Showing Archived Posts

ڕۆسته‌م قاسمی له‌ پیشه‌ی پاسداریه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئۆپێک؟

Posted July 28th, 2011 at 3:47 pm (UTC-5)
1 comment

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری ئێران ناوی ڕۆسته‌م قاسمی سه‌رکرده‌ی قه‌رارگای خاته‌م ئه‌لانبیا( باسکی په‌یمانکاری سوپای پاسداران) وه‌ک بژاری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناردۆته‌ پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه‌ی پێ بدرێت. ئه‌گه‌ر بێتو پارله‌مان ده‌نگی پێ بدات، قاسمی که‌ که‌وتۆته‌ به‌ر سزای هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌بێته‌ سێهه‌م ئێرانی به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک له‌1 ساڵدا و ده‌بێته‌ یه‌که‌م […]

عیسا سه‌حه‌رخیز: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گرتوخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕوده‌دات تاوان به‌ دژی مرۆڤایه‌تیه

Posted July 12th, 2011 at 1:59 pm (UTC-5)
Leave a comment

سیاسه‌تکاری  پێشوو و ڕۆژنامه‌وانی ناوداری ئێرانی عیسا سه‌حه‌رخیز له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ڕاپۆرتنوسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گرتوخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی روده‌دات تاوان به‌ دژی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌و ده‌ڵێت ستراتێژی ئه‌م ڕژێمه‌، کوشتنی بێده‌نگ و هێدی هێدی‌ گرتوانی ناڕازیه‌. ئه‌وان  به‌ مه‌به‌ست بڕیاریان داوه‌ ئێمه‌ له‌ ‌ناو به‌ره‌ن […]

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.