له‌وه‌تای ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌که‌ی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 دا له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، گه‌وره و بچوکی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته سه‌ری زمان و بنی زمانیان باسکردنه له شتێک که به عێراقی نوێ ناودێری ده‌که‌ن. وڵاتێک له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی مۆدێرنانه پێکبهێنرێت و تیایدا مافه‌کانی تاکه که‌س پارێزراو بن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که چووه ناو عێراقه‌وه باسی له دیموکراسیه‌تی ڕۆژئاوایی ده‌کرد ، مافی مرۆڤ ، ئازادی ڕاگه‌یاندن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ڕاده‌ربڕین و ئازادی ئاینی و یه‌کسانی نێوان خانمان و پیاوان ، سه‌روه‌ری یاسا ، مافی که‌مایه‌تیه نه‌ژادی و ئاینیه‌کان و هتد.
یانی به کورتی و به کوردی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی پێشتری به‌ر له ڕوخانی سه‌دام له عێراقدا بوونی نه‌بوو وه قسه‌کردن له‌سه‌ریشی زمان بڕینی به دوادا ده‌هات کرانه خه‌ونێکی جوان و ئاڵ و واڵای عێراقیه خێر له خۆ نه‌دیوه‌کان.
باس له تاوانه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی پێشوو ناکه‌م، چونکه ناسنامه‌که‌ی بریتی‌بوو له خوێن ڕشتن و ئه‌شکه‌نجه و زیندانی به کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵکوژی. ئه‌و ڕژێمه له‌سه‌ر پره‌نسیپی ” بکوژه ئه‌وجا بڕیار بده” وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. به‌و مانایه‌ی گه‌ر گومانت له که‌سێک هه‌بوو کۆتایی به ژیانی بهێنه و ئه‌وجا دانیشه بڕیاری لێبده کارێکی چاکت کرد یان نا. بێسه‌روشوێن کردن تایبه‌تمه‌ندیه‌کی ئه‌و ڕژێمه بوو ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتی بوون یه‌کێکی تر بوو له‌و سیاسه‌ته قێزه‌ونانه‌ی ئه‌ندامانی پارتی به‌عس په‌یڕه‌ویان ده‌کرد. ئه‌و کاته به گومانه‌وه له هه‌موو تاکێکی کورد ده‌ڕوانرا ، ته‌نانه‌ت به هاووڵاتیه‌کی پله سێش دانه‌ده‌نرا.
ئه‌مانه کارێکی ئاسایین بۆ ڕژێمێکی سه‌رکوتکه‌ر و خوێناوی وه‌ک ڕژێمه‌که‌ی پارتی به‌عس. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه قوربانیه‌کانی ئه‌و سه‌روه‌خته بێن و بکه‌ونه کوتانه‌وه و داپڵۆسینی خه‌ڵک و زه‌وتکردنی مافه‌کانیان.
پێده‌چێت خه‌ونه‌کانی عێراقیه‌کان هه‌ر زوو به زوو له‌بار چوبن، یان له زیندانی نهێنی تاریک و نوته‌کدا کهلهبچهکرابن.
له‌وه‌تای ساڵی 2003 وه تا ئێستا ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک هیچ ساڵێک ڕاپۆرتی نه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا و له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا ، لێوان لێو نه‌بوبن له پێشێلکاری.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مساڵیدا که تایبه‌ته به مافی مرۆڤ له عێراق و له هه‌رێمی کوردستانیش له ساڵی 2011 دا به ڕاشکاوی ده‌ڵێت ” عێراق بۆته ده‌وڵه‌تێکی پۆلیسی”.
“ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا و له ساڵی 2011 هه‌ر زۆر خراپ بووه ، به‌تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌وانان و گیراوه‌کان و چالاکوانانی ئۆپزسیۆن” وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا نوسراوه.
ئه‌مه له کاتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرا له پاش راپۆرته‌کانی پێشتر ، کاربه‌ده‌ستانی عێراقی هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچونی وڵاته‌که‌یان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، وه‌لێ ئه‌فسوس وا نه‌کرا.
ده‌شێت که‌سێک بتوانێت چاوپۆشی له یه‌ک دوو ساڵی یه‌که‌می کارکردنی ئه‌م حکومه‌تانه‌ی عێراق بکات ، به‌ڵام بۆ له‌وه زیاتر بکرێت؟
ئێستاش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ، کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت به‌گژ ڕێکخراوه‌که‌دا ده‌چنه‌وه و به پیلان گێڕی ناودێری ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه‌وه قسه باوه‌کانی خۆیان و سه‌رله‌به‌ری ڕاپۆرته‌که به درۆ ده‌خه‌نه‌وه و شیانێکی زۆر که‌میش هه‌یه بڵێن ” ناڵێین که‌م و کوڕی نییه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه که ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ باسی کردووه”.
