توانێ فریشته ئاسا خۆی بنوێنێ،هه‌ردوو دهزگاخیرخوازییهکهشیان(رابیته و به‌رزانی)ئیتر وه‌ک ده‌مامک به‌کار نه‌هێنن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و خۆڵ کردنه چاوی تاکی کورده‌وه…من ده‌ڵێم ئه‌م شه‌ره‌یان له‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌م دوو ده‌زگا به ناو خێرخوازییهیانه،نه‌ک دووکانی مه‌شروب وشوێنی مه‌ساج و دینی جیاواز…..
به داخه‌وه کاک سه‌ریاس ده‌شێت ئه‌و شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنیه‌ی له نێوان ئه‌و دوو نێوه‌نده‌ی جه‌نابت ئاماژه‌ت پێکردوون به‌شێک بێت له‌و ناکۆکیانه. هیوادارم هه‌ردوو لا به جورئه‌ته‌وه ده‌ستنیشانی که‌م و کوڕیه‌کانی خۆیان بکه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا. کاتی چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک به‌سه‌ر چووه، میدیای ئازاد و سۆشیال میدیا ئه‌مڕۆ ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه له ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌کاندا.
کاک به‌ڵێن ده‌ستخۆش بۆ وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌و فۆرمۆله‌کردنی ڕوداوه سیاسی و ئاینیه‌که‌ی زاخۆ بۆ دوو پرسیاری کۆنکرێت و ڕوبه‌ڕوکردنه‌وه‌ی بۆ پارتی و یه‌کگرتو، وه‌ک دوو کایه‌که‌ری سه‌ره‌کی ناو ئاشوب و کاردانه‌وه‌کانی دواتری. مه‌خابن ئه‌بێت …ئێمه چاوه‌ڕوانی زیاتری ئه‌و جۆره ڕوداوه نه‌خوازراوو بێزارکه‌رانه بین، چونکه ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان له بنه‌ڕه‌تدا هیج ئاڕاسته‌و بناغه‌یه‌کی مه‌حکه‌م و دامه‌زراوی نیه‌و وه‌ک ئاشی نه‌زان وایه خوا ئه‌یگێڕێت! هه‌نوکه ده‌بینین جیاوازی و ناکۆکی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان به‌هۆی بارودۆخی نوێ له‌ناوچه‌که‌دا، ڕه‌هه‌ندو ئاڕاسته‌ی تازه‌و ترسناکی به‌خۆوه گرتووه‌و هێزه ده‌رگیره‌کان هه‌موو چه‌ک و میتۆد‌و فه‌رهه‌نگێکی کۆن و تازه‌ی تیادا به‌کارده‌هێنن. یه‌کێتی و پارتی که دوو پارتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و قۆڕخی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ژیان و ئابوریان کردووه له هه‌رێمدا، پێیان وایه هه‌رچی لهچواردهوریاندا ڕوئه‌دات بۆ ئه‌وان په‌یوه‌ندیدار نیه‌و وه‌ک ئه‌سپی بهرچاوبهسته ته‌نها له هێڵی خۆیانه‌وه ده‌ڕۆن، هه‌رچی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنهکانیشه کوێرانه و توتی ئاسا که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌ریه‌کانی شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ده‌یانه‌وێت کتومت ئه‌زمونه‌کانی ئه‌وێ به‌سه‌ر هه‌رێمدا بچه‌سپێنن و ڕه‌وش و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کوردستان پشت گوێ بخه‌ن. شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه له نه‌بون و غیابی کۆده‌نگیه‌کی فکری و سیاسی له سه‌ر مه‌سه‌له دیموکراسی و ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پرسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان له‌نێوان هێزه سیسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، داگیرکه‌رانی کوردستان و هێزه ده‌ره‌کیه‌کانی تر ده‌توانن به‌ئاسانی سیاسه‌ت و مه‌رام و ئهجهندهکانی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمدا پیاده‌بکه‌ن!See More
کاک هاوژین، من له‌سه‌ر یه‌ک خاڵی جه‌نابت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک ده‌که‌م. نه‌بوونی کۆده‌نگی هزری سیاسی له‌سه‌ر مه‌سه‌له دیموکراسیه‌کان…. ئه‌مه‌یان پێم وا نییه هه‌ر ته‌نها له ئه‌ستۆی حیزبه‌کاندا بێت ، پێویستی به ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان هه‌یه که بتوانن به کراوه‌یی ئه‌رکی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن، که ده‌ڵێم به کراوه‌یی به‌و مانایه‌ی هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌کیان نه‌خرێته به‌رده‌م له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه، چونکه تێگه‌یشتن له دیموکراسی تێگه‌یشتنێکی فره ڕه‌هه‌ندیه و ئه‌گه‌ر له‌و تێگه‌یشتنه‌دا جیاوازی هه‌بوو به‌و مانایه نیه به‌رامبه‌ره‌که‌ی ڕه‌ت بکاته‌وه.
