سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و وه‌های ده‌بینێت که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ‘نوێ’ بێ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانی تری دێته کایه‌وه.
به پێی ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باسی ئێرانی- ئیرنا- سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چوارشه‌ممه له سه‌ردانێکی بۆ ئوستانی سیستان و بلوچستان گوتی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری هه‌رێمه‌که ناڕازین له‌وه‌ی ئه‌و به نه‌خشه‌کانی ” کۆلۆنیالیستی و سته‌مکارانه”ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی ناوی برد.
ئه‌و هه‌روه‌ها به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئیسرائیل گرت و گوتی تاران هیچ کاتێک حکومه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر “خاکی فه‌ڵه‌ستین” به ڕه‌سمی ناناسێت.
پرسیار: باشه به ڕای ئێوه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌به‌ستی له‌م ڕۆژههلاتهی ناوه‌ڕاستی نوێـیه چیـیه؟ سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به خۆنیشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری بۆ ئازادی له هه‌رێمه‌که چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئایا ئێران سیاسه‌تی هاوشێوه‌ی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵکی له حکومهتانیان؟