جا بۆیه حه‌ز ده‌که‌م له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش بپرسین کام شته‌یان وانییه؟ له عێراقی نوێ‌دا زیندانی نهێنی نییه؟ ڕۆژنامه‌وانان ناگیرێن ؟ ده‌سه‌ڵاتداران توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌کار نه‌هێناوه؟ هێزه ئاسایشیه‌کان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان نه‌کوشتوه که داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییان ده‌کرد و داوای مافی زیاتری سیاسی و سیڤیلی خۆیان ده‌کرد که لێتان زه‌وت کردوون؟ هێشتاش عێراقی نوێ یه‌کێک نییه له مه‌ترسیدارترین شوێنه‌کانی جیهان بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی ؟ مافی خانمان زه‌وت ناکرێت؟ هێرش ناکریته سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل؟ یاسا سه‌روه‌ره؟ گومانباران به تاوان ، ئازادانه به شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌دا نایه‌ن و ناچن و که‌سیش ناتوانێت پێیان بڵێت به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه؟ به به‌رنامه په‌لاماری میدیای ئازاد ناده‌ن تا بێده‌نگیان بکه‌ن؟ ئه‌رێ چی ناکه‌ن؟ که‌چی ده‌شڵێن مه‌ترسی ده‌ره‌کیمان له‌سه‌ره ، بارودۆخێکی هه‌ستیاره، ڕه‌وشه‌که نادیاره، با ئارامی بپارێزرێت.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مساڵی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ زۆر په‌یامی له ناواخندا هه‌ڵگرتووه، هه‌م بۆ عێراق وه‌ک وڵات و هه‌میش بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک هه‌رێمێکی خودموختار له عێراقدا. ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌که که وڵات ناکرێت به‌و شێوه پڕ له کاره‌ساته به‌ڕێوه ببرێت . ئه‌و دنیایه گوزه‌شت له میدیاکانه‌وه باس له دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکه‌یت و خۆت به گه‌وره‌ترین پارێزه‌ری دابنێیت و له پشت په‌رده‌شه‌وه جل و به‌رگی ڕه‌ش له‌به‌ر بکه‌یت و ده‌ستکێش له‌ده‌ست و ده‌مامک کردوو و به پۆستاڵی ڕه‌شه‌وه هه‌ڵکوتیته سه‌ر مافه‌کان و به چه‌قۆیه‌کی کول بکه‌ویته ئه‌نجن ئه‌نجن کردنی.
ڕۆژ به ڕۆژ بێزاری خه‌ڵک زیاتر ده‌بێت ، چاوه‌ڕوانیش بۆ چاکسازی له سیسته‌مه‌کانی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنیشدا سنورێکی دیاریکراوی خۆی هه‌یه ، ناکرێت خه‌ڵک بۆ هه‌میشه له چاوه‌ڕوانیدا بێت.
باشتر کردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ به نکوڵی کردن له ڕاستیه‌کان نابێت ، وه‌ک موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراقدا ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ته‌نها ڕیزکردنی وشه‌ی باق و بریقه‌داره.
بۆیه دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ باش کردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ، له‌وانه ڕۆشنبیریی مافی مرۆڤ له‌ناو هێزه ئاسایشیه‌کاندا ده‌شێت هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت به ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕیفۆرمه‌دا و تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه‌ی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ چه‌نده گرنگه له پرۆسه‌ی خۆ دروستکردندا. ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا و بڕوا بوون به چه‌مکی هاووڵاتی بوون و کارکردن بۆ نه‌هێشتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌کرێت وه‌ک هه‌نگاوی به‌رایی لێی بڕوانرێت به ئاڕاسته‌ی دانانی پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا.
له عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک نکوڵی له بوونی کورد ده‌کرا وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی ئه‌و وڵاته، ئێستاش له پاش ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی به شه‌رمه‌وه له عێراقی بوون ده‌ڕوانم، بۆیه ده‌پرسم ئیدی بۆچی عێراقی بین؟
بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ، ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه جه‌خت له پێشێلکاریه‌کان بکرێته‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بۆیه پێویست به نانی هه‌نگاوی گه‌وره و گران ده‌کات بۆ باشکردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ. گرنگترین هه‌نگاویش دادگایی کردن و لێپێچینهوهکردنه له‌وانه‌ی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووه و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ڕێک ده‌سه‌لمێنرێت که ئه‌وانه‌ی دوێنێ به نمونه‌ی قوربانیه‌کانی دوێنێی مافه‌کانی مرۆڤ ناو ده‌هێنران ، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته سه‌رکوتکه‌ران و پێشێلکارانی ئه‌مڕۆی مافه‌کانی مرۆڤ.