daste dara ke neya amina dayan a wet ha xoyan bmen nawa esta bota model la kwrdustan 1 kas bilet pdk yan puk dalen terorista????
کاک ئومێد، ده‌ستی ده‌ره‌کی بێت یان نه‌بێت، ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه له‌به‌رده‌م کێشه‌یه‌کی قوڵداین…گرفتی یه‌کتر سڕینه‌وه…ئه‌گه‌ر وه‌ک ده‌گوترێت ده‌ستی ده‌ره‌کیه…بۆ گوێی لێ ده‌گرن یان بۆ په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێنوماییانه ده‌کرێت؟ بۆ و به چ مه‌به‌ستێک گوێ له‌و هێزه ده‌ره‌کیانه ڕاده‌گیرێت؟
من تەنهالە لایەنێکی یان ڕەهەندێکی ئەم بارگرژیە جەماوەریە دەدوێم،
ئەویش جیاوازی ئەو کڵتورو پاش خانە هۆشیاریەی نێوان ٢ شاری ئەو هەرێمە..
٦٣ رۆژ خۆپێشاندان‌و گرژی بەردەرکی سەرای سلێمانی گرتەوەکۆی مەلاو ئەهلی دین‌و پیاوانی دین ئامادەگیان هەبو لەوێ.
دوکانی مەی فرۆشەکە جەند هەنگاوێک لە دور ئەو حەشاماتە بون ..
بەڵام هەرگیز دین دارێک بە خایالیدا نەچو پەلامارێکی ئەو دوکانە بدات،،
هەرچەندە نیتچە وتەنی شۆڕشی دینی شۆڕشی کۆیلەکانە وەلی ئەو پاش خان‌و هۆشیاریە کۆمەڵایەتی‌و سیاسیە جیاوازیەکی فراوانی هەیە ،
پاشان کاک بەڵێنی ئازیز چۆن‌و کەیو لەکوێ یەکگرتو سەپاندنی شەریعەتی بەو قورسیە گرتوە ئەزمونی ڕابردوی ئەوان لە تۆلێرانسو لێبوردەیو خوێن نەڕشتنی تاکەکانی ئەم میلەتە نەم دیو نەم بیست بانگی ئازار دانی کەسێک یان لایەنێک بکەنە ئەجێندای کارەکانیان،،
من پشتریشو لە شوێنی دیکەشدا ئەوەم وتوە کە یەکگرتو تاکەکانی خەڵکانی ڕەسەنو کوری ئەو میلەتەن ،
یەکگرتو ژەهری ماری ٧ سەری هەڵ نەگرتوە،،وەک لە زهنیەتی پارتیدا هەیە.
بەڵام زۆر بە ڕونی لە گرتە ڤیدیۆیەکاندا دیارە کە ئۆتۆمبێلی ئاسایش‌و کاربەدەستانی پارتی بەکار دێنن بۆ بانگەوازی جیهاد لەلایەن پارتیەوە…
پارتی وەک هێزێکی فیوداڵی کۆنسەرڤەتیڤی سیاسی توانای پەسەند کردنی هێزێک یان گروپێک یان لایەنێکی تری نیە بەتایبەتی لە ژێر قەڵەم ڕەوی خۆیدا،،
ئەم دیاردانە بەردەوام دەبن‌و دوبارە دەبنەوە هەر رۆژەو لە شوێنێک‌و هەر جارەو بە ناوێکو هەر رۆژەو بە لایەک ئەم یەخەیە دەگیرێت هەتا ئەو کاتەی عەقڵیەتی خێڵەکیو فیوداڵی بالا دەست بێت ،
کە کۆی ئەمانە ئیش لەسەر کاڵ کردنەوەی شوناسی خود‌و شوناسی نەتەوەی دەکەن.
هیچ كام له‌و رووداوانه خزمه‌ت به خه‌لكی كوردستان ناكات،به‌داخه‌وه رووداوه‌كان خه‌لكی نیگهرانكردو بی ئومیدی كردن له‌وه‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی له كوردستان گه‌ر پیشیشچوبیت،وه‌كو پیویست هه‌نگاوه‌كان نههاویژراون،ئه‌وه‌ی له زاخۆ رووی دا سوتانی ئازادی مرۆڤهگان بوو.ده‌ستخۆش كاك به‌لین.
کاک هه‌ڵوێست، له‌و هه‌رێمه‌ی خۆماندا به داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵ بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگه ئازاده‌کان هه‌یه، هێنده هه‌وڵ نییه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه له به‌رنامه‌یه‌کدا که هه‌موومان لێی سودمه‌ند بین.
دەست خۆش کاک بەڵێن. من زۆر سەرسامم بەوەی کەلتووری نەتەوەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ شتی ناواز و ناشیرین دەگرێتە خۆ بەبیانووی جۆراو جۆر. بە هەرحاڵ من نازانم تاکەی سەرانی حیزبەکان دەیانەوێت خەلک بە ئاڕاستەی جیاوازدا بەرن. لە سایەی ئەماندا کەلتووری سوتاندن و کلکە دەمانچەو فراندن و تۆقاندن لە پەرەسەندن دایە. جێگەی زۆر داخە کە دەسەڵاتی باڵا تەنها لە بازنەی خێزانێکدا بێت و لافی دیموکراسیش لێ بدەن. من تێ ناگەم چۆن لە دەڤەری بادینان کە کەس ناتوانێت بڵێ هەم لەبەر ترس و تۆقاندنی دەسەڵات. چۆن خەلکی ئەو دەڤەرە ئەوەندە ئازان دووکان و بارەگا بسوتێنن. من نازانم کێ بە گەمژە تێ دەگەن؛ بەهەر حاڵ هیوای سەقام گیری و خۆش بەختی دەخوازم بۆ گەل و نیشتیمانەکەم.. دەسەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ گۆڕی خۆی قولتر دەکات ئەگەر هەنگاوی بنەرەتی و چاکسازی نەدات.
من لەگەڵ ئەو قسەیەی کاک نەژاددام کە دەڵێ پتر لە دوو مانگ لە سلێمانی خۆپیشاندان کرا و کەس دوکانێکی مەی فرۆش یان شوێنی مەساجی نەسوتاند. ھەر بۆیەشە دڵمان بەو خۆپیشاندانانە خۆش بوو چونکە بۆنی ئازادییان لێ دەھات. کەچی سەیرە لەو دەڤەرە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی “خۆپیشانداندا” ڕەفتاری یەکتر قبوڵنەکردن و یەکتر سڕینەوەی لێ کەوتەوە. پارتی لەلایەک زانکۆی ئەمریکی و ئەوروپی دەکاتەوە و لەلایەکیش کۆنەپەرستترین و توند‌وتیژترین و بیرتەسکترین مەلا و فەقێ ئایینییەکان لای خۆی داڵدە دەدات. من تێناگەم؟!! ئەگەر مەسەلە تەوقیتێکی سیاسی نییە چەندین ساڵە لە برایم خەلیلەوە مەی و ڕۆن و لەوشنی مەساجکردن دێتە ناو ھەرێمەوە، ئەی جەنابی ھەڵگیرسێنەری دوکان سووتانەکان لە کوێ بوون بۆ ئەوسا نەچوون لە برایم خەلیل ڕێگا لە بازرگانیی مەی بگرن؟! بەداخەوەم بۆ میدایاکانی ھەموو حیزبەکان کە ھەمیشە خەریکی گەوجاندنی خەڵکن وەکلە خستنە ڕوی ڕاستییەکان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا. چونکە بەرژەوەندی حیزبەکانیان لەگەل ناھۆشیاری خەڵکدایە.
لە ئەمریکا ھەتا ساڵانی شەستەکان لە دەزگای خاچی سوور خوێنی سپی پێستەکان و خوێنی بەخشراوی ڕەشپێستەکان بە جیا دادەنران و پێیان وابوو خوێنی ڕەشپێستەکان بۆ سپیپێستەکان ناگونجێت. وەک ئەوەی ڕەشپێستەکان لە ڕەگەزی مرۆڤ نەبن. ئێستاش پاش چل ساڵ ئۆبامای ڕەشپێست بە دەنگی سپیپێستەکان سەرۆکی ھەموو ڕەنگەکانە. دەبێ ئێمە چەند ساڵی ترمان بوێ تا دەگەین بەو یەکتر قبووڵکردنە؟!! وەک مارتن لوسەر کینگ لە وتارێکیدا وتویەتی: پێویستە فێر ببین وەکو برا پێکەوە بژین، دەنا وەکو ئەحمەق پێکەوە ئەمرین. گەر مردن بە فیشەک و چەقۆش نەبێ، ژیان لەو ژینگەیەی ئێستای کوردستاندا ھەموو ڕۆژێکی مردنە.
سوپاست ده‌که‌م ژوان خان، به‌ڕاستی ئه‌و وته به‌نرخه‌ی مارتن لوسه‌ر کینگ، زۆر له جێی خۆیدایه‌تی و پڕ به پێستی بابه‌ته‌که‌یه.
شه ر تاكه شتيكى راسته قينه يه له م ولاته دا هه يه ,,ده بيت به سه ير كردنى رابين))
کیژه خان ، هیوادارم شه‌ڕ تاکه بژاره‌یه‌ک نه‌بێت له‌و مه‌مله‌که‌ته جوانهماندا.
dast xosh bo wrwzhandny am babata.
baray mn ama dwbara bwnaway radaway mangy shwbaty slemanya balam ba shewayaky jwda.agar ema beyn sair kayn la 2005 haman sht dwbara bowa mabastm swtany maqaray yagrtwwa .mn pem waya katk party azany yagrtw xaryka law davara layangry zor abet boya handek la bar prsany partyw yanw ba nawy aynawa azhawa drwt akanw pashan mqaraka aswtenn.balam ama halakayan bwa ka mqarakayan swtan chwnka agar wayan nakrdaya awkat xoy 7akmw gawray katw xoy basar party da zal bkat.
balam lam shara syasatashda tanha qwrbany milat w xalka damaw qwrbasarakaya .
boya abe tanha sayr kaynw blen xozgam bapar
کاشما، پێویسته هه‌موو کرده‌یه‌کی ئاژاوه‌گێڕی ڕه‌ت بکرێته‌وه جا به‌هه‌ر بیانویه‌ک بێت. بۆ من سووتاندن هه‌ر سوتاندنه . ڕه‌فتارێکی قێزه‌ونه.
دەست خۆش کاك بەڵین بو وورژاندن و دەستنیشان کردنی ئەو خاڵانەی کە ئاماژەت پێداون ،هیوادارم هەمیشە بیر‌و هزر و پێنوسەکەت لە برەو دابن.
زۆر سوپاست ده‌که‌م کاک سه‌روه‌ر
شه ڕی ده وه ن به ئاشه ئه م سوتاندنی مه ی و شه راب و سه نته ری مه ساجه
dast xoish kak balin mn law bochonawa ali warse arwanma am keshahya bali rasta pekawa zhyane pekhatakan werde sar zmany sarkrdayate kurda chan sala ema shanaze baw droshmawa akaen ay xera esta damanawet ba dnya blin harasha lasar pekawa zhyane pekhatakana la kurdstan ? baraste ama syasateki halaya walamakae bo ewa jedahelm
با بيشكى دة ستخؤشى لة راديوكاتان بكام كة بة تؤ وجوان هة ردة م بؤوةركرتنى راستى كؤى لة ى وة دة كرم لة كا تى دة رووستبوونى نائارامى لة وتى كؤى لة كة نالى كوردى دة كرم بة هة مووجؤركانية وة تانهائية وجيكادةست خؤشين دووبار دة ست خؤش بؤ دة رخستنى راستى هةر سة ركة وتووبى
سوپاست ده‌که‌ین کاک مه‌سعود بۆ وشه جوانه‌کانت و هیوادارم به‌رده‌وام بتوانین جێی متمانه‌ی به‌ڕێزتان و هه‌موو لایه‌ک بین.
werau dast xoshi kak balin , , mn la gal basheki zor zor la gaskant ham , ba brwau mn syasati sytan xareka dabeta kltyr dabe hamu la hawl bo bnbrkrdni am , syasata bdain har bzhet
دەست و پە نجە ی ماندوو بونت دەگوشم ھە ربژیت