وه‌زیری زانیاری(ئیتلاعات) ئێران حه‌یده‌ر موسڵحی که پێشتر ده‌ستی له کار کێشابووه‌وه، له له‌یه‌ن ڕێبه‌ری باڵایی دینی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی دووباره داندراوهته سه‌رکار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی په‌سند کردبوو.
چوارشه‌ممه، گوشاری سیاسی زیاتر خرایه سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 یاسادانه‌ر هوشداریان پێی دا که ئه‌و ده‌بێت فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا بۆ دانانه‌وه‌ی موسڵحی به وه‌زیری زانیاری جێبه‌جێ بکات.
به پێی نامه‌یه‌کی که 216 ئه‌ندامی په‌رله‌مان واژوویان کردووه، هوشداری دراوه‌ته ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که ناتوانێت فه‌رمانی خامنه‌یی پشتگوێ بخات، که دوا قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووداوه‌کانی وڵات.
موسڵحی یه‌کشه‌ممه ده‌ستی له کارکێشاوه، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتان له‌سه‌ر کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، وه سه‌رکۆمار به ئاشکرایی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.
باشه به ڕای ئێوه په‌سه‌ندکردنی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی موسڵحی له لایه‌ن سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک شیانی هه‌بوونی کێشه‌یه‌کی قوڵ نێوان هه‌ردوو که‌سایه‌تیه ده‌کات. ئایا له کۆتاییدا، پێت وایه سه‌ر کۆمار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مل بۆ فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا بدات.