حکومه‌تانی ئه‌ندام له یه‌کیتی ئه‌وروپا ڕێککه‌وتون سه‌زا بهسهپێنه سه‌ر زیاتر له 30 کاربه‌دستانی ئێرانی که به پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران تاوانباری کردون، به‌م شێوه‌یه به‌رنامه‌ی سه‌زا دانان به دژی تاران فه‌راوانتر ده‌کرێن.
هه‌نگاوه‌کان بریتین له به‌ربه‌ندی هاتو چوێ و ده‌ست به سه‌رداگرتنی دارایی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه. هه‌رچه‌نده جارێ ناوی کاربه‌ده‌سته‌کان ئاشکرا نه‌کراون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ویلیا‌م هێگ که سێشه‌ممه به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی ئه‌وروپا له برۆکسێل ده‌کرد گوتی سه‌رجه‌لی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران “ترسناکه” واته مه‌ترسیداره.
ئه‌و به پیامنێرانی گوت وا دیاره ئێران له‌و باوه‌ره دایه به‌و گۆڕانکاریانه‌ی له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوده‌ده‌ن، ده‌توانێت خۆیان ده‌رباز بکه‌ن که‌س هیچیان پێ نه ڵێت و سه‌رزه‌نشتیان نه‌کات ته‌نانه‌ت له کاتێکداکه مافی مرۆڤ ده خرابترین باری دایه له‌م وڵاته‌دا. ئه‌و گوتی ئێران ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی گرتون، له هه‌ر وڵاتێکی تر، رۆژنامه‌وانی تێدا گیراوه، له ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌زای مه‌رگی به‌کار هێناوه.
هه‌فته‌ی ڕابوردو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی له‌مه‌ر باری مافه‌کانی مرۆڤ له جیهان سه‌باره‌ت به ئێران گوتی ، تاران 312 که‌سی له ساڵی 2010 له سێداره‌دا، زۆریان پاش ئه‌وه‌ی به نه‌هێنی دادگایی کرابون.
باشه به ڕای ئێوه ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه فشاری پێویست بۆ تاران ده‌هێنن تا ناچار بکرێت ڕیزی مافه‌کان وڵاتییانی بنێت